کە مۆم تەواو دەبێ
چ بتهەوێ چ نەتهەوێ
پەپوولەکان زۆۆۆر بە بێدەنگ
باڵەکانیان لە ئامێز دەگرن و
بۆ هەتا هەتایە
دەمرن
مردنێکی بێ گەڕاننەوە
کەژاڵ سنە
@pepulem
@trupkirezgari
چ بتهەوێ چ نەتهەوێ
پەپوولەکان زۆۆۆر بە بێدەنگ
باڵەکانیان لە ئامێز دەگرن و
بۆ هەتا هەتایە
دەمرن
مردنێکی بێ گەڕاننەوە
کەژاڵ سنە
@pepulem
@trupkirezgari
نەمامی قامەتی پەروەردەی ئاوی دیدەکەی من بوو
کەچی گوڵچینی باغی وەسڵی ئەو ئێستاکە ئەغیارە
🔸مەحوی
@trupkirezgari
کەچی گوڵچینی باغی وەسڵی ئەو ئێستاکە ئەغیارە
🔸مەحوی
@trupkirezgari
ئەی هەڵۆی سەر دوندی کێوانی وڵاتم بێرەوە
تۆ ئەگەر کزبی منیش دڵتەنگ وماتم بێرەوە
سەد قەڵای بەرزت لە خاکی لەت لەتا سازکردوە
مات نەبی ئەی شاهی سەر بەرزی وڵاتم بێرەوە
هەرچی دەردی کوردیە لەو نێو نیگاتا شەوق ئەدات
وێڵی کام دەردە نیگات، خۆ من فیداتم بێرەوە
ئاسۆ

Forwarded from کوردستان بات
لە دایک بووم
کاتێ باران ماچی کردم
شەختەی حەزێکی تامەزرۆ لەو ساتەوە
سارای کوڵمم ڕادەمووسێ
و
گەڵا گەڵا چاوەڕوانی
دادەبارێ لە چاوانم....
بۆیە هەر چوار وەرزی هەموو ساڵێ خولیایی ژوانێکی
خەزەڵوەر و
بۆنی ئامێزی بارانم...
🔸ژاڵە سەفی یاری

Telegram
attach📎
چەک هەڵگری خاکێکم دوژمن لەسەری زاڵە
من بوومەتە بێگانە و بێگانە خاوەن ماڵە
گەر عومر بدا ماوە ڕێبازی خەبات ئەگرم
شێرانە بەشەڕ دێم و پیاوانە ئەبێ بمرم
ئەی دوژمنی ماڵ وێران زۆر وەختە کە ئەم شێلی
گوم ناوی لە بەرچاوم نارۆیت و بەجێم بێڵی
هەرچی کە هەبوو بردت چی ماوە هەڵی لووشی
ئەی گورگی زیانی گەل بۆ هێندە دڕوتووشی
گەر بمدەنەبەرگولـلە ئەم ڕێگەیە ڕێگامە
لابردنی تاڵانکـــــەر فەوتاندنی بڕوامە
خوێناوی لەشی خەڵکە بابۆڵەی دەسی ڕۆڵەت
ئەی لاوی شەهیدی کورد ئەستێنین هەق و تۆڵەت
ئەم ڕێگەیە گرتومە دواڕۆژی لەلام ڕوونە
یا سەرکەوتنی کوردە یا مەرگ و تیاچوونه
چەک هەڵگری خاکێکم دوژمن لەسەری زاڵە
من بوومەتە بێگانە و بێگانە خاوەن ماڵە
عەتا فەرەجی

25ی نوامبر
شێرکۆ بێکەس
لەم ڕۆژهەلاتەدا
هەر چیمکرد
بۆ ئەوەی له بەردەم
یەک ئاوێنەدا
هەر دوو وشەی ئازادی و ژن
له سەر دوو کورسی
بە تەنیشت یەکەوه دانێم
بێهووده بوو
هەموو جارێکیش
وشەی “کۆمەڵ”
به سمێلێکی فشەوە
ئەهات و
بەرمالێکی له بن دەستا و
خۆی له جێی ژن دائەنیشت.
@trupkirezgari
شێرکۆ بێکەس
لەم ڕۆژهەلاتەدا
هەر چیمکرد
بۆ ئەوەی له بەردەم
یەک ئاوێنەدا
هەر دوو وشەی ئازادی و ژن
له سەر دوو کورسی
بە تەنیشت یەکەوه دانێم
بێهووده بوو
هەموو جارێکیش
وشەی “کۆمەڵ”
به سمێلێکی فشەوە
ئەهات و
بەرمالێکی له بن دەستا و
خۆی له جێی ژن دائەنیشت.
