"لەبوو لێڵەی بەهارێکا
چی چرۆ بوو هەمووی ژاکا
ئاخر ئەوان نەیاندیبوو
لەئاسمانی ئەم وڵاتە
لەجێی باران
کیمیا داکا...
سی و شەش ساڵە شەڕ تەواو بووە بەڵام هێشتا زامی سەردەشت ساڕێژ نەبووە...!"
بۆنی خەردەڵ لە جەستەی نیشتمانم ناسڕێتەوە!
@trupkirezgari

سەردەشت
@axakurd
✅دێکلەمەی زۆر خۆشی مامۆستا #هێور_شنۆ سەبارەت بە کیمیابارانی شاری سەردەست پێشکەش بە باڵای هەمیشە ڕاوەستاوی کوردانی جیهان
@trupkirezgari
@trupkirezgari
ئەم شەو خەمێکم بەختیار.
مەراقێکم هێور، ئارام
ئەمشەو منداڵیم ئەبارێ
بەسەر یادی سەوز و سووردا و ئەبمە دەربەندی پەپوولە و
دایکم ئەبێ
بە مامزێ سپی سپی و حیکایەتی گردی ڕەشیش
بە گرمەگرمی گەواڵەی هەوری سەرشار.
🔸شێرکۆ بێکەس

