دێرینە شێعری کوردی
6.87K subscribers
3.31K photos
339 videos
112 files
2.2K links
کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان

ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین

{ئاڵوگۆڕمان نییە}
@tiropk
Download Telegram
برا دوور و خزم دوور و کەسم دوور
بەنابەڵەد تەمەن ئەمبا بەرەو ژوور

بەڵام ڕونە بەرەو سێدارە چوونە
خەنەی خوێنم لەپێ‌ ئەگرێ‌ ئاڵای سوور ...

بەرەو ژووری بەرەو ژووری سێدارە
ماندوی کردوم و شوێنەکەم شێدارە

کەنیشانەی پەشێوی پێوە شیوەم
ئەوە برینی ئەشکەنجەیەو جێ‌ دارە

نەڵێن ئەمرێ‌ ولەترسی مەرگ پەشێوە
پێشمەرگەبم ھەرەکەومە پێش ئێوە
بەمەرگی پێش مەرگی ئێوە ئاسودەم
ڕووشم زەردی پێ‌ کەنینی ھەرپێوە


گەرچی بەرەو دواماڵی ژین بەڕێوەم
یەکەم ماڵی نەمردنم دیارە لێوەم

بەشم چونکە مردنی ناو جێ‌ نیە
شادم کەتادوا ھەناسەش بەپێوەم

مەرگی ئاوا نا گۆرمەوە بەسەد ژین
ژینێ‌ سەرم بۆدوژمن بێ‌ بەپەرژین

سەربەزی یەکە پێڵاوم ئەبینم
بەسەرسەری دوژمنەوە لەبەرزین

پێ‌ لەسەریان دائەنێم وئەڕوانم
بەرەو شاری جێ‌ ھەواری کاروانم

ئەگەم پێ‌ یان چونکە دیارە جێ‌ پێ‌یان
ئێرەیەو لێی لانادەم تائەتوانم

ئەوا ئێستا کەوتومەتە شوێن پێشڕەوێک
کەلێرەبوە لەپێش مندا چەن شەوێک

دیارە منیش ھەرئەوەندەی لێ‌ ئەبم وا
بەنوێنی ئەوئەشکێنم سەرخەوێک

خۆ بەنوێنی بەجێ‌ ماوی دائەپۆشم
تاپێی سوک بێ‌ ئێشی لاشەی نەخۆشم

بۆتە بەڵگە بەشوین ئەودا ڕۆشتنم
ئاخۆ کیی تر پێی دێتە شوینی خۆشم

دیسان ڕێگەی شوێنێکی کەم لەپێشە
ڕێی گۆڕستان کەدڵنیام ئەو لەوێَشە

ئەگەر لاشەم نەشێ‌ ببرێتە شوێنی
گیانم لەسەر گوڵی سەرگۆڕی مێشە

🔸مەلا عەلی

@trupkirezgari
ببارێ بەفری سەربەستی، ببارێ ئەو دڵەم بەستی
ببارێ ئەو دڵەم بەستی له سەرمای سەختی بێ‌هەستی

ببارێ ڕووی ڕەشی ئەم چەرخە بەدکردارە داپۆشە
خەریکە عالەم و ئادەم بەجارێ نوقم ئەکا پەستی

خەفەت تەنگی به دڵمان هەڵچنی لەم نەگبەتستانە
لە بارینت بەسەر بورکانی ئازارا چ دەربەستی؟!

لە زامستانە بێ‌ هەتوانەکەی ئەم مەینەتستانە
گەلێ ئاواتت ئەمرێنن گەلێکیش دەبنە بەربەستی

چەلێ دەرخە ڕەزای شیرینی یەکڕەنگی لە دنیادا
کەمێ داپۆشە ڕوخساری دزێوی خەڵکی ئەنقەستی

دەسم بگره له ئامێزی چیای سەربەرز و سەرکەشدا
دەرم بێنە لەژێر دەستی برینی گەرمی بندەستی

بەزەی نایە بە کەسدا کەس ببارێ بگرە ڕێگەی سەر
کە وشیاری بووە یاری کە مەستی بوو بە بەدمەستی

کە ڕۆحم بوو بە قوربانی کە جەستەم بوو بە جستانی
کە ناخم بوو بە کۆڵەی ڕەش کە پێستم زاری زم گەستی

ببارێ با مناڵان بووکەڵەی بەفرینی تۆ چێ کەن
لەتەکتا هەڵخەن و داخەن بە دڵخۆشی بە سەربەستی

