Study.krd Channel 🇨🇳
1.11K subscribers
67 photos
46 videos
8 files
122 links
Download Telegram
ئاگاداری ⚠️⬇️
ئەو کەسانەی کە تەقدیمی سکۆلەرشیپی مۆفکۆم ئەکەن
ئاگاداری ئەم خاڵە بن
MOFCOM= CSC type A

واتە تۆ ئەتوانی تەقدیمی ٣ (سێ) زانکۆ بکەیت لەیەک کات
زانیاریە کەسییەکانی خۆت داخڵ بکە پاشان:
جۆری A
کۆد: 00010
٣ زانکۆی جیاواز لەهەمان بەش یان نزیک لەیەک و هەمان کۆلێژ
لەناو وێبسایتی CSC
Campuschina.org

Fill the personal information then:

Type A
Agency number: 00010
Choose 3 different universities (same major or related)
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
8❤‍🔥2
لینکی چۆنیەتی پڕکردنەوەی سکۆلەرشیپی حکومەت CSC و MOFCOM
لینکی ڤیدیۆ 👉🏻

ئەم ڤیدیۆیە بۆ تایپی B تۆمارکراوە
لێرە بۆ تایپی A واتە MOFCOM 👇🏻

دوای پڕکردنەوەی زانیارییە کەسییەکان
1-Type A
2-Agency Number: 00010
3-choose 3 universities

Upload the documents
دۆکیومێنتەکان ئەپڵۆدبکە
داونلۆدی فۆڕمەکە بکە و شتەکان بنێرە بۆ کۆنسوڵخانەو وەزارەتی خوێندنی باڵا
That's all 👍🏻
تەیارەیە؟ ✈️

کۆرسی کارگە باوەڕپێکراوەکانی وڵاتی چین 🇨🇳👇🏻
https://t.me/SinoKurd
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
8👍2
وەڵامی چەند پرسیارێک:
١-چاوپێکەوتنی زانکۆکان هەیە یان نا و چۆنە؟

٢-مەرجی زمانی ئینگلیزی

٣-ستەدی پلان چۆن بێ

سەرکەوتووبن
11🔥4👏1
٣ جۆرە باوەکەی CSC

هەر کە ئەکاونتی CSC ئەکەیتەوە
یەکەم لاپەڕە باسی کردووە
Type A manage by Embassy/Government Agency

Agency number by Embassy/Ministry

Review by Embassy/Agency then university

کۆنسوڵخانە و وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاوی ئەکاتەوە
......

Type B Manage by University

Agency number by University

Review by University
لە وێبسایتی زانکۆ کۆدی زانکۆ دائەنرێ
.....

Type C manage by CSC directly

Agency number by CSC

Review by CSC
6❤‍🔥1
ئەوانەی تەقدیم ئەکەن
بەگشتی بۆ سکۆلەرشیپەکانی حکومەتی چین

کۆنسوڵخانە یان سەفارەت پشتگیریت نەکات هەلی وەرگرتنت زۆر قورسە

بۆیە بۆ هەر تایپێکی سکۆلەرشیپ تەقدیم ئەکەی
ئەو خاڵە بزانە
8❤‍🔥1
Study.krd Channel 🇨🇳
٣ جۆرە باوەکەی CSC هەر کە ئەکاونتی CSC ئەکەیتەوە یەکەم لاپەڕە باسی کردووە Type A manage by Embassy/Government Agency Agency number by Embassy/Ministry Review by Embassy/Agency then university کۆنسوڵخانە و وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاوی ئەکاتەوە ......…
زۆر کەس شتەکان بەهەڵە تێگەشتوون

بۆ تایپەکانی سکۆلەرشیپی حکومەت

زانکۆ بڕیار ئەدا لەسەر وەرگرتنی کەیسەکەی تۆ وەک خوێندکار
بەڵام سەرچاوەی سکۆلەرشیپەکە لە حکومەتەوەیە بۆیە تۆ پێویستت بە پشتگیری حکومەت، سەفارەت یان کۆنسوڵخانە هەیە

