دێرینە شێعری کوردی
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
فەیلەقووس
ئێوارەیە دڵ پڕ خەمە کۆساری مەریوان
هەرگیز وەکو ئەمڕۆ نەبووە شاری مەریوان
دایکێ لە پەنای کێوی سەری گۆلی زرێبار
خەمبار دەگریێت و دەکا شیوەن و هاوار
دانیشتووە ڕەشپۆش و دەپاڕێتەوە خەمناک
سەرپۆشی ڕەش و زولفی سپی ڕشتووە سەر خاک
ئەو دایکە پەشێوە بە دڵێ پڕ لە خەم و ئێش
بەم شێوە دەناڵێت و دەڵێ بە قەبری دەروێش:
خەو بەسیەتی دەروێش دەسا هەستە درەنگە
نازانی دڵی مەردومی ئەو شارە چ تەنگە؟
چۆن بێخەبەری کە فەیلەقووس هاتووە دیسان؟
نوێژێ بکە دۆعایە کە دەروێش هەمیسان.
ئەمڕۆ لە بەیان خوێنی کوڕی لاوی ڕژاندم
کوشتی دوو کوڕی ژیر و دڵی پیری شکاندم
هەر شوێنێ دەچی خوێنی گەشی لاوە ڕژاوە
هەر لاوە دەبینی کە لە سێـــدارە دراوە
ئەو شارە ببینە کە چ خوێنێکی لە چاوە؟
خەمبارە هەموو خەڵکی و فرمێسکی نەماوە
بۆ نوێژ درەنگە سەرت هەڵبێنەوە دەروێش
خێرا کە دەی ئەو شارە بڕووخێنەوە دەروێش
دەروێش بەشی ئەو گەلە گریانە دەمێکە
بەرگی ڕەش و جەرگی ڕەش و بوریانە دەمێکە
هەرکەس کە نەمامێکی بە خوێنی دڵی ناوە
دارێکی لە بۆ ژینی کوڕی ناوەتە لاوە
بەم چەشنەیە ئاواتی بە دەم باوە دراە
ئێستاکە هەر ئەو دارە بە سێدارە کراوە
بۆ نوێژ درەنگە سەرت هەڵبێنەوە دەروێش
خێرا کە دەی ئەم شارە بڕووخێنەوە دەروێش
نوێژێ بکە سەر هەڵمەبڕە هەر وەکوو ئەو جار
دیسانەوە ئەو شارە بکە بەحری زرێبار.
ئێوارەیە دڵ پڕ خەمە کۆساری مەریوان
هەرگیز وەکو ئەمڕۆ نەبووە شاری مەریوان
ئەو ساتە کە شەو هاتە سەر ئەو شارە خەمۆشە
ڕێبوارێ دەڵێ بەو ژنە ڕەشپۆش و پەرۆشە
هەستە بڕۆ دایە کە لە ماڵی تۆ هەرایە
کوژراوە کوڕێکیترت هەستە بڕۆ دایە
شەو هەر وەکوو سەرپۆشی سەری ئەو ژنە تەنیا
ڕەنگێکی ڕەش و پڕ لە تەمی داوەتە دنیا
دەروێش وڵامی نیە بۆ جەرگی بریند
مامۆستا شەریف
دێرینە شێعری کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari

Telegram
دێرینە شێعری کوردی
کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان
ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین
{ئاڵوگۆڕمان نییە}
@tiropk

🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
رۆژانە لە رادیۆ، تەلەڤزیۆن و میدیا دەنگییەکانی کوردستانەوە، گوێمان لە تێکستی گەلێک گۆرانیی کوردی دەبێت کە بە گوێی ھەموومان ئاشنان، بەڵام بەداخەوە کەم کەس ئاگای لە شوێنی ژیان و چارەنووسی خاوەنی ئەو تێکستە رەسەنانەیە.
(ملوانکەی شین) ئەو کۆمەڵە شیعرەیە کە ھەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە، وەک یەکەم کۆمەڵە شیعری کوردی لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە کەش و دۆخێکی ھەستیاردا چاپ و بڵاو کرایەوە و شیعرە دەگمەن و ھەستبزوێنە پڕ لە مۆسیقا و ریتمەکانی ئەم کۆمەڵە شیعرە زۆر بە خێرایی رۆ چوونە زەینی خەڵکەوە.
