Chance - Study Abroad
608 subscribers
272 photos
90 videos
4 files
5 links
خوێندن و کار لەدەرەوە
Download Telegram
📢ئایا سێ بژاردە چییە؟🤨

ئەوە تایبەتە بە خۆمان وەرە با پێت بڵێین چییە 😜

♦️لەبەر ئەوەی هەرگیز ناتوانین ١٠٠% دڵنیابین لە وەرگرتنت لە زانکۆیەک، ئێمە سێ زانکۆ هەڵدەبژێرین بۆت. لە ئەنجامی ئەزموونەکانی پێشترمان هەندێکجار هەموو شتێک بەپێی مەرجەکانی زانکۆیە بەڵام هێشتا شتی چاوەڕوان نەکراو ڕوودەدات.

♦️بۆ نموونە، رەنگە زانکۆ ئاماژەی بە کەمترین نمرەی پەسەندکراو نەکردبێ لە وێبسایتی خۆی، یان ڕەنگە دوای هەڵسەنگاندنی بڕوانامەکەت بڵێ کە ناتوانی ئەم پرۆگرامە بخوێنی. هەندێک جاریش کێشەکە لە کاتی تەقدیمکردنەکەدایە. چەندین ئەگەری تر ئەکرێ هەبن.

♦️لەبەر ئەم هۆکارانە ئێمە پێمان باشە کە ڕەزیلی نەکەین لە کات و پارەدا و دوو بژاردەی ترمان هەبێت. بەم شێوەیە چانسی وەرگرتنت زیاد دەکەین و نادڵنیایی کەم دەکەینەوە.

♦️ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 و بەریتانیا 🇬🇧 یاخود داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای کار کردن لە ئەڵمانیا 🇩🇪 و پۆڵەندا 🇵🇱.

♦️شانس تاکە شانسی تۆیە بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانت😌


#study_chances #شانس #chance #europe #studyabroad #بەریتانیا #خوێندن #ئەوروپا #خوێندنی_خۆڕایی
📢هیچ دەربارەی وڵاتی سلۆڤاکیا🇸🇰 دەزانیت؟

وەرە لەگەڵ شانس هەموو شتێک بزانە 😉

♦️سلۆڤاکیا وڵاتێکی هەڵکەوتەی ناوەڕاستی ئەورووپایە و بە یەکێک لە وڵاتە داخراوەکان ناوبراوە کە هیچ سنوورێکی دەریا و زەریای نییە، دراوەکەی یۆرۆیە و یەکێکە لە (٢٧) ئەندامەکەی یەکێتی ئەورووپا، سنووری وشکانی لەگەڵ (٥) وڵاتی (پۆڵەندا، ئۆکرانیا، نەمسا، چیک و هەنگاریا) دا هەیە، شاری (براتسلاڤا) پایتەخت و گەورەترین شاری سلۆڤاکیایە، ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە (٥.٤) ملیۆن کەسە.

♦️زۆرینەی دانیشتوانی سلۆڤاکیا بە زمانی سلۆڤاکی قسە دەکەن لە دوای ئەویش زمانی هەنگاریی و ئینگلیزی و کۆمەڵێک زمانی دیکە قسەی پێدەکرێت، هەروەها زۆینەی دانیشتووانی وڵاتەکە مەسیحین.

♦️هەروەها سلۆڤاکیا خاوەنی چەندین زانکۆی بەناوبانگە لە بەناوبانگترین زانکۆکانی کە لە پلەکانی پێشەوەی ئەو وڵاتەن:

🔸زانکۆی کۆمنیۆس لە براتسلاڤا
🔸زانکۆی پاڤۆل جۆزێف سافاریک
🔸زانکۆی ژیلینا

🔸ئێستا تۆ پێمان بڵێ حەزت دەکەیت لەم وڵاتە بخوێنیت؟🤔

#study_chances #شانس #chance #europe #studyabroad #بەریتانیا #خوێندن #ئەوروپا #خوێندنی_خۆڕایی #سلۆڤاکیا #slovakia
❤2👍1
📢دەتەوێت بەخۆڕایی لە ئەوروپا 🇪🇺بخوێنیت؟

♦️ئێستا #سکۆلارشیپی هەنگاریا🇭🇺 بەردەستە بۆ خوێندن بەخۆڕایی لەو وڵاتە بۆ ئاستەکانی ماستەر و دکتۆرا.