لەبەرئەوە گەر ئەتەوێت سوودمەند بی لەو سکۆلەرشیپانەی کۆنسوڵخانە یان سەفارەت بڵاوی ئەکاتەوە ئەبێ ئەوان پشتگیریت بکەن

بۆیە گەر ئەزانی کێشەیەک لە ئەپلیکەیشنەکەت هەیە و جۆری سکۆلەرشیپەکەت کۆنسوڵخانە لەئێستایا پشتگیری ناکا، هێشتا کاتت هەیە و دێدلاین کاتی ماوە و ئەوە بکە کە ئەوان پشتگیریت ئەکەن و دوای قسەی ئەوان بکەوە
❤‍🔥3
بۆ سکۆلەرشیپی زانکۆکان
تکایە خۆتان بەدوای وردەکارییەکان بڕۆن
منیش خۆم خوێندن و ئیشم هەیە ناتوانم هەموو وردەکارییەک وەڵام بەمەوە

بۆیە باشترە خۆتان بەدوای شتەکان بڕۆن و ئەوەی منیش بۆم بکرێ لێرەوە باسی ئەکەم

بۆیە تکایە بۆ هەنێ پرسیاری سادە
یان وردەکاری کە تەنها زانکۆ و بەشی Admission ئەیزانێ
نامە بۆ من مەنێرن چونکە منیش کاتم زۆر کەمە و ئەکرێ ئەو وەڵامە وەرنەگری کە خۆت ئەتەوێ

لەم گروپ و کەناڵی تیلیگرامە ئەکرێ هاوکاری یەکتربن بەڵام پارە بە کەس مەدەن و سیقە بە هیچ کۆمپانیا و ئەیجنسیەک مەکەن گەر نەیناسن

وە هەموو شتێکم لێرە 👇🏻👇🏻
ڤیدیۆ و زانیارییەکان
بە بێ بەرامبەر بۆ داناون

سوپاس بۆ تێگەشتن 💐
15🤝1
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دكتۆرا (MOFCOM- CSC) لە وڵاتی چین ڕادەگەیێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستاو فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی زەمالەی خوێندنى ماستەرو دکتۆراى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەم شێوەی خوارەوە:

هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانى چین هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە داواکاری لە ڕێگەی لینکى هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:

https://mega.nz/folder/3F8kyQjL#wTSQQ0qDwMIy6vWHaaSzYA

تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا دەکات.

- مەرج و ڕێنماییەکانى کۆماری چینی میللی بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا:
1. داواکار دەبێت دانیشتوی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
2. داواکار دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ کەمتر بێت و ڕەوشی تەندروستی باش بێت.
3. فەرمانبەرى دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە دوو ساڵ خزمەتیان هەیه‌، هانده‌درێت بۆ پێشكه‌ش كردن بۆ ئه‌م زه‌ماله‌یه‌.

- دوکیومێنتی پێویست بۆ پێشکەش کردن:
بڕوانامەی دەرچون کە پشراست کرابێتەوە لە لایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خالی یەکەم.
بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆ پاکی کە لە لایەن وەزارەتی داد و
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت راستکرابێتەوە.
بروانامەی تەندروستی کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفل و ئایلتس.
دوو نوسراوی (Recommendation) لە لایەن مامۆستایانی زانکۆکەی یا لە شوێنی کار.
پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
سی ڤی و پێرسنەل ستەیتمێنتی داواکار.
هەر دۆکیومێنتێکی تر کە لە پرۆسەی پێشکەش کردن داوا کرابێت.
تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و ئیمێلە (chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn) بکەن.

مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:

١. ماستەر:
● پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
● پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥ )کەمتر نەبێت
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.

