Chance - Study Abroad
608 subscribers
272 photos
90 videos
4 files
5 links
خوێندن و کار لەدەرەوە
Download Telegram
📢دەتەوێت ببیتە ئەندازیاری پڕۆگرامسازی ئۆتۆمبێل بە خۆڕایی 🤨

♦️وەرە لەگەڵ شانس هەموو شتێک لەسەر ئەم پڕۆگرامە بزانە 😉

♦️پرۆگرامی ماستەر لە ئەندازیاری پڕۆگرامسازی ئۆتۆمبێل پرۆگرامێکی زانستی کۆمپیوتەرە. بوارە زۆر گرنگەکانی بەکارهێنان بۆ ئەم سیستێمانە بریتین لە ئۆتۆمبێل و فڕۆکە بە هەموو جۆرەکانیەوە. دیزاینکردنی ئەم سیستێمانە پێویستی بە لێهاتووی تایبەت هەیە لە بواری ئەندازیاری پڕۆگرامسازی و دیزاینی سیستەم.

♦️پرۆگرامی ماستەر لە ئەندازیاری پڕۆگرامسازی ئۆتۆمبێل لە چوار وەرز پێکهاتووە. کە لەو ماوەدا ئەم مۆدیۆلانە دەخوێنرێن:
(تەکنەلۆژیای پڕۆگرامسازی ئۆتۆمبێل، سیستەمی جێگیرکراو، سیستەمی کاتی ڕاستەقینە و پەیوەندییەکان، زانستی کۆمپیوتەر، لێهاتوویی سەرەکی، سیمیناری توێژینەوە، مەشقی توێژینەوە، تێزی ماستەر)

♦️لە وەرزی سێیەمدا خوێندکار مەشقی فێربوون و ئەزموون پەیداکردنی پێدەکرێت لە یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکان بۆماوەی (١٢) هەفتە.

♦️دەرفەتی کارکردن لە دوای تەواو کردنی ئەم پڕۆگرامە زۆرە، ساڵانە کۆمپانیا و شوێنە تایبەتەکانی بەرهەمێهانی ئۆتۆمبێل بەدوای دەرچووانی ئەم بەشانەدا دەگەڕێن و هەلی کارێکی زۆریان هەیە.

+49 1521 2515241
شاری بەرلین 🇩🇪

وەرە لەگەڵ (شانس) هەموو شتێک بزانە لەسەر بەرلین😉

♦️بەرلین گەورەترین شار و پایتەختی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیایە، بە شاری ڕۆشنبیری و سیاسی و زانست ناسراوە، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی چوار ملیۆن و نیوە، یەک لەسەر سێی شاری بەرلین پێکهاتووە لە دارستان و باخچە و پارک و جۆگە و ڕووبار و دەریاچەکان، بەرلین خاوەنی چەندین زانکۆ و باخچەی ئاژەڵان و مۆزەخانەی بەناوبانگە لە جیهاندا و یەکێکە لە شوێنە بەناوبانگەکان لە جیهاندا کە فیلمی تێدا بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها بە بەرزی کوالێتی ژیان ناسراوە.

♦️لێرەدا چەند هۆکارێک دەخەینەڕوو کە بەرلین هەڵبژاردەیەکی نایابە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت لە ئەڵمانیا🇩🇪 بخوێنن:

🔹کوالێتی بەرزی خوێندن
🔹بوونی چەندین زانکۆی ئاست بەرز
🔹هەبوونی چەندین کولتوری جیاواز
🔹هەبوونی دەرفەتی کارکردن لە کاتی خوێندندا
🔹هەبوونی سروشتێکی ناوازە و سەرنج ڕاکێش

♦️بەرلین یەکێکە لە هەرزانترین شارەکان بۆ خوێندن لە ئەوروپای ڕۆژئاوا، هەروەها هەرزانترە لە شارەکانی تری ئەڵمانیا.

♦️گرنگترین ئەو زانکۆیانەی لە شاری بەرلین هەن:

🔹زانکۆی ئازادی بەرلین
🔹زانکۆی پزیشکی بەرلین
🔹زانکۆی تەکنیکی بەرلین
🔹زانکۆی ئاردەن

♦️هەروەها دەرفەتێکی زۆری کارکردن هەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە شاری بەرلین کاربکەن لەسەرجەم بوارە جیاوازەکان دەرفەتی کارکردن هەیە لەگەڵ موچەی گونجاو.


