Walla coding :: واڵا کۆدینگ
481 subscribers
174 photos
113 videos
16 files
118 links
بۆ پرۆجێکتی ئۆپن سۆرس و خۆڕای

https://github.com/w-coding
Download Telegram
سورة الكافرون - اية 6
لَكُمۡ دِينُكُمۡ وَلِيَ دِينِ

[لَكُمْ دِينُكُمْ] دینی خۆتان بۆ خۆتانەو خۆتان لەسەر دینی خۆتان عیبادەتی خۆتان ئەكەن [وَلِيَ دِينِ (6)] وە منیش دینی خۆمم هەیەو عیبادەتی پەروەردگاری خۆم ئەكەم نە دینی ئێوە بۆ من دێت نە دینی منیش بۆ ئێوە ئەچێ, هەر كەسێ دینی خۆمان هەیەو دینی خۆمان جیاوازە، بەڵام لە قیامەتدا سەرەنجامى ئەم هاوبەشبڕیاردانەتان دەزانن و بەهەمیشەیی لە سزاى ئاگرى دۆەخدا دەمێننەوە، والله أعلم .

#noor.نور
3
بِسۡمِ اللّٰهِ الرَّحۡمٰنِ الرَّحِيۡمِ
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
الصلاة والسلام على سيدينا محمد ﷺ

ئەپڵیکەیشنی صحیح البخاري بە کوردی

ئامرازێک بۆ دەستگەیشتن بە فەرمودەکانی خۆشەویست
وردبوونەوە و تێڕامان لە فەرموودەکانی سەروەرمان
لە گێڕانەوەی بوخاری پێشەوامان.

نوسینی پێشەوا(محمد کوڕی اسماعیل ) ناسراو بە بوخاری
وەرگێڕان باوکی سەلمان ئامانج حسێن پشدەری

لینکی دا بەزاندن

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.dya.bukhari
3
(ابا عبيدة) شهيد بإذن الله

خوایە ئەم شەهیدەمان لێ قبوڵ بفەرموو لەپێناو تۆیا بوو

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ‎
😢62
🤔والله جێگای سەرسوڕمانە..

🤔بیست دانە ساڵە ناسنامەی مرۆڤێکت بۆ دیاری نەکرێت ،
لەکاتێکدا لانی کەم هەفتانە بێتە سەر شاشەو قسەبکات..

🤔باشە شێخ ابوعبیدە خێزانی هەیە،مناڵی هەیە،،خوشک وبراو باوک و دایک،،خاڵ و مام ،، خاڵۆزاو ئامۆزاو پورزا..
دەی بەدڵنیایی ئەو کەسانە زانیویانە ئەو دەموچاو داپۆشراوە کەسەکەی خۆیانە..

🤔جولەکەش بە ملیۆن دۆلار خەڵاتی هەبوە ،بۆ ئەو کەسەی ناسنامەی ابو عبیدەیان بۆ دیاریکات ،کەسێ لەوان لەو بیست ساڵە وشەیەکیان نەدرکاند؟؟؟

ئەمەیە ژیان کردن بۆ مەبدەئو بیروباوەڕ..
هەزار ڕەحمەت لەگۆڕت ئەی بەمانا پیاوی خودا..من المؤمنین رجال صدقوا ماعاهدوا الله علیه فمنهم من قضی نحبه ..

ڕەحمەتی خودا بڕژێ بەسەر کەس وکارت ،وا تۆیان لەم بیست ساڵە پاراست..


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
5👍1🤣1
خوای گەورە برا کوردە موسڵمانەکانمان بپارێزت لە ڕۆژئاوی وڵاتمان .

