Chance - Study Abroad
608 subscribers
272 photos
90 videos
4 files
5 links
خوێندن و کار لەدەرەوە
Download Telegram
📢ئەو وڵاتە ئەوروپیانە کامانەن بێ ڤیزا دەتوانن سەردانی ئەمریکا بکەن🇺🇸🇪🇺

♦️سەرجەم ناوی وڵاتەکان بزانە لەگەڵ ئەو ساڵەی ڤیزایان کردووە بەخۆڕایی بۆ هاوڵاتیانیان 🤩

حەزت دەکرد هاوڵاتی کامە وڵات بایت؟

#study_chances
📢بەهەرزانترین نرخ لە ئەوروپا🇪🇺 بخوێنە🤩

♦️ بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کارەبا پرۆگرامێکی ئەکادیمییە کە تیشک دەخاتە سەر خوێندن و توێژینەوەی پێشکەوتوو لە بواری ئەندازیاری کارەبادا.

♦️ پرۆگرامێکی تایبەتە بۆ خوێندن کە تێیدا فێری چۆنیەتی دیزاینکردنی سووڕی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانیان بۆ ئەپلیکەیشنە مۆدێرنەکان و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، چۆنیەتی دیزاینکردنی مۆلیدەی کارەبا، ماتۆڕ یان ئامێری ئۆتۆمبێل و ڕۆبۆت و چۆنیەتی دیزاینکردنی سیستەمی جێگیرکراو، و پلاتفۆرمی پەیوەندیکردن و چۆنیەتی دروستکردنی پرۆتۆکۆڵی پەیوەندیکردن.

♦️وڵاتی چیک🇨🇿 بە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا وڵاتێکی هەرزان و گونجاوە بۆ خوێندن و ژیان

♦️زانیاری لەسەر پڕۆگرام:

🔹ئاست: بەکالۆریۆس
🔹وڵات: چیک🇨🇿
🔹نرخ: (١٠٠٠) یۆرۆ ساڵانە
🔹جۆر: فوول تایم
🔹ماوەی خوێندن: ٣ ساڵ
🔹زمان: ئینگلیزی
🔹دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: ٣١-٣-٢٠٢٤

✅ زانکۆی تەکنەلۆژیای برنۆ باوەڕپێکراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە.

♦️لە دوای بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە دەتوانیت کاربکەیت وەک:

✅ ئەندازیاری کارەبا
✅ ئەندازیاری ئەلیکترۆنیات
✅ ئەندازیاری سیستەمی کارەبا
📢بەهەرزانترین نرخ لە ئەوروپا🇪🇺 بخوێنە🤩

♦️ ماستەر لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی پرۆگرامێکی ئەکادیمییە کە تیشک دەخاتە سەر خوێندن و توێژینەوەی پێشکەوتوو لە بواری زمان و ئەدەبی ئینگلیزیدا.

♦️پرۆگرامی ماستەر لە "زمان و ئەدەبی ئینگلیزی" لە زانکۆی ماساریک لە کۆماری چیک بەردەستە

♦️کۆماری چیک🇨🇿 خاوەنی زیاتر لە (٧٠) زانکۆیە، کە وڵاتێکی سەرنجڕاکێش و خوێندکار دۆستە. ساڵانە زانکۆکانی کۆماری چیک میوانداری ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاری نێودەوڵەتی دەکەن.

♦️وڵاتی چیک🇨🇿 بە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا وڵاتێکی هەرزان و گونجاوە بۆ خوێندن و ژیان

♦️زانیاری لەسەر پڕۆگرام:

🔹ئاست: ماستەر
🔹وڵات: چیک🇨🇿
🔹نرخ: (٣٠٠٠) یۆرۆ ساڵانە
🔹جۆر: فوول تایم
🔹ماوەی خوێندن: ٢ساڵ
🔹زمان: ئینگلیزی
🔹دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: ٣٠-٤-٢٠٢٤

✅ زانکۆی ماساریک باوەڕپێکراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە.

‏#study_chances
👍1
📢لە بەریتانیا🇬🇧 ماستەر بخوێنە🤩

♦️ خوێندنی ماستەر لە ئاسایشی ئەلیکترۆنی خوێندکاران فێری ئەو زانیاری و لێهاتووییانە دەکات کە پێویستن بۆ پاراستنی سیستەمی کۆمپیوتەر و تۆڕ و داتاکان لە هەڕەشە و هێرشی ئەلیکترۆنی.