لەمێژه وشکەسۆفی وشکەساڵیی پێیە بۆ دڵمان
بباڕێ هاوەڵی باران! هەوێنی هەرچی هەڵبەستی

🔸ڕامان

@trupkirezgari
بۆ دڵی تەنگم ڕەفیقانم لە حیرمان چارە کوا؟
گەر هەموو سەحرا بێ دونیا بۆم لە زیندان چارە کوا؟

تا نەفەس ماوە ئەبێ تۆ وەک نەفەس ئاوارە بی
ئەی سەحەر فەیزی لە وەزعی وا پەرێشان چارە کوا؟

سەعی تەدبیری سەلامەت هەم شکستێکی ترە
بۆ عیلاجی خاری بۆ چینی دامان چارە کوا؟

دامەنی خۆت هەردەبێ بەردەی لە دەستت عاقیبەت
وەک کەفی ئەفسووسە بۆ تەبعی پەشیمان چارە کوا؟

ئادەمی باوکم بەهەشتی دا بەیەک دەنگی گەنم
ئێسە ئەولادی ئەوین بۆ حەسرەتی نان چارە کوا؟

عیلم وزانین قەت لە وەهم و شەبەهـ خاڵی نەبووە خۆی
تا نیگەهـ باقی بێ بۆ تەشویشی موژگان چارە کوا؟

نەفسی من ئەممارەیە ئەم مارە چاری ناکرێ
کافرە بۆ من نەبێ گەر ئەو موسڵمان چارە کوا؟

کاری من خادیم حەواڵەی غیرەتی عیشقی ئەوە
بۆ فیراقی غەیری هەر دوو چاوی گریان چارە کوا؟


🔸خادیم

@trupkirezgari
دووبەرەکی

دە کەس بە ڕێیەکدا هاتن
لەپڕ دوو کەس تووشیان هاتن
ئەو دوو کەسە هەڵمەتیان برد
دەیەکانیان زۆر زوو، چەک کرد
بە ڕووتی هاتنەوە ماڵان
خزمان لە دەوریان هاڵان
وەبەر تیر و تانە دران
هەموو وەبەر پرسیار خران،
بۆچی ئێوە تەسلیم دەبوون؟
خۆ وان دوو بوون، ئێوە دە بوون!
یەکیان لە بن نەدامەتی
سەری هێنا دەرێ کوتی؛
ئەوان دوو بوون، هەر دوویان، یەک
ئێمە دە بووین، هەموو یەک یەک
ئەی هۆزی من لێم ببیستن
گەر خاوەنی هەست و ویستن
هەرگیز مەڵێن ئێمە چەندین
هێندە ئازا و مەرد و ڕەندین
بێژن لەگەڵ یەکتر چۆنن
ڕووخۆشن یا لێکتر مۆنن
بێت و لە گەڵ یەکتر نەبن
هەزار مەردی بێ وێنە بن
بێتمو لەگەڵ یەکتر نەبن
پاڵ ڕێک دەدەن چەند نامەردان
دەتانکەنە تۆزی هەردان
خوا فەرموویە "اعتصموا"
بحبل الله بگرن هەموو
پەیمانی خوا بڵاو مەبن
بە یەکگرتن ڕزگار دەبن

🔸 مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان

@trupkirezgari
بیرەوەری دووی ڕێبەندان
دەمخاتە سەر بەستە و بەندان

ڕێبەندانی ڕێنوێنە
لە داگیرکەر سەرشێوێنە

هۆ هۆ شوانە! بە نەغمەی تەڕ و پاراوت
بە بلوێری لە خەم و دەردا سووتاوت

بارووژێنە گیانی خەوتووی گەزیزەی هەرد
بە سوارۆیێک بە حەیرانێک دامرکێنە بڵێسەی دەرد

شایی نەدار و هەژارە
ئەو جار هەژار خۆی سەردارە

مەڵبەند بەهاری تێ زاوە
قازی مەزن هەر وەک کاوە

هێزی کۆمەڵی لە پشتە
هەودای خاوی هیوا گشتە

شەوەی شەو لەشی گووشیبووین
ڕێبەندان ڕێگای تەنیبووین

گیانمان خارا بە دەرد و ئێش
ڕێی ئازادیمان گرتە پێش

پاش چەند ساڵ لە نوور دووریمان
هەڵ بوو چرای جمهووریمان

🔸سوارەی ئیلخانیزادە

@trupkirezgari
کوێر بووە هەر وەکوو یەعقووب بە خودا دیدە لە بۆت
سا بنێرە وەکوو یۆسف بە شفای دیدە لە بۆت