🔸ئێستا تۆ پێمان بڵێ حەزت بە خوێندن و ژیان هەیە لە بەرلین؟🤔

🔸ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 یاخود داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای کار کردن لە ئەڵمانیا 🇩🇪 و پۆڵەندا 🇵🇱

#study_chances #ئەوروپا #خوێندن #شانس #chance #europe #studyabroad #study #germany #ئەڵمانیا #کوردستان #خوێندنی_خۆڕایی #berlin #بەرلین
📢دەتەوێ بۆ مانگی دووی ئەمساڵ لە ئەوروپا بخوێنیت؟

♦️ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ یە، ئاوا (پۆڵەندا🇵🇱) هەڵبژاردنێکی زۆر باشە.

♦️لەبەر ئەوەی نرخی خوێندن هەرزانە و پێویستی بە ئاێڵتس نییە 😉

♦️ئەوەش لە بیر مەکە ئێستا دەتوانیت لە ڕێگەی ئێمەوە داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ پڕۆگرامی دڵخوازت لە پۆڵەندا😇


#study_chances #chance #شانس #خوێندن #ئەوروپا #پۆڵەندا
❤2👍2
♦️بەراوردی نێوان کەنەدا 🇨🇦 و ئەمریکا 🇺🇸

♦️حەزت بە کامە وڵاتیانە بۆ خوێندن و کارکردن؟🤔

#study_chances #chance #شانس #canada #usa #کەنەدا #ئەمریکا
📢بەبێ ئاێڵس ماستەر بخوێنە 🤨

♦️پرۆگرامی ماستەر لە بایۆلۆجی ڕاهێنان بە خوێندکاران دەکات لە بوارەکانی جینات، بایۆلۆجی ڕووەک، ئیکۆلۆژی، بایۆلۆجی پەرەسەندن و ئاژەڵناسی. خوێندکاران فێری زانیاری تایبەتمەند دەبن لە بایۆلۆجی، و ئیکۆلۆژیا، چۆنیەتی پلاندانان و ئەنجامدانی پڕۆژەی توێژینەوە، کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتا، نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان، پڕۆژەی توێژینەوەی بچووکی خۆیان ئەنجام دەدەن لە ژێر چاودێری پسپۆڕانی ناسراوی جیهانی بایۆلۆجی و ئیکۆلۆژی.

♦️ خوێندکار دەتوانێت دەرفەت و هەلی مەشقکردن لە کۆمپانیایەک یان پەیمانگایەکی توێژینەوە وەربگرێت.

♦️هەلی کارکردن: دەرچووان دەتوانن لە کۆمەڵێک پۆستی بەرفراوان لە تاقیگەی توێژینەوە، دامەزراوە پەروەردەییەکان، نەخۆشخانەکان، کلینیکەکان، دەزگاکانی ژینگە، و کۆمپانیاکانی دەرمان، خۆراک، کشتوکاڵی و کیمیایی هەڵبژێرن.

♦️ گرنگترین وانەکانی ساڵای یەکەم (بایۆماتماتیک، بایۆئینفورماتیک، جینات، بایۆفیزیا، بایۆلۆجی پێکهاتەیی و پێوانە، کیمیای بایۆلۆجی، بایۆلۆجی ڕووەک، ئاژەڵناسی، ئیتۆلۆژی، ئیکۆلۆژی، پاراستنی ژینگە، پەیوەندی زانستی).
📢کێشەکانی خوێندن لە وڵاتانی بیانی چیین؟🤔

♦️وەرە با شانس هەموو کێشەکانت پێبڵێت 😉

♦️لێرەدا گرنگترین و باوترین ئەو کێشانە باس دەکەین کە خوێندکار لە سەرەتای خوێندیدا تووشی دەبێت و پێویستە خۆڕاگر بێت بەرامبەر بە هەموو کێشە و گرفتەکان.

♦️شۆکی کەلتووری:خۆگونجاندن لەگەڵ کلتوورێکی نوێ، نەریتە کۆمەڵایەتییەکان، و ڕۆتینی ڕۆژانە دەکرێت ئاسان نەبێت.

♦️ئەگەر زمانی سەرەکی فێرکردن جیاوازبێت لە زمانی ڕەسەنی خۆت، لەوانەیە ڕووبەڕووی کێشە بیتەوە لە تێگەیشتنی وانەکان و پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوڕێکانت و تەواوکردنی ئەرکەکان.

