War News
2.34K subscribers
10.4K photos
6.85K videos
1 file
2.22K links
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Download Telegram
ژەنەڕاڵ مەزڵوم داوای ئارامگرتن دەکات و دەڵێت گێرەشێوێنەکان و تاوانبارەکان سزا دەدرێن .
3👎2🔥1
تڕەمپ دەڵێت لە بەرامبەر زیانەکان و کوشتن و برینداربوونی هەر سەربازێکی ئەمریکی داوای قەرەبوو لە ئێران دەکەم ، بە شاندی دانوستکارم گووتووە ئەو بابەتە لە سەرجەم دانوستانەکانی ئێستا و داهاتوو باس بکەن .
2🤣2🔥1
دادگای تاوانەکانی دیمەشق سزای لەسێدارەدانی بەسەر بەشار ئەسەد و ماهیر ئەسەدی برای سەپاند.
🔥42
حوسییەکانی یەمەن کەشتیەکی بازرگانیان لە گەرووی باب و لمەندەب کردە ئامانج، سێ ئەندامی کەشتیەکە گیانیان لەدەستداوە کە دوویان پاکستانین.
🔥21
لەکاتی ئۆپراسیۆنی گەڕان و پشکنین، لەچەمی ڕۆخانەی قەزای داقوق، بۆمبێکی چێندراو بە هێزێکی سوپای ئێراقیدا تەقیەوە و لەئەنجامدا سێ ئەفسەر بە پلەی لیوا و نەقیبێک لە لیوای یازدە برینداربوون.
🔥31🤔1
وێنەی سیستمی مووشەکی حاجی قاسم کە لە ڕۆژئاوای ئێران گیراوە یان پێدەچێت رۆژهەڵاتی کوردستان بێت.

ئەوەی لە وێنەکەدا دیارە ئامرازی هەڵخەڵەتێنەرە (دێکۆی) واتە سیستمێکی مووشەکی ڕاستەقینە نیە، لە ماوەی جەنگ لەلایەن فرۆکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کراوەتە ئامانج.
🔥42
پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیری دەرەوەی ئێران و باڤڵ تاڵەبانی و بانگهێشتی دەکات بۆ تاران.
1🔥1🤣1
دوو ئەندامی هێزەکانی هەسەدە کە بەشێکن لە سوپای سووریا لە هێرشێکدا گیانیان لەدەستدا.
2🔥2
کۆبوونەوەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و سووپای عێراق، سووریا و ئوردن لە عومان.
2🔥2
ماڵپەرێكی ئەمریكی:

زەیدی ئامادەنەبووە ئیسماعیل قائانی ببینێت و پێداگرە لەسەر روبەڕوبونەوەی هەر میلیشیایەك چەكەكەی دانەنێت.

قائانی داوای كردووە زەیدی میلیشیاكان چەك نەكات ئەوانیش هێرش نەكە سەر ئەمریكا و وڵاتانی كەنداو، زەیدی رەتیكردووەتەوە.

سەرۆک وەزیران بەنیاز بووە بچێتە ناو ئەو ناوچەیەی گرووپەكان ناویان لێناوە جورف لنەسر و لەدوای ئازادكردنی لە دەستی داعش هیچ هێزێكی ئەمنی عێراق نەیتوانیووە بچێتە ناوی (کارگەی مووشەک و درۆنەکانی میلیشیاکان و بنکەی هەواڵگری)، هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆر و هێزە سەربازییەکانی تر لە ئامادەباشیدا بوون بۆ چوونە ناوچەکە لە هەر ئان و ساتێكدا، کەمێک دوای ئەوە قائانی گەیشتووەتە بەغداد و رێگری کردووە.
🔥31
War News
دوو ئەندامی هێزەکانی هەسەدە کە بەشێکن لە سوپای سووریا لە هێرشێکدا گیانیان لەدەستدا.
ڕاگەیاندنی سەربازی لە هەرێمی ڕۆژهەڵات:
🔻لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر لیوای قامیشلۆ، دوو شەرڤان شەهید بوون


هەڵەزوار میتانی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی سەربازی لە هەرێمی ڕۆژهەڵات بڵاویكردەوە:
- لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر لیوای قامیشلۆ، دوو شەرڤان شەهید بوون و دوانی دیکەش بریندار بوون.
- کۆمەڵێک کەسی یاساشکێن هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی شەرڤانان لە گوندی تەویل حەرب لە قامیشلۆ، شەرڤانانیش وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە.
- لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو شەرڤانی شەهید بوون و دوانی دیکەش بریندار بوون، لە ئێستادا ئۆپراسیۆنی گەڕان بەدوای هێرشبەراندا بەردەوامە و ڕێکاری پێویستیان لەدژ دەگیرێتە بەر.
3🔥1
عەلی زەیدی:

مەترسیدارترین هەڕەشە لەسەر وڵات چەکی کۆنترۆڵ نەکراوە.