شیعرەکانی وەک (دایە گیان، مامە شوان، زرێبار، ملوانکەی شین، قوتابخانە) و چەندین شیعری دیکەی ناو ئەم کۆمەڵە شیعرە، دەمێکە کراونەتە ملوانکە و کیژ و کوڕانی دڵپڕ لە سەودای ئازادیی نیشتمان دەیکەنە گەردنی خۆشەویستی.
خاوەنی ئەو شیعرانە شەریف حوسێن پەناھی ناسراو بە (مامۆستا شەریف)ە کە دوای ئەوەی شەش ساڵ لەمەوبەر لە شاری سنە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە تووشی لێپێچینەوە و گوشار بوو، رۆژھەڵاتی بەجێ ھێشت و دوو ساڵ لە شاری ھەولێر و کۆیە ژیا، بەداخەوە باری دەروونیی تێکچوو و دواتر لەلایەن کەسوکاریەوە برایەوە رۆژھەڵات، بەڵام لەوێش نەحەوایەوە و دیسان لە ماڵ ھەڵات و ئیتر لەو کاتەوە ھەتا ئێستە ھیچ کەس و تەنانەت بنەماڵە و کەسوکاریشی ھەواڵی نازانن.
لە شیعری کوردی لە رۆژھەڵاتی کوردستاندا، دەگمەنن ئەو دەنگ و ناوە شیعرییانەی لەناو نوتەی مۆسیقا و سەمفۆنیا و گۆرانیدا بوونەتە ھەرمان و لەسەر زاری پیر و لاو و کوڕ کاڵان دووپات دەبنەوە.
دەگمەنن ئەو دیوانە شیعرانەی لە سەردەمی تاریکی و بڤە و قەدەغەدا دڕیان بە تاریکی دا و رووناکیبەخشی شەوی تاری ژیانی نیشتمان بوون. (ملوانکەی شین) کۆمەڵە شیعری شەریف حوسێن پەناھی (مامۆستا شەریف) یەک لەو کۆمەڵە شیعرە پڕ لە ریتم و لە دڵ نزیکانەی ئەدەبی بەرەنگاری و بەرخودانە کە یەک ساڵ پاش شۆڕشی گەلانی ئێران و لە سەردەمێکدا کە وشە و کتێبی کوردی دەگمەن و یاساغ بوون بڵاو کرایەوە و توانی لە رێچکەی شیعری کلاسیکی کوردی و لە ژانری ئەدەبی بەرگریدا ببێتە رچەشکێن و بووە پردی گواستنەوەی رەوتی شیعری نوێی کوردی لەو پارچەیە و بە دەیان جار چاپ و بڵاو بکرێتەوە.
ملوانکەی شین، تژییە لە بیرەوەری و خەون و خەیاڵی نەتەوەیەکی ستەملێکراو، بۆیە خێرا لەلایەن گۆرانیبێژان، ناسری رەزازی نەجمەی غوڵامی، مەزھەر خالقی، عەدنان کەریم و چەندین کەسکی دیکەوە کرانە گۆرانی و خزینە ناو نوتەی مۆسیقاوە. شاعیری (ملوانکەی شین) کە مامۆستای قوتابخانە بووە و دەردەی ھەژاری، بێبەشی لە خوێندن و نەبوونی ئازادیی ھەست پێ کردووە، بە جوانی لە شیعری قوتابخانەدا و لە دووتوێی پیتەکاندا سیمای ئازادی و وەتەن بۆ قوتابیانی تۆمار دەکات.
شەریف بۆ خۆی لە قوتابخانە شیعرییەکەی موکریان و بەتایبەت شاعیر ھێمن وانەی شیعر و کوردایەتی فێر بووە و ئەمەش بوونە سەرچاوە و ھەوێن تا رێچکەی فێرکاری و وانەبێژیی زمانی کوردی بگرێتە بەر و ئەمەشی لە ئامۆژگارییەکەی ھێمن وەرگرت کە لە پێشەکیی (ملوانکەی شین)دا دەڵی: «ئەوەشی لەبیر بێت کە زمانەکەمان پێویستی بە خزمەت ھەیە و ھەوڵ بدا وشەی رەسەنی کوردی بەکار بێنێ و خۆ لە وشەی دەسکرد و داتاشراو بپارێزێ».