♦️سیستەمی ئەکادیمی و شێوازەکانی فێرکردن بە شێوەیەکی فراوان لە وڵاتاندا جیاوازە. خۆگونجاندن لەگەڵ شێوازی نوێی فێربوون و هەڵسەنگاندن لەوانەیە کاتی پێبچێت.

♦️بەڕێوەبردنی خەرجییەکان وەک خوێندن، شوێنی نیشتەجێبوون، تێچووی ژیان، و گەشتکردن لەوانەیە سەخت بێت، بەتایبەتی ئەگەر نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گونجاو نەبێت.

♦️گەڕان بەدوای جیاوازییە کولتوورییەکان و بنیاتنانی پەیوەندی لەگەڵ خەڵکی ناوخۆ و تێگەیشتن لە بنەما کۆمەڵایەتییەکان کات و هەوڵ دەخایەنێت.

♦️پەیوەندی کردن بە چاودێری تەندروستی لە وڵاتێکی بیانی، تێگەیشتن لە پرۆسەی پزیشکی، و مامەڵەکردن لەگەڵ بیمەی تەندروستی دەکرێت لە سەرەتادا ئاڵۆز بێت.

♦️گەڕان بەدوای پێداویستییەکانی ڤیزە، نوێکردنەوە، و پابەندبوونە یاساییەکان لەوانەیەئاڵۆزبێ بۆت و کاتی زۆری پێبچێت.

♦️مانەوە لە پەیوەندی لەگەڵ خێزان و هاوڕێکان لە ناوچە جیاوازەکانی کاتدا لەوانەیە قورس بێت و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکان هەبێت.

♦️هاوسەنگیکردنی کارەکانی کۆرس، ئەرکەکان، تاقیکردنەوەکان، و توێژینەوەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەیەکی نوێ دەتوانێت ببێتە هۆی فشار.

♦️خۆگونجاندن لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی چێشتلێنان و دۆزینەوەی خۆراکی ئاشنا دەتوانێت ببێتە کێشە بۆ هەندێک لە قوتابیان.

♦️خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاری لە ژینگەیەکی نوێدا لەوانەیە لە ڕووی دەروونی و هەستییەوە سەخت بێت.

♦️سەرەڕای ئەم کێشانە، زۆرێک لە خوێندکاران پێیان وایە کە دەستکەوتەکانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات زۆر زیاترە لە سەختییەکانی. کۆڵ نەدان و توانای چارەسەرکردنی کێشەکان یارمەتیت دەدات بەسەر ئەم کێشانەدا زاڵ بیت و گەشە بکەیت.

🔸ئێستا تۆ پێمان بڵێ تووشی هیچ کام لەم کێشانە بوویت؟🤔

#study_chances #ئەوروپا #خوێندن #شانس #chance #europe #studyabroad #study #کوردستان #خوێندنی_خۆڕایی
❤1👍1
📢ئایا دەزانی پاسپۆرتی ئیسپانیا🇪🇸لە ئێستادا بەهێزترین پاسپۆرتە لە جیهاندا😎

♦️ئێستا پاسپۆرتی ئیسپانی باشترینە لە کۆی (١٩٩) پاسپۆرتی جیهانی، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (ڤیزا شنگن)، بەهۆی چوونە ژوورەوەی بێ پاسپۆرت بۆ (٤٣) وڵات، و (١٠٦) وڵاتی دیکە کە ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی بێ ڤیزە دەدەن بۆ هاووڵاتیانی ئیسپانی.

♦️جگە لەوەش پاسپۆرتی ئیسپانی ڕێگە بە هەڵگرانی دەدات بچنە ژوورەوە بە مۆڵەتی گەشتکردن (eTA) بۆ (١١) وڵات، لەگەڵ ڤیزە لە کاتی گەیشتنیان بۆ (٣٠) وڵات، و بۆ (١٨) وڵاتی دیکە بە ڤیزەی ئۆنلاین.

♦️ڤیزە پێویستە بۆ هاووڵاتیانی ئیسپانیا بۆ گەشتکردن بۆ تەنها (١٨) وڵات، لە کۆی نزیکەی (٢٠٠) وڵات.

♦️لەم لیستەکدا لە پلەی دووەمدا سەنگافورە و ئەڵمانیا پلەی سێیەم و ئیتاڵیا پلەی چوارەم و فەرەنسا لە پلەی پێنجەمدایە.

