🔸سڵاو ڕۆژباش
به دووتا ئهشکی حهسرهت،
خوێن ئهبارێنێ بهسهر
دهشتا
تهماشای لالهزاری
ڕاگوزهر ناکهی، ئهڕۆی
ئۆغر؟
🔹گۆران
@trupkirezgari
به دووتا ئهشکی حهسرهت،
خوێن ئهبارێنێ بهسهر
دهشتا
تهماشای لالهزاری
ڕاگوزهر ناکهی، ئهڕۆی
ئۆغر؟
🔹گۆران
@trupkirezgari
لەو ڕۆژەوە ئاشق بووم بە چاوی تۆ
ترپەی دڵ دەنگی لە گمەی کۆترێک دەچێ
کە جێماوە لە هێلانە
نەباڵی فڕینی هەیە
نە ئۆقرەش دەگرێ لە لانە
🔸شیوا مەریوان
@trupkirezgari
ترپەی دڵ دەنگی لە گمەی کۆترێک دەچێ
کە جێماوە لە هێلانە
نەباڵی فڕینی هەیە
نە ئۆقرەش دەگرێ لە لانە
🔸شیوا مەریوان
@trupkirezgari
لە ڕێکەوتی ۸ی سەرماوەزی ۲٦۲۱ی کوردی (۱۳۰۰هـ-۱۹۲۱ز) لە گەڕەکی سەرقەڵا (حەوزەگەورە)ی شاری بۆکان (بە وتەی هەندێک لە نزیکانی لە گوندی هەرمێڵەی نێوان سەقز و بۆکان)
منداڵێک چاوی بە ژیان هەڵدێ کە ناوی #حەسەنی لێ دەنێن و بە هۆی لێهاتوویی و چالاک بوونییەوە نازناوی "زیرەکـ"ـی پێ دەبەخشرێ و بەمجۆرە بە "#حەسەن زیرەک" ناوبانگ دەردەکا.
کەسێکە سەرانسەری ژیانی پڕی بەدبەختی و سەختی و چەرمەسەری و تەژی زەحمەت و ئاوارەگی و دەربەدەری دەبێ.
قەت ڕووی ئاسوودەگی و هێمنایەتی بە خۆوە نابینێ.
هەر لە منداڵییەوە لە نێعمەتی عەبدوڵڵای باوکی بێبەری دەبێ و لە ۱۱ ساڵیدا بە هۆی شووکردنی خاتو ئامینی دایکی زیاتر نازی دەشێوێ. ئەم ڕووداوانەی سەرەتای ژیانی دەبنە دەسپێکی ئاوارەگی و دەربەدەرییەکەی کە بەشێکی هەرەزۆری ژیانی ئەم هۆنەرە ناوازە لە خۆ دەگرێ.
دەسپێکی گۆرانی چڕینی لە تەمەنی ژێر ۱۰ ساڵیدا دەبێ لەگەڵ "عەبە چاوەش" و "حەمەحسێن چاوەش" لە شایی شار و گوندەکانی دەوروبەر گۆرانی دەڵێ.
#دەورانی_لاویەتی
#حەسەنی گەنج هەر ماوەیێک لە شوێنێ دەگیرسێتەوە بە گەلێک هۆکارەوە ناچار دەبێ پەڕیوەی شوێنێکی دیکە بێت.
بۆ بژیوی ژیان بە کاری جۆراوجۆرەوە خۆی سەرقاڵ دەکات.
ماوەیەک دەبێتە کارەکەری خان و ئاغاواتی هەرمێڵە و هاوکات بە هۆی دەنگی خۆشیەوە ڕێگای پێ دەدرێ کە بڕواتە دیوەخانی خان.
لە لایێکەوە بە گۆرانی وتن کۆڕی میوانانی خان دەڕازێنێتەوە و لە لایەکی دیکەوە بەشداری شەوداوەت و ڕەشبەڵەکی کیژ و کوڕانی دێی هەرمێڵە دەکات.
سەردەمانێک بە شاگرد کەبابچیێتی ڕۆژگار تێدەپەڕێنێ.
لە شاری مەراغە ماوەیێک ژیان بەسەر دەبا و هەر لەوێ لەگەڵ دوکتور زەندی (باوکی خاتوو میدیای زەندی کە دواتر دەبێتە ژنی حەسەن) ئاشنا دەبێ و دەبێتە خزمەتکاری ماڵیان.
