Skilled Study
24.5K subscribers
3.79K photos
577 videos
1.14K files
647 links
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}


Owner :
@Farhad_Gardi

manager :
@mahy_666

چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
Download Telegram
لە ڕستەی(چەپکە گوڵەکەی زۆر جوان ڕێکخستووە) ، (زۆر جوان) چییە؟
Anonymous Quiz
53%
گڕێی هاوەڵکارییە
8%
گرێی ناوییە
35%
گرێی هاوەڵناوییە
4%
هاوەڵناوی لێکدراوە
❤‍🔥17😢12👏5🔥1
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔥16❤‍🔥6🫡3
بزانین قوتابی بەشی زانستیمان زیاترە یاخود وێژەیی؟ 🖤| @skilled_study
anonymous poll

زانستیم – 292
👍👍👍👍👍👍👍 84%

وێژەییم – 55
👍 16%

👥 347 people voted so far.
❤‍🔥22🫡5🏆4👏3😍31
پرسیارەکانی_کوردی_𝐬𝐤𝐢𝐥𝐥𝐞𝐝_𝐬𝐭𝐮𝐝𝐲.pdf
18 MB
🩷پرسیارە گرینگەکانی #کوردی کورت و پوخت و جوان تەواوی بابەتەکانی ڕێزمان و ئەدەب و ڕەوانبێژی ،
ئامادەکراو لەلایەن 🩷: م.شوان غازی

*️⃣بە گرێنتی سەروو 𝟖𝟖 💌
❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
🤍| @skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👏8❤‍🔥6😍4
تێبینی گرنگ دەربارەی بابەتی چاوگی بوون...


1. ئاگاداربن، وشەی (بوو) بەسادەیی ناتوانێت مانای خاوەندارێتی دروست بکات و کارەکە بکاتە تەواوی تێپەڕ، بۆ نموونە کاتێک دەڵێین (کوڕەکە خاوەنی ماڵێک بوو)، لێرەدا وشەی (بوو) کاری ناتەواوە نەک کاری تەواوی تێپەڕ. بۆ دروستبوونی مانای خاوەندارێتی تەواوی تێپەڕ پێویستە (هەبوو) هەبێت نەک (بوو)، وە بە شێوەکانی (دەبێت، هەیە// نییە، نەبوو، نەبێت)ش تەواوی تێپەڕ دروستدەبێ.

تاکە حاڵەت کە تێیدا وشەی (بوو)ی سادە و بەبێ (هە) ببێتە کاری تەواوی تێپەڕ، ئەوکاتەیە کە بەمانای منداڵبوون دێت، وەک// (نەسرین منداڵی بوو).

2. وە شتێکی تر هەر کاتێک (هەبوو، هەیە)ت بینی، ئەوا ڕاستەوخۆ دەبێت بزانی کە کارەکە ناتەواو نییە و لەبژاردەکان لایدە.

3. کاتێک کار تەواوی تێپەڕ بوو بۆ خاوەندارێتی و منداڵبوون، پێویستە ج.ل.کۆمەڵەی یەکەم(نەک هیی دووەم) ببن بە بکەر یان بۆ بکەر بگەڕێنەوە هەمیشە...!
وەک:
ژنەکە منداڵی بوو/ دەبێت ( ی: بۆ بکەری ژن دەگەڕێتەوە)
خانوویان هەبوو/ دەبێت ( یان: بکەرە)

🤍| @skilled_study
❤‍🔥13👏5💯4🔥2
https://t.me/adibkurdi
بۆ ئەوانەی بون بە پۆلی(١٢) وە ئەوانەی خولی دووەمیان هەیە داخلی کەنالی کوردی پۆلی ١٢ بن. بۆ بینینی پرسیاری ورد و گرینگ و فکرەی نوێ و نەبینراو، لەگەڵ باشترین مامۆستای شاری سۆران.
م. (ادیب احمد میران) پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردی. به ئاسانترين رێگه و گونجاوترين شيوازى وانه وتنه وه ى
سه رده ميانه بخوێنه.(گەنج، لێهاتوو، پرئەزموون)
🖊️#کوردی دەرنەکەوتووەکان و تێبینیەکانی کرمانجی سەروو ،