♦️وڵاتی هەنگاریا بۆ خوێندنی ماستەر مانگانە بڕی نزیکەی (١١٠) یۆرۆ و بۆ خوێندنی دکتۆرا مانگانە بری نزیکەی (٣٦٥ - ٤٧٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە دەدات بەو کەسانی وەردەگیرێن، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.

♦️ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئێمەوە داواکاری پێشکەش بکەن.

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە وەتسئەپ پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:

+49 1521 2515241

🔹هاوڕێکانت تاگ بکە و لەم دەرفەتە زێرینە ئاگاداریان بکەوە.

‏#study_chances #scholarship #هەنگاریا #خوێندن #سکۆلارشیپ #ئەوروپا #خوێندنی_خۆڕایی #زەماڵە #شانس
❤1
📢بۆ چی گرنگە لە کەنەدا بخوێنین؟

وەرە با شانس هەموو شتێکت پێبڵێت😎

♦️وەک دەزانین کەنەدا وڵاتێکە دەکەوێتە کیشوەری ئەمریکای باکوورەوە، بەسەر ڕووبەرێکی فراواندا درێژبۆتەوە کە نزیکەی (٩.٩٨) ملیۆن کیلۆ مەتری چوارگۆشە دەبێت، بەم پێیەش لە پلەی دووەمی وڵاتانی جیهاندایە لە ڕووی ڕووبەرەوە، سنوورەکانی لە باشوورەوە نزیکەی (٨٨٩١) کیلۆمەتری هاوبەشی هەیە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمەش درێژترین سنووریی وشکانییە لە نێوان دوو وڵاتی جیهاندا، پایتەختی کەنەدا ئۆتاوا ـیە، کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە چڕییەکی دانیشتوانی کەمیان هەیە بە بەراورد بە ڕوووبەرەکەی، لەبەر ئەوەی دارستان و ناوچەی تەندرا زۆربەی ڕووبەری زەوییەکانی داپۆشیوە، کەش و هەوای کەنەدا جیاوازی زۆری تێدایە، لەبەر ئەوەی لە باکووردا کەش و هەواکەی جەمسەرییە، بەڵام لە ناوچەکانی باشووردا کەشوهەوایەکی گەرم هەیە.

♦️ئێستا با بێینەوە سەر باسەکەی خۆمان و وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە بۆچی گرنگە لە کەنەدا بخوێنین، کەنەدا یەکێکە لەو شوێنانەی کە زۆرترین داواکاری لەسەرە بۆ خوێندن بۆ خوێندکاران لە هەموو جیهانەوە.

♦️بە کورتی و وردی باسی هۆکارە سەرەکییەکان دەکەین کە بۆچی کەنەدا شوێنێکی جیهانی تەواو و گونجاوە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی:

🔸کوالیتی بەرزی خوێندن: زانکۆ و پەیمانگاکانی کەنەدا بە خوێندنی کوالیتی بەرز و بڕوانامەی دانپێدانراوی جیهانی ناسراون. زۆرێک لە دامەزراوەکان بە بەردەوامی لە ڕیزبەندی سەرەوەی زانکۆکانی جیهاندان.

🔸هەلی کار: کەنەدا دەرفەت بۆ خوێندکاران دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی لە ماوەی خوێندندا بە شێوەی پارت-تایم کاربکەن و ئیقامەی کارکردن لە دوای دەرچوون بەدەستبهێنن.

🔸کوالیتی ژیان: کەنەدا بە کوالیتی بەرزی ژیان و سەلامەتی و پێشوازیکردن لە پەنابەر و خوێندکاران ناسراوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە شوێنێکی ئاسوودە بۆ خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان بۆ ژیان و خوێندن.

🔸جوانی سروشتی: کەنەدا بە سروشتە ناوازە و سەرنجڕاکێشەکەی بەناوبانگە کە دیمەنێکی تەواو جیاوازییان هەیە لە سەرجەم وڵاتانی دیکە.

🔸زمان: کەنەدا وڵاتێکە کە دوو زمانی فەرمی هەیە ئەوانیش (ئینگلیزی و فەرەنسی)یە.