♦️ئێستا پرۆگرامی ماستەر لە " ئاسایشی ئەیلکترۆنی " لە زانکۆی وۆڵڤەرهامپتۆن لە بەریتانیا بەردەستە🤩

♦️گرنگرتن ئەو بابەتانەی دەخوێندرێن: (بنەما و بنەماکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی، کریپتۆگرافی و پەیوەندی پارێزراو، ئاسایشی تۆڕ، بەڕێوەبردنی مەترسی ئەلیکترۆنی، هاککردنی ئەخلاقی و تاقیکردنەوەی دزەکردن، پەرەپێدانی نەرمەکاڵا بە شێوەیەکی پارێزراو، یاسا و سیاسەتی ئەلیکترۆنی)

♦️زانیاری لەسەر پڕۆگرام:

🔹ئاست: ماستەر
🔹وڵات: بەریتانیا 🇬🇧
🔹نرخ: (١٥٩٥٠) پاوەند ساڵانە
🔹جۆر: فوول تایم
🔹ماوەی خوێندن: ١ ساڵ
🔹زمان: ئینگلیزی

✅ زانکۆی وۆڵڤەرهامپتۆن باوەڕپێکراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە.

✅ بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی پێویستە بۆ خوێندنی ئەم پڕۆگرامە.

♦️ئێستا تۆ پێمان دەتەوێت ئەم پڕۆگرامە بخوێنیت؟🧐

‏#study_chances
پارە مەیە بە قاچاخچی و بە ڕێگایەکی ترسناک و مەترسیدار مەڕۆ بۆ ئەوروپا 🤨

♦️ئایا بە چ ڕێگەیەک بگەمە ئەوروپا لە قازانجمە ؟🤔

لە سفرەوە دەست پێ مەکە🤨 وەرە لەگەڵ (شانس) هەموو شتێک بزانە😉

♦️گەیشتن بە ئەوروپا بە رێگەی خوێندن یەکێکە لە ڕێگە زۆر باش و نایابەکان، تۆ وەک خوێندکارێک لە ئەوروپا کۆمەڵێک مافی تایبەتت هەیە کە جیات دەکاتەوە لەو کەسانەی بە ڕێگەی دیکە و قاچاغ دەگەنە ئەوروپا.

♦️کاتێک وەک خوێندکارێک بە ڤیزەی خوێندن ڕۆشتوویت بۆ ئەوروپا، ئیقامە وەردەگریت تاوەکو خوێندنەکەت تەواو دەکەیت و هەروەها دەتوانیت سەردانی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بکەیت لە ماوەی خوێندنەکەت بەهەمان ئیقامە، هەروەها دەتوانیت وەک هاوڵاتیەکی ئاسای ئەو وڵاتە مامەڵە بکەیت و ڕێزێکی زۆرت لێدەگرن.

♦️لە پاش تەواوکردنی خوێندنەکەت دەتوانیت کارێک بدۆزیتەوە و لە ئەوروپا بمێنیتەوە و نەیەیتەوە و ئیقامەی کارکردن وەربگریت.

🔹بەڵام کاتێک تۆ بە شێوەیەکی ناسایی و ڕێگەی قاچاغ دەگەیە ئەوروپا وەک پەنابەرێک دەبیت و ئەو مافانەی دیکەیت نابێت و هەروەها خەڵکی ئەو وڵاتانە بەچاوێکی دیکە سەیرت دەکەن!

🔹جا ئەبێ لە سفرەوە دەست پێ بکەیت و چەن ساڵێک دابنێیت تا فێری زمان ئەبیت، تاوەکو مۆڵەتی کارکردنت پێ دەدەن چەن ساڵێک لە تەمەنت دەڕوات.

🔹هەمیشە ئەو دەرفەتانە هەڵبژێرە کە لە کەمترین کات زۆرترین دەستکەوتی تیایە بۆت.😉

♦️ئێستا ئۆفەری خوێندن لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا بەردەستە بۆ مانگی (٩) دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن لە ڕێگەی ئێمەوە.

