سووپای رووسیا بەردەوامە لە لێدان لە کۆگاکانی دەرمان و خۆراک و تەقەمەنی ئۆکرانیا لە کیێڤ...
ئەمڕۆ دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە جەنگ بۆ یەکەمجار ڕووسیا بارەگایی ئاسایشی نیشتمانی ئۆکرانیا و سەرۆکی دەزگاکەی کردە ئامانج، زیلینسکیش بە وێنەیەک کە کۆشکی کریملن دەسوتێت پەیامی بۆ ڕووسیا نارد کە وەڵام دەدەنەوە.
بریارە سبەی ویتکۆف و جارید کوشنەر بچنە مۆسکۆ و رۆژی دواتر دەچنە کیێڤ بۆ گفتوگۆکان لەسەر ئاشتی، بەڵام ئەوەی ئێستا دەبینرێت نە پوتن ئاشتی دەوێت نە زیلینسکی، وە جەنگەکەش خەریکە لەو ریتمە لادەدات کە چوار ساڵی رابردوو بەردەوام بووە و بەرەو جەنگێکی قوڵتر دەڕوات و تەنانەت پێگە مەدەنیەکانیش بە چڕی دەکرێنە ئامانج و سوپای ڕووسیا ئامادەکاری دەست پێکردووە بۆ لێدان لە کەرتی وزەی ئۆکرانیا پێش وەرزی زستان، نیازی ئەمریکاش دیار نییە کە بەراستی ئاشتی دەوێت یان تەنها نواندنە.

🔥3❤1👍1
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا:
- لەوەتەی گەمارۆ خراوەتەوەسەر ئێران نەوتی ئەو وڵاتە نەگەیشتوەتە چین
- توانای کۆگاکانی نەوتی ئێران سنووردارە
- داهاتی نەوتی ئێران بەشێوەیەکی خێرا کەمیکردووە
- شادەماری هەناردەی نەوتی ئێران بڕاوە

🔥2❤1🤬1
War News
دەنگی تەقینەوە لە دوورگەی خارگ بیسترا
لە وەڵامدا ئێرانش بنکەکانی ئەمریکای لە خەلیج کردە ئامانج
🔥2
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست:
پاش ئەوەی سەردانەکەی جۆن ڕاتکلیف، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا بۆ مۆسکۆ نەیتوانی هەڵوێستی کریملن بگۆڕێت، ڕووسیا هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا چڕتر کردەوە.
بەرپرسانی ئەمریکا هۆشدارییان دا کە ڕەوشی ڕووسیا خراپتر دەبێت و داوای دانوستانیان کرد، بەڵام ئەو کەسانەی لە دانوستانەکانەوە نزیکن ڕایانگەیاند کە پوتن ئەم دەستپێشخەرییەی بە نیشانەی لاوازی لێکداوەتەوە نەک وەک گوشارێک بۆ سازشکردن.

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هێرشی ڕووسیا بۆ سەر کارگەی ئاسنسازیی لە شاری کامیانسکێ لە هەرێمی دنیپرۆ بە مووشەکی KN-23 کۆریای باکوور و ئەسکەندەر-M ڕووسی.
🔥3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا:
هێرشمان کردە سەر سەنتەری بازرگانی ئێپیسەنتەر لە هەرێمی میکۆلایڤ، سەنتەرەکە هاوکاری سووپای ئۆکرانیای کردووە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند ئێران هەست بە متمانەیەکی زۆر دەکات لە تواناکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامادەیە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا درێژە پێ بدات. زانیارییە هەواڵگرییەکان دەڵێن ڕێبەری ئێران لەوانەیە بیر لە توندکردنەوەی پێکدادانەکان بکاتەوە. ئێران بە باشی لە تواناکان و خاڵە بەهێزەکانی سەربازی خۆی تێگەیشتووە، هەروەها دەزانێت چۆن گەروی هورمز دادەخات. هاوکات ئێران دەزانێت درێژەدان بە شەڕ زیانی سیاسی بە ترەمپ دەگەیەنێت، بۆیە خواستی لەسەرە ئەم دۆخە لانیکەم تا هەڵبژاردنی نیوەی خول لە دوو مانگی داهاتوودا بەردەوام بێت و ئەگەری گەیشتن بە هەر ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی جەنگ زۆر کەمە.
🔥3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنی لێدان لە سێ کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی لەلایەن ئەمریکاوە.
گەمارۆی خنکێنەری سەر ئێران بەردەوامە.
گەمارۆی خنکێنەری سەر ئێران بەردەوامە.
🔥2
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا:
بەفەرمانی سەرۆکایەتی ڕووسیا، سێ رۆژ هێرشەکان بۆ سەر کیێڤ رادەگرین.