🔸هەبوونی کولتوری جیاواز: کەنەدا وڵاتێکی فرە کولتورییە، ژینگەیەکی لە بار و گونجاوی هەیە تایبەت بە خوێندکاران لە هەموو نەتەوە و کولتورە جیاوازەکانی جیهان کە دەتوانن پێکەوە ئەزموونی کولتوری یەک بکەن.

♦️ئەمانە کۆمەڵێک هۆکاری گرنگ و سەرەکی بوون کە باسمان کردن بێگومان چەندین هۆکاری دیکە هەیە بۆ ئەوەی کەنەدا هەڵببژێرین و بخوێنیت لەو وڵاتە.

♦️ئێستا (شانس) ئۆفەری خوێندنتان بۆ وەردەگرێت لە کەنەدا لەگەڵ سەرجەم ڕێکارە یاساییەکانی وەرگرتنی ڤیزا و سەرجەم کارەکان.

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە وەتسئەپ پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:

+49 1521 2515241

🔹ئێستا تۆ پێمان بڵێ حەزت بە خوێندن هەیە لەم وڵاتە؟🤔

‏#study_chances #کەنەدا #خوێندن #سکۆلارشیپ #ئەوروپا #خوێندنی_خۆڕایی #زەماڵە #شانس #canada #کوردستان
👍1
📢دەتەوێت لە ئەڵمانیا 🇩🇪 بخوێنیت بە خۆڕایی بۆ مانگی دوو؟🤔

♦️ ئێستا پرۆگرامی بازرگانی نێودەوڵەتی ((MIB) International Business) بەردەستە، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

🔶 زانیاری لەسەر پرۆگرامەکە:

🔸وڵات: ئەڵمانیا 🇩🇪
🔸ئاست: ماستەر
🔸نرخی خوێندن: بە خۆراییە
🔸زمان: ئینگلیزی
🔸ماوەی خوێندن: ١.٥ ساڵ (٣ سیمستەر)
🔸جۆر: فول تایم
🔸زانکۆ: HTW Berlin
🔸دوا کات بۆ پێشکەشکردن: ١٥-١٢-٢٠٢٣

🔹دەتەوێت داواکاری پێشکەش بکەیت؟

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە وەتسئەپ پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:

+49 1521 2515241

🔹هاوڕێکانت تاگ بکە و لەم دەرفەتە زێرینە ئاگاداریان بکەوە.

♦️ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 یاخود داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای کار کردن لە ئەڵمانیا 🇩🇪 و پۆڵەندا 🇵🇱

♦️شانس تاکە شانسی تۆیە بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانت😌

#study_chances #ئەوروپا #خوێندن #شانس #chance #europe #studyabroad #study #germany #ئەڵمانیا #کوردستان #خوێندنی_خۆڕایی
👍2
📢گرنگی وێب سایتی زانکۆ چییە؟🤔

وەرە پێت بڵێین بۆچی گرنگە 😉

♦️کاتێک لە زانکۆیەک وەگیرای یەکەم شت کە بیکەی ئەوەیە خۆت ئاشنا بکەیت بە وێبسایتی زانکۆ. چی هەواڵ و زانیاری و خزمەتگوزاری زانکۆ هەیە لە وێبسایتەکانیان بڵاو دەکرێتەوە بەڵام بەگشتی وێبسایتی زانکۆ ئاڵۆزە و پێکهاتووە لە هەزاران پەیج. ئەمە ئێشی چەند سەعاتێک نییە بەڵکو ئێشی هەفتەیە تا بتوانی بە باشی لە وێبسایتەکە تێببگەیت و بزانێ ئەبێ چی لە کوێدا بدۆزیتەوە.

♦️هەروەها دەتوانیت ئاگاداری سەرجەم وانەکان بیت کە لە ماوەی خوێندنەکەتدا دەیخوێنیت، و ئاگاداری سەرجەم بابەتە گرنگەکان بیت زۆر جار پێش ئەوەی قبوڵی خوێندنەکە وەربگریت زانیاری تەواو لەسەر پڕۆگرامەکە و وانەکان وەربگریت لەگەڵ داهاتووی بەشەکەت.