@trupkirezgari
هەزار ساڵه،
کۆرپەی خەمێک،
له جۆلانەی هەناسەمدا، ڕادەژێنم
هەزار ساڵه،
لوتکەی تەمێک،
لەسەر گێژاوی خەیاڵم دەخولێتەوه
هەزار ساڵه،
مەلەوانی خەمی خۆمم
ئاشەوانی هەستی خۆمم
باخەوانی خونچەی ژانم
هۆ ناسکتر له پەڕی گوڵ
بێ خەوشتر له شووشەی بێگەردی شەونم
بێ ئازارتر له پەپووله
خەمی تۆ هەڵبەستێ تره
گۆرانی گرفەی ئاگره
قاسپەی خنکاندنی کەو و
گمەی سووتانی کۆتره
هۆ تیژپەڕتر له برووسکه،
هەزار ساڵه له تۆ دەدوێم
له شلێره
له مانگ، له خۆر، له ئەستێره
هەزار ساڵه له تۆ دەدوێم
له سبەینێ،
له هەزار ساڵی داهاتوو
هەزار ساڵه سەرماوەز و
سەرماوەز و
سەرماوەزه ...
🔸هەڵۆ (قاسم موئەیدزاده)
@trupkirezgari
کۆرپەی خەمێک،
له جۆلانەی هەناسەمدا، ڕادەژێنم
هەزار ساڵه،
لوتکەی تەمێک،
لەسەر گێژاوی خەیاڵم دەخولێتەوه
هەزار ساڵه،
مەلەوانی خەمی خۆمم
ئاشەوانی هەستی خۆمم
باخەوانی خونچەی ژانم
هۆ ناسکتر له پەڕی گوڵ
بێ خەوشتر له شووشەی بێگەردی شەونم
بێ ئازارتر له پەپووله
خەمی تۆ هەڵبەستێ تره
گۆرانی گرفەی ئاگره
قاسپەی خنکاندنی کەو و
گمەی سووتانی کۆتره
هۆ تیژپەڕتر له برووسکه،
هەزار ساڵه له تۆ دەدوێم
له شلێره
له مانگ، له خۆر، له ئەستێره
هەزار ساڵه له تۆ دەدوێم
له سبەینێ،
له هەزار ساڵی داهاتوو
هەزار ساڵه سەرماوەز و
سەرماوەز و
سەرماوەزه ...
🔸هەڵۆ (قاسم موئەیدزاده)
@trupkirezgari
ئەگەر بێجگە لە من خۆشت دەوێ کەس
دڵــــــێکی تــــــر لــــە دڵتا بۆتە نەوڕەس
گراویت گەر هەیە و نیتە دە بێژە
ئەگینا دڵ مەڕەنجێنە بەسە بەس
#.ئیسماعیل هەمزە "ڕەبەن"
@trupkirezgari
دڵــــــێکی تــــــر لــــە دڵتا بۆتە نەوڕەس
گراویت گەر هەیە و نیتە دە بێژە
ئەگینا دڵ مەڕەنجێنە بەسە بەس
#.ئیسماعیل هەمزە "ڕەبەن"
@trupkirezgari
🔸بێخود
لە دڵبەر گوفتوگۆیێکم نەبیست، ئەی سینە ئەفغانێ
لە لێوی پێکەنینێکم نەدی، ئەی دیدە گریانێ
دەسم ناگاتە شووشەی گەردنی مینایی، ئەی ساقی
دەمم ناگاتە چاوی، ئەی عەرەقخۆرینە فنجانێ
پەرێشانم، لەڕووی ئەو شۆخە لاچۆ ساتێ ئەی پەرچەم
دڵم بەینێکە زۆر تاریکە ئەی شەو ماهی تابانێ
گەهێ زامداری تێغی ناز و غەمزەم، چارێ ئەی جەڕڕاح
گەهێ بیماری چاوم، ئەی ڕەئیسی سیححە دەرمانێ
