#سڵاوڕۆژباش_ئازیزان و خۆشەویستانی دڵم ژیانتان زنوێری شادی و کامەرانی
ئەمڕۆ ۳شەممە
۷خەرمانان۲۷۱۷ڪوردی
29ئاب2017زایین
@trupkirezgari
ئەمڕۆ ۳شەممە
۷خەرمانان۲۷۱۷ڪوردی
29ئاب2017زایین
@trupkirezgari
#_حەریق
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خودا تۆبە لەدەس شۆخێ کە وەختێ عیشوە دەنوێنێ
سەری تۆبەی مەلا و زاهید بەنۆبەی جیلوە دەشکێنێ
ستوونی قامەتت ڕاگرتووە بۆ خێوەتی دینم
خودا بۆ توولی عومرت ئەو تەناف و دارە نەپسێنێ
لە ڕەمزا حیکمەتولعەینی ئیشارەی چاوی بیمارت
بە قانوونی ئەدەب ئایەی شیفا بۆ ئێمە دەخوێنێ
نەخۆشی دەردی هیجرانم ویسالی تۆیە دەرمانم
شیفام نایە مەگەر بێنێ نەسیمی پەرچەمت بێنێ
خەیاڵی نەوبەهار و سەیری گوڵزاری عەزیزانم
گەهێ بۆ ڕووی گوڵ و گاهێ لەبۆ سەبزەی خەتم دێنێ
زرێی زولف و موژەی تیر و برۆی شمشێری ڕاکێشا
لە زومرەی ئاشقانی خوێنبەهای ڕوخساری دەستێنێ
لەڕێی بادەی پیاڵەی چاو و شیشەی گەردنی ساقی
کەسێ گەر ئابڕووی بێ ڕەنگە جامی عەیشی بڕژێنێ
دەزانی بۆ تەرازووی زولفی سەرناکا لەهیچ لاوە
بە پارسەنگی حەیا دەستی لە میزانا دەبزوێنێ
«حەریقی» ناری هیجران و غەریقی ئەشکی حیرمانم
ئەگەر ئەم بێ دەخنکێنێ، ئەگەر ئەو بێ دەسووتێنێ
#دێرینە_شێعری_کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari

Telegram
دێرینە شێعری کوردی
کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان
ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین
{ئاڵوگۆڕمان نییە}
@tiropk
ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین
{ئاڵوگۆڕمان نییە}
@tiropk
#_سالم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وا دڵ لە خەیاڵاتی نیھان پڕغەمە ئەمشەو
ڕووی گونبەدی دەوران لە ھەناسەم تەمە ئەمشەو
گەر خاکی تەئەسسوف بەسەرا کەم لە فیراقت
بۆ حەسرەتی من توڕڕەیی عالەم کەمە ئەمشەو
غەرقم لە غەمی یادی برۆت بەسکی لە ھیجران
وەک ماڵی کەمان قەددی زەعیفم خەمە ئەمشەو
وەک جەیشی مەلەخ لەشکری غەم موڵکی دڵی گرت
بۆ کیشتی ئەمەل داسی تەڵەب بێ دەمە ئەمشەو
ھا سینە و ئەشک و دڵ و غەم بێنە حیمایەت
بوریان و کەباب و نمەک و سفرەمە ئەمشەو
وەک خاتەمی تۆ نەقشە لەجێی ناخونی حەسرەت
ئەم زەخمە لە شەوقت کە لەڕووی سینەمە ئەمشەو
مەعلوومە کە گریەم لە ھەوای کەعبەیی ڕووتە
بەم ئەشکە لە دیدەم کە دەڵێی زەمزەمە ئەمشەو
سامانی دڵی غەمزەدە جانا لە فیراقت
وەک سیلسیلەیی زوڵفی خەمت دەرھەمە ئەمشەو
«سالم» لە ھەوای مەجلسی ئەو جێگەیە قەددم
وەک بەربوت و نەی تا بە سەحەر ناڵەمە ئەمشەو