دکتۆرا:
● پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامو دەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
● دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠ )کەمتر نەبیت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی کۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی مالپەری سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
3👍2
تێبینی:
1. بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا رۆژی (١٨/٥/٢٠٢٥)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن (maqsood.mohammed@mhe-krg.org):
لە سەرەوە ووشەی (CSC) بنوسرێت ئینجا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی رەوانە بکرێت:
● ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.
● شوێنی کار
● بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر و دكتۆرا لە ...
● كۆپی هه‌موو ئه‌و دۆكۆمێنتانه‌ی به‌كارهێنراوه‌ بۆ پێشكه‌شكردن له‌ یه‌ك PDF
● دوای پێشکەشکردنی لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت شاشەکە سکرین شۆت بکات و وێنەکەی بنێرێت.
● وێنەیەک لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفل یا ئایلتس.
● ئیمێل.
● تەلەفۆن.
2. هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆلەتی خوێندنی پێنادرێت.
3. تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسولخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن:
تەلەفۆن: ٠٧٥١١٣٧٨٤٢٢
ئیمێل: chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn
👍42
MOFCOM CSC Type A

Pre-Admission لێرە ئیشی خۆی ئەکا

هەوڵ بەن لەگەڵ بەشی admission ی زانکۆکان قسەبکەن و داوای پری ئەدمیشن بکەن
👍72
نامەیەکی دەنگی
ئەکرێت بۆ هەمووان سوودی هەبێت
من ئەمەوێت سوودم بۆتان هەبێت و نامەوێت پارەتان لێ وەربگرم

وە کاتیشم زۆر کەمە بەیانیان هەڵەسم کۆمەڵێک پلان دائەنێم بەڵام کاتی خەو تەنها بەشێکی فریاکەوتووم
بۆیە ئەکرێ درەنگ وەڵام بدەمەوە

هەرکەسێکیش هەر سورە لەسەر ئەوەی لەڕێگەی منەوە تەقدیم بکات و پارە بدات بەمن ئەتوانێ دۆکیومێنتەکان ئامادەبکات و بە فایلێکی RAR بۆم بنێرێت

بەڵام ئامانجی من ئەوەیە خۆتان فێربن
سەیری یوتیوب بکەن و لە زیرەکی دەسکردەکان بپرسن
پارە بەکەس مەدەن
16
ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو ناوی خوێندکارانی شکۆلەرشیپی مۆفکۆم دەرچوو

من ئەمساڵ زۆر مەشغوڵ بووم و کاتم نەبوو
بەڵام سەرەڕای ئەوەش
سوپاس بۆ خوا بۆ 4 کەس قبوڵم وەرگرت بێ ئەوەی دینارێکیان لێ وەرگرم

هیوادارم خۆتان سوود لە ڤیدیۆکان و ئەم کەناڵە ببینن باوەڕکەن بەس کاتی بۆ دابنێن خۆتان و شوێنی تر بۆتان تەقدیم بکەن هەر یەک شتە
بگرە خۆتان زیاتر دڵسۆزی خۆتانن

هەر ئەم گروپی تیلیگرامە 👇🏻
https://t.me/studykrdgroup

ئەتوانن پرسیار لە یەکتری بکەن خەڵکی باشی تیایە یارمەتیان بدات
18
شکۆلەرشیپی زانکۆی شنجن بۆ دکتۆرا
باشترین ژینگەی وڵاتی چین 🇨🇳
(هەمان شاری خۆم)

🎓 Program & Scholarship: Shenzhen University offers fully funded PhD programs for international students, covering tuition, accommodation, monthly stipend, and medical insurance.

🗓️ Intake Period: Applications are open for the March 2026 (Spring Semester) intake.

📍 Location: The program is based at Shenzhen University, Guangdong, China.

📅 Application Period: Online applications are accepted from October 10 to November 30, 2025.

