War News
2.36K subscribers
10.5K photos
6.87K videos
1 file
2.22K links
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Download Telegram
ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراق:

بوونی هێزەکانی (پارتی کرێکارانی کوردستان)پەکەکە لە خاکی عێراق نایاساییە و لەگەڵ لایەنی تورکی کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. چەکی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دەستوردایە و کشانەوەی چەک بۆ هەموو شتێکە کە لە دەرەوەی دەستوورە.
2🔥2
🔴 کەتائیبی سـەیدولـشوهـەدا مەرجەکانی بۆ دانانی چەکەکانی ڕاگەیاند و دەڵێت: بە 10 مەرج ئامادەین ڕێکخستن بۆ چەکەکانمان بکەین:
🔴 1. کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و بەکارنەهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەمان.
🔴 2. دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بۆ پاراستنی مافی چەکدارانی حەشدی شـەعبی.
🔴 3. سەپاندنی دەسەڵاتی هێزە فیدراڵییەکان بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا.
🔴 4. پاراستنی ئاسمانی عێراق بە سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی.
🔴 5. دەرکردنی چەکدارانی پـەکەکە لە عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی تورکیا.
🔴 6. کشانەوەی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق.
🔴 7. کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و دەروازەکان لەلایەن سوپای عێراقەوە.
🔴 8. دەرکردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
🔴 9. ڕزگارکردنی بڕیاری دارایی و ئابووریی عێراق لە هەژموونی ئەمریکا.
🔴 10. کۆتاییهێنان بە دەستتێوەردانەکانی ئەمریکا و هەڵوەشاندنەوەی پۆستی (نێردەی تایبەت)ی ئەمریکا لە عێراق.
🔥41
War News
Photo
کێ پشکی شێری بەرکەوت لە هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە ؟
کورد ، ئەمەریکا ، ئەنقەرە ، ئیسڕائیل ، سوریا ، کامیان ؟
Khabat Kurda
29.08.2026

لە بەرژەوەندی ئیسڕائیلدا نەبوو بەشار ئەسەد بڕوخێ چونکە ڕێک لە نیو سەدەی ڕابردودا یەک فیشەکیش لە سوریاوە بەرەو ئیسڕائیل نەتەقێندرا و ئەو چەند ساڵەی کە شەڕ و کوشتاریش لە سوریا دا هەبوون ڕوس و پاسدار و سوپاکەی ئەسەد ئەو سنورەیان دەپاراست کە بە جۆلان ناسراوە .

تورکیا و قەتەر بە پشت ئەستوری موخابەراتی ئینگلیز بۆ ئەوەی زەخت لە سەر کەرتی غەززە و ئۆکرانیا کەم بکەنەوە ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدیان ڕوخاند و لە ڕێی مەلیکی سعودیەوەش دۆناڵد تڕەمپ دەستی بە سەر مەلەفی سوریادا گرت .

بە ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد نێوانی تورکیا و ئیسڕائیل تا ئەو چرکە ساتە هەر بەرەو گرژی زیاتر دەڕوات ، ترسی ڕوبەڕوبونەوەی سەربازیش لە نێوانیاندا ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو هەڵچون دەچێ ، چونکە ئیسڕائیل هەڕەشەی دابەش بوونی تورکیا دەکات .
هەر لە بەر ئەو هۆکارەشە تورکەکان لە دەرگای ئیمڕاڵیاندا و داوای ئاشتەواییان کرد ، هیچ نەبێ دڵنیا دەبن کە لە نیوەی خاکی تورکیا هیچ جیابونەوەیەک ڕونادات .
کەواتە لێرەدا هاوکێشەکە ڕوون و ئاشکرایە کە هەر کاتێ گرژیەکانی نێوان تورکیا و ئیسڕائیل زیاتر پەرە دەسێنن ، تورکەکان پڕۆژەی ئاشتیەکەیان لە گەڵ پەکەکە و باڵەکانی خێراتر دەکەن .

وەرن با ئاوڕێک لە دوو هەفتەی ڕابردوو بدەینەوە !

سەرەتا ئیسڕائیلیەکان دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت کە لە ڕێی چەند شارەزایەکی ئۆکرانیەوە هەوڵی زیندو کردنەوەی فڕۆکە لە کارکەوتوەکانی سەردەمی حوکمی بەشار ئەسەد دەدەن ، خێرا فڕۆکەکانی ئیسڕائیل هێرشێکی خەستان کردە سەر بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی سوریا لە نزیک شاری ئیدلیب دوای ئەوە بنکەی کوێرسی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبیشی گرتەوە ،
تۆم بەڕاک بە پەلە هاتە سەرخەت و ڕایگەیاند کە خەریک بوو دۆخەکە لە دەست دەربچێ و یەک هەنگاو مابوو ڕووبەڕوبونەوەی سەربازی لە نێوان تورکیا و ئیسڕائیل ڕووبدات .
بەڕاک وا سەرگەردان ببو ، تەنها لە ۲٤ کاتژمێردا دوو لێدوانی دژ بەیەکی بەرامبەر ئیسڕائیلدا . لەوەدا ئیسڕائیلیەکان زۆر توڕە تر دەرکەوتن .