دۆڕان تەنها دەرفەتێکە
بۆ دووبارە هەوڵدان
ئەمجارەیان ژیرانە...!
#هێنری_فۆرد
#دێرینە_شێعری_کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
بۆ دووبارە هەوڵدان
ئەمجارەیان ژیرانە...!
#هێنری_فۆرد
#دێرینە_شێعری_کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
#_ئەدیب
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تۆ لەلایێکی دەڵێی ئەهلی دڵ و ویجدانم
خاسسە مەنسووبی زەکی خاکی شەهی بورهانم
ئەڕشەدی موکری و بەگزادەیی ئەکڕادی نەجیب
ئەعقەلی مەنگوڕ و پیران و شنۆ و لاجانم
پڕخوشووع و وەڕەع و ڕازیی و تەسلیمی قەزا
سۆفیی سافیدەروون، دوور لە درۆ و بوختانم
مونکیری تاعەتی تۆ نیمە، لە قەول و عەمەلت
کە مونافینە لە یەک، مەحتەل و سەرگەردانم
کەی منت دیت بە دوو چاوت، لە خەتا و جورم و گوناهـ
وا بە تەقلید و هەوا کەوتیە دووی خیزلانم
خزمەتم کردی زەمانێکە قەدیم، هەم بەڵەدی
باحوقووق و بەوەفا، خۆشسیفەت و ئینسانم
سووئی زەننی تۆ لە کەملوتفییە دەرحەققی ئەدیب
وەرنە مەعلوومە «ئەدیب» موخلیسی ئاغایانم
#دێرینە_شێعری_کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تۆ لەلایێکی دەڵێی ئەهلی دڵ و ویجدانم
خاسسە مەنسووبی زەکی خاکی شەهی بورهانم
ئەڕشەدی موکری و بەگزادەیی ئەکڕادی نەجیب
ئەعقەلی مەنگوڕ و پیران و شنۆ و لاجانم
پڕخوشووع و وەڕەع و ڕازیی و تەسلیمی قەزا
سۆفیی سافیدەروون، دوور لە درۆ و بوختانم
مونکیری تاعەتی تۆ نیمە، لە قەول و عەمەلت
کە مونافینە لە یەک، مەحتەل و سەرگەردانم
کەی منت دیت بە دوو چاوت، لە خەتا و جورم و گوناهـ
وا بە تەقلید و هەوا کەوتیە دووی خیزلانم
خزمەتم کردی زەمانێکە قەدیم، هەم بەڵەدی
باحوقووق و بەوەفا، خۆشسیفەت و ئینسانم
سووئی زەننی تۆ لە کەملوتفییە دەرحەققی ئەدیب
وەرنە مەعلوومە «ئەدیب» موخلیسی ئاغایانم
#دێرینە_شێعری_کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
Telegram
دێرینە شێعری کوردی
کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان
ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین
{ئاڵوگۆڕمان نییە}
@tiropk
ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین
{ئاڵوگۆڕمان نییە}
@tiropk
#سڵاو_ڕۆژ_باش_ئازیزان
گوڵی باخی ژیانم ڕێگەی
ژێنت گوڵڕێژ
بێ
لە تەمەنی من بڕوا تەمەنی
تۆ
درێژ بێ
@trupkirezgari
گوڵی باخی ژیانم ڕێگەی
ژێنت گوڵڕێژ
بێ
لە تەمەنی من بڕوا تەمەنی
تۆ
درێژ بێ
@trupkirezgari
#حەزرەتی_نالے
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#غەزەل
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گەر دەپرسی من لەبەر
چی کەم دەخۆم
من به برسی قەت
مەزانه، خەم دەخۆم
ئاوی سوێری چاو و
باری تاڵی لێو
سوێر و تاڵی دەمدەم
و ژەمژەم دەخۆم
تا سەری زوڵفت له
سەر ڕوو حەڵقەدا
من وەكوو ماری سەر
ئاگر خەم دەخۆم
ئاوی کەوسەر نۆشی
سۆفی بێ كه من
ئاوی ئينسان، یەعنی
ماچی دەم دەخۆم
شەربەتی خەوف و
ڕەجای ئەغيار و يار
ترش و شيرين هەم
دەچێژم، هەم دەخۆم
من له تەوری عالەم
و دەوری فەلەک
زەربی لازیب، زەخمی
بێ مەرهەم دەخۆم
تاڵی بێيار و ديار
و تار و مار
عەلقەمی چی؟
ئەرقەمی چی؟ سەم دەخۆم!
نەوعه ئينسانێ هەيه
خەم قووتييه
من خەمی خۆم و
خەمی عالەم دەخۆم
خەم دەڵێ "نالی" كه
خەم خوارێم نەكا
ناعيلاجم من
بەنیئادەم دەخۆم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#دێرینە_شێعری_کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#غەزەل
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گەر دەپرسی من لەبەر
چی کەم دەخۆم
من به برسی قەت
مەزانه، خەم دەخۆم
ئاوی سوێری چاو و
باری تاڵی لێو
سوێر و تاڵی دەمدەم
و ژەمژەم دەخۆم
تا سەری زوڵفت له
سەر ڕوو حەڵقەدا
من وەكوو ماری سەر
ئاگر خەم دەخۆم
ئاوی کەوسەر نۆشی
سۆفی بێ كه من
ئاوی ئينسان، یەعنی
ماچی دەم دەخۆم
شەربەتی خەوف و
ڕەجای ئەغيار و يار
ترش و شيرين هەم
دەچێژم، هەم دەخۆم
من له تەوری عالەم
و دەوری فەلەک
زەربی لازیب، زەخمی
بێ مەرهەم دەخۆم
تاڵی بێيار و ديار
و تار و مار
عەلقەمی چی؟
ئەرقەمی چی؟ سەم دەخۆم!
نەوعه ئينسانێ هەيه
خەم قووتييه
من خەمی خۆم و
خەمی عالەم دەخۆم
خەم دەڵێ "نالی" كه
خەم خوارێم نەكا
ناعيلاجم من
بەنیئادەم دەخۆم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#دێرینە_شێعری_کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
Telegram
دێرینە شێعری کوردی
کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان
ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین
{ئاڵوگۆڕمان نییە}
@tiropk
ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین
{ئاڵوگۆڕمان نییە}
@tiropk
ئەسرینێک بۆ جێژنی پرسەی
بنەماڵەی شەهیدان
ئەمساڵ لە چوارپارچەی زیدم
پــرسەیە شینە گریــــانــــە
خوێنی لاوانــــــــی شەهیدم
ڕژاوە لــــەم نێشتمــــانـــــــە
ژین بە کــــــۆیلەیــی تێپەر بێ
نەمان خــــــۆشترە لەو مــانە
یادی دایکـــی شەهیــد بکەن
کە هـــەناویان وەک گڕکـانە
سەردانی ماڵـــــــی شەهیدان
ئەرکی سەرشانی هەمــوانە
هــــەناســـە ساردێ نەمێنێ
ئەمجار پیرۆز بایی جـــوانە
جێژنەی مــــن دەزانن چیە؟
سەربەخۆیی کــــوردستانە
مامۆستا سووتاو

