تاپوی نووسراوە
4.65K subscribers
8.99K photos
332 videos
44 files
3.62K links
✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..

بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇

@tapuynusrawe_bot

💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇

@sherko_bekas

@f_z_kurd

@English_for_kurdistan

@abdulla_pashew

🍃🌺
Download Telegram
وەک دڵۆپەین
له ئاسنیشا دائەدەین
بە تکەی ئارامی باوەڕ
پشتی ژێردەستی کون ئەکەین!

#شێرکۆ_بێکەس
#تاپوی_نووسراوە

💯 @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
وتم
با لەم دەر و لەم کۆیەدا
ئانێ سکوونەت کەم

وتی
عاشق دەبێ هەر دەربەدەر بێ،
کۆ بە کۆ بڕوا

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#مەحوی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
Forwarded from دستیار
♨️ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

#ئازادی
#شێرکۆ_بێکەس
#تاپوی_نووسراوە


ئازادی؟

کامەیە ئازادی؟
ئازادی ئەسپێکی شەکەتەو
ئەشەلێ‌و
هەموو رۆژ بار ئەکرێ لە فیشەک!

نیشتیمان؟
کامەیە نیشتیمان؟
ئەو عەردەی رۆژێ دو سێ جار ئەیکوژین؟
ئەو دەشتەی کە بۆتە تاتە شۆر؟
ئەو شاخەی کە بۆتە دارەمەیت؟

ئەو بەرد و ئەو قوڕو ئەو چەوو ئەو لمەی زیندانی لێ‌زاوە؟

نازانم کامەیە نیشتیمان!
نازانم کامەیە ئازادی!
ئەو ئاوەی بە رۆژی نیوەڕۆ سەرچاوەی ئەدزین؟

ئەو یارەی لە خەوا چاوانی ئەدزین؟
ئەو هەورەی پێش بارین بارانی ئەدزین؟
ئەو مانگەی لە شەوی چواردەیا ئەیدزین؟

ئازادی ئەسپێکی شەکەتەو
ئەشەلێ‌و
هەموو رۆژ
بار ئەکرێ لە فیشەک!!

💯 @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
مۆمیایی کەن
دیکتاتۆڕەکان
نەکا مێشکیان
لەم خاکە
بڕوێتەوە

#قاسم_تاباک
#تاپوی_نووسراوە

💯 @tapuynusrawe
💯 @ghasemtabak
🔶🔶🔸🔸
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#دیکلەمە

چیرۆکە شیعری

#دارە_پیرە

نووسین و خوێندنەوەی شاعیری نیشتمانی

مامۆستا: #جەلال_مەلەکشا
#تاپوی_نووسراوە

💯 @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
Forwarded from دستیار
‌‌🍂🍁 @bextiyar_eli 🍁
🍁 @tapuynusrawe 🍁

👑 وەسێت‌نامەی شێرکۆ بێکەس 👑


"من نامەوێ لە هیچ كام لەو گرد و گردۆڵانەدا بنێژرێم كە دیارن و ناویان ئەبرێ،

یەكەم ؛

لەبەرئەوەی پڕبونەتەوە و

دووهەم؛

لەبەرئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناكەم.
من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆكی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەكەم رێگەم پێبا و ئەوەم پێ رەوا ببینن كە لە پاركی ئازادیا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەكەی شەهیدانی 1963ی سلێمانییەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم. من حەز ئەكەم بە مردوویش نزیكی ئەو خەڵكە‌ و ژن ‌و پیاو‌ی شارەكەم‌ و دەنگی مۆسیقا ‌و گۆرانی ‌و هەڵپەڕكێ‌ و یانە جوانەكانی ئەو پاركە بم. با كتێبخانەكەم‌و دیوانەكانم و، وێنەكانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەكەم، با كافتریایەك‌ و باخچەیەكی بچكۆلانە لەو شوێنەدا هەبێ، بۆئەوەی شاعیران‌ و نو‌سەران‌ و كچ ‌و كوڕی دڵدار ببنە میوانم. من ئەمەوێ لە ئێستاوە بەچاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پاركە بكەم‌ و دوای مردنی خۆم ببینم. ئەمەوێ بەدەم چریكەی دیلان ‌و ئەڵڵا وەیسیەكەی مەردان ‌و سرودی خوایە وەتەن ئاواكەی ـەوە ئاڵای كوردستانم تێوە پێچرابێ ‌و بنێژرێم. من ئەمەوێ لە پرسەكەمدا مۆسیقا لێبدرێ، لەناو مەزارەكەمدا تابلۆی جوانی هونەرمەندانی شارەكەم هەڵبواسن. من ئەمەوێ دوای خۆم‌ و بەناوی (بێكەس)ەوە خەڵاتێكی ساڵانە تەرخان بكرێ ‌و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری هەڵبژێردراوی ئەو ساڵە ‌و خەرجی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ كە جێیدەهێڵم.'' 🍁🍂

