Chance - Study Abroad
608 subscribers
272 photos
90 videos
4 files
5 links
خوێندن و کار لەدەرەوە
Download Telegram
Channel created
Channel photo updated
📢دەتەوێت لە ئەوروپا 🇪🇺 بخوێنیت؟

♦️ پرۆگرامی ئەندازیاری شارستانی (Civil Engineering) بەردەستە، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

🔶 زانیاری لەسەر پرۆگرامەکە:

🔸وڵات: پۆڵەنەدا 🇵🇱
🔸ئاست: بەکالۆریۆس
🔸زمان: ئینگلیزی
🔸ماوەی خوێندن: ٣.٥ ساڵ (٧ سیمستەر)
🔸زانکۆ: بیالیستک
🔸نرخی خوێندن:1200 یۆرۆ بۆ هەر سیمستەرێک

🔹دەتەوێت داواکاری پێشکەش بکەیت؟ بۆچی وەستاویت کۆمێنتێک بکە و سەرجەم زانیاریەکانت بۆ دەنێرین.

♦️شانس تاکە شانسی تۆیە بۆ گەشتنت بە خەونەکانت.😉

#study_chances
سڵاو بەڕێزان👋🏻

دەتوانن پرسیارەکانتان لەم پۆستەدا بکەن
😉

#study_chances
👍4
📢 لە چ وڵاتێک بخوێنم باشە؟ 🤔

♦️چەند فاکتەرێکی گرنگ هەن کە دەبێت بیان زانیت تا بتوانیت شوێنی گونجاو هەڵبژێریت. هەموو وڵاتێک بۆ هەموو کەسێک گونجاو نییە، هەر بۆیە ئێمە کە هەڵسەنگاندن بۆ کەسێک دەکەین چەندین پرسیاری لێدەکەین تا بزانین چ وڵاتێک بۆی گونجاوە، با باسێکی ئەم فاکتەرانە بکەین:

١- توانای ماددی: تێچووی خوێندن مەسرەفی ژیان لە ولاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە. وڵات هەیە تێچووی خوێندنی کەمە و مەسرەفی ژیانی گرانە، هەیە ڕێک پێچەوانەکەیەتی، هەیە هەردووکیان گونجاون و هەشە هەردووکیان زۆر گرانن.

٢- نمرە: هەندێک وڵات مەرجی توند و کۆنکریتی هەیە لەسەر کەمترین نمرەی قبوڵکراو، هەندێک وڵاتیش کەمتر ئەمە ئەکاتە بەربەست. بێگومان ئەمە تەنانەت لە نێوان زانکۆکانی هەمان ولاتیشدا جیاوازە بەڵام ئەکرێ بەگشتی بڵێین لەهەندێک وڵات زۆر مەرجەکان قورسترن.

٣- مەرجی زمان: هەندێک وڵات مەرجی زمان بە ئایەڵس و تۆفڵ دیاری ئەکات و کارئاسانی ناکات، بەڵام هەندێک وڵاتی دیکە کەمێک دەست سوک ئەکات لەرێگەی قبوڵکردنی خوێندنی پێشوو بە زمانی ئینگلیزی و دانانی تاقیکردنەەی ئۆنلاین لە نەبوونی شەهادەی زماندا.

٤- حساب بانکی: هەندێک وڵات ناچارت ئەکا پارەیەکی زۆرترت لەسەر حساب بانکی هەبێت، یان داوات لێ دەکات بیخەیتە سەر حسابێکی بلۆککراو لە وڵاتەکەی. هەندێک ولاتی دیکە زۆر گوێ بەم بابەتە نادات و ئاسانتر دەتوانی هەبوونی توانای مادیت بسەلمێنی.

٥- ڤیزا: پێدانی ڤیزا لەلایەن هەندێک وڵاتەوە ئاسانترە بە بەراورد بە هەندێک وڵاتی دیکە. ئەمە ئالۆزە و پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەوە هەیە، وە جێگیریش نییە و بەپێی هەلومەرج دەگۆرێت.

٦- مانەوە و گەڕانەوە: ئەگەر پلانت وایە دوای خوێدنەکەت بمێنیتەوە ڕەنگە هەندێک وڵات باشتر بن بۆت. بۆ هەمان کەس ئەگەر بیەوێ دوای خوێندن ڕاستەخۆ بگەرێتەوە ئەکرێ ئەو وڵاتانە باش نەبن.

٧- بەش: ڕەنگە زۆر جار بەشەکەت پێت بڵێ کە کام وڵات بۆ تۆ باشە و کامە باش نییە.

♦️ئێستا تۆ پێمان بڵێ کامە وڵات بە گونجاو دەزانیت بۆخۆت کە بخوێنیت تێیدا؟🤔

#study_chances
❤3👍2
Chance - Study Abroad pinned «سڵاو بەڕێزان👋🏻 دەتوانن پرسیارەکانتان لەم پۆستەدا بکەن 😉 #study_chances»
📢دەتوانم لە کاتی خوێندنم لە ئەوروپا خێزان و منداڵەکانم لەگەڵ خۆم بەرم ؟🧐

♦️ئه‌مه‌ پرسیارێكی ئاڵۆزه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستگۆیی وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌.

♦️به‌پێی یاسا بۆت هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆتدا ته‌قدیمی ڤیزا بۆ خێزان و مناڵه‌كانت بكه‌یت به‌ڵام كه‌س نازانێ وه‌ڵامه‌كه‌ی چی ئه‌بێت، ئه‌كه‌وێته ‌سه‌ر قه‌ناعه‌تكردنی كونسوڵخانه‌ به‌ كه‌یسه‌كه‌ت. ئه‌كرێ ڤیزا بدات به‌ خۆت به‌ته‌نها، وه‌ ئه‌شكرێ بیدات به‌ خێزانه‌كه‌شت. هیچ كه‌س ناتوانێ دڵنیاییت بداتێ.

♦️ئه‌گه‌ر دڵنیایی ٩٩% ئه‌وێت ئه‌وا خۆت بچۆ بۆ ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌م و له‌ ساڵی دووه‌مدا ته‌قدیمی ڤیزا بكه‌ بۆ خێزانه‌كه‌ت. ئه‌مه‌یان به‌یاسا پشتگیری كراوه‌ و كه‌س ناتوانێ نكۆڵی لێبكات. بیرت نه‌چێ ساڵێك دوو سمسته‌ره‌ (هه‌شت مانگ). هاوینه‌كه‌ی ئه‌توانی بگه‌ڕێیته‌وه‌ و چوار مانگ له‌ كوردستان بیت.

ئادەی پێمان بڵێ بڕیاری خوێندنت داوە لە ئەوروپا؟ 🤔

#study_chances
👍1
📢دەتەوێت لە ڕێگەی ڤیزەی کارکردنەوە بگەیت بە ئەوروپا؟

♦️ئێستا و بۆ یەکەمین جار لە (شانس) دەتوانن ڤیزەی کارکردن وەربگرن و کارتان بۆ بدۆزینەوە لە ئەوروپا.

♦️لە هەنگاوی یەکەمماندا ئەم هەلە تەنها بۆ دەرچووانی بەشی ( زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) ) دەبێت.

♦️ئەگەر دەرچووی یەکێک لەم بەشانەیت و دەتەوێت بگەیت بە ئەوروپا، یاخود کار بکەیت لە ئەوروپا، ئەوا ئەم هەلە زێڕینە بۆ تۆیە.

🔹مەرجەکان:

🔹خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بیت لە بواری دیاری کراودا.

🔹ئاستی زمانی ئینگلیزیت باش بێت، واتە بتوانیت قسە بکەی بە زمانەکە ( بڕوانامەی زمان هیچ گرنگ نییە، دواتر بە زمانی ئینگلیزی چاوپێکەوتن دەکەیت).

🔹ئەزموونی کارکردنت هەبێت لە بوارەکەی خۆتدا.

🔹بڕوانامەی پەیمانگا لە حاڵەتێکدا قبوڵ کراوە خاوەن ئەزموونێکی زۆر باش بیت لە بوارەکەی خۆتدا و هەروەها ئاستی زمانت زۆر باش بێت.

⚠️تکایە ئەگەر ئەم مەرجانەت تێدایە ئەو کات پەیوەندی بکە !

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری :
لە وەتسئەپ پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە :

+49 1521 2515241

شانس تاکە شەنسی تۆیە بۆ بەدەستهێنانی خەونەکانت😉

#study_chances
👍4
♦️ ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ سکۆلارشیپی وڵاتی سعودیە 🇸🇦!

🔹تایبەتمەندییەکانی سکۆلارشیپ:

🔸وڵات: سعودیە 🇸🇦
🔸زانکۆ: شا عبدالعزیز
🔸ئاست: ماستەر ـ دکتۆرا
🔸زمان: عەرەبی ـ ئینگلیزی
🔸جۆر: فول سکۆلارشیپ
🔸بەشەکان: زۆربەی بەش و پسپۆڕییەکان بەردەستن.
🔹کۆتا کاتی پێشکەش کردن: ٢٨-١٢-٢٠٢٣

♦️مەرجە گشتیەکانی وەرگرتن:

١- تەمەنی خوێندکار بۆ خوێندکاری دکتۆرا لە (35) ساڵ زیاتر نەبێت و بۆ خوێندکاری ماستەر (30) ساڵ زیاتر نەبێت.

٢- پێویستە خاوەن بڕوانامەیەک بێت کە لە وڵاتەکەیدا دانپێدانراو بێت، و نمرەیەکی باشی هەبێت.

٣- پێویستە لە ڕووی تەندروستیەوە کێشەی نەبێت.

٤- پێویستە دوو ڕاسپاردەی ئەکادیمی پێشکەش بکات لەلایەن ئەو پرۆفیسۆرانەی کە پێشتر وانەیان پێ وتووە.

٥- نابێت پێشتر لە زانکۆکانی سعودیە توشی کێشەبووبێت و دورخرابێتەوە.

٦- بەدەستهێنانی یەکێک لەم نمرانەی خوارەوە لە تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزی:

🔹تۆفڵ (IBT) ———>>> ٦١
🔹تۆفڵ (CBT) ———>>> ١٧٣
🔹تۆفڵ (PBT) ———>>> ٥٠٠
🔹 ئاێڵێتس ———>>> ٥

♦️ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئێمەوە داواکاری پێشکەش بکەن، ئەگەر کێشەی مەرجەکانتان نییە.

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە وەتسئەپ پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:

+49 1521 2515241

🔹هاوڕێکانت تاگ بکە و لەم دەرفەتە زێرینە ئاگاداریان بکەوە.

‏#study_chances #scholarship
❤3👍1
زانیارییەکان لەسەر وێنەکان هەن و بیان خوێننەوە 😉