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌸🥀🌸🥀🌸🥀🌸🥀🌸
قوربان وەرە قوربانە، سا بمکە بەقوربانت
ڕەنگین کە بە خوێناوم کاکۆڵی پەرێشانت
ئازادییە ئەمڕۆژە، سا فەرموو بەئازانە
تیرت لە کەمانت خە بۆ قەتڵی شەهیدانت
جێژنانەیی مە ڕووحە کردوومە بەقوربانت
تۆش ماچێ کەرەم فەرموو لەو سێوی زەنەخدانت
تفڵی دڵی بێچارە موددێکە گرفتارە
غەمخواری دڵ ئازارە بۆ ناوەکی موژگانت
ڕۆح و دڵ و دین هەر سێ مەجمووع بە یەکدەفعە
قوربانی سەعاتێکی لەعلی لەبی مەرجانت
مەقسوودی من ئیزهارە بۆ ئەمسیلەیی مەدحت
بۆ توحفەیی ئەوسافی ئەزهاری گوڵستانت
ئەی خوسرەوی پەروێزم، شیرینی شەکەرڕێژم
فەرهادی دڵی کوشتم چاوی ڕەشی قەتتانت
موومکین نییە تەقسیمی زەربی عەدەدی زەخمت
مینها کە لە تەقسیمدا، زەربی خەمی چەوگانت
دڵ تالبی ڕوخسارت، جان تالبی گوفتارت
فرزەندی خیرەد ڕۆیی بۆ لەعلی بەدەخشانت
بۆستانە کەناری دڵ بۆ نەخلی قەدت قوربان
دیدەم وکوو ڕووبارە بۆ سەروی خەرامانت
قەلعەی دڵەکەم قوربان نیشانەیە بۆ تیرت
سینەم وەکوو سەحرایە، بۆ جیلوەیی مەیدانت
بۆو چاوە کەوا مەستە، دڵ سستە سەرم مەستە
ئەم ئەبرووە پەیوەستە، بۆ قەتڵی موحیببانت
تەنهاکە حەریقم من بۆ شەمعی شەبوستانت
مەمکووژە وەرە تۆخوا سا تۆ بە ڕەقیبانت

