Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنی نوێی لێدان لە سووپای یەمەن لەلایەن موشەکی بالیستی حوسییەکان.
🔥2
مستەفا قەرەسوو فەرماندەی باڵای پەکەکە ڕایگەیاند ئەمریکا لەبەر ئەوەی جیهان و شێوازەکانی جەنگ گۆڕاون و تەکنەلۆژیا پێشکەوتووە، هێشتنەوەی سەرباز لە شوێنێکدا تێچووی زۆری هەیە و چیتر جەنگ بە هێزی سەر زەوی ناکرێت. دەسەڵاتداریی لە باشووری کوردستان لاوازە، نادیموکراتە، ناتوانێت پشتگیری گەل بەدەست بهێنێت و یەکێتی پێکبهێنێت. بڕیاردانی ناوەندگەر و سەپاندنی قسە بەسەر ناوچەکاندا کاتی بەسەرچووە، و ڕێگای بەهێزکردنی باشوور حکومەتی یەکێتیی دیموکراتییە کە پشت بە دیموکراسیی خۆجێیی ببەستێت، چونکە چەمکی نەتەوە-دەوڵەتی سەدەی 19 و 20 لە ڕابردوودا ماوەتەوە. ئەگەر باشووری کوردستان خاوەنی یەکێتیی دیموکراتی و دیموکراسیی خۆجێیی بێت، کەس ناتوانێت دەستی بۆ ببات، بەڵام ئێستا بەهۆی نەبوونی یەکێتی و دیموکراسی و بوونی بیرکردنەوەی ناوەندگەرێتی و چەمکی کۆنی نەتەوە-دەوڵەت، کورد و باشوور لاواز دەمێننەوە. لە مانگی کانوونی ڕابردوودا لە ئێران بە هەزاران کەس کە باسی 30 هەزار یان لانیکەم 20 هەزار کەس دەکرێت، لەسێدارە دران و لە شەقامەکاندا کۆمەڵکوژ کران، و پێویستە هەڵوێست بەرامبەر ئەمە هەبێت و پشتگیری ناڕەزایەتییەکان دەکرێت و دەبێت ئێران دەست لەم کارە هەڵگرێت.
🤣2❤1👎1🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئێران دەستی کردووەتەوە بە هەڵکۆینی بنکەیەکی گەورەی ژێر زەوی بەناوی" ئابیەک " یان" سایت 311 " کە 100 کیلۆمەتر لە تارانەوە دوورە.
ئەم بنکەیە لەنێو چیادایە و پێکهاتووە لە چەندین تونێلی ژێر زەوی ، بەڵام تا ئێستا ناوەڕۆک و ئامانجی دروستکردنی ئەم بنکەیە نازانێت ، گومان هەیە بە مەبەستی ئەتۆمی دروست بکرێت.
ئەم بنکەیە لەنێو چیادایە و پێکهاتووە لە چەندین تونێلی ژێر زەوی ، بەڵام تا ئێستا ناوەڕۆک و ئامانجی دروستکردنی ئەم بنکەیە نازانێت ، گومان هەیە بە مەبەستی ئەتۆمی دروست بکرێت.
❤1🔥1
کەناڵە نزیکەکانی حەشدی شەعبی بانگەشەی ئەوە دەکەن یاسای هەموارکراوی دەستەی حەشدی شەعبی کە بڕیارە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت، لەلایەن توم باراکەوە نووسراوە. بەپێی بانگەشەکان، 14 ماددە دەسڕێنەوە، وەک ئەوانەی پەیوەندیدارن بە دەسەڵاتەکانی دەستگیرکردن، لێکۆڵینەوە و هەماهەنگی دەرەکی. هەروەها باس لەوە دەکرێت کە ئەگەر ئەم هەموارکردنە پەسەند بکرێت، ئەوا ئەفسەرانی سوپای عێراق لە پێگەکانی دەسەڵاتدا لەناو حەشدی شەعبیدا دادەمەزرێنرێن.
🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دووبارە داعش لە حەویجە هێرشی کردوە لە نێو قوتابخانەیەک خۆیان حەشار داوە، لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵی پێکدادان رویدا
🔥1
ئەلیکساندەر دوگین کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر پوتن هەیە، لە کتێبی (بناغەکانی جیۆپۆلیتیک: ئایندەی جیۆپۆلیتیکی ڕووسیا) کە لە ساڵی 1997 چاپکراوە دەڵێت:
ئۆكرانیا وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مەترسی بۆ جیهانی ئۆراسیا دروست دەكات، بۆیە دەبێت چارەسەری دروستی بۆ بکرێت. واتایی وشەیی ئۆكرانیا واتا پەلەكان و زەوییەكانی سنور، یان دەرگای پێشەوەی ئۆرسیا، چەندە رۆژئاوا لەرووی هێز و مانای سیاسییەوە نزیك بێتەوە ئەوەندە مەترسی بۆ سەر روسیا دروست دەكات. باشترین چارەسەر دابەشكردنی ئۆكرانیایە بۆ چەند هەرێم و دەوڵەت و ناوچەیەك. دەبێت پشتگیریی كازاخستان و ئۆكرانیامان هەبێت بۆ سەركەوتن و دروستكردنی یەكێتی ئۆرسیا، سێگۆشەی مۆسكۆ و ئاستانا و كیێڤ دەتوانێت ئارامی و سەقامگیریی یەكێتیەكە بپارێزێت. لە سیاسەتدا دانیشتن نییە بەدیار چی روودەدات، دەبێت روداوی گەورە خۆمان دروستی بكەین نەک كە دروستكرا بخرێینە ناوی.

🔥3🤬1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تەقینەوە لە پاڵاوگەیەکی ڤەنزوێلا کە رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.
❤1🔥1