Chance - Study Abroad
608 subscribers
272 photos
90 videos
4 files
5 links
خوێندن و کار لەدەرەوە
Download Telegram
📢سویسرا🇨🇭 بەفەرمی پێشوازی لە وڵاتانی بولگاریا🇧🇬 و ڕۆمانیا🇷🇴 دەکات

♦️سویسرا🇨🇭 بڕیاریدا پشکنینی پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەکانی بۆ ئەو گەشتیارانەی کە گەشت بۆ بولگاریا و ڕۆمانیا دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ بولگاریا و ڕۆمانیا نەهێڵێت، ئەمەش دوای هەنگاوەکانی ئەم دواییەی یەکێتی ئەوروپا بۆ وەرگرتنی هەردوو وڵات لە ناوچەی "شنگن" ئاسمانی و دەریایی.

♦️حکومەتی سویسرا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر وازهێنان لە کۆنترۆڵکردنی سنوورە ئاسمانی و ئاوییەکان بۆ هاوڵاتیانی بولگاریا و ڕۆمانیا، جگە لەوەش حکومەتی سویسرا ڕایگەیاندووە کە ئێستا بولگاریا و ڕۆمانیا دەتوانن ڤیزەی شنگن بدەن.

♦️واتە دەتوانیت بە ئاسایی بە ڤیزای ڕۆمانیا و بولگاریا سەردانی سەرجەم وڵاتانی ناوچەی شنگن بکەیت.

♦️ئێستا ڤیزای (خوێندن، گەشتیاری، بازرگانی) وڵاتی ڕۆمانیا🇷🇴 لە لامان بەردەستە و دەتوانن بەئاسانی وەریبگرن

♦️بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن لە وەتسئەپ:

+48 691 688 314

♦️ئێستا تۆ پێمان بڵێ دەتەوێت ڤیزای ڕۆمانیا وەربگریت؟🧐


‏#study_chances #ئەوروپا #خوێندن #شانس #chance #europe
زانیارییەکان لە کۆمێنتی یەکەمە 😉
📢ڤیزای ڕۆمانیا🇷🇴 بەردەستە بۆ (خوێندن، گەشتیاری، بازرگانی)

♦️ڕۆمانیا تازە هاتوەتەوە ناو شنگنەوە، بەوەرگرتنی ڤیزای ڕۆمانیا دەتوانیت سەردانی هەموو ئەوروپا بکەیت

♦️دەرفەتێکی زۆر باشە چونکە:

✅ وەرگرتن لە زانکۆکان ئاسانترە
✅ شانسی وەرگرتنی ڤیزا زیاترە
✅ پارەی خوێندن زۆر کەمترە
✅ تێچووی ژیان زۆر هەرزانترە
✅ سنوری کراوەیە لەگەڵ ٢٧ ولات (بۆ گەشت و بازرگانی)


#study_chances
📢پرسیار : دەتوانن ئۆفەری خوێندن لە زانکۆکانی ڕووسیا وەربگرن؟🤔

♦️پێمانوایه‌ خوێندن له‌ ڕووسیا (به‌گشتی) وه‌به‌رهێنانێكی باش نییه‌.

♦️لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:

✅ تێکچوونی بارودۆخی ڕووسیا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا.

✅ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌ی شنگندا نییه‌ و ناتوانی سه‌ردانی وڵاتانی دیکە بكه‌یت.

✅ وڵاتێكی زۆر له‌بار نییه‌ بۆ مانه‌وه‌ و كاركردن.

✅ ئاستی خوێندن باش نییه‌ به‌ به‌راورد به‌ وڵاتانی ناوچه‌ی شنگن.

♦️له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ كار له‌سه‌ر ڕووسیا ناكه‌ین.