لە تەمەنی دەوروبەری بیست ساڵاندا لە سەقز دەبێتە شاگرد شۆفێری مینەخانی ئەردەڵان لە نێوان سەقز و بانەدا، کەچی بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ منداڵێک بە ناوی مەحموود نارنجی قوڕەدەرەیی بە ماشێن دەکوژێت و دەکەوێتە بەندیخانە.
#پەڕیوەبوونی_بۆ_عێراق
لە گێرە و کێشەی بەندیخانە و کوشتنی ئەو کوڕە گەنجەدا، دایکی، ژنەکەی حەسەنی کە "مەحبووبە"ی ناو بووە لە کوڕەکەی تری بەناوی حسەین مارە دەکا.
ئەم ڕووداوە لە سەر هەست و ڕۆحی ناسکی #حەسەن_زیرەک هێند کاریگەری دەبێ کە کوردستانی ڕۆژهەڵات جێدەهێڵێ و بەرەو عێراق سەرخۆی هەڵدەگرێ.
پاش گەیشتن و ساقامگیربوونی لە شاری بەغدا بە هۆی چەن کەسێکەوە بە کارەکەری میوانخانەی شەمالەلکەبیر (فندق الشمال الکبیر) دادەمەزرێ.
لە تاراوگەش هەستی هونەری و دەنگخۆشی لە سینگ و گەروویدا هەدا نادا و ڕۆژێکیان کە لەگەڵ کاری پاک و خاوێنکردنی میوانخانەکە بە مۆرەمۆر گۆرانی دەڵێتەوە کە بە هەڵکەوت میوانێکی تایبەت بە ناوی جەلالی تاڵەبانی گوێ لێ دەبێ کە سۆز و چریکەی دەنگەکە سەرنجی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ و دەبێتە هۆی ئەوە کە لەگەڵ خۆی بیباتە بەشی کوردی ڕادیۆ بەغدا.
ساڵی ۲٦٥۳ی کوردی(۱۳۳۲هـ-۱۹٥۳ز) یەکم دەنگی خۆی لەوێ تۆمار بکا.
ئەمجارە دەنگی مامۆستا #حەسەن_زیرەک بەسەر شەپۆلە ڕادیۆیییەکاندا سنووران دەبەزێنێ و لەو ماوەیەدا لە بەغدا نزیک بە ۷٥ گۆرانی کوردی تۆمار دەکا و بڵاو دەبێتەوە کە ئەم دەرفەتە دەبێتە هۆی ئەوە کە ناو و ناوبانگی ئەم هونەرمەندە بە کوردستان و هەر شوێنێ کە کوردی تێدایە و ڕادیۆ بەغدا دەبیسێ بڵاو بێتەوە و نەدیدە بیکاتە ناسیاو و خۆشەویستی گەلەکەی.
#گەڕانەوە_بۆ_ئێران
پاش شۆڕشی ۲٦٥۸ی کوردی (۱۹٥۸ز-۱۳۳۷هـ) -کە بە شۆڕشی ۱٤ی ژووئییە بەناوبانگە و تێیدا پاوشایەتی عێراق و حکوومەتی مەلیک فەیسەڵی دووهەم دەڕووخێ و
عەبدولکەریم قاسم حوکوومەت بەدەستەوە دەگرێ- #حەسەن_زیرەک بە بۆنەی گۆرانی گوتنی بۆ چوونەسەر تەختی مەلیک فەیسەڵی دووهەم، لە ترسان و ناچار عێراق بەجێدێڵێ و ڕوو دەکاتەوە ئێران.
دەڕواتە تاران و میوانخانەی حەقیقەت (مسافرخانە حقیقت) لە ناسر خوسرەو کە ئەو سەردەمە مەکۆی کوردەکان بووە لە تاران،
بە هەڵکەوت پوورزای دوکتور زەندی دەبینێتەوە و داوای لێدەکا کە بیبا هەتا چاوی بە دوکتور زەندی بکەوێتەوە کە سەردەمانێ لە مەراغە بەردەستیان بووە.
بەم بۆنەوە مامۆستا #حەسەن_زیرەک دەڕواتە ڕادیۆ کوردی تاران هەر لەو ساڵەدا لەگەڵ میدیای زەندی ژیانی هاوبەش پێک دێنێ کە بەرهەمی ئەو ژیانە دوو کچن:
بە ناوەکانی ئارەزوو (مەهتاب) و مەهناز (ساکار).