♦️دیۆن پلانا، شرۆڤەکاری ڕەوتی گەشتیاری جیهانی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ڕیزبەندی نوێی پاسپۆرتەکان دەڵێت پاسپۆرتەکانی ئەوروپا، بەتایبەتی پاسپۆرتەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و ناوچەی شنگن هەموویان لە سەرەوەی ڕیزبەندیدان .

پێت وایە پاسپۆرتی عێراقی خۆمان لە پلەی چەندەمدایە لە ڕیزبەندیەکەدا؟ 😅
👍1🤩1
📢دەتەوێت لە ئەڵمانیا🇩🇪 ماستەر بخوێنیت بە خۆڕایی 🤔

♦️ئێستا دەرچووانی بەشەکانی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیا دەتوانن ماستەر بخوێنن لە ئەڵمانیا🇩🇪 بە خۆڕایی لە سەرجەم ئەم بەشانەی خوارەوە بۆ مانگی (٢)ی ساڵی نوێ😉

Software Engineering (MSc)
Electrical and Computer Engineering (M Eng)
AI Engineering of Autonomous Systems
Electrical Communication Engineering (MSc)
Computer Science
Artificial Intelligence
Data Science
IT Security (MA)
Computer Science for Digital Media
Information and Communication Technology
Automotive Software Engineering
Artificial Intelligence and Machine Learning
Embedded Systems Design
Human Computer Interaction (HCI)
User Experience Design
Natural Language Processing
Global Software Development

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە وەتسئەپ پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:

+49 1521 2515241

🔹هاوڕێکانت تاگ بکە و لەم دەرفەتە زێرینە ئاگاداریان بکەوە.


#شانس #ئەوروپا #خوێندن #chance #study_chances #europe #germany #ئەڵمانیا #خوێندنی_خۆڕایی #خوێندن
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
حەزتان بە خوێندن هەیە لەم شارە؟ 🤔
♦️پاریس گەورەترین شاری فەڕەنسایە و پایتەختیشە، خاوەنی نازناوی شاری ڕووناکییە، بۆماوەی چەندین سەدە پاریس یەکێک بووە لە شارە گرنگ و سەرنجڕاکێشەکانی جیهان، پاریس ناوەندێکی بازرگانی و ئابووری و سیاسی ڕۆشنبیری گرنگی فەڕەنسایە، ئەم شارە خاوەنی باشترین سیستەمی گواستنەوەی ژێرزەوییە کە پێی دەوترێت میترۆ، ژمارەی دانیشتوانی پاریس زیاتر لە (١٢) میلیۆن کەس.

♦️پاریس خاوەن زیاتر لە ٢٠ زانکۆیە، کە پرۆگرامی جۆراوجۆر لە بوارە جیاوازەکاندا پێشکەش دەکەن، کە ساڵانە خوێندکاران لە سەرانسەری جیهانەوە ڕوو لەو زانکۆیانە دەکەن بۆ خوێندن.

♦️لەبەر ئەم هۆکارانە گرنگە لە پاریس بخوێنیت:

🔹کوالێتی بەرزی خوێندن
🔹کوالێتی بەرزی ژیان
🔹بوونی چەندین زانکۆی ئاست بەرز
🔹هەبوونی کولتوری دەوڵەمەند
🔹فێربوونی چەندین زمان
🔹هەبوونی زۆرترین دەرفەتی کارکردن


♦️گرنگترین ئەو زانکۆیانەی لە شاری پاریس هەن:
🔹زانکۆی سۆربۆن
🔹زانکۆی پاریس
🔹 زانکۆی پاریس دۆفین

♦️پاریس لە ئەوروپادا بە یەکێک لە باشترین شارەکان ناسراوە کە دەرفەتێکی زۆری کارکردنی هەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە شاری پاریس کاربکەن لەسەرجەم بوارە جیاوازەکان.
❤2
درێژەی بابەتەکە لە کۆمێنتی یەکەم بخوێننەوە 👇🏻👇🏻
ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز بێت
📢دەتەوێت لە ئەڵمانیا🇩🇪 ماستەر بخوێنیت بە خۆڕایی 🤔

♦️ئێستا دەرچووانی بەشەکانی ئەندازیاری دەتوانن ماستەر بخوێنن لە ئەڵمانیا🇩🇪 لە سەرجەم ئەم بەشانەی خوارەوە بۆ بەهاری ساڵی نوێ😉