لە پڕ ئەمەریکا بە بڕیارێک هەموو ئەو سزایانەی هەڵوەشاندەوە کە بە سەر ئەندامانی دەستڕۆیشتوی سوریادا سەپێندرابوون .
بەڕاک بۆ ئەوەی باری لاری خۆی بەرامبەر بە ئیسڕائیلیەکان ڕاست بکاتەوە زۆر بە خێرایی ئەسعەد شەیبانی بردە ئەردەن و لە گەڵ سەرۆکی دەزگای موسادی ئیسڕائیلی چەندین خاڵیان بە سەر سوریادا فەرز کرد . ( لە چەند ڕۆژی ڕابردو تەواوی ئەو خاڵ و داواکاریانە ئیسڕائیلمان بڵاوکردەوە ).
دوای ئەوەی تورکەکان زانیان کە ئیسڕائیل چ داواکاریەکی لە دیمەشق هەبوە و هەر لە ئەردەنەوە شەیبانی داوای لە عەبدی و ئیلهام ئەحمەد دەکات کە بە پەلە بگەنە دیمەشق و هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە پەسەند دەکەین بەو مەرجانەی کە ئێوە دەتانەوێ .

ئێستا هەسەدە هەڵوەشایەوە و شەڕڤانان هیچی تر ترسی ئەوەیان نەما کە ڕوبەڕوی خیانەتێکی تری چەکدارە عەڕەبەکان ببنەوە و سوپای سوریاش لە تەواوی خاکی پارێزگای حەسەکە و کۆبانی کشایەوە و عەبدی و ئیلهامیش دوو پۆستی دیبلۆماسی و سیاسیان وەرگرت .

بە پێی زەختەکانی ئیسڕائیلیش بێت ، دیمەشق ناچار دەکرێ کە هێزەکانی شەڕڤانان بکرێن بە دوو فیرقەی سەربازی و بە درێژایی سنوری تورکیایان ڕادەست بکرێ هەتا عەفرین ، ئەگەر هاتوو گرژیەکانی نێوان تورکیا و ئیسڕائیل درێژەیان هەبوو . چونکە ئیسڕائیل داوای کردوە کە قونسوڵخانەی خۆی هەبێ لە شاری حەڵەب .

ئێستا تۆم باراک لە نێوان ئەنقەرە و واشنتۆندا گۆشەگیر کراوە و تا ئێستا نازاندرێ کە لۆبی ئیسڕائیل لە ئەمەریکا دەتوانێ لە پۆستەکەی لایبدات و هیچی تر دەرنەکەوێتەوە یان نا .

ئەوەی کە دیارە لە دوای بڕیاردانی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی هەسەدە تا ئێستا تورک زەرەرمەندە لە سوریا بە ناچاری و چاوەڕێ دەکرێ زیاتر گرنگی بە کوردانی باکور بدات و دەرگای زیاتریان بە ڕوودا بکاتەوە .

بەڵێ ئێستا ئیسڕائیل باڵا دەستە لە سوریا لە ڕوی سەربازی و موخابەراتیەوە و چاو کراوەیە دژی پلانەکانی تورکیا و ئەمەریکاش نایەوێ جارێکی تر کورد لە سوریا دژایەتی بکەنەوە و ( نا ) یەکی تری بە ڕودا بدەن ، چونکە ناوچەکە هەر لە دۆخی هەڵچون دایە و ئەگەر داڕمانی ئابوری ئێران بەو خێراییە گەشە بکات ، هیچ لاری لە سەر نیە ئەمەریکا ڕوو لە کوردەکان بکاتەوە و تەکانێکی تر و پەلامارێکی سەربازی توند تر بە هاوبەشی ئیسڕائیل دژی ئێران سەرهەڵنەداتەوە . ڕۆژانی داهاتوش شاهیدی ئەو گۆڕانکاریانە دەبین چونکە هەر وەکو تڕەمپ دەڵێ نازانین لە ئێران کێ پیاوە و کێ میاوە تا دانیشتن و ڕێککەوتنی یەکجاری لە گەڵدا بکەین .