♦️زانکۆکان چەندین دەرفەتی ڕاهێنان و سکۆلارشیپیان هەیە بۆ پرۆژەی جیاجیا، ئەم تایبەتە بە خوێندکارانی خۆیان. دەکرێ بە خوێندەوە و فۆلۆو ئەپی بەردەوام چانسی باشت دەست بکەوێت. یەکێک لەو خوێدنکارانەی کە کارمان بۆکردووە و ئێستە لە ئەوروپایە، بەمجۆرە توانی سکۆلارشیپێک بەدەستبهێنێت کە خوێندنەکەی بکەوێتە بەلاش.
❤1
📢دەتەوێت لە ئەڵمانیا 🇩🇪 ماستەر لە بازرگانی نێودەوڵەتی بخوێنیت بە خۆڕایی بۆ مانگی دوو؟🤔

وەرە با (شانس) هەموو زانیاریەکت پێبڵێت لەسەر ئەم پڕۆگرامە 😉

♦️ماستەر لە بازرگانی نێودەوڵەتی پرۆگرامێکە کە گرنگی بە لایەنە جیهانییەکانی بازرگانی دەدات، خوێندکاران ئامادە دەکات بۆ کارکردن لە بازاڕی نێودەوڵەتیدا.

♦️زانکۆی HTW بەرلین کە گەورەترین زانکۆی زانستە کارپێکراوەکانە لە بەرلین، بڕوانامەی ماستەر لە بواری بازرگانی نێودەوڵەتی (MIB) پێشکەش دەکات.

♦️دەرچووانی ئەم پڕۆگرامە هەلی کارکردنێکی زۆر باشیان دەبێت، هەروەها مۆدیولەکان کە لەم پڕۆگرامەدا دەخوێنرێن بریتین لە:

🔹دارایی
🔹ژمێریاری
🔹یاسای بازرگانی
🔹بەبازاڕکردن
🔹بەڕێوەبردنی بڕۆژە و گۆڕانکاری

♦️دەتوامم کار بکەم لە کاتی خوێندنی ئەم پڕۆگرامەدا؟🤔

🔹بەڵێ بێگومان دەتوانی، خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆیان هەیە (١٢٠) ڕۆژی تەواو یان (٢٤٠) نیو ڕۆژ لە ساڵێکدا بە ڤیزەی خوێندکار کاربکەن.

🔹ئێستا هەموو شتێکت بە ووردی دەزانیت لەسەر پڕۆگرامەکە 😁 ئادەی پێمان بڵێ دەتەوێت داواکاری پێشکەش بکەیت؟ 🥹

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە وەتسئەپ پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:

+49 1521 2515241
📢دەتەوێت لە هەنگاریا🇭🇺 بخوێنیت بە خۆڕایی 😉

♦️مەرجە گشتیەکانی وەرگرتن:

🔻پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت

🔻پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت

🔻خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزییە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێت کە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE )

🔺تێبینی: دەتوانین بڕوانامەی زمان دواتر پێشکەشی زانکۆکە بکەن، واتە ئێستاش بڕوانامەتان نەبێت ئاساییە.

🟢 کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا، بۆ خوێندنی ماستەر مانگانە بری نزیکەی (١١٠) یۆرۆ و بۆ خوێندنی دکتۆرا مانگانە بری نزیکەی (٣٦٥ - ٤٧٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت، بەلام کرێی فڕۆکەی بۆ دابین ناکرێت.

♦️ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئێمەوە داواکاری پێشکەش بکەن، ئەگەر کێشەی مەرجەکانتان نییە.
📢دەتەوێت ببیتە ئەندازیاری پڕۆگرامسازی ئۆتۆمبێل بە خۆڕایی 🤨

♦️وەرە لەگەڵ شانس هەموو شتێک لەسەر ئەم پڕۆگرامە بزانە 😉

♦️پرۆگرامی ماستەر لە ئەندازیاری پڕۆگرامسازی ئۆتۆمبێل پرۆگرامێکی زانستی کۆمپیوتەرە. بوارە زۆر گرنگەکانی بەکارهێنان بۆ ئەم سیستێمانە بریتین لە ئۆتۆمبێل و فڕۆکە بە هەموو جۆرەکانیەوە. دیزاینکردنی ئەم سیستێمانە پێویستی بە لێهاتووی تایبەت هەیە لە بواری ئەندازیاری پڕۆگرامسازی و دیزاینی سیستەم.

