𝖲𝖯𝖠𝖢𝖤 | ئاسمان
455 subscribers
241 photos
24 videos
9 files
95 links
چەنالێک تایبەت بە بابەتی :
-فەلسەفە.
-دەرووناسی.
-فیزیا.
-گەردووناسی.
-مۆتیڤەیشن.
لێرە فێربوون مەحال نییە ⚡️.

Owner:
@fr4t94
Download Telegram
ئەمەش کۆتا بابەتی فەلسەفەی سیاسی کە باسمان لە هەموو ئایدۆلۆژیە سیاسیەکان کردووە پێموابێ هیچمان لەبیر نەکردووە بەیانی دەست بە بابەتی گەشەپێدان دەکەین.
🔼🔼🔼🔼🔼🔼🔼🔼
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
32
زنجیرەی گەشەپێدان | #️⃣زنجیرەی یەکەم

MindSet ئەقڵیەت

گرینگترین شت لە ژیانی تۆدا بەهێزی ئەقڵیەتە 🧠چونکە چەنێک ئەقڵیەت بەهێز بێت ئەوندە سەرکەوتوتری لە ژیانت چەنێک بە ژیرانەو ئەرێنی بیربکەیتەوە ئەوندە زیاتر سەرکەوتوتری لە ژیانی خۆتا و
پێچەوانەکەی چەنێک بە نەرێنی و ئەقڵیەتێکی لاواز بیر بکەیتەوە ئەوندە شکست دەهێنیت بۆیە دایمە ئەڵێم ئەقڵیەت گرینگترین شتە لە ژیانتان، خوێندنتان، کاری رۆژانەتان هتد…

لە بری ئەوەی بڵێی “من ناتوانم” بڵێ “من دەتوانم” ئەمە وادەکات سەرکەوتن بەدەست بێنیت لەو کارەی کە دەیکەیت چونکە متمانە بەخۆبوون پێش هەموو شتێکی ئەو کارەیە دەیکەی ئەگەر متمانەت بەخۆت نەبێت ئەوە چاوەڕێ مەکە کەس متمانەی بەتۆ بێت و سەرکەوتن بەدەست بهێنیت بۆیە هەمیشە کاتێک بڕیاری شتێک دەدەی بە ژیرانە بیربکەوە بە ئەرێنی و بە گەشبینانە بیرکەوە نەک رەشبینانە چونکە رەشبینی هۆکاری ئەوەیە کە بتوانێ لە ژیان و دەوروبەرت دووربخاتەوە و ببێتە هۆکاری لاوازبوونت لە کارەکانت.

#زنجیرەیگەشەپێدان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
5😍32
زنجیرەی گەشەپێدان | #️⃣زنجیرەی دووەم

Discipline بنەما دانان

یەکێک لە هەرە شتە گرینگەکانی ژیانت 🔠دانانی بنەمایەکە بۆخۆت🔠چونکە مرۆڤێک ئەگەر بێ بنەما بێت دایمە ژیانی وەک چۆن زۆر بابەت ئەخوێنیتەوە لە یەک رۆژدا تێکەڵ دەبێ بە هەمان شێوە کەسێک بنەمای نەبێ وای لێدێ و ژیانێکی ناڕێکی دەبێت و لەپاڵ ئەمانەش سەرکەووتونابێت لە کارەکانی (زۆربەی کاتەکان مەبەستم) با جارێ بزانین بنەما چییە…؟

بۆ نمونە کاتێکی دیاری کراوت هەیە بۆ خەوتن و هەڵدەستی دەموچاوت دەشۆی، نان دەخۆی، دەچیتە کار یان قوتابخانە یاخود هەر لە ماڵەوە خەریکی کارەکانت دەبی ئەوە پێی دەوترێت 🔠بنەما🔠بەڵام پێچەوانەکەی نە کاتی خواردنت هەیە بە دیاریکراوی نە کاتی خەوت هەیە بە دیاریکراوی نە هیچ شتێکی تەنها کاتی کارکردن یان قوتابخانەکەت لە کاتی خۆتدا دەبێ بڕۆی ئەگینا کاتەکانیتری هەمووی ناڕێکە بۆیە ئەم ناڕێکیە دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئەقڵیەتیشت و کاری لەسەر دەروونیشت دەبێ.