AI Engineering of Autonomous Systems
Applied AI for Digital Production Management, MEng
Chemical and Energy Engineering
Digital Engineering
Electrical and Computer Engineering (M Eng)
Electrical and Microsystems Engineering
Electrical Communication Engineering (MSc)
Electrical Engineering
Global Foresight and Technology Management
Information and Communication Technology MSc
International Automotive Engineering (MEng)
International Master's in Biomedical Engineering (BME)
Biomedical Engineering (MSc)
Master of Science in Environmental Engineering
Applied Geosciences – Applied Mineralogy and Crystallography (AMC)

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە وەتسئەپ پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:

+49 1521 2515241

🔹هاوڕێکانت تاگ بکە و لەم دەرفەتە زێرینە ئاگاداریان بکەوە.

#شانس #ئەوروپا #خوێندن #chance #study_chances #ئەڵمانیا #خوێندنی_خۆڕایی #خوێندن
Chance - Study Abroad pinned «📢وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرفەتى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى #هەنگاریا 🇭🇺بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥ ) ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو وڵاتە (٣٠) دەرفەتى خوێندن (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت.…»
📢بە هەرزانترین نرخ و کەمترین تێچوو لە ئەوروپا بخوێنە!

وەرە با (شانس) هەموو شتێکت پێ بڵێت😉

♦️وڵاتی ڕۆمانیا🇷🇴 وڵاتێکی هەڵکەوتەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپایە، هاوسنوورە لەگەڵ هەر یەکە لە وڵاتانی(ئۆکرانیا، مۆڵدۆڤا، بولگاریا، هەنگاریا، سڕبیا) و دەریای ڕەش ، دانیشتووانی لە نزیکەی (١٩) میلیۆن کەسدایە، ڕۆمانیا دوانزەیەم گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەورووپایە وە شەشەم گەورەترینیش لەناو یەکێتی ئەورووپادا، گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتەکە شاری بوخارێستە.

♦️زۆرێک لە خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان لە بوخارێستی پایتەخت دەخوێنن. بەڵام، بە پێچەوانەی زۆرێک لە وڵاتانی دیکە، خوێندکاران دەتوانن لە شارەکانی دیکەشدا بخوێنن و خاوەن کۆمەڵێک زانکۆی گرنگن.

♦️چی وایکردووە ڕۆمانیا ببێتە شوێنێکی زۆر باش بۆ خوێندن؟

✅ هەرزانترین و کەمترین کرێی خوێندنی هەیە لە هەموو ئەوروپا.
✅ بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی پێویست نییە بۆ خوێندن.
✅ ڕۆمانیا خاوەن کۆمەڵێک زانکۆی ئاست و کوالێتی بەرزە.
✅ هەموو بڕوانامەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانراون.
✅ تێچووی ژیان کە یەکێکە لە گونجاوترینەکان لە هەموو ئەوروپا.
✅ خواردن و داب و نەریت و کەشوهەوای کۆمەڵایەتی هەیە.

♦️بەناوبانگترین زانکۆی ڕۆمانیا لە پایتەختدایە. زانکۆی بوخارێست بە وانەوتنەوە بە کوالێتی بەرز و پرۆگرامە سەرنجڕاکێشەکانی ناسراوە.

♦️ڕۆمانیا نزیکەی (٩٦) زانکۆ و دامەزراوەی خوێندنی باڵای هەیە کە لە سەرانسەری وڵاتدا، ساڵانە بەهۆی زۆری ژمارەی خوێندکاری نێودەوڵەتیەوە چەندین زانکۆی نوێ دەکرێنەوە.

گرنگترین زانکۆکانی ڕۆمانیا:

✅ زانکۆی بوخارێست
✅ زانکۆ بەیبس بۆلیای
✅ زانکۆی ئەلێکساندرۆ ئیۆن کوزا
✅ زانکۆی ترانسیلڤانیا
✅ زانکۆ ستیفان سێل مارێ

♦️ساڵانە نزیکەی (١٠٠) هەزار خوێندکاری نێودەوڵەتی ڕۆمانیا هەڵدەبژێرن بۆ دەستپێکردنی خوێندنی زانکۆ. بە کەمترین کرێی خوێندن کە ساڵانە (٦٠٠) یۆرۆیە، زۆربەیان دەتوانن بە کەمتر لە (٥٠٠) یۆرۆ لە مانگێکدا شوێنی نیشتەجێبوون، ژەمەکان، گواستنەوە و ئینتەرنێتیان دابین بکەن.