♦️پرۆگرامی ماستەر لە ئەندازیاری پڕۆگرامسازی ئۆتۆمبێل لە چوار وەرز پێکهاتووە. کە لەو ماوەدا ئەم مۆدیۆلانە دەخوێنرێن:
(تەکنەلۆژیای پڕۆگرامسازی ئۆتۆمبێل، سیستەمی جێگیرکراو، سیستەمی کاتی ڕاستەقینە و پەیوەندییەکان، زانستی کۆمپیوتەر، لێهاتوویی سەرەکی، سیمیناری توێژینەوە، مەشقی توێژینەوە، تێزی ماستەر)

♦️لە وەرزی سێیەمدا خوێندکار مەشقی فێربوون و ئەزموون پەیداکردنی پێدەکرێت لە یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکان بۆماوەی (١٢) هەفتە.

♦️دەرفەتی کارکردن لە دوای تەواو کردنی ئەم پڕۆگرامە زۆرە، ساڵانە کۆمپانیا و شوێنە تایبەتەکانی بەرهەمێهانی ئۆتۆمبێل بەدوای دەرچووانی ئەم بەشانەدا دەگەڕێن و هەلی کارێکی زۆریان هەیە.

+49 1521 2515241
شاری بەرلین 🇩🇪

وەرە لەگەڵ (شانس) هەموو شتێک بزانە لەسەر بەرلین😉

♦️بەرلین گەورەترین شار و پایتەختی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیایە، بە شاری ڕۆشنبیری و سیاسی و زانست ناسراوە، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی چوار ملیۆن و نیوە، یەک لەسەر سێی شاری بەرلین پێکهاتووە لە دارستان و باخچە و پارک و جۆگە و ڕووبار و دەریاچەکان، بەرلین خاوەنی چەندین زانکۆ و باخچەی ئاژەڵان و مۆزەخانەی بەناوبانگە لە جیهاندا و یەکێکە لە شوێنە بەناوبانگەکان لە جیهاندا کە فیلمی تێدا بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها بە بەرزی کوالێتی ژیان ناسراوە.

♦️لێرەدا چەند هۆکارێک دەخەینەڕوو کە بەرلین هەڵبژاردەیەکی نایابە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت لە ئەڵمانیا🇩🇪 بخوێنن:

🔹کوالێتی بەرزی خوێندن
🔹بوونی چەندین زانکۆی ئاست بەرز
🔹هەبوونی چەندین کولتوری جیاواز
🔹هەبوونی دەرفەتی کارکردن لە کاتی خوێندندا
🔹هەبوونی سروشتێکی ناوازە و سەرنج ڕاکێش

♦️بەرلین یەکێکە لە هەرزانترین شارەکان بۆ خوێندن لە ئەوروپای ڕۆژئاوا، هەروەها هەرزانترە لە شارەکانی تری ئەڵمانیا.

♦️گرنگترین ئەو زانکۆیانەی لە شاری بەرلین هەن:

🔹زانکۆی ئازادی بەرلین
🔹زانکۆی پزیشکی بەرلین
🔹زانکۆی تەکنیکی بەرلین
🔹زانکۆی ئاردەن

♦️هەروەها دەرفەتێکی زۆری کارکردن هەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە شاری بەرلین کاربکەن لەسەرجەم بوارە جیاوازەکان دەرفەتی کارکردن هەیە لەگەڵ موچەی گونجاو.


🔸ئێستا تۆ پێمان بڵێ حەزت بە خوێندن و ژیان هەیە لە بەرلین؟🤔

🔸ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 یاخود داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای کار کردن لە ئەڵمانیا 🇩🇪 و پۆڵەندا 🇵🇱

#study_chances #ئەوروپا #خوێندن #شانس #chance #europe #studyabroad #study #germany #ئەڵمانیا #کوردستان #خوێندنی_خۆڕایی #berlin #بەرلین
📢دەتەوێ بۆ مانگی دووی ئەمساڵ لە ئەوروپا بخوێنیت؟

♦️ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ یە، ئاوا (پۆڵەندا🇵🇱) هەڵبژاردنێکی زۆر باشە.

