Chance - Study Abroad
608 subscribers
272 photos
90 videos
4 files
5 links
خوێندن و کار لەدەرەوە
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەم تاڤگەیە دەکەوێتە دوورگەی مۆریس لە زەریای هیندی، دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، و ٢٠٠٠کم لێوەی دوورە، دورگەکە جیا لەوەی ئەم دیمەنە ناوەزەیەی تێدایە چەد شوێنێکی تری زۆر جوانی هەیە، وەکو کەناردەریا و چەند شاخێکی بەرز، وە دووگەیەكی تەواو دڵگیر و خۆشە، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە ٥٠ شار و شارۆچکە و گوندی تێدایە



حەز دەکەیت لەگەڵ کام هاوڕێت گەشت بۆ ئەم دوورگەیە بکەیت لە کۆمێنت تاگی بکە



#Study_Chances #Waterfall #Mauritius #Travel #Africa
❤1🤩1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وەرگرتنی قبوڵ و ڤیزای خوێندن بریتی نییە لە پڕکردنەوەی فۆڕم و پارەوەرگرتن، ئەوە ئیشی ئەریزەنووسە.

ئەوانەی کارمان بۆکردوون شایەتی ئەوە دەدەن کە نەک تەنها لە پڕۆسەکە، دوای وەرگرتنی ڤیزا و تەنانەت پاش دەستکردن بەخوێندنیش لەگەڵ خوێندکارانمانین. ئەکرێ پاش وەرگرتنی ڤیزا پرسیار و هەندێکجار کێشەشت هەبیت، ئێمە هەموو کێشەیەک بە هی خۆمان ئەزانین تا چارەسەر ئەبێت. لە بابەتی پەیوەندی بە خوێندن، حساب بانکی، بیمەی تەندروستی، خۆ تۆمارکردن، بەدوادا گەڕانی کار، ئیقامە و هتد... ئێمە لەسەر هێڵ هاوکاری خوێندکارانی خۆمان ئەکەین تا دڵنیابین هەموو پڕۆسەکەیان بە باشی ئەڕوات.

ئێمە کراوەین بۆ ڕەخنە و پێشنیار و پێشمان خۆشە گوێمان لە ڕاو بۆچوونەکانتان بێت.

#Study_Chances #Visa #Application #Europe
❤3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
● کۆرسی زمانی ئەڵمانی

● ئاستەکان: B2, B1, A2, A1

● سلێمانی و هەولێر


تایبەتمەندییەکان:

■ گروپی بچووک (پێنج کەس)
■ ژینگەی کراوە و دۆستانە
■ ڕاهێنان و قسەکردن بە ئەڵمانی
■ بەکارهێنانی کتێبی مێنشن
■ تاقیکردنەوەی گۆتە

بۆ ناو تۆمارکردن پەیوەندی بکەن:

0771 840 6931

0750 208 4474

سلێمانی:
شەکرەکە، چاوی سلێمانی
بینای B1، نهۆمی ١، ژووری ٤

هەولێر:
بزنز ئۆفیس، ژمارە ٤٠٢
بەرامبەر فامیلی مۆڵ
❤5
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەرەوپێشچوونی خود کاتێك دەستپێدەکات کە فێردەبیت کە چۆن فێرببیت، دانانی کاتێكی زۆر یاخود هەوڵدانێكی زۆر هەموو کات ڕێگە درووستەکە نیە، بەڵكو هەندێك کات پێویستت بەوەیە کە مێشکت بە شێوازێکی جیاواز بەکار بهێنیت و ڕێگایەکی باشتر و ئاسانتر بدۆزیتەوە بۆ فێربوون، تاقیکردنەوەی هەر ڕێگایەکی تازە دووبارە مێشکت دادەڕێژێتەوە و وادەکات شێوازی بیرکردنەوەت بگۆڕێت و سەرنجت بەهێزتر ببێت و توانایەکی باشترت پێببەخشێت،

لە دنیای ئەمڕۆدا کە پێشکەوتن زۆر خێرا ڕوودەدات لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دۆزینەوەی ڕێگای خێراتر و باشتر بۆ فێربوون بۆ هەموو تاکێك پێویستە، ئەگەر نا دنیا پێشدەکەوێت و ئێمەش ناتوانین لەگەڵ ئەم پێشکەوتنە بەردەوام بین