♦️بۆ ئەو بوارانەی کە خواستیان زیاترە، ڕەنگە هەندێک کۆرس و پڕۆگرام ساڵانە بگاتە (٣) هەزار یۆرۆ ئەگەر زانکۆکە ناوبانگێکی زۆری هەبێت.

♦️هەروەها کەناراوەکانی ڕۆمانیا خاوەن دیمەن و سروشتێکی ناوازەن کە گەشتیارێکی زۆر ڕوو لەم ناوچانە دەکەن ساڵانە.

♦️وە لەبیری مەکەن ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئێمەوە بگەن بە ڕۆمانیا🥹 ئۆفەری خوێندنتان بۆ وەردەگرین لەسەرجەم بوارە و ئاستەکان😊

♦️ئێستا تۆ پێمان بڵێ حەز بە خوێندن دەکەیت لەم وڵاتە؟🧐

🔸ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 یاخود داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای کار کردن لە ئەڵمانیا 🇩🇪 و پۆڵەندا 🇵🇱

‏#study_chances #ئەوروپا #خوێندن #شانس #chance #europe #خوێندنی_خۆڕایی #ڕۆمانیا #romania
👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەرزانترین وڵاتەکان بۆ خوێندن لە ئەوروپا🇪🇺

حەزت دەکەیت لەکامە وڵات بخوێنیت تۆ؟🤔
🤩1
📢دەتەوێت لە ئەڵمانیا کار بکەیت؟

♦️ئێستا ڤیزای کارکردن بەردەستە 😉

♦️دەتوانن لە ڕێگەی ڤیزای کارکردنەوە بگەن بە ئەڵمانیا و کار بدۆزنەوە، دواتر ئیقامەی کارکردن وەربگرن و بمێننەوە لە ئەڵمانیا 🇩🇪

♦️سەرجەم بەش و پسپۆڕییەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن😍

🔸شانس دەتان گەیەنێت بە ئەڵمانیا و خەونەکانت دەکات بە ڕاستی !

🔸ئەگەر دەتەوێت لە ڕێگەی کارکردنەوە بگەیت بە ئەڵمانیا !

🔸هەر ئێستا پەیوەندیمان پێوەبکەن لە وەتسئەپ:

+49 1521 2515241

🔸ئێستا تۆ پێمان بڵێ نیازی کارکردنت هەیە لە ئەڵمانیا؟

#study_chances #germany #ڤیزای_کارکردن #شانس #ئەڵمانیا
📢ئەڵمانیا🇩🇪 لە چەند هەرێم پێک دێت؟🤔

♦️ئەڵمانیا🇩🇪 وڵاتێکی کۆماری فیدڕاڵییە پێک دێت لە (١٦) ویلایەتی فیدڕاڵی، هەر ولایەتێک خاوەنی کولتوور و تایبەتمەندی تایبەتی خۆیەتی.

♦️ویلایەتەکانی ئەڵمانیا کە پێیان دەوترێت "بوندێسلاندەر". لە قەبارە و ژمارەی دانیشتووان و گرنگی مێژووییدا جیاوازن، ئەمەش ناوی هەر (١٦) ویلایەتەکەیە:

🔸بەرلین
🔸برێمن
🔸هامبۆرگ
🔸مێکلنبورگ فۆرپۆمەرن
🔸براندنبورگ
🔸ساکسۆنیا ئەنھالت
🔸ساکسۆنیا
🔸تویرینگن
🔸باڤاریا
🔸بادن ڤویرتمبێرگ
🔸زارلاند
🔸ڕاینلەند پالاتینات
🔸ھێسن
🔸ڕاینی باکوور وێستفالیا
🔸ساکسۆنیای خواروو
🔸شلێسڤیگ ھۆلشتاین


♦️ئێستا تۆ پێمان بڵێ حەزت بە خوێندن یاخود کارکردن لە کامە هەرێمی ئەڵمانیا🇩🇪 هەیە؟🤔

♦️ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 یاخود داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای کار کردن لە ئەڵمانیا 🇩🇪 و پۆڵەندا 🇵🇱

#study_chances #ئەوروپا #خوێندن #شانس #chance #europe #studyabroad #study #germany #ئەڵمانیا #کوردستان #خوێندنی_خۆڕایی #berlin #بەرلین
📢ئایا دەکرێت زانکۆکەم داشکاندنم بۆ بکات لە نرخی خوێندنەکەم؟

وەرە با (شانس) هەموو شتێکت پێ بڵێت😉

♦️وەڵامەکە بەڵێ یە، دەکرێت بەڵام چۆن !