"ئێران ئەمڕۆ دواجار کارێکی کرد، کە دەبوو مێژوویەک پێش ئێستا بەرامبەر ئەمریکا بیکردایە.
ئێران دەستی کردووە بە لێدانی بنکە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا، بە تایبەتی بنکەکەی ئوردن. ئەمڕۆ وتەبێژی سوپاکەیان ڕایگەیاند و بە ئاشکرا گوتی: لەمەودوا چاوەڕێ ناکەین ئەمریکا دەستپێشخەری بکات لە هێرشکردن و ئێمە وەڵام بدەینەوە.
نا، ئەو سەردەمە کۆتاییهات؛ لەمەودوا ئێمە دەستپێشخەری دەکەین و یەکەم لێدان دەوەشێنین. هەر بنکەیەکی ئەمریکی تەنها هەستی پێبکەین، کە فڕۆکەی لێوە دەفڕێت بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، دەستبەجێ دەکرێتە ئامانج و لێی دەدرێت.
خاڵی بەهێزی ئێران لە تەواوی شەڕەکەدا ئەوە بوو، کە لە ماوەی (١٠) خولەکدا وەڵامی هەر هەڕەشەیەکی ئەمریکای دەدایەوە، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا موعجیزەیە، بەڵام لە ئەمڕۆوە بابەتەکە بەهێزتر بووە، چونکە ئێستا خۆی دەستپێشخەرە لە لێداندا.
ئەمە نامەیەکە بۆ ترەمپ و ئەمریکا؛ کە ئێمە ناترسین و ئامادەین، ئەوەتا هەر خۆشمان شەڕەکە دەستپێدەکەین.
هاوکێشەی کۆنی ترس کۆتاییهات؛ ئەوەی جاران چاوەڕێی لێدان بوو بۆ ئەوەی وەڵامبداتەوە، ئێستا بووەتە خاوەن دەستپێشخەری و یەکەم لێدان دەوەشێنێت. ئێستا ئەمریکا لەبەردەم واقیعێکی تەواو نوێدایە، بنکەکانی لە ناوچەکەدا لە کارتێکی فشارەوە، بوونەتە ئامانجی ئاشکرا و لە هەر ساتێکدا لەژێر ڕەحمەتی ئێراندان.
نامەکە گەیشتە ترەمپ: سەردەمی کۆنترۆڵکردنی یارییەکە و دیاریکردنی کاتی دەستپێکردنی شەڕ لەلایەن ئەمریکاوە، بۆ هەمیشە ڕۆیشت و ناگەڕێتەوە.
ئەم گۆڕانکارییە، شکۆی هێزی (بەناو) مەزنی خستە بارودۆخێکی زۆر شەرمەزارکەرەوە و ناچاریکردن هەزار حیساب بکەن پێش ئەوەی هەر فڕۆکەیەکیان بیر لە فڕین بکاتەوە.
ئەمڕۆ گۆڕەپانەکە بە زمانێکی نوێ دەدوێت، کە ناونیشانەکەی ئەمەیە: هەرکەسێک بیر لە ئیستفزازکردنمان بکاتەوە، یەکەمجار سوپڕایزەکە دەبینێت؛ باجی یارییەکەش لەگەڵ ئێمە زۆرگران کەوتووە."

🔥2👎1