بۆیە پێش هەموو شتێک بنەمایەک بۆ ژیانی خۆت دابنێ و ئەو بنەمایەت با لەسەرووی هەموو حەزەکانت بێ مەبەستم یانی پێویست ناکا لەسەر چوونەدەرەوەیەک خەوی خۆت ناڕێکەی یان لەبەر هاوڕێکانت یان هەر هۆکارێکیتر بە هەمان شێوە بۆ کارەکانی تری رۆژانەشت.


#زنجیرەیگەشەپێدان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
33😍2
زنجیرەی گەشەپێدان | #️⃣زنجیرەی سێیەم

بیرکردنەوەت بەرامبەر شتەکان
بگۆڕە.

Change the way you think about things.

پێش هەموو شتێک، بۆچی گرنگە باسی ئەم بابەتە بکەم؟ چونکە لەم نەوەیەی ئێستادا و لەم کۆمەڵگایەدا، بە ڕاستی بیرکردنەوەی زۆر نادروست هەیە ئەگەر بە ڕێژەش هەژماری بکەم، نزیکەی ٧٠٪ بۆ ٨٠٪ی خەڵکی بیرکردنەوەیان بەرامبەر بە شتەکان هەڵەیە.
کاتێک بابەتێکی گرنگ دێتە پێشت دەبێت ئەوە بزانیت کە پێش قبوڵکردنی پێویستە دەربارەی بیربکەیتەوە نەک دەستبەجێ باوەڕی پێبکەیت. بەڵام هەندێک جار بۆ هەندێک کەس ڕەنگە باشتر بێت یەکسەر قبوڵی بکەن چونکە بیرکردنەوەی خۆیان بەرامبەر شتەکانی دەوروبەریان زۆر ناواقیعی و هەڵەیە ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە کۆمەڵگایەکی ناتەندروستدا گەورە بوون بۆیە دیدگایان بەو شێوەیە شێواوە بەڵام لە پاڵ ئەمەشدا چارەسەرمان هەیە ئەویش ئەوەیە کە مرۆڤ خۆی بەئاگا بێتەوە لەوەی کە ئەو تێگەیشتنەی هەڵەیە و بەدواداچوونی بۆ بکات.

من ئێستاکە ئەم پەیامە بە ئێوە دەگەیەنم هەر یەکێک لە ئێوە دوای بیستنی ئەم قسانە دەتوانێت خۆی بگۆڕێت وە پێویستە بەدواداچوون بۆ ئەو شتانە بکات کە لە ژیانیدا بە هەڵە تێیانگەیشتووە.


هەمیشە کاتێک شتێک دەبینیت، پێویست ناکات دەستبەجێ باوەڕی پێبکەیت و بڵێیت وایە و ڕاستە و هتد... بڕۆ لەسەر ئەو بابەتە بگەڕێ و لێکۆڵینەوە بکە بۆ نموونە: بابەتێکی ئاینیمان هەیە، با بڵێین ئەویش 🔠مەولود🔠کردنە🤩، کە لە ڕووی شەرعییەوە بە بیدعەیە واتا داهێنراوە، بەڵام خەڵکەکە یەکسەر باوەڕیان پێ هێناوە و چاوی خۆیان بەرامبەر ڕووناکی خۆرەکە گرتووە تاکو ڕاستییەکان نەبینن کاتێکیش پێیان دەڵێیت، هەر ناتوانن ڕاستییەکە ببینن و چاویان بەرامبەر حەقیقەت دادەخەن، چونکە کۆمەڵگاکە وا ڕاهێنانی پێکردوون کە خاوەنی ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە بن.

