دێرینە شێعری کوردی
@trupkirezgari
هۆ ئەمریکا
هۆ ئەمریکا
دۆزیمنەوە دۆزیمنەوە
هەرچی مناڵی سەر لانکە و
هەرچی کوڕی گەنج و جوانە
گشتی موراد قەرەیلانە
دۆزیمنەوە
چاوی چاوەڕوانی هەتیو
فرمێسکی باوک
هەرچی خەم و کۆڵی دایکە
گشتی گشتی ڕوخسارەکەی جەمیل بایکە
دۆزیمنەوە
دار و بەرد و پنچک و ڕەوەز
ڕوبار، چیا، کانی و مێرگ و
کوێرە ڕێگای ئەو کێوانە
گشتی شوێنی مام کاڵکانە
خاڵە قازی
میلەتێک تا ئەو ڕادەیە بکەوێتە ژێر باری ستەم کە هەموو سەگ و توڵەیەک بتوانێ تێی ڕۆبێ، دەبێ بە خۆی دابێتەوە، من لام وایە هەر هەڵوێستێک بەرامبەر بە ئێمەی کورد دەگیرێ لەم جیهانەدا، دەگەڕێتەوە سەر خوێڕیگەری خۆمان و دوبەرەکی و ناکۆکی و یەک نەبونمان ،دەنا ئینسان بۆ دەبێ نەتوانێ لەسەر خاکی خۆی دا وەک هەموو مرۆڤەکانی ئەم جیهانە ئازاد بژی و بۆ دەبێ فتوای ئاوای بۆ دەربکردرێ، جیاوازی فتوای شێعە و فتوای داعش و فتوای پارە چیە؟
بەڕاستی ئەم دەردە سبەی لە خۆشمانە، ئاوا بڕواتە پێشێ، سەری تاکی کورد نرخەکەی ئەبێتە یەک دۆلار

🔸خاتونەکەم
بیستووتە ئاسمان چەند دوورە؟
من بارتەقای دووری ئاسمان خۆشم دەوێی!
بیستووتە دەریا چەند قووڵە؟
بەقەد قووڵیی گشت دەریاکان خۆشم دەوێی!
گیانەکەم ، تۆ نوسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم،
من چوار ساڵە دەتخوێنمەوە،
چەند باڵی بیرم لێک دەدەم،
نە تێر دەبم ، نە تێت دەگەم.
زۆر دەترسم ،
لە ناو دێڕی شیعرەکانما شار بتناسێ ،
کامێڕەی چاوی مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ.
زۆر دەترسم ،
گەر بتناسن ، پەنجەکانم هەڵوەرێنن ،
شا بسکی تۆش بسوتێنن.
بەڵام هێشتا من دەربەست نیم،
هەرچیم دیوە ،
هەرچیم بۆ چاوت نوسیوە ،
نایشارمەوە!
تا چۆک بدا لە دەروونتا دێوی گومان
تا گەورە و بچوک بزانن
خۆشم دەوێی...
خۆشم دەوێی سەد بارتەقای دووری ئاسمان.
🔹عەبدوڵا پەشێو
@trupkirezgari
بیستووتە ئاسمان چەند دوورە؟
من بارتەقای دووری ئاسمان خۆشم دەوێی!
بیستووتە دەریا چەند قووڵە؟
بەقەد قووڵیی گشت دەریاکان خۆشم دەوێی!
گیانەکەم ، تۆ نوسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم،
من چوار ساڵە دەتخوێنمەوە،
چەند باڵی بیرم لێک دەدەم،
نە تێر دەبم ، نە تێت دەگەم.
زۆر دەترسم ،
لە ناو دێڕی شیعرەکانما شار بتناسێ ،
کامێڕەی چاوی مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ.
زۆر دەترسم ،
گەر بتناسن ، پەنجەکانم هەڵوەرێنن ،
شا بسکی تۆش بسوتێنن.
بەڵام هێشتا من دەربەست نیم،
هەرچیم دیوە ،
هەرچیم بۆ چاوت نوسیوە ،
نایشارمەوە!
تا چۆک بدا لە دەروونتا دێوی گومان
تا گەورە و بچوک بزانن
خۆشم دەوێی...
خۆشم دەوێی سەد بارتەقای دووری ئاسمان.
🔹عەبدوڵا پەشێو
@trupkirezgari
من بە حەفتا ساڵەوە کەوتوومە داوی ئاسکێ...
