نووسڕاوه کانێ تاقانە
31 subscribers
11 photos
6 videos
4 links
ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەمی سەردەشت


بۆقسە کردن
@Taqanema81
Download Telegram
Didar [KURDBEAT.org]
Kamal Muhamad
هونەرمند کمال موحەمه د
@taqanedivan
👍1
زیاد ئەسعەد
پێی بڵێن
زیاد اسعد .......

پی بلین .....

@taqanedivan
👍1
sefareshi
zanyar._.bahrami
بەهارەو گوڵو گوڵستان
هەوارە دەردی کوێرە دەستان
گوڵم وەدەر کەوت ئەلەو بەهارە
چاوی دوژمنی کوێر کرد ئەمجارە
بەجوانی گوڵ دڵ بەدەست دێنم
بە ئاوازی بولبول دەیلاوێنم
شێعر و ئاوازی بۆ دەخوێنم
تا ئاواتی وەدی بهێنم
خۆشی ژیانی پێ دەنەخشێنم
ناخۆشی دڵی دەردەهێنم
هەتاکو مابم دڵی ناڕەنجێنم
ئاواتەکانی وەدی دەهێنم
بە قسەی ناحەزان دڵی ناشکێنم
چاوی دۆژمنی بۆ دەر دەهێنم


تاقانە
🎙زانیار بەهرامی

@taqanedivan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💛🖇
.
.
.
📚تێکست:تاقانە
.
.
🎼🎙خوێندنەوە:زانیار بەهرامی
.
.
.
👩‍💻🎬ئەدێیت: @awhng_you
.
.
.
🖤🖇

@taqanedivan
نازانم لە کوێی هەناسەکەم
چی ئەکەی

ڕەنگە بەبێ شەوشادی من
عاجزانە خەوت لێ کەوتبێت

خۆزگە ئەمتوانی بایە وەکودایکت
بێمە تەنیشت سەرت و دەستێک بە نێوچاوانی گەرمت دابێنم ...

خوزگە ئەمتوانی بایە قژەکانت بەر لەخەوتن بۆن بکەم و لەبری شەوت شاد بڵێم ..

کێ دڵی تەنگ کردووی خوای تۆ بیگریت ...

لێوەکانت وشک مەکەوە باجامی بادەکەمیان لێ پرکەمەوە

چاوەکانت دامەخە با لەجیاتی مانگ ئەوان شار روناک کەن...
تاقانە
@taqanedivan
ئاگات لێیە لە من دا پیر بوویت
بەتاڵەکانی قژم دا هاتویتە خوارەوە
چین چین بوویت لە ڕوخسارما
شکاویت لە خەیاڵەکانما
ئاگات لێیە لە من دا
نەماویت لە هیواکانما
ڕەش بوویت لە چاوەکانم دا
ڕەق بوویت لە دڵم دا
ڕۆشتوویت لە ژیانم دا
بویت بەئازار لە ڕۆحم دا
تاقانە
@taqanedivan
جاران هەردووکمان دەبووین بەتۆ
ئێستاهەردووکمان دەبین بەمن
ڕێی تۆ لە مندا دەست پێ دەکات و
ڕێی من لەتۆداتەواودەبێت
ئەزانی هەر کات بیرت ئەکەم
سەیری ئاسمان ئەکەم و دوعا ئەکەم نەڵێم
لەهەر شوێنێکە
بە ئه و باشت بێت لەمن
تاقانه
@taqanedivan
👍1
لەکاتێ هاتنی زستان
بارینی بە فر و باران
خەمی دابڕان سەری لێ دامەوە
شووشەی دڵم ئەم جارە بێ هۆشکایەوە
ئاشقی زولفت بووم لە جێژوان
خەمی تازەت پێ دام بە دابڕان

تاقانە
@taqanedivan
شەوی یەڵدا چیە ؟

یەکێک لەواتاکانی ووشەی یەڵدا لە سریانی وەرگیراوە بەواتای میلاد دێت
وە ئێرانیە کۆنەکان بیروباوەڕیان وابوو کە ئەمشەوە شەوی لەدایک بوونی خودا - مھر میترا- ـیە ، ( میترا واتە خودای خۆر ) [نَعُوذُ بالله] جا بۆیە ئاھەنگیان دەگێڕا و لە دەووری ئاگر دەسوڕانەوە و گۆرانیان دەووت و ھەڵدەپەڕین.
وە خوانی گەورەیان دەڕازاندەوە و وە چەندین ئامێر و ئەدەواتی دینیشیان دەھێنا وەک بۆن و دوکەڵ
بۆیە باوەڕی تەواوی ئاینیان بەو شەوە ھەبوو.
وە تا ئێستاش لە چەندین ناوچەی ئێران و ئەفغانستان و پاکستان ئەم باوەڕە ماوە کە ئەمشەوە زیندوو دەکرێتەوە
کەواتە شەوی یەڵدا ھی ئاین و نەتەوەی گاورەکانە ھیچ پەیوەندیەکی لە دوور و نزیک بە گەڵ و ئاینی ئێمەوە نیە
ئەمە زانیاریەکی کورتە لەسەر شەوی یەڵدا
بەداخەوە ئەوەی جێگای ئەسەفە گەل و میللەتی من بە ھەموو دەھۆڵ زوڕنایەک ھەڵدەپەڕن،
ئاھ بۆ ئەوە ھەڵدەکێشم موسڵمانێک ڕوو دەكاتە قیبلە و باوەڕی بە ئیسلام ھەیە کەچی ئەم جۆرە شەوانە زیندوو دەکەنەوە.
باوەڕم وایە یان بێ ئاگان لەمشتانە یان نەزانن بە ئیسلام.
🌹بیست و چواری بەفرانبار، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری کورد، نەمر سوارە ئیلخانیزادە.