#شێرکــــــــــــــــــــــــــــۆ_بێکەس

وەرگیراوە لە کەناڵی تایبەتی بەختیار عەلی🌹

🍁 @tapuynusrawe 🍁
👉🍁 @bextiyar_eli 🍁
Forwarded from دستیار
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــ

"ئامۆژگاری"

لەو کاتەدا شۆخەکچێکی نازدارت
کرد بە بووکی ناو ژوورەکەت!
دەخیلت بم، ئاگات لێ بێ
بۆنی پەنجەکانم نەکات، لە گوڵدان و
لەسەر تاق و پەنجەرەکەت!

کە پێی وتی:
(بۆنی گوڵێکی هەڵەوریو دێتە لووتم)
بڵێ: (گیانە! دڵنیابە جگە لە تۆ،
گوڵێک نییە لەم جیهانە.)

نەکەی ناوی من بهێنی!
بەختەوەری لە ژوورەکەت بتۆرێنی!

ئەگەر هاتوو ژنێکت دی
بەژنی بە خەم داپۆشیوە،
چاوەکانی کز و خەمبار
لێوەکانی وشک هەڵگەڕاو،
بەشێوەیا یادت کردن،
دانەچڵەکی!
نەڵەی وێنەی ئەم هەژارە
لە ئەلبۆمی ڕابردووما یادگارە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#ژیلا_حسێنی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔸🔸

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــ

وچانێكی كورته‌ دونیا
له‌ مه‌ودای گوناه‌ و دۆزه‌خدا
خۆره‌تاو كه‌ هه‌ڵدێ،
ده‌ستێكه‌ چه‌مۆڵه‌ت لێ ده‌نێ
ڕۆژیش په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌زاری و شووره‌ییه‌ تا هه‌تایه‌
ئاااخ ...
پێش ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ فرمێسكا نوقم ببم شتێك بڵێ...

داره‌كان جه‌هلی باپیرانی ئێمه‌ن
به‌ری تاوانیان گرتووه‌
شنه‌ی نه‌سیم وه‌سوه‌سه‌یه‌كه‌ دڵپیسی ده‌بزوێنێ
تریفه‌ی مانگی پاییزیش؛ كفرێكه‌ كه‌ جیهان داده‌گرێ
شتێك بڵێ
پێش ئه‌وەی كه‌ له‌ فرمێسكا نوقم ببم شتێك بڵێ...

هه‌ر مژده‌یه‌ك ده‌ربیجه‌یه‌ به‌ ڕووی تۆڵه‌ و سزاداندا ده‌كرێته‌وه‌
عیشق زه‌رداوی هێڵنجی ناپاكییه‌
و ئاسمان سه‌رپه‌نایه‌كه هه‌تا له‌سه‌ر خاك دانیشی و
بۆ چاره‌ نووسی خۆت بگری
ئاااخ...
پێش ئه‌وه‌ی له‌ فرمێسكا نوقم ببم شتێك بڵێ

هه‌ر چییه‌ك بێ
كانییه‌كان له‌ تابووت هه‌ڵده‌قوڵێن
و‌ تازییه‌دارانی ڕه‌شپۆش ئابڕووی هه‌مووی ئه‌م جیهانه‌ن
ڕووسووری خۆت به‌ ڕووی ئاوێنه‌دا مه‌ده‌ كه‌ ڕوو سپییان موحتاجترن
بێده‌نگ مه‌به‌ له‌ ڕێی خوا پێش ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ فرمێسكا نوقم ببم
له‌ باسی عیشق شتێك بڵێ...


ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
#شاملوو
وەرگێڕان: #ناسر_حیسامی

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔸🔸
شەوان کە مانگ بە هێدی
لە سەمایە

لە سینگی ئاسمانی
مات و مامش٭

تۆ نووستووی و منی
سەرمەستی سەودا

لەشی مانگەشەوێ دەگرم
لە باوش...