لە تاران لەگەڵ مووزیکژەنە بەناوبانگەکانی ئەو کاتەی ئێران و کوردەکانی نیشتەجێی تاران وەکوو:
🎶 موجتەبا میرزادە (۱۳۸٤-۱۳۲٤ هەتاوی) ڤیۆڵۆنژەن،کەمانچەژەن
🎶 حەسەن یۆسف زەمانی (۱۳۸۸-۱۳۱۰ هەتاوی)

شەرتە تا ڕۆژی حەشر خولیایی من بێ چاوی یار
وێڵی سەحرابم هەمیشە تەرک ئەکەم خوێش و دیار
"ئەخۆل"
@trupkirezgari
وێڵی سەحرابم هەمیشە تەرک ئەکەم خوێش و دیار
"ئەخۆل"
@trupkirezgari
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بـۆ یـادی
شـەهـیـدانـی پـووشـپـەڕ
🌹🌹🌹🌹
لە پووشپەڕ دا
گوڵستانی هیواکانمان هەڵپڕووکا
پەرێز پەرێز ...
زامەکانی لەشی گەلمان
پەیتا پەیتا کولانەوە و
تەشەنا بوون
کران خوێ ڕێز ...
وا پێویستە
چلەی تەمووزی هەر ساڵێک
لە هەوری ڕق دابارێنین
بۆ سەر نەیارانی گەلمان
ڕەهێڵەی بێز ...
بە یادی شەهیدەکانیش
بە ساتێ بێ دەنگی وەستان
نوێ کەینەوە
پەیمانی تۆڵەی خوێنیان و
گۆڕەکانیان گوڵباران کەین
ئامێز ئامێز ...
💐💐💐💐
✍ عـەبـدۆڵـڵا حـەمـزە
پووشپەڕی 1399ی هەتاوی
@trupkirezgari
شـەهـیـدانـی پـووشـپـەڕ
🌹🌹🌹🌹
لە پووشپەڕ دا
گوڵستانی هیواکانمان هەڵپڕووکا
پەرێز پەرێز ...
زامەکانی لەشی گەلمان
پەیتا پەیتا کولانەوە و
تەشەنا بوون
کران خوێ ڕێز ...
وا پێویستە
چلەی تەمووزی هەر ساڵێک
لە هەوری ڕق دابارێنین
بۆ سەر نەیارانی گەلمان
ڕەهێڵەی بێز ...
بە یادی شەهیدەکانیش
بە ساتێ بێ دەنگی وەستان
نوێ کەینەوە
پەیمانی تۆڵەی خوێنیان و
گۆڕەکانیان گوڵباران کەین
ئامێز ئامێز ...
💐💐💐💐
✍ عـەبـدۆڵـڵا حـەمـزە
پووشپەڕی 1399ی هەتاوی
@trupkirezgari
پەلەم نیا پەی مەردەی
ڕایێوە دوورەم ئینا وەرەنە
پەلەم نیا
هیشتای گوڵوو گوڵدانەکام کاڵێنێ
گردٚوو خیابانەکام پیاسە نەکەردێنێ
باوشەو کورسییەکاو پارکوو شاریەنە
مانیایم نەڕەمانۆ
پاڵوو شەپۆلەو زرێبارێنە
پیاسەو وێرەگایم ماتڵا
پەلەم نیا پەی مەردەی
کافی شاپ و
فنجانێوە قاوەی تاڵ و
کەمیە وردە گلەی
کافە کتێب و
وانایۆ پارچە شێعرێوە فرووغێ و...
پەلەم نیا پەی مەردەی
وێرەگا مننە مەنیشۆوە
پەلەم نیا پەی مەردەی
ویرم ڕۆجیارا و
گردٚ وەرکەوتێو
سەر هۆر مدٚەووە
🔸شیوامەریوان
@trupkirezgari
ڕایێوە دوورەم ئینا وەرەنە
پەلەم نیا
هیشتای گوڵوو گوڵدانەکام کاڵێنێ
گردٚوو خیابانەکام پیاسە نەکەردێنێ
باوشەو کورسییەکاو پارکوو شاریەنە
مانیایم نەڕەمانۆ
پاڵوو شەپۆلەو زرێبارێنە
پیاسەو وێرەگایم ماتڵا
پەلەم نیا پەی مەردەی
کافی شاپ و
فنجانێوە قاوەی تاڵ و
کەمیە وردە گلەی
کافە کتێب و
وانایۆ پارچە شێعرێوە فرووغێ و...
