Walla coding :: واڵا کۆدینگ
479 subscribers
174 photos
113 videos
16 files
118 links
بۆ پرۆجێکتی ئۆپن سۆرس و خۆڕای

https://github.com/w-coding
Download Telegram
دوعا بۆ موسڵمانانی غـەززە و شام و یەمەن و هەموو ئەو کەسانەی کە لە ئازار و ناخۆشیدا دەژین، لە یاد مەکەن .
🥰4
⬅️💚 ئەبو عوبەیدە
"وتەبێژی سەربازیی کەتیبەکانی قەسام":

• "نیوەی دیلە زیندووەکانی دوژمن لەو ناوچانەدان کە سوپای داگیرکەر لە ڕۆژانی دواییدا داوای چۆڵکردنیانی کردووە".

• "بڕیارمان داوە ئەم دیلانە لەو ناوچانە نەگوێزینەوە و لەژێر ڕێوشوێنی توندی ئەمنیدا بیانهێڵینەوە، بەڵام ئەمە زۆر مەترسیدارە بۆ سەر ژیانیان".

• "ئەگەر دوژمن بایەخ بە ژیانی ئەم دیلانە دەدات، دەبێت دەستبەجێ دانوستان بکات بۆ دەرکردنیان یان ئازادکردنیان، هۆشداریمان داوە".

• "حکومەتی ناتانیاهۆ بەرپرسیاریەتی تەواوی ژیانی دیلەکان لە ئەستۆ دەگرێت، ئەگەر بایەخی پێبدایە پابەندی ئەو ڕێککەوتنە دەبوو کە لە مانگی یەکدا واژۆی کردووە، کە لەوانە بوو زۆربەیان ئەمڕۆ لە ماڵەکانیاندا بوونایە".


▪️#جەنگی_ڕاگەیاندن | #تێکۆشانی_غەززە
▪️#طوفان_الأقصى | #ئەبو_عوبەیدە
ـ

▪️جەنگی ڕاگەیاندن: تێلیگرام | تێلیگرام ٢ | تویتەر | یوتیوب | ئینستاگرام
_
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
4
دەستی هاوکاریتان گەیشتووە به 7600 زامداری غـ،ـەززە!

دەبێت چەن پاداشتێکی گەورە بێت لەو دۆخەی غـ.ـەززە شان بخەیتە ژێر بارییان و بەشدار بیت لە چارەسەرکردنی بریندار و نەخۆشەکانیان، ڕێکخراوی زاد تەنها لە 25 ڕۆژدا 7600 نەخۆش و برینداری لە غەززە چارەسەر کردووە، ئەمەش سەرەتا بە پشتیوانی خودا پاشان هاوکارییەکانی ئێوە بووە، دڵخۆش بن لەوەیە بەخشینی تۆ گیانێکی ڕزگار کردبێت، بۆیە پشت بە خوا زاد لەگەڵ ئێوەی بەخشەر پێکەوە بەردەوام دەبین لە چارەسەرکردنی خەڵکی غـ.ــەززە لەو خاکە پیرۆزەدا.
ئێستا دەتوانن هاوکارییەکانتان بنێرن لە ڕێگای FIB و FastPay و باڵانس، یاخود سەردانی لقەکانی زاد بکەن:

07770021122
07518010020

بۆ ناردنی هاوکاریی بۆ خەڵکی غەززە لە ڕێگەی بانکی ڕافیدەین:

4729713406
07770021122

ئەو بەڕێزانەی کە لە دەرەوەی وڵاتن دەتوانن هاوکارییەکانیان بە حەواڵە بنێرن بۆ غـ.ـەززە لە ڕێگەی نوسینگەی سلێمانی

07518010013
« ناسینه‌وه‌ »

بە سەرسامی
لەناو بەرلین
تێمی ڕوانی:
+ توركیت یا عەرەبی شامی؟!
− هیچیان نیم...
+ تاجیكی یا ئێرانی؟!
- هیچیان نیم...
+ ئەی هیندی و پاكستانی؟!
− هیچیان نیم!
+ بە سەروسیما و هەڵسوكەوت،
بە شڕواڵیش بێ لەوانی!
− من بێلانەم،
بێ ووڵاتم...
پێشمەرگەی خاوەن خەباتم...
خاوەن جووتێ حكومەتی ( ئەمریكی )
بێ ناو و بێ دەسەڵاتم!

