War News
2.35K subscribers
10.5K photos
6.87K videos
1 file
2.22K links
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Download Telegram
زیلینسکی:

هێرشەکانمان لە قوڵایی خاکی ڕووسیا بەردەوام دەبن، هەتا پوتن دانوستان بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ قبوڵ دەکات.
🔥4🤬1
ئیستا
🔥5
بە ئامانجگرتنی ئامانجێکی دوژمنکارانە لە نزیک گەرووی هورمز
🔥5
کەناڵی BBC ئەمریکی:

ئیدارەی تڕەمپ بەنیازە لە 30 ئەیلول کۆتایی بە هاوکارییەکانی بهێنێت بۆ هێزی پێشمەرگە لە عێراق.
🔥32
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤ:

داوا لە هاوڵاتیانمان دەکەین دەستبەجێ وڵاتەکە جێبهێڵن.
3🔥2🤣2
ئێستا؛ بوومەلەرزەیەک لە کەلار ڕوویدا
🔥41
مەحموود محەممەد رایگەیاند، بەم نزیکانە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
2🔥2
عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی سەركردایەتی ئەنەكەسه:

پێشمه‌رگه‌ی رۆژ كه‌ هێزی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌ سوریايه هه‌وڵێك هه‌یه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ رۆژئاوای كوردستان و پێشبینی ده‌كه‌ین دوای سه‌ری ساڵ بابه‌تی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ بۆ رۆژئاوای كوردستان و ئه‌م هێزه‌ وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ و لە ده‌ڤه‌ری عه‌فرین و سه‌ری كانی و حه‌سه‌كه‌ و قامشلۆ ده‌توانن رۆڵی خۆیان ببینن.
2🔥1
سوهەیب کەحلوت براگەورەی ئەبو عوبەیدە :

ئێمە لە بنەماڵەیەکی مەلای کوردین ، 800 ساڵ پێش ئێستا هاتووینەتە فەڵەستین و لە عەسقەلان جێگیربووین .
7👍2👎1
لەسەر ماددەی 3ی دەستور کێشەیەکی گەورە کەوتە نێوان ئێمە و عەرەبەکانەوە، عەرەبەکان دەیانویست ماددەکە بەم شێوەیە بێت (عێراق بەشێکە لە نەتەوەی عەرەب)، ئێمە زۆر دژی بووین، چەند رۆژێک لە سەر ئەو ماددەیە راوەستاین، ناکۆکیەکانمان ئەوەندە گەورەبوون کار گەیشتە ئەوەی کارەکانی لیژنەکە رابوەستێنرێن و پەکبخرێن. رۆژێک مام جەلال ھات و پێشنیازی کرد ماددەکە بەم شێوەیە بێت (عێراق ئەندامی دامەزرێنەری کۆمکاری عەرەبیە)، ئەو پێشنیازەی کرد و سەفەری کرد بۆ ئێران. عەرەبەکان ھەر فشاریان ئەکرد، تا بەیانییەک جۆرج دەبلیو بۆش تەلەفۆنی بۆ کاک مەسعود کرد، داوای لێکرد رازی بین بە داوای عەرەبەکان، بەڵام کاک مەسعود داواکەی بۆشی قبوڵ نەکرد، کە تەلەفۆنەکە تەواو بوو، کاک مەسعود ڕویکردە من وتی خۆت ئەزانی ئەوە بۆش بوو، داوای ئەکرد بەداوای عەرەبەکان رازی بین، تۆ ئەڵێی چی؟ پێم وت، بە ھیچ شێوەیەک بە داوای عەرەبەکان رازی مەبە، ئەگەر ھەر سەپاندیشیان وەرە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەکەین، من وەکو نوێنەری یەکێتی لە پێش تۆوە قسە ئەکەم و ئەڵێم بەوە رازی نین،  بۆیە ئێمە وەکو کورد بەشداری لەم لیژنەیە داناکەین و ئەگەڕێینەوە بۆ کوردستان. کاک مەسعود زۆر دڵی بەم وەڵامەی من خۆشبوو، وتی زۆر باشە، ئیتر عەرەبەکان نەیانتوانی ئەو دەقە بسەپێنن، دەقەکە بەم شێوەیە دانرا (عێراق وڵاتێکی فرە نەتەوە و ئایین و ئاینزایە، ئەندامێکی دامەزرێنەر و چالاکی کۆمکاری عەرەبیە و پابەندە بەپەیماننامەکەیەوە، ھەروەھا بەشێکە لە جیھانی ئیسلامی).

