War News
2.42K subscribers
10K photos
6.71K videos
1 file
2.22K links
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Download Telegram
War News
یەک ملیۆن دەنگی تێپەڕاند ...
تا ئیستا بەوو شێوەی جیاکراوەتەوە دەنگی پارتی گەیشتوە بە 1 ملیۆن و 13هەزار دەنگ جگە لە 40هەزار دەنگی کورسی کۆتاکان.
مەخمور لەسەر ئاستی ناوچە کێشە لەسەرەکان (کوردستانی) کورد ئاستی یەکەم بە سەرکردایەتی پارتی
کۆی دەنگی گشتی ئێراق بۆ حزبه کوردستانییەکان

پارتی 1ملیۆن 24 هەزار
یەکێتی 503 هەزار
هەڵوێست 152 هەزار
نەوەی نوێ 131 هەزار
یەکگرتوو 162 هەزار
کۆمەڵ 50 هەزار
لەبەر ئەم هۆکارەیە هەرێمی کوردستان داوا دەکات یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە
🤨2🤣1
میدیای ئیسرائیل:

لەئەگەری سەرکەوتنی لایەنگرانی بەرەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی عێراق، هێرش بۆ سەر پێگەکانی گروپە چەکدارییەکان پلانی بۆ دانراوە.
2👎2🤬1
شاخەوان عەبدوڵڵا له کەرکوک کورسی بەدەست هێنا.

له هەولێر عەلی حەمە ساڵح کورسیەکی بەدەست هێنا ئەگەری زۆرە زۆرترین دەنگیشی لەسەر ئاستی هەولێر بەدەست هێنابێت
👍1
ئێران دامەزراوەیەکی نوێی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە ناوی چیای "Kirk" لە نزیک نەتەنز پەرەپێداوە.
3
لە ئێستادا بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئێران کارگەکانی مووشەکی ئێران 24 کاتژمێر کاردەکەن بۆ بەرهەمهێنانی مووشەک، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتەوە، ئێران بەنیازە هەزاران مووشەک لە یەک کاتدا ئاراستەی ئیسرائیل بکات.
2🔥1
میدیای ئیسرائیل:

حکومەتی شەڕع کەمتەرخەمە لە چاودێریکردنی رێگاکانی قاچاخچێتی بۆ ناو لوبنان.

حزبووڵا بە خێرایی خۆی رێک دەخاتەوە.
1
لەماوەی چەند مانگی رابردوو حزبوڵڵای لوبنانی 4 هەزار مووشەک و زياتر لە 250 فرۆکەی بێفرۆکەوانی بە قاچاغ لە خاکی سووریاوە پێگەیشتووە.
🔥21
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق هێندەی بۆ بەغدا گرنگە، ڕەنگە بۆ تاران زۆر گرنگتر بێت...

لە ساڵانی رابردوو ئێران بەهێزترین یاریزانی کایەی سیاسی عێراق بوو، لەدوای جەنگی عێراق قسەی کۆتایی لای ئێرانیەکان بوو، بەڵام ئێستا ڕووبەڕووی دابەزینی ئەو پێگە سیاسییە دەبێتەوە کە لە ماوەی دوو دەیەدا دروستی کرد، ئەمەش دوای ئەنجامی گۆڕانکارییە ناوچەییەکان.

تاران و واشنتۆن لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دەکەن، ئەنجامەکان ئاشکرای دەکەن کە ئایا ئێران توانای پاراستنی کاریگەری خۆی هەیە لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا، یان ئەمریکا سەرکەوتوو دەبێت لە کەمکردنەوەی زیاتری نفوزی ئێران، لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا، ئیسماعیل باغایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداریی لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا و فشارەکانی ئەمریکا و سزاکانی سەر گروپە شیعەکانی لایەنگری ئێرانی بە زیانبەخش و ناسەقامگیرکەر بۆ داهاتووی عێراق لەقەڵەمدا.

لە ترسی گەڕانەوەی بەشداری چالاکانەی ئەمریکا بۆ عێراق بە تایبەت دوای هەڵبژاردنی نوێنەرێکی نزیکی تڕەمپ بۆ کاروباری عێراق، تاران هەڵبژاردنەکان وەک گۆڕەپانێکی نوێ لە ململانێی دەسەڵاتی بەردەوامی نێوان خۆی و واشنتۆن دەڕوانێت، بەڵام تاران ئەمجارەیان زیاتر و زیاتر ملکەچ بووە، ڕوماڵی میدیای فەرمی نەرمتر بووە بە بەراورد بەو کاتانەی هاوپەیمانەکانی زاڵ بوون بەسەر سیاسەتی عێراقدا.