♦️هەر بۆیە ئێمە پێشنیاری وڵاتانی ئەوروپاتان بۆ دەکەین چونکە لە زانکۆی ئاست بەرز و زۆر باشتر دەتوانن لە زانکۆکانی ئەوروپا درێژە بەخوێندن بدەن😉

♦️ئێستا تۆ پێمان بڵێ حەز دەکەیت لە کامە وڵات بخوێنیت؟

#study_chances
📢هاوڵاتیانی کامە وڵات پێویستیان بە ڤیزا نییە بۆ سەردانیکردنی ئەڵمانیا؟🤔

♦️حەزت دەکرد هاوڵاتی کامە وڵات بایت؟

#study_chances #ئەڵمانیا
زانیارییەکان لە کۆمێنتی یەکەمە 😉
📢هاوڵاتیانی کامە وڵات پێویستیان بە ڤیزا نییە بۆ سەردانیکردنی بەریتانیا🇬🇧؟🤔

♦️حەزت دەکرد هاوڵاتی کامە وڵات بایت؟

#study_chances #بەریتانیا
زانیارییەکان لە کۆمێنتی یەکەمە 😉
هاوڵاتیانی کامە وڵات دەتوانن سەردانی وڵاتانی ناوچەی شنگن بکەن بە بێ ڤیزا؟

حەزت دەکرد هاوڵاتی کامە وڵات بایت؟

‏#study_chances #ئەوروپا
📢ماستەر بخوێنە لە ئەوروپا🇪🇺 بەبێ بڕوانامەی ئایەڵس🤩

♦️ ماستەر لە (Molecular Biotechnology) بە شێوەیەکی گشتی سەرنج دەخاتە سەر توێژینەوە پێشکەوتووەکان لە بواری بایۆتەکنەلۆژیادا بە جەختکردنەوەیەکی تایبەت لەسەر تەکنیکەکانی بایۆلۆژیای گۆڕانکاری و بەکارهێنانیان.

♦️پۆڵەندا🇵🇱 بەهۆی دامەزراوە ئەکادیمییە پلە باڵاکانیان و زانکۆکانی ساڵانە خوێندکارێکی زۆری نێودەوڵەتی ڕوو لەم وڵاتە دەکەن بەمەبەستی خوێندن.

♦️وڵاتی پۆڵەندا بە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا وڵاتێکی هەرزان و گونجاوە بۆ خوێندن و ژیان.

♦️زانیاری تەواو لەسەر ئەم پڕۆگرامە:
✅ ماوەی خوێندن (٢ ساڵ)
✅ بڕوانامەی زمان پێویست نییە
✅ ئەم پڕۆگرامە بە زمانی ئینگلیزییە 😉
✅ زانکۆکە باوەڕپێکراوە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای کوردستانەوە

♦️دەرچووانی پرۆگرامی ماستەر لە (Molecular Biotechnology) دەتوانن لە بوارە جیاوازەکاندا کار بکەن، لەوانە کۆمپانیاکانی بایۆتەکنەلۆژیا، کۆمپانیاکانی دەرمانسازی، دامەزراوەی توێژینەوە، دەزگاکانی حکومەت و ئەکادیمی. سەرەڕای ئەوەش، ڕەنگە هەندێک لە خوێندکاران بیانەوێت بڕوانامەی دکتۆرا بەدەستبهێنن و بەردەوام بن لە خوێندن.
ئەو وڵاتانەی ئاڵاکانیان لێک دەچێت

ئەگەر بتوانیت پێتخۆشە سەردانی کامە وڵاتیان بکەیت؟

#study_chances
📢ماستەر بخوێنە لە ئەڵمانیا🇩🇪 بەخۆڕایی🤩

♦️ پرۆگرامی ماستەر لە بازرگانی نێودەوڵەتی و بەڕێوەبردن (IBM) لەسەر ئەو زانیارییە بازرگانییە بنیات دەنرێت کە خوێندکاران پێشتر لە پرۆگرامەکانی بەکالۆریۆسی پەیوەندیداردا بەدەستیان هێناوە. زانیاری قووڵ و نوێ لەبارەی خوێندنی بازرگانی و بڕوانامە سەرەکییەکان لە بەڕێوەبردنی نێودەوڵەتیدا دەدات.