♦️زۆر لە زانکۆکانی ئەوروپا و بەریتانیا سکۆلارشیپیان هەیە واتە خوێندنی خۆڕایی جا لە وانەیە فوول سکۆلارشیپ بێت یاخود بە ڕێژەیەک بێت، ئەمە چۆن چۆنییە؟😕

♦️کاتێک تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ پڕۆگرامێکی خوێندن لەو زانکۆیە، زانکۆکە خۆی ڕاستەوخۆ سەیری نمرە و مەرجەکانت دەکات بۆ ئەوەی بزانن ئایا تۆ شایستەی هیچ جۆرە سکۆلارشیپێکی یاخود نا، زۆر جار ڕێژەیەک لە پارەکەت بۆ کەمدەکەنەوە چونکە لەگەڵ پێوەرەکانی ئەوان گونجاویت، یاخود هیچ جۆرە سکۆلارشیپێک ناتگرێتەوە.

♦️زۆرینەی زانکۆکانی ئەوروپا بۆ وەرگرتنی سکۆلارشیپ نمرەی بەرز دەکەنە پێوەری وەرگرتنی سکۆلارشیپەکە.

♦️جا ئەگەر تۆ یەکێکی لەو کەسانەی نمرەیەکی بەرزت هەیە ئاوا ئەم هەلەت دەبێت، بەتایبەت لە زانکۆکانی بەریتانیا🇬🇧

🔸ئێستا تۆ پێمان بڵێ ئایا دەتەوێت بخوێنیت لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەوروپا؟🧐

🔸ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 یاخود داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای کار کردن لە ئەڵمانیا 🇩🇪 و پۆڵەندا 🇵🇱
📢دەتەوێت لە ئەڵمانیا 🇩🇪 بەخۆڕایی بخوێنیت؟🤔

وەرە با (شانس) هەموو زانیاریەکت پێبڵێت لەسەر ئەم پڕۆگرامە 😉

♦️بەکالۆریۆس لە بازرگانی نێودەوڵەتی پرۆگرامێکە کە گرنگی بە لایەنە جیهانییەکانی بازرگانی دەدات، خوێندکاران ئامادە دەکات بۆ کارکردن لە بازاڕی نێودەوڵەتیدا.

♦️زانکۆی HTW بەرلین کە گەورەترین زانکۆی زانستە کارپێکراوەکانە لە بەرلین، بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری بازرگانی نێودەوڵەتی (BIB) پێشکەش دەکات.

♦️دەرچووانی ئەم پڕۆگرامە هەلی کارکردنێکی زۆر باشیان دەبێت.

♦️دەتوانم کار بکەم لە کاتی خوێندنی ئەم پڕۆگرامەدا؟🤔

🔹بەڵێ بێگومان دەتوانی، خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆیان هەیە (١٢٠) ڕۆژی تەواو یان (٢٤٠) نیو ڕۆژ لە ساڵێکدا بە ڤیزەی خوێندکار کاربکەن.

🔹ئێستا هەموو شتێکت بە ووردی دەزانیت لەسەر پڕۆگرامەکە 😁 ئادەی پێمان بڵێ دەتەوێت داواکاری پێشکەش بکەیت؟ 🥹

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە وەتسئەپ پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:

+49 1521 2515241

♦️ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 یاخود داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای کار کردن لە ئەڵمانیا 🇩🇪 و پۆڵەندا 🇵🇱
📢بۆچی گرنگە لە پۆڵەندا🇵🇱 بخوێنم؟🤔

وەرە لەگەڵ (شانس) هەموو شتێک بزانە😉

♦️پۆڵەندا وڵاتێکی هەڵکەوتەی ناوەڕاستی ئەوروپایە و دابەش دەبێت بۆ (١٦) هەرێمی کارگێڕی سەربەخۆ، لە ڕووی ڕووبەرەوە یەکێکە لە وڵاتە گەورەکانی ئەوروپا، ڕێژەی دانیشتووانی بە نزیکەیی (٣٩) میلیۆن کەس دەبێت کە بەمەش دەبێتە پێنجەم قەرەباڵغترین وڵاتی ناو یەکێتی ئەوروپا، شاری وارشۆ گەورەترین و پایتەختی وڵاتەکەیە.