تاران سەردەمانێک یاریزانی حەتمی و کاریگەری بەغداد بوو، توانای یەکخستنی کوتلە شیعەکانی ڕکابەر و دروستکردنی هاوپەیمانی هەبوو، ئێستا خۆی لە بارودۆخێکی زۆر ناجێگیرتر دەبینێتەوە، هەڵبژاردنەکان لە کاتێکی هەستیاردایە بۆ تاران، شەڕی غەززە و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئێران و ئیسرائیل لە مانگی حوزەیراندا نەخشەی هاوپەیمانییە ناوچەییەکانی کێشاوەتەوە و سنووری دەسەڵاتی ئێرانی ئاشکرا کردووە، سەرەڕای هەماهەنگیی "میحوەری بەرخۆدان" (حەماس، حزبوڵڵا و میلیشیا عێراقییەکان)، ئێران نەیتوانیوە ئەم هەماهەنگییە بکاتە دەستکەوتێکی بەرجەستە لەسەر کایەی سیاسی و سەربازی، عێراق وەک خوێنبەرێکی گرنگ بۆ تاران دەمێنێتەوە، وەک پاراستنێکی ئەمنی دژ بە ڕۆژئاوا و دەرچەیەکی ئابووریی چارەنووسساز لەژێر سزاکانی ئەمریکادا کاردەکات.

لە بەرامبەردا ئەمریکا گوشاری خۆی لە دژی گرووپە چەکدارە پاڵپشتیکراوەکانی ئێران چڕتر کردەوە و داوای لە بەغدا کرد هەوڵەکانی بۆ یەکخستن یان داماڵینی ئەو کوتلانە خێراتر بکات، واشنتۆن پێی وایە دڵسۆزی ئەم گرووپانە بۆ تاران سەروەری عێراق تێکدەدات و هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە عێراق، بۆ ئێران ئەم هەوڵانە تەحەدایەکی ڕاستەوخۆیە بۆ یەکێک لە گرنگترین خوێنبەرەکانی ئێران کە حەشدی شەعبی و میلیشیا ئێرانیەکانە، هێزەکانی حەشدی شەعبی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکهێنراون، گۆڕاون بۆ هێزێکی سیاسی و سەربازی ترسناک کە سەرچاوە ئابوورییە بەرفراوانەکان و کورسییە کاریگەرەکانی پەرلەمانیان کۆنترۆڵکردووە، لە ڕوانگەی تارانەوە، هەر هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی حەشدی شەعبی وەک هەوڵێکی ئەمریکی بۆ تێکدانی دەسەڵاتی خۆی لە ناوەوە سەیر دەکرێت، تەنانەت هاوپەیمانی شیعە ناسراو بە چوارچێوەی هەماهەنگی کە دڵسۆزی ئێرانە، بەهۆی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن بەدەست دووبەرەکی ناوخۆیی و ناڕازیبوونی جەماوەرییەوە دەناڵێنێت، جگە لەوەش، بایکۆتی هەڵبژاردن لەلایەن موقتەدا سەدرەوە، حیساباتی ئێرانی ئاڵۆز کردووە، موقتەدا سەدر نوێنەرایەتی بزووتنەوەیەکی ناسیۆنالیستی دەکات کە دەستوەردانی دەرەکی ڕەتدەکاتەوە.
2
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پابەندبونی خۆی بە تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە دەوڵەتی سوریا راگەیاند

مەزڵوم عەبدی، لە ئێکس نوسیویەتی: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا، ئەنجامی کۆبونەوەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریای لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی تاوتوێ کردووە.
راشیگەیاندووە: لە پەیوەندییە تەلەفونییەكەدا پابەندبونی خۆمان به خێراکردنی تێکەڵبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات له ناو دەوڵەتی سوریادا دووپات كردووەتەوە.