ئەمانەش چەند تەکنیکێکن کە ژاپۆنییەکان بەکاریدەهێنن و سوودێکی زۆریان لێ بینیوە

#Study_Chances #Japanese #Learning #Techniques
❤3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وڵاتی بانکەکان

وڵاتی زانکۆ ڕاقیەکان

سویسرا یەکێكە لە باشترین وڵاتەکان بۆ خوێندن لە بوارەکانی (بانکین - دارایی - ئابووری - بازرگانی)

بەجدی واتئەزانی سویسرا بەس بۆ گەشتوگوزار خۆشە؟

#Study_Chances #Switzerland #Banking #Economic #Finance #Business
🤩2❤1
ئەتوانم کاربکەم لەگەڵ خوێندن؟

بەڵێ دەتوانی خوێندن و کارکردن پێکەوەبکەیت و ئاسنکارییەکی زۆرت بۆ دەکرێت.

هەموو کەسێک کە دەچێتە ئەوروپا بۆ خوێندن، لە ڕووی یاساییەوە بۆی هەیە هەفتانە ٢٠-٢٥ کاتژمێر پارت-تایم کاربکات.
زۆربەی کۆمپانیا گەورەکان و مارکێتەکان، گەر بتەوێت لایان کاربکەیت ئەوان خۆیان کاتی کارەکانیان لەگەل کاتی خوێندنی تۆدا ئەگونجێنن و ئاسانکارییەکی یەکجار زۆرت بۆ دەکەن. لە هەمانکاتدا گەر ویستت فول-تایم کاربکەیت لە کۆمپانیایەک، ئەوکاتە کۆمپانیاکە لە ڕێی تیمی خۆیەوە هاوکاریت دەکات و ڤیزای کارت بۆ وەردەگرێت، تا بتوانیت فول-تایم بە بێ بوونی هیچ کێشەیەک کار بکەیت.

تەسەورت ئەکرد وابێ؟

#Study_Chances #Work #Visa #Study #Europe
❤1🤩1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بووداپێست یەکێك لە خۆشترین شارەکانی هەنگاریا 😊

بوداپێست پایتەختی وڵاتی هەنگاریایە و گەورەترین شاری وڵاتەکەیە، وە دەیەمین گەورەترین شارە لە یەکێتی ئەورەپا و دانیشتووانەکەی زیاترە لە ١،٦٨٥،٠٠٠ کەس.

بە یەكێك لە شارە گرنگەکانی یەکێتی ئەوروپا دادەنرێت بە هۆی ئەوەی خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندە و پێکهاتەی کلتورییەکەی هەمەچەشنە و خاوەنی سروشتێکی دڵڕفێنە.

جیا لەوەی وڵاتێکە لە ڕووی خوێندنەوە یەکجار پێشکەوتووە و خەڵکانێکی زۆر بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆی دەچن، ئێوەش گەر خواستی خوێندنتان هەیە لە وڵاتی هەنگاریا دڵنیابن شانس باشترین هەڵبژاردەتانە بۆ گەشتن بە وڵاتی خەونەکانتان.

کاک ڕاستی هەر ئەڵێ هەنگاریا خۆشترە. ئێوە ڕاتان چییە؟

#Study_Chances #Hungary #Study #Visa
❤4
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەڵمانیا یەکێک لە خۆشترین وڵاتەکان بۆ گەشتیاری.

ئەڵمانیا پڕە لە قەڵای جوان و شارۆچکەی کۆن و شاری مۆدێرن و پێشکەوتوو. دەتوانیت چێژ لە خواردنی بە تام و شوێنە سەرسوڕهێنەرەکانی وەک دارستانی ڕەش و دیواری بەرلین و فیستیڤالی ئۆکتۆبەرفێست ببینیت. کە ئەڵێین ئەڵمان و زەمان تەنها سەیارەکانی ناگرێتەوە.