♦️پۆڵەندا بەناوبانگە بە کولتوورە دەوڵەمەندەکەی و سروشتە ناوازەکەی، هەروەها وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا شارێکی گەورەی قەرەباڵغە و کلتورییە. پۆڵەندا لە پلەی شەشەمی گەورەترین ئابووری یەکێتی ئەوروپادایە و گەورەترین بۆرسەی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەوروپا هەیە. جگە لە مێژوو و کولتوور و ئابووری دەوڵەمەندەکەی.

♦️لە پۆڵەندا زیاتر لە یەک ملیۆن و (٢٠٠) هەزار خوێندکار دەخوێنن، کە نزیکەی (٣٨٠) زانکۆ هەن لە تەواوی وڵاتدا. ئەوەی لەوەش سەرنجڕاکێشترە زۆربەی پڕۆگرامەکان بە هەردوو زمانی پۆڵەندی و ئینگلیزی پێشکەش دەکرێن، لەسەرووی ئەوەشەوە چەندین زمانی دیکە هەیە کە پڕۆگرام بەو زمانەنە دەوترێتەوە.

♦️پۆڵەندا بەهۆی دامەزراوە ئەکادیمییە پلە باڵاکانیان و زانکۆکانی ساڵانە خوێندکارێکی زۆری نێودەوڵەتی ڕوو لەم وڵاتە دەکەن بەمەبەستی خوێندن.

♦️وڵاتی پۆڵەندا بە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا وڵاتێکی هەرزان و گونجاوە بۆ خوێندن و ژیان.

گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە وامان لێدەکات ئەم وڵاتە بۆ خوێندن هەڵببژێرین:

✅ بەرزی کوالێتی خوێندن
✅ هەرزانی تێچووی ژیان و مانەوە
✅ هەبوونی پڕۆگرامێکی زۆر لەسەرجەم بەش و پسپۆڕییەکان
✅ پێویستی بە بڕوانامەی زمان نییە بۆ خوێندن
✅ وڵاتێکی سەلامەت و بێدەنگە بۆ ژیان
✅ خاوەن کۆمەڵگەیەکی ئەکادیمی نێودەوڵەتی گەورەیە
✅ وڵاتێکی خاوەن مێژووی کولتووری سەرنجڕاکێشە
✅ هەبوونی دەرفەتی کارکردنێکی باش لە دوای خوێندن
✅ هەبوونی چەندین سکۆلارشیپ

♦️گرنگترین زانکۆکانی پۆڵەندا🇵🇱:

✅ زانکۆی وارشۆ
✅زانکۆی جاگیلۆنی لە شاری کراکۆڤ
✅زانکۆی تەکنەلۆجیای وارشۆ
✅زانکۆی ئادەم میکیڤیچ لە شاری پۆزنان
✅زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای AGH لە شاری کراکۆڤ

♦️خوێندن لە پۆڵەندا سوودێکی زۆری هەیە، هەر لە خوێندنی کوالیتی بەرز و خوێندنی گونجاوەوە تا ناسینی و بینی چەندین کلتوری جیاوازی نەتەوەکانی دیکە، هەروەها پۆڵەندا بە هەرزانترین و بەناوبانگترین وڵاتی ئەوروپا دادەنرێت بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

♦️بۆ ئەوانەی بیر لە خوێندن لە ئەوروپا دەکەنەوە، پۆڵەندا بکەن بە یەکێک لە هەڵبژاردەکانتان😎

♦️وە لەبیری مەکەن ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئێمەوە بگەن بە پۆڵەندا🥹 ئۆفەری خوێندنتان بۆ وەردەگرین لەسەرجەم بوارە و ئاستەکان بۆ مانگی (٢)ی ٢٠٢٤😊

♦️ئێستا تۆ پێمان بڵێ حەز بە خوێندن دەکەیت لەم وڵاتە؟🧐

🔸ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 یاخود داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای کار کردن لە ئەڵمانیا 🇩🇪 و پۆڵەندا 🇵🇱

‏#study_chances #ئەوروپا #خوێندن #شانس #chance #europe #خوێندنی_خۆڕایی #پۆڵەندا #poland