ژەنەراڵ ستایشی راگەیاندنی پەیوەستبوونی سوریای بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کردووەو بە هەنگاوێکی گرنگی وەسفکردووە بەرەو بەهێزکردنی هەوڵە هاوبەشەکان و پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییەکانی بە ئامانجی گەیشتن بە شکستی هەمیشەیی داعش و نەهێشتنی مەترسییەکانی بۆ سەر ناوچەکە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ناسنامەی ئەو سەربازانەی بڵاوکردەوە کە لە ڕوودوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی C-130 گیانیان لەدەستداوە .
🤣5
War News
Video
ئەو کارمەندانەی لە فڕۆکەکەدا بوون بەشێکی زۆریان پلەداری سەر بە وەزارەتی بەرگری و هێزی ئاسمانی تورکیان کە بە پلەی لیوا و عەقید بەشداریان کردبوو لە خولێکی مەشق و ڕاهێنان .
War News
Video
فڕۆکەی بارهەڵگری تورکی لەجۆری C-130 دۆزرایەوە و تەواوی سەرنشینانی گیانیان لەدەستداوە، گومانی سەرەتای هەیە لەسەر بوونی دەستی دەرەکی و تەقینەوەی پلان بۆ داڕێژراو لەناو فڕۆکەکە، لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێ کردووە.
سووپای ڕووسیا هێزێکی نوێی بۆ سیستمە بێ سەرنشینەکان ( درۆن، بەلەم، ..... ) دروست کرد و ئەمەش لۆگۆی هێزەکە دەبێت.
🔥1
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ:

زۆرێک لە پیاوان بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵدێن.

سووپای ڕووسیا بە شەپۆلی بێ وچان هێرش.

داوا دەکەم تەمەنی سەربازی لە 25 ساڵەوە بۆ نزیکەی 22 ساڵ دابەزێنرێت.

"دابەزاندنی تەمەنی سەربازی زیاتر باسێکی میدیاییە، گەرنا هەر گەنجێک لە ئۆکرانیا توانای چەک هەڵگرتنی هەبێت ڕەوانەی جەنگ دەکرێت".
نامەی ترەمپ بۆ سەرۆک کۆماری ئیسرائیل:

"لە کاتێکدا من ڕێز لە سەربەخۆیی سیستەمی دادی ئیسرائیل دەگرم، سەرۆکوەزیران ناتانیاهۆ بۆ ماوەیەکی زۆر لە تەنیشتمەوە وەستا و شەڕی کرد، لەنێویاندا دژی ئێران کە نەیارێکی سەرسەخت بوو، کاتی ئەوە هاتووە کە بیبی ئیسرائیل یەکبخات، ئێستا کە سەرکەوتنی بێ وێنەمان بەدەستهێناوە، لێرەوە داواتان لێدەکەم بە تەواوی لە بنیامین ناتانیاهۆ ببورن".
🤣3
لە پێنج وڵاتە دامەزرێنەرەکەی کۆمەڵەی بریکس، چوار وڵاتیان نزیکەی 76 ملیۆن تۆن کانزای دەگمەنیان لەژێر دەستدایە، لەکاتێکدا ئەمریکا تەنها یەک ملیۆن و 900 هەزار تۆنە.

چین پێشەنگایەتی دەکات و 44 ملیۆن تۆن یەدەگی هەیە کە گەورەترین یەدەگی جیهانە، پەکین چالاکانە وەک ئامرازێکی کاریگەری لەسیاسەتی بازرگانی لەگەڵ ڕۆژئاوا بەکاریدەهێنێت. 

بەڕازیل لە پلەی دووەمدایە بە 21 ملیۆن تۆن، هیندستان بەبڕی 6.9 ملیۆن سێیەمە و ڕووسیا بە 3.8 ملیۆن تۆن لە پلەی چوارەمدایە. 

ئەم چوار وڵاتە پێکەوە بریکس دەکەنە گەورەترین بلۆک لە یەدەگی کانزا دەگمەنەکاندا، کە گرنگن بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان، ئۆتۆمبێلی کارەبایی، تۆرباین و ئامێرە پزیشکییەکان.

ئەمریکا هەوڵدەدات لەڕێگەی هاوپەیمانی "ئاسایشی کانزاکان"ەوە قەرەبوو بکاتەوە، کە ئوسترالیا، کەنەدا، ژاپۆن و چەند وڵاتێکی ئاسیای تێدا بەشدارن.

"هاوسەنگی هێز لە ئێستاوە ڕوونە، تەمەنی نەوت جێگەی خۆی دەداتە سەر تەمەنی کانزا دەگمەنەکان".
🔥1
دەنگی پووچەڵ لەم هەڵبژاردنە سێیەمە، لە سلێمانی زۆرترین دەنگی پووچەڵ هەیە، دواتر هەولێر و دهۆک
1