برایان لە دوعای خێر بێبەشیان مەکە.
2
سەردانی پەیجەکەیان بکەن
سایبەر شێڵد



🚨 ئه‌م كۆرسه‌مان كرد به‌ FREE 🚨

به‌رێزان ئه‌م كۆرسه‌ ئیستا بێ به‌رامبه‌ره‌ ئه‌توانی وه‌ریبگریت
ئه‌وانه‌ی نایانه‌ویت به‌ مۆبایله‌كانیان سیری بكه‌ن ئاسایه‌ چونكه‌ بابه‌تی جوان و زۆر باشی تیدایه‌ له‌سه‌ر فیركاری به‌گ باونتی زۆر بابه‌تی تریش ئیمه‌ ئه‌م كۆرسه‌مان كرد به‌بێ به‌رامبه‌ر چونكه‌ بۆ هندێك موبایل داونلۆد نابوو بۆیه‌ پیمان باشوو هه‌مووی بكه‌ین به‌ به‌لاش بۆ ئیوه‌
هه‌رچه‌ند كۆرسه‌كه‌ زۆر جوانه‌ و ریك پێكه‌ بابه‌تی جوانی تیدایه‌ له‌سه‌ر به‌گ باونتی و دۆزینه‌وه‌ی كه‌لینه‌كان

https://cybershield.krd/Courses/Course/6
بِسۡمِ اللّٰهِ الرَّحۡمٰنِ الرَّحِيۡمِ
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
الصلاة والسلام على سيدينا محمد ﷺ

ئێستا وەشانی نوێی ئەپی نور بەردەستە

نوێکاریەکان :-
- زیادکردنی 64 قورئان بۆ بەشی موسحەف تێکست.
- دیاری کردنی ئایەت لە گەڵ دەنگ لەبەشی موسحەف تێکست.
- چاککردنی چەند کێشەیەک لە ویدجێت
چاککردنی چەندکێشەیەک.

إن شاء الله لە داهاتوودا قورئان خوێی تریش زیاد دەکرێت.

لەو نێوەندە دا چەند قورئانخوێنێکی بەناوبانگی کوردستانی تێدایە ،

لەوانە :-
ڕەعد الکوردی
پێشەوا قادر کوردی
ڕزگار کوردی
فەرمان شوانی
عبیدە موفق کوردی
شێرزاد عبدالرحمن کوردی

وەم نوێکاری لە ئێستادا تەنها بۆ ئەندرۆید بەردەستە
إن شاء الله لە نزیکترین کاتدا بۆ ios ـیش بەردەستت دەبێت.

لینکی گوگڵ پلەی ستۆر

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.dya.noor

لینکی ئاپ ستۆر
https://apps.apple.com/us/app/noor-%D9%86%D9%88%D8%B1/id6746069806
2👍1
🌙 مانگی شەعبان هات.. کاتی ئامادەکارییە!

مانگی شەعبان؛ دەروازەی چوونە نێو ڕەمەزان..
ئەگەر دەتەوێت لە ڕەمەزاندا تامی عیبادەت بکەیت، لە شەعباندا دەست پێ بکە.
پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرمووێت: «ئەمە مانگێکە خەڵکی لێی بێئاگان لە نێوان ڕەجەب و ڕەمەزاندایە، مانگێکە تێیدا کردەوەکان بەرەو لای پەروەردگار بەرز دەکرێنەوە، منیش حەز دەکەم کردەوەکانم بەرز ببنەوە لە کاتێکدا کە بەڕۆژووم.»

🤔شەعبان وەرزی تۆو چاندنە، بۆ ئەوەی لە ڕەمەزاندا خێر و بەرەکەت بدرویتەوە.

🤔با ئەم مانگە تەرخان بکەین بۆ:
تۆبە و گەڕانەوە بۆ لای خودا

ڕاهێنان لەسەر ڕۆژووی سوننەت.
🤔 زۆر خوێندنەوەی قورئان.

🤔خودایە کارەکانمان بە خێر و قبوڵکراوی بەرز بکەرەوە و بەرەکەت بخەیتە ناو تەمەنمان و بمانگەیەنیتە ڕەمەزان بە سەلامەتی و ئیمانەوە.

#شعبان #ڕەمەزان

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from زانکۆی زادی
ناونووسین لە "زادی"


ئێستا تۆش دەتوانیت ناوت لە ماڵپەڕی فەرمیی زانکۆی زادی تۆمار بکەیت بۆ بەشداربوون لە خوێندنی ئەمساڵی ۱٤٤۷کۆ.😍

ڕوونکردنەوە:


١. فێرخوازان دەتوانن لە هەر جێگەیەکن لە ڕێگەی ماڵپەڕی (زادی ڕێمان)ـەوە ناویان تۆمار بکەن بەم هەنگاوانە:
ـ کردنەوەی ماڵپەڕەکە.
ـ کردنەوەی خانەی (تۆمار).
ـ تۆمارکردنی ئیمێڵێکی چالاک.
لینکی هەموویان لە کۆتایی پۆستەکەدا دانراوە👍.