دڵ کە جێی خۆت بوو بە ئاوری غەمی هیجرت سووتاند
بۆچ بە دەست خۆت دەخەی ئەم ئاورە ناو مەنزڵی خۆت؟

دڵ لە دەس تورکی دوو چاوت چ دەبوو حاڵی ئەگەر
نەبوایە لە سەری تیری موژەت، تیغی برۆت؟

بەرگی ڕووتی بە هەزار خەرقەیی شاهی نادەم
چونکە مەحبووبە بە ناز پێم دەڵێی گاهێ (مچە ڕووت)

من کوتم کوژتمت ئەو سەبر بە بێدەنگی کوتی
کۆنە کرمانج! ئەمە ساڵێکە بەڵەد بووم لە درۆت

شەمعی مەیخانە فتیلەی نەبوو تا دوێنێ، شوکور
شێخی خۆمان بە شەڕاب دەڵقی گەدایی دەفرۆت

کە ڕەقیب دی من و یار پێکەوە نیشتووین، لە ڕقان
وەک سەگێ پەت بکرۆژێ، دەم و لێوی دەکرۆت

دڵی کوردی کە گرفتاری جبەی قرمزییە، بۆچ
دەکەن مەنعی بە خوێنی دڵ ئەگەر بەرگی دەشۆت!


🔸مستەفا بەگی کوردی

@trupkirezgari
دێرینە شێعری کوردی
محەممەد ماملێ – قەتارێکی تایبەت
محەمەدی ماملێ، کوڕی میرزا سەعیدی ماملێ (مام عەلی) لە ساڵی ١٩٢٥ لە بنەماڵەیەکی ھونەرمەند و نیشتمانپەروەر، لە گەڕەکی ھەرمەنییانی مەھاباد لەدایک‌بوو. میرزا سەعید ھەرچەند نەخوێندەوار بووە، بەڵام بە ھۆی ھونەری دەنگ‌خۆشی و مەقامزانی و شێعرخوێنی (بەتایبەت شێعرەکانی وەفایی) لە کۆڕەکانی عارفانەی خانەقای شەمزینان، ڕێز و حورمەتێکی زۆری لێ گیراوە و لە گەڕەک و دەر و بازاڕ بە میرزا ناوی براوە.
مامۆستا ماملێ لە ساڵی ـ1999 کۆچی دوایی کرد و بوو بە دراوسێی هەژار و هێمنی هاوڕێی.

🔹به‌شێکی کورت له ژیانی مامۆستا ماملی.

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی کۆچی ماملێ نەمرە


@trupkirezgari
لە لوتفی دەمدەمی ساقی سەخایی حاتەمم دەس کەوت
فسانەی نەشئەیی سەهبا لە دەم جامی جەمم دەس کەوت

بەشوێنی عالەما دەوری خەراباتی جیهانم کرد
لەناو خاکا وەکوو خەم پارەئێسکی عالەمم دەس کەوت

لە باسی خەپلەیی جۆی زاهیدم چی من کە ئینسانم
قسەی ڕوخساری گەندمگوون لە بەحسی ئادەمم دەس کەوت

قسەی ئەفواهییە باسی دەمی ئەو شۆخە بێئەسڵە
لە دەریایی حوسندا فەرموو کەی شوێنی دەمم دەس کەوت

مەکەن یاران لەگەڵ مەستی غرووری نازیدا ئولفەت
سەلامەت من لە چاوی حەزرەتی لەیلاکەمم دەس کەوت

جوانی و پیری مابەینی بەقەد چاوهەڵبڕینێکە
بە شادیم دیدە هەڵهێنا بە دنیا ماتەمم دەس کەوت

وەکوو ئەهلی زەمان لێم بۆتە شاهید خۆ زمانی خۆم
لە دنیادا بەتەنها هەر دڵم بوو مەحرەمم دەس کەوت

گەڕام بۆ ساڵی تەئریخی ویلادەتم و غەریبم دی
بە هیجری «حەمدی» دەنکێ بوو لەناو "باری غمم" دەس کەوت