Eligibility Requirements: Applicants must be non-Chinese citizens under 40 with a master’s degree, good physical and mental health, and meet language requirements (HSK4/HSK5 for Chinese-taught or English proficiency proof for English-taught programs).

لینکی ڕاستەوخۆی زانکۆ بۆ پڕکردنەوەی شکۆلەرشیپ:
https://lxs.szu.edu.cn/en/info/1112/2893.htm

تێبینی: تکایە خۆتان پڕی بکەنەوە و نامە بۆ من مەنێرن

هەر لە گروپ پرسیارە سەرەتاییەکان بکەن بەڵکو بتوانن یارمەتی یەکتر بدەن
هەروەها بەگشتی شکۆلەرشیپەکانی CSC ئەم کاتانە ئەکرێنەوە بۆ ماستەر و دکتۆرا

سەرکەوتوو بن
2
زانکۆی سەن یات-سن لە گوانگژۆ
Sun Yat-Sen university
پڕۆگرامی ماستەری بۆ ناردووم چونکە من پێشتر ماستەرم لەوێ تەواو کردووە و منیش لێرە شەیری ئەکەم:
پێشەکی پڕۆگرامەکە ماستەری یەک ساڵیە و باشترین زانکۆی هەرێمی گوانگدۆنگە، ئەمان ئەڵێن ئەبێ ئەزموونی ئیشی حکومی و ئیداریت هەبێ بەڵام من کاتی خۆی بێ هیچ ئەزموونێکی حکومی وەرم گرت.

خۆتان ئەتوانن پڕی بکەنەوە و لە وێبسایتەکە ببینن، سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو ئەکرێتەوە, زانیاری زیاتر:

Hello everyone! Our alma mater, Sun Yat-sen University, is preparing for the 2026 intake of its prestigious "Youth of Excellence Scheme of China Program" – a full scholarship Master's program funded by the Chinese Government.

As our most valued ambassadors, we need your help to find outstanding candidates from your networks!

🌟 Program Snapshot:

For Whom: Future global leaders! Non-Chinese citizens under 45, with a Bachelor's degree and 3+ years of professional experience (e.g., public officials, senior managers, university administrators).

Programs: 1-year MPA, taught in English.

Scholarship: Full funding provided by the Chinese Government Scholarship.

🤝 How You Can Help:
Simply share this message with qualified professionals or international organizations in your circle who would be a perfect fit!

📌 Key Links (for 2025, for reference):

Full Details: https://iso.sysu.edu.cn/en/application/scholarship/1417785.htm

(The official 2026 application will open in start of 2026. Stay tuned!)
9
🔥 ئەمشەو 🔥

ان شاء الله هەلی کار لەوڵاتی چین دائەنێین
بێ بەرامبەر 💲🚫

لەکوێ ؟
لێرەوە ⬇️
https://t.me/sinokar
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
10
بۆ بەشداری
سکانی QR کۆدەکە بکەن و فۆڕم پڕبکەنەوە
🔍🔎
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
5
پێتان چۆنە گەر بەشێک لە ئەزموونی خۆم لێرە باس بکەم
هەڵبەت ئەزموونەکانی من پڕە لە پێچ و پەنا و چەند جار خۆم لە لوتکەی ژیان بووم بەگوێرەی بیرکردنەوەی چواردەور بەڵام وازم لەو ژیانە هێناوە و چووم سەرکێشیم کردووە و بە دوو ساڵ نەهاتوومەتەوە تایم بەڵام دوای ئەوە سوپاس بۆ خوای گەورە نەتیجەی باشی هەبووە