۲. فێرخوازانی خۆشەویست کە ئێستا لە خوێندن بەردەوامن لە هەریەک لە قۆناغ و پۆلەکانی زادی، پێویست نییە لەسەریان جارێکیتر ناویان تۆمار بکەنەوە.

۳. فێرخوازە نوێیەکان با سەرەتا ناویان تۆمار بکە، دواتر لە (٢٠٢٦/١/٢٥) تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن ئەنجامدەدەن (ان شاء اللە)، تا ئەو کاتە ماڵپەڕەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە بۆ ناوتۆمارکردن.

٤. کاتێک:
أـ فێرخواز ناوی تۆمار کرد لە بەشی تۆمار
ب‌ـ تا ٢٤ کاتژمێر دەوەستێت بۆ ئەوەی ئیـمێڵەکەی چالاک بکرێت
ج‌ـ پاشان بە هەمان ئیمێڵ و پاسۆرد لە (خانەی چوونەژوورەوە)وە داخل دەبێت
دـ پاشان چاوەڕوان دەبێت تا کاتی تاقیکردنەوە دێت.

٥. ئەو کاتەی لە بەشی تۆمار ناوت تۆمار کرد، لە کۆتا هەنگاودا کە کلیکت لە (ناردن) کرد، پێویستە بە نووسینێکی سەوز پێت بڵێت کە سەرکەوتوو بوویت، ئەگەرنا هەڵەیەکت کردووە.

ئێستا کرتە لەم بەستەرە بکە و پڕۆفایلەکەت لە بەشی تۆمار پڕ بکەرەوە:
https://zadyuniversity.com/student-register

دوای ٢٤ کاتژمێر لێرە لەخانەی فێرخواز بچۆرە ژوورەوە:
https://zadyuniversity.com/login

زادی لە تەلەگرام📱:
https://t.me/zankoyzady

زادی لە فەیسبووک:
https://www.facebook.com/profile.php?id=100085187087480&mibextid=ZbWKwL
3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا هەڵۆ حەمەڕەشید
وتاری هەینی ( بارو دۆخی کورد )

گوێ لە تەواوی وتارەکە بگرن لە یوتیوب
https://youtu.be/ljnZkumWM7w?si=WpbH6GAbq8ftSpGd
2
بەڕێزان کوردانی ڕۆژئاوا ، پێویستان بە یارمەتیە ، لەڕێگەی ڕێکخراوە باوەڕپێکراوەکانەوە بەپێی توانا یارمەتی خۆتان بنێرن لە پێناو الله
وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
هەواڵی دەستگیرکردنی مامۆستا و شێخی ئازیزمان (هەڵۆ حەمە ڕەشید) زۆر دڵتەنگ و خەمباری کردوین بەڵام دڵنیایین کە زیندان و بەندیخانە بۆ پیاوانی حەق بێژ تەنها مەقام و پلەیان لای خودا بەرزتر دەکات
مامۆستا تەنها تاوانی ئەوە بوو کە بە بێپەردە ڕاستییەکانی دەگوت و خەڵکی هۆشیار دەکردەوە و حەقی بەیان دەکرد ئەو حەقەی دەجالەکان لێتان دەشارنەوە داواکارین لە خوای گەورە بێبەری بکات لەو تۆمەتانەی بۆی دروست کراون و بە سەلامەتی بیگەڕێنێتەوە.
داوا لە هەموو لایەک دەکەین بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەم ناحەقییە. و پشتگیری ماموستا بکەن بەهەمو شێوەیەک.
😢5
وَمَا نَقَمُواْ مِنۡهُمۡ إِلَّآ أَن يُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَمِيدِ(8)
{وما نقموا منهم إلا أن يؤمنوا بالله العزيز الحميد} عه‌یبیان لێنه‌دۆزی بوونه‌وه‌و هیچ شتێكیان پێناخۆش نه‌بوو لێیان، ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ باوه‌ڕیان هێنابوو به‌خوای ده‌سه‌ڵاتداری سوپاسكراو