چوار ساڵە ئەم شاعیر و مامۆستا کوردە بێ سەروشوێنە، کەس نازانێ کەوتە کوێَوە.
ئێستا پاش چوار ساڵ لە دیارنەمانی، لە نووسەران و شاعیران دەپرسین: مامۆستای شەریف خاوەن چ ئەدەبێک بو

تەوفیق مەحموود حەمزه.....واتا تۆفێق بەگی مەحموود ئاغای حەمزه ئاغای مەسرەف....سالی 1867ی زایینی1288کۆچی له گەڕەکی گۆیژه له شاری سلیمانی له داییک بووه .....باپیری وەکیلی(بریکاری) خەرج، واتا بەرپرسیاری دارایی ئەحمەد پاشای بابان بووه بەوه ناسراو بە مەسرەفه/مصرف/ لەتەمەنی 6یا 7ساڵی دا نراوتە بەر خوێندن و زۆر ئازا و لێهاتوو بووه.....................
له ڕۆژی 19حوزەیرانی سالی1950 له سەعات 4 ی پاش نیووەڕۆدا له سلیمانی بە هۆی نەخۆشی شەکره و گورچیله له تەمەنی هەشتاوسێ ساڵیدا کۆچی دوایی دەکا،
شێعر و ئەدەب هەر له مناڵیدا له گەڵ پیرەمێرد ژیاوه جگه له ڕۆژنامه گەری به رهه می زۆری بووه ماموستا
1ـــدیوانی مەولەوی /ئەسڵ و ڕۆح /2مەم و زین له چیروکی تراژدی دڵداری 3چیرۆکی12سوارەی مەریوانی نووسیوه 4گاڵته و گه پ 5ڕۆمانی کەمانچه ژەن 6شێعرەکانی وەلی دێوانه ی له هەورامیەوه کردووه به سۆرانی7کۆمەڵێک پەخشانی هونەری جوان و رازاوه 8مێژوی کورد 9هەزاران بەیت پەندی پێشینیان 10بەند و بەیتی فولکلۆر و........و.........

🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
ئەوەی لەم ڕۆژە قسەی حەق بکا
ئەبێ چاوەڕێی زلە و شەق بکا
ماستاوچییەکان ئەمڕۆ پیاوچاکن
زۆر بڵێ و دەم ڕووت لای خەڵکا پاکن
خاکمان سەرتاپای غەرقی گێژاوە
چونکە لە خەمی کەم کەسێ ماوە
چەن سەیرە دنیا ئاخ چۆن گۆڕاوە
پیاوچاک زەلیلە و جاش خۆی حەساوە
پیرمێرد

سەرم سەری کرماشانە و
شان و ملم،شان و ملی
"قامیشلۆیە" و
لە یەک کاتدا،"ئامەد" سنگمە و
"کەرکووک" دڵمە وگەرمین قاچمە و
"سڵێمانی"یش چاوەکانمە.
شێرکۆ بێکەس😔
دێرینە شێعری کوردی
https://telegram.me/trupkir
شان و ملم،شان و ملی
"قامیشلۆیە" و
لە یەک کاتدا،"ئامەد" سنگمە و
"کەرکووک" دڵمە وگەرمین قاچمە و
"سڵێمانی"یش چاوەکانمە.