> نەوشیروان مستەفا
5🔥2
بارودۆخی نیجەر ناجێگیرە، چەند فەرماندەیەکی سەربازی لە حکومەت هەڵگەڕاونەتەوە و شەڕ و ئاڵۆزی بەردەوامە.

نیجەر یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەفریقا بە هاوکاری ڕووسیا کودەتای تێدا کرا.
2🔥2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەسەر رێگەیەکی خێرا سوپای ڕووسیا کاروانێکی خۆراک و گەنمی کردۆتە ئامانج.
🔥41
ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراق:

بوونی هێزەکانی (پارتی کرێکارانی کوردستان)پەکەکە لە خاکی عێراق نایاساییە و لەگەڵ لایەنی تورکی کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. چەکی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دەستوردایە و کشانەوەی چەک بۆ هەموو شتێکە کە لە دەرەوەی دەستوورە.
2🔥2
🔴 کەتائیبی سـەیدولـشوهـەدا مەرجەکانی بۆ دانانی چەکەکانی ڕاگەیاند و دەڵێت: بە 10 مەرج ئامادەین ڕێکخستن بۆ چەکەکانمان بکەین:
🔴 1. کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و بەکارنەهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەمان.
🔴 2. دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بۆ پاراستنی مافی چەکدارانی حەشدی شـەعبی.
🔴 3. سەپاندنی دەسەڵاتی هێزە فیدراڵییەکان بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا.
🔴 4. پاراستنی ئاسمانی عێراق بە سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی.
🔴 5. دەرکردنی چەکدارانی پـەکەکە لە عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی تورکیا.
🔴 6. کشانەوەی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق.
🔴 7. کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و دەروازەکان لەلایەن سوپای عێراقەوە.
🔴 8. دەرکردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
🔴 9. ڕزگارکردنی بڕیاری دارایی و ئابووریی عێراق لە هەژموونی ئەمریکا.
🔴 10. کۆتاییهێنان بە دەستتێوەردانەکانی ئەمریکا و هەڵوەشاندنەوەی پۆستی (نێردەی تایبەت)ی ئەمریکا لە عێراق.
🔥41
War News
Photo
کێ پشکی شێری بەرکەوت لە هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە ؟
کورد ، ئەمەریکا ، ئەنقەرە ، ئیسڕائیل ، سوریا ، کامیان ؟
Khabat Kurda
29.08.2026

لە بەرژەوەندی ئیسڕائیلدا نەبوو بەشار ئەسەد بڕوخێ چونکە ڕێک لە نیو سەدەی ڕابردودا یەک فیشەکیش لە سوریاوە بەرەو ئیسڕائیل نەتەقێندرا و ئەو چەند ساڵەی کە شەڕ و کوشتاریش لە سوریا دا هەبوون ڕوس و پاسدار و سوپاکەی ئەسەد ئەو سنورەیان دەپاراست کە بە جۆلان ناسراوە .

تورکیا و قەتەر بە پشت ئەستوری موخابەراتی ئینگلیز بۆ ئەوەی زەخت لە سەر کەرتی غەززە و ئۆکرانیا کەم بکەنەوە ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدیان ڕوخاند و لە ڕێی مەلیکی سعودیەوەش دۆناڵد تڕەمپ دەستی بە سەر مەلەفی سوریادا گرت .

