War News
2.36K subscribers
10.1K photos
6.74K videos
1 file
2.22K links
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Download Telegram
لە ئاراستەیەکی نوێی هەرێمی سومی پێشڕەوی ڕووسەکان هەیە و هێزێکی گەورەیان هێناوەتە ناوچەکە.
🔥1
جگە لە چوار هەرێمەکە ڕووسیا دەیەوێت 30 کیلۆمەتر لە هەرێمەکانی خارکیڤ و سومی و چێرنێهیڤ بێتە پێشەوە بۆ دامەزراندنی ناوچەی پارێزراو.
🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا دانوستانی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت.
🔥1
لەدوای سەرکەوتنی گفتوگۆکان لوبنان دەچێتە ناو رێککەوتنامەی ئیبراهیمی و بەڵێن دەدات نەبێتە مەترسی لەسەر ئیسرائیل.
@warkrd
🤬6
"سوپای ئەمریکا بە هێزێکی ١٠ هەزار کەسی و دەیان کەشتی و فڕۆکەی جەنگییەوە، گەمارۆیەکی توندی خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران و هەموو جۆرە هاتوچۆیەک لەو ناوچانە قەدەغە دەکات."

(تەبعەن ئێران خۆی ڕاگرتوە😂)
@warkrd
2🔥1
ئەو فرۆکانەی ئەمرۆ لە ئاسمانی هەرێم درۆنەکانیان تێکشکاند بەریتانی و فەڕەنسی بوون.
@warkrd
2🔥1
بەهۆی ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران، نە فرۆکە نە سیستمی بەرگری ئەمریکی بەشدارییان لە تێکشکاندنی درۆنەکان نەکرد، بە واتایەکی تر ئەمریکا تەنها پارێزگاری لە بەرژەوەندی خۆی دەکات.
2👍2🔥1
خەلیفان - تێکشکاندنی درۆنی شاهد-136، لەڕێی فڕۆکەی میراژ-2000 یان ئورۆفایتەر.
2🔥2
ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار دیاری بۆ دۆزینەوەی سەرۆکی کەتائیبی حزبوڵای عێراق دادەنێ.
🔥1
غەزال مەولا، ئەو کچە پێشمەرگەیەی کۆمەڵە کە لە هێرشە درۆنییەکەی  ئەمڕۆی سەر سوورداش بەسەختی بریندار بوو، شەهیدبوو.
😢41🔥1
میدیاکانی ئیسرائیل:

ڕوسیا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر وەرگرتنی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران.
@warkrd
🤣31
ئۆکرانیا:

لە چەند کاتژمێری پێشوو سوپای روسیا 150 کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە ئاراستەیەکی نوێی هەرێمی سومی کۆنترۆڵکردووە.
@warkrd
2🔥1
تڕەمپ:

ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئێران کۆتایی هاتووە.
@warkrd
1🔥1
جەی دی ڤانس:

ئەو کەسەی کە بە کردەوە ئیدارەی ئێران دەکات، بەرامبەر من دانیشتبوو، ئەمە شتێک بوو کە پێشتر هەرگیز ڕووی نەدابوو.

دوای 49 ساڵ، بڕبڕەیەکی زۆر لە بێمتمانەیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هەیە، تۆ ناتوانیت ئەو کێشەیە دەستبەجێ و بە شەو و ڕۆژێک چارەسەر بکەیت.
@warkrd
🔥2
جەی دی ڤانس:

ترەمپ بە ئێرانی وت، ئەگەر ئێوە پابەند بن بەوەی چەکی ئەتۆمیتان نەبێت، وا دەکەین ئێران گەشە بکات، وا دەکەین لە ڕووی ئابوورییەوە ببوژێتەوە و گەلی ئێران بانگهێشتی ناو ئابووری جیهانی دەکەین بە شێوەیەک کە لە تەواوی ژیانی مندا وێنەی نەبووبێت.
@warkrd
🔥1
سی ئێن ئێن:

چاوەڕوان دەکرێت جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەرکردایەتی خولی دووەمی گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بکات، ئەگەر بێتو دانوستانەکان پێش کۆتایی هاتنی وادەی ئاگربەستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام بن، هەروەها پێشبینی دەکرێت ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەریش لە کۆبوونەوەکاندا ئامادە بن.
@warkrd
🔥1
باشووری لوبنان...

⚫️ پێشڕەوی ئیسرائیل
🟡 حزبوڵا
🔥21
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگدان لەسەر بڕیارنامەیەک دەدات کە ڕێگری لە ترامپ دەکات لە فەرمانی هێرشی زیاتر بۆ سەر ئێران.
@warkrd
🔥1
ترەمپ:

نامەم بۆ سەرۆكی چین نارد و داوام لێكرد ناردنی چەك بۆ ئێران رابگرێت.
@warkrd
🔥2