شێرکۆ بێکەس😔
دێرینە شێعری کوردی
https://telegram.me/trupkir
دێرینە شێعری کوردی
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
نەما ترسی زەمانی زوو، ئیتر داخی دڵ ئەڕژێنم
بەهێزی مەعریفەت ئەمڕۆ سوپاهی جەهل ئەڕفێنم
بەسەر بەستی ئەوەی دەردی دڵم بوو زاهیر ئەنوێنم
لەمەولا خانەقا ناڕۆم ، بەمەولا تۆبە ئەشکێنم
حەقے ئەم ڪوردە بێچارە لەچاودا بەستـــے ئەستێنم
قانع
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
دێرینە شێعری کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
نەما ترسی زەمانی زوو، ئیتر داخی دڵ ئەڕژێنم
بەهێزی مەعریفەت ئەمڕۆ سوپاهی جەهل ئەڕفێنم
بەسەر بەستی ئەوەی دەردی دڵم بوو زاهیر ئەنوێنم
لەمەولا خانەقا ناڕۆم ، بەمەولا تۆبە ئەشکێنم
حەقے ئەم ڪوردە بێچارە لەچاودا بەستـــے ئەستێنم
قانع
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
دێرینە شێعری کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
Telegram
دێرینە شێعری کوردی
کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان
ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین
{ئاڵوگۆڕمان نییە}
@tiropk
ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین
{ئاڵوگۆڕمان نییە}
@tiropk
زیندو پێویستی بە هاودەم هەیە
بۆ مردوو مردن هەئەفسانەیە
کە ویستت دڵی جوانێ ڕابگری
دەبێ بۆی بژێ،نابێ بۆی بمری!
دێرینە شێعری کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
بۆ مردوو مردن هەئەفسانەیە
کە ویستت دڵی جوانێ ڕابگری
دەبێ بۆی بژێ،نابێ بۆی بمری!
دێرینە شێعری کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
سەنگی ی سەنگو خاک نە سەر دۆشم بۆ
مەر ئەوسا مەیلت فەرامۆشم بۆ
مەولەوی
دێرینە شێعری کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
مەر ئەوسا مەیلت فەرامۆشم بۆ
مەولەوی
دێرینە شێعری کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
دیدە ودڵ هەردوو وا جۆبار و جۆیای قەددی تۆن
سەروی دڵ جۆی عەرعەرو دڵ جۆی نەمامی دیدە جۆی
نالی
دێرینە شێعری کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
سەروی دڵ جۆی عەرعەرو دڵ جۆی نەمامی دیدە جۆی
نالی
دێرینە شێعری کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
دێرینە شێعری کوردی
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
ژیان_نامه
عەبدولمەجید لوتفی
نووسهری گهورهی كوردی به عهرهبی نووس عهبدولمهجید لوتفی كوڕی عومهر كوڕی عهبدولڕهحمان كوڕی محهمهد له ڕۆژی 1905.06.30دا له شاری خانهقین له بنهماڵهی "خهڵووزی" لهدایكبووه.
ناوی ئهو بنهماڵهیان له ئمانی عهرهبی بووهته "خلوصی"، چونكه ئهوانه به "خهڵووزی"، واتا خهڵووز فرۆش ناسراون، باوكی له جهنگی یهكهمی جیهانیدا شههید كراوه، ئهمیش خوێندنی دواناوهندی له بهغدا تهواوكردووه و لهو شاره ژیاوه بۆیه نووسینهكانی به عهرهبی بوون.
بنهماڵهی "خهڵووزی" گهلێك زانا ونووسهری لێهاتووی لێ ههڵكهوتووه.
"عهبدولعهزیز خلوصی"ی برا گهورهی دادوهرێكی ناسراو بووه و دادگایی كردنی تاوانبارانی بهزمانی كوردی كردووه خۆیشی وێژهناسێكی گهوره و چیرۆكنووسێكی ڕاستهقینهی بووه، دكتۆر "صفاء خلوصی"ی برازای پڕۆفیسۆرێكی زانا و مامۆستایهكی لێهاتووی زانكۆ بووه و له زانكۆكانی بهغدا و ئۆكسفۆرد وانهی گوتۆتهوه و باشترین وهرگێڕ بووه له ئینگلیزیهوه بۆ عهرهبی و بهپێچهوانهوهش.
