War News
2.36K subscribers
10.1K photos
6.74K videos
1 file
2.22K links
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Download Telegram
کاتێک هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرا، هەموو کەناڵ و رێکخراوە ئاڕاستەکەرەکان خەڵکی کەرکوکیان ئاراستە کرد بۆ بەشداری لە دەنگدان لەژێر دروشمی هێشتنەوەی کورد وەک زۆرینە و کۆمەڵێک بانگەشەی بێ بنەما و هەڵکردنی ئاڵا، ئەوکات لێرە پۆستێکمان کرد کە ئەو لایەنانەی پێکەوە کەرکوکیان ڕادەست کرد تەنها بۆ بەرژەوەندی سیاسی و بەدەستهێنانی کۆمەڵێک پۆست لەبەغداد ئەم بانگەشەیە دەکەن نەک لەپێناو کەرکوک و هەڵبژاردن هیچ لە دۆخی کەرکوک ناگۆرێت، سەیر لەوەدایە ئەو لایەنانەی دوێنێ بەغدادیان بە پێشێلکەری مافی کورد و بودجەی کورد دەزانی ئێستا لەسەر پۆستەکانی بەغداد شەڕیانە بۆ بەدەستهێنانی کۆمەڵێک پارە و ئیمتیازات بۆ حزب و شەخسەکانی خۆیان، بەداخەوە کۆمەڵگەی کوردی بەرەو کۆمەڵگەیەکی ئاراستەکراو هەنگاو دەنێت، هەندێک بابەت لە کاتێکی دیاریکراودا دەگاتە ئەوپەڕی دەنگدانەوە و خەڵک ئاڕاستە دەکرێت هەندێک بابەتی تریش پشتگوێ دەخرێت، ڕوونتر خەریکە زۆربەی چالاکییەکان ئەبن بە ترێندی تیک تۆک و لاسایکردنەوە.
@warkrd
👍2
ئەگەر هەیە رادەستکردنی پارێزگاری کەرکوک لەبەرامبەر ئاسایکردنەوەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی و سوککردنی هەندێک سزایی تر بێت لەسەر سلێمانی لەلایەن تورکیاوە
👍4👎1
بەپێی رێككەوتنی نێوان یەكێتی، تەقەدوم، بەرەی توركمانی چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ بە ئامادەیی بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی و نوێنەرانی بەرەی توركمانی رێككەوتنەكە و ئاڵوگۆڕەكە رابگەیەنن:

- محەمەد سەنعان ئاغا لە بەرەی توركمانی بۆ پارێزگاری كەركوك.

- رێبوار تەها لە یەكێتی دەبێتە جێگری پارێزگاری كەركوك.
@warkrd
👎3🔥1
ڕۆیتەرز:

لەدوای پەیوەندی ترەمپ لەگەڵ ناتانیاهۆ پێشبینی دەکرێت ئەمشەو ئاگربەست لە لوبنان جێبەجێ بکرێت.
@warkrd
🔥2
تڕەمپ:

10 رۆژ ئاگربەست لە لوبنان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
@warkrd
🔥2
10 رۆژ ئاگربەست لە لوبنان و 6 رۆژ ئاگربەستی ئێران ماوە..

ئەوە دەگەیەنێت کە ئاگربەستی ئێرانیش درێژ دەکرێتەوە؟
@warkrd
🔥3
لەبەرامبەر رادەستكردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك بە بەرەی توركمانی:

- رێبوار تەها دەبێت بە جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، بە دەسەڵاتێكی زۆرەوە.

- لە کۆی 5 یاریدەدەری پارێزگار، 3 یاریدەدەر بۆ کورد دەبێت.

- لە کۆی 7 راوێژکاری پارێزگار، 4 راوێژكار بۆ کورد دەبێت.

- ئاڤێستا شێخ محەمەد دەکرێت بە قائیمقامی ناوەندی کەرکوک.

- عەدنان حوسێن دەبێتە قائیمقامی قەزای داقوق.

- فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک دەدرێت بە کورد.

- ئاوارە شەهید ئەحمەد دەبێت بە بەڕیوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر.
@warkrd
🔥1
ترەمپ :
بانگهێشتی سەرۆکی لوبنان و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکەم بۆ کۆشکی سپی. "هەردوولا دەیانەوێت ئاشتی ببینن، و من بڕوام وایە ئەوە ڕوودەدات، و بەم زووانە!"
@warkrd
🔥1
لە دواین گۆڕانکارییەکانی سوریا ئەمڕۆ ئەمریکا بنکەی قەسرۆکی بەتەواوەتی چۆڵکرد و ڕادەستی حکومەتی جۆلانی کرد .
2🔥1
حکوومەتی سووریا:

هەفتەی داهاتوو لە پرۆسەی یەکگرتنەوەدا گرنگ دەبێت.

لەگەڵ مەزڵووم عەبدی تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەستانەمان کرد کە سەر بە لایەنی ناسراو بە بەڕێوەبەری خۆسەرن، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی هێزەکانی سووریای دیموکرات.
@warkrd
1🔥1
تڕەمپ:

یەکەمجارە لە 34 ساڵی رابردوو ئیسرائیل و لوبنان رێککەوتن بکەن.
@warkrd
🔥1
تڕەمپ:

3 کاتژمێری تر ئاگربەستی لوبنان دەست پێدەکات.
@warkrd
🔥1
تڕەمپ:

ئێران دەیەوێت رێککەوتن بکات بەبێ چەکی ئەتۆمی، ئەمەش شتێکی باشە.
@warkrd
🔥21