ئێوەش لاتان سەیر نیە کە دەوڵەتانی پارەداری عەڕەبی قەتەر و ئیمارات و سعودیە لە ئێستادا هیچ کاردانەویەکیان نیە دەربارەی گرژیەکانی تورکیا و ئیسڕائیل لە سوریا .؟
4🔥2
War News
Photo
وێنەکەش بەرهەمی ناساندنی زمانی کوردیە لە سوریا کە سەد ساڵە ئینکاری لە بوونی دەکرێ .
3👍1
ڕەحمەتی خودا لەو کەسانەی دەنگی ئەم کچە دەگەیەنن.

دادە دێکان هەردوو گورچیلەی لەدەستداوە، ئێستا دکتۆر جوابی کردووە پێویستە بەزوویی چاندنی گورچیلەی بۆبکرێت، تێچووی چاندنی گورچیلەکەشی 45 ملیۆن دینارە.


باوکی دێکان کرێکارەو خاوەنی پێنج منداڵیشەو هیچ سەرچاوەیەکی بژێویشی نییە، لەبەرخاتری هەرچیەکتان پێ ئەکرێ یارمەتی ئەم کچە بدەن بۆخوا لەبیری مەکەن.

07722258566فاست پەی کێ کارد FIB
07501900902 فاست پەی FIB
😢21
وەزیری پێشمەرگە:

یاداشتی لێكگەیشتنی نێوان هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە مانگی 9 كۆتایی دێت.
🔥31
پێشنیازی بەرێوبەری CIA بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی سێ قۆلی لەبەردەم پوتنە.
🔥3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنی نوێی لێدان لە هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەلایەن حوسییەکان لەرێگەی درۆنەوە.
🔥2
لە 12 کاتژمێری رابردوو ڕووسیا 300 فرۆکەی بێفرۆکەوان و 52 مووشەکی ئاراستەی کیێڤی پایتەخت کردووە.
🔥3
کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا:

لوتکەی سێ قۆلی تەنها کاتێک دەکرێت کە پێشوەختە رێککەوتن ئامادەکرابێت.
🔥4
ئیستا
👍32
ئەمریکا هێرشی کردە سەر جزیرەی لارک لە ئێران
👍32
بەرپرسێکی ئەمریکی :هێرشمانکردە سەر سووپای پاسداران
👍32
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەم هێرشەدا 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 کەسی دیکەش بریندار بوون.
2👍2
War News
ئەمریکا هێرشی کردە سەر جزیرەی لارک لە ئێران
بە درۆنی لوکاس هێرشکراوەتە سەر 2 سەکۆی هاویشتن
👍32
سووپای پاسداران : سزای ئەوو کەسانە دەدەین کە ئەمشەوو هێرشیان ئەنجام داوە
🔥31
ئەمریکا لە ماوەی داگیرکردنی ئەفغانستاندا، بەڵێنی ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتەی دابوو، بەڵام لە ڕاستیدا 148 ملیار دۆلاری بە فیڕۆ دا و سیستەمێکی گەندەڵی دروست کرد. بەپێی ڕاپۆرتەکان، نزیکەی 29 ملیار دۆلار بە تەواوی دیار نەماوە و زیاتر لە 1300 کەیسی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی تۆمار کراوە. یەکێک لە گەورەترین گەندەڵییەکان، بوونی سوپایەکی خەیاڵی بوو؛ لەسەر کاغەز 300 هەزار سەرباز هەبوون، بەڵام لە ڕاستیدا تەنها 50 هەزار سەرباز هەبوون و مووچەی ئەوانی دیکە دەچووە گیرفانی فەرماندەکانەوە. هەروەها 769 ملیۆن دۆلار بۆ قوتابخانەی خەیاڵی خەرج کراوە کە نە خوێندکاریان هەبووە و نە مامۆستا. پنتاگۆنیش بڕی 800 ملیۆن دۆلاری لە پڕۆژەیەکدا بەکارهێناوە کە هیچ کەسێک نازانێت چی لێهاتووە. پڕۆژەکانی دیکەش وەک وێستگەیەکی کارەبا بە 355 ملیۆن دۆلار، تەنها بە 1 لە سەدی توانای خۆی کاری کردووە. لە کۆتاییدا، ئەمریکا نەک هەر نەیتوانی ئەفغانستان ئاوەدان بکاتەوە، بەڵکو وڵاتەکەی بە بۆشاییەکی ئەمنییەوە جێهێشت و تەنها دزی و گەندەڵی لەو پرۆسەیەدا سەرکەوتوو بوو.
3🔥3
War News
سووپای پاسداران : سزای ئەوو کەسانە دەدەین کە ئەمشەوو هێرشیان ئەنجام داوە
وتەبێژی سپای پاسداران: دوژمن باجی ئەم حیساباتە هەڵانە لە هەردوو بواری ئابووری و سەربازیدا دەدات.
3