Soran Media : سۆران میدیا
14.1K subscribers
14.2K photos
1.23K videos
6 files
315 links
پڕبینەرترین میدیا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
میدیایەک تایبەت بە هەواڵ و زانیاری و بابەتی جۆراوجۆر
Download Telegram
دۆزراوەتەوە
07503353555
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بە ڤیدیۆ؛ بەم بەیانییە زووە پیکاب دێرێک خۆی دەکێشێ بە دیواری قوتابخانەیەک لە گەرەکی بارزانی سۆران
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئاسوودەبن و سۆران ئارامە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئوسامە نعمەت پەیامنێری سۆران میدیا: ژمارەیەک مین لەکێڵگە مینی چیای گۆرەز لەلایەنی تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر لەنابران
نرخی زێر فڕی و ئەمرۆ بەیانی بە 700 هەزار مامەڵەی پێوە دەکرا

لە ئێستادا نرخی زێری عیارە 21 = 690 هەزار دینار

جێگای ئاماژەییە بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێر گەیشتە 700 هەزار دینار کە ئەمەش بەرزترین ئاستیەتی لە مێژوودا
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشە‌ممه‌ 4/17، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كريستيانه‌ هۆمان باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق كرد.
لە کۆبوونەوەکە، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا و هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەیەکی بەهێز و یەکگرتوو لە نزیکترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکبهێبرێت.
هەروەها جەختیان لە گرنگیی نەهێشتنی هەموو کێشە و ئاستەنگ و بیانووەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد.
باڵیۆزی ئەڵمانیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان و خواستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لە بارەی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
چەندین نووسەر و ئەدەبناسی عەرەبی سەردانی سەرۆک بارزانی دەکەن و سەرۆک بارزانی وەک کەسێکی باڵا و جیاواز لە ناوچەکە وەسف دەکەن

کەمێک لەمەوبەر بارەگای بارزانی وێنەی سەرۆک بارزانی و چەند گەورە نووسەر و ئەدیبێکی عەرەبی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەدا ئەمرۆ لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لەم نووسەرانە کردووە ئەوانیش ستایش و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک بارزانی دەربڕیوە

دەقی بڵاوکراوەکەی بارەگای بارزانی؛

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك نووسەر و ئەدەبناس و ڕۆشنبیری عەرەب دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك نووسەر و ئەدەبناس و ڕۆشنبیری عەرەب كرد كە بەبۆنەی كردنەوەی حەڤدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی هەولێر سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان و پاڵپشتیكردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و سەقامگیری هەبوو و هەروەها ستایشی كولتووری مێواندۆستی و ڕۆحی یەكترقبووڵكردن و ڕێزگرتنی گەلی كوردستانیان كرد و وەك نموونەیەكی باڵا و جیاواز لە ناوچەكە وەسفیان كرد.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی كرد و كورتەیەكی لە مێژووی خەباتی گەلی كوردستان و قۆناغی ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین بۆ شاندی میوان خستەڕوو و جەختی لەوە كردەوە كە سەركەوتنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە گەلی كوردستان لەدوای ڕاپەڕین، لێبوردە بوو و دەستی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە نەیارەكانی نەبرد و لاپەڕەیەكی تازەی لە ژیانی سیاسیی خۆی كردەوە. سەرۆك بارزانی لە گوتەكانیدا پەیوەست بە بارودۆخی سیاسیی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پێویستە لە چوارچێوەی دەستووردا هەموو لایەك پابەندی بنەماكانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بن.

لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا لەبارەی كێشە جەوهەرییەكانی ناوچەكە و بارودۆخی سووریا ئامادەبوان كۆمەڵێك پرسیار و تێبینیان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد و سەرۆك بارزانیش وەڵامی تێبینی و پرسیاری ئامادەبوانی دایەوە.
🔴بەپەلە، ڕۆژی یەکشەممە پشووی فەرمییە

فەرمانگەی میدیا زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە تەنها بۆ پێکهاتە مەسیحییەکان لە سەرجەم دام و دەزگاکان پشووی فەرمی دەبێت
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بەهۆی سەرما و سۆڵە بەرهەمی کشتوکاڵی لە باڵەکایەتی زیان زۆری پێگەشتووە

کەیهانی حاجی وەیسی_سۆران میدیا


دوا بە دوای هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە و بارینی بەفری نوێ بەرهەمی کشتۆکالی لە دەڤەری باڵەکایەتی زیانی زۆری پێگەشتووە.

دیار عەبدوڵڵا روستایی، جووتیارێکی دەڤەری باڵەکایەتییە بە سۆران میدیایی رایگەیاند؛ "هاتنی ئەم شەپۆلە سەرمایە کاریگەریەکی زۆر خراپی لەسەر دار و باخی هاووڵاتیان دروست کردووە و باخێکی زۆری هاووڵاتیان تووشی زەرەرمەندبوون".

ئەو جووتیارە گووتیشی؛ "زۆربەی ئەو جووتیارانەی کە بەرهەمەکانیان لەناوچوون، زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکانی باڵەکایەتی بوون"
ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سیدەکان ڕوویدا

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند:
ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان، لە لایەن  ئۆتۆمبێلی جۆری پیک اپ دێر و دۆج ، لە گوندی مجێسەری سەر به قەزای سیدەکان ڕیدا، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوو.

هاتووچۆی سۆران دەشڵێت؛ داوا لە شوفێران دەکەین پابەندی خێرای دیاری کراو بن هاوکار و یارمەتیدەری یەکتر بن  بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.