♦️ئەم پڕۆگرامە بە زمانی ئینگلیزییە 😉

♦️پرۆگرامی ماستەر لە بازرگانی نێودەوڵەتی و بەڕێوەبردن بە شێوەیەکی گشتی کۆمەڵێک بابەت دەگرێتەوە، لەوانە:

✅ ستراتیژی بازرگانی نێودەوڵەتی
✅ بەبازاڕکردنی جیهانی
✅ یاسای بازرگانی نێودەوڵەتی
✅بازرگانی نێودەوڵەتی و ئابووری
✅ئەخلاقی بازرگانی جیهانی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان


♦️ دوای تەواوکردنی پرۆگرامی ماستەر لە بازرگانی و بەڕێوەبردنی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا، هەلی کاری جۆراوجۆرت لەبەردەستدایە لە هەردوو بواری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا، گرنگترینیان:

✅بەڕێوەبەری بازرگانی نێودەوڵەتی
✅پسپۆڕی بازرگانی نێودەوڵەتی
✅ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی
✅بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی نێودەوڵەتی
✅شرۆڤەکاری دارایی نێودەوڵەتی
📢لە ئەڵمانیا🇩🇪 بەخۆڕایی ماستەر بخوێنە لە زانستی کۆمپیوتەر 👩‍💻🧑‍💻

♦️ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر پرۆگرامێکی ئاست بەرز و پێشکەوتووە کە لە تیۆری و پراکتیکی زانستی کۆمپیوتەردا قووڵ دەبێتەوە.

♦️لە کاتی پرۆگرامی ماستەردا زۆرجار خوێندکاران بابەتگەلێکی پێشکەوتوو وەک ئەلگۆریتم، پێکهاتەی داتا، ئەندازیاری پڕۆگرامسازی، زیرەکی دەستکرد، فێربوونی ئامێر، تۆڕی کۆمپیوتەر، ئاسایشی ئەلیکترۆنی و زۆر شتی تر دەخوێنن.

♦️ئێستا پڕۆگرامی ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر لە چەندین زانکۆی ئاست بەرز و باوەڕپێکراوی ئەڵمانیا بەردەستە و خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە.

♦️خوێندکارانی دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەردا دەتوانێت وەک پسپۆڕی یەکێک لەم بوارانە کاربکات:

✅ئەندازیاری پڕۆگرامسازی
✅زانستی داتا
✅تەکنەلۆجیای زانیاری
✅ئاسایشی ئەلیکترۆنی
✅زیرەکیی دەستکرد
✅ئەندازیاری کۆمپیوتەر

♦️بەگشتی لە جیهاندا و بەتایبەت وڵاتانی ئەوروپادا هەلی کارێکی زۆر هەیە بۆ دەرچووان و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەردا.

♦️ئێستا دەتوانن پڕۆگرامی ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر لە ئەڵمانیا بخوێنن و داواکاری پێشکەش بکەن لە ڕێگەی ئێمەوە.
📢دەتەوێت بە خۆڕایی لە ئەوروپا بخوێنیت و هەموو شتێک لەسەر وڵاتەکە بێت؟🤔

♦️ئاوا ئەم هەلە لە دەست خۆت مەیە و ئێستا سکۆلارشیپی وڵاتی ڕۆمانیا🇷🇴 بەردەستە بۆ سەرجەم ئاستەکانی (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا)🤩

♦️کرێی خوێندن و مانەوە و بیمەی تەندروستی بەخۆڕاییە، مانگانەش بڕێک پارە بۆ مەسروفات وەردەگرن🤨

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە وەتسئەپ پەیوەندیمان پێوەبکە😉

+49 1521 2515241

‏#study_chances
📢بۆچی گرنگە لە هەنگاریا🇭🇺 بخوێنم؟🤔

♦️هەنگاریا بە نزیکەی خاوەن زیاتر لە (٧٠) زانکۆیە، کە زانکۆکان پڕۆگرامەکان بە زمانی ئینگلیزی لە سەرجەم بەش و پسپۆڕییەکان پێشکەش دەکەن.