#زنجیرەیگەشەپێدان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😍422🎉2
زنجیرەی گەشەپێدان | #️⃣زنجیرەی چوارەم

Stoicism
فەلسەفەی ڕەواقی

فەلسەفەی ڕەواقی( فەرهەنگی ڤەژینلێکسم بەکار هێناوە بۆ ئەو ناوە): ڕێبەرێکی کرداری بۆ بەهێزکردنی خود و خۆڕاگری
فەلسەفەی ستۆیکەکان (Stoicism) تەنها تیۆرییەکی فەلسەفی کۆن نییە بەڵکو نەخشەڕێگایەکی بەهێزی گەشەپێدانی خودە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی (دڵەڕاوکێ، بێهیوایی و توڕەیی)ئەم فەلسەفەیە لەلایەن کەسایەتییە مەزنەکانی وەک سێنێکا (مامۆستای ئیمپراتۆر نێرۆ) و مارکۆس ئۆریلیۆس (ئیمپراتۆری ڕۆما) پەرەی پێدراوە وەک ئامرازێک بۆ پاراستنی هاوسەنگیی دەروونی لە کاتی تەنگانەدا.
دوو ڕێسایی ستۆیەکەکان دەبێ فێربی بۆ ئاشتی دەروونت:

🔢.زاڵبوون بەسەر دڵەڕاوکێدا (پێشبینیکردنی خراپترین)
دڵنەواییە باوەکانی وەک 🔠هەموو شتێک باش دەبێت🔠زۆرجار هیوایەکی درۆینە دروست دەکەن کە دەبێتە هۆی ڕووخانی دەروونی زیاتر. ستۆیکەکان پێشنیاری ستراتیژییەکی پێچەوانە دەکەن:
ڕووبەڕووبوونەوەی واقیع، پێشوەختە چاوەڕوانی خراپترین سیناریۆکان بکە (وەک لەدەستدانی کار، نەخۆشی، یان شکست هێنان).
درک بەوە بکە کە تەنانەت ئەگەر خراپترینیش ڕوو بدات تۆ توانای تێپەڕاندنیت هەیە وەک مارکۆس ئۆریلیۆس دەڵێت: 🔠هەر یەک لە ئێمە لەوە بەهێزترە کە بیروڕای بۆ دەچێت🔠
مەشقی خۆڕاگری (Voluntary Discomfort):ناوبەناو خۆت بخەرە ناو بارودۆخی سەخت و سادەوە (وەک کەمخۆری یان دەستبەرداربوون لە ڕووکەشگەرایی) بۆ ئەوەی بزانیت کە بۆ ژیانێکی بەختەوەر پێویستت بە شتی ماددی زۆر نییە.

🔢.کۆنترۆڵکردنی توڕەیی
فەلسەفەی ڕەواقی پێی وایە توڕەیی سروشتێکی دەروونی نییە بەڵکو دەرئەنجامی نەفامی و چاوەڕوانی تەڵەکەبازانەیە.
ئێمە کاتێک توڕە دەبین کە واقیعی تاڵ بە شێوەیەکی 🔠چاوەڕواننەکراو🔠کێش دەکێشێت بە هیوایەکی هەڵەدا (بۆ نموونە تۆ لە بارانبارین توڕە نابیت چونکە چاوەڕوانی دەکەیت).
بۆ ڕێگریکردن لە توڕەیی پێویستە پێشوەختە باجی ناپاکی، خیانەت، حەسادەت و توندوتیژی لە ژیانی ڕۆژانەتدا بدەیت و وەک بەشێک لە سروشتی مرۆڤ لێیان بڕوانیت. کەسی دانا هەمیشە ناخۆشییەکانی پێشوەختە لە مێشکی خۆیدا ئەژمار کردووە.

ژیان لە بنەڕەتدا پڕە لە ئاڵۆزی و ناخۆشی کاتێک سێنێکا ڕووبەڕووی مەرگ بووەوە بە خێزانە گریاوەکەی گوت: 🔠چی پێویست دەکات بۆ بەشەکانی ژیان بگریین؟ لە کاتێکدا تەواوی ژیان شایەنی گریانە🔠
کلیلی گەشەپێدانی ڕاستەقینە ئەوەیە کە تێبگەیت تۆ ناتوانیت کۆنترۆڵی ڕووداوەکانی دەرەوە بکەیت، بەڵام تەواوی کۆنترۆڵی پەرچەکردار و بیرکردنەوەکانی خۆتت لەدەستدایە🔠

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
#زنجیرەیگەشەپێدان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2😁2😍2
زنجیرەی گەشەپێدان | #️⃣زنجیرەی پێنجەم
Cognitive biases
تەڵەکانی مێشک