پێویستە پڕۆژە یاسایەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک ئامادە بکرێت.
2🔥2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جەنگی نەوت تەشەنەی کرد بۆ لیبیا:
کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی لیبیا باری نائاسایی لە "زاویە" ڕاگەیاند، دوای زنجیرەیەک هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە دامەزراوە نەوتییەکانی گرتەوە، لەوانە پاڵاوگەی زاویە و عەمبارەکانی کۆمپانیای "ئەلبرەیقە".

وە دوایین هێرش بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە و داڕمانی عەمبارێکی گەورە کە ٤.٥ ملیۆن لیتر بەنزینی تێدا بوو.

وەکو تێبینیی کەسیی من:
ئەم ناوچەیە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزە ئیسلامییەکانی لایەنگری تورکیادایە ( حکومەتی ڕێککەوتنی نیشتمانی).
وە نەیارەکەیان جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەرە ( - سوپای نیشتمانیی لیبیا)و،
خەلیفە حەفتەر بەشێوەیەکی سەیر و پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان، لەلایەن ئیمارات، میسر، ئێران و وەک هەندێک دەڵێن ئیسرائیلیشەوە پشتیوانی دەکرێت.

بە بڕوای من، هێرشەکان خەلیفە حەفتەر ئاماژە و پەیامێکی چەند لایەنەیە و گڵۆپی سەوزی ئیمارات و ئیسرائیلی بۆ هەڵکراوە، دەکرێت ئێرانیییش بێت، پەیامی ئێران لە ڕێگەی حەفتەرەوە بۆ ئەردۆغان، کە ئێران توانای ئەوەی هەیە لە شوێنی دوورەدەست و بەئازاردا لێیان بدات.

هەموو ئەمانە وەک پەیامێکە لە دوای واژۆکردنی "پەیماننامەی مەککە" کە لەم ڕۆژانەی دواییدا ئەنجام درا.
🔥41
پەیامنێری رووداو: کاژێر 06:00ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، سێ درۆن بەر سێ شوێن لە قەزاکانی سۆران، خەلیفان و هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتن

پەیامنێری رووداو دەڵێت: لە هەریر بەهۆی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە، ئاگر لە پووش و پاوانی چیای بەنی هەریر کەوتووەتەوە. هەروەها لە خەلیفان لە نزیکی گوندێک کەوتوون و لە سۆرانیش بەر ماڵی هاونیشتیمانییەک کەوتووە.
دەشڵێت: لەهەر سێ شوێنەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە.
3😢2
لەهێرشەکەی سۆران جۆرێک لە درۆن بەکارهێنراوە کە نوێیە و ناسراو نیە وەک درۆنەکانی تری شاهد، دەمەوێ ئەوە بڵێم چەند جۆرێکی کەم لە درۆنی زنجیرەی شاهد بزوێنەری مایکرۆ جات بەکاردێنن کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن.

- جگە لە کڵاوە جەنگیەکە هیچ لەم پارچانە کە لەم وێنەدا هەن هاوبەش نین لەگەڵ ئەوانەی پێشوو تر لێرە و لە جەنگی ئۆکراینیش بەکارهاتوون.
3🔥2
لەهێرشەکەی سۆران جۆرێک لە درۆن بەکارهێنراوە کە نوێیە و ناسراو نیە وەک درۆنەکانی تری شاهد، دەمەوێ ئەوە بڵێم چەند جۆرێکی کەم لە درۆنی زنجیرەی شاهد بزوێنەری مایکرۆ جات بەکاردێنن کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن.

- جگە لە کڵاوە جەنگیەکە هیچ لەم پارچانە کە لەم وێنەدا هەن هاوبەش نین لەگەڵ ئەوانەی پێشوو تر لێرە و لە جەنگی ئۆکراینیش بەکارهاتوون.
3🔥2