#_کوردی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جانا وەرە ئەم جەژنە بەقوربانی سەرت بم
بۆ تیری قەزای چاوی حەسوودان سپەرت بم
شادن لە تەماشای نەزەرت مەحرەم و ئەغیار
مروەت نییە تەنها هەر ئەمن دەربەردەرت بم
ڕازیم بەدەنم هەر وەکوو خاکی بەری پێت بێ
شایەد کە لە ڕێی مەدرەسەدا ڕەهگوزەرت بم
تۆ بەو دوو ڕوخی خۆتەوە وەک شاهی و فەڕزە
دایم کە لە پێش ئەسپەکەتا وەک نەفەرت بم
وا قاڵ و زەعیفم لە هەتیتەی غەمی دووریت
شایستەیە ئێستاکە کە ئاڵقەی کەمەرت بم
بۆ قەتڵی منی خەستە موژەت هەر وەکوو تیرە
ئەی من بەفیدای تیری نیگای پڕخەتەرت بم
ئەر خەشمە وەگەر لوتفە بە «کوردی» نەزەرێ کە
قوربانی غەزەبگرتن و گۆشەی نەزەرت بم

Forwarded from هۆنراوەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا
ئەگەر هاتی
ئەگەر هاتی
لە گەڵ خۆتا
چەند هێشووە ئەستێرە بهێنە
لێرە شەوە و ئاسمان
هەمیشە
تاریـڪـــە!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
@meleksha
ئەگەر هاتی
لە گەڵ خۆتا
چەند هێشووە ئەستێرە بهێنە
لێرە شەوە و ئاسمان
هەمیشە
تاریـڪـــە!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
@meleksha
ناوەجاخە ئەوکەسەی خزمەت بکا بۆ غەیری خۆی
تا بەمردن شەرتەمن ھەر بەندەیی خۆمان ئەکەم
جەژنی قوربان ساڵێ جارێ خەڵکی قوربانی ئەکەن
بۆ وەتەن من ڕۆژێ سەدجار ڕۆحی خۆم قوربان ئەکەم
#ئەحمەدموختار_جاف
تا بەمردن شەرتەمن ھەر بەندەیی خۆمان ئەکەم
جەژنی قوربان ساڵێ جارێ خەڵکی قوربانی ئەکەن
بۆ وەتەن من ڕۆژێ سەدجار ڕۆحی خۆم قوربان ئەکەم
#ئەحمەدموختار_جاف
#_حاجی_قادری_کۆیی
دڵ هیلاکی نازتە با غەمزە تەدبیری نەکا
هەر دەبێ بمرێ مەگەر خەللاقی تەقدیری نەکا
ئەی قیامەت قامەتی تووبا قیامم هەستە تا
داعیەی بەرزی لە گوڵشەن سەروی کشمیری نەکا
من خەوی ئەو چاوە عەرزی ئیبنوسیرینم دەکرد
نووست و فەرمووی هیچکەسێ تەفسیر و تەعبیری نەکا
من لە سایەی ئەم دەرە ناڕۆم هەتا ڕۆژم نەیێ
با بە کەیفی خۆی بکا بەدکار و تەقسیری نەکا

#_نالی
حەنایی کردووە پەنجەی بە خوێناوی دڵی زارم
ئەمە ڕەنگە شەھادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارم
گوتم ئایا بە زاری خۆت دەپرسی حاڵی زاری من
برۆی ھێنایە یەک، وەک شکڵی "لا" یەعنی کە بێزارم
عەجەب ئەستێرە شەو ھەڵدێ لەتاوی خوسرەوی خاوەر
بە ڕووی تۆم دیدە ھەڵنایێ شەو و ڕۆژ، ئەرچی بێدارم
تەبیبی من دەبێ دەخڵی ھەبێ، ساحیبئیشارەت بێ
مەگەر چاوت بزانێ من لەبەر چی مەست و بیمارم
بە سەروم وت کە ڕاستە سەرکەش و بەرزی، کەچی لەرزی
کە فەرقیشم بگاتە ئاسمان بەندەی قەدی یارم
لە شیرینی ئەتۆ، ئەی خوسرەوی تەختی زەمین، ڕەنگە
بگاتە ئاسمانی بێستوون فەرھادی ھاوارم
برۆت باڵی ھوما سایەی سەری سوڵتانی حوسنت بوو
خەتت ھات و وتی من ناسیخی توغرایی خونکارم
سەراپا ھەر وەکوو حەڵقەی زرێ پەروێزەیی خوێنم
بە یەکیەک تیری موژگانی زرێدۆزت بریندارم
حەمایێڵ کە دەمی تێغت لە حەڵقەی گەردنی «نالی»
مەگەر تێراو ببم بەو ڕەنگە، تینووی ساعیدی یارم

