Skilled Study
25.1K subscribers
3.77K photos
574 videos
1.14K files
641 links
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}


Owner :
@Farhad_Gardi

manager :
@mahy_666

چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
Download Telegram
🔴خۆت تۆمار بکە و بەخۆڕایی بەژدار ببە لە گەورەترین ڕووداوی پەروەردەیی ساڵ
بەخێربێن بۆ ستەدی ئێکسپۆی ٢٠٢٦ ، Study expo 2026

- چەندین سیمیناری پر جۆش و خرۆش لەلایەن باشترین سپیکەرەکانەوە پێشکەش دەکرێت، تاوەکو ببنە ڕێنیشاندەری ڕێگای سەرکەوتنتان.

- بە بەشداری دیارترین زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، باشترین بژاردەکانی خوێندنتان لە یەک شوێندا بۆ دەخەینە ڕوو لە شاری هەولێر

- لەم ئێکسپۆیەدا چەندین هەلی داشکاندنی تایبەت و سکۆلەرشیپ (زەمالەی خوێندن) لەلایەن زانکۆ تایبەتەکانەوە پێشکەش دەکرێن!
• چەندان چاڵاکی هونەری و فیکری و دیاری بۆ ئێوە ئامادە کراوە

- کەی و لەکوێ؟
- لە هەولێری پایتەخت، لە ئوتێل دیدەمان.
ڕۆژانی ٤ و ٥ی مانگی نۆ (٤-٥ / ٩).
لە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ بۆ ٧ی ئێوارە

وە لەبیرتان نەچێت، هاتن بۆ هەمووانە و بەخۆراییە

https://www.studyexpo.co/
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥4👏1😍1
📮 ئەنجام گەڕایەوە
گەر وەرت نەگرتۆتەوە ئێستا ئەتوانن

🤪❗️❗️❗️❗️❗️😲🤍
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥10😍2💯2
بەپەلە🎉
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😢19❤‍🔥9🌚5🔥4👏2🕊2😍1💯1🫡1
Skilled Study
بەپەلە🎉
🔵تا ئێستا تەنیا بابەتی کوردی 𝟐 نمرە دراوەتەوە قوتابیان و بابەتی ئینگلیزی و بیرکاری نمرە نەدراوەتەوە ،

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️🤍
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😢23👏3🔥2🌚1💯1
🟠وەزارەتی پەروەردە|

قوتابیان و خوێندکارانی ئەزیز لەکاتی هەبونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکانتان ، ئەتوانن لە سنوری پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ(اعتراض)پڕبکەنەوە ، بە دڵنیایی بە وردی لە پەڵپەکان ئەکۆڵینەوە.

𝟏: ماوەی پەڵپ (اعتراض) لە بەرواری 𝟏/𝟗/𝟐𝟎𝟐𝟔 لە رۆژی دەست پێدەکات وە کۆتا وادە 𝟕/𝟗/𝟐𝟎𝟐𝟔 ڕۆژی تا تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.
𝟐: سەرجەم قوتابخانەکان و خوێندنگاکان ئەکەینەوە کە لەماوەی دیاریکراو بۆ پەڵپ گرتن ئامادەبن لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکانیان بۆ پێدانی و وەرگرتنەوەی فۆرمی پەلپ.

🤪❗️❗️❗️❗️❗️😲🤍
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥6🔥1👏1😍1
🔸 سەبارەت بە نمرەی کێرڤ و وانەکان بە گشتی:

🔻 نمرەی 46و48 هەر ھەمووی ئەبێتە 50 هەر چەند وانەت ئەم نمرەیە بێت بێ جیاوازی ئەبێتە 50،بەڵام ئەگەر قوتابیەک 6 وانە ناجیع بێت یەک وانەی40و42و44بێت ئەگەری کردنە 50ـی ئەم وانەیە 99% ئەبێت بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە،
بۆ نموونە تۆ هەموو وانەکانت 46 و 48ە و یەك وانەت 40یان 42یان 44ە، هەموو یان ئەکرێنە 50 بەپێی ئەو مەرجانەی باسمان کرد.

🔺 هەر قوتابیەک بەهۆی نمرەی (کێرڤەوە)دەرچێت واتا 46و48 هەبووبێت بۆی کرابێت بە 50 ،گەر ویستی ئەوەی هەبوو ئەو بابەتە بخاتە خولی دووەم ئەتوانێ پەڵپ (ئیعتراز) بنووسێت ، نمرەی کێرڤی لێوەردەگیرێتەوە ڕاستەوخۆ بەکەوتووی خولی یەکەم هەژمارئەکرێت و لەخولی دووەم بابەتەکە ئەداتەوە ،
چۆن بزانم کە بە پەڕینەوە دەرچووم یاخود ئەو نمرەی 50یەی کە بۆم هاتۆتەوە هی خۆمە، دووای بڵاوبوونەوەی ئەنجامەکانی خولی یەکەم پەڕەی سۆما دوو سێ ڕۆژ دووای ئەنجامەکان چالاك ئەکرێت و سێری پەڕەی سۆمای ئەو ماددەیە ئەکەیت کە 50ت لێی هێناوە، هەموو وەڵامەکان حیساب ئەکەیت کە تیایا ڕاستت کردوون کە لە کۆی پەنجا وەڵامەکە 25 وەڵامت ڕاست بوون ئەوا نمرەی حەقیقی خۆتە و بە پەڕینەوە دەرنەچوویت و ناتوانیت پەڵپ یان ئیعتراز پێشکەش بکەیت، بەڵام کە کەمتر بوو لە 25 وەڵام ئەوا بە نمرەی پەڕینەوە دەرچوویت و ئەتوانیت پەڵپ یان ئیعتراز پڕ بکەیتەوە .