پەلەم نیا پەی مەردەی
وێرەگا مننە مەنیشۆوە
پەلەم نیا پەی مەردەی
ویرم ڕۆجیارا و
گردٚ وەرکەوتێو
سەر هۆر مدٚەووە
🔸شیوامەریوان
@trupkirezgari
بە بێ باڪی دەمێڪی هات و داغی ڪردم و ڕۆیی
دەبێ حاڵی چ بێ بولبول ، بەهار زۆر پێ نەچوو ڕۆیی
نیگار هات دایە خەندە ، ڪەوتە دونیا ئاه و ناڵەی من
بەهار هات غونچەپشکووت ، دەنگی بولبول سوو بە سوو ڕۆیی
فیراقم ڪرد لە پاش تۆ ، هیچ حەیاتم پێ نەما،قوربان
حەیاتی من ڪە تۆی ، مەعلوومە نامێنم ، ڪە تۆ ڕۆیی
لە سەر ماچێكی زاری خۆت ڪە نەتدا ڕەنگ نەبوو زیزبی
عەزیزم بێ وەفاییت ڪرد لە سەر هیچ و نەبوو ڕۆیی
خەرامان هات و چوو دولبەر ، وەفایی ما بە ناڪامی
درێغا! عومری شیرینم چ زوو هات و چ زوو ڕۆیی
وەفایی
@trupkirezgari
دەبێ حاڵی چ بێ بولبول ، بەهار زۆر پێ نەچوو ڕۆیی
نیگار هات دایە خەندە ، ڪەوتە دونیا ئاه و ناڵەی من
بەهار هات غونچەپشکووت ، دەنگی بولبول سوو بە سوو ڕۆیی
فیراقم ڪرد لە پاش تۆ ، هیچ حەیاتم پێ نەما،قوربان
حەیاتی من ڪە تۆی ، مەعلوومە نامێنم ، ڪە تۆ ڕۆیی
لە سەر ماچێكی زاری خۆت ڪە نەتدا ڕەنگ نەبوو زیزبی
عەزیزم بێ وەفاییت ڪرد لە سەر هیچ و نەبوو ڕۆیی
خەرامان هات و چوو دولبەر ، وەفایی ما بە ناڪامی
درێغا! عومری شیرینم چ زوو هات و چ زوو ڕۆیی
وەفایی
@trupkirezgari
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وتیان وا خەریکە تەمەن بەیانی پیری دەر ئەکا
وتم نەخێر، ئەو سپێتیە ڕەنگی دڵمە وا سەر ئەکا
توو خوا پێم مەڵێن بیگۆڕە و ئەو ڕەنگە سپیەت لێ نایە
هەر تاڵەی لاپەڕەیەکە، دنیایە چیرۆکی تیایە
ناخم وەك چلەی هاوینە، تەنها قژم وەك زستانە
ڕەنگی بەفر عەیبی چییە، خۆ من هێشتا دڵم جوانە
سەیرم لێ دێ گەرمیی سینەم ئەو بەفرە ناتوێنێتەوە
ڕەنگی بەناحەقبراوم لە زەمەن ناسێنێتەوە
کوا سپی مانای پیریە، کەس نەیکا بە دنگۆباسێ
ئەوەی ژیر بێ خۆی تێدەگا، کە ئەوین تەمەن ناناسێ
هەرچۆنێ بم، هەر خەمخۆر و هەر هاورێکەی هەمووتانم
تەنها وێنەکەم گۆڕاوە، هەر بەهجەتەکی جارانم
بەهجەت یەحیا

(( ئافرەتانی نیشتمان ))
شێرە ژنان ، شێرە ڪچان
خـۆڕاگر و هـەم قـارەمـان
هەرهەموو ڪات بە بێ وچان
لـە کـۆڵ دەگـرن بـاری ژیـان
بـەسەدان جـار، دەیـشکێنـن
خۆشی و شادی، لێ دەستێن
هەستیان تەواو دەخنڪێنن
دڵـــی ئـافرەت دە هــاژێـنـن
ڪە نـاتوانن لـە هیچ بـدوێن
ئیدی چۆن سەر، هەڵدەن بڕوێن
بــە نـاخـۆشی و بــە دڵتـەنگی
نـاچار دەبــن بـەبـێ دەنـگی
ئـافرەتــانی ئـەم ســەردەمــە
ژیان بـۆیـان زۆر ئـەستــەمە
قســـەی دڵیـان نــادرڪـێنـن
ڕێــژنـەی ئەسریـن دەبـارێـنـن
چەنـد ئـاشکرا بـێ ڕەحمانـە
بــێ بـــەزەیـی لــەم ژیــانـــە
دڵیــان دەشــڪێ دەنــاڵێـنـن
هیــوای ژیــنیـان دەتـارێـنـن
تاڤگە.سنە
@trupkirezgari
شێرە ژنان ، شێرە ڪچان
خـۆڕاگر و هـەم قـارەمـان
هەرهەموو ڪات بە بێ وچان
لـە کـۆڵ دەگـرن بـاری ژیـان
بـەسەدان جـار، دەیـشکێنـن
خۆشی و شادی، لێ دەستێن
هەستیان تەواو دەخنڪێنن
دڵـــی ئـافرەت دە هــاژێـنـن
ڪە نـاتوانن لـە هیچ بـدوێن
ئیدی چۆن سەر، هەڵدەن بڕوێن
بــە نـاخـۆشی و بــە دڵتـەنگی
نـاچار دەبــن بـەبـێ دەنـگی
ئـافرەتــانی ئـەم ســەردەمــە
ژیان بـۆیـان زۆر ئـەستــەمە
قســـەی دڵیـان نــادرڪـێنـن
ڕێــژنـەی ئەسریـن دەبـارێـنـن
چەنـد ئـاشکرا بـێ ڕەحمانـە
بــێ بـــەزەیـی لــەم ژیــانـــە
دڵیــان دەشــڪێ دەنــاڵێـنـن
هیــوای ژیــنیـان دەتـارێـنـن
تاڤگە.سنە
@trupkirezgari
"ملوانکەشێعری سەربەستی"
دەپێنووسم ڕادەبینم
بوێرانە
لە سەر سینگی سپی پەڕاو
بە بادەی هەستم،
مەستی کەم...!
ڕستە ڕستە
وشەی ڕەسەن بهۆنیتەوە و
بیکاتە ملوانکەشێعر و
دەگەردنی سەربەستی کەم...
🔏🔏📝📝
عەبــدۆڵڵاحــەمــزە
۲ی خاکەلێوەی۱۳۹٨
✏️✏️✏️✏️✍✍✍✍
ڕۆژی پێنووس
لە هەموو پێنووس بە دەستانی بە ئەمەگ و چاکنووسی کوردستان و جیهان پیرۆز بێ ...

شار🍂
شار لە دووی تۆ وەڪوو ڪیژێڪی ڪز و دڵتەنگە
من لەگەڵ یاد و حەزت پیاسە دەڪەم، ئەو مەنگە
وەڪوو وێرانەیی دووی زەلزەلەیە ئەم شارە
ڪپ و ژاڪاو و تەماوی و چڕی بەد ئاهەنگە
هەر شەقام و گەڕەڪێ دێم و دەچم هەر وایە
شار بە بێ چاوی ئەوینداری ئەتۆ چەن لەنگە
من و باران و خەیاڵی گوڵی ڕووت ئازیزم
چەشنی خەمخانەیە ئێرە، چ ڪپ و بێ دەنگە
ڕوو لە هەر ژوانگە و هەر سووچێ دەڪەم تۆ دیاری
شار بە بێ تۆ نیەتی ڕەنگی ژیان، پڕ ژەنگە
دەستی من بێڪەس و هەر تۆی لە سەری پڕ سەودام
بێ و ببینە ڪە نەماوە، ئەسەری ئەو شەنگە
ژاڵە، سەفی یاری✍

Forwarded from دێرینە شێعری کوردی
بەیانییەڪ ڪە
بە زایەڵەی دەنگی تۆ
دەس پێ نەکا
هەزاران بەیانی باشیش،
بەخێر نابێت...!
🔸وەرگێڕاوە
@trupkirezgari
بە زایەڵەی دەنگی تۆ
دەس پێ نەکا
هەزاران بەیانی باشیش،
بەخێر نابێت...!
🔸وەرگێڕاوە
@trupkirezgari
💫آغاز ثبتنام هشتمین کارگاه آموزش روزنامهنگاری حرفهای
▫️مدرس: اردشیر پشنگ / برگزار کننده: گروه رسانهای فراتاب
▫️این دوره از مبتدی تا پیشرفته و بطور فشرده (22 تیر – 25 شهریور) برگزار میشود
▫️ثبتنام از طریق روابط عمومی فراتاب:
تلگرام: @sogolghaemi
واتساپ: ۰۹۳۵۸۸۲۳۳۷۲
ایمیل: sogol.ghaemi@gmail.com
▫️اطلاعات تکمیلی در لینک زیر
http://www.faratab.com/news/11376
@sogol_ghaemi
@faratab.official