🔸حەمدی

@trupkirezgari
سەرم سووڕماوە نازانم، چ وەرزێک وەرزی شیوەنمە

خەنەبەندان ئەکا دارئەرخەوان، یاخوێنی لاوانە؟

🔸قانع

@trupkirezgari
‍ سەیری بەرەی سێدارە کەن
نایانەوێ هەتاو هەڵبێ...
لە دارستانی ئاوێنە
کۆتری ئاشتی ئۆقرە بگرێ...
خەونی مناڵانی دەریا،
دایکی ئاوارە ئەنێژن...
کێ دەتوانێ لەم وڵاتە،
ڕێ لە باران و گوڵ بگرێ...
تفەنگی دەستی تۆ لانکە و
لایەلایەی بۆ دەخوێنین...
تا نیشتمان لە باوەشتا،
هەتا کازیوە دێ بنوێ...
پەنجەکانت دە ڕووبارن،
لە خاکیشا سروود ئەڵێن...
تا خاکی سووری نیشتمان
لە ئەم پاییزە گوڵ بگرێ...
کە گوللەی دوژمنی دێرین،
بەرزی باڵات زامدار ئەکا...
ئەڵێی دەریایت و ماسی سوور
لە باوەشتا ئۆقرە دەگرێ...
تاڵ بە تاڵی قژی خاوت
گزنگی خۆری شەوگارن...
تۆ شۆڕەبیت مەل دەزانێ،
شۆڕەبی بە پێوە ئەمرێ...
خەونەکانت باڵا ئەکەن،
ڕێگەی لافاوی مەرگ ئەگرن...
تا تۆ بیت‌ و پەپوولە بێت،
ڕۆحی ئازادی نامرێ...


ج شەفێعی‌زادە

@trupkirezgari
أغنيه كاوه فتحي لمقاتلي كوباني ألأبطال
@moozikestan_bot
سەیرے بەرەی سێدارە کەن نایانەوێ هەتاو هەڵبێ
لەدارستانے ئاوێنە کۆترے ئاشتے ئۆقرە بگرێ..

دەنگ کاوە فەتحے
@trupkirezgari
خەمۆشی بەسیەتی سالم برینی باتینی کوشتمی
نیهانی تا بە کەی خوێنم حەنای پەنجەی فڵانی بێ

🔸سالم

@trupkirezgari
ڕێگە چۆڵ کەن، هەستنە سەر پێ!
وا ئەسپێکی سپی یاڵسوور
لە پێدەشتی کەرکووکەوە
ئەحیلێنێ و بۆ ئێرە دێ!

ئەی ئەسپەکەی تەوێڵمارۆی گەرمیانم!
ئەوەی بەفر و
گڕ و شەپۆلی ناسیبێ،
ئەوەی شمشێری برووسکە و
با و بۆرانی کێوی دیبێ
تۆ ئەناسێ!

ئەی ڕەشەبای لە پاشکۆدا خۆر سوار کردوو!
ئەوەی جارێ
گوڵاڵەسوورەی چاوڕەشی
"ڕەحیماوا" و
منداڵانی سەر قۆچکەتاشی "لەیلان" و
کێڵگەی برس "دوز"ی دیبێ
تۆ ئەناسێ!

کۆ بنەوە و هەستنە سەر پێ
سەر هەڵبڕن!
بازێک شەڵاڵی خوێناوە و
تۆزێکی تر
بەم ناوەدا تێئەپەڕێ!
ڕوەو قەندیل
بە سەر هەورازی شەختەدا
نزم ئەفڕێ
هەتا ئەگاتە سەر لووتکە و
ئەچێ لەوێ
لە پەڵەخوێنی "نازم"دا
بەهێواشی ڕائەکشێ!

ڕێگە چۆڵ کەن، هەستنە سەر پێ!
زریان گڤەی ون کردووە و بۆی ئەگەڕێ.
گەرمیان کوورەی کاوەیە و جۆشدراوە
تەماشا کەن
هەرچی گردۆڵکەی پێدەشتی لەشجنراوە
وەکوو دایکانی وڵاتم
بنچکی قژ و ئەگریجەی گژوگیایان
لە ملیاندا ئاڵۆزکاوە!

مامەڕیشە!
ئەی پڵنگی چنگبەگڕی گەرمیانم!
بەیتی تازەی توحفەی ئەمڕۆی کوردستانم!
لە ماڵانی گوندبەگوندی هەڵقرچاوا
تۆ قوتیلەکەی بەرهەیوانی!
داسی دروێنە و هەتاوی!
سەربانیژەی زستانانی!
مانگەشەوی، هێشوی ڕەزی!
هاژەی چەم و
وژەوژی دارستانی!
ئاگری شوانی
وەکوو باران
وەکوو کانی
وەکوو دەغڵ و دان
خۆشەویستیی! تۆ کوڕی بابە گوڕگوڕی!
داستانێکی سەدەی بیستی!