چاوغەزاڵێ، وردەخاڵێ بەژن و باڵا ناسکێ...
ئەو بە حەڤدە ساڵەوە وەک دارگوڵی تازە و تەڕە...
دڵفڕێنە، دڵستێنە، دڵشکێنە، دولبەرە...
من وەکوو بەرگی خەزان لەرزۆک و پەژموردە و ھەژار...
ئەو وەکوو تۆپی گوڵی تازە و تەڕی فەسڵی بەھار...
زولفی چین چینی ڕەشی پەخشە لە سەر سەفحەی بلوور...
موعجیزەی شۆخی نەبێ چۆن جووت ئەبێ زوڵمات و نوور...
دوو شەمامەی نازکی خستۆتە سەر سینگ و یەخەی...
پێم ئەڵێ ھێشتاکوو تاڵە و کاڵە، دەستی لێ نەخەی...
وەک دوو غونچەی پڕ نەزاکەت، تازە پشکوتوو و گەشە..
تۆ بە دەستە چرچەکەت ڕاوەستە جارێ مەیگوشە...
ئەو کچەی تەرسا نەژادەی کافرەی عیسا دەمە...
کوشتنی زۆرە بەڵام ئیحیای شەھیدانی کەمە...
غەمزەکەی ڕۆحی دەرێنام، لێوی پێی بەخشیمەوە...
ئاسمان جێگەی مەسیحە من لە ئەرزا دیمەوە...
گەردنی بەرزی شەھێنی، غەبغەبی نارنجی ئاڵ...
لێوی یاقووتی، ڕوخی گوڵڕەنگ و غەمزەی چاوی کاڵ...
نەک بە تەنیا ھەر منی شەیدا و ڕیسوا کردووە...
شۆڕشی سەد مەحشەری عوششاقی بەرپا کردووە...
ڕامی کەس نابێ غەزاڵم سڵ لە دانە و داو ئەکا...
ڕاوی چۆن ئەکرێ کە خۆی ڕۆژێ دووسەد دڵ ڕاو ئەکا.؟.؟
بۆ ئەوەی داوێنی بگرم بابە ئەچمە ڕێگەباز...
ھەر کە دیمی دەس دەکاتە لاتریسکە و وردە ناز...
ئەڕەحمان بەگی بابان ـ بابە

ھەر سەعاتێکی بە سەد ساڵە ھەموو عومری شەوم
ڕۆژی ئازادی، ئەتۆ بیت و خودا! بێرە خەوم
گرەوم کردووە تۆ ژینەری قەومی مردوویت
پەردەی پێشت فڕێ دە، کە نەدۆڕێ گرەوم
ڕێگەکەت پڕ چقل و خار و خەسوخاشاکە
شەو و ڕۆژ ھەڵپە ئەکەم، کول بووە داسی درەوم
ئەوڕەحمان بەگی بابان "بابە"

خەڵکے
نفرینکراوے وڵاتے ئاسن و خوێنم..
لووتکەی خۆشەویستیم
چیای بەرزے بەرخۆدانە
لە وڵاتی بێبنەماے ئەوین دەژیم
ڕێبوارە ڕێگا ونبووەڪەے خۆرەتاوم
ڕزگار.ع
@trupkirezgari
نفرینکراوے وڵاتے ئاسن و خوێنم..
لووتکەی خۆشەویستیم
چیای بەرزے بەرخۆدانە
لە وڵاتی بێبنەماے ئەوین دەژیم
ڕێبوارە ڕێگا ونبووەڪەے خۆرەتاوم
ڕزگار.ع
@trupkirezgari
🔶سڵاو ڕۆژباش ئازیزان
بەبێ شەمعی جەماڵت مەجلیسی پەروانە بێ نوورە
بەبێ گوڵزاری حوسنت بولبولی دێوانە مەغدوورە
🔹سەید تاهیر هاشمی
@trupkirezgari
بەبێ شەمعی جەماڵت مەجلیسی پەروانە بێ نوورە
بەبێ گوڵزاری حوسنت بولبولی دێوانە مەغدوورە
🔹سەید تاهیر هاشمی
@trupkirezgari
ئازیزەڪەم
ڪاتێ بیرت دەڪەومەوە
خەیاڵم پیلم دەگرێت و
فڕێم دەداتە ناو لێڵاوی
گۆمی چارەنووسی خۆم
هەر لەوێدایە دەڪەومە
داوی گێژاوی بێ تۆیی و
لە قووڵایی تەنیاییدا
دەخنڪێم!