منی ئەنفال،
منی قوربانی كیمیاویی،
كێ بێ نەیبیستبێ ناوی؟!
مێژووی خەمم،
بێ هاودەمم،
گەلی هەتیوی سەردەمم...
لەوەتی هەبووم، هەر نەبووم
بێ خەم نەبووم...
لە هاوكێشەی ئەم و ئەوم،
جارێك بۆ خۆم ڕەقەم نەبووم!

+ حاڵی هەم كێی...
قوڕپێوی ناو میدیاكان و
خاوەن سەد بۆنەی هەڵپەڕكێی!


| هۆنراوه‌ی: "#مامۆستا_کرێکار".

#جەنگی_ڕاگەیاندن

ـ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئێستا، لە زۆربەی مزگەوتەکانی پارێزگای هەڵەبجە تەکبیر لێدانە.... بێنە بەرچاوی خۆت ئەو ڕۆژەی کە دەوڵەت ڕادەگەیەنرێت.
پیرۆزە لە هەڵبەجە
🥰2
إنا لله وإنا إليه راجعون
باوکی مامۆستا هەڵۆ کۆچی دواییکرد
خودای گەورە لێیخۆشبێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات
😢5
This media is not supported in the widget
VIEW IN TELEGRAM
بِسۡمِ اللّٰهِ الرَّحۡمٰنِ الرَّحِيۡمِ
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
الصلاة والسلام على سيدينا محمد ﷺ
یەکەمین ئەپڵیکەیشنی قورئانی پیرۆز تایبەت بە زمانی #ئاماژە.

ئێستا ئەپڵیکەیشنی Noor Al-Ishaara بەردەستە.

ئەم ئەپڵیکەیشنە تایبەتە بە کەسانی نابیست بۆ خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە زمانی ئاماژە ،
بەهیوای ئەوەی سودی هەبێت .

🔗بەستەری دابەزاندن

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.dya.qsign

#زمانی_ئاماژە
#قران #قورئان
3👍1😍1
برایەک هەیە لە سلێمانی چووینەتە ماڵی و لە وەزعەکە زۆر دڵنیابوینەتەوە کە تەواوە
پیاوی ماڵەکە موالیدی ٢٠٠٠ و خێزانی ٢٠٠٢
سەرەتای ژیانکردنیانەو مناڵێکی بچکۆلەیان هەیە و پیاوی ماڵەکە لەکاتی ئیش کەوتۆتە خوارەوە لە بینایەکەوە و دڕکە پەتکی پساوە ناتوانێت ئێسا لەسەر قاچ بڕوات و لەکەمەر بەخواری ئیش ناکات و باری داراییان هەتا بڵێی خراپە

دەستمان کردوە بە کۆکردنەوەی هاوکاری و لە پڕۆژەی دنیای خێرخوازیش بڕی ٢٥٠ هەزارمان پێبەخشیوە

بۆ ناردنی هاوکاریەکانتان:🤲🏻❤️

‏korak :0751 109 55 09

‏asia: 0770 076 48 61

‏fastpay: 0770 681 56 60

Fib : 0770 681 56 60
2👍1😢1
« ئەکرێت کۆمێنتێکی تۆ ژیانی کەسێک بگۆڕێت »

ئەوکاتەی ادهم نابسلی گۆرانیبێژ بوو کەسێک تویتێکی پۆست کرد ادهم نابسلی ئەڵێ چی؟ (مەبەستی ئەوەیە گۆرانیەکی ادهم نابسلی لە کۆمێنت بنووسە)
دانەیەکیش بۆی نوسی

( يَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي قَدَّمۡتُ لِحَيَاتِي )

(ئه‌وسا به که‌ساسی و هه‌ناسه‌ی سارده‌وه‌‎) ده‌ڵێت: خۆزگه بۆ ئه‌م ژیانه‌م ده‌ست پێشخه‌ریم بکردایه‌.