🔴تب/ مافی پێدانی نمرەی بڕیار بە نسبەت خولی یەك ئەو خوێندکارانە ئەگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی هەموو وانەکانی کردبێت بە گشتی ئینجا بەپێی وانەکە و مەرجەکانی باسمان کرد نمرەکەی پێ ئەدرێت، جیاوازی نییە لە نێوان خ١ و خ٢ ،گەر لە خولی دووش وانەکانت بەو شێوەیە بێت نمرەی کێرڤت پێ ئەدرێت ئەم بڕیارە سابتە نەگۆڕە لە مەسەلەی نمرەی کێرڤ وە بۆ یەك بابەتی و دوو بابەتی و دەرەکی و تەحسینی معەدەلیش و وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان جیاوازی نییە.

🤍 | @qutaby4n
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥5😍4🔥1💯1🫡1
بۆ تەواوی ئەو خوێندکارانەی کە دەرەجەیان نەهێناوە یاخود بەشەکەیان بە دڵی خۆیان نییە سەرەتا بزانە ژیان تەنها یەك جارە و یەك دەرفەت هەیە بۆ ژیان کردن بەڵام خویندن بەشێکی ژیانە نەك هەموو ژیان زەواج کردن بەشێکی ژیانە نەك هەموو ژیان دەوڵەمەند بوون بەشێکی ژیانە نەك هەموو ژیان واتە ئەگەر تۆ لە خوێندنەکەت سەرکەوتوو نەبوویت لەو بەشە وەرنەگیرایت کە حەزت لێ بوو ئەمە ئیتر کۆتایی تونێلەکە نییە و کۆتایی ژیان نییە و کۆتایی دەرفەت و سەرکەوتنەکان نییە!

🤩ئەگەر ژیان بکەین بە 𝟏𝟎𝟎 بەش تۆ تەنها شکستت لە 𝟏 بەشا هیناوە ، ئەگەر هەموومان زیرەك بین و ببین بە دکتۆر ئەی کێ ببێت بە موهەندیس؟کێ بازرگانی بکات؟کی دوکان دانێ؟کێ ببێتە بەرپرسی کار و پڕۆژەکانی حکومەت و سیاسی؟کێ ببێتە ئامۆگاریکەر و کاسب؟
بەقەدەر هەموو دنیا دەرفەت هەیە لەم وڵاتە تەواوی سیاسی و بازرگانەکان و کەسە بەناوبانگەکان هەر یەکەو چیرۆکیکی هەیە(شکست لە خوێندن)(شکست لە ژیانی خیزانی)(شکست لە کەسابەت) تۆ ئەگەر شکست نەهێنی کەواتە تۆ وەستاویت! ، تەنها لەسەر سکەی قیتارێك ئەڕۆیت کە نازانی سایەقەکە کێیە و بۆ کوێت ئەبات تۆ تەنها سەر نشینێکیت!
🤎کۆتا ئامۆژگاری خودا ئەفەرمێت: بزانە کە ئەوەی تۆ خۆشت ئەوێت من لێت وەرەگرم و ناتدەمێ چونکە زیانی بۆت هەیە ، خودا لە سەرەوە هەموو پانتایی زەوی ئەبینیت لەمسەر تا ئەوسەر ئەزانێ چی بۆ تۆ خیری تیایە و چی شەڕی تیایە ، کوڕەکەی نوح پێی عەیب بوو بچێتە ناو کەشتیەکەی باوکی و پێی وابوو بچێتە سەر چیاکە ناخنکێت و سەرکەوتوو ئەبیت بەڵام شکستی هێنا و خنکا ، دایکی موساش پێی وابوو فیرعەون موسا لەناو ئەبات بەلام موسا سەرکەوت و فیرعەون تیاچوو ، خودا چیرۆکێکی سەرکەوتنی بۆ هەموومان نوسیوە هەر کەسەو بە شیوەی خۆی لە کاتی خۆیا لە تەمەنی گونجاوا ، ڕەنگی چیرۆکی سەرکەوتن و دەوڵەمەندبوونی تۆ لە لاپەڕە 𝟑𝟕 ژیانتا نوسرابیت و لە تەمەنی 𝟑𝟕 ساڵیا بگەیت بە خەونەکەت🌷!

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
🤍| @skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥24😢11👏3🕊2💯21🏆1🫡1
🔴ئەو قوتابیانەی کە یەکەم بوون لە خولی دووەم|

لاڤین کاظم یەکەمی هەرێم کۆنمرەی 700

مینا هەژار یەکەمی هەرێم کۆنمرەی 700

عامر عبدالعزیز دووەمی هەرێم بە کۆنمرەی 698

ڕامین مدیر شیرعلی دووەمی هەرێم بە کۆنمرەی 698

🤪❗️❗️❗️❗️❗️😲🤍
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😢24👏14❤‍🔥7😍3💯1