#زانا_ساڵەحی
@trupkirezgari
ڪاتێ بیرت دەڪەومەوە
خەیاڵم پیلم دەگرێت و
فڕێم دەداتە ناو لێڵاوی
گۆمی چارەنووسی خۆم
هەر لەوێدایە دەڪەومە
داوی گێژاوی بێ تۆیی و
لە قووڵایی تەنیاییدا
دەخنڪێم!
#زانا_ساڵەحی
@trupkirezgari
من و کەپرێک بێتاقەتی و
ماسییەکان
من و مراوی لێواری ئاو و
زرێبار
ئەو خنکاوی زەل
من خنکاوی تۆ.
🔸شیوا مەریوان
@trupkirezgari
ماسییەکان
من و مراوی لێواری ئاو و
زرێبار
ئەو خنکاوی زەل
من خنکاوی تۆ.
🔸شیوا مەریوان
@trupkirezgari
گرێ کوێرە !
لەشوێنی چی گەڕای حاجی،
لە ئەشکەوت و لە بەر ماڵێ؟
ئەوەی تۆ بۆی بە پێ دەرچووی،
دەبینرا خۆ لە بەرماڵێ
خودا کەی خۆی حەشار داوە،
لە ڕەشماڵ و لەژێر پەردە
ئەگەر ویستت کە بیبینی،
لە زێڕ و زیو دەست بەر دە
نە دەوری لێت دەوێ لێرە،
نە بەرد بیدەی لە شەیتانێ
بە تەنیا ئاوڕێک بەسیە،
کە بیدەیتۆ لەگەڵ نانێ
ئەوەی برسی و ڕەش و ڕووت بێ،
لەناو ئەو کۆشکە شک نابەی
لە دەوری خۆت دەیانبینی،
ئەگەر پەردەی دڵت لابەی
مەبەستت گەر ڕەزای خوا بێ،
دەگەی پێی لەم دەر و بانە
بە بەخشین لێت دەبێ ڕازی،
ئەویش فەرزە و لەسەر شانە
دەسێ بگری دەری بێنیت،
سەگێکیش بێت لەنێۆ چاڵێ
لە پشتوێنت دەبەستێ خوا،
لەبەر ماڵت کەشی و شاڵێ
لەپاش ئەودا بە باڵ ئەفڕیت،
بەرەو ماڵی خودا حاجی
بەهەشتی خوا بە مفت نادەن،
بە ماڵی خۆت بدە باجی
هەوراز مەریوان ( عەلی مەحموودی )
17 _ خەزەڵوەر _ 2718
@trupkirezgari
لەشوێنی چی گەڕای حاجی،
لە ئەشکەوت و لە بەر ماڵێ؟
ئەوەی تۆ بۆی بە پێ دەرچووی،
دەبینرا خۆ لە بەرماڵێ
خودا کەی خۆی حەشار داوە،
لە ڕەشماڵ و لەژێر پەردە
ئەگەر ویستت کە بیبینی،
لە زێڕ و زیو دەست بەر دە
نە دەوری لێت دەوێ لێرە،
نە بەرد بیدەی لە شەیتانێ
بە تەنیا ئاوڕێک بەسیە،
کە بیدەیتۆ لەگەڵ نانێ
ئەوەی برسی و ڕەش و ڕووت بێ،
لەناو ئەو کۆشکە شک نابەی
لە دەوری خۆت دەیانبینی،
ئەگەر پەردەی دڵت لابەی
مەبەستت گەر ڕەزای خوا بێ،
دەگەی پێی لەم دەر و بانە
بە بەخشین لێت دەبێ ڕازی،
ئەویش فەرزە و لەسەر شانە
دەسێ بگری دەری بێنیت،
سەگێکیش بێت لەنێۆ چاڵێ
لە پشتوێنت دەبەستێ خوا،
لەبەر ماڵت کەشی و شاڵێ
لەپاش ئەودا بە باڵ ئەفڕیت،
بەرەو ماڵی خودا حاجی
بەهەشتی خوا بە مفت نادەن،
بە ماڵی خۆت بدە باجی
هەوراز مەریوان ( عەلی مەحموودی )
17 _ خەزەڵوەر _ 2718
@trupkirezgari
لەو ڕۆژەوە
دوایین نیگات
لە ئامێزی پەنجەرەدا بە جێما،
گوڵدانێک پڕ لە حەسرەتم ناشت.