♦️وڵاتی هەنگاریا بە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا وڵاتێکی هەرزان و گونجاوە بۆ خوێندن و ژیان.

♦️گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە وامان لێدەکات ئەم وڵاتە بۆ خوێندن هەڵببژێرین:

✅ بەرزی کوالێتی خوێندن
✅ هەرزانی تێچووی ژیان و مانەوە
✅ هەبوونی پڕۆگرامێکی زۆر لەسەرجەم بەش و پسپۆڕییەکان
✅ وڵاتێکی سەلامەت و بێدەنگە بۆ ژیان
✅ خاوەن کۆمەڵگەیەکی ئەکادیمی نێودەوڵەتی گەورەیە
✅ وڵاتێکی خاوەن مێژووی کولتووری سەرنجڕاکێشە
✅ هەبوونی دەرفەتی کارکردنێکی باش لە دوای خوێندن
✅ هەبوونی سکۆلارشیپ

♦️ئێستا ئۆفەری خوێندن بۆ سەرجەم ئاستەکان لە هەنگاریا و سەرجەم وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بەردەستە بۆ مانگی (٩) دەتوانن لە ڕێگەی ئێمەوە داواکاری پێشکەش بکەن.

♦️ئێستا تۆ پێمان بڵێ حەز بە خوێندن دەکەیت لەم وڵاتە؟🧐

#study_chances
👍1
📢 دەرچووی بەشەکانی هونەر و موزیکت؟

♦️وەرە ئەم دەرفەتە بۆ ئێوەیە 🤩

♦️ئێستا دەرچووانی بەشەکانی هونەر و موزیک دەتوانن لە هەنگاریا ماستەر بخوێنن بۆ مانگی (٩).

♦️ئەم پڕۆگرامانە لە هەنگاریا بەردەست:

Ceramics Design
Designer-Maker
Choir Conducting
Animation
Photography
Classical Singing
Classical Music Instrumental Performance [Piano, Violin, Cello, Guitar, Trombone]
Classical Singing [Opera Singing/ Oratorio and Song Performer]

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە وەتسئەپ پەیوەندیمان پێوەبکە😉

+49 1521 2515241

♦️ئێستا تۆ پێمان بڵێ دەتەوێت لە کامە پڕۆگرام بخوێنیت؟

‏#study_chances
♦️ پرۆگرامی ماستەر لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان (International Relations) پرۆگرامێکی ئەکادیمییە کە تیایدا قووڵ دەبێتەوە لە لایەنە جیاوازەکانی سیاسەتی نێودەوڵەتی، ئابووری، یاسا، مێژوو و کولتوور، بە ئامانجی دابینکردنی تێگەیشتنێکی گشتگیر لە ئاڵۆزییەکانی سیستەمی نێودەوڵەتی.

♦️زانیاری تەواو لەسەر ئەم پڕۆگرامە:

🔸ئاست: ماستەر
🔸زمان: ئینگلیزی
🔸زانکۆ: وارشۆ
🔸نرخی خوێندن: (٣٨٩٠) دۆلار ساڵانە
🔸ماوەی خوێندن: (٢) ساڵ
🔸کاتی دەستپێکردنی خوێندن: مانگی (١٠)

♦️پرۆگرامی ماستەر لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بە شێوەیەکی گشتی کۆمەڵێک بابەت دەگرێتەوە، لەوانە:

✅ ئابووری سیاسی نێودەوڵەتی
✅ ئاسایشی نێودەوڵەتی و چارەسەرکردنی ململانێکان
✅یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ
✅حوکمڕانی جیهانی و دامەزراوەکان
✅دیپلۆماسی و شیکاری سیاسەتی دەرەوە

♦️ دوای تەواوکردنی پرۆگرامی ماستەر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، هەلی کاری جۆراوجۆرت لەبەردەستدایە لە هەردوو بواری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا، کە دەتوانیت کار بکەیت لەکەرتی تایبەیت، حکومی و ڕێکخراوەکان.