مامش: خامۆش و بێدەنگ

#فروغ_فەڕوخزاد
و. #ژیلەمۆ

@tapuynusrawe
Forwarded from عکس نگار
‍ ‌‌‌♨️ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

💫ڕۆژباش هاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ هەینی

☀️ 15ی گەلاوێژی 2716ی کوردی

پێم خۆشە تەماشای قەدت ئەی سەروی خەرامان

جارێ بە کەرەم، سا وەرە ڕابوورە بەلامان

ئەو نەختە خەیاڵاتە کە وا ماوە لە سەرما

بێ میهری ڕووخت، ڕەفعە بە یەک دەفعە لە سەرمان!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا: #زێوەر
#تاپوی_نووسراوە

💯 @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــ

"هەڵوەشاندنەوەی نەخشەکان"

گەرەکمە..
ئەو نەخشانەی بەر دەستتان بگۆڕم
ئیتر با بەس بێ و ..
چیتر بە درۆیان فریومان مەدەن

با جوگرافیاناسانیش ئەو خەیاڵە خۆشە تەڵاق بدەن
نەخشە ڕەنگاوڕەنگەکانی خۆیان لوول بکەن
فڕێی بدەنە سەر ئەو ڕەفە بڵندانەی کەس دەستی نایانگاتێ
وەرن ئەو جادانەی نێوان شارەکانیش وەک فەرشێکی کۆن..
لوول کەن و بیانپێچنەوە

ئەو جادانەی جەنگاوەران بەسەر شەڕگە و سەنگەرەکاندا دابەش دەکەن
بۆچیمانە ئەو باخچە پەژموردانەی عومرێکە قفڵ لە دەرگاکانی دراون
گوڵەکانی دوژمن بە یەکدین

کە باڵندەکانی لە ترسی نیشانەگرتنەوەی
تفەنگ بەدەستەکان
زات ناکەن بنیشنەوە
کە عاشقەکانی ئەوەندە پرزەلێبڕاو و ماندوو بن
تا گەیشتن بە ژێر سێبەری درەختەکان هەر هەموو پیر بن و بمرن

ئیتر بۆچیمانە چیمەن و سپیندار و سەرووە باڵابەرزەکان؟
کە دڵێک نەگا بە دڵێک..
چاوێک بە چاوێک..

ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە کتێبی: #دارشەقەکانی_نیشتمان_و_دواهەمین_ورتەورتی_من

#شێرزاد_حەسەن
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ـــــــــــــــــــــــــــــ

هەموو جیهان بە عەشقی ناکام قاندراوە، ئەو چیا دوورانە پڕە لە عەشقی ناکام، ئەو گوندە فەرامۆشکروا و بچووکانە هەمووی پڕە لە عەشقی ناکام،
هەرچی شارێک یان شارۆچەیەک دێته سەر ڕێگام ، جگە لە عەشقی دەستخەرۆ و بێئامانج ، هیچی دیکەی تیا نییە.

من ئێستا خەباتگێڕێکی ناسراوم بۆ وڵاتەکەم، بەڵام ئەوەتا ئەم نیشتمانە لە عەشقی بێسوود و کوژراو دروست بووە، من هاتوومەتە سەر خەیاڵێکی سەیر،

هاتوومەتە سەر ئەو بڕوایەی کە لە جێگایەکدا هەندێ عەشق ئازاد بکەم، هاتوومەتە سەر ئەو خەیاڵەی پارچە زەویەکی عاسی بکەمە مەڵبەندی هەندێ لەو عاشقانەی کە جێگایەکیان نییە پێکەوە تیا بژین...

ــــــــــــــــــــــــــ

📚لە ڕۆمانی: #ئێوارەی_پەروانە

#بەختیار_عەلی

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#وتەی_جوان

هاردی: بمبوورە، کە پێم وتی گەمژە!

لۆرێل: کێشە نــییـە،

خــۆم کە دەزانـم گـەمژە نـیم !