🎧مەقام: کوڕی بابە گوڕگوڕ
🎙گۆرانی‌بێژ: #حەمە_جەزا
🎼مەقام: #بەیات | #ئای_ئای
👤شاعر: #شێرکۆ_بێکەس

@trupkirezgari
دێرینە شێعری کوردی
‍ ڕێگە چۆڵ کەن، هەستنە سەر پێ! وا ئەسپێکی سپی یاڵسوور لە پێدەشتی کەرکووکەوە ئەحیلێنێ و بۆ ئێرە دێ! ئەی ئەسپەکەی تەوێڵمارۆی گەرمیانم! ئەوەی بەفر و گڕ و شەپۆلی ناسیبێ، ئەوەی شمشێری برووسکە و با و بۆرانی کێوی دیبێ تۆ ئەناسێ! ئەی ڕەشەبای لە پاشکۆدا خۆر سوار…
ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی تاڵەبانی قەزای چەمچەماڵ لە ناوچەیگەرمیان، لە بنەماڵەیەکی جوتیاری کوردپەروەر و لە ژینگەیەکی پاک و بێگەردی کوردایەتیدا ھاتۆتە دنیاوە، لەبەر ھەژاری و دەست کورتی بنەماڵەکەی خوێندنی بۆنەکراوە.

بەکاریگەری کات و سەردەمی لاوێتی ئەوکاتەی کە سەرەتای شۆڕشەکانی ئازادی گەلان و سەربەخۆیی نەتەوەکان بوو وە شۆڕشی کوردیش گەشتبووە سەقامگیری و بەدەستھینانی ئەو مافانەی کەداوای دەکرد سەرەتای ئاشتی نێوان حکومەتی عێراق و جوڵانەوەی کوردی بوو بەیانی ١١ی ئازار دەرچوو بوو، لەھەمان کاتدا گەرمەی جوڵانەوەی شۆڕشی ئازادی خوازی فەڵەستینیەکان بوو، بۆیە ئەم زاتەش وەک لاوەکانی سەردەمی خۆی خولیای شۆڕشگێڕی لە ناخیدا جوڵابوو ھەر ئەمەش بووە پاڵنەری ئەوەی کە پەیوەندی بکات بە ئازادیخوازانی فەڵەستینەوە و لەگەڵیان دا خەبات بکات و بەشداری جەنگی تشرینی یەکەم بکات و وە تێیدا بریندار بووە.

ساڵی ١٩٧٨ کە ڕژێم شاڵاوی تەعریب و ڕاگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جوتیارە ڕاگوێزراوەکان مامە ڕیشەی والێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و لە ڕیزی ھەڤاڵەکانیدا دڕ بە شەوەزەنگی داگیرکردن بدات. سەرەتا لەبەر بێ متمانەی و باوەڕ نەبوون پێی لە پێشمەرگایەتی وەرنەگیراوە، ئیتر خۆی بەتەنھا و بە چەکی خۆی گونداوگوند گەڕاوەو پڕوپاگەندەی بۆ پێشمەرگە کردووەو ھەر ئەم ھەڵوێستەش وای لێکردووە کە لە پێشمەرگایەتی وەربگیرێت.
لەبەر ھەژموون و گەورەیی ھێزی چەکدار و ھەڵسانەوەی شۆڕش و پەیڕەوی دروست و کۆبوونەوەی جەماوەر و بەھێزترین ھێزی چەکدار و سنوری ناوچەی ڕیشە وەک لانکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەم ھۆکارانە وەھای کرد ببێتە پێشمەرگەی ئەو پارتە سیاسیە.