گوڵێک ڕوا،
هەموو کاتێک گۆنای تەڕە
🔸شیوا مەریوان
@trupkirezgari
دوایین نیگات
لە ئامێزی پەنجەرەدا بە جێما،
گوڵدانێک پڕ لە حەسرەتم ناشت.
گوڵێک ڕوا،
هەموو کاتێک گۆنای تەڕە
🔸شیوا مەریوان
@trupkirezgari
کورد شیرین زوانم
مناڵ کرماشانم
پرتاڵ کوردی پووشم
کوردم و کوردی ئۊشم
کوردی سەربەرزیمانە
مایەی شانازیمانە
مۆراد دهبانی ڕێوار ✍
کورد ئیلامم مانشت ها شانم
کوردی ئۊشم و شیرین زوانــم
نواکیشەگــەی ئێڵ ڕاسییــــم
نیشتمانەگەی پڕ لە خاسییم
ئەمین ڕەشیدی ✍
کوردی کوردستانم
تێکۆشەری نیشتمانم
کوردی پۆشم کوردی وێژم
تا دوا ساتی ژیانم
بۆ ئازادی تێدەکۆشم
بێ دوو دڵی ئامادەم
دوا دڵۆپی خوێنی خۆم
بە نیشتمانم ببەخشم
🔸باران سنە
کوردستان یەک نیشتمانە
جیاوازی نییە✌️✌️✌️✌️🌷
@trupkirezgari
مناڵ کرماشانم
پرتاڵ کوردی پووشم
کوردم و کوردی ئۊشم
کوردی سەربەرزیمانە
مایەی شانازیمانە
مۆراد دهبانی ڕێوار ✍
کورد ئیلامم مانشت ها شانم
کوردی ئۊشم و شیرین زوانــم
نواکیشەگــەی ئێڵ ڕاسییــــم
نیشتمانەگەی پڕ لە خاسییم
ئەمین ڕەشیدی ✍
کوردی کوردستانم
تێکۆشەری نیشتمانم
کوردی پۆشم کوردی وێژم
تا دوا ساتی ژیانم
بۆ ئازادی تێدەکۆشم
بێ دوو دڵی ئامادەم
دوا دڵۆپی خوێنی خۆم
بە نیشتمانم ببەخشم
🔸باران سنە
کوردستان یەک نیشتمانە
جیاوازی نییە✌️✌️✌️✌️🌷
@trupkirezgari
🔸سڵاو ڕۆژباش هاوڕێیان
بەهەوای باغی گوڵانی کە دەنازێ حەقیە
گوڵی من گوڵ دەمە،گوڵ چەپکەنە،گوڵ پیرهەنە...
وەفایی
@trupkirezgari
بەهەوای باغی گوڵانی کە دەنازێ حەقیە
گوڵی من گوڵ دەمە،گوڵ چەپکەنە،گوڵ پیرهەنە...
وەفایی
@trupkirezgari
چەندی من هێنام و بردم گوڵ نەگەیشتە جوانی تۆ
نەڪ ئەمن خۆ گوڵیش سیسە لە دووری گوڵزاری تۆ
زامی ڪۆچت دەست بەیڪ بوون لەگەڵ پاییزی ژینا
بە یەڪجاری بوو بە خەونێ ئارەزووی جێژوانی تۆ
#زانا_ساڵەحی
@trupkirezgari
نەڪ ئەمن خۆ گوڵیش سیسە لە دووری گوڵزاری تۆ
زامی ڪۆچت دەست بەیڪ بوون لەگەڵ پاییزی ژینا
بە یەڪجاری بوو بە خەونێ ئارەزووی جێژوانی تۆ
#زانا_ساڵەحی
@trupkirezgari
⚑⚑
[ برینێ به بۆنەی ساڵیادی بوومەلەرزەی کرماشان ]
[ به مناسبت سالگرد ِ زلزلهی کرمانشاه ]
#فیالبداهه
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرزی بارانه ، وەرزی گریانه
وادەیی کۆچه ، گەڵا ڕێزانه
ئەی هاوار هاوار ، ئەی ئامان ئامان
ددانی لەقە کۆنەهەواران
بوکڵەی بێ نازی نووستوی دڵی خاک
بزە ون بویی وڵاتی هیلاک
مەراقی زەرده دایەیی ڕەشپۆش