عهبدولمهجید بۆ وێژه و نووسین و پهرتووك دانان خوڵقابوو، تا له ژیاندا بووه 19 پهرتووكی بهنرخی چاپ و بڵاوكردۆتهوه، بهڵام كاتێك كه له ڕۆژی 1992.10.27دا لهشاری بهغدا كۆچی دواییكرد، نزیكهی 190 پهرتووكی دهسنووسی لهپاش بهجێما و ههندێك لهو دهسنووسانهی بهزمانی كوردین و چونكه زمانهكانی كوردی و عهرهبی و توركی و بهچاكی دهزانی بۆیه چهند پهرتووكێكیشی لهزمانی توركی وهرگێڕایه سهر زمانی عهرهبی بهزمانی كوردیش كهم كهمه نووسین و هۆنراوهی چوارێنی ههبوو.
عهبدولمهجید لوتفی لهپاڵ چیرۆك و ڕۆماننوسیشهوه شاعیرێكی ههست ناسك بوو، دیوانێكی هۆنراوهیی ههیه بهزمانی كوردی و زۆربهی هۆنراوهكانی چوارینن و تام و چێژی چوارینهكانی بابهتاهیری ههمهدانیان لێدێ و دهتوانین بڵێن یهكهمین وێژهناس بووه له ئێراق و له كوردستان پهخشانه هۆنراوهی له سییهكانی سهدهی بیستهمهوه نووسیوه، له چیرۆكنووسیشندا هاوتای جهعفهر ئهلخهلیلی و زهنوون ئهیوب بووه، عهبدولمهجید لوتفی تهمهنێكی باش ژیاو 87 ساڵ له ژیاندا ململانێی لهگهڵ كێشهكانی كۆمهڵهكهیدا دهكرد و ههردهم لهگهڵ چارهسهركردنی كێشهی كورد بوو له چوارچێوهی ئێراقدا له ههموو چالاكییهكانی ڕۆشنبیری و زانستی كورددا بهشداریی دهكرد و له كۆنگرهی دووهمی مامۆستایانی كورد له شهقلاوه له نێوانی 15-17ی ئابی 1960 بهشداریی كرد و گهلی پێشنیازی لهبارهی زمان و مێژوو وێژهیی كودری پێشكهش به گۆنگرهكه كرد و پهسندكران ههستی نهتهوهیی پاڵی پێوهنا و ڕاسپاردهی كرد، كه پاش مهرگی تهرمهكهی ببڕێتهوه بۆ خانهقین تاكو له كوردستان له گۆڕستانی "باوهڕ مهحموود" له سهر ڕووباری ئهڵوهند بنێژرێ ههتاكو خهڵكی بزانن، كه ڕۆڵهیهكی دڵسۆزی كورد بووه دهبێ، ههندێ له كاره وێژهكانی وهرگێردراته سهر زمانی ڕووسی و ئیسپانی و فهڕهنسی و ئینگلیزی و تهنانهت ڕۆژههڵاتناس و ڕهخنهگرێكی ڕووس بهبۆنهوهی كۆچی دوایی ئهم وێژه مهزنه گووتوویهتی "گۆركی ئێراق" كۆچی دواییكرد.

ئەم دڵەی وەک بت پەرەستێ.ڕوو ئەکاتە چاوەکەت
نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زۆڵفە تێک ئاڵاوەکەت
گەرچی نەیشێلی بە زەبری قۆندەرەو پێڵاوەکەت
قەت بە دڵڕەق ناوت نابەم نایزڕێنم ناوەکەت
چونکە ئەزانم تەلاری یارە خوا پێداوەکەت
مەستی کردووی بۆیە نایبینێ لە عاستم چاوەکەت
باخەوان بۆ ئەو مەبەستە گوڵ ئەلاوێنێتەوە
بۆ ئەوەی گەورەی بکا بۆ پارە بیگۆڕێێتەوە
بیفرۆشێ بەو کەسەی خەڵقی ئەروتێنێتەوە
بۆ ئەوەی مێزی شەرابی پێ بڕازێنێتەوە
کچ لە لای ئێمەش گوڵێکە بۆیە پەروەردەی ئەکەن
تا بڕازێنێتەوە مێزی شەرابی دەوڵەمەن
ئەحمەد هەردی

🍀🍀🍀🍀🍀
سۆران حوسێنی
کوڕی مامۆستا شێخ عیزه دینی حوسێنیه .ساڵی 1347 لە گوندی چیچۆرانی بانە لەدایک بووە ؛ خوێندنی بە هۆی هەل ومەرجێکی تایبەت تا دیپلۆمی ئەدەبیات و علوومی ئینسانی درێژە داوە ؛ لەساڵی 68 بەدواوە بە شێوەیەکی جیددی هەڵوەدای شێعر بووە و ساڵی 1370 بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی شێعر وئەدەبی بانە . پێش ساڵی حەفتا نامیلکەیێکی شێعری لە تیراژێکی کەم دا بڵاوبۆتەوە ، دوای ساڵی حەفتاش لە بڵاو کردنەوەی کۆمەڵە شێعری "تا ئاربەبای خۆشەویستی " لە گەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبی بانە هاوبەش بووە . شێعری ئەو لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە و نامیلکە و تایبەتنامەدا چاپ و بڵاو بوونەتەوە لەوانە دوو کۆمەلە شێعری "گوڵچینی شیعری شاعیرانی کورد" بەشی یەکەم لە بڵاوکردنەوەی ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی ورمێ و کتێبی ''تا ئاربهبای خۆشهویستی''و کۆمەڵە شێعری گازە و گۆڤارەکانی سروە ، مەهاباد و... .