♦️لەبەر ئەوەی نرخی خوێندن هەرزانە و پێویستی بە ئاێڵتس نییە 😉

♦️ئەوەش لە بیر مەکە ئێستا دەتوانیت لە ڕێگەی ئێمەوە داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ پڕۆگرامی دڵخوازت لە پۆڵەندا😇


#study_chances #chance #شانس #خوێندن #ئەوروپا #پۆڵەندا
❤2👍2
♦️بەراوردی نێوان کەنەدا 🇨🇦 و ئەمریکا 🇺🇸

♦️حەزت بە کامە وڵاتیانە بۆ خوێندن و کارکردن؟🤔

#study_chances #chance #شانس #canada #usa #کەنەدا #ئەمریکا
📢بەبێ ئاێڵس ماستەر بخوێنە 🤨

♦️پرۆگرامی ماستەر لە بایۆلۆجی ڕاهێنان بە خوێندکاران دەکات لە بوارەکانی جینات، بایۆلۆجی ڕووەک، ئیکۆلۆژی، بایۆلۆجی پەرەسەندن و ئاژەڵناسی. خوێندکاران فێری زانیاری تایبەتمەند دەبن لە بایۆلۆجی، و ئیکۆلۆژیا، چۆنیەتی پلاندانان و ئەنجامدانی پڕۆژەی توێژینەوە، کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتا، نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان، پڕۆژەی توێژینەوەی بچووکی خۆیان ئەنجام دەدەن لە ژێر چاودێری پسپۆڕانی ناسراوی جیهانی بایۆلۆجی و ئیکۆلۆژی.

♦️ خوێندکار دەتوانێت دەرفەت و هەلی مەشقکردن لە کۆمپانیایەک یان پەیمانگایەکی توێژینەوە وەربگرێت.

♦️هەلی کارکردن: دەرچووان دەتوانن لە کۆمەڵێک پۆستی بەرفراوان لە تاقیگەی توێژینەوە، دامەزراوە پەروەردەییەکان، نەخۆشخانەکان، کلینیکەکان، دەزگاکانی ژینگە، و کۆمپانیاکانی دەرمان، خۆراک، کشتوکاڵی و کیمیایی هەڵبژێرن.

♦️ گرنگترین وانەکانی ساڵای یەکەم (بایۆماتماتیک، بایۆئینفورماتیک، جینات، بایۆفیزیا، بایۆلۆجی پێکهاتەیی و پێوانە، کیمیای بایۆلۆجی، بایۆلۆجی ڕووەک، ئاژەڵناسی، ئیتۆلۆژی، ئیکۆلۆژی، پاراستنی ژینگە، پەیوەندی زانستی).
📢کێشەکانی خوێندن لە وڵاتانی بیانی چیین؟🤔

♦️وەرە با شانس هەموو کێشەکانت پێبڵێت 😉

♦️لێرەدا گرنگترین و باوترین ئەو کێشانە باس دەکەین کە خوێندکار لە سەرەتای خوێندیدا تووشی دەبێت و پێویستە خۆڕاگر بێت بەرامبەر بە هەموو کێشە و گرفتەکان.

♦️شۆکی کەلتووری:خۆگونجاندن لەگەڵ کلتوورێکی نوێ، نەریتە کۆمەڵایەتییەکان، و ڕۆتینی ڕۆژانە دەکرێت ئاسان نەبێت.

♦️ئەگەر زمانی سەرەکی فێرکردن جیاوازبێت لە زمانی ڕەسەنی خۆت، لەوانەیە ڕووبەڕووی کێشە بیتەوە لە تێگەیشتنی وانەکان و پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوڕێکانت و تەواوکردنی ئەرکەکان.

♦️سیستەمی ئەکادیمی و شێوازەکانی فێرکردن بە شێوەیەکی فراوان لە وڵاتاندا جیاوازە. خۆگونجاندن لەگەڵ شێوازی نوێی فێربوون و هەڵسەنگاندن لەوانەیە کاتی پێبچێت.

♦️بەڕێوەبردنی خەرجییەکان وەک خوێندن، شوێنی نیشتەجێبوون، تێچووی ژیان، و گەشتکردن لەوانەیە سەخت بێت، بەتایبەتی ئەگەر نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گونجاو نەبێت.

♦️گەڕان بەدوای جیاوازییە کولتوورییەکان و بنیاتنانی پەیوەندی لەگەڵ خەڵکی ناوخۆ و تێگەیشتن لە بنەما کۆمەڵایەتییەکان کات و هەوڵ دەخایەنێت.

♦️پەیوەندی کردن بە چاودێری تەندروستی لە وڵاتێکی بیانی، تێگەیشتن لە پرۆسەی پزیشکی، و مامەڵەکردن لەگەڵ بیمەی تەندروستی دەکرێت لە سەرەتادا ئاڵۆز بێت.