بۆی پاییز ئەدا کوانوی خامۆش
شینگێڕ ئەخوێنێ بۆ هەوارگەی چۆڵ
گەڕاوه ئادەم دووباره بۆ خۆڵ
پشتی چەماوه باوکی کوڕ مردوو
ڕووناکی چووه خانووی خەم بردوو
کچ به کوڵ ئەگری ، ئەبیسێ ناوێ
سارێژی نیه فرمێسکی چاوێ
کوڕ هەڵناپەڕێ به دەنگی سازان
خەمی پۆشیوه بەزم و ئاوازان
وڵاتی عەشق و شارسانی پڕ جۆش
بووه به کانگای هەستی بایەقوش
وڵاتی سەوزی بەهاری دڵدار
جێی خۆی داوەته شیوەن و هاوار
مێژوومان ڕەشە دیسان وەک جاران
بۆی خەزان ئەدا ، کۆنەهەواران
هەر ساڵ مانگێکمان ناڵینه و کەسەر
سوکنایی نایه زامی خەزەڵوەر
#یاسین_رەحیمی

پەﮊﺍﺭەﺕ ﺷﺎﺩﯾﻢ ﺟﻪ بێخ ﺋﺎﻭەﺭﺩەﻥ
ﺩﻭﻭﺭﯾﺖ خەیمەﯼ ﺩڵ ﺭیشەکەﻥ کەﺭﺩەﻥ
ﻓﯿﺮﺍﻗﺖ فەﺭﻗﻢ ﻭﻩ ﺗﻮﻭﺗﯿﺎ کەﺭﺩ
ﺟﯿﺎﺋﯿﺖ ﺋﺎﺯﺍﻡ جەهەﻡ ﺟﯿﺎ کەﺭﺩ
"مەﻭلەﻭﯼ"
@trupkirezgari
ﺩﻭﻭﺭﯾﺖ خەیمەﯼ ﺩڵ ﺭیشەکەﻥ کەﺭﺩەﻥ
ﻓﯿﺮﺍﻗﺖ فەﺭﻗﻢ ﻭﻩ ﺗﻮﻭﺗﯿﺎ کەﺭﺩ
ﺟﯿﺎﺋﯿﺖ ﺋﺎﺯﺍﻡ جەهەﻡ ﺟﯿﺎ کەﺭﺩ
"مەﻭلەﻭﯼ"
@trupkirezgari
دونیای مەجازی و مەجازی بوونی بێژە و ئەدەب"✔️
( #صائب دو چیز شکند قدر شعر را
تحسین بیتمیز و سکوت سخنشناس...)
ئەمڕۆ بە هۆی گەشەی تێکنۆلۆژیا و گشتگیربوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبینین کە لە کۆمەڵگادا بە شێوەیەکی مەجازی زۆر کۆڕ و کاناڵی ئەدەبی ساز کراوە کە ئەگەر بەشێوەیەکی ژیرانە و دڵسۆزانە کاریان لەسەر بکرێت دەتوانن بۆ گەشەی ئەدەبیاتمان گەلێک بەکەڵک بن و جێگای خۆشحاڵی و دڵگەرمی.
بەڵام سەد مەخابن نەک هەر ئاستی زانستی ئەدەبیاتی پێش نەخستووە بگرە زۆریش بووەتە هۆی لاواز بوون و دابەزینی ئاستی زانستی ئەدەبیات،بەجۆرێک کە شێعر ئەو ناسکی و پاراوییەی جارانی نەماوە،پێموابێ ئەویش مەجازی بووە.
هەر کەس بۆخۆی کۆڕ یا کاناڵێکی ئەدەبیی ساز کردووە،کۆمەڵێک کەس بەشدارن کە بەرامبەر بە پێشێلکاری و دزییە ئەدەبییەکان بێدەنگن.
کۆڕ و کۆمەڵە ئەدەبییەکان بوون بە گۆڕەپانێکی کێبرکێ،هەر کەس لە بیری خۆنواندن و پێشخستنی خۆیەتی.
#سۆقەرات دەفەرموێ ؛
"دەبێ زۆر بخوێنین تا بگەین بەو ئاکامە کە هیچ نازانین."
#خەییام دەفەرموێ؛
"هفتاد و دو سال فکر کردم شب و روز
معلومم شد کە هیچم معلوم نشد"
مامۆستا #مەحوی دەفەرموێ؛
"دڵ بوو بە بحری علووم و هێشتا لە ئەلف و بێ تێناگەم"
بەڵام ئەمڕۆ دەبینین کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا بەختەوەرانە هەر کەس بۆخۆی مامۆستا و عالەمێکە،لە پاڵی "بیۆ"ی هەر کەسێک دەبینین نووسراوە "شاعیر،ڕەخنەگر،نووسەر،لێکۆڵەری ئەدەبی" و هتد.