♦️ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن لە ڕێگەی ئێمەوە بۆ خوێندنی ئەم پڕۆگرامە لە پۆڵەندا🇵🇱
📢بۆچی گرنگە لە نەمسا🇦🇹 بخوێنم؟🤔

♦️وڵاتی نەمسا (ئوستریا)🇦🇹 هەڵکەوتەی باشووری ناوەڕاستی ئەورووپایە و هاوسنورە لەگەڵ چەندین وڵاتی دیکەی ئەوروپا، شاری ڤییەنا گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی نەمسایە، ژمارەی دانیشیتوانی نزیکەی (٩) میلیۆن کەسە.

♦️نەمسا🇦🇹 بە نزیکەی خاوەن زیاتر لە (٤٣) زانکۆیە، کە زانکۆکان پڕۆگرامەکان بە زمانی ئینگلیزی لە سەرجەم بەش و پسپۆڕییەکان پێشکەش دەکەن.

♦️گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە وامان لێدەکات ئەم وڵاتە بۆ خوێندن هەڵببژێرین:

✅ بەرزی کوالێتی خوێندن
✅ بەرزی کوالێتی ژیان لەم وڵاتە
✅ جوگرافیا و شوێنێکی ستراتیژی هەیە لە ئەوروپا
✅ وڵاتێکی گەشتیاریی و خاوەن سروشتێکی سەرنجڕاکێشە
✅ وڵاتێکی خاوەن مێژووی کولتووری گەورەیە
✅ دەرفەتی فێربوونی زمانی ئەڵمانی

♦️ئێستا ئۆفەری خوێندن بۆ سەرجەم ئاستەکان لە نەمسا و سەرجەم وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بەردەستە بۆ مانگی (٩) دەتوانن لە ڕێگەی ئێمەوە داواکاری پێشکەش بکەن.

♦️ئێستا تۆ پێمان بڵێ حەز بە خوێندن دەکەیت لەم وڵاتە؟🧐

#study_chances
📢 پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕچییە؟ 🤔


♦️بەرنامەی ئاڵوگۆڕکردن بریتییە لە بەرنامەیەکی ڕێكخراو کە تێیدا ئه‌ندامانی ڕێکخراوێک یان دامەزراوەیەک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەچنە ڕێکخراو یان دامەزراوەیەکی دیکە لە وڵاتێکی جیاوازدا، بە شێوەیەکی گشتی بۆ خوێندن یان کارکردن. زۆرجار بەرنامەکانی ئاڵوگۆڕکردن سروشتی پەروەردەیییان هەیە و لەوانەیە خوێندکاران، یان کەسانی پیشەیی بەشداربن لە چالاکییە ئەکادیمییەکان یان توێژینەوەکان لە دامەزراوەیەکی بیانیدا.

♦️هەروەها ڕەنگە بەرنامەکانی ئاڵوگۆڕکردن بۆ گەشەپێدانی کولتووری یان کەسی داڕێژرابن، ڕه‌نگه‌ چالاکییەکانی وەک فێربوونی زمان، تێكه‌ڵبوونی کولتووری و خۆبەخشی لەخۆ بگرن. بەرنامەکانی ئاڵوگۆڕکردن لەوانەیە لەلایەن قوتابخانەکان، زانکۆکان، دەزگاکانی حکومەت، یان ڕێکخراوە تایبەتەکانەوە ڕێکبخرێن. ڕه‌نگه‌ لە ڕێگەی سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە پارەیان بۆ دابین بکرێت، لەوانە کرێی خوێندن، یارمەتییەکان، سکۆلەرشیپەکان.