تا تایی سەری توڕڕەیی پڕ پێچشی بادا
هەر تایەکی بارێکی گوڵ و نافە بە با دا
گوڵ هاتەدەرێ،لافی لە حوسنی بوتی ما دا
لەرزیی قەدی بەرزی،لە رقا زوڵفی کە با دا
🔸نالی
@trupkirezgari
هەر تایەکی بارێکی گوڵ و نافە بە با دا
گوڵ هاتەدەرێ،لافی لە حوسنی بوتی ما دا
لەرزیی قەدی بەرزی،لە رقا زوڵفی کە با دا
🔸نالی
@trupkirezgari
ئازیزانی من، هاونیشتمانیانی بە ئەمەک؛ تکایە تا هەرچەنێک کە ئەتوانن یارمەتیی هاونیشتمانیانی نەغەدە بدەن چون لە دۆخێکی زۆر خراپان و زۆر کەل و پەلیان سووتاوە و هیچیان نەماوە. تکایە تکایە تکایە...
بە ناوی:
حوادث آتش سوزی بازارچه امین و هدایت شهرستان نقده
6037 9979 5031 7181
بە ناوی:
حوادث آتش سوزی بازارچه امین و هدایت شهرستان نقده
دێرینە شێعری کوردی pinned «ئازیزانی من، هاونیشتمانیانی بە ئەمەک؛ تکایە تا هەرچەنێک کە ئەتوانن یارمەتیی هاونیشتمانیانی نەغەدە بدەن چون لە دۆخێکی زۆر خراپان و زۆر کەل و پەلیان سووتاوە و هیچیان نەماوە. تکایە تکایە تکایە... 6037 9979 5031 7181 بە ناوی: حوادث آتش سوزی بازارچه امین و هدایت…»
حەسرەت و ئەندووهی جانان ئەمنی سووتاند ڕۆژ و شەب
بووم بە جێی ئاهـ و فوغانان، فیرقەتی یارە سەبەب
فیرقەتی من کۆی زوخاڵ کرد، عەیش و شادی لێم بەتاڵ کرد
من لەوی بۆسەم سواڵ کرد، ئەو لە من ڕوح کرد تەڵەب
ئەو لە من دەیخواست ڕووحە، غەم لە من تۆفانی نووحە
دڵبەرم ساحیب فتووحە، از خلایق منتخب
مونتەخەب از چند هزاری سی و دوو دوڕڕی توجاڕی
شەکر و قەندی لێ دەباری، مەزهەری ئابی عینەب
مەزهەری کاسەی شەڕابە، چی دەبێ جارێک بە خوابە
ڕووت ببینم بێ حیجابە، دڵبەری عالی نەسەب
دڵبەری مەسکەن عولایە، شەمس مەزهەر، نوور لیقایە
من لەبۆ تۆم دڵ وەهایە، وا رسیده جان به لب
هاتوچۆی ڕوحی ڕەوانم، مەحرەمی سیڕڕی نەهانم
قاتڵی ئەرواح و جانم، لەیلەکەی شیرین لەقەب
لەیلەکەی شیرین جەماڵە، خۆشەویستی زولجەلالە
نۆ فەلەک ژێری نیعالە، ساحێبی شەرم و ئەدەب
ساحیبی شەرم و ویقارە، ئەو دەوای قەلبی بیمارە
هەر کەسێ تۆی گرت بە یارە، فەیزیابی لوتفی ڕەب
فنفهم مِن لُطفِ ئەکبەر، نین وەکوو تو شۆخ و دڵبەر
بۆت بەداخن تاکوو مەحشەر، هیندی و ڕۆم و عەڕەب
بۆت بەداخن، هیند و ڕۆمە، ئەی لە خۆم بەدبەخت و شوومە
گەر نەزەر کا یار لەبۆ مە، بۆم دەبێ جەننەت وەجەب
بۆم دەبێ جەننەت مەقامە، خۆش دەبێتن جەرح و زامە
دیتنی جانان سوبح و شامە، خَيرٌ مِن صَومِ الرَّجَب
ئەز هەمە سەوم و سەڵاتان، از جەمیعی مەفڕووزاتان
میسلی وی لە شەش جیهاتان، نین لە شام هەرتا حەڵەب
قەومی ئیسلام و کوفارە، حەوت ئیقلیم چوار کەنارە
بن بە فیدای زولفی یارە، غەیری وی ڕەنج و عەتەب
هیچ و لەغوە هەرچی گەنجە، پڕ مەشەققەت، تەعب و ڕەنجە
مەجلیسی یار چەنگ و سەنجە، ساز و دەف، شوور و تەرەب
مەجلیسی یار چەنگ و سازە، خۆش نیشات و کەیف و ڕازە
یار بە عیشوە و غەمز و نازە، بێ هەوا و کینە و غەزەب
بێ هەوا و بوغز و قینە، سەروەری ڕوویی زەمینە
مەنبەعی سیدق و یەقینە، چوو بۆ میعراجێ بە شەب
پادشای میعراج مەئابە، مەحرەمی سیڕڕی نیقابە
عاریجی عەرشی جەنابە، تەن لە شەوقی بوو قەسەب
تەن لە شەوقی شیبهی نەی بێ، دڵ بە ناڵە و ئای و وەی بێ
ئینتیزارم جامی مەی بێ، قَد طوبَي لِمَن شَرَب
بێ مەشەققەت پێم عەتا کە، دڵ لە بەندی غەم ڕەها کە
تاکوو حەق بێ دڵ فەنا کە، دڵ بە تۆ ماییل ڕەغەب
دڵ بە عیشقی تۆ مەلوولە، توێی زبانم عەرز و توولە
عاشقانی ذِي العقولە، مات و حەیرانن، عەجەب
مات و مەدهۆش و زەلیلن، دەستگیرم تۆی کەفیلن
غەیری تۆ کەس نین دەلیلن، دوڕفشان و قەندلەب
لەب میسالی جامی بادە، خوسرەوی شیرین نەژادە
کانی مەقسوود و مرادە، بۆت دەسووتێم وەک حوتەب
بۆت دەسووتێم شیبهی دارە، دڵ لە عیشقت پارە پارە
یار هەتا هەی بەرقەرارە «خَيرُ مِن» کار و کَسَب
خێر لەبۆ من ئیدی نابێ، وا لە دەست ئەو چاو عوقابێ
خوێنی دڵ شووشەی شەڕابێ، خواردنم زاتی ڕوتەب
خواردنم زاتی گوڵاوە، سەبر و هۆشم لێ بڕاوە
ئاوری دڵ وا بەتاوە، ڕۆژێ سەد مەوت از عَقَب
ڕۆژ نییە سەد مەوت نەبینم، دڵ بە سەد دەرد و برینم
خاکی پای ئەو نوور جەبینم، شیبهی خاشاک و خەشەب
شیبهی خاشاک و غوبارم، میسلی خاک بێ ئیعتیبارم
چاوەڕێی پابۆسی یارم، دڵبەرم بیکا وەهەب
ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبیی فەقیرە، دەرد و غەم زۆر دەستگیرە
دڵ بە قەیدی یار ئەسیرە، ساحیبی پووش و حەتەب
🔸ئەحمەدی کۆر