ئەمە گەلێک جێگای دڵخۆشییە بەڵام لە ڕاستیدا دەبێ بیر بکەینەوە کە ئایا دەتوانین باری ئەو وشە قورسانە لە کۆڵ گرین و بەرپرسایەتییان لە ئەستۆ!؟
کەسێک کە کاناڵێکی ئەدەبی ساز دەکا پێویستە چەندانە دیوانەشێعری هەبێت،پێویستە چەندانە کتێبی تایبەتی ئەدەبی هەبێت.
بەڵام بەداخەوە بە بێ هیچ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەوەیەکی تایبەتی ئەدەبی و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی بە "کۆپپی پەست" شێعرانێکی پڕ لە هەڵە و پڕ لە پێشلێکاری لە کاناڵەکەمان دادەنێین کە ئەندامانی ئەو کاناڵەیش بە هەڵە بڵاوی دەکەنەوە،بەرامبەر بەم هەڵە و پێشلێکارییانەش کەس خۆی بە بەرپرس نازانێ.بە هەر کەس دەڵێی ئەم شێعرە هەڵەی تێدایە،یا هەر وەڵامت ناداتەوە(زۆربەیان)،یا دەڵێن وەڵڵا لە کاناڵێک وەرمانگرتووە.
لە کۆڕە ئەدەبییەکانیش هەر بەمجۆرە،بە کۆمەڵ شێعری بێ ناو بڵاو دەبێتەوە،شێعری پڕ لە هەڵە بڵاوە دبێتەوە،شێعری شاعیرێک بەناوی شاعیرێکیتر بڵاو دەبێتە،بە تازەگەیش دەبینین کە شێعری ناسراوی شاعیرانی گەورە بەناوی کەسێک کە تەنانەت ناتوانێ ناوی خۆی بنووسێ بڵاو دەبێتەوە و بگرە زۆر تاوانیتریش...
بەڵێ دەبینین کە شێعر هەتیو دەکرێت و ڕۆحی شاعیر ئازار دەکێشێت و کەس هەست بە بەرپرسایەتی ناکا.بەداخەوە بەمجۆرە خەریکین تیشە لە ڕیشەی خۆمان دەدەین...
🔻بەڵام هۆکارەکانی ئەم تاوانانە چیین!؟
بۆچی ئەدەبیات بەرەو لاواز بوون و مەجازی بوون دەچیت!؟
۱- نەبوونی فەرهەنگ و کولتوری خوێندن و موتالعە
۲- نەبوونی یاسایەکی گشتگیر و کاریگەر لە دونیای مەجازی(کە بتوانێ بە تێر و تەسەلی مافی نووسەر و شاعیر بپارێزێت.زۆربەی ئێمە زانیاری مافەوانیمان لاوازە،بەڵام دەبێ بزانین کە بە پێی مادەی ۲۳ی #یاسای_پاڵپشتی_لە_مافی_نووسەران ،هەر کەس بەشێ یا تەواوی بەرهەمی ئەدەبی کەسێکیتر بەناوی خۆی یا بەناوی کەسێکیتر بڵاو کاتەوە لە ٦مانگ تا ۳ساڵ حوکمی زیندانی هەیە.)
ئەگەر لە ڕوانگەیەکی دەروونناسایشەوە سەیری ئەم بابەتە بکەین،دەبینین کە مرۆڤی ئەمڕۆ زۆر هەست بە تەنیایی و نامۆیی (کە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دونیای سەرمایەدارییە)دەکا.بۆیە دەبینین کە مەبەست لە دامەزراندنی کۆڕ و کاناڵە ئەدەبییەکان زۆرتر لەوە کە لە ڕووی زانیاری و دڵسۆزییەوە بێت زۆرتر بە بۆنەی هەست بە تەنیایی کردن و پڕکردنەوەوی بۆشاییەکانی دەروونە،واتا زۆتر لایک و دەستخۆشیمان پێخۆشە تا ڕەخنە و ئاگادار کردنەوە.
