Walla coding :: واڵا کۆدینگ
479 subscribers
174 photos
113 videos
16 files
118 links
بۆ پرۆجێکتی ئۆپن سۆرس و خۆڕای

https://github.com/w-coding
Download Telegram
قۆناغەکانی خوێندنی
وانە شەرعیەکانی مامۆستا ھەڵۆ حمە ڕەشید
قۆناغی یەکەم کە پێک ھاتووە لە چوار پلە ...
.........
قۆناغی [ ١ ] پلەی [ ١ ]

١ - [ فرض طلب العلم ]
https://t.me/+1uNFAB9c4BQ4MWYy

٢ - [ دەروازەی زانستی عەقیدە ]
https://t.me/+Tsxzfe_SjRdkZjFi

٣ - [ چوار بنەما گەورەکەی ئیسلام ]
https://t.me/+2UvNj0zRLz8yMDVi

٤ - [ أخلاق حملة القرآن ]

شەرحی یەکەم
https://t.me/+ZL3xtCRb-wJlYmIy
شەرحی دووەم
https://t.me/+3E4szNgEuYgyMzAy

٥ - گرنگی دان بە خوێندنەوەی قورئان و تەجوید و لەبەرکردنی
https://t.me/+ColM0i-84UcyMmRi

٦ - أخلاق العلماء للآجوري
https://t.me/+ZL3xtCRb-wJlYmIy

٧ - كتاب العلم لأبي خيثمة
https://t.me/+KZwpX--Ptq4xZTU6

٨ - گرنگی دان بە ڕەوشت و کرداری دوای خوێندنی ئەم کتابانە
1🤣1
بِسۡمِ اللّٰهِ الرَّحۡمٰنِ الرَّحِيۡمِ
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
الصلاة والسلام على سيدينا محمد ﷺ

ئێستا فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە ڤێرژنی (2.5.1) بەردەستە

گۆڕانکاریەکان:

1- زیادکردنی دۆخی تاریک.
2- زیادکردنی گۆڕینی قەبارەی نوسین.
3- گۆڕینی ئایکۆنەکانی ڕوکاری بەرنامە.
4- چارەسەر کردنی چەندکێشەیەک.

ئەم ئەپڵیکەیشنە سەرچاوە کراوەیە .
دروستکراوە بە زمانی ( Java , Sqlite ) بە بەکارهێنانی ( Android Studio )

لینکەکان :-

گووکڵ پلەی

دابەزاندن

سۆرس کۆد
لینکی کۆد
🥰1
عەرەبی لەگەڵ (زادی)
Photo
ناونووسین لە زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی)

سوپاس بۆ خوای گەورە نزیک دەبینەوە لە ساڵی نوێی خوێندنی زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی).😍

(عەرەبی لەگەڵ زادی) چییە؟‌🤔
بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی زمانی عەرەبی و کەمئەزموونیی نەوەی نوێی کورد لە زمانەکەدا، بڕیارماندا خولێکی پێشەکی بۆ خوێندنی ئەمساڵ بکەینەوە، تایبەت بە فێربوونی زمانی (عەرەبی)، بۆ ئەوەی فێرخواز بتوانێت لە وانە و کتێبە عەرەبییەکان تێبگات و دەستی بە سەرچاوە بەپێزەکانی زمانی عەرەبی ڕابگات.

ئەو فێرخوازە خۆشەویستانەی کە دەیانەوێت لە زانکۆی (زادی)دا ناویان تۆمار بکەن و دەست بە خوێندن بکەن، تکایە با هەموویان بەشداریی کۆرسی (عەرەبی لەگەڵ زادی) بکەن، بەدڵنیاییەوە هەرکەسێک بەشداربێت، ئاستی زمانی عەرەبییەکەی بۆ ئاستێکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە‌🤩 و ئەمەش یەکەمین و نایابترین دەستکەوتی خوێندنەکەتانە (ان شاء اللە). 🤲

ئیمامی شاتبیی ئەندەلووسی دەفەرموێت: "دەبێت ئەو کەسەی کە قسە لە ئەسڵ و فەرعی شەرعدا دەکات، یان عەرەب بێت، یان وەکو عەرەب بێت (واتە وەکو عەرەب شارەزای زمانی عەرەبی بێت)."

چاوەڕێی ناساندنی زیاتری کۆرسەکە بن لە کەناڵە تایبەتەکەی خۆیەوە، تکایە جۆینی بکە و دەرزیلە (پین)ی بکە بۆ ئەوەی بچێتە سەرەوەی چاتەکانتەوە و بڵاوکراوەکان ببینیت.

کەناڵی (عەرەبی لەگەڵ زادی) جۆین بکە:
https://t.me/zadyarabe
2
بەشداری بکەن بۆ چالاککردنی بەشی دەنگی کوردیی ناوەندی لە تۆڕی ئینتەرنێت.لە ئێستادا خاوەنی 125 کاتژمێر دەنگین بۆ کوردیی ناوەندی کە بڕێکی کەمە بۆ ئەوەی بەشی دەنگی کوردیی ناوەندی بڕواتە ئێنتەرنێتەت. بۆیە تکایە پاڵپشتی کارەکە بکەن.
کۆمپانیای مۆزێلا پرۆژەیەکی هەیە بە ناوی کۆمن ڤۆیس (Common Voice)، لە ڕێیەوە دەنگی ئاخێوەرانی زمانەکان کۆدەکاتەوە و دواتر ئەو داتایانە بەخۆڕایی و بە مۆڵەتی ئازاد بڵاودەکاتەوە تا هەر کەس و کۆمپانیایەک بتوانێت بەکاریان بھێنێت.
دواتر دەتوانرێت کەڵک لەم داتایانە وەربگیرێت لە دروستکردنی تەکنۆلۆژیاکانی گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین، وەرگێڕانی ئاخاوتن، ژێرنووسکردنی خۆکاری ڤیدیۆکان، و چەند شتی دیکەش.
ئێستا ئەوەی گرنگە بەشداریی ئاخێوەرانی زمانی کوردییە. سەرکەوتنی ئەم پرۆژەیە بەوە دەبێت کە خەڵکێکی زۆر، لە تەمەنە جیاوازەکان، هەردوو ڕەگەز، و لە ھەموو ناوچەکانی کوردستان تێیدا بەشداربن، تاکوو ئەو سیستەمانەی لێی دروست دەکرێن، باش کاربکەن و کێشەیان لە ناسینەوەی ئاخاوتنی کەس نەبێت.
ئێوە دەتوانن بە تۆمارکردنی دەنگتان، و هەڵسەنگاندنی دەنگی بەشداربووانی دیکە بەشداری بکەن.


لینک

بۆکان جاڤ
3