لە دوای ئەم کۆمێنتە خودای گەورە هیدایەتی دا و ادهم نابسلی وازی لە گۆرانی هێناو ئێستا پێشنوێژی ئەکات
3👍1
هۆشدارییەکی زۆر گرنگ

لەپشت ڕۆژی نزای نیشتمانی و دینی ئیبراهیمییەوە چی هەیە؟


لە کاتێکدا لە هەولێر پێشوازی لە ڕۆژی نزای نیشتمانی کرا، پێویستە وریای پڕۆژەیەک بین کە بەم بۆنانەوە بانگەشەی بۆ دەکرێت و مەترسییەکانی ڕوون بکەینەوە:
پڕۆژەی دینی ئیبراهیمی . ئەمە تەنها ناوێک نییە، بەڵکو پیلانێکی گەورە و قوڵە دژی عەقیدەی پاکی ئیسلام و یەکتاپەرستی (تەوحید).

✹دینی ئیبراهیمی چییە و مەترسییەکەی لە کوێدایە؟

ئەوەی بە دینی ئیبراهیمی ناسێنراوە یان بانگەشەی بۆ دەکرێت، لە ڕووکەشدا وەک نزیککردنەوە یان تێکەڵکردنی بنەماکانی ئیسلام، مەسیحییەت، و یەهودییەت پیشان دەدرێت. لە ڕوانگەی ئێمەوە، ئەمە تەنها ناوێکە بۆ پڕۆژەیەکی مەترسیدار کە ئامانجی سەرەکی لێی تێکدان و لاوازکردنی بنەماکانی عەقیدەی ڕاستی ئیسلام و یەکتاپەرستی (تەوحید)ە، بەتایبەتی لە ناو موسڵمانانی ئەهلی سوننە و جەماعەت، و لەخشتەبردنیانە لە دینە ڕاستەقینەکەیان.

#دینی_ئیبراهیمی_پیلانە
#هۆشداری #عەقیدە #تەوحید #ڕۆژی_نزای_نیشتمانی #پیلانی_گەورە

زیاتر بخوێنەوە لە کۆمێنت.........
👍1
[دینی ئیبڕاهیم علیە السلام ]

●اللە سبحانەوتعالی دەفەرموێت:{مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيًّا وَلَا نَصْرَانِيًّا وَلَٰكِن كَانَ حَنِيفًا مُّسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ}

واتە: پەیامبەر ئیبڕاهیم علیە السلام هەرگیز نە جولەکە بوەو نە گاور بەڵکو موسوڵمانێکی تەنها اللە پەرست بوەو بەری بوە لە هەموو شیرک و کوفرێک و ئەهلی کوفرو شیرک

●جائێستا ئەوانەی ئەیانەوێت دینی کوفری جولەکە و گاور و موشریکینی ئیسرائیل و ئیمارات بێننە ووڵاتی ئێمە پیسترینی کافرەکانن، چونکە کوفری هەمویانیان کۆکردوەتەوە واجبە هەموکەس بەکافریان بزانێت و لێیان بەری بێت

م.هەڵۆ
👍42
لەمەو دوا دەتوانن ئەکاونتی گوگڵ پلەی کۆنسوڵ بە پاسپۆرتی عێراقی دروست بکەن و بەبێ هیچ کێشەیەک

لینکی بایەت لە فەیسبووک
هيئة الإعلام والاتصالات - CMC
1
الحمد لله ئەکاونتی گوگڵ پلەی کۆنسوڵەکەمان سەپۆرت کرا ، بۆ بەرچاو ڕونی بە بەکارهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ( مۆڵتە نوێیەکە )
6
بِسۡمِ اللّٰهِ الرَّحۡمٰنِ الرَّحِيۡمِ
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
الصلاة والسلام على سيدينا محمد ﷺ
یەکەمین ئەپڵیکەیشنیمان بە ئەکاونتی عێراقی

ئێستا ئەپڵیکەیشنی تفسیر ابن کثیر بەردەستە.
تفسير القرآن العظيم ، بە زمانی عەرەبی

إن شاء الله لە داهاتوودا شتی تری بۆ زیاد دەکەین

🔗بەستەری دابەزاندن

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.dya.ibnkatheer

#قران #قورئان
#تفسیر_ابن_کثیر
👏52👍1🔥1