بە خۆڕایی نییە سووتاوی ڕووتە عاشقی شەیدا
لە ڕووتی دیوە جیلوەی ئاتەشی سینا لە سینەیدا
کوتم: عەقدی سورەییا ماهی من تونگی شەکەرنەی بوو
کەچی بۆ ڕاستی ئیعجازی خۆی یارم لە خەندەی دا
عەسای فەتحی مووسا کول بوو بە موعجیزە شکافی کرد
کە فیرعەونی خەتی هات و ئیحاتەی تووری کوڵمەی دا
درۆت فەرموو حەزم بێ نایەڵم، گەر ڕاست دەڵێی سادەی!
فەرەنگی قەومی دەججال ـ ئەی مەسیحا ـ دەوری کەعبەی دا
لە سینەمدا چ شیرین دڵ دەناڵێنێ بە مەحزوونی
وەرن لەو شیوە گوێ بگرن بە شین و شیوەنی نەیدا
مەکەن مەنعی #وەفایی چونکە سەرگەردانی جانانە
لە سەر دینی کە شێخی خانەقا بردی کە تۆبەی دا
#مامۆستا_وەفایی

دێرینە شێعری کوردی
بە خۆڕایی نییە سووتاوی ڕووتە عاشقی شەیدا لە ڕووتی دیوە جیلوەی ئاتەشی سینا لە سینەیدا کوتم: عەقدی سورەییا ماهی من تونگی شەکەرنەی بوو کەچی بۆ ڕاستی ئیعجازی خۆی یارم لە خەندەی دا عەسای فەتحی مووسا کول بوو بە موعجیزە شکافی کرد کە فیرعەونی خەتی هات و ئیحاتەی…
غەمزە و نیگەهـ و ڕوو لە خەمی زولفی دووتادا
وەک نەشئە لە مەی، زوهرە لەنێو شامی سیادا
تۆی جیلوە دەکەی یا نە مەلاییک لە سەمادا
خەندەی گوڵە وا عەتری لە شەبنم بە سەبا دا...
🔸وەفایی

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەسا پاش تۆ و
دوای ئەو هەموو دڵخۆشی و
شادی و
ئازارە
کە لێرە نیت،
هەر دەڵێی زیادەم
لەم شارە !
هۆ ناسکتر لە پەڕەی گوڵ
نایەیتەوە و
دڵنیاشم تاکە کەسێک
هەتا مردن خۆشم بوێ
بە کامی دڵ
ئەوە هەر تۆی
خەتا خۆمم
دەبوو لە بەختم ڕابینم
ڕۆژێک دەڕۆی !
شێعر:پاڤین رمضان
دیکلەمە: سیامەند چەڵەبییانی
@trupkirezgari
دوای ئەو هەموو دڵخۆشی و
شادی و
ئازارە
کە لێرە نیت،
هەر دەڵێی زیادەم
لەم شارە !
هۆ ناسکتر لە پەڕەی گوڵ
نایەیتەوە و
دڵنیاشم تاکە کەسێک
هەتا مردن خۆشم بوێ
بە کامی دڵ
ئەوە هەر تۆی
خەتا خۆمم
دەبوو لە بەختم ڕابینم
ڕۆژێک دەڕۆی !
شێعر:پاڤین رمضان
دیکلەمە: سیامەند چەڵەبییانی
@trupkirezgari
قەدی یار سەروی جۆبار و ئەتۆ ئەی زولف لاولاوی!
سەراپا، حەڵقە حەڵقە، وا لە باڵای شێواوی
خراپم کردووە ڕۆح و دڵم دانا لەپێناوت
دەسا قوربان! لەبەرچی، بۆ چی ئەمڕۆ لێمە تۆراوی؟
کەلام و عیشقی تۆ بوو باعیسی مەشهووریی حوسنی وی
کەچی وێستا وەکوو زولفی لەبەرپێدا فڕێدراوی
بەتوندی، یار چ شیرینە جەبین وەک عیقدەیی پەروین
دوو کوڵمی لالەیی حەمرا، برۆی وەک تیغی خوێناوی
دڵم ڕێی کەوتە نێو ئەگریجە و یاریش برۆی داخست
سەمەندەر نی، لەنێو ئاور عەجەب ماوم چلۆن ماوی!
بە خاڵی لێوی بردوومی، بە زولفی خاوی گرتوومی
چ زوو ئەی مورغی زیرەک! بوویە سەیدی دانە و داوی
بیساتی عەیش بەرپاکە لە ژێر پێ تا نەسووڕاوی
لە مەستی بادە بشکێنە هەتا وەک شیشە نەشکاوی
حەسەن! وا دیارە دیسان موبتەلای هیجرانی یاری تۆ
بە ئەشکی سوور و ڕەنگی زەرد و ئەو دوو لێوی باراویی
🔸سەیفولقوزات