بە ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد نێوانی تورکیا و ئیسڕائیل تا ئەو چرکە ساتە هەر بەرەو گرژی زیاتر دەڕوات ، ترسی ڕوبەڕوبونەوەی سەربازیش لە نێوانیاندا ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو هەڵچون دەچێ ، چونکە ئیسڕائیل هەڕەشەی دابەش بوونی تورکیا دەکات .
هەر لە بەر ئەو هۆکارەشە تورکەکان لە دەرگای ئیمڕاڵیاندا و داوای ئاشتەواییان کرد ، هیچ نەبێ دڵنیا دەبن کە لە نیوەی خاکی تورکیا هیچ جیابونەوەیەک ڕونادات .
کەواتە لێرەدا هاوکێشەکە ڕوون و ئاشکرایە کە هەر کاتێ گرژیەکانی نێوان تورکیا و ئیسڕائیل زیاتر پەرە دەسێنن ، تورکەکان پڕۆژەی ئاشتیەکەیان لە گەڵ پەکەکە و باڵەکانی خێراتر دەکەن .

وەرن با ئاوڕێک لە دوو هەفتەی ڕابردوو بدەینەوە !

سەرەتا ئیسڕائیلیەکان دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت کە لە ڕێی چەند شارەزایەکی ئۆکرانیەوە هەوڵی زیندو کردنەوەی فڕۆکە لە کارکەوتوەکانی سەردەمی حوکمی بەشار ئەسەد دەدەن ، خێرا فڕۆکەکانی ئیسڕائیل هێرشێکی خەستان کردە سەر بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی سوریا لە نزیک شاری ئیدلیب دوای ئەوە بنکەی کوێرسی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبیشی گرتەوە ،
تۆم بەڕاک بە پەلە هاتە سەرخەت و ڕایگەیاند کە خەریک بوو دۆخەکە لە دەست دەربچێ و یەک هەنگاو مابوو ڕووبەڕوبونەوەی سەربازی لە نێوان تورکیا و ئیسڕائیل ڕووبدات .
بەڕاک وا سەرگەردان ببو ، تەنها لە ۲٤ کاتژمێردا دوو لێدوانی دژ بەیەکی بەرامبەر ئیسڕائیلدا . لەوەدا ئیسڕائیلیەکان زۆر توڕە تر دەرکەوتن .

لە پڕ ئەمەریکا بە بڕیارێک هەموو ئەو سزایانەی هەڵوەشاندەوە کە بە سەر ئەندامانی دەستڕۆیشتوی سوریادا سەپێندرابوون .
بەڕاک بۆ ئەوەی باری لاری خۆی بەرامبەر بە ئیسڕائیلیەکان ڕاست بکاتەوە زۆر بە خێرایی ئەسعەد شەیبانی بردە ئەردەن و لە گەڵ سەرۆکی دەزگای موسادی ئیسڕائیلی چەندین خاڵیان بە سەر سوریادا فەرز کرد . ( لە چەند ڕۆژی ڕابردو تەواوی ئەو خاڵ و داواکاریانە ئیسڕائیلمان بڵاوکردەوە ).
دوای ئەوەی تورکەکان زانیان کە ئیسڕائیل چ داواکاریەکی لە دیمەشق هەبوە و هەر لە ئەردەنەوە شەیبانی داوای لە عەبدی و ئیلهام ئەحمەد دەکات کە بە پەلە بگەنە دیمەشق و هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە پەسەند دەکەین بەو مەرجانەی کە ئێوە دەتانەوێ .

ئێستا هەسەدە هەڵوەشایەوە و شەڕڤانان هیچی تر ترسی ئەوەیان نەما کە ڕوبەڕوی خیانەتێکی تری چەکدارە عەڕەبەکان ببنەوە و سوپای سوریاش لە تەواوی خاکی پارێزگای حەسەکە و کۆبانی کشایەوە و عەبدی و ئیلهامیش دوو پۆستی دیبلۆماسی و سیاسیان وەرگرت .