بە شەو شێواوی زوڵفی عەنبەرم، ئیمدادێ ئەی سونبوڵ
بە ڕۆژ چەوتاوی باڵای دڵبەرم ئەی سەرو جەولانێ
لە شەوقی ماهی ڕووی ئەو شۆخە تۆخوا پڕتەوێ ئەی ڕۆژ
بەیادی چاکی سینەی، ئەی سەحەر سا دەی گریبانێ
بەتاو هات لەشکری غەم، سا لەخۆڕۆییشتنێ ئەی دڵ
مناڵی زۆرە شاری سینە، ئەی مەجنوون بیابانێ
زەلیلم، بگرە دەستم کەوتووم، سا ڕەحمێ ئەی گەردوون
فەقیرم، نامورادم، بێنەوام، ئەی مونعیم ئیحسانێ
وەکوو «بێخود» لەمەولا بگرە بۆ خۆت ڕێگەیێ ئەی پێ
لە مەولای خۆت بووێ تۆش چەشنی ئەو ئەی دەست دامانێ

خەزان هات و خەفەتبارانه بێ تۆ
کەلاوەی دڵ کپ و وێرانه بێ تــۆ
گەڵای زەردم، بە دەم زریانی مەیلت
چ سەخت و تاڵە ئەو دەورانه بێ تۆ
✍🏼؟
@trupkirezgari
کەلاوەی دڵ کپ و وێرانه بێ تــۆ
گەڵای زەردم، بە دەم زریانی مەیلت
چ سەخت و تاڵە ئەو دەورانه بێ تۆ
✍🏼؟
@trupkirezgari
تۆش بەجێم دێڵی
زۆر باش دەزانم، تۆش بەجێم دێڵی
تۆش سەرخۆش دەبی و
وەڪ بادەیەڪی بۆش بەجێم دێڵی
تۆش بەجێم دێڵی
وەڪ چۆن سەوزایی باخ بەجێ دێڵێ
وەڪچۆن تەمومژ شاخ بەجێ دێڵێ
تۆش بەجێم دێڵی
تۆش بەجێم دێڵی
چۆن ئەسپێڪی خورت سوار بەجێ دێڵێ
چۆن وشەی تادار... زار بەجێ دێڵێ
تۆش بەجێم دێڵی
ئەگەر دەزانیت، ئەمجارە
بڕیارەڪەت دوا بڕیارە
ناونیشانی خۆت بگوڕە،
جێپێیەڪانمان بسڕەوە
لەژێر ئاسمانی ئەم شارە
ئەوسا، خوات لەگەڵ
چۆن ئەسپێڪی خورت
سوار بەجێ دێڵێ
وام بەجێ بێڵە
چۆن وشەی تادار..
زار بەجێ دێڵێ،
وام بەجێ بێڵە
#پەشێو
@trupkirezgari
زۆر باش دەزانم، تۆش بەجێم دێڵی
تۆش سەرخۆش دەبی و
وەڪ بادەیەڪی بۆش بەجێم دێڵی
تۆش بەجێم دێڵی
وەڪ چۆن سەوزایی باخ بەجێ دێڵێ
وەڪچۆن تەمومژ شاخ بەجێ دێڵێ
تۆش بەجێم دێڵی
تۆش بەجێم دێڵی
چۆن ئەسپێڪی خورت سوار بەجێ دێڵێ
چۆن وشەی تادار... زار بەجێ دێڵێ
تۆش بەجێم دێڵی
ئەگەر دەزانیت، ئەمجارە
بڕیارەڪەت دوا بڕیارە
ناونیشانی خۆت بگوڕە،
جێپێیەڪانمان بسڕەوە
لەژێر ئاسمانی ئەم شارە
ئەوسا، خوات لەگەڵ
چۆن ئەسپێڪی خورت
سوار بەجێ دێڵێ
وام بەجێ بێڵە
چۆن وشەی تادار..
زار بەجێ دێڵێ،
وام بەجێ بێڵە
#پەشێو
@trupkirezgari
گوڵەکەم دەڵێن ئەوا دێ، ھەموو وەختێ چاوەچاوم
ئەی خودا تۆ بڵێی وەھا بێ، بێتەوە ڕووناکی چاوم؟!