چۆن هاوسەنگی لە نێوان بازدانی فیکری و بیرکردنەوەی زانستیدا ڕادەگرین؟
مێشکی مرۆڤ لە ڕێگەی پەرەسەندنەوە🤩فێربووە کە پەی بە نەخش و هاوشێوەییەکان ببات🧠، ئەم توانا ناوازەیەش هاوکارمان بووە بۆ ڕزگاربوون لە مەترسییەکان و داهێنانی شتی نوێ بۆ ئەوەی مێشک وزەیەکی زۆر بەفیڕۆ نەدات، پەنا دەباتە بەر بەکارهێنانی کورتەبڕە هزرییەکان (Heuristics) تا بڕیاری خێرا بدات بۆ نموونە🙈:
کاتێک دەزانین دەستدان لە شتی گەرم زیانبەخشە پێویست ناکات هەموو جارێک لەسەری ڕابمێنین. بەڵام کێشەکە لێرەوە دەست پێدەکات: کاتێک ئەم کورتەبڕە هزرییانە لە کێشە گەورە و ئاڵۆزەکاندا بەکاردەهێنین تووشی 🔠لایەنگیریی نائاگایی🔠یان (Cognitive Biases) دەبین.
ئەم لایەنگیرییانە جۆراوجۆرن لەوانە:
لایەنگیریی بەردەستبوون (Availability Bias)👁: کاتێک بڕیارەکانمان لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە دەدەین کە زۆرترین دەنگدانەوەیان هەیە یان بە ئاسانی بە بیرماندا دێن بۆ نموونە:
دوای ڕووداوێکی دڵتەزێنی فڕۆکە، مرۆڤ تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت و پێی وایە گەشتی ئاسمانی مەترسیدارە لە کاتێکدا ئامارەکان دەیسەلمێنن کە هێشتا گەشتی ئاسمانی زۆر لە گەشتی وشکانی سەلامەترە.
لایەنگیریی پشڕاستکردنەوە (Confirmation Bias)💿: مەیلی مێشکمانە بۆ وەرگرتنی ئەو زانیارییانەی کە لەگەڵ باوەڕە کۆنەکانماندا دەگونجێن و پشتگوێخستنی ئەو بەڵگانەی کە پێچەوانەی بیرکردنەوەی ئێمەن. نموونەیەکی دیار باوەڕبوونە بە تیۆری 🔠شێوازەکانی فێربوون🔠 (وەک پێداگری لەسەر ئەوەی کە کەسێک تەنیا بە بینین فێری شت دەبێت) لەکاتێکدا زانست هیچ بەڵگەیەکی بنبڕی بۆ ئەم جیاکارییە نەدۆزیوەتەوە بەڵام مرۆڤەکان تەنیا بەهۆی ئەم لایەنگیرییەوە بەردەوام بەرگری لێدەکەن.
لایەنگیریی لەنگەرگرتن (Anchoring Bias) و پاشڕوانین (Hindsight Bias)👤: کە وامان لێدەکەن بە توندی بە بیرۆکە یان سەرنجی یەکەمەوە دەستبگرین یان وا هەست بکەین ڕووداوەکانی ڕابردوو بە تەواوی پێشبینیکراو بوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەڵە دەروونییانە مرۆڤایەتی سیستمێکی تاقیکاری پەرەپێداوە کە پێی دەوترێت "زانست" زانست تەنیا کۆمەڵێک زانیاری نییە، بەڵکو ڕێکارێکی بەکۆمەڵە بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان. یەکێک لە باشترین شێوازەکانی زانست بۆ تێکشکاندنی لایەنگیری 🔠تاقیکردنەوەی کۆنتڕۆڵکراوی هەڕەمەکی🔠 (Randomized Controlled Trials)🔠توێژینەوەی دوولایەنە کوێر🔠(Double-blind Studies)ە کە تێیدا نە نەخۆشەکە و نە پزیشکەکە نازانن کێ دەرمانە ڕاستەقینەکەی پێدراوە ئەمەش ڕێگری دەکات لەوەی هیوای پزیشکەکە یان نەخۆشەکە کار بکاتە سەر ئەنجامی توێژینەوەکە لە کۆتاییدا گەورەترین چەکمان دژی لایەنگیری قبووڵکردنی ئەوەیە کە ئێمەش وەک هەر مرۆڤێک خاوەنی ئەم کورتپێچییە هزرییانەین بەهێزکردنی "نەرموونیانیی هزر" (Cognitive Flexibility) واتە توانای گوتنی 🔠ڕەنگە من هەڵەبم🔠پەیوەندیکردن لەگەڵ مرۆڤی خاوەن بیروباوەڕی جیاواز و پشتبەستن بە بەڵگەی سەلمێنراو لەجیاتی هەستی ناوەکی تاکە ڕێگەن بۆ ئەوەی جیهان وەک خۆی ببینین نەک وەک ئەوەی مێشکمان حەز دەکات نیشانمان بدات.