تۆش وەک من ئەڵێیت خۆش نییە یان لەگەڵ کاک وەلید هاوڕایت ئەڵێیت گەشتیارییە؟

#Study_Chances #Europe #Germany #Travel
❤2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاک ڕاستی سەردانی وڵاتی ڤاتیکانی کردووە و پاپای ڤاتیکان لەهەمان ڕۆژ مردووە، تۆ بڵێی ئەم سەردانە لە ناکاوەی کاک ڕاستی هۆکاری چی بوو بێت؟

#Study_Chances #Vatican #Rome # Italy #Travel
👍2
بزنزەکانی جاران ئەگەر زۆر گەورەبوونایە ئەوپەڕی لەگەڵ ئێران و تورکیا پەیوەندیان هەبوو بەڵام ئەمڕۆ کوزەڵە بفرۆشی ئەبێ ئاگات لە چین و ئەوروپاش بێت 😆 بێ بەکارهێنانی زانست و تەکنەلۆجیا هەر ناتوانی کارتی ئاسیا و کۆڕەکیش بفرۆشی 😉 هەر بەجدی جیهانی بزنز و بەڕێوەبردن گۆڕاوە، ئەوسا کابرا خاوەنی ملیۆنان دۆلاربوو یەک دەفتەری هەبوو بۆ بەڕێوەبردنی پارە و داهاتەکانی، ئێستا ئەگەر سیستەمت نەبێ نازانی دوێنێ پارەکانت لەکوێ خەرجکردووە.

ئێ، ئەم دوو پڕۆگرامە ڕێک لەسەر ئەوەن. دانەیەکیان فێرماندەکات چۆن بزنزێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەببەین، ئەویتریش لەسەر بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و ئەندازیارییە لە بزنزدا. بە وەرگرتنی هەر یەکێکیان دیدگات لەسەر بزنز و بەڕێوەبردن ئەگۆڕێ. جا مەڵێ بۆ ئێرە نابێ، تۆ وەرە ناوی بزنزێکم پێبڵی کە پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە نەبێت و پێویستی بە تەکنەلۆجیا نەبێ.

دەی بزانم ئەتوانی؟

#Study_Chances #Program #Business #Germany #Czech
❤3
ئەتەوێ زۆرترین توێژینەوەی زانستی بێکەڵک بڵاوبکەیتەوە و یەکەم بیت لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچەکە؟ کەواتە مەیە بۆ سوید و پۆڵەندا بۆ خوێندنی دکتۆرا.

لیرە جەخت لەسەر کوالیتی و داهێنانە نەک ژمارەی توێژینەوە. ئەم جۆرە پڕۆگرامانە دیدگات فراوان دەکەن و مێشکت تیژدەکەنەوە و توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەت دەگەیەننە لوتکە. ڕوناکی دەخەنەسەر نوێترین توێژینەوەکانی سەردەم و کاردەکەن لە باشترین تاقیگەکاندا بە نوێترین تەکنیکی زانستی تا بتوانن داهێنان بکەن لەبوارەکانی پزیشکی و ددان و بایەلۆجیدا.

ئێستا حەزەکەی زۆرترین پەیپەر بڵاوبکەیتەوە؟

#Study_Chances #Poland #Sweden #PHD
❤2
تا ئێستا یەک دنیا خەڵک کە خۆیان لە بزنز و بەڕێوەبردن نازانن هەوڵیانداوە فێرتبکەن کە چۆن کۆمپانیا دابمەزرێنی🙃 یان ووتویانە وەرە فێری مارکێتین و سەرچاوە مرۆییەکان و فرۆشتن و بەڕێوەبردنت بکەین.

دەی بەخوا حەمام بە ... گەرمناکرێ😁 گەر ئەتەوێ بزنز و بەڕێوەبردن فێرببیت ئەبێ پڕۆگرامێکی تێروتەسەل بخوێنیت کە هەموو ئەم لایەنانە لەخۆبگرێت:

دارایی و ئابوری
بەڕێوەبردن و کارگێڕی
سەرچاوە مرۆییەکان
مارکێتین و فرۆشتن
کارسازی و داهێنان

بەجدی تا ئێستاش پێتوایە بە کۆرسێکی پەنجا هەزاری فێری بزنز ببیت؟ کەسێکم بۆ تاگکە

#Study_Chances #Poland #Hungary #Program #Business
👍2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاک ڕاستی لە دەریاچەی کۆمۆ لە ئیتاڵیاوە دووبارە هێرش دەکاتەوە سەر کاک وەلید و باسی پۆڵەندا دەکات😃

#Study_Chances #Italy #Lake_como
❤3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەهۆی زمانی ئینگلیزی ناتوانیت کارت دەستبکەوێت ؟

چارەسەرەی ئەم کێشەیەت لەگەڵ پڕۆگرامی ئینگلیزی شانس بکە با نەجاتت ببێت لە بێکاری.
پڕۆگرامەکە بۆ ماوەی 8 مانگە
هەر ئاستێک 2 مانگ دەخایەنێت
و لە کۆتاییدا دەگەیتە ئاستی B2

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆگرامەکە خاڵێکك لە کۆمێنت دابنێ، یاخود پەیوەندیمان پێوە بکەن

#Study_Chances #English #Work #Learning
👍2
✈ دەتەوێ ئەزموونێکی نوێ تاقیبکەیتەوە؟!

هەر ئێستا بەشداربە لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکانی ئەوروپا!

🌍دەتەوێت بەشداربیت لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە ئەوروپا؟ ئێستا لە ڕێگەی ڤیزەی شنگن دەتوانیت بەشداری بکەیت لە ئیڤێنت و چالاکیە نێودەوڵەتییەکان، تۆڕێکی پەیوەندی لەگەڵ شارەزایانی بوارە جیاوازەکان دروستبکەیت و ئاگاداری دواین زانست و زانیاری و گۆڕانکارییەکان بیت.

چ لە فەرەنسا بێت، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، بەلجیکا، یان هەر وڵاتێکیتری ناوچەی شنگن، تاکە هەنگاوێک پێویستە بینێیت داواکاری ڤیزەی شنگنە🙂

📝 پێویستییەکانی ڤیزا:

- پاسپۆرتی کارا.

- سەقامگیری دارایی (پشتگیری بانکی).

- پشتگیری کار.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ناوی بەشەکەت\پسپۆڕیەکەت لە کۆمێنت بنوسە، بە نامە زانیاریت بۆ دەنێرین😍

#Study_Chances #Schengen #Visa #Conference
❤3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاک ڕاستی لە شاری میلانە و هاندەری پاریس سانجێرمانە وە دەڵێت هیوادارم بەرشەلۆنە ئەم شەو بدۆڕێت😃

هەروەها دوو پڕۆگرامی زۆر هەرزان و نایابتان بۆ باس دەکات لە ئیتاڵیا بۆ خوێندنی ماستەر و بەکالۆریۆس..

حەز بە خوێندن دەکەیت لە ئیتاڵیا؟

#Study_Chances #Italy #Milan #Barcelona
👍1
ماستەر لە ئەندازیاری کارەبا و تەکنەلۆژیای زانیاری 📊

📍 شوێن: ئەڵمانیا

ماستەر لە ئەندازیاری کارەبا 📊

📍 شوێن: ئیتالیا


لە ئەڵمانیا، ئەندازیاری کارەبا و میکانیک لەگەڵ تەکنەلۆجیای زانیاری زۆر تێکەڵن، بە جۆریک کە سەیری کۆرسەکان ئەکەی زۆر جار نازانی کە چ بڕوانامەیەک وەرەگریت. بێگومان ئەمە هەر لەخۆوە نەهاتووە بەڵکو پێویستی بازاڕی کارە بەتایبەت گەورە کۆمپانیاکانی بواری کارەبا و میکانیک و ئۆتۆمبیل.


ئەگەر چویتە ئەوروپا و پڕۆگرامی لەم جۆرانەت بینی شۆک مەبە، ئەوە ئێمەین کە زۆر دواکەوتوین و پڕۆگرامەکانمان هی ساڵی هەشتاکانە. دەستخۆشی لەو کەس و لایەنانەش دەکەین هەوڵی چاکسازی و بەرەو پێشبردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن دەدەن لە زانکۆکانی کوردستان.


ئەم دوو پڕۆگرامەش زۆر تایبەتن. هەر یەکەیان بەجۆڕێک زانستی کارەبای مۆدێرن پێشکەش دەکەن بە تێکهەڵکێشکردن لەگەڵ تەکنەلۆجیای زانیاری.