‏#study_chances
زانیارییەکان لە کۆمێنتن 👇🏻
📢دەتەوێت لە ڕێگەی ڤیزەی کارکردنەوە بگەیت بە ئەوروپا🇪🇺 ؟🤔

♦️ئێستا و بۆ یەکەمین جار لە (شانس) دەتوانن ڤیزەی کارکردن وەربگرن و کارتان بۆ بدۆزینەوە لە ئەوروپا.

♦️لە هەنگاوی یەکەمماندا ئەم هەلە تەنها بۆ دەرچووانی بەشی ( زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) ) دەبێت.

♦️ئەگەر دەرچووی یەکێک لەم بەشانەیت و دەتەوێت بگەیت بە ئەوروپا، یاخود کار بکەیت لە ئەوروپا، ئەوا ئەم هەلە زێڕینە بۆ تۆیە.

🔹مەرجەکان:

🔹خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بیت لە بواری دیاری کراودا.

🔹ئاستی زمانی ئینگلیزیت باش بێت، واتە بتوانیت قسە بکەی بە زمانەکە ( بڕوانامەی زمان هیچ گرنگ نییە، دواتر بە زمانی ئینگلیزی چاوپێکەوتن دەکەیت).

🔹ئەزموونی کارکردنت هەبێت لە بوارەکەی خۆتدا.

🔹بڕوانامەی پەیمانگا لە حاڵەتێکدا قبوڵ کراوە خاوەن ئەزموونێکی زۆر باش بیت لە بوارەکەی خۆتدا و هەروەها ئاستی زمانت زۆر باش بێت.

⚠️تکایە ئەگەر ئەم مەرجانەت تێدایە ئەو کات پەیوەندی بکە !

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری :
لە وەتسئەپ پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە :

+49 1521 2515241

شانس تاکە شەنسی تۆیە بۆ بەدەستهێنانی خەونەکانت😉

#study_chances
❤1
📢لە ئیتاڵیا ماستەر بخوێنە🤩

♦️ بڕوانامەی ماستەر لە ئەندازیاری کۆمپیوتەر خوێندکاران ڕادەهێنێت بۆ ئەوەی لێهاتوویی و تواناکانیان باشتر بکەن لە شارەزابوون و پەرەپێدانی سیستەمی ئایتی پێشکەوتوو.🤩

♦️گرنگرتن ئەو بابەتانەی دەخوێندرێن: (تیۆری حیسابات، ئەلگۆریتم، سیستەمی کۆمپیوتەر، تۆڕەکانی کۆمپیوتەر و داتابەیس، زیرەکی دەستکرد و ڕۆبۆتیک، داتا گەورەکان، و زانستی وێب)

♦️زانیاری لەسەر پڕۆگرام:

🔹ئاست: ماستەر
🔹وڵات: ئیتاڵیا
🔹نرخ: (٢٩٧٢) دۆلار ساڵانە
🔹جۆر: فوول تایم
🔹ماوەی خوێندن: ٢ ساڵ
🔹زمان: ئینگلیزی

✅ زانکۆکە باوەڕپێکراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە.
✅ بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی پێویستە بۆ خوێندنی ئەم پڕۆگرامە.

♦️ئێستا تۆ پێمان دەتەوێت ئەم پڕۆگرامە بخوێنیت؟🧐

‏#study_chances
📢ڕیزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی وڵاتانی جیهان بۆ مانگی ٣-٢٠٢٤ 🌍

♦️بەپێی ڕیزبەندیەکی ماڵپەڕی (ڤیزا گاید) ئەمە نوێترین ڕیزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی وڵاتانی ئەوروپایە لە جیهاندا کە پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندیەکەیان داگیراکردووە، وە ڕیزبەندیەکەش بەم جۆرەیە:

٢- ئەڵمانیا 🇩🇪
٣- ئیتاڵیا 🇮🇹
٤- ئیسپانیا 🇪🇸
٥- فەڕەنسا 🇫🇷
٦- هۆڵەندا 🇳🇱

♦️ئێستا تۆ پێمان بڵێ خاوەن پلەی یەکەم و بەهێزترین پاسپۆرتی جیهان کامە وڵاتەبەڕای تۆ؟🤔

#study_chances
📢لە ئەڵمانیا🇩🇪 بەخۆڕایی بخوێنە🤩

♦️ بڕوانامەی ماستەر لە ئەندازیاری کیمیادا زانیاری و لێهاتوویی پێشکەوتوو لەو بوارەدا دەبەخشێتە خوێندکاران، کە ئامادەیان دەکات بۆ کارکردن لە پیشەسازییەکانی وەک بەرهەمهێنانی کیمیایی، دەرمان، وزە، ئەندازیاری ژینگە، و بایۆتەکنەلۆژیا🤩

♦️گرنگرتن ئەو بابەتانەی دەخوێندرێن: (پرۆسەی کیمیایی، جوڵەی کارلێککردن، گەرمیداینامیک، دیاردەی گواستنەوە، دیزاینی پرۆسەکان و باشکردن)

♦️زانیاری لەسەر پڕۆگرام:

🔹ئاست: ماستەر
🔹وڵات: ئەڵمانیا🇩🇪
🔹نرخ: بەخۆڕایی
🔹جۆر: فوول تایم
🔹ماوەی خوێندن: ٢ ساڵ
🔹زمان: ئینگلیزی
🔹دواین کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: ١٥-٤-٢٠٢٤

✅ زانکۆکە باوەڕپێکراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە.

✅ ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئێمەوە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەم پڕۆگرامە.

♦️ئێستا تۆ پێمان دەتەوێت ئەم پڕۆگرامە بخوێنیت؟🧐

‏#study_chances
📢دەتەوێت بە خۆڕایی لە ئەوروپا بخوێنیت؟ 🤔

✅ بەڵێ بەڵام نازانم چۆن؟🤨

وەرە لەگەڵ ئێمە هەموو شتێک بزانە لەسەر خوێندنی خۆڕایی لە ئەوروپا😉

♦️بەڕاست شتی وا هەیە؟

✅ بەڵێ بێگومان، وڵاتی ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی خوێندن لە زانکۆ حکومییەکانی بەخۆڕاییە بۆ سەرجەم ئاستەکان، تەنها مەسروفاتی ژیان لەسەر خۆتان دەبێت.

♦️زۆرباشە، ئەی مەرجە زمانی ئەڵمانی بزانم و بە ئەڵمانی بخوێنم؟

✅ نەخێر، پێویستت بە زمانی ئەڵمانی نییە بۆ خوێندن لە زانکۆکانی ئەڵمانیا🥹

♦️چۆن بتوانم داواکاری پێشکەش بکەم ؟

✅ ئێستا ئۆفەری خوێندن بۆ مانگی (٩) بەردەستن لە زانکۆکانی ئەڵمانیا، وە لە ڕێگەی ئێمەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی قبوڵی خوێندن و ڤیزای وڵاتی ئەڵمانیا😎

♦️دەتوانم لە دوای خوێندنەکەم لە ئەڵمانیا بمێنمنەوە و ئیش بکەم؟

✅ بێگومان بەڕێز دەتوانیت بمێنیتەوە و ئیقامەی کارکردن وەربگریت و کار بکەیت🤩

ئێستا ئێوە پێمان بڵێن کە بەنیازی خوێندن هەن لە ئەڵمانیا؟

یاخود ڕاتان چییە سەبارەت بەخوێندن لە ئەڵمانیا؟🤔

‏#study_chances #ئەڵمانیا
📢 دەتەوێت بە خۆڕایی بڕوانامەی دکتۆرا بەدەستبهێنیت ئەڵمانیا🇩🇪؟

وەرە لەگەڵ ئێمە بەخۆڕایی بخوێنە🤩

♦️بڕوانامەی دکتۆرا لە بایۆلۆجیای گۆڕانکاری خانەکان (GGNB Molecular Biology of Cells (PhD)) تایبەتە بە ئەو خوێندکارانەی کە خواست و حەزیان هەیە بۆ خوێندنی لایەنە جیاوازەکانی بایۆلۆجی خانەکان و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر (یان هاوتای)ن لە زانستە زیندووەکان، کیمیا، فیزیا، پزیشکی، یان بوارە پەیوەندیدارەکان.

♦️ئەم پڕۆگرامە خوێندن و ڕاهێنان لە کۆمەڵێک شێواز و چەمکی بەرفراوان پێشکەش دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە بایۆلۆژیای خانە گەردیلەییەکان لە زیندەوەرە جیاوازەکان و سیستەمی مۆدێلدا.

✅ئەم زانکۆیە ئۆفەری کۆرسی فێربوونی هەردوو زمانی (ئەڵمانی، ئینگلیزی) پێشکەش بە خوێندکارانی دەکات.

♦️زانیاری لەسەر پڕۆگرام:

🔹ئاست: دکتۆرا
🔹وڵات: ئەڵمانیا🇩🇪
🔹نرخ: بەخۆڕایی
🔹جۆر: فوول تایم
🔹ماوەی خوێندن: ٣ ساڵ
🔹زمان: ئینگلیزی

✅ زانکۆکە باوەڕپێکراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە.

✅ ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئێمەوە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەم پڕۆگرامە.

♦️ئێستا تۆ پێمان دەتەوێت ئەم پڕۆگرامە بخوێنیت؟🧐

‏#study_chances
سوپرایزی ڕەمەزان
حەزەکەن چی بێت؟

#study_chances
چوار سوپرایزی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز:

١- داشکاندنی ١٥% بۆ هەموو کەس (تەنها لەم مانگەدا).

٢- داشکاندنی ٢٠% بۆ دەرچووانی یەکەم تا پێنجەمی هەر بەشێک.

٣- داشکاندنی ٥٠% بۆ سێ کەس بە هەڵبژاردن لە کۆتایی مانگدا (تەنها بۆ دەرچووانی یەکەم تا پێنجەم)

٤- داشکاندنی ١٠٠% بۆ یەک کەس بە هەڵبژاردن لە کۆتایی مانگدا (هەموو کەس).

تێبینی: خاڵی سێ و چوار بە هەڵبژاردن دەکرێن بۆ ئەو کەسانەی کۆمێنت لەم پۆستە دەنوسن (تا کۆتایی ڕەمەزان دەرفەت هەیە). گەر ئەتەوێت بخرێیتە لیستی خاڵی سێ وە، تکایە لە کۆمێنت بنوسە کە لەسەر ئاستی بەشەکەت چەنەم بوویت (بۆ نموونە: دووەم).

#study_chances
📢لە یەکێک لە باشترین و گونجاوترین وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 بخوێنە🤩

♦️وڵاتی هەنگاریا🇭🇺 بە نزیکەی خاوەن زیاتر لە (٧٠) زانکۆیە، کە زانکۆکان پڕۆگرامەکان بە زمانی ئینگلیزی لە سەرجەم بەش و پسپۆڕییەکان پێشکەش دەکەن.

♦️وڵاتی هەنگاریا بە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا وڵاتێکی هەرزان و گونجاوە بۆ خوێندن و ژیان.

♦️ پڕۆگرامی ماستەر لە زانستی تاقیگەی کلینیکی خوێندکاران فێردەکات و ڕایان دەهێنێت لە بوارەکانی دابینکردنی زانیاری و لێهاتوویی پێشکەوتوو لە تەکنیکەکانی تاقیگە، دڵنیایی کوالیتی، شیکاری داتا و بەڕێوەبردن لە چوارچێوەی ڕێکخستنەکانی تاقیگەی کلینیکی یان پزیشکیدا.

♦️زانیاری لەسەر پڕۆگرام:

🔹ئاست: ماستەر
🔹وڵات: هەنگاریا🇭🇺
🔹نرخ: (٣٥٠٠) یۆرۆ بۆ هەر سیمیستەرێک
🔹جۆر: فوول تایم
🔹ماوەی خوێندن: یەک ساڵ نیو (٣) سیمیستەر
🔹زمان: ئینگلیزی
🔹دواین کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: ٣١-٧-٢٠٢٤

✅ زانکۆکە باوەڕپێکراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە.

✅ ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئێمەوە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەم پڕۆگرامە.

♦️ئێستا تۆ پێمان دەتەوێت ئەم پڕۆگرامە بخوێنیت؟🧐

‏#study_chances
♦️ئێستا ئۆفەری خوێندن بەردەستە بۆ مانگی (٩) لە زانکۆکانی بەلجیکا

♦️وڵاتی بەلجیکا وڵاتێکی هەڵکەوتەی ڕۆژئاوای کیشوەری ئەورووپایە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتانی (هۆڵەندا. ئەڵمانیا، لێخنشتاین، فەڕەنسا) ڕێژەی دانیشتووانی نزیکەی (١١.٥) میلیۆن کەسە، گەورەترین شار و پایتەختەکەی شاری برۆکسلە، بەلجیکا بەناوبانگە بەوەی کە ناوەندی جوگرافیای ئەوروپایە.

♦️ساڵانە خوێندکارێکی زۆری نێودەوڵەتی ڕوو لە بەلجیکا دەکەن بۆ خوێندن، بە نزیکەی خاوەن زیاتر لە (٧٢) زانکۆیە، کە زانکۆکان پڕۆگرامەکان بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش دەکەن.

♦️گرنگترین هۆکارەکان بۆ ئەوەی بەلجیکا هەڵببژێرین:

✅ کوالێتی بەرزی خوێندن
✅ وڵاتێکی فرە زمانە، زمانەکانی (هۆڵەندی، ئەڵمانی، فەرەنسی) سەرەکین
✅ پڕۆگرامێکی زۆری هەیە بە زمانی ئینگلیزی
✅ تێچووی ژیان و تێچووی خوێندن لە بەلجیکا هەرزانە بەبەراورد بە چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا
✅ لەکاتی خوێندندا دەتوانیت بەشێوەی پارت تایم کاربکەیت
✅ لە دوای خوێندن ئیقامەی کارکردن وەردەگری دەمێنینەوە
✅ چەندین شوێنی سەرنجڕاکێشی کولتووری و مێژووی هەیە

♦️ئەگەر دەتەوێت لە بەلجیکا بخوێنیت ئەوا هەر ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکە😉
📢دەرفەتە هەرزان و ناوازەکان🤩

♦️ ماستەر لە بازرگانی نێودەوڵەتی پرۆگرامێکە کە گرنگی بە لایەنە جیهانییەکانی بازرگانی دەدات، خوێندکاران ئامادە دەکات بۆ کارکردن لە بازاڕی نێودەوڵەتیدا.

♦️بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە شەوانە دەرفەتی خوێندن لە پڕۆگرامێکی هەرزان لە وڵاتانی ئەوروپا پۆست دەکەین.

♦️بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەم پڕۆگرامە کۆمێنتێک بنووسە

‏#study_chances #دەرفەتە_هەرزانەکان
📢دەرفەتە هەرزان و ناوازەکان🤩

♦️بەکالۆریۆس لە زانستە سیاسییەکان پرۆگرامێکی ئەکادیمی بەکالۆریۆسە کە تێگەیشتنێکی گشتگیر لە سیستەمی سیاسی و تیۆری و دامەزراوە و پراکتیکەکان پێشکەش بە خوێندکاران دەکات.

♦️بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە شەوانە دەرفەتی خوێندن لە پڕۆگرامێکی هەرزان لە وڵاتانی ئەوروپا پۆست دەکەین بۆتان.

♦️بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەم پڕۆگرامە کۆمێنتێک بنووسە

‏#study_chances #دەرفەتە_هەرزانەکان
📢دەرفەتە هەرزان و ناوازەکان🤩

♦️ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر پرۆگرامێکی ئاست بەرز و پێشکەوتووە کە لە تیۆری و پراکتیکی زانستی کۆمپیوتەردا قووڵ دەبێتەوە.

♦️بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە شەوانە دەرفەتی خوێندن لە پڕۆگرامێکی هەرزان لە وڵاتانی ئەوروپا پۆست دەکەین بۆتان.

♦️بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەم پڕۆگرامە کۆمێنتێک بنووسە

‏#study_chances #دەرفەتە_هەرزانەکان
📢دەرفەتە هەرزان و ناوازەکان🤩

♦️پڕۆگرامێکی ناوازە و تەواو جیاوازی ماستەر لە زانستی بایۆلۆجی بەردەستە لە یەکێک لە زانکۆ زۆر باشەکانی پۆڵەندا🇵🇱

♦️بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەم پڕۆگرامە کۆمێنتێک بنووسە

‏#study_chances #دەرفەتە_هەرزانەکان
ئاگات لێیە پاسپۆرتی ئەڵمانیا🇩🇪 چەند بەهێزە؟

بە وردی سەیری وێنەکە بکەن و بزانن چەند بەهێزە ئەم پاسپۆرتە🤩

حەزت دەکرد خاوەن ئەم پاسپۆرتە بایت؟

#study_chances
🤩2