🔻ڕێگە و چارەسەری چییە!؟
دەکرێ چی بکەین!؟
بەدڵنیاییەوە بە خوێندن و موتاعەی تایبەت دەتوانین ئەم خاڵە لاوازانە چارەسەر بکەین،ئەگەر موتالەعەمان هەبێت، ئەگەر لە سەرچاوەی شێعر و نووسراوەیەک زانیاریمان هەبێت کاتێک هەڵەیەک یا پێشێلکارییێک دەبینین هەوڵی ڕاستکردنەوە و ئاگادار کردنەوەیشی دەدەین.
هەروەها زانیاری و ئاگاهیی لە یاسا و دەستوور و ڕچاوکردنی یاساکانی " #کۆپی_ڕایت.
لە کۆتاییشدا شایانی باسە کە زۆر کەسیش هەن کە بە شێوەیەکی ڕاستەقینەو دڵسۆزانە خەریکی خزمەت و ڕاژەن بەڵام لە کەمینەدان ،سەرەڕای ئەوە کە خزمەتەکانیان گەلێک دیارە و جێگای سپاس و
دەسخۆشی.ڕێبازیان ڕووناک و ڕێگایان پڕڕێبوار🌷
مەبەست لەم نووسراوە تەنیا گلەییەکی دڵسۆزانیەو نە هیچیتر.هەر کەسێک کە هەنگاوێک بۆ ئەدەب،بۆ ئینسانییەت، بۆ ئاشتی و ئازادی هەڵگبرێت ئەرکی خۆی بەڕێ بردووە و جێگای سپاسە و ڕێزلێنان🌷
✍ #ڕۆژیار_حەسەنی
#Plagiarism : #دزیی_ئەدەبی
#Copy_Right

ئەمڕۆ دووشەممە
🗓21ی خەزەڵەوەری2718 کوردی
#ڕۆژ_باش_ئازیزان
#ئەمڕۆ_ساڵڕۆژی
لەدایک بوونی مام جەلال تاڵەبانی
#کۆچی_دوایی_مامۆستایان_حەمدی_و_دڵدار
دوو مامۆستای بەنیو بانگی کوردەواری
💫💫💫💫💫💫💫💫💫💫💫💫💫💫💫💫
#ژیان_نامه_مامۆستا_حەمدی
__________________
ئەحمەد بەگی کوڕی فەتاح بەگ (١٨٧٦ - ١٩٣٦) ناسراو بە حەمدی ناوی تەواوی ئەحمەد کوڕی فەتاح بەگی حاجی ئیبراھیم بەگی مەحموود بەگی ساحێبقڕانە. شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. مرۆڤێکی خاوەن بیر و باوەڕ بووە و ڕێبازی تایبەتی خۆی هەبووە. حەمدی لە بنەماڵەی ساحێبقران بوە و برازای مستەفا بەگی ساحێبقرانی کوردی بوە و ھەر وەھا لەگەڵ سالمیش دا خزمایەتیی ھەیە.
حەمدی لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا ماڵەکەی داگیرکراوە، کتێبخانە گەورەکەی سووتێنراوە، بەمەش هەوڵ و تەقەلای ٢٤ ساڵی دەفەوتێت.
حەمدی لە منداڵییەوە دەستی کردووە بە خوێندن، لە قوتابخانەی سەرەتایی و ڕوشدییەی عەسکەری و مزگەوتەکاندا خوێندوویەتی. لە خوێندندا زۆر زیرەک بووە. ھەر لە منداڵیەوە ئارەزووی شیعری ھەبووە و حەزی لە شیعروتن کردووە و ساڵی ١٨٩٢، لە تەمەنی ١٦ساڵیدا یەکەم شیعری وتووە و بەردەوام بووە لە سەری تا ساڵی ١٩١٥ کە ساڵی داگیرکردن بووە.
💫💫💫💫💫💫💫💫💫💫💫💫💫💫💫💫
#ژیان_نامه_مامۆستا_دڵدار
لە ڕۆژی ٢٠ی شوباتی ساڵی ١٩١٨ دا لە شاری کۆیە ھاتۆتە ژیانەوە. لەبەرئەوەی ئەم وڵاتە لە ژێردەستی تورکەکاندا دەیناڵاند و میری نەخۆشەکەی تورکیاش، بەھۆی ئەوەوە لە شەڕی یەکەمدا شکابوو و تەواو پەرێشان و کەنەفت بوو، گرانی و قاتوقڕی و نەخۆشی و بێدەرەتانی، وەک ھەموو وڵاتێکی گیرۆدەی دەستی شەڕ و وێرانی، ئەم کوردستانەشی ئابڵۆقە دابوو.