جا جار جار ئەزموونی خۆم باس بکەم ئەوەی پەیوەست بێ بە چین و خوێندن لە چین ؟
ئێستا هەنێکی تیایە ئەڵێن نەخێر چونکە جار جار بە هەنێ شت کە سوودی هەمووانی تیابووە لەجەویم داوە بەس من دڵم پاکە هەمووان بە یەک چاو سەیرئەکەم گەردنی ئەوانەش ئازابێ کە هاتن بابەتە بێ بەرامبەرەکانی بەکارهێنا، قبوڵیان بۆ خەڵک وەرگرت بە پارەی زۆر و کۆرس و سیمینار و لایڤیان کردەوە و کاتی منیان بەکارئەهێنا تا فێربن و دواتر ڕەفتاری ناشرین بکەن بەرانبەرم و بێ ئەمەکیش بوون

کە من هاتمە چین خەڵک هەبوو ١٠ ساڵ و ١٥ ساڵ پێش من هاتبووە چین یان لەگەڵ من و تا ئەو ساتەی من قسەم نەکرد کەس بەم شێوازە باسی چین و سکۆلەرشیپەکانی نەکرد و کە من دەستم پێکرد هەمووی دەستی دایە سکۆلەرشیپی چین

بەهەرحاڵ سوپاس بۆ خوا ئەوەی لای من گرنگە زۆرترین کورد بێتە چین جا گرنگی بەوە نادەم کابرا پێ ئەزانێ یان نا گەر بۆ ئەوە بیکەم خەڵکی خۆمان زۆرینەی پێ نازانێ
ئەوەی لای من گرنگە شتێک بکەم سەربەرزبم پێی و جار جار کەسێکی بە ئینساف دوعایەکی بەخێر بۆ خۆم و دایک و باوکم بکات بەسە😀

سەرکەوتوو بن و لەخوارەوە ڕای خۆت بڵێ 👇🏻
15👏3
پێتان چۆنە ئەزموونی خۆم، دەربارەی خوێندن لە چین و دەستکردن بە ماستەر و زمانی چینی و بازرگانی و تا دروستکردنی کۆمپانیای خۆم باس بکەم؟

هەڵبەت بەپێی کات
Anonymous Poll
96%
بەڵێ باسی بکە
4%
نەخێر باسی مەکە
🔥32
⚠️ کەس هەیە لێرە چینی بزانێ ؟ ⚠️
ئەمەوێ کەناڵێکی بێ بەرامبەر بۆ فێربوونی زمانی چینی دابنێین 🇨🇳
چۆن خوێندن لە چین بوو بە ترێند ئێستا زۆرێک ئەیزانن با فێربوونی چینیش زیاتر بەرەوپێش بچێ و بتوانین هۆکارێکی بچووکیش بین بۆ فێربوونی خەڵک

هەلی کارەکان ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر ئەبن و ئەو کەسانەش کە حەزیان بە فێربوونی عیلم و هەوڵدان بۆ فێربوونی زانستی نوێ هەیە شایەنی ئەوەن ڕێگەیان نیشان بدرێت

وەک خۆم ڕەنگە زۆر نەتوانم ڕاستەوخۆ یارمەتیدەر بم، بەڵام گەر کەسێک هەبێ بە خۆبەخشی هاوکارم بێ من سەرچاوەی زمانی چینی بۆ دابین ئەکەم و ئەویش ئەتوانێ بە کەمێک دەسکاری و کورداندن لە کەناڵێکی تیلیگرام بەهاوبەشی دایبنێین

لە ڕابردوو هەوڵم داوە بەڵام هەنێ جار کەسەکە بۆی نەکراوە یان نەیویستووە سوودی هەبێت و ئەو عیلمەی هەیبووە بیبەخشێ بە هەر هۆکارێک بووبێ

بەڵام من ئامانجم سوودی هەموو ئەو کەسانەیە کە ئەهلی فێربوون و عیلمن

جا گەر کەسێک هەبێ و زمانی چینی بزانێ لێرە با پەیوەندیم پێوەبکات
📱📱😀
+8619047168716
منیش سەرچاوەکانی بۆ ئەنێرم

تێبینی: پڕۆژەکە خۆبەخشییە
تا زۆرترین سوود بەیەکتری بگەیەنین 🇨🇳
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
24👏7❤‍🔥3