#زنجیرەیگەشەپێدان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
52
#️⃣ڕەخنەگرتن زنجیرەی دووەم.
#️⃣Criticism

ئەمەش قوربانیەکی تری ژێر دەسم🙈

💿لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم، ئەمەنە ئەقڵ بچووکە شانازی بە ڕەگەزپەرستی ئەکا لە ژێر ناونیشانی کورد پەروەری و نەتەوەپەرستیەوە…

ئەمجارە بۆخۆتان لێ ئەگڕێم خۆتان قسە لەسەر نەزانی ئەم کابرایە بکەن و ڕەخنەی خۆتان بگرن🧠.

#ڕەخنەگرتن
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
3
زنجیرەی گەشەپێدان | #️⃣زنجیرەی شەشەم

واز لە ئەقڵیەتی خەڵک بێنە.
Forget about people's mindset

یانی تێناگەم بۆچی دەبێت گرنگی بە هەموو قسە پڕوپووچ و بێماناکانی هەندێک کەس بدەین؟ چ پێویست دەکات بە قسەی کەسانێک بکەین کە هیچ ئەزموونێکی وایان لە ژیانیاندا نییە، و یەکسەر پێیان هەڵبخەڵەتێین و بەدوای ئەو مێگەڵەدا بکەوین؟
با هەر نموونەیەک لەسەر ژیانی خۆم بهێنمەوە بۆتان:
لە دەرەوە چەند برادەرێکم باسی ئەوەیان دەکرد کە هەر کەسێک زۆر بەدین بێت، یان زۆر بڕواتە ناو بابەتی ئاینییەوە شێت دەبێت🪩! وە هەموویشیان بڕوایان بەو قسەیە هێنابوو، لە کاتێکدا ئەم قسەیە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە. واتە ئەگەر من بە عەقڵیەتی ئەوان بڕۆشتمایە، دەبوو هەر لەگەڵ ئەواندا بڵێم "وەڵا وایە و ڕاست دەکەن" و هێواش هێواش لە دینەکەشم دوور بکەوتمایەتەوە👤.

واتە مەبەستم لێرەدا ئەوەیە کە پێویست ناکات تۆ بە قسەی چەند کەسێک هەڵبخەڵەتێیت کە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە🌟. هەمیشە خۆت لێکۆڵینەوە بۆ شتەکان بکە، خۆت بەدوای ڕاستییەکاندا بگەڕێ و خۆت ببە بە سەرچاوەی خۆت نەک قسەی چەند کەسێک کە هیچ لە ژیانی خۆیان نازانن.

#زنجیرەیگەشەپێدان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2🎉2
زنجیرەی گەشەپێدان | #️⃣زنجیرەی حەوتەم

Lust.
شەهوەت.