#_شێرکۆ_بێکەس
پەریزادم!
من گیانم زەنەکی عەشقە و بەرپەسارێکی نسێی ساڵانتە
ھەمیشە و ھەمیشە و ھەمیشە تەڕ و پاراوە مەراقم.
ھەمیشە و ھەمیشە و ھەمیشە وشک و برنگە ئارامم و
ھەمیشە و ھەمیشە و ھەمیشە تینووە ئاوم
ھەمیشە و ھەمیشە و ھەمیشەیش
ئاگرم سارد و سەرمایەتی و ھەڵەلەرزێ ھەتاوم
پەریزادم!
ئەز بۆ ئەوە زاوم قەبرم لە گوێ سەرم بلەرزێ
چ سەرێکی نەفرەتییە سەری من
ئەز بۆ ئەوە زاوم ھەر ڕاکەم و ھەر ڕاکەم و نەیشگەمێ
تراویلکەی کام قاقڕ و خۆڵستانە ئاواتم

نان و ئازادی
بەسەرهاتی من و خاکم، پڕی ئازار و چیرۆکە
لە ناو ئەسرین و ماتەمدا هەڤاڵی چاوە دەسرۆکە
من و خاکم بە تووتووش تامی خۆشیمان نەدی بۆیە
حەماسە و خوێن و ئەسرینم برین و زامی دیرۆکە
لە برسێتی نەبێ باکم بەڵام ترسم لە دیلی بێ
خەباتم کوا لە پێناوی ڕفێدە و نان و تیرۆکە
بە ئازادی چ خۆش تێپەڕ دەبێ زستانی سەخت و تووش
بەهار بێ دان و دەغڵی من لەسەر خۆڕسک و خێرۆکە
بە ئەزموون و خەباتی گەل چرۆ دەرکا چڵی هیوا
گوڵی ڕزگاری بەر دێنێ کە هەتبوو فام و بیرۆکە
لە خۆبایی نەبم یارم هیمای خستۆتە ناو سینە
کە فیشەدانی ڕاناوە لە جێی پشتوێن و چارۆکە
گەلێ پیاویش هەبێ ئێستە شەرم ناکا لە کیژی کورد
بە وێنەی بێوەژن نووکەی لە پێناو نانی زارۆکە
نەخێری چارەنووسی دا بەڵێ ناڵێ بە ئازادی
نەخێر و کلکەسوتێی تۆ لە پێناو چێژی پارۆکە
کە پاشگەز بوویەوە ئەوسا چ حاسڵ کا پەشیمانی
دڵی"بێخێش"لەکوێ بێشکە و مەکۆی پیاوی گرینۆکە
بێخێش
دیرۆک؛ مێژوو،ئەفسانە،رووداوی مێژوو
پاڕۆک؛تاقە یەک پارو،لقمە

قوربانی
کە ئیبڕاهیم
ئیسماعیلی برد بۆ قوربان،
جوبرەئیل هات و دەستی گرت
کوڕە کوردێکی دەست بەستووی بێ وڵاتی
لە پێش دانا،
کوتی ئەوە
بێ وڵات و
بێ دەوڵەت و
بێ ئاڵا و
بێ ساحەب و
بێ کەس دەژی لەم جیهانە.
منداڵەکەی خۆت مەکوژە
لەمەوبەدوا
ئەوە زیبحی حەڵاڵی تۆ بۆ قوربانە،
لەو ڕۆژەوە تاکوو ئێستا
هەرچی بە دین و ئیمانە
هەرچی شیعەی عەجەمانە و
هەرچی سوونی عەڕەبانە
کوردیان لە لا تەنیا بۆ زیبح و قوربانە!
جا جێژن بێ و جێژن نەبێ
ئەوە مێژووی لە مێژینەی
ئەم کوردەیە
ئەلەو خاکی کوردستانە.
خاڵە قازی