تۆ بڵێی ئەو خەوە هەستانی بێ
یا نە، ئەو قافڵە وەستانی بێ؟
تۆ بڵێی پاشی نەمان ژینێ بێ؟
بۆ لەشی ساردەوەبوو تینێ بێ؟

🖊«سوارە ئیلخانیزادە»


@taqanedivan
دایە گیان پێ نوسم لە ئاست میهربانیەکەت هیچ توانای نیە

ڕوحمێکە خوا لەدڵی ناوی دایە

گەر ڕوژێ هەزار جار بشکێنم دڵت، تو هەر دڵت نایە بشکێنی دڵم ...

گەر بپرسن چیت هەیە بۆ دایە

ئەلێم ڕوحم لە ژێر پێی ئەو دایکە دایە ...

دایە گیان چراوڕوناکی ماڵم و ئومێدی دواژیانم ...

بە بۆنەکەکت دەگەشێمەوە و بە بونیشت سەر فەراز

زۆر گەڕام لە جوانیەکانی دوونیا

وەسفی نەکرد جیا لە مهرەبانی دایە

لەکاتی دڵتەنگی و دڵ خۆشی، هەر تۆ پشت و پەنام بوی دایە

دایه ئەی فریشتەی جوان و پەڕوباڵم، دەت پەرەستم تا دوا هەناسەی ژیانم ...

گەر بڕۆی جێم بهێڵی، نای بینم هیچ سۆز لە ژیانم

گەر ڕووح و دڵ و ئیمان تەلەب کا بۆ تۆ
ڕانامێنم هیچ ساتیک لە بڕیارم ..

پێشکێش بە هەموو دایکانی دوونیا و دایکانی کورد و دایکانی شەهیدان و بە تایبەت دایکی خۆشەویستی خۆم
تاقانە
@taqanedivan
ئاخۆ مه‌لی کام کوێستان باڵه‌نده‌ی کام دارستان

به‌ زمانی خۆیی ناخوێنێ بۆ خۆیی په‌ل ناوه‌شێنێ "



رۆژی 21 ی فێوریه‌ی هه‌موو ساڵێک رۆژی جیهانی زمانی زگماکیه .

 

ته‌نیا ده‌ڵێم ئه‌م رۆژه‌ له‌ ته‌واوی گه‌لانی دونیا ، که‌ به زمانی خۆیان بیرده‌که‌نه‌وه‌ و هه‌ستی خۆیان ده‌رده‌بڕن پیرۆز بێ .



زمان،هەرمانی هەر نەتەوەیەکە
بەرز و پیرۆز بێ ۲ی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکی

@taqanedivan
دەست خۆشی لە خاتوو سوزان دەکەم ڵە شارە جوانەکی بۆکان
@taqanedivan
زۆر کەس ئەیان وت چاوەکانت زۆر جوانن
نەیان دەزانی مەستی مەی خانە نو پری ئە سرینن

تەنیا بەرۆژ جوانن بەشە و خەمبارن
بۆ تەنیا جارێکیش بێت بێ وەفا نەت بینی کە فرمێسکەکانم وەک ڕوبارن

هەستی پێ نەکرد کە زۆر خەم بارم
هەمو شەو بە دایم دەبێت بە میوانم

هەر کاتێک هاتو بینی ئەحواڵم
نوێی کردنەوە برینەکانم
تاقانه
@taqanedivan
1
چۆنت پێ بڵیم ؟
چۆنت پێ بڵیم گیانەکەم
پەپولەکەم
دڵدارە جوانەکەم
هاتوی بوی بە دەست پێ کردنی ژیانێکی نوێ

گەر بێتو بێ یت بە پەپولەی من،
دەبم بە مۆم و هەتا بەرە بەیان بۆت ئە سوتێم...

گەر ببی بە پەپولەی من
بۆت دەبم بە گوڵ...
گووڵێکی سوری جوان هەتا خۆرئاوا، گەر شاوە ئەبم بۆت ئەبم بە نێرگس ...

نێرگسێکی جۆان
هەتاکو بۆنی ماڵەکت پڕ دەکەم ڵە گوڵ
تاقانە
@taqanedivan
4
لە خەون و ئاواتەکانتیان دابڕاندی
حەز و خولیان لێ هەستاندی

تۆ بەهاری...تۆ مانای ژینو ژیانی
دەک رویان رەش، بۆ کەسانی خاوەن دو ئیمانی
✍️تاقانە
@taqanedivan
1
چۆن کوێر نابێ ئەو چاوەی نیشانەی گرتی
ئەبێ ئەم دەستە نەشکابێ گەر تەقەی لێ کردی
هۆ دووشمنی نەزان ناحەقی و ناڕەوایی تاکەی؟
ڕۆژێ دێ ئاواتم،هەروەک دەڵێن گرێی زووڵم کورتە
تاقانه
@taqanedivan
👍3