شەهوەت/ئارەزوو بە بێدەنگی لەناوت دەبات و پێدەچێت هەستی پێ نەکەیت بەڵام متمانە بەخۆبوون دیسپلین(بنەما) و ئارامییەکت لێ دەدزێت هەموو جارێک کە تەسلیمی دەبیت لاوازتر دەبیت ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئارەزوو تەنها هەوەس نییە بەڵکو تەڵەیە لە ئێستادا چێژت پێ دەبەخشێت بەڵام دواتر بە بەتاڵی جێت دەهێڵێت مێشکت دەخەڵەتێنێت کە وای نیشان بدات شتێکت بەدەست هێناوە بەڵام لە ڕاستیدا تەنها وزە ئیرادە و بزوێنەری ناوەکیی تۆی لێ دەردەکێشێت. خراپترین بەش ئەوەیە کە دەتکاتە 🫥کۆیلەی حەز و ئارەزووەکانی خۆت و ئاڵودەبوون چۆن دەتوانیت ژیانێکی بەهێز بنیاد بنێیت کاتێک تەنانەت نەتوانیت بە شاشەیەکی مۆبایل بڵێیت "نەخێر"؟ ئەوە ناوی هێز نییە بەڵکو لاوازییە.
زۆربەی خەڵک ناتوانن بەسەر ئارەزووەکانیاندا زاڵ بن چونکە بە ڕێگایەکی هەڵە شەڕی دەکەن ئەوان تەنها پشت بە ئیرادە دەبەستن بەڵام ئیرادە بە تێپەڕبوونی کات کاڵ دەبێتەوە و نامێنێت ڕاستییەکە ئەوەیە کە تۆ ناگەی بە ئاستی ئامانجەکانت بەڵکو دەکەویتە سەر ئاستی سیستمەکانت💿تۆ بەهۆی ئەم سێ هۆکارە سەرەکییەوە شکست دەهێنیت:

🕊️🔢.مۆبایلەکەت هەمیشە لەبەردەستتە
شەوانە درەنگ بەبێ هیچ ئامانجێک لەناو مۆبایلەکتدا دەگەرێی و سەیری شتی بێمانا دەکەی هیچ کاتێک پرسیار لە خۆت ناکەیت🤩بۆچی ئەم کارە دەکەم؟🤩
🫥تۆ مێشکت وا ڕاهێناوە کە دۆپامین🧠 لە ئارەزووەوە وەربگرێت بۆ ڕزگاربوون پێویستە مێشکت سەرلەنوێ دابڕێژیتەوە نەک تەنها هەوڵی سەرکوتکردنی بدەیت.
ئەو دیمەن و سەرچاوانەی دەبنە هۆی هاندانت بلۆک بکە فۆڵۆی ئەو ئەکاونتانە مەکە کە کاریگەریی نەرێنیت لەسەر دادەنێن و دەستگەیشتن بەو سایتە نەشیاوانە قفڵ بکە وا بکە کە شکستخواردن بۆتۆ کارێکی سەخت بێت.
🫀🔢.گۆڕینی خوو
تەنها خووەکە لامەبە بەڵکو جێگرەوەی بۆ دابنێ کاتێک ئارەزووەکە دێتە سەر مێشکت تەنها لەوێ دامەنیشە و شەڕی مێشکت مەکە هەستە و جەستەت بجوڵێنە پیاسە بکە، یاری بکە، کتێب بخوێنەوە بڕۆ لەناو عایلەکەتدا دانیشە دوورکەوە لە مۆبایل بەتایبەتی کە بە تەنیای لە شەواندا.

🌟🔢.تێگەیشتن لە ڕەگی کێشەکە.
لە خۆت بپرسە ئایا تەنیایت؟ بێزاریت؟ یان هەستەکانت سڕ بوون؟ زۆرجار ئارەزوو تەنها پەردەیەکە بۆ شاردنەوەی ئازارەکان پێویستە مامەڵە لەگەڵ ڕەگی کێشەکە بکەیت نەک تەنها نیشانەکانی.
🫥وێنای ئەوە بکە کە بەیانیان بە کۆنترۆڵ سەرنج و هێزێکی زۆرەوە لە خەو هەڵدەستیت چیتر پێویست بە خۆشاردنەوە ناکات و هەستی تاوانبارێتی نامێنێت تەنها ڕوونیی دەروونی دەبینیت کاتێک ئارەزووەکانت تێدەپەڕێنیت وزەکەت دەگەڕێتەوە و متمانە بەخۆبوونت بەرز دەبێتەوە تۆ چیتر لەلایەن ئارەزووەکانتەوە ئاراستە ناکرێیت بەڵکو دەبیتە ڕێبەری ژیانی خۆت. تۆ لاواز نیت تەنها ڕاهێنانت پێ نەکراوە لە ئەمڕۆوە دەست پێ بکە ئارەزووەکانت تێکبشکێنە و هێزی خۆت وەربگرەوە چونکە جەنگی ڕاستەقینە لە دەرەوە نییە بەڵکو لە ناو مێشکی خۆتدایە و مژدە خۆشەکە ئەوەیە کە تۆ دەتوانیت تێیدا سەربکەویت🩵.