بێ گوێدانە پارەی خوێندن، پڕۆگرامی کام وڵات هەڵدەبژێریت؟


#Study_Chances #Germany #Italy #Program #Electrical #Engineers
👍2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پرسیارە بەردەوامەکان دەربارەی مەرجەکانی زمان لە زانکۆکانی ئەوروپا

■ ئایا زمان بەربەستێکە لە کاتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات؟
■ بیر لە خوێندن لە دەرەوە دەکەیتەوە بەڵام نیگەرانی زمانەکەیت؟
■ ئایا زانکۆکان خولی زمان بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکەن؟
■ ئایا هەموو زانکۆکان ئەم تاقیکردنەوانە بۆ شارەزایی زمان داوا دەکەن؟؟
♤ ئایەڵس و تۆفڵ: بۆ ئینگلیزی
♤ دێڵف و تێف: بۆ فەڕەنسی
♤ گۆتە و تێست داف: بۆ ئەڵمانی
■ زانیاریت دەوێت لەسەر مەرجەکانی زمان؟

لە کۆمێنت بپرسە و وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانت وەربگرە.



#Study_Chances #Language #University
❤3
دکتۆرا لە بیرکاری
📍 شوێن: ئەڵمانیا

📐دکتۆرا لە بیرکاری
📍 شوێن: ئیتاڵیا

ئامادەی بەشداربیت لە توێژینەوەی بیرکاری باڵا لە ئەڵمانیا؟ 🧠

ئەم پڕۆگرامە بەناوبانگە ڕاهێنانی پێشکەوتووی بیرکاری لە ژینگەیەکی توێژینەوەی نێودەوڵەتی پلە باڵادا پێشکەشدەکات. بۆ زانایانی نێودەوڵەتیی داڕێژراوە کە ئامادەن بەشداربن لە توێژینەوەی ئەکادیمی و پیشەی نایابدا.

خوێندکاران سوودمەند دەبن لە مەنهەجێکی هەمەچەشن لەوانەش سیمینار، وۆرک شۆپ، و ماوەی توێژینەوەی ٦-١٨ مانگ لە دەرەوەی وڵات بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندییە ئەکادیمییە جیهانییەکانی توێژەران.

برادەرانی بیرکاری خۆیان تاقەتی قسە و شتیان کەمە 😃 کێ بەشایستەی ئەم دوو پڕۆگرامە دەزانیت تاگیان بکە.

#Study_Chances #Germany #Italy #Mathematics
🤩1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاک ڕاستی بە شەقامەکانی ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیادا دەگەڕێت، و سەیر بکەن چ شتێکی سەیری بەرچاو کەوتووە🤔

#Study_Chances #Italy #Roma #with_rasti
👍1
بەکالۆریۆس لە زیرەکی دەستکرد📊
بەکالۆریۆس لە چارەسەری زیرەکی 📊دەستکرد
هەموو جیهان بوو بە بەکار هێنەری زیرەکی دەست کرد و تۆش هێشتا بڕیار نەداوە ببیتە بەشێک لەو پێشکەوتنانەی جیهان.

ئەگەر پۆلی 12 تەواو کردووەو دەتەوێت باشترین و هەرزانترین پڕۆگرام بخوێنی لە ئەوروپا وەرە پێت بڵێم :

ئەم دوو پڕۆگرامە لە بواری AI وەر بگرە.
پڕۆگرامەکان ڕاهێنانی کرداری پێشکەش دەکەن لە (فێربوونی ئامێر، ڕۆبۆتیک، زانستی داتا و هتد...)
فێرخوازان ئامادە دەکات بۆ بەشداریکردن لە پیشە جیهانییەکانی وەک چاودێری تەندروستی، جووڵە، ڤیدۆگەیم و چەندەها بواری کە.

 
هیچ زانیاریەکت هەیە لەسەر پێش کەوتنەکانی زیرەکی دەست کرد؟ کام پڕۆگرامی زیرەکی دەستکردت بەکارهێناوە جگە لە ChatGPT؟

#Study_chances #AI #Germany #Austria
👍1👏1