Chance - Study Abroad
608 subscribers
272 photos
90 videos
4 files
5 links
خوێندن و کار لەدەرەوە
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاك ڕاستی لە دەریاچەی کۆمۆوە دەرکەوتەوە

دەریاچە کۆمۆ، بە ناوبانگە بە سروشتە سەنجڕاکێشەکەی و گوندی نزیک دەریاچە و ڤێلا مێژووییەکانی ناسراوە. 46 کیلۆمەتر درێژە و بە چیای ئەلپی دەورەدراوە و قوڵی دەریاچەکە 420 مەترە. شوێنێکی یەکجار گەشتیارییە و ساڵانە گەشتیارێکی یەکجار زۆر ڕووی تێدەکات.

#Lake_Como #Italy #Study_Chances #with_rasti
❤3👍1
📜 پرۆگرامی زەمالەی دادوەری ٢٠٢٥ لە ئەمریکا – بە تەواوی پارەت بۆ دابین دەکرێت

پرۆگرامێکی بەناوبانگە ئامانجیان دادوەرەکانە لە سەرانسەری جیهان. بۆ بەرزکردنەوەی سەروەری یاسا لەلایەن سەرکردایەتی دادوەرانی جیهانییەوە داڕێژراوە.

🌍 مەبەست لە بەرنامەکە: بەرەوپێشبردنی توانای دادوەری و ئامادەکردنی بەشداربووان بە زانیاری پێشکەوتوو و لێهاتوویی پراکتیکی بۆ بەهێزکردنی سیستەمی دادوەری بە بەرزڕاگرتنی سەروەری یاسا.
📅ماوە: ٢ هەفتە.

پێوەرەکانی شایستەیی:
ئەزموونی پیشەیی: ئەزموونی 5-7 ساڵ هەبێت لە سەرۆکایەتیکردنی دۆسیە مەدەنییەکان یان تاوانکارییەکان.
توانای پەیوەندیکردن: خاوەنی توانای پەیوەندیکردن و هاوکاری بەهێز بێت.پابەندبوون بە بەرزڕاگرتن سەروەری یاساوە.
شارەزایی زمان: شارەزا بێت لە زمانی ئینگلیزیدا.

💰 پاڵپشتی دارایی:
تێچووی گەشت: کرێی فڕۆکەی هاتنەوە و گەڕانەوە.
شوێنی نیشتەجێبوون: شوێنی نیشتەجێبوون لە کاتی بەرنامەکەدا دابین کراوە.
ژەمەکان: ژەمی گروپی دابین دەکرێت.
پشتگیری ڤیزە: یارمەتیدان لە پرۆسەی داواکاری ڤیزا
⏰ دوا وادەی پێشکەشکردن: ٢٣/٥/٢٠٢٥

#Study_Chances #Judge #Scholarship #America
❤2👍1
لە ڕۆژی ٦/٥/٢٠٢٥ لە پێشانگای مێتێکس بەشدارین لە هەولێر.

سەردانمان بکەن، چاوەڕێتان ئەبین

#Study_Chances #Metex #Erbil
❤2👍2
-بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری جیۆوزە
- بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری جیۆلۆجی

جیۆلۆجی لە وڵاتانی ئەوروپا زیاتر لە پڕۆگرامێك.
وەرە پێت بڵێم بۆ ؟
خوێندن لە بوارەکانی:
+ سیستەمی داینامیکی زەوی
+ کەرەستەی خاو، ئاو، سەرچاوەی وزە و بیناسازی
+ نەوت
+ خاک و پێکهاتەکانی

هەموو ئەمانە دواتر دەست کەوتنی کار لە بوارەکانی وەك:
+سەرچاوە ئاویەکان
+گاز و نەوت
+جیۆلۆجی
+ژینگە
+پلانی وزە بۆ شار
+کەرەستە و ڕیسایکلکردن
+کانزاو و پیشەزانیەکانی بیناسازی

ئێوە ئەزانن چ پڕۆگرامێکی کە وەك جیۆلۆجی بوارێکی بەرفراوانە؟

#Study_Chances #Geoenergy #Geological_Engineering #Bachelor
❤2
سبەی بەرواری 2025/5/7 لە پەرەپێدانی کاری زانکۆی سلێمانی (CDC) سیمینارێکی تایبەت پێشکەشدەکەین لەسەر (خوێندن لە ئەوروپا)
کات: ١٢ بۆ ٢ی نیوەڕۆ
خۆشحاڵین بە ئامادەبووتان

#Study_Chances #Semniar
🤩2❤1
دوو ماستەری زۆر نایاب لە:
-ئەندازیاری وزە
-تەکنەلۆژیای وزە

خوێندکاران بناغەیەکی تۆکمە وەردەگرن لە بوارەکانی وەک سیستەمی وزە و گۆڕینی وزەی گەرمی و میکانیکی و تەکنەلۆژیای نوێبونەوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی(وزەی خۆر، با، ئاو، وزەی دەریایی و هتد...)

ئەگەر پڕۆگرامێک هەبێت دوای خوێندن و تەواوکردنی هەم لە کوردستان و هەم لە ئەوروپا ڕاستەوخۆ کارت دەست بکەوێت، ئەوا ئەم پڕۆگرامەیە.

پێش ئەوەی لە هۆکارەکەی بپرسی وەرە ئێوە ناوی پڕۆگرامێکم پێ بڵێن دوای تەواو کردنی چانسی دەستکەوتنی ئیشت لە کوردستان زیاترە لە چاو هەموو پڕۆگرامەکانی دیکەدا ئێوە دەڵێن چی؟

#Study_Chances #Energy #Italy #Germany
❤2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پڕۆگرامی ئینگلیزی شانس چیە؟

شانس باشترین پڕۆگرامی زمانی ئینگلیزی بۆ ئامادەکردوون کە ئەم تایبەتمەندییانە لەخۆدەگرێت:

● ماوەی پڕۆگرام: ٨ مانگ
●ماوەی هەفتانە: ١٢ کاتژمێر
● ئاستەکان: B2, B1, A2, A1
● شوێن: سلێمانی، هەولێر، یاخود بە شێوەی ئۆنلاین

جیاکەرەوەکانی ئەم پڕۆگرامە بریتین لە:
■ تاقیکردنەوەی ئایەڵس هەفتانە
■ مەنهەجی ئینتەرچەینجی کامبریج
■ پۆلی بچوك و شوێنی تایبەت
■ گروپی تەلەگرام و لێپرسینەوە
■ گەرەنتی دەرچوون لە ئایەڵس

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆگرامەکە خاڵێك لە کۆمێنت دابنێ، یاخود پەیوەندیمان پێوە بکەن.

#Study_Chances #English #Learning
❤2
سکۆلەرشیپی دەرچووانی قوتابخانەی ئابووری لە بەرشەلۆنە 2025–2026
ساڵانە بە تێکڕا 800,000 یۆرۆ وەکو بودجەی بنەمادار بە شایستەیی دەدات بە خوێندکارانی ماستەر.

ئامانجیان: بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەکادیمی، پشتگیریکردنی خوێندکاران بۆ خوێندنی لە بواری ئابووری و بوارە پەیوەندیدارەکاندا.

-دوا وادەی پێشکەشکردن: ٢/٧/٢٠٢٤

-یارمەتییەکانی سکۆلەرشیپ:
لێخۆشبوون لە کرێی خوێندن.
یارمەتییە زیادەکان دەگرێتەوە، بەپێی سکۆلەرشیپەکە.
دەرفەتی کارکردن وەك یاریدەدەری وانەوتنەوە، بەدەستهێنانی ئەزموونی بەنرخ و پشتگیری دارایی زیادە.

📝پێویستیەکانی پێشکەشکردن:
فۆڕمی داواکاری.
سیڤی.
بەیاننامەی ئامانج.
نامەی پێشنیار.
شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی.
تۆمارە ئەکادیمییەکان.
کرێی داواکاری.

بۆ زانیاری دەربارەی مەرجەکان لە کۆمێنت خاڵێك دابنێ.

#Study_Chances #Scholarship #Economics #Barcelona
❤2
دوو ماستەری نایاب لە
-پلاندانان بۆ دیمەنی سروشتی
-دیزاینی شار

پڕۆگرامێك بۆ پلان دانان لە ڕووی ژینگە و تەلارسازی و کۆمەڵناسی بۆ گەشەی شارەکان و دروست کردن فەزایەکی شارستانی.

وادابنێ یاری SimCity ئەکەیت بەڵام دیزاینەکانت بۆ جیهانی ڕاستەقینەن.

جا تۆ داهاتووی شارەکەت بنیاد بنێ بە پلانەکانت بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و دیمەنە سروشتیەکان و پاراستنی شوێنەوارە مێژویەکان.

ئێوە یاری SimCity تان کردووە؟ چ یاریەکی کە هەیە هەمان شێواز بێت؟
#Study_Chances #Urban_Design #Landscape_Planning
❤1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئۆفەرێکی ناوازە لە شانسەوە🤩
داشکاندی ٢٠% وەربگرە بە بەشداریکردنت لە دوو ڕۆژی یەکەمدا!

شانس باشترین پڕۆگرامی زمانی ئینگلیزی بۆ ئامادەکردوون کە ئەم تایبەتمەندییانە لەخۆدەگرێت:
-ماوەی پڕۆگرام: ٨ مانگ
-ماوەی هەفتانە: ١٢ کاتژمێر
-ئاستەکان: B2, B1, A2, A1
-شوێن: سلێمانی، هەولێر، یاخود بە شێوەی ئۆنلاین

جیاکەرەوەکانی ئەم پڕۆگرامە بریتین لە:
-تاقیکردنەوەی ئایەڵس هەفتانە
-مەنهەجی ئینتەرچەینجی کامبریج
-پۆلی بچوك و شوێنی تایبەت
-گروپی تەلەگرام و لێپرسینەوە
-گەرەنتی دەرچوون لە ئایەڵس

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆگرامەکە خاڵێك لە کۆمێنت دابنێ، یاخود پەیوەندیمان پێوە بکەن.

#Study_Chances #English #Learning
👍1🤩1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاك وەلید هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەدات بە کوردانی ئەڵمانیا.

لە ساڵی 2026 بۆ یەکەم جار زانکۆیەکی کوردی دەکرێتەوە لە شاری درێزدن لە ئەڵمانیا. زمانی کوردی لەم زانکۆییە یەکێکە لە زمانە سەرەکییەکان و خویندیش تێیدا هەر بە زمانی کوردی دەبێت.

ئەم هەواڵە لای تۆش تا چەنێک دڵخۆشکەرە؟

#Study_Chances #Germany #Kurdish #University
❤2
دوو پڕۆگرامی دکتۆرا لە بایۆلۆجی
شوێن: پۆڵەندا
شوێن: ئەڵمانیا

بنیاتنانی داهاتوویەك لە زانستەکانی ژیان لە ئەوروپا🤔

ئەو ئارەزوو مەندانەی ماستەریان بەدەست هێناوە لە بایۆلۆجی و زانستە هاوشێوەکانی ئێستە لە هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و پۆڵندا خوێندنی خۆڕای دکتۆرا بەدەست بهێنە.

زانیاری زیاترتان ویست لە کۆمێنت داوابکەن 🤍

#Study_Chances #Poland #Germany #Biology
❤1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پێشانگای هەلی کار لە زانکۆی ئەمریکی
زانکۆی ئەمریکی ساڵانە پێشانگای هەیە بۆ هەلی کار، ڕۆژی 4 شەممە و 5 شەممە ئێمەش ئامادە دەبین لە زانکۆی ئەمریکی، سەردانمان بکەن و هەر پرسسیارێکتان هەیە دەربارەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات یاخود کۆچی یاسایی بە خۆشحاڵییەوە وەڵام دەدرێنەوە

#Study_Chances #American_University_of_Iraq #Event
❤3
بەکالۆریۆس لە خوێندنی فەرەنسی📊
بەکالۆریۆس لە خوێندنی ئیتالی📊
شوێن: ئایسلەند📍

زمان و ئەدەب و کلتوری ئەوروپا فێرببە

ئەم پڕۆگرامانەی بەکالۆریۆس چانسی خوێندنی هەریەک لە "ئیتاڵی" یان "فەڕەنسی"ت بۆ دەڕەخسێنن لە یەکێک لە ناوازەترین ژینگە ئەکادیمیەکانی ئەوروپادا وڵاتی (ئایسلەند)

جا تۆی فێرخواز دەتەوێت بەردەوامی بە خوێندن دەربارەی کلتور و زمان لە ئەوروپا بدەی؟

لە هەمووی سەرنج ڕاکێشتر نرخی پڕۆگرامەکەیە دەتانەوێت بزانن چەندە؟ تەنها ئاڵای وڵاتەکە لەکۆمێنت دابنێ

#Study_Chances #Iceland #French #Italian
❤1👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاک ڕاستی لە ئیتاڵیاوە دەڵێت مەچن بۆ ڤێنس وەرن بۆ ئەم شارە؟🤨

تۆ بڵێی مەبەستی چیت بێت؟🤔

#With_Rasti #Study_Chances #Italy #Terieste
❤2
دوو پڕۆگرامی دکتۆرا لە ئەندازیاری میکانیک 📐
📍 شوێن: سوید
📍 شوێن: نەمسا

تا ئێستە بیرت لەوە کردوەتە کە دکتۆراکەت لە وڵاتێکی وەک سوید یان نەمسا بخوێنی بێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیک بدەیت بۆ کرێی خوێندنت؟

ئێمە پێشکەشمان کردن و ئێوەش بڕیار بدەن‌🙂

باسی پڕۆگرامەکە ناکەم ئەگەر ماستەرتان هەبێت دەزانن چەند نایابن پڕۆگرامەکانی ئەندازیاری میکانیک.

باسی وڵاتەکانیش ناکەم ئێوە بڕیار بدەن کام وڵات هەڵدەبژێرن؟

#Study_Chances #Sweden #Austria #Mechanical #Engineer
❤1
سکۆلەرشیپی MEXT لە ژاپۆن. 🏯

پرۆگرامێکی بەناوبانگە لەلایەن حکومەتی ژاپۆنەوە پێشکەش بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەکرێت، لەنێویاندا ئەوانەی لە عێراقەوە هاتوون، ئامانجی خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرایان هەیە لە ژاپۆن.
📅 دواوادەی پێشکەشکردن: : ١٦/٦/٢٠٢٥

✅ یارمەتییەکانی سکۆلەرشیپ:
لەخۆگرتنی کرێی خوێندن.
یارمەتی مانگان: ٨ بۆ ١٠ وەرەقە بۆ هەرمانگێك.
تێچووی گەشت
📝مەرجەکانی پێشکەشکردن:
وەرگێڕان و بڕوانامەی ئەکادیمی.
نامەی پێشنیار.
بڕوانامەی پزیشکی.
بڕوانامەی توانستی زمان (ئەگەر پێویست بێت).

بۆ زانیاری دەربارەی مەرجەکان لە کۆمێنت داوابکەن.

#Study_Chances #Scholarship #Japan #Mext
❤4
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئینگلیزی تەنها زمانێك نیە

ئینگلیزی کلیلیی زۆر دەرگای داخراوە، زانینی زمانی ئینگلیزی ئەبێتە هۆی پێشکەوتنت لە کارەکەت، خوێندنەکەت، وە هەموو ژیانت

لە سەردەمی ئەمڕۆ نەزانینی ئینگلیزی زیانێکی یەکجار گەورەی هەیە، هەر لە وەرنەگرتنت لە هەلی کارێك هەتا دواکەوتنت لە ژیان، بۆیە چیتر مەوەستە و خۆت فێری زمانەکە بکە، ئێمە چارەسەری هەموو کێشەکانی زمانمان بۆ کردوون بە ئامادەکردنی پڕۆگرامی شانس، بۆ زانینی تایبەتمەندییەکانی پڕۆگرامەکە لە کۆمێنت خاڵێك دابنێ

#Chance_Institute #English #job
❤1
دوو پڕۆگرامی ماستەر لە زانستەکانی 📐وەرزش: تەندروستی و ئەنجامدان
📍 شوێن: فەڕەنسا
📍 شوێن: ئیتالیا

خوێندکارانی بەشی وەرزش دڵنیام هەمووتان ئارەزووی ئەم پڕۆگرامانە دەکەن ئێمەش یارمەتی دەرتان دەبین ئەمجار.

با ماستەرەکەت تەنها شەهادەیەک نەبێت بە خوێندنی ئەم پڕۆگرامە یارمەتیدەرت دەبێت لە :
+ئەنجام دانی توێژینەوە لە بوارەکانی وەرزش و تەندروستی
+بوون بە ڕاهێنەرێکی جەستەیی بۆ بەرز کردنەوە ئاستی جەستەی وەرزشوانان.
+کارکردن لە بوارەکانی چارەسەری سروشتی بۆ چارەسەر و چاکبونەوەی وەرزشوانان لە پێکان.
+شکاری تەندروستی: بەبەکارهێنانی داتا و تەکنەلۆژیا بۆ هەڵسەنگاندنی توانای جەستەیی وەرزشوانان.

هیچ دوورنیە تۆش وەک ڕاهێنەرە جەستەیەکانی ئەوروپا لە کوردستان خزمەتی وەرزش بکەیت🤍

کام هاوڕێت خولیای ئەو بوارەی هەیە ئاگاداری بکەوە با بێ بەش نەبێت.

#Study_Chances #Sports #France #Italy
❤1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎓✨ ئێمە هەرزانترین نین بە ڵام هۆکاری سەرکەوتن و هێنانەدی خەونەکانتین! 💼🌍

لە کۆمپانیای چانس، ئێمە تەنها یارمەتیت نادەین بۆ داواکاری بەڵکو لە کۆی پڕۆسەکە لەگەڵتین.
هەموو ئەو سێرڤسانەی لە خوارەوە باسکراون ئێمە بۆتی دەکەین.
📄 داواکاری ڤیزا
🌐 ئەپڵەودکردن وەرگێڕانی بەڵگەنامەکان
💸پێویستت بە ناردنی کرێی خوێندن یان پارەی ترە بۆ دەرەوەی وڵات
🗣 بۆ باشتر کردنی زمانی ئینگلیزی یان ئەڵمانیەکەت، ئێمە خولی زمانی سەرەکی + تاقیکردنەوەی فەرمی پێشکەش دەکەین
🎯 ناتوانی بڕیار لەسەر وڵاتێک یان زانکۆیەک بدەیت؟ ئێمە ڕێنماییت دەکەین
🛂 بۆ چاوپێکەوتنی کونسوڵخانە ئامادەت دەکەین
🛡 پێویستت بە بیمەی تەندروستی یان پلانی سەفەر هەیە، ئێمە بۆتی دەکەین
🧭 بە دوای کارا دەگەڕێیت؟ ئێمەش هاوکاریت دەکەین

ئێمە هەرزان نین چونکە نیوە خزمەتگوزاریت پێنادەین.
ئێمە پشتگیری ڕاستەقینەتان دەکەین — لە خەونەوە تا شوێنی مەبەست.
تەنانەت کاتێک بە دەست هێنانی ڤیزە لە چەند وڵاتێک دا سەختە بێت، ئێمە ناوەستین تا ڕێگایەکت بۆ ئەدۆزینەوە.
🚀 سەرکەوتنی ئێوە ئەرکی ئێمەیە.
ئەوەیە جیاوازی کۆمپانیای توێژینەوەی چانس

#Study_Chances #Visa
❤2
دوو پڕۆگرامی دکتۆرا لە زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان 📊
شوێن: سلۆڤینیا 📍
شوێن: ئەڵمانیا📍

لێکۆڵینەوە، جووڵەی جیهانی نێوان زانستەکان.
داڕشتنی بیرمەندانی بوێر و سەربەخۆ بۆ کۆمەڵگایەکی باشتر. 🌍📚

زانیاری زیاترتان ویست لە کۆمێنت داوابکەن
❤2