#زنجیرەیگەشەپێدان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
21
📢السلام علیکم📢

🟡دوای ماندووبوون و هەوڵدانێکی زۆر، توانیم بۆتێکی تایبەت بە بابەتەکانی فەلسەفە و دەروونناسی دروست بکەم. لە داهاتووشدا، ان شاءاللە، بەشی زانست و بابەتە زانستییەکانیش زیاد دەکرێن.

تایبەتمەندیەکانی بۆتەکەمان:
🔵زیاتر لە ٣٠٠ بابەتی فەلسەفە.
🔵زیاتر لە ٢٥٠ بابەتی دەروونناسی.
🔵ژیاننامە و بیرۆکە و کتێبەکانی فەیلەسوفە بەناوبانگەکان.
🔵ناساندنی دەروونناسە گەورەکان و قوتابخانەکانیان.
🔵کۆرس و وانەی ڕێکخراو.
🔵یاریدەدەری زیرەک بۆ پرسیارە. فەلسەفی و دەروونناسییەکان.
🔵کویزی زیرەک بە ئاستی جیاواز.
🔵گەڕانی خێرا بە ناو بابەتەکاندا.
🔵خوێندنەوەی بابەتەکان بە بەشە. کورت و ڕوونەکان.
🔵پاشەکەوتکردنی بابەتە دڵخوازەکان.
🔵تۆمارکردنی تێبینیی تایبەت.
🔵کتێبخانە و سەرچاوە. فێرکارییەکان.
🔵پیشاندانی ئامار و پێشکەوتنی فێربوون.
🔵سیستەمی خاڵ و ئاست.
🔵دەستکەوت و خەڵات.
🔵ئەرکی ڕۆژانە.
🔵ڕیزبەندی بەکارهێنەران.
🔵مێژووی کویزەکان.
🔵پێشنیاری بابەت بە پێی حەز و پێشکەوتنت.
🔵ڤیدیۆ و سەرچاوەی زیاتر بۆ فەیلەسوف و دەروونناسەکان.

🟡بۆتەکە بە زمانی کوردیی سۆرانی دروست کراوە و ئامانجی ئەوەیە فێربوونی فەلسەفە و دەروونناسی ئاسانتر، جوانتر و بەردەوامتر بکات.

📢ئەگەر هەر ڕەخنەیەک، پێشنیارێک، یان بیرۆکەیەکی نوێت هەیە، تکایە نامەمان بۆ بنێرن 🩵:
@fr4t94

ئەمەش بۆتەکەمان⬇️⬇️⬇️
@CriticalfratBot
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
3😍2💯2
🔵سپاس بۆخوا دوای هەوڵدانێکی زۆر بۆتەکە چاکراوەتەوە هەموو بەشەکانی بەباشی کاردەکەن، تەنها یەک تێبینی ئەویش لەوانەیە بۆتەکە کاتێک بابەتێکی فەلسەفی بە وردی بۆتان ئامادە دەکات لەوانەیە هەندێک کاتی پێبچێت ئەوە کێشە نییە تەنها هی ئەوەیە کە زیرەکە دەسکردەکەمان بە وردی بابەتەکە ئامادە دەکات و زیرەکە دەسکردەکەشمان گۆڕی بۆ:
🔘gemini 3.6 flash
🔘gemini 3.5 flash-lite

🔘بۆ بابەتی زانستیش هێشتان دەستم پێنەکردووە کاری لەسەر بکەم لەبەر ئەوەی دەبێ بابەتەکانیتر بە تەواوی ڕێک بخەم و چاکیان بکەمەوە تاکو هیچ کێشەیکی تێدا نەمێنێت ئینجا دەست بە زیادکردنی بابەتی زانستیش دەکەم.