مەیلی عیشق
حەمە ڕەئوف کەرکوکی
#حەمە_ڕەئوف_کەرکووکی
لەبەر مەیلی مەیی عیشقی تووە یاری وەفادارم
لە تەکیە و خانەقا دەرچووم، خەریکی دەیر و زیننارم
لە حوببی تۆ لەلای ئەو عالەمە کافر بووم گەرچی
کە نازانن لە عەینی کوفرەوە ئیسلامییە کارم
ئەگەر سەدجار دەرم کەی قەت بەبێ تۆ سەبرەکەم نایێ
بەزۆری دێمەوە دەرگانەکەت ئەی دۆست ناچارم
لە بەدکرداریی من ڕوو وەرمەگێڕە ئەی شەهی خووبان
کە تۆ ڕوو وەربگێڕی کەس نییە گەر بێتە غەمخوارم
لە دووریت لەززەتی من پایەماڵی زیللەتە هەردەم
حەیاتم بێ جەمالی تۆ مەماتی ژینە ئەی یارم
ئەگەر شەمعی ویسالی تۆم نەبێ ڕۆژم شەوی تارە
بینایی نووری چاوانم، ئەتۆی ماهی زیادارم
ئەوەندەم عەجز و شادی، وەسڵ و هیجران دیوە ئەی یاران
لە ڕۆژی حەشردا ئەسڵا نە حاجەت جەننەت و نارم
لە سەفحەی عەشقەوە گەر سڕڕی ڕەحمت بێتە نێو عالەم
هەتا مەحشەر چ کەس سجدێکی نابا شاهی غەففارم
لە جیلوەی نەفی و ئیسباتی تۆ وەک سافی بە ڕۆژ و شەو
دەمێ بێ هۆش و سەرمەستم، دەمێ بێدار و هوشیارم
#سافی_هیرانی
https://t.me/trupkirezgari

نە هەر من عاشق و شێتی دوو ئەبرۆ
نه هەر من جورمی عەشقم وا له ئەستۆ
فریشتەی عاسمانیشی فریواند
مەسی چاوی غەزاڵێکی وەکوو تۆ
🔸کۆلیل
"عومەر ساڵحی ساحب"
@trupkirezgari
نه هەر من جورمی عەشقم وا له ئەستۆ
فریشتەی عاسمانیشی فریواند
مەسی چاوی غەزاڵێکی وەکوو تۆ
🔸کۆلیل
"عومەر ساڵحی ساحب"
@trupkirezgari
وەرە مەیگێڕ دەمەوێ ئەوشۆ خەمی دڵ کەم کەم
لووزەوم بەردە سەرێ نامەوێ جورعەی کەم کەم
تەشەنا بۆتەوە ناسۆری دەروونم دیسان
زامی کۆنە و بە مەیی کۆنی دەبێ مەڵهەم کەم
مشتوماڵی دەوێ ئاوێنەیی ژەنگاوی خەیاڵ
مەست و گێژم کە هەتا گاڵە بە جامی جەم کەم
ئێستە بۆ چاری خەمم گۆشەیی مەیخانەیە جێم
من کە ڕۆژێک دەمەویست میللەتەکەم بێخەم کەم
تا نەڕووخاوە بڵا پڕ بێ لە خۆشی و مەستی
تازە پێی ناوێ ئەمن هۆدەیی خۆم مەحکەم کەم
چۆن نەبەم بۆ مەی و مەیخانە پەنا تێ گەییوم
لەو وڵاتە هەموو شت زۆرە بەنی ئادەم کەم
پیر و زورهانم و ئێستاش دڵەکەم هەر دەیەوێ
سەروماڵم بەفیدای خاڵ و خەت و پەرچەم کەم
داستانی مەم و زین کۆنە، کچێکم گەرەکە
شلکەڕانی بگووشم بۆنی لە سینگ و مەم کەم
من لە جوانی دەگەڕێم تێ پەڕە زستانی دزێو
کچ کە ڕووم نادەنێ، با سەیری گوڵ و شەونەم کەم
شەڕەبایە لە چیاکان و هەوا تووشە دەنا
وەکوو شێتان دەمەویست ڕوو لە چیای ئەستەم کەم
🔸هێمن