"یاسای ژیان، یاسای بـاوەڕە"

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
♨️ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"ﺳﺮﻭﺩێک بۆ ئاڵا"

ﻟﻪ خۆﺷﯽ ﯾﺎ ﻟﻪ ﻧﺎﻭ ﺯﯾﻨﺪﺍﻥ ﻭ ﭼﺎڵا
ﻟﻪ ﺷﺎﺩﯼ، ﯾﺎ ﻟﻪ ﮊﯾﻨﯽ ﺳﻪﺧﺖ ﻭ ﺗﺎڵا
ﻟﻪ ﻏﻮﺭﺑﻪﺕ، ﯾﺎ ﻟﻪ ﻧﺎﻭ ﺧﺰﻡ ﻭ ﻟﻪ ﻣﺎڵا

ﻟﻪ ڕۆژ ﻭ ﺣﻪﻭﺗﻪ ﻭ ﮔﺸﺖ ﻣﺎﻧﮓ ﻭ ﺳﺎڵا
ﻫﻪﻣﻮﻭ ﺑﯿﺮﻡ ﺋﻪتۆﯼ، ﺋﻪﯼ ﺧﺎﮎ ﻭ ﺋﺎڵا

ﻟﻪ ﮐﺎﺗﯽ هێرﺷﯽ ﺳﻪﺭ ﺋﺎﻭ ﻭ ﺧﺎﮐﻢ
ﻟﻪ ﮐﺎﺗﯽ ﺧﻮێن ڕﮊﺍﻧﯽ ﺧﻪڵکی ﭘﺎﮐﻢ
ﺑﭽﻪقێنن ﻟﻪﺳﻪﺭ ﺟﻪﺳﺘﻪ ﻭ ﮐﻪﻻﮐﻢ

ﻫﻪﺗﺎ بشنێ ﻟﻪ ﺑﻪﺭﺯﯼ ﻋﻪﺭﺷﯽ ﻭﺍڵا
ﻟﻪوێدا ﺗﯿﺸﮑﯽ ﺑﺎﻭێ ﺧۆرﯼ ﺋﺎڵا

ﻣﻨﺎڵانی ﻭﻩﺗﻪﻥ ﺑﺎ ﺳﻪﺭ ﻫﻪڵێنن
ﻟﻪﮊێر ﺋﺎڵا ﺳﺮﻭﺩﯼ ﮔﻪﻝ ﺑﺨﻮێنن
ﻟﻪ ﭼﻮﺍﺭ ﻻﻭﻩ ﺳﻨﻮوﺭﺍﻥ تێک شکێنن

ﺑﻪﺭﻩﻭ ﺩﻧﯿﺎ ﺑﻪﺭﻥ ﺑﺎﻧﮓ ﻭ ﺳﮑﺎڵا
ﻭﻩﻫﺎﯾﻪ ڕﻩﻣﺰﯼ ﯾﻪﮎ ﺑﻮﻭﻧﺘﺎﻥ ،ﺑﻪ ئاڵا

ﺩﻩﺑﺎ ﺋﻪﺭﺗﻪﺵ ﺩﺭﻭوﺳﺖ ﮐﻪﯾﻦ ﭘڕ ﭼﻪﮎ ﻭ چۆڵ
ﺑﭙﺎرێزین ﻭڵات ﻭ ﺧﺎﮎ ﻭ ﻫﻪﻡ خۆڵ
ﻟﻪ ﺩﻩﺳﺘﯽ ﺩﻭﮊﻣﻨﯽ بێگاﻧﻪ ﻭ ﺯۆڵ

ﺑﮋﯾﻦ پێشمەرگە ﻭ هێزی ﻫﻪﭬﺎڵا
ﺑﻪ ﺑﻮﻭﻧﯽ ئێوە ﺋﻪﻭڕۆ، ﺑﻪﺭﺯﻩ ﺋﺎڵا

ﺑﻪ ﭼﻮﺍﺭ ڕﻩﻧﮕﺖ ﻗﻪﺳﻪﻡ ﺗﺎ ﻣﺎﻭﻩ ﮊﯾﺎﻧﻢ
ﻓﯿﺪﺍﯼ تۆ بێ ﺳﻪﺭ ﻭ ﻣﺎڵ ﻭ ﮔﯿﺎﻧﻢ
ﻧﯿﻬﺎﯾﻪﺕ تۆﯼ ﻫﻪﻣﻮﻭ ﺋﺎﻭﺍﺗﻪﮐﺎﻧﻢ