♦️دەتوانم لە زانکۆیەکی کوردستانەوە بچم بۆ زانکۆیەکی ئەوروپا بە ئاڵوگۆڕ ؟🤔

♦️به‌گشتی نه‌خێر، به‌داخه‌وه‌. پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕ له‌ وێب سایتی زانكۆكه‌ت‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌ ئه‌گه‌ر هه‌بێت.

#study_chances
📢بۆچی گرنگە لە پۆڵەندا🇵🇱 بخوێنم؟🤔

♦️لە پۆڵەندا زیاتر لە یەک ملیۆن و (٢٠٠) هەزار خوێندکار دەخوێنن، کە نزیکەی (٣٨٠) زانکۆ هەن لە تەواوی وڵاتدا. ئەوەی لەوەش سەرنجڕاکێشترە زۆربەی پڕۆگرامەکان بە ئینگلیزی پێشکەش دەکرێن،

♦️وڵاتی پۆڵەندا بە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا وڵاتێکی هەرزان و گونجاوە بۆ خوێندن و ژیان.

♦️گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە وامان لێدەکات ئەم وڵاتە بۆ خوێندن هەڵببژێرین:

✅ بەرزی کوالێتی خوێندن
✅ هەرزانی تێچووی ژیان و مانەوە
✅ هەبوونی پڕۆگرامێکی زۆر لەسەرجەم بەش و پسپۆڕییەکان
✅ پێویستی بە بڕوانامەی زمان نییە بۆ خوێندن
✅ وڵاتێکی سەلامەت و بێدەنگە بۆ ژیان
✅ خاوەن کۆمەڵگەیەکی ئەکادیمی نێودەوڵەتی گەورەیە
✅ وڵاتێکی خاوەن مێژووی کولتووری سەرنجڕاکێشە
✅ هەبوونی دەرفەتی کارکردنێکی باش لە دوای خوێندن
✅ هەبوونی چەندین سکۆلارشیپ

♦️بۆ ئەوانەی بیر لە خوێندن لە ئەوروپا دەکەنەوە، پۆڵەندا بکەن بە یەکێک لە هەڵبژاردەکانتان😎

♦️ئێستا ئۆفەری خوێندن بۆ سەرجەم ئاستەکان لە پۆڵەندا و سەرجەم وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بەردەستە بۆ مانگی (٩) دەتوانن لە ڕێگەی ئێمەوە داواکاری پێشکەش بکەن.

#study_chances
📢ئەڵمانیا🇩🇪 بووە سێهەم گەورەترین وڵاتی ئابورى جیهان📊

♦️ئەڵمانیا ژاپۆنی تێپەڕاند، هۆکارى ئەم دابەزینەى ژاپۆن بۆ لەدەستدانى بەهاى دراوی وڵاتەکە (یەن) دەگەڕێتەوە، لە دوو ساڵى رابردودا ئەو دراوە ژاپۆنییە (٪١٨)ى بەهاکەى بەرامبەر بە دۆلار لەدەستداوە، ئەمەش گەورەترین هۆکار بوو کە ئەڵمانیا پێش ئەو وڵاتە کەوتوو و بووە سێهەم گەورەترین وڵاتی ئابورى جیهان.

♦️ڕیزبەندی (٥) گەورەترین وڵاتی ئابووری جیهان بەم جۆرەیە:

١- ئەمریکا 🇺🇸
٢- چین 🇨🇳
٣- ئەڵمانیا 🇩🇪
٤- ژاپۆن 🇯🇵
٥- هیندستان 🇮🇳

♦️حەز دەکەیت لە ئەڵمانیا بخوێنیت یاخود کاربکەیت؟🤔

#study_chances