هەر کێشەیکیش هەبوو دەتوانن ئاگادارم بکەنەوە لە نامەی تایبەتی🩵.

ئەمەش بۆتەکەمان⬇️⬇️⬇️
@CriticalfratBot
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🫥د. ڕیچارد فاینمان لەبارەی هەوڵدانو خوێندن🫥.
🫥 وەرگێڕان:@fr4t94 🫥

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
3🔥2
395848.PDF
3.7 MB
بە ڕای من، یەکێک لە باشترین کتێبەکان کە تا ئێستا نووسرابێت، ئەم کتێبەیە کە دەربارەی «پــۆر*ن»ە. لەبەر ئەوەی ئەم شتە قێزەونە زۆر بڵاو بووەتەوە لەنێو خەڵکدا، بە تایبەتی لەنێو هەرزەکاراندا، کە زۆربەی زۆریان پێیەوە دەنالێنن.

چونکە «پــۆر*ن» واتە لەدەستدانی متمانە بە خۆبوون، واتە بێئامانجی و بێ بنەمایی (Discipline).

من نایەم وەک ئەو دکتۆرانەی کە تەنها بە ناو دکتۆرن، یەکسەر پێت بڵێم: «وازی لێ بهێنە.» نەخێر، چونکە دەزانم بەو شێوەیە وازی لێ ناهێنیت. بۆیە دەبێت ڕێگەیەکی تر پیشانت بدەم، ئەویش ئەم کتێبەیە، کە ڕاستییەکانی پشت ئەو شتە قێزەونە دەردەخات.

بۆیە ئاگاداربە بە چی سەرقاڵت دەکەن و بە چی ژیانت وێران دەکەن. «پــۆر*ن» یەکێکە لەو شتانەی کە ئەوانەی لە پشت پەردەوەن، لەنێو خەڵکدا زۆری بڵاو دەکەنەوە، چونکە دەزانن چۆن خەڵک کۆنترۆڵ بکەن. ئێستاکە خۆمان دەبینین کە ئەم جیهانە چۆن ئاڵوودەی ئەو هەموو شتە قێزەونە بووە.

بۆیە پێش ئەوەی ژیانی خۆت، منداڵ و خێزانەکەت لەناو ببەیت، خۆت لێی دوور بخەرەوە…

لەوانەیە بڵێن: «چ پەیوەندییەکی بە هاوسەرگیری و ئەو شتانەوە هەیە؟»

دەزانیت چ پەیوەندییەکی هەیە؟ چونکە ئەو چێژەت پێ نادات کە لە ڤیدیۆکان وەریدەگریت و بە درۆ پیشانت دەدرێت. کاتێک دەزانیت ئەو چێژە بوونی نییە کە لە خەیاڵتدا دروستت کردووە، یەکسەر سارد دەبیتەوە.

بۆیە ئاگادارت دەکەمەوە، تۆش ئاگاداری کەسەکانی خۆت بکەرەوە.

السلام علیکم.

#گەشەپێدانن
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
31
The fool doth think he is wise, but the wise man knows himself to be a fool.

نەزان خۆی بە دانا دەزانێت، بەڵام دانا سنووری زانیاریی خۆی دەزانێت.


🔠William Shakespeare🔠
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🕊211
🔵السلام علیکم، ئێستا بۆتەکەمان زۆر زۆر باش کاردەکات، کە لە ئێستادا تەنها بابەتی (فەلسەفە و دەروونناسی) لەنێو بۆتەکەدا بەردەستە، و تایبەتمەندی زۆر زۆری تێدایە یەکێک لەوانە (کتێبخانەی ئینگلیزی) تێدایە کە تایبەت بەو دوو بوارە بەپێی ئاستی خۆت کتێبەکان دیاری دەکەی و هەموو کتێبێک تایبەتە بە لقی خۆی نمونە بەشی لۆژیک بەپێی ئاستیخۆی کتێبی تێدایە لەبارەی لۆژیکەوە هتد…

🔘ان شاء اللە لە داهاتوو دا بە یارمەتی کاک
@azhi_sangar🩵
بابەتی فیزیاش زیاد دەکەین بۆ بۆتەکەمان.
⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️
@CriticalfratBot📢
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔥31