War News
2.36K subscribers
10.1K photos
6.74K videos
1 file
2.22K links
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Download Telegram
سزای سەختی ماڵوێرانکەر بۆ عێراق بەڕێوەیە !
وەرن پێتان بڵێم چۆن ؟

لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەمریکا بڕیاری دا ئاستی پۆلێنکردنی چوار میلیشیا کە لەژێر چەتری حەشدی شەعبیدا کار دەکەن
لە پۆلێنی «ڕێکخراوی تیرۆریستی جیهانیی دیاریکراو» (SDGT) بۆ پۆلێنی «ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی» (FTO) گۆڕی
کە ئەمانە بوون:
١. جوڵانەوەی نوجەبا!!
٢. کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا!!
٣. جوڵانەوەی ئەنساروڵای ئەوفیا!!
٤. کەتیبەکانی ئیمام عەلی!!
پێش ئەوانیش، کەتیبەکانی حیزبوڵا خرابووە ژێر ئەم پۆلێنەوە!!

ئەوانەی ئەم پۆلێنکردنە هەر کەسێک یان قەوارەیەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکات، ئەمریکا بە تاوانباریلن دەناسێنێت، هەرکەسێکیش هاوکاری دارایی پێشکەش بەم ڕێکخراوانە بکات!! ئەوانیش دەخرێتە ژێر سزاکانی گەنجینەی ئەمریکا،

سەیرکەن یاساکە زۆر ڕونە بەردەوام بوونی ئەم میلیشیایانە لە چوارچێوەی حەشدی شەعبیدا، یان وەرگرتنی پارە لە وەزارەتی دارایی عێراق، هەردوکیان ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمریکا دەکاتەوە،
جگە لەمە سزاکان ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەگرێتەوە، ئەگەر لەناو یاسای بودجەی گشتیدا، بودجە بۆ ئەم میلیشیایانە تەرخان بکەن، یان هەر جۆرە پاڵپشتییەکیان پێشکەش بکەن،

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ناوی سەرکردەکانی هەر شەش میلیشیاکەی خستە لیستی سزاکانەوە،

وە بۆ یەکەمجار "عەسائیبی ئەهلی حەق"یشی بۆ ئەم پۆلێنە (ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی) زیاد کرد!! دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ تەنها لە لیستی "ڕێکخراوی تیرۆریستی جیهانیی دیاریکراو" (SDGT) بوو،

لە داهاتوودا ئەم پۆلێنکردنە خودی پەرلەمانی عێراقیش ڕووبەڕووی سزا دەکاتەوە بەهۆی بوونی ٢٧ ئەندامی عەسائیب لەوێ!! و بەهۆی بوونی "عەدنان فیحان" وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانە،
حکومەتی عێراقیش دەخاتە ژێر مەترسیی سزاوە ئەگەر هەر ئەندامێکی سەر بەم میلیشیایە ببێتە وەزیر تێیدا،

ئێوە تەسەور بکەن چی ڕوو دەدات ئەگەر "باسم بەدری" کاندیدەکەی قەیس خەزعەلی بگاتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران،

کەواتە خۆتان بۆ ڕۆژانی سەخت ئامادە بکەن ، وشە بە وشەتان لەبیر بێت.
@warkrd
🔥2
ئەمریکا بەنیازە هەڵگرتنی سزاکانی سەر نەوتی ڕووسیا بۆ 30 رۆژی تر درێژ بکاتەوە.
@warkrd
🔥2
حکومەتی بورکینافاسۆ بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم تراورێ، لە نوێترین و گەورەترین هەڵمەتدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی 118 ڕێکخراوی ناحکومی دا.
🔥2
کیسنجەر، کە بەهۆی دەور و کاریگەری زیرەکانەی لە داڕشتن و بەڕێوەبردنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا، پێی دەوترا پیرە ڕێوییەکە، لە یاداشتەکانی خۆیدا بەشێکی کەمی تەرخانکردوە بە دۆسیەی کورد، کە ناوی ناوە "کارەساتی کوردەکان"، لەوبەشەی یاداشتەکانیدا چیرۆکی دروستبونی پەیوەندی کورد و ئەمریکا دەگێڕێتەوە:

کوردەکان لە شەستەکاندا زیادەڕەوییانکردوە بە گەشبینی لەبارەی ئایندەیانەوە، بۆیە ئەمە توشی شکستیان دەکات لەساڵانی دواتردا، شکستێک کە بە خۆدارکاریکردنی حەفتاکان دەناسرێت، پەیوەندی کورد و ئەمریکا دروست نەبووە، چونکە بەرژەوەندی هاوبەشی گەورە دروست نەبوە، لەبەرامبەر ئەو بەرژەوەندییانەی ئەمریکا لەگەڵ ئەو وڵاتانەیا هەیەتی کە کورد و کوردستانی بەسەردا دابەشبوە، سەرۆک نیکسۆن هەوڵی بۆ سەربەخۆیی کوردەکان داوە، بەڵام لیژنەکانی کۆنگرێس هێرشی توندیانکردۆتە سەری و وەک هەوڵدانێک دژی بەرژەوەندی ئەمریکا بینیوییانە. هۆکارەکانی دەستێوەردانی ئەمریکا لە پرسی کورد هۆکاری ستراتیژیی و ئایدۆلۆژی بوون، لەژێر کاریگەری کەلتوری وڵسۆن و درو ویڵسۆن، ئەمریکا بووە خاوەنی بیری یاسای مافی چارەی خۆنوسین بو بۆ گەلان، کە دەبوایە پشتگیری لە مافی چارەی خۆنوسین بۆ کورد بکەین، بەڵام ئەمریکا لەوناوچە شاخاویی و دواکەوتوەی کوردەکان توشی ئاستەنگ دەبوەیەوە و نەدەکرا لەنێو ئەو هەموو دۆستەی ئەمریکا، هاوکاریی بگەیەنێتە دەستی کوردەکان، کە کار لە بەرژەوەندی دۆستەکانی ئەمریکا دەکات، بۆ ئەمریکا قورس بووە هاوسەنگییەک ڕابگرێت لەنێوان هاوکاریی داخوازیی کوردەکان و بەرژەوەندیی ستراتیژیی لەگەڵ دۆستەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نەوتین. دۆسیەی دروستبونی دەوڵەتێکی کوردی لە عێراق یان وڵاتانی تری کە کوردەکانی بەسەرە دابەشبوە، لە پلانی ئیدارەی نیکسۆن و فۆرد و بۆش و کلینتۆنیش نەبوە، ئەویش بەهۆکاری هەوڵەکانی ئێران و تورکیا، بەڵام هەموو ئیدارەکانیش لەسەر ئەوە هاوڕابون، کە کورد لە عێراق ئیدارەیەکی خۆبەڕێوبەریی هەبێت.

لە ئاداری 1975 ئێران و عێراق ڕێکدەکەون و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان بەسەر خەونی کوردەکان بۆ دەوڵەت سەردەکەوێت، ئەم کارەساتە لە 1996 جارێکی تریش دووبارە دەبێتەوە، کاتێک هێزێکی کوردی لەگەڵ سەدام ڕێک دەکەویت دژی هێزێکی تری کوردی و سەدام بانگێشتی ناوچە ئۆتۆنۆمییەکەیان دەکات، کە لە 1991وە ئەمریکا دەیپاراست، هەندێک جار جەنەراڵ مستەفا بارزانی، ڕابەری ئەو ڕۆژگارەی شۆڕشی کورد، نامە و پەیامی لەڕێی شای ئێران و پاشای ئوردن بۆ سەرۆک نیکسۆن ناردوە، وەک ئەو داوایەیی لە 28ی ئاداری 1972 کە مستەفا بارزانی لەڕێگەی پادشای ئوردنەوە داوای هاوکاریی بە پەلەی لە نیکسۆن کردوە.

نامەیەکم بۆ بارزانی نارد و پێم وت "ئێمە بە باشی نازانین، دووبارەی دەکەمەوە بەباشی نازانین لەسەر پێشنیاری ئیسرائیل هێرش بکەیتە سەر سوپای عێراق، ئەو ڕۆژەی ئاریێل شارۆن لە کەنداوی سوێس دەپەڕێتەوە ئەو ڕۆژە نامەکەم دەگات بە بارزانی، دوایی شەش ڕۆژ ئیسرائیل و عەرەب ڕێکەوتن".

بارزانی پشتی بە فاکتەرێک بەستبوو کە بەبێ ئەمە هیچ کاتێک خەبات لەپێناو سەربەخۆیی مەحاڵ بێ، ئەویش بڕوابوون بوو بە دۆزەکە، ئەو لایەنی هاوکێشە سیاسییەکانی پشتگوێ خستبوو، کە هەمیشە کارەکتەری گۆڕانکارییەکانە. سەبارەت بە شکستی شۆڕشی ئەیلول، لە 18ی شوباتی 1975 لە زیورخ چاوم بە شا کەوت و لەوێدا شا نیازی خۆی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ سەدام ئاشکرا کرد، دەستبەجێ جێرارد فۆردی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکام لەم بڕیارە ئاگادار کردووەتەوە، ترسی سەرەکی شا ئەوە بووە کە بەهۆی ململانێی نێوان حکومەتی عێراق و کورد، کێشەی کورد ڕەهەندێکی نێودەوڵەتی وەربگرێت و بگاتە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمەش ببێتە مەترسی بۆ دروستبوونی کێشەی هاوشێوە لەناو ئێرانیشدا، شای ئێرانم لە مەترسی ڕووخانی کوردەکان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام دەرەنجام ڕێککەوتنەکە بە جۆرێک بوو کە بووە هۆی شکستی یەکجاری شۆڕشی کورد لەو قۆناغەدا.

بەپێی گێڕانەوەکانی کیسینجەر و بەڵگەنامە سیاسییەکانی ئەمریکا، پەیوەندیی نێوان واشنتۆن و کورد لە نیو سەدەی ڕابردوودا لەسەر بنەمایەکی پراگماتیی سارد دامەزراوە، ئەمریکا هەمیشە کورد وەک هاوبەشێکی کاریگەر بۆ لاوازکردنی نەیارەکانی وەک عێراقی سەردەمی سۆڤێت بینیوە، بەڵام بەهۆی ترسی لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانە ناوچەییەکانی وەک تورکیا و ئێران، ڕێگەی نەداوە هاوکارییەکان لە ئاستی ئۆتۆنۆمی تێپەڕ بکەن و بگەنە مافی چارەی خۆنووسین.
@warkrd
1🔥1
مەسعود بارزانی لە کتێبەکەیدا (بەرگی سێیەم)، ساڵی 1975 وەک گەورەترین پلانی نێودەوڵەتی و ناخۆشترین ساڵی تەمەنی باس دەکات...

بارزانی باس لەوە دەکات کە لە 6ی ئاداری 1975دا، کاتێک لە تەلەفزیۆنەوە بینییان سەدام حسێن و شای ئێران لە جەزائیر باوەشیان بەیەکدا کردووە، تێگەیشتن کە کارەساتێکی گەورە ڕوویداوە، ئەو دەڵێت: ئەو باوەشپیاکردنە، خەنجەرێک بوو لە پشتی کورد درا. بارزانی بە توندی ڕەخنە لە محەمەد ڕەزا شا دەگرێت، باس لەوە دەکات کە شا بەڵێنی شەرەفی بە مەلا مستەفا دابوو کە هەرگیز پشتیان تێنەکات، بەڵام کاتێک ڕێککەوت، سنورەکان و هەموو ڕێگاکانی ناردنی تەقەمەنی و خۆراکی داخست، تەنها دوو هەفتە مۆڵەتی بە شۆڕش دا کە یان بگەڕێنەوە بۆ عێراق بۆ لای بەعس یان ئاوارەی ئێران بن، ئەگینا سنوورەکان بەتەواوی دادەخرێن.

مەسعود بارزانی لە کتێبەکەیدا باس لە نامەیەکی مەلا مستەفا دەکات بۆ هێنری کیسینجەر، بارزانی دەڵێت: ئێمە متمانەمان بە بەڵێنی ئەمریکییەکان کرد، بەڵام ئەوان بێدەنگ بوون، کیسینجەر تەنانەت وەڵامی نامەکەشی نەدانەوە، ئەمە وایکرد بارزانی بگاتە ئەو بڕوایەی کە کورد تەنها وەک کارتێکی کاتی بۆ بەرژەوەندییەکانی تاران و واشنتۆن بەکارهێنراوە، لە کۆبوونەوەیەکی چارەنووس ساز کە سەرکردایەتی شۆڕش تێیدا کۆبوونەوە، دوو بژاردە هەبوو، یان شەڕی پارتیزانی کە لەو کاتەدا بەهۆی نەمانی پشتیوانییەوە زۆر قورس بوو، یان ڕاگرتنی شۆڕش بۆ پاراستنی خەڵک لە کۆمەڵکوژی، مەلا مستەفا زۆر خەمبار بوو، دەیوت: نامەوێت خوێنی ئەم خەڵکە بە هۆکاری بێهودە بڕژێت کاتێک هیچ ڕێگەیەکی تر نەماوە، بۆیە بڕیاری نسکۆ درا.
@warkrd
3🔥2
تۆم باراک:

سیاسەتی ئەمریکا گۆڕاوە، ئەوەی پارەی شمشاڵ ژەنەکە دەدات، ئەو ئاوازەکە هەڵدەبژێرێت.
🔥41
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا:

هێزەکانی ئەمریکا دەستبەرداربوونی تەواوی بنکە سەرەکییەکانی خۆیان لە سووریا تەواو کردووە.
@warkrd
🔥4
حاڵی گەرووی هورمز.
🔥31
سەرچاوەیەکی پاکستانی:

ئێران پاکستانی دیاریکردووە بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆمەکەی.
@warkrd
🔥31
بەپێی سەرچاوە پاکستانیەکان بریار دراوە لە نێوان 19 بۆ 26 مانگ قۆناغی دووەم دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد بەرێوەبچێت.
@warkrd
🔥1
پاکستان بڕیاریدا ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی ڕەوالپندی توندتر بکاتەوە و سەرجەم دامەزراوە بازرگانییەکان بە چێشتخانە و پارک و هۆتێل و مۆڵەکانی بازرگانی و بازاڕەکانەوە دابخات، کە لە نیوەی شەوی 18ی نیسانەوە دەستپێدەکات.

"ئەگەر زۆرە بەهۆی گەشتی چاوەڕوانکراوی شاندی ئەمریکا و ئێران بێت."
🔥4
سەیری قسەکانی تڕەمپ مەکەن تاوەکوو لە سیاسەتی ئەمریکا تێبگەن ، سەیری جموجۆڵی دامەزراوەکانی ئەمریکا بکەن تا تێبگەن چی ڕوودەدات ، بۆ نموونە تڕەمپ دەڵێت ئێمە وا خەریکە ڕێکدەکەوین ، بەڵام لە واقع سەیری بکەین دەبینین پنتاگۆن هێشتا هێزی سەربازی کۆدەکاتەوە وە دەڵێت هێز دەنێرینە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، وە هەواڵگری ئەمریکی لە ڕاپۆرتەکانی بۆ ئاژانسە گەورەکان جەخت لە زیادبوونی گرژییەکان دەکاتەوە.

- کەوایە تا زیاتر سەیری قسەکانی تڕەمپ بکەیت زیاتر لێت دەشێوێت ، چونکە تڕەمپ زیاتر قسە بۆ بازاڕ دەکات ، دەیەوێ بەو لێدوانە دژبەیەکانە هەم جەماوەری کۆبکاتەوە هەمیش یاری بە نرخی نەوت و زێڕ و بازاڕەکان بکات ، لەژێرەوە خۆیان بازرگانی دەکەن و قازانج دەکەن بەر لەوەی لێدوانەکە بڵاوبکەنەوە ئەمە پێی دەڵێن insider trading.
@warkrd
🔥21
کەناڵی 12ـی ئیسڕائیلی :- بەرپرسانی باڵای ئەمریکا دەڵێن ئەگەر لەم 3 ڕۆژە پێش کۆتایی هاتنی ئاگربەست ڕێکەوتنێک نەبێت ئەوە دەگەڕێنەوە جەنگ.
@warkrd
🔥3
ئەو هەموو (هەواڵە ناراستە) لە پای چی؟

دوێنێ هونەر ئەحمەد رۆژنامەنووس لایڤی کردووە لە بەردەم پزیشک دادی سلێمانی دەڵێ: هیچ مزگەوتێک تەرمی غەزاڵیان وەرنەگرتووە، قسەکە لە زمانی کۆمەڵە دەگوازێتەوە.

لە لایڤی دووەم لە ماڵی (کاک سەردار عەبدوڵڵا) جەخت لەوە دەکاتەوە ک مزگەوتەکان وەریان نەگرتووە، کاک سەرداریش ماڵی ئاوا بێت روون ناکاتەوە بۆ مزگەوت وەریان نەگرتووە، هەر لە قسەی لەکۆتای دەڵێ هیچ مزگەوتێک وەری نەگرتووە!

من کاک هونەر دەناسنم ئیشمان بە یەکەوە کردووە نە دژە دینە نە کورێکی درۆزنە، بەڵام ئەو هەواڵە لەبەر دۆخی ئەمنی بێت یان بەهۆی شەڕی ئایدۆلۆژی بێت هەواڵەکەیان بە راستی پێگەیاندبوو!، (بەهار مونزیر) کە چالاکوانی ژنانە لە سلێمانی و فێمنیستە دەڵێت: راست نییە شوێن و ئاوی گەرم لە مزگەوتی شێخ سەعید پیران ئامادەکرا بوو تەنانەت دوو کەسیش بۆ شووشتنی تەرم ئامادە بوو، بەڵام لەبەر دۆخی ئەمنی شوێنەکە گۆڕاوە…

پەیامنێری رووداو لە سلێمانی لە ماڵی کاک سەردار لایڤی هەیە لە پەیجی فەرمی رووداو نووسیوویەتی “دوای ئەوەی لە مزگەوتەکان وەرنەگیرا، سەردار عەبدوڵڵا دەرگەی ماڵەکەی کردووتەوە بۆ شۆردنی تەرمی شەهید غەزاڵ…

پرسیارێک ئەو هەموو هەواڵە ناراست و دژ بە یەکە بۆچی؟!

ئەگەر لە ترسی درۆنی ئێرانی مزگەوت گۆڕاوە بۆ ماڵی کاک سەردار (هەزار جار خوای گەورە خێری بنووسێ) ئەو هەموو لایڤەی کەناڵەکان لە ماڵی کاک سەردار چییە؟!
یەعنی ئێران مزگەوت بۆوردوومان دەکات کە تەرمی کچە شەهیدێکی رۆژهەڵاتی لێیە بەس ماڵی سیاسەتڤانێک بۆردوومان ناکات!؟

ئێو لە لایڤ بە ئێران دەڵێن: تەرمەکە لە ماڵی کاک سەردارە مەترسی نییە بەس لە مزگەوتێک بێت مەترسیدارە کە ئەمرۆ زانیومانە لە مزگەوتی شێخ سەعید پیرانە لە سلێمانی!

یەعنی ئێران ئەوەندە گەمژەیە لەو ئاگربەستە مزگەوت بوردوومان دەکات کە تەرمی کچە پێشمەرگەیەکی لییە؟! هەموو مەزڵوومیەتی ئێران لەو شەڕە لە سەر بۆردوومانکردنی قوتابخانەکەی کچانە، تۆ بڵێی ئەوەندە نەزان بێت مزگەوت و پرسە بۆردوومان بکات!؟

ئەمجارە (مامۆستا هەردی مەهدی) کە رۆژنامەنووسێکی دیارەو مامۆستای زانکۆیە پۆستی لە فەیسبووک کردووە دەڵێ: رێگایان نەدا تەرمەکە بنێژن!
کەچی دوای بە مەراسیمی سەربازی و چەک و ئاڵای کۆمەڵە شەهید غەزاڵیان ناشت، ئێ ئێمە بە کێ باوەڕ بکەی و هەواڵ لە شارێکی وەکو سلێمانی لە کوێ وەربگرین؟!
ئەگەر ئامانجە لێدانە لە مزگەوت و دروستکردنی دوو بەرەکی ناشیرین کردنی خەڵکی شارێکە بە (ئەنقەست و غیر ئەنقەست) با بزانین؟!

پاشان بۆچی کۆمەڵە بە بەیاننامەی فەرمی لە کۆتای مەراسیمەکە هەموو راستییەکانی ئاشکرا نەکرد؟!
ئەو هەموو خەڵکە بەلارێدا براوە، مـ،ـولحید وجنـ،ـێوفرۆش ناوێرن دوو قسە بەرامبەر دەسەڵاتی سیاسی شارەکە بکەن هاتوون پەلاماری ئیسلام و خوای گەورەو پێغەمبەر (ﷺ) و مزگەوت دەدەن!

لەوەش کارەساتر بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانییە لە جیاتی ئەوەی حەقیقەت بە میللەت بڵێ، هاتووە بەبی عیلم دەڵێ: شوردنی تەرمی ژن مزگەوت لە شەرع جائیز نییە!


مەحمود یاسین کوردی
@warkrd
🔥21👍1
موجتەبا خامنەیی: سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران لاوازیی سوپای ئەمریکا و ئیسرائیلی پیشانی جیهاندا
@warkrd
🔥4
ئەندامێكی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵە وەڵامی چەند پرسیارێك دەداتەوە:
- بۆچی بردرا بۆ نەخۆشخانەی بەخشین؟
- حیزبی سێکۆلار بۆچی لە مزگەوت گەڕا؟
- «شەهید»، شۆردنی بۆچییە؟
- ئایا مزگەوت ئامادەکرا؟
- بۆچی خەڵکی زۆر بەشداری ڕێوڕەسمی ناشتنەکەیان نەکرد؟
- بۆچی تەرمی غەزاڵ بە پیکاب گویزرایەوە؟
- ناشتنی تەرمی شەهید، گۆڕستانی بۆ چییه؟
درەو:
نەوید مێهراوەر، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە نوسینێكدا وەڵامی چەند پرسیارێك دەداتەوە:

گیانبەختکردنی غەزاڵ مەولان چەپەرئاباد و چەند پرسیار و وڵامێک
✍️ نەوید مێهراوەر

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر کەمپی سوورداش، هاوڕێ غەزاڵ بریندار بوو و بۆ چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی شۆڕش.

تا ئێرە، تەنیا هێرشێکی درۆنی بۆمبڕێژکراو بوو و بە لەبەرچاوگرتنی ئاکار و ماهییەتی کۆماری ئیسلامی، ڕووداوێکی سرووشتی بوو. بەڵام هەیمەنەی ئێران بەسەر بەشێکی زۆر لە دام و دەزگا و بەشێک لە خەڵک، بارودۆخەکەی گۆڕی.

هەروەها، لەگەڵ دەرکەوتنی سیمای جوانی مرۆڤگەلێکی بەوەفا، نیشتمان‌خۆشەویست و تێگەشتوو لە هاوچارەنووسیی و مرۆڤدۆستی، و هەروەها دەرکەوتنی میدیاکار و کاناڵ و پەیجەکان کە بە ناوەڕۆکی کوردستانی بوون بە مەشغەڵێکی دروەوشاوە، دڕییان بەو تاریکییەدا دا کە هەیمەنەی ئێرانی و ئیسلامی سیاسی وەک عەبای ڕەش بە سەر باشوور کێشابوو، یان هیچ نەبێت وایان وێنا دەکرد.

کاتێک لە نەخۆشخانەی بەخشین، سوێندی پزیشکی چووە ژێر پۆستاڵەکانی ئیسلامی سیاسی و مرۆڤایەتی بوو بە ساقەی بزەی لێوی کونسوولی ئێرانی داگیرکەر، بۆ چەند کاتژمێرێک ڕۆژهەڵاتی نیشتمان وەکوو خۆرئاوابوونێک لە باشوور، ئاسۆی لێ لێڵ بوو.

کاتێک داوا لە چەند مزگەوتێک کرا بۆ شۆردنی تەرمی لە خوێن خەڵتانی غەزاڵ، و بە بیانووی ئەوەی حەرەمی مزگەوت بۆ ژن حەرامە، و کاتێک گۆڕستانی زرگوێز لە ترسی ئەسپەردەکردنی ئەو تەوارە باڵخوێناویە درایە بەر مووشەک، هەتاوەکەی گەرمیان سلێمانیشی ڕوونکردەوە، نەک مزگەوت؛ بەڵکوو کتێبخانە و حەرەمی پیرۆزی هزر و ئەندێشە پێشوازی لە تەرمی شاژنی ڕۆژهەڵات کرد.

سۆزی چوارچرا بووژایەوە، و تەرمی پێشمەرگەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرشانی هاوڕێیانی و بە بەشداری کەسایەتی و ڕۆشنبیران، بە موراڵی سلێمانی، لە تەنیشت دوکتۆر جەعفەر شەفیعی و سدیق کەمانگەر بوو بە میوانی گوردانی شوانی قارەمان.

ڕووداوی گیانبەختکردنی هاوڕێ غەزاڵ و شۆردن و ناشتنی، چەندین پرسیاری هێنایە گۆڕێ. من دادوەری لە مێشک و زەینی هیچکام لە ڕەخنەگران و ورووژێنەری ئەو پرسیارانە ناکەم، و هەموویان بە هەند وەر دەگرم. هەربۆیە تێدەکۆشم، وەک هاوڕێیەکی غەزاڵ کە لە کۆمەڵە بەرپرسیارەتیم هەیە، وەڵامی ئەو چەند پرسیارەی کە لە سۆشیال میدیا بینیومە بدەمەوە:

* بۆچی بردرا بۆ نەخۆشخانەی بەخشین؟

* حیزبی سێکۆلار بۆچی لە مزگەوت گەڕا؟

* «شەهید»، شۆردنی بۆچییە؟

* ئایا مزگەوت ئامادەکرا؟

* بۆچی خەڵکی زۆر بەشداری ڕێوڕەسمی ناشتنەکەیان نەکرد؟

* بۆچی تەرمی غەزاڵ بە پیکاب گویزرایەوە؟

*ناشتنی تەرمی شەهید، گۆڕستانی بۆ چییه؟

یەکەم:
نەخۆشخانەی شۆڕش لە دامەزرانیەوە تا ئێستا، وەک نەخۆشخانەی پێشمەرگە و بەهاناچوون ناسراوە. بەتایبەتی بۆ ئێمە لە سنووری سلێمانی، وەک نەخۆشخانەی خۆمان چاومان لێکردووە. هەربۆیە، ئەگەر لای ئێمە ڕووداوێکی لەناکاو، وەک برینداری یان شتی لەو چەشنە ڕووبدات، خێرا ڕەوانەی ئەوێمان کردووە و وەڵاممان بینیوە.
بەڵام، بەداخەوە، ئەو شەوە لە حاڵەتی غەزاڵ وەک پێشوو نەبوو، و بۆ خۆیان هاوڕێیانی ئێمەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە ئەهلیەکان کرد. هەروەها، ئەو دوکتۆرە بەڕێزەش کە لەگەڵ غەزاڵ لە ناو ئامبۆلانسدا بوو، تەلەفوونی بۆ نەخۆشخانەکان کردووە.

دووهەم:
جەستەی غەزاڵ بەهۆی برینە زۆرەکانییەوە خەڵتان خوێن بووبوو. جگە لەوەش، تەنها جەستەی نەبوو، بەڵکوو سەر و قژی پڕبوو لە خاشاکی تەقینەوە و وردە پەلاستیک و ماددەی تر.
هەربۆیە، شۆردنەکەی نەک لەبەر دەستووری ئایینی و سونەت، بەڵکوو لەبەر ئەوە بوو کە بە پاکی و خاوێنی، لە کاتی نەبوونی خانەوادەکەی، بە خاکی پیرۆزی کوردستان بسپێردرێت.

سێیەم:
گوایا مزگەوت ئامادەکراوە و رەتکردنەوەی ئەو داوایە ڕاست نییە. بەپێی زانیارییەکان، مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران ئامادەکراوە.
ئێمە ئەمە ڕەت ناکەینەوە، چونکە لە سلێمانی کەسانێکی زۆر بە پەرۆشەوە هەوڵیان داوە لە ڕێکخستن و ئەسپەردەکردندا بەشداری بکەن. دەتوانرێت ئەمە ڕاست بێت، بەڵام هاوڕێیانی ئێمە کە لەگەڵ تەرمەکە بوون، لەو هەوڵ و دڵسۆزییانە ئاگادار نەبوون.
1
چوارەم:
هەرچەند ئێمە ڕاگەیاندنمان نەدابوو کە تەرمەکە ئەنێژین، بەڵام خەڵکێکی زۆر ئامادەی بەشداریی بوون.
لە هەمان کاتدا، گۆڕستانی زڕگوێز کە پێشتر چەند شەهیدێکی ئێمە لەوێدا نێژرابوون، کرایە ئامانجی مووشەکی کۆماری ئیسلامی. پاشان، ئێمە ڕامانگەیاند کە ناینێژین،هەر بۆیە بە ژمارەیەکی کەم لە هاوڕێیان، لەگەڵ چەند جوامێرێکی سلێمانی و لە تەنیشت هاوڕێیانی گوردانی شوان، نێژرا.

پێنجەم:
لەبەر ئەوەی گواستنەوەی تەرمەکە زۆر ئاشکرا نەبێت، لە هیچ ئورگانێک یان لایەنێک داوای ئامبۆلانسمان نەکرد. بە باشمان زانی بۆ ڕەچاوکردنی دۆخی ئەمنی، بە ئۆتۆمبێلی ئاسایی تەرمەکە بگوازرێتەوە.

شەشەم:
ئەسپەردەکردنی تەرمی هاوڕێی گیانبەختکردوو غەزاڵ، لە تەنیشت دوکتۆر جەعفەر و کاک سدیق، وەک چالنجێکی جدی بوو بۆ ئێمە، و پێمان باش نەبوو خواستی کۆماری ئیسلامی سەر بگرێت.

کۆتایی:
لە کۆتاییدا، بەش بە حاڵی خۆم دەستی یەکە بە یەکەی ئەو خۆشک و برایانەی سلێمانی دەگووشم کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەو پەڕی لەخۆبردووییەوە لەگەڵ هاوڕێیانمان بوون.
هەروەها، ئەو دەنگۆ و هەوڵانەی کە ئەیانەوێت مەودایەک لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشوور دروست بکەن، بە بوونیان پووچەڵ کرایەوە.
@warkrd
وێنەیەک لەمزگەوتی شێخ سەعیدی پیران
مەکەونە دوای دەهۆڵ لێدانی میدیاکانی کوردی کە بۆ لایک و کۆمێنت و ڤیوو بەس درۆ بڵاو ئەکەنەوە.
1
کوردی / Kurdi Latini / عربي / English

بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین کە هەرچەندە ئێمە بەشێکیش نەبووین لەو شەڕە، کەچی هێرشەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هەر بەردەوام بوون.

سەرەڕای ئاگربەست و دانوستانەکان، کەچی بەهۆی هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژانە، پێنج کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، ئەمەش هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست و زیان گەیاندنی زیاتر بە ناوچەکەمان.

دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ ڕێوشوێنی کردەیی بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم هێرشانە و داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەین کە کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی کوردستان و ژێرخانی وزە ، لەم هەڕەشە بەردەوامانە دابین بکەن.

____

Bi tundtirîn şêwe êrîşên ser Herêma Kurdistanê şermezar dikin ku her çend em ne beşek bûn ji wê şerê, lê êrîş di nav çend rojên borî de her berdewam bûn.

Tevî agirbest û danûstandinan, lê ji ber êrîşên van çend rojan, pênc kes şehîd bûn û hejmarek zêde jî birîndar bûn, ev jî hewldanek e bo têkdana agirbestê û ziyan gihandina zêdetir bi navçeya me.

Dûpat dikin ku pêwîst e hikûmeta federalî rêkarên kirdarî bigre ber bo dawîanîn bi van êrîşan û daxwaz ji hevbeşên xwe yên navdewletî dikin ku keresteyên pêwîst bo parastina welatiyên Kurdistanê û jêrxana enerjiyê ji van gef û metirsiyên berdewam dabîn bikin.

____

ندين ونستنكر بأشد العبارات الهجمات التي تستهدف إقليم كوردستان؛ إذ إنه في الوقت الذي لم نكن فيه طرفاً في هذه الحرب، تواصلت الاعتداءات خلال الأيام القليلة الماضية.
وعلى الرغم من أجواء وقف إطلاق النار واستمرار المفاوضات، أسفرت هجمات الأيام الأخيرة عن ارتقاء خمسة شهداء وإصابة العديد بجروح، في مسعىً يهدف إلى تقويض الهدنة وإلحاق المزيد من الخسائر والأضرار بمنطقتنا.
نجدد التأكيد على ضرورة أن تتخذ الحكومة الاتحادية إجراءات عملية لوضع حد لهذه الهجمات، كما ندعو شركاءنا الدوليين إلى توفير المعدات اللازمة لحماية مواطني كوردستان والبنية التحتية للطاقة من هذه التهديدات المستمرة.

____

We strongly condemn the ongoing drone attacks against the Kurdistan Region over the last several days. Although we have not been part of the conflict, we continue to come under attack.

Despite the ceasefire and ongoing peace talks, these attacks have killed at least five people and injured many more, in an effort to undermine the ceasefire and further harm our region.

We reiterate our call on the federal government to take practical measures to end these attacks, and we urge our international partners to provide the equipment necessary to protect Kurdistan from these ongoing threats, including our civilian and energy infrastructure.

مسروور بارزانی
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
@warkrd
نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە:

تا هەفتەی داهاتوو هیچ دەستگیرکراوێک لای هەسەدە یان حکومەتی سووریا نامێنێتەوە.

ژمارەی دەستگیرکراوەکانی هەسەدە کە لای حکومەت ماونەتەوە، لە نێوان 200 بۆ 300 کەسدایە.

پرۆسەی یەکخستنی بەڕێوەبەریی خۆسەر لەگەڵ دەوڵەتدا بەباشی بەڕێوەدەچێت، بەبێ ئەوەی خشتەیەکی کاتی دیاریکراوی هەبێت، جێگیرکردنی نزیکەی 40 بۆ 45 هەزار فەرمانبەر لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بەپێی پلەبەندی وەزیفی.

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرۆک شارەوانی نوێ بۆ حەسەکە دادەنرێت.

کارەکان بەردەوامن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێ کانی و ناوچەکانی دیکە، حەسەکە لە پەرلەمانی داهاتوودا 10 کورسی دەبێت.
@warkrd
لە سەرەتای جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا ئێران 36 کەشتی لە گەرووی هورمز و کەنداوی فارس بەئامانجگرتووە.
🔥61