♦️گەڕان بەدوای پێداویستییەکانی ڤیزە، نوێکردنەوە، و پابەندبوونە یاساییەکان لەوانەیەئاڵۆزبێ بۆت و کاتی زۆری پێبچێت.

♦️مانەوە لە پەیوەندی لەگەڵ خێزان و هاوڕێکان لە ناوچە جیاوازەکانی کاتدا لەوانەیە قورس بێت و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکان هەبێت.

♦️هاوسەنگیکردنی کارەکانی کۆرس، ئەرکەکان، تاقیکردنەوەکان، و توێژینەوەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەیەکی نوێ دەتوانێت ببێتە هۆی فشار.

♦️خۆگونجاندن لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی چێشتلێنان و دۆزینەوەی خۆراکی ئاشنا دەتوانێت ببێتە کێشە بۆ هەندێک لە قوتابیان.

♦️خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاری لە ژینگەیەکی نوێدا لەوانەیە لە ڕووی دەروونی و هەستییەوە سەخت بێت.

♦️سەرەڕای ئەم کێشانە، زۆرێک لە خوێندکاران پێیان وایە کە دەستکەوتەکانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات زۆر زیاترە لە سەختییەکانی. کۆڵ نەدان و توانای چارەسەرکردنی کێشەکان یارمەتیت دەدات بەسەر ئەم کێشانەدا زاڵ بیت و گەشە بکەیت.

🔸ئێستا تۆ پێمان بڵێ تووشی هیچ کام لەم کێشانە بوویت؟🤔

#study_chances #ئەوروپا #خوێندن #شانس #chance #europe #studyabroad #study #کوردستان #خوێندنی_خۆڕایی
❤1👍1
📢ئایا دەزانی پاسپۆرتی ئیسپانیا🇪🇸لە ئێستادا بەهێزترین پاسپۆرتە لە جیهاندا😎

♦️ئێستا پاسپۆرتی ئیسپانی باشترینە لە کۆی (١٩٩) پاسپۆرتی جیهانی، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (ڤیزا شنگن)، بەهۆی چوونە ژوورەوەی بێ پاسپۆرت بۆ (٤٣) وڵات، و (١٠٦) وڵاتی دیکە کە ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی بێ ڤیزە دەدەن بۆ هاووڵاتیانی ئیسپانی.

♦️جگە لەوەش پاسپۆرتی ئیسپانی ڕێگە بە هەڵگرانی دەدات بچنە ژوورەوە بە مۆڵەتی گەشتکردن (eTA) بۆ (١١) وڵات، لەگەڵ ڤیزە لە کاتی گەیشتنیان بۆ (٣٠) وڵات، و بۆ (١٨) وڵاتی دیکە بە ڤیزەی ئۆنلاین.

♦️ڤیزە پێویستە بۆ هاووڵاتیانی ئیسپانیا بۆ گەشتکردن بۆ تەنها (١٨) وڵات، لە کۆی نزیکەی (٢٠٠) وڵات.

♦️لەم لیستەکدا لە پلەی دووەمدا سەنگافورە و ئەڵمانیا پلەی سێیەم و ئیتاڵیا پلەی چوارەم و فەرەنسا لە پلەی پێنجەمدایە.

♦️دیۆن پلانا، شرۆڤەکاری ڕەوتی گەشتیاری جیهانی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ڕیزبەندی نوێی پاسپۆرتەکان دەڵێت پاسپۆرتەکانی ئەوروپا، بەتایبەتی پاسپۆرتەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و ناوچەی شنگن هەموویان لە سەرەوەی ڕیزبەندیدان .

