دێرینە شێعری کوردی
6.89K subscribers
3.31K photos
339 videos
112 files
2.19K links
کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان

ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین

{ئاڵوگۆڕمان نییە}
@tiropk
Download Telegram
Forwarded from Deleted Account
#سڵاو_ڕۆژباش_ئازیزان

ئەمڕۆیەکشەممە ۲٦ی بەفرانبار


دەچنم بۆت سێویک و ئەبم
بەگرووے
هەستت
بەمەرجێ...

لە تۆی باخی پڕ هۆقەی دنیا
ببەستی چاوانو
بەڕووی بزەی هەر
دارێ

#و_ڕزگار

@trupkirezgari
#دێرینە_شێعری_کوردی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#شێتی_کۆڵانان:

#خۆزگەڕۆژێ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

گڤەی پیرە زریانی سارد و بێ مەیل

لە نێو هۆدە وێرانەکەم

لێکدا لێکدا دەهورووژێنێ

قەلێکی ڕەش

لە گوێسوانەی حوجرەکەما

لە نەشەیە و

پڕ بە گەرووی دەقاڕێنێ.

بولبولێکی دڵ سووتاویش

کز و ڕەشپۆش و سەر بە هەش

بێ دەسەڵات

لە بیر مەرگەساتێکی نوێ

هەڵکورماوە.

ڕوو لەم یاسا کەچە دەکا و

فرمێسکی نامورادی دەبارێنێ

خۆزگە ڕۆژێ، تەنیا ڕۆژێ

گۆڕانکارییێ لەم یاسایە بەدی بکرێ

قەل هەر قەل و

بولبول هەر وەک
ئەویندارێ ڕاستەقینە چاو لێ بکرێ

خۆزگە ڕۆژێ

تەنیا ڕۆژێ


10/7/1376 بۆکان – حوجرەی مزگەوتی سەیید قوتب

#دێرینە_شێعری_کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ ‍🎋 بە ئیزنی رووناکیت دەدوێم

شیعر: لەیلا ساڵحی

🎶 مۆسیقا: مەجید ئینتزامی

🎤 دێکلەمە: شوانە

#دێرینە_شێعری_کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
ئە‌و‌بولبولە‌هــە‌ردە‌مێنی
بۆکوردستانم‌دە‌خـوێنی
لە‌ناوهە‌ست‌وخـە‌یاڵمدا
لە‌هە‌رسووچیکی‌ماڵمدا

شیعر:سـووتـاو
#دێرینە_شێعری_کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
#سڵاو_ڕۆژباش_ئازیزان
ئەمڕۆ دووشەممە
۲۷ی بەفرانباری ۲۷۱٦ی کوردی
🌸🌸


لەسەر چاھی زەنەخدان دێ
و دەچێ ڕەحمی نییە
زوڵفت

فەرەنگی ڕۆژپەرەستە
کافرە زیندانەوانی
من
وەفایی

@trupkirezgari
گەردوون لە بێ هەواڵیما گیانے داوە

تەمەن لەخۆی وەڕز بووە
توولەڕێیەڪان بە وێستگەے
فەنابوون گەیشتوون

منیش تاقەتے خۆ دۆزینەوەم نەماوە...!!

فەهد شوانے

@trupkirezgari
باوەڕ مەكه رۆح سەختی
غەمی فيرقەتی
تۆ بم

بۆ هاتنی تۆ باقييه نيوه
نەفەسێكم

#نالی
#دێرینە_شێعری_کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
قسەی مناڵەکە


پرسیت
چۆن زانیم .. من تۆم خۆش دەوێ ؟
٭٭٭
شەوێ ،، تەلەویزیۆن
ئاهەنگێکی گەورەی گێڕا
چەند جوانێکم لێ هەڵبژارد
کە ،، بەدڵمن ..
مناڵێکی نەشمیلانە
لەوەلامەوە وتی : ( کاکە
ئەوانەی هەڵت‌بژاردن
هەر هەموویان ،،
لە فڵان دەچن )

1976 دڵشاد محەمەد ئەمین
Forwarded from Deleted Account
Audio
کوف لە کون
شێعری دڵشاد محەمەد ئەمین
خوێندنەوە سمکۆ پاکزاد
@smkopakzad
وڵات لــە پێکەنینت دڵــی پڕ بووە لە گریان
تۆ نەمردووی نامری هەر وا ماوی لە ژیان
ڕاستە جەستەت هەڵفری بەرەو مەکۆی نەمران
بەڵام ڕۆحت هەرماوە، جەرگی دوژمن دەکاتە بریان
د،ق؛کـــۆچەر
👈سەقز
@trupkirezgari
#سڵاوئازیزان_ڕۆژباش
ئەمڕۆ③شەممە
۲٨بەفرانبار۲۷۱٦ڪوردـے
۱۷کانوونے②2017زایینے
۱٨ڕەبیع②۱۴۳۸مانگے
@trupkirezgari
بۆت ناگریم شێرەڪوڕـے ڕێـےخەباتم
شانازییە شەهید بوونت بۆ وڵاتم
#ئوسمان_سەقز
دەم هەمدەمی غونچێکه نەپشکووتووه هێشتا
با کەشفی نەکرد بەرگی عەترپۆشی گوڵی ڕووت
گريانی من و خەندەيی تۆ ئێسته دەشوبهێ
بەو مەوسيمی بارانه کەوا خونچه دەپشكووت

نالی

@trupkirezgari
ئەر یەی کەسی لــــە دژمنی
پرسی: یە لە کوورە سەنی؟

وە گیان هەرچی کـــافرە
ئوشم: نیەزانم ئەرمەنی

پەرتەو کرماشانی

@trupkirezgari
ڕەنگە تۆ بە گاڵتە،
باڵے پەپولەیەڪ لێبڪەیتەوە
بەڵام ئەو
تامردن
بە مەراقے فڕێنەوە دەمرێت.

#دێرینە_شێعری_کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
هەر ڕۆژە بە گۆم خوێن دەڕژێ
وا لە لەشے ڪورد
زامدارە هەموو مافے بەشەر
ڪوانێ بەشے ڪورد؟
قامیشلوو و قاڕنێ و قەڵاتان
قڕے تێڪەوت
مافے بە شەڕێڪ لازمە
بۆ چارە ڕەشے ڪورد

#سەلاح_ڪوردے

@trupkirezgari
‍ تۆ ماندووییت لە نێوان قامڪەکانت دووڪەڵ دەڪەی و
من ژیانم لە پێی چاوەڪانت!
ئەوینداری خۆ جاڕکێشانی ناوێ
لە دوای تۆ لە تەواوی
تێنواڕەڪان وەڕەز دەبم...

وە...هەوراز

@trupkirezgari
#سڵاو_ڕۆژباش_ئازیزان
ئەمڕۆ چوار شەممە
🗓۲۹ی بەفرانباری ۲۷۱٦ کوردی

ئاخ له سه ردی ئه م زستانه

دیسانه وه

 ناسکه دڵی هه ور ئه شکێنێ

دڵوپ دڵوپ ،

په ڵه په ڵه

به فر و باران ئه بارێنێ



@trupkirezgari
‍ مردنی شارستانیەت ڪاتێڪ دەس پێدەڪات
ڪە گەورەڪانی هۆز بە پرسیارە تازەڪان وڵامی ڪۆنە بدەنەوە...

وە...هەوراز


@trupkirezgari
Forwarded from اتچ بات
#دێرینە_شێعری_کوردی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#جەلال_نەجاری
غەزەلێکی ناتەواو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


وەک مه‌لێکی لانه‌واز پێم وا نه‌بوو قه‌ت پێوە بم !
رەنگه راپۆرتم له سه‌ر بووبێ له گه‌ڵ ئه‌و سێوە بم !

کامه‏؟هه‌ر ئه‌و سێوە حه‌ووا...؟ نا کورە سێو ها له کوێ؟
چارەنووس وابوو بە تاسه‌ی دوو دەنک هه‌رمێوە بمـ ...

...رم هه‌تا چیرۆکی عه‌شقی ئێمه‏ دارێژن ، ئه‌من
رەنگه‏ له‌م خیابانه‏ به‏ شوێن کاف و واو و زێوە بم !

دەنگی ماملێ و رێگه‌یه‌ک تا بێنه‌هایه‌ت تا خودا !
کاکی رانه‌ندە ئه‌رێ چه‌ن ساڵ ئه‏بێ به‌م رێوە بم ؟؟

"خاکی کووچه‌ی یارەکه‌م!"*بێدەنگی که ! وست! وست! ئه‌لۆ:
دادە گه‌ر ئیزنت له سه‌‏ر بێ خاکی کووچه‌ی ئێوە بم !

ئه‌بمه‏ چیرۆک یا غه‏زەل یا هه‌رچی پێت خۆشه‏ به‌ڵام
تا هه‌تایه‏ تا هه‌تایه تا هه‌تا بمڵێوە بم...

#دێرینە_شێعری_کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari
#_کەماڵی

مومکین نییە تیماری برینم بە تەبیبان
بەو خەنجەری ئەبرۆتە کە جنراوە دڵی من

#دێرینە_شێعری_کوردی
https://telegram.me/trupkirezgari