سُورَةُ البُرُوجِ

[تەفسیری ڕامان]

#ئەپڵیکەیشنی_نور
3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔥 توڵێکی نوێ بۆ دیڤلۆپەرانی مۆبایل ئەپلیکەیشن

ئەگەر تاقەتی تێستت نیە فەرموو لۆتوە ئیشەکە بەشێوازی تۆماتیکە

توڵێکی نوێ زۆر باش بۆ تێستکردنی کاملی بەشەکانی ئەپەکەت لە
ئەگەری هەر ئیڕۆڕێک لە شوێنێکی ناو ئەپەکەت یان هەر کێشەی لە

ناو ئەپەکەت هەبێ ئاگادارت دەکات کە تۆماتیک خۆی هەمووی تێست دەکات وە کار لەسەر flutter و swift و react native و
وە چەندانی تر بۆت تێست دەکات

فەرموون ئەمەش لینکی 👇

https://maestro.dev

بەهیوای سوود

وەرگیراوە لە گروپی پرۆگرامین لە فەیسبووک
1
noor_prayer_time.db
13.3 MB
اسلام علیکم ، بەڕێزان

داتا بەیسی کاتەکانی بانگ 2026/01/28
بەڕێزان لە داتا بەیسەکەدا ناوی زۆر وڵات و شاری تێدایە بەڵام ئەوە بزانن کاتەکانی بانگ تەنها بۆ ئەو شارانە بەردەستە کە کۆڵمی jegir داتاکەی یەکسانە بە 1
6
اسلام علیکم بەڕێزان
ئەوکەسانەی خوازیاری دروستکردنی ئەپی ئیسلامین بەتایبەت بۆ کاتەکانی بانگ و وە بەکار هێنەری دارت و فلاتەرن ئەتوانن سود لەم ڕیپۆزۆتۆریە ببینن لە گیتهەب کە پرۆژەیەکی ئۆپن سۆرسی کوردیە لە لایەن مامۆستا کۆسرەت احمەدەوە دروست کراوە ئەویش ئەپی ( نوێژەکانم )ـە کە لە گوگڵ پلەی ستۆر زیاد لە 1 ملیۆن جار دابەزێنراوە


هەرکەسێک هەر پرۆژەیەکی ئۆپن سۆرس و خۆڕای هەیە ئێمە ئامادەین لێرەوە پشتگیری بکەین و پۆستی بکەین ئێوەش هاوڕێکانتان ئینڤایتی ئێرە بکەن .
https://github.com/my-prayers/muslim-data-flutter

وە بۆ ئەندرۆید بە زمانی کۆتڵنیش بەردەست

https://github.com/my-prayers/muslim-data-android

وە بۆ زمانی سویفتیش بەردەستە بۆ سیستەمی ios
https://github.com/my-prayers/muslim-data-ios


لێرەوە ئەپەکە دابەزێنن

https://myprayers.io/
6
اسلام علیکم بەڕێزان .

ئەمجارە پرۆجێکتێکی ناوازەم بۆ هێناون کە لە لایەن برای بەڕێز
Heldn Hstyar Abdulla
دروستکراوە


ئێستا دەتوانن نوسین بکەنە دەنگ بە زمانی کوردی — بەخۆڕایی، بێ سنوور، و بێ ئینتەرنێت.

🐬 Dolphin KURDISH TTS — وەشانی یەکەم
تووڵەکە دەتوانێت زمانی کوردی بە زاراوەی سۆرانی و کرمانجی و کرمانجی لاتینی بکاتە دەنگ، لەناو کۆمپیتەرەکەی خۆتەوە.


تب/ یەکەم ڤێرشنە دەنگەکە نموونەی نیە کوالێتی و ئەگەری هەڵەش هەیە.
بەڵام ئەمە سەرەتایە! 🌱
پرۆژەی داهاتووم دروستکردنی مۆدێڵێکی دەنگی کوردی بە کوالێتی بەرزە لە سفرەوە.

⬇️ لێرە تاقی بکەوە:
https://github.com/heldn/dolphin-kurdish-tts/releases/tag/KURDISH

کۆدی پرۆژەکە:
https://github.com/heldn/dolphin-kurdish-tts
لەلایەن کورد بۆ گەلی کورد، بە زمانی کوردی
3👍2