سۆران حوسێنی کۆمەڵە چیرۆکی سێ دڵۆپ خوێنی سادق هیدایەت و شانۆنامەی ووت و وێژی محەمەد ڕەحمانیان وشانۆی سەردەمی بێ تاوانی دوکتۆر قوتبەدین سادقی و چەند شێعری فەرەیدوون موشیری کردۆتە کوردی . هەروەها چەندین ووتار و ڕەخنەی ئایینی و سیاسی و ئەدەبی بڵاو کردۆتەوە .
بهرههمه چاپ کراوهکانی بریتین له:
1 – ههساو کۆمهڵه شێعر 1384
2- پەڕەژاڵ کۆمەڵە شێعر 1387
3- ژینامە مهسنهوی 1388
4 - وێرەکانی بەربنار کۆمەڵە شێعر 1389
5 - تیشکاوێژی دوایهمین ههساره مێژووی مهککه و ژیاننامهی
پێغهمبهری ئیسلام (د –خ) 1389
6 - بهختهوهری ههڵبهستی مناڵانه 1389
۷- اپلیکیشن نقشه بانه
کۆمەڵێک شێعری دیکەشی هەیە کە هێشتا وەک کتێب ئامادە نەکراون و لە داهاتوودا بڵاو دەبنەوە . سۆران موجری یەکەمین فستیڤاڵی چیرۆک و بەرێوەبەری شەشەمین فستیڤاڵی چرۆکنووسانی ڕۆژئاوای ئێران بووە . ئهو یەکێک لە چالاکانی بواری ئەدەبی فەرهەنگی باژێری بانەیە و لە زۆربەی کۆڕە شێعریەکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دا بەشداری چالاکانەی هەبووە و لە ساڵی حەفتاوە لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی ئەدەبی فەرهەنگی باژێری بانەیە و نزیک بە دە ساڵ بەرپرسی ئەنجومەن بووە و ئێستاش بەرپرسی بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی و هونەری'' بهڕۆژه'' ی بانەیە و خوێندکاری مێژوو .
هەروەها سۆران یەکێک لە ئەندامانی لیژنەیەکە کە بە شێوەی سەربەخۆ خەریکی ئامادە کردنی کتێبی خوێندن و نووسینی کوردین و دوو کتێب بۆ فێربوونی خوێندنی کوردی (خوێندن و نووسین به کوردی بۆ پۆلی یهکهمی سەرەتایی) لە لایەن ئەو لیژنەوە بە چاپ گەیشتووە و ئێستا لە بازاڕدایە.

🍀🌸🍀🌸🍀🌸
دڵدانهوه
که گهرمه ژان
ئهبێته ئهشکی قهتیس و
له ژێر پێڵووت جی دهمێنێ
خۆزگهم ههناسهی فێنکه
له سهر گۆنات دهیڕفێنێ
که تهوژمی ئازاریشت
تهمی شهرمێ
به سهر برژانگت دا دێنێ
تکام دهبێته چرپهیهک
بێدهنگێت لێ دهشێوێنێ
حهز دهکا گیانت بدوێنێ!
