چۆن کوێر نابێ ئەو چاوەی نیشانەی گرتی
ئەبێ ئەم دەستە نەشکابێ گەر تەقەی لێ کردی
هۆ دووشمنی نەزان ناحەقی و ناڕەوایی تاکەی؟
ڕۆژێ دێ ئاواتم،هەروەک دەڵێن گرێی زووڵم کورتە
✍تاقانه
@taqanedivan
ئەبێ ئەم دەستە نەشکابێ گەر تەقەی لێ کردی
هۆ دووشمنی نەزان ناحەقی و ناڕەوایی تاکەی؟
ڕۆژێ دێ ئاواتم،هەروەک دەڵێن گرێی زووڵم کورتە
✍تاقانه
@taqanedivan
👍3
چۆن بتوانم بروسکەی ئەوین لە دڵتا بچێنم
سۆزی پەنجەکانم لە مێرگـەکەی ڤژتا بڕوێنم
سەرنجت سەرنجی ماڵئاوایی یەڪجاری بو
سۆزت سۆزی پڕلە ڕاڕایی و پڕ لە ناچاری بو
پێم بڵێ چۆن وشەکانت لێویان ئەخستیە گۆ
بیرتە پێت ئەوتم نیگام پڕ لە سۆزە بۆنیگای تۆ
خۆشەویستم ئێستاش کە دەگاتە دەمەو ئێوارە
هەردوو چاوم گۆمێکە لە پایزی ئەم هەوارە
گەر دەگاتە تاریکی وپڕنوتەی بەسامی شەو
وەک بالندەیەکی سرک لە چاوم هەڵدێ خەو

ئەمەوێت بەدڵێکی پر لە خۆشەویستی
بەدڵێکی پرلە هیواو چاوەروانی
بە دڵێکی پر لە سۆزو میرەبانی
لێتان پیرۆز بکەم ئەم جەژنی قوربانە
لەلایەن بچۆکتان تاقانە
بەدڵێکی پرلە هیواو چاوەروانی
بە دڵێکی پر لە سۆزو میرەبانی
لێتان پیرۆز بکەم ئەم جەژنی قوربانە
لەلایەن بچۆکتان تاقانە
❤2👍1
به بۆنه ی هاتنی جێژنی پیرۆزی رەمەزان جوانترین و رازاوه ترین چه پکه گوڵی خۆشەویستیو ئەمەگ ناسی خۆم، ئاراسته ی ئیوەی خۆشەویستو دڵۆڤان دەکەم .
هیوادارم ئەو جێژنە ببێتە مایەی خۆشیو یەک گرتویی بۆ هەمو لایێک.
هه مو رۆژتان جێژن بێت و جێژنیشتان پیرۆز بێت.
ڕەسووڵ تاقانە
هیوادارم ئەو جێژنە ببێتە مایەی خۆشیو یەک گرتویی بۆ هەمو لایێک.
هه مو رۆژتان جێژن بێت و جێژنیشتان پیرۆز بێت.
ڕەسووڵ تاقانە
بەگەنجی لێم زویر بوون تاڵی ڕەشم
خەمی هیجرت بە دائیم بۆتە بەشم
لەگەڵ کۆچت وەری گشت خۆشی ژینم
بەئازارە هەموو ئەندامی لەشم
✍️تاقانە
خەمی هیجرت بە دائیم بۆتە بەشم
لەگەڵ کۆچت وەری گشت خۆشی ژینم
بەئازارە هەموو ئەندامی لەشم
✍️تاقانە
نەورۆز دەکەین هەموو ساڵێک جارێ
گەر تەور و بەرد و گوولەش ببارێ
نەورۆز جوانترین بۆنەی کوردانە و هێمای یەک بوونە و نوێ بوونەوەی ژیان و سروشت و ٸارام بەخشی دڵانە
هیوادارم ساڵی نوێ ببێتە نوێ بوونەوەی دڵەکانتان و بەدیهێنانی ٸاواتەکانتان
هیوادارم ساڵی تازە ببێتە خۆری ژیانتان و ژیانتان پڕ بکات لە ڕووناکی خۆشەویستی و سەرکەوتوویی
ساڵی تازە لەهەموو گەلی کورد پیرۆز بێت
بەهیوای بەدی هاتنی ئاواتی (ئازادی)هەموولایەکمان🔥❤️🔥🕊️!
چوکەتان :تاقانە