Stêrk TV کوردی
6.14K subscribers
13.2K photos
11.5K videos
2 files
231 links
Download Telegram
Stêrk TV کوردی
هەپەگە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی “سڵاوکردن لە ڕۆژی گیانبازیی” گەریلاکانی ئازادیی ١٦ چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامداوە، بە هۆیەوە هەشت داگیرکەر سزادراون، هەروەها دوو چادر، بلاجکتۆرێک، چوار کامێرای چاودێریی، مۆڵگەیەک و چەکێکی بیکەیسیش…
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە بارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە ٢٤ تا ٢٦ـێ ئەم مانگە، هەروەها هێرشە داگیرکارییەکانی ئەو دەوڵەتە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەپەگە ئاماژەی بەوەداوە، لە ٢٤، ٢٥ و ٢٦ـی ئەم مانگە، لە هەریەک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ و بێشیلی هەرێمی مەتینا و گۆرەپانەکانی بەرخۆدانی گردی جودی و ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گەریلاکانی ئازادیی ١٦ چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامداوە.

باسیان لەوەشکردووە، لەو چالاکییانەدا هەشت داگیرکەر سزادراوە، گورز لە دوو مۆڵگە، هەروەها دوو چادر، بلاجکتۆرێک، چوار کامێرای چاودێریی، مۆڵگەیەک و چەکێکی بیکەیسی لەناوبراون.

هەروەها هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، کە لە ٢٥ و ٢٦ـی ئەم مانگە، سوپای داگیرکەری تورک تونێلەکانی شەڕی لە گری ئێف ئێم لە زاپ بە تەقەمەنیی قەدەغەکراو بۆردوومان کردووە.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هەپەگە بەمجۆرە ئاماژەی بە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک داوە، گۆڕەپانەکانی کەندەکۆل، گۆشینە، گردی ڕۆستی، بەربزێنی، شەهید شەریف لە خواکورک حەوت جار، گۆڕەپانی شەهید ئیبراهیم لە زاپ جارێک، گۆڕەپانەکانی خێرێ، سێدارێ، گردی زەنگلی، زێڤکێ لە گارە پێنج جار، گۆڕەپانەکانی بازێ، بێشیلی، سەری مەتینا لە هەرێمی مەتینا پێنج جار، گردی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ سێ جار، بە گشتیی دەوڵەتی تورک ٢١ جار بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی ئەو ناوچانەی کردووە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕێبەر ئاپۆ: زیلان فەرماندەیە و ئێمەش شەڕڤانی ئەوین
شەهید زیلان داستانێکی ئەفسانەیی لە ناو فەرهەنگ و مێژووی ڕزگاریخوازی نوێی کوردا
#گرێژنە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پروشە قەلەندەر : پێوستە کۆمەڵگا بە تایبەت دایکان و باوکان هۆشیاربن، بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەو تاوانانەی بەرامبەر ڕۆڵەکانیان دەکرێت.

#گرێژنە
هێلیکۆپتەرەکانی دەوڵەتی تورک بە ئاسمانی بەرواری باڵادا دەسوڕێنەوە.

وێرای ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە شەوی ٢٢ـی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەسەر یەک سەربازێکی زۆری بە چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە ڕەوانەی ناوچەی بەرواری باڵا کرد،

لە ئێستاشدا هێلیکۆپتەرەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە بە ئاسمانی گوندەکانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پروشە قەلەندەر: پێوستە ڕێگری بکرێت لە بڵاوبوونەوەی تاوانەکان لە میدیاکانەوە تا لە دادگا یەکلای ئەکرێتەوە.

#گرێژنە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"هاتنی کاروانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ دەڤەری بادینان، پەڵەیەکی دیکەی شەرمەزاریی و خیانەت بە نێوچاوانی پەدەکەوە"
#گرێژنە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەوار محەمەد: بەرخودانی گەریلاکانی ئازادی بووەتە هیوایەک بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ گەل.
#گرێژنە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنی ئارامبەخش و دڵڕفێنی کانی خومارۆ لە برادۆست
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەپەگە: لە چالاکییەکاندا هەشت داگیرکەری تورک سزادران و چوار کامێرای چاودێرییشیان تێکشکێندرا
لە ناو جەرگەی باشوری کوردستان سوپای تورکی داگـ،،ـرکـ،،ـەر بەیاننامە بڵاودەکاتەوە بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان،
هاوکات حکومەتی هەرێم و تەواوی دامودەزگا حکومییەکان بێدەنگیان هەڵبژاردووە لە ئاست ئەم داگیرکارییەدا.
ئەمڕۆ لە بامەڕنێ و کانی ماسێ لە دەڤەری بادینان، جەندرمەی دەوڵەتی تورک کە سەرەتا داوای ناسنامەیان دەکرد لە خەڵکی دەڤەرەکە دواتر بە زمانی تورکی و کرمانجی و عەرەبی داوای هاوکاری دەکەن بۆ داگیرکردنی کوردستان.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە پەدەکە بووە بە چاوساغی سوپا داگیرکەرەکە و میدیاکانی ئەو حزبە هەوڵدەدەن داگیرکاریەکە وەک بابەتێکی میدیای نەبین و هەوڵی گۆڕینی ئەو بابەتە بدەن.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی: سوپای تورکیا سەدان تانک و هەزاران سەربازی هێناوەتە سنوری دهۆک
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کۆمسیۆن بۆ جاری سێیەم وادەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکانی درێژکردەوە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تاوانبارانی ڕووداوەکە نە سزا دراون و نەلێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بیرەنەوتەکان و بڕینەوەی دارستانەکان سروشتی ناوچەکە لەناو دەبەن
بەهۆی شۆرتی تەلی کارەبای کۆمپانیای (دەداش)ـی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە جارێکیتر لە شاری مێردین ئاگر کەوتەوە.

ڕۆژی ٢٠ـی حوزەیران ئاگر لە گوندەکانی ناوچەی چناری شاری ئامەد و ناوچەی شەمڕەخی مێردین کەوتەوە و بەو هۆیەوە ١٥ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، جارێکیتر بەهەمان هۆکار لە مێرین ئاگر کەوتەوە.

کێبڵە کارەباییەکانی کۆمپانیای دابەشکردنی کۆمپانیانی (دەداش) کە تا ئێستا کێبڵە ڕزیوەکانی چاک نەکردووەتەوە، بۆ دووەمین جار بووەتە هۆی ئاگر کەوتنەوە لە شاری مێردینی باکووری کوردستان، بەڵام دەداش ڕەتی دەکاتەوە کە ئاگرەکە بەهۆی کێبڵەکانی کارەباوە بووبێت.
سروشتی جوان و دڵڕفێنی کوێستانەکانی بناری چیای هەڵگورد