نە هەر من عاشق و شێتی دوو ئەبرۆ نه هەر من جورمی عەشقم وا له ئەستۆ فریشتەی عاسمانیشی فریواند مەسی چاوی غەزاڵێکی وەکوو تۆ 🔸کۆلیل "عومەر ساڵحی ساحب" @trupkirezgari
له عاسمانی ژیانمدا هەسارەی
له خەرمانی گیانمدا شەرارەی
ئەڵێن کۆبوونەوەی دوو دژ مەحاڵە
کەچی تۆ " ژین و مەرگی " ئەم هەژارەی
🔸کۆلیل
@trupkirezgari
له خەرمانی گیانمدا شەرارەی
ئەڵێن کۆبوونەوەی دوو دژ مەحاڵە
کەچی تۆ " ژین و مەرگی " ئەم هەژارەی
🔸کۆلیل
@trupkirezgari
مەنعی قوللابی موژەی ناکەم لە ڕاکێشانی دڵ
بۆ ئەسیریی چاوی مەستی پڕ خەوی ئەیباتەوە
وا سەرم دانا بە عەزمی بەردەبازی ڕێگەکەت
مەرهەمی دەردی سەری من وا بە گەردی پاتەوە
🔸ناری

یە دەفتەر نییەن، تۆمارێ دەردەن
یانەی شەوناڵەو هەناسەی سەردەن
جام زووخ و زام، ئێشێ دەروونەن
بەرزەکۆلیلەی جەرگێ زەبوونەن
موسیبەتنامەی ژیانێ تاڵەن
پەرچین ئەوین حەبسێ خەیاڵەن
کۆگای حەسرەتان وە دڵ وەردەمەن
هەوارگەی هاوار پەی تۆ کەردەمەن
🔸عەباس کەمەندی
@trupkirezgari
یانەی شەوناڵەو هەناسەی سەردەن
جام زووخ و زام، ئێشێ دەروونەن
بەرزەکۆلیلەی جەرگێ زەبوونەن
موسیبەتنامەی ژیانێ تاڵەن
پەرچین ئەوین حەبسێ خەیاڵەن
کۆگای حەسرەتان وە دڵ وەردەمەن
هەوارگەی هاوار پەی تۆ کەردەمەن
🔸عەباس کەمەندی
@trupkirezgari
گوتی ئێوارەبازاڕێ وەره ماچت دەمێ، نەمویست
هەڵۆی کوێستانی کوردستانم و ناژیم به دەستەنده
🔸هێمن
@trupkirezgari
هەڵۆی کوێستانی کوردستانم و ناژیم به دەستەنده
🔸هێمن
@trupkirezgari
« لۆمە»
كاری خۆمە ئەو چوززەی، چززەی لە دڵ هەستاندووم
هێندە زۆرە ژانەكەی ڕۆح و سەری تاساندووم
بوومەتە پێڵاوی ئەو پێیەی لەشم پێشێل دەكا
داری دەستی ئەو كەسەم باغ و ڕەزی ئەستاندووم
ماڵی خۆم ئاگر دەدەم بۆ ئەو كەسەی گركانە بۆم
باوەشێنی ئەو گڕەم گۆشتی دڵی برژاندووم
بۆ ملی خۆم بوومەتە دار و پەت و كورسی و لەقە
خوێن دەڕێژم بۆ ئەوەی خوێنی ڕەگی وەستاندووم
دەسكی ئەو تەورەم خەریكە پەی دەكا لاق و پەلم
باڵی ئەو كوندەم لە ماڵ و ژینمی تاراندووم
هەر وەكوو مامر خەریكم خۆڵ بە سەر خۆم دا دەكەم
ئەی ڕەفیقان چۆن بزانم كێیە وای گەوجاندووم؟
خۆ خەریك بووم بەرهەمی ڕەنجی ژیانم سوور دەكرد
ئاخ لە دەس ئەم گای بنە گێرە و خەلەی شێواندووم
شین نەبێ با ئەم ڕەپستە بەس كەشاوی كەن هەڤاڵ
تۆوی ئەم چەند قۆڵییە، دەستی ستەم بۆی چاندووم
بۆكان ٢٢/٨/٢٧١٥
🔸قادر عەلیخا