پێت وایە پاسپۆرتی عێراقی خۆمان لە پلەی چەندەمدایە لە ڕیزبەندیەکەدا؟ 😅
👍1🤩1
📢دەتەوێت لە ئەڵمانیا🇩🇪 ماستەر بخوێنیت بە خۆڕایی 🤔

♦️ئێستا دەرچووانی بەشەکانی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیا دەتوانن ماستەر بخوێنن لە ئەڵمانیا🇩🇪 بە خۆڕایی لە سەرجەم ئەم بەشانەی خوارەوە بۆ مانگی (٢)ی ساڵی نوێ😉

Software Engineering (MSc)
Electrical and Computer Engineering (M Eng)
AI Engineering of Autonomous Systems
Electrical Communication Engineering (MSc)
Computer Science
Artificial Intelligence
Data Science
IT Security (MA)
Computer Science for Digital Media
Information and Communication Technology
Automotive Software Engineering
Artificial Intelligence and Machine Learning
Embedded Systems Design
Human Computer Interaction (HCI)
User Experience Design
Natural Language Processing
Global Software Development

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە وەتسئەپ پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:

+49 1521 2515241

🔹هاوڕێکانت تاگ بکە و لەم دەرفەتە زێرینە ئاگاداریان بکەوە.


#شانس #ئەوروپا #خوێندن #chance #study_chances #europe #germany #ئەڵمانیا #خوێندنی_خۆڕایی #خوێندن
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
حەزتان بە خوێندن هەیە لەم شارە؟ 🤔
♦️پاریس گەورەترین شاری فەڕەنسایە و پایتەختیشە، خاوەنی نازناوی شاری ڕووناکییە، بۆماوەی چەندین سەدە پاریس یەکێک بووە لە شارە گرنگ و سەرنجڕاکێشەکانی جیهان، پاریس ناوەندێکی بازرگانی و ئابووری و سیاسی ڕۆشنبیری گرنگی فەڕەنسایە، ئەم شارە خاوەنی باشترین سیستەمی گواستنەوەی ژێرزەوییە کە پێی دەوترێت میترۆ، ژمارەی دانیشتوانی پاریس زیاتر لە (١٢) میلیۆن کەس.

♦️پاریس خاوەن زیاتر لە ٢٠ زانکۆیە، کە پرۆگرامی جۆراوجۆر لە بوارە جیاوازەکاندا پێشکەش دەکەن، کە ساڵانە خوێندکاران لە سەرانسەری جیهانەوە ڕوو لەو زانکۆیانە دەکەن بۆ خوێندن.

♦️لەبەر ئەم هۆکارانە گرنگە لە پاریس بخوێنیت:

🔹کوالێتی بەرزی خوێندن
🔹کوالێتی بەرزی ژیان
🔹بوونی چەندین زانکۆی ئاست بەرز
🔹هەبوونی کولتوری دەوڵەمەند
🔹فێربوونی چەندین زمان
🔹هەبوونی زۆرترین دەرفەتی کارکردن


♦️گرنگترین ئەو زانکۆیانەی لە شاری پاریس هەن:
🔹زانکۆی سۆربۆن
🔹زانکۆی پاریس
🔹 زانکۆی پاریس دۆفین

♦️پاریس لە ئەوروپادا بە یەکێک لە باشترین شارەکان ناسراوە کە دەرفەتێکی زۆری کارکردنی هەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە شاری پاریس کاربکەن لەسەرجەم بوارە جیاوازەکان.
❤2
درێژەی بابەتەکە لە کۆمێنتی یەکەم بخوێننەوە 👇🏻👇🏻
ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز بێت
📢دەتەوێت لە ئەڵمانیا🇩🇪 ماستەر بخوێنیت بە خۆڕایی 🤔

♦️ئێستا دەرچووانی بەشەکانی ئەندازیاری دەتوانن ماستەر بخوێنن لە ئەڵمانیا🇩🇪 لە سەرجەم ئەم بەشانەی خوارەوە بۆ بەهاری ساڵی نوێ😉

AI Engineering of Autonomous Systems
Applied AI for Digital Production Management, MEng
Chemical and Energy Engineering
Digital Engineering
Electrical and Computer Engineering (M Eng)
Electrical and Microsystems Engineering
Electrical Communication Engineering (MSc)
Electrical Engineering
Global Foresight and Technology Management
Information and Communication Technology MSc
International Automotive Engineering (MEng)
International Master's in Biomedical Engineering (BME)
Biomedical Engineering (MSc)
Master of Science in Environmental Engineering
Applied Geosciences – Applied Mineralogy and Crystallography (AMC)

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە وەتسئەپ پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:

+49 1521 2515241

🔹هاوڕێکانت تاگ بکە و لەم دەرفەتە زێرینە ئاگاداریان بکەوە.

#شانس #ئەوروپا #خوێندن #chance #study_chances #ئەڵمانیا #خوێندنی_خۆڕایی #خوێندن