بە پێی زەختەکانی ئیسڕائیلیش بێت ، دیمەشق ناچار دەکرێ کە هێزەکانی شەڕڤانان بکرێن بە دوو فیرقەی سەربازی و بە درێژایی سنوری تورکیایان ڕادەست بکرێ هەتا عەفرین ، ئەگەر هاتوو گرژیەکانی نێوان تورکیا و ئیسڕائیل درێژەیان هەبوو . چونکە ئیسڕائیل داوای کردوە کە قونسوڵخانەی خۆی هەبێ لە شاری حەڵەب .

ئێستا تۆم باراک لە نێوان ئەنقەرە و واشنتۆندا گۆشەگیر کراوە و تا ئێستا نازاندرێ کە لۆبی ئیسڕائیل لە ئەمەریکا دەتوانێ لە پۆستەکەی لایبدات و هیچی تر دەرنەکەوێتەوە یان نا .

ئەوەی کە دیارە لە دوای بڕیاردانی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی هەسەدە تا ئێستا تورک زەرەرمەندە لە سوریا بە ناچاری و چاوەڕێ دەکرێ زیاتر گرنگی بە کوردانی باکور بدات و دەرگای زیاتریان بە ڕوودا بکاتەوە .

بەڵێ ئێستا ئیسڕائیل باڵا دەستە لە سوریا لە ڕوی سەربازی و موخابەراتیەوە و چاو کراوەیە دژی پلانەکانی تورکیا و ئەمەریکاش نایەوێ جارێکی تر کورد لە سوریا دژایەتی بکەنەوە و ( نا ) یەکی تری بە ڕودا بدەن ، چونکە ناوچەکە هەر لە دۆخی هەڵچون دایە و ئەگەر داڕمانی ئابوری ئێران بەو خێراییە گەشە بکات ، هیچ لاری لە سەر نیە ئەمەریکا ڕوو لە کوردەکان بکاتەوە و تەکانێکی تر و پەلامارێکی سەربازی توند تر بە هاوبەشی ئیسڕائیل دژی ئێران سەرهەڵنەداتەوە . ڕۆژانی داهاتوش شاهیدی ئەو گۆڕانکاریانە دەبین چونکە هەر وەکو تڕەمپ دەڵێ نازانین لە ئێران کێ پیاوە و کێ میاوە تا دانیشتن و ڕێککەوتنی یەکجاری لە گەڵدا بکەین .

ئێوەش لاتان سەیر نیە کە دەوڵەتانی پارەداری عەڕەبی قەتەر و ئیمارات و سعودیە لە ئێستادا هیچ کاردانەویەکیان نیە دەربارەی گرژیەکانی تورکیا و ئیسڕائیل لە سوریا .؟
4🔥2
War News
Photo
وێنەکەش بەرهەمی ناساندنی زمانی کوردیە لە سوریا کە سەد ساڵە ئینکاری لە بوونی دەکرێ .
3👍1
ڕەحمەتی خودا لەو کەسانەی دەنگی ئەم کچە دەگەیەنن.

دادە دێکان هەردوو گورچیلەی لەدەستداوە، ئێستا دکتۆر جوابی کردووە پێویستە بەزوویی چاندنی گورچیلەی بۆبکرێت، تێچووی چاندنی گورچیلەکەشی 45 ملیۆن دینارە.


باوکی دێکان کرێکارەو خاوەنی پێنج منداڵیشەو هیچ سەرچاوەیەکی بژێویشی نییە، لەبەرخاتری هەرچیەکتان پێ ئەکرێ یارمەتی ئەم کچە بدەن بۆخوا لەبیری مەکەن.

07722258566فاست پەی کێ کارد FIB
07501900902 فاست پەی FIB
😢21
وەزیری پێشمەرگە:

یاداشتی لێكگەیشتنی نێوان هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە مانگی 9 كۆتایی دێت.
🔥31