لەو گێژاوە سەختەدا دڵدار سەری ھەڵداوە و ھاتۆتە جیھانەوە. باوکی فەرمانبەرێکی بچووک بوە و لە تاو ھەژاری و نەبوونی و گەڕان بە شوێن پاروە نانێکی ژیان و گوزەریدا، خێزانەکەیان زۆر تاڵ و سوێری و سارد و گەرمی چەشتوە، پاش ماوەیەک باوکی دەکەن بە فەرمانبەری سەرژمێری ڕانیە و لە تەمەنی دە ساڵیدا دڵدار دەخرێتە قوتابخانەوە و پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لە ڕانیە تەواوکردوە.
دڵدار لە بارەی ژیانی ڕانیەوە دەڵێت: "ھەرچەند ڕۆژێکی چاک و چوار ڕۆژانیش نەخۆش بووم، سەرەڕای ئەوەش ڕانیەم ھەر لەلا خۆش بوو، بە تایبەتی سەوداسەری قولـلە بووم. ھەر کاتێ چاک بووبامایەوە، مەلەم لە ڕووبارەکە و لە بن دار بییەکان ڕاوەچۆلەکەم دەکرد."
دوای ماوەیەکی کەم باوکی لەسەر فەرمانەکەی لادەبەن و ناچار بە ماڵەوە دەگەڕێنەوە بۆ کۆیە و خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە تەواو دەکات. لە بارەی خولیای ھۆنراوەی و چێژ لێ وەرگرتنی خۆیەوە دەڵێت: "ھێشتا لە قوتابخانەی سەرەتاییدا بووم، کە دیوانی حاجی قادری کۆییم زۆرتری لەبەر کردبوو، ھەمیشە بە وردی سەرنجم لە ھەڵبەستەکانی عەونی و راجی و عاسی و حسێنی و ھیرانی دەدا و لەبەریشم دەکردن، بەوانەش دابین نەبووم ھەڵبەستی ھەرکەسێکم دەستبکەوتایە دەمنووسیەوە و لەبەریشم دەکردن. بەتایبەتی ھەڵبەستی وەفایی، کوردی، بێکەس، پێرە مێردم زۆر لەبەرکردن و ھەر لەو ساڵەدا ھەستم بەوە دەکرد، کە چێژ لە ھەڵەبەست وەرگرم و زۆر گیرۆدەی بووم."
ھەروەھا لە بارەی سەرەتای خۆ تاقی کردنەوە بە شیعر دەڵێت: "لە ١٩٣٥ ز دا لە پۆلی یەکی ناوەندیدا بووم، کە دیوانی نالیم زۆر بەوردی خوێندەوە، ھەڵبەستە جوانەکانی نالی لەگەڵ ھەڵبەستە ئاگرینەکانی حاجی قادری لەسەر پێشەوایەتی وێژەی لە مێشکمدا شەڕیان بوو. ئەو کێشەکێشە دەرگای ھونەری شاعیری لێکردمەوە، زۆر کەڵکەڵەی وام لە کەلەدا بوو حەزم دەکرد لە بۆتەی ھەڵبەستەدا دایڕیژم. ئەوجا بەناو خەڵکیاندا بڵاوبکەمەوە و ئیتر ھەر خۆم تاقیکردەوە."
دڵدار، یەکەمین ھۆنراوەی لە ساڵی ١٩٣٥ ز دا داناوە و لە ژمارەی ٢ی ساڵی ١٩٣٥ ز دا لە گۆڤاری ڕووناکی دا بڵاوکردۆتەوە.
لە ساڵی ١٩٤٠ ز دا لە شاری کەرکوک قۆناغی دواناوەندی تەواو دەکات و ئینجا ڕوو دەکات بەغدا و چۆتە زانکۆی یاسا و ساڵی [١٩٤٥] ز بڕوانامەی زانکۆی یاسایی وەردەگرێت و دەبێتە پارێزەر.
لە تەمەنی ◼️سی ساڵیدا بە ژەھراویبوون لە ١٩٤٨.١١.١٢ دا لە شاری ھەولێر کۆچی دواییکرد و سەری جوانەمەرگی نایەوە.
______________
_
_
#دێرینە_شێعری_کوردی
________
https://telegram.me/trupkirezgari

Telegram
دێرینە شێعری کوردی
کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان
ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین
{ئاڵوگۆڕمان نییە}
@tiropk