سۆران حوسێنی......

دێرینه شێعری کوردی
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
ئەو ژیانە کەی ژیانە وەک کەوی بەندی قەفەس
ژێر چەپۆکی ڕافزی بی و ژێردەسەی پیاوی تەرس
پەت لەمل بی و ڕات بکێشن هەروەکو تانجی ومەرەس
نامەوێ ئەوجۆرە ژینە دەک خودا نەیدا بەدەس
قەف قەفەے حەڵقەے ڪەلەبچەت
هەڵبڕە وەڪ پاڵەوان
خۆت ومنداڵت بەڪوشت دە بۆ ڕەواجـے ڪــــــوردستان

ژینی ڕۆژێکی ئەو دێیە لە لای من
ئەژی بە شاری دووکەڵ و ئاسن
مامۆستا شەریف
دێرینە شێعری کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
ئەژی بە شاری دووکەڵ و ئاسن
مامۆستا شەریف
دێرینە شێعری کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
دێرینە شێعری کوردی
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
بیستم لە هەموو لایە مەیلی شەڕ و دەعوایە
سەودا لە سەرمدایە باکم چە لە غەوغایە
فەرمووی بە مژەی مەستی ئازانەوو تەڕەدەستییی
سادەی لە دڵی سستی تیری بە تەمەننایە
چەرخی چەپی گەردوونە ڕاست و چەپی چەند دوونە
بێ چاک و بێچوونە ڕاستی لە چەپی نایە
پێم گوت: مەکە چاک چاکم پێش خزمەتی زۆر چاکو…
فەرمووی: بەسەری کاکم داغت لە دڵمدایە!…
زاهید! بەسەر ئەی غافڵ! کەوتوویە چە سەودایە؟!
نالی.مەکە وەصفی تۆ… باریکە نەمامیتۆ…
مەعلوومە کە سەروی تۆ بێ میثلە لە دونیایە…
مامۆستا نالی
دێرینە شێعری کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
بیستم لە هەموو لایە مەیلی شەڕ و دەعوایە
سەودا لە سەرمدایە باکم چە لە غەوغایە
فەرمووی بە مژەی مەستی ئازانەوو تەڕەدەستییی
سادەی لە دڵی سستی تیری بە تەمەننایە
چەرخی چەپی گەردوونە ڕاست و چەپی چەند دوونە
بێ چاک و بێچوونە ڕاستی لە چەپی نایە
پێم گوت: مەکە چاک چاکم پێش خزمەتی زۆر چاکو…
فەرمووی: بەسەری کاکم داغت لە دڵمدایە!…
زاهید! بەسەر ئەی غافڵ! کەوتوویە چە سەودایە؟!
نالی.مەکە وەصفی تۆ… باریکە نەمامیتۆ…
مەعلوومە کە سەروی تۆ بێ میثلە لە دونیایە…
مامۆستا نالی
دێرینە شێعری کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
Telegram
دێرینە شێعری کوردی
کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان
ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین
{ئاڵوگۆڕمان نییە}
@tiropk
ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین
{ئاڵوگۆڕمان نییە}
@tiropk
دێرینە شێعری کوردی
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
لە ئولکەی عیشقەدا بێ چوونە سەر دا
بەئاسانی مەزانە بوونە سەردار
هەیە گەر عیشقی سەرداری لە سەرتا
بکە مەشقێ لەوانەی چوونە سەردار
عەسایەک دەست گیری ئێمە نابێ
پڕی ئەم دارە بێ گەر سەر بە سەر دار
لە بەر داری حەدا من بم ئەتۆ مەست
دە قازی حەق بڵێ تۆ حەق چە بەردار
خۆشی فەرموو چە مەجنوون و چ مەنسوور
بەشی عاشق درا هەر بەرد و هەر دار
ئەوی چوو بۆ سوراغی بێ سوراغە
خەبەر وایە کە کەس نابێ خەبەر دار
وتی : مێوەی بەهەشتە شێعری مەحوی
خۆدا نەبڕی لە باغم داری بەردار
مامۆستا مەحوی