سەبەبی زولفی شێواوە حوسنی ڕوو مەدەدی پێداوە
من کەوا ڕۆژم بۆتە شەو کە بە ڕۆژی ڕەش داماوم
تا بزانن تۆ گوڵزاری، ڕوستەیی سەری جۆباری
بە خەندە ھاتی بەخێر بێی، قەدەمت سەر ھەردوو چاوم
خوێنی من بە گەردەنی زولفت بە ئیشارەی چاوەکانت
من ئەگەر شکاوە پشتم، من ئەگەر جگەر بڕاوم
بە سەری خەدەنگی نازت، جگەری بڕیم چاوی بازت
بە ئومێدی نازێکی ویم، ئەگینا ئەمن نەماوم
دڵی خۆم ئاوری تێ بەردا تا لە تای زولفان ڕووی دامێ
شەو ھەتا نەگەڕام بە چراوە، شەوچرا نەھاتە بەرچاوم
ئەتۆی نووری شەوبێداران، ئەمن بۆ وەک شەم دایسیێم
ئەتۆ گوڵی شای گوڵزاران، ئەمن بۆ غەرقی خوێناوم؟
کە دەڵێی شەیدای گێسوومی، چ دەکەی لەسەری سەوداییم؟
کە دەڵێی پەروانەی ڕوومی، چ دەکەی لە دڵی سووتاوم؟
شەو و ڕۆژ کە دەڵێن دوو بانن، ھەر یەکن بۆ دوون یەک بانن
من لە دوو لاوەی برۆی تۆ، حەیرانی دوو زولفی خاوم
ئەی شەماڵ، ئەی شیفای نەساغان، وەرە تۆ بێ و خاڵی ڕووی یار
بە گوڵ و وەنەوشەی باغان، بگەیێنە دوعا و سڵاوم
گلەیی لە چاوی کاڵتە کە موعینی زولف و خاڵتە
دڵی پڕ لە دەرد و داخم، سەری پڕ تەلیسم و داوم
نە بە وەسڵی تۆ سروورم، نە بە دووری تۆ سەبوورم
گێژ و سەرگەردان و حەیران، ھەروەکوو ماسیی سەر ئاوم
بە نیگای تۆ و عەرەقی ڕووت دڵ و دینم چوو نازانم
نە خوماری شەرابی ساقیم، نە مەستی عەتری گوڵاوم؟
حەقە کە وەکوو وەفایی شێت و شەیدا و سەودایی
مەلەکان خۆیان نیشان دام، پەرییان دەستیان لێداوم
🔸وەفایی

تاڵ و شیرینی زەمانە بە مەزاقت چا بێ
چا نییە ساقی بدا بادە و تۆ بڵێی نابێ
بە زوخاڵی جگەر و دوودکەشی ئاهت، سینەت
هەر بە جۆشێ دەبوو چا بێت و دەمی کێشابێ
ساقی جامی کەرەم و دەوری عەتای شیرینە
با بە تاڵیشی بدا، ڕەددی لەلات بێجا بێ
پیری مەیخانە دەڵێ: نەزمی موقامت ئەمە بێ
هەر کەسێ دوردی نەوێ سافی گوارا نابێ
نەقشی نامەی قەڵەمی قودرەت و ئیبداعی وجوود
زوشتی تێدا نییە گەر تۆ نەزەرت زیبا بێ
بە کەمەندی غەمی دونیا کەسێ خۆی پێچابێ
موتڵەقی قەیدی تەکالیفە کە خۆی پێ چا بێ
جیلوەیی ساقی و نەشئەی مەی و لەهجەی موتریب
فەرەحی مەجلیسە تا جامی ئەدەب نەڕژابێ
سەرخۆشی چاوی، گوێ مەگرە لە سرکەی ئەبرۆی
قەندی لێوی مەزەیە مەشرەبی تۆ گەر چا بێ
من لەبەر چاوی وتم بۆ مەزە چا بوو لێوت
ئەو دەڵێ: جامی مەیە، چا نییە بۆ تۆ نابێ
بێنەوا کێ بوو سەدای کرد و وتی: گۆ یا بێ
بە ڕەزای پیری موغان موتریب ئەگەر گۆیا بێ
ئەوی خامی تەمەعە کەوتووەتە حاڵی جاو
چۆن لەبەر ڕیس و گوریسی لە غەزەل جۆیا بێ
حیکمەتی شێعری من و دەوڵەتی ئەهلی ئیمساک
وەک تەلەسمێکە کە ڕێی مەسرەفی بۆ نەشکابێ
گەرچی دەردیسەرییە توولی کەلامی خەڵقی
من کە وا بێغەزەلم چاکە کە سەرتاپا بێ
بۆ کەسێ چاکە سەفینەی غەزەلی بەحری «حەریق»
گەوهەری ئەشکی هەموو ڕەشکی دڵی دەریا بێ
🔸حەریق

هەڵوەدام و کەیلە دڵ بـۆ دیدەنی کوێستانەکەم
تاسـەبارم، تاسـەباری خاکی کـوردستانەکەم
وا پەڕیوەی بێ پـەڕ و پـۆی هەندەرانم داخەکەم
هەرچی دەڕوانم دەبینم دوورە، دوورە ژوانەکەم
کـۆڵەوارێـکـم ڕەبەن، ڕێبواری ڕێگەی مەینەتم
شۆرەکات و دڕک و داڵ و بـەردە ڕێگە و بانەکەم
کۆچەرێکم هەڵگری سـەر، من لە پێنـاوی وڵات
ئـەو مـەلـەم ئاکامی کـۆچم ،دێمـەوە هێلانەکەم
بەرزە هەنگاوم بەرەو ئامانجی سەرکەوتن ئەڕۆم
تـۆف و ڕێبـەندان و زریان، ناتەزێنێ گیانـەکـەم
دێم و بۆ ژوانێ دەچم،تاپۆی شەو ئەدڕێنێ وزەم
ژوانی من ژوانی هەتاوە، ژوانگە، کوردستانەکەم
حەسەن شافێعی