ﮐﻪ ﻣﺮﺩﻡ ﻭﺍ ﻟﻪ ﺩﻩﻭﺭﯼ ﺑﻪﮊﻥ ﻭ ﺑﺎڵا
ﮐﻔﻦ پێچم ﮐﻪ ﺑﻪﻭ ﭼﻮﺍﺭ ڕﻩﻧﮕﯽ ﺋﺎڵا

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#خاڵە_قازی
#تاپوی_نووسراوە

💯 @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#حەیران

دایکم

هەموو شەوێ

نیگای جوانی دەبڕێتە نێو چاوم و

ماچم دەکا و

بە بزەوە دەڵێت:

له چاو کوڕی من ، وا حەیرانێکی لێ دیارە

بۆ هیچ کچێک ناخوێندرێتەوە

ئەو نازانێ!

تۆ...

لە دایک بووی حەیرانی و

باران تینوەتیت دەشکێنێ

ئەوەش لە چاوی من دیارە

ئاوپرژێن حەیرانی یارە

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#چیاکۆ_زەردەشت
#تاپوی_نووسراوه

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
📢 هاوڕێـــــــــــــــــــــمان بن 🌹

کاناڵەکانی سەر بە لێژنەی #تاپوی_نووسراوە، بۆ پەرەپێدانی #ئاستی_خوێندن لە نووسراوەی کوردی و هەروەها خزمەتێکی بچووک بە زمانی دایکی، داواکارە بۆ چێژ و کەڵک بردن لە گوڵبژێری #جوانترین بابەتە کوردیەکان هاوڕێمان بن.

#لێژنەی_بەڕێوبەری_گرووپ_و_کانانەکانی_تاپوی_نووسراوە

🌹🌹👇👇👇👇🌹🌹
‌‌‌♨️ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

💫ڕۆژباش هاوڕێیان

🗓 ئەمڕۆ شەممە

☀️ 16ی گەلاوێژی 2716ی کوردی


من قەقنەسم...
لە ئەفسانە و لە مێژوودا
ناوم هەیە!
گەر بمکووژن،
هەزاران جار
من خۆڵەمێش ئەکەم
بە هێلانەی هاوار....

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا: #جەلال_مەلەکشا
#تاپوی_نووسراوە


💯 @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

" ئەڵێم دەرچم "

ئەڵێم دەرچم لە دنیادا
بکە ڕەحمێ هەتا ماوم

لە حەڵقەی زوڵفی شێواودا
کەوا گیرۆدەیی داوم

نەماوە هۆش ‌و عەقڵم
ئیختیاریشم ‌لەدەست دەرچوو

بە تیشکی ڕۆژی ڕۆخسارت
سەراپا هەڵ پڕووزاوم

لە تاو دووریت دەروونم
ئاگرێکی تیایە زەردەشتی

هەناسەم بەو گڕە گەرمە
هەر بەو ئاهە سووتاوم

جەفاپیشە! ئەوا مردم
بە زەخمی تیری موژگانت

لە قەبریشدا بە ناوی تۆ
مەلا تەڵقینی داداوم

مەکەن لۆمەم لە دنیادا
کەوا خۆم خستە داوی عەشق

ئەمە فەخرێکە بۆ مەحشەر
لە زومرەی عاشقە ناوم

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#پیرەمێرد
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔸
#جوانترین_ڕستەی_کتێب

عەشق هەموو پیاوە ئاساییەکان دەگۆڕێت بۆ هونەرمەند...

#ئێوارەی_پەروانە
ل.110
#بەختیار_عەلی

@tapuynusrawe
🔶🔸
♨️ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

سەیری ئەم پێنجە، دەوایە
بۆ دڵی کوردی هەژار
ئەفسەر و پێشمەرگە و ئاڵا و
تفەنگ و خواروبار

کورد هەتاکوو خاوەنی
ئەم پێنجە بێ قەد نانەوێ
لاو و خوێنگەرمی و چەک و
فیکرە و سوپاهی بێشمار

دەستی یەکبگرن وەکوو زنجیر
ئەبەد ژێرناکەون
مەنگوڕ و موکری و شلێر و
گەرمیان و کۆهسار

کۆمەڵانـی کـوردەواری ئـەمڕۆ
یەکـیان گرتووە
کاسب و جووتیار و پاڵە،
پیشەساز و خوێندەوار

ــــــــــــــــــــــــــ

مامۆستا #قانع
#تاپوی_نووسراوە

💯 @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