ڕیشەی قارەمان لە ماوەیەکی کەمدا بە چالاکییە پڕ جەربەزەکانی توانی نەک ھەر دڵسۆزی خۆی بۆ شۆڕش بسەلمێنێ، بەڵکو وەک پاڵەوانێکی کەموێنە ناوبانگی دەرکرد، لەو دەشتە کاکی بەکاکییانەی ناوچەکانی (ھەمەوەند و جەباری و قادرکەرەم و دەوروبەری شاری کەرکوکدا)، گورزە بەھێزەکانی مامە ڕیشە لە ھێزی داگیرکەر ھێندە کاریگەر بوون، کە ھەر ناوبردنی ئەو جەنگاوەرە جوامێرەی گەل بەس بوو بۆ زارەترەک کردنی لەشکری دوژمن.
لە ساڵی ١٩٧٩ەوە ئەم ئازایەتییە دەگمەنەی تێکەڵاوی کاری پێشمەرگانە و پێشخانی شۆڕش کردووە و لە کەرتی (٤)یبازیان درێژەی بە خەباتی پێشمەرگایەتیدا. لەگەڵ ھەموو چالاکییەکدا ناوبانگی ئەم شۆڕەسوارە بەرزتر دەبووەوە و خۆشەویستییەکەی لە دڵی میللەتدا زیاتر دەبوو.
ئەو سەردەمەش کە کرایە فەرماندەی کەرتی جەباری، ڕژێم لە ترسی شاڵاوی ئەم ھەڵۆیە ھەموو ھاتوچۆیەکی لە نێوان کەرکوک و بازیاندا قەدەغە کرد و ناوی مامە ڕیشە کەوتە ناو سروود و دروشمە جەماوەرییەکان.
زۆربەی داستانە پڕ سەروەرییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ھەر لە شەڕی تەپەعارەبی نەریمان و حەمک تا داستانی ڕزگار کردنی بێتواتە جێپەنجەی مامە ڕیشەی پێوە دیارە، ئەم پێشمەرگە چاونەترسە لە شەڕی پێشمەرگایەتیدا چوار جار بریندار کراوە و لەسەر ئەو ھەڵوێست و ناوبانگەش کاربەدەستانی ڕژێم باوکی مامەڕیشە و ئەحمەدی برایان شەھید کردووە.

مامەڕیشە بە پلانێکی پێشوەختەی ئەوکاتی حکومەتی بەعس و بەکارھێنانی خۆفرۆشان (جاش)، ئەم زاتەیان لەخشتە برد بەناوی دانوسان و ھاتنە ڕیزی پێشمەرگە لەگەڵ کۆمەڵێک لە خۆفرۆشان بچێتە کۆبوونەوە، کاتێک بەڕێدەکەوێت بۆ ناوچەی کۆبوونەوە و شوێنی نھێنی لەڕێگادا و لەناوچەی جەباری سەر ڕێگای نێوان گوندی خاڵە بازیانی و گوندی کەوەڵە دا دەکەوێتە بۆسەی خۆفرۆشانەوە لەگەڵ دوو ھاوڕێ و ھاوسەنگەری بەناوەکانی (سەردار و موحسین) شەھید دەکرێن لە ڕۆژی ٢٤ی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٨٥.[٢]

@trupkirezgari
هەر کەس کە نەمامێکی بە خوێنی دڵی ناوە
دارێکی لە بۆ ژینی کوڕی ناوەتە لاوە

بەم چەشنەیە ئاواتی بەدەم باوە دراوە
ئێستاکە هەر ئەو دارە بە سێدارە کراوە


🔸شەریف حسەین پەناهی

@trupkirezgari
Ba Tania Jem Mahelem
Ali Abedi
#عەلی_عابێدی
بەتەنیا جێم مەهێڵن
شیعر: #ڕەفیق_سابیر
ئاواز: #نەوا

بەتەنیا جێم مەهێڵن ئەمشەو زریان ئەمچێنێ
تەمومژ دامدەپۆشێ مانگەشەو دەمڕفێنێ

كێ ئەیزانی مەلینە ئاوا دەتانتارێنن
باڵی هەزارتان دەبڕن شارێكتان دەخنكێنن
كێ ئەیزانی بەهاریش شەختە و زریان ئەهێنێ
چاوی لێمان دادەخا چرۆكان دەوەرێنێ

كێ ئەیزانی كە ئاوا تەناف هەڵخەن بۆ شارێ
دەستی شەقامیش ببڕن كۆڵان بدەن لە دارێ
لاوێكی شەرمەون بووم مێشكم دەدرا بە ماران
ئێستاش كە پیر و ماندووم دەرم دەكەن لە شاران

كێ ئەیزانی كە ڕۆژێ من ئەكرێم بە گۆرانی
دەمەو بەهار دێمەوە دەچمە ناو ئاوی كانی
گەرووم بە گزنگ تەڕ كەن زامەكانم بە شیلان
بە گۆرانی دامپۆشن یا بە سەوزی دارستان

@trupkirezgari