💡ئامادەکردن لەلایەن: م باسڵ

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
🤍| @skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👏7❤‍🔥6😍2🌚2
ئەبێت زۆر وریای جیاکردنەوەی بزوێنی (ە)ی کۆتایی وشەکان بیت لەگەڵ (ە)ی ئامرازی دانەپاڵ. لەم نموونانەی خوارەوەدا، بزوێنەکە لە کۆتایی وشەکاندا هیی خودی وشەکەیە و بەشێکی بنەڕەتییە لە پێکهاتەی وشەکە، واتە ئامرازی دانەپاڵ نییە. بۆ دڵنیابوونەوە، هەوڵبدە ئەو بزوێنە لە کۆتایی وشەکە لاببەیت، دەبینی وشەکە بەتەواوی مانای دەشێوێ و تێکدەچێ. بۆ نموونە ئێمە ناتوانین بنووسین (پڕۆژ) یان (شووش) یان (پەپوول) یان (میو)، چونکە ئەم وشانە بەبێ بزوێنی (ە) مانای خۆیان لەدەست دەدەن. لەم نموونانەی خوارەوەدا ئامرازی دانەپاڵی (ە) دەرنەکەوتووە و بزوێنەکە بەشێکە لە پێکهاتەی وشەکان//

١. پڕۆژە گەورەکە گرنگە.
٢. شووشە جوانەکە شکا.
٣. پەپوولە ڕەنگاوڕەنگەکە فڕی.
٤. پێشمەرگە ئازاکە گەڕایەوە.
٥. پەنجەرە بچووکەکە کرایەوە.
٦. نامە درێژەکە گەیشتووە.
٧. ڕۆژنامە تازەکە فرۆشرا.
٨. کارگە گەورەکە سووتا.
٩. باخچە فراوانەکە ئاو درا.
١٠. قوتابخانە نوێیەکە کرایەوە.
١١. کتێبخانە کۆنەکە داخرا.
١٢. فڕۆکە گەورەکە نیشتەوە.
١٣. کێشە سەختەکە چارەسەر بوو.
١٤. میوە شیرینەکەم خوارد.
١٥. وشە قورسەکانم لەبەرکرد.
١٦. لە نەخۆشخانە گەورەکە وەرگیرام .
١٧. وێنە دەگمەنەکە دۆزرایەوە.
١٨. پارچە گەورەکەم ونکرد.
١٩. تاقیکردنەوە قورسەکە تەواو بوو.
٢٠. گۆزە جوانەکە پڕکرا لە ئاو.
👏19❤‍🔥4💯4
داوا لە ڕەخنەگران دەکات ڕەنج و ماندووبوونی شاعیریان لەبەر چاو بێت ئەگەر کەم و کوڕیش لە شیعرەکەدا هەبوو؟
Anonymous Quiz
12%
مەلای جەزیری
19%
حاجی قادری کۆیی
15%
نالی
54%
ئەحمەدی خانی
🔥12
زۆرترین جار بەرچاوم کەوتووە هیوادارم ئەمساڵیش هاتبێتەوە.
❤‍🔥42👏14🏆5
پوختەی ئەدەبی کوردیی 12.pdf
1.2 MB
📍• پوختەی ئەدەبی #کوردی

☑️ئامادەکراو لەلایەن: م. دارا کەمال زراری🌷


❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
🤍| @skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔥5❤‍🔥3🏆3👏1😍1
تێبینی گرنگ//

1.  لە تاقیکردنەوە ئەوەتان لەبیربێ، ئەگەر ناو نەبوو ئەوا دیارخەری ناو بوونی نییە و لەبژاردەکان فڕێی دە...

2. ئەگەر ئامرازی پەیوەندی(بۆ، پێ، لێ، تێ، ....) نەبوو، تەواوکەری بەیاریدە بوونی نییە....

هەندێکیان هێشتا وادەزانن لەم ڕستانەی خوارەوە، ڕەنگە جێناوێکی لکاو دیارخەری ناو بێت//

🔸ئامادەمان کردبوویت🔸لەبیرم کردن🔸سەیرمان دەکەن🔸بانگی دەکردیت🔸یارمەتییان داین🔸ئاگاداریان کردمەوە🔸چارەسەرمان کردن🔸 ئاشکرایان کردم🔸

بەڵام لە ڕاستیدا وشەکانی (ئامادە، بانگ، چارەسەر، ئاگادار.....) بەشی یەکەمی کارن و وەک ناوی سەربەخۆ مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێ تا جێناوێک ببێتە دیارخەری ناویان، ئەمانە لە چاوگیشدا دەبنە بەشی یەکەمی چاوگ..
(ئامادەکردن، بانگکردن، سەیرکردن، لەبیرکردن، یارمەتیدان، ڕزگارکردن، چارەسەرکردن.....)

ئەمانە لەدوای لادانی نونی چاوگ کارێکیان لێ دروستدەکرێ و کەرت دەبن بۆ دوو بەش و هەر بەشێک ئەکرێت جێناوێک وەربگرێت..
👏148❤‍🔥6🏆4
(شێرکۆ بێکەس، عبدەڵڵا پەشێو ، لەتیف هەڵمەت، عەبدولرەحمان مزووری، دڵشاد مەریوانی) لە کام قۆناغ دەنگی دیاریان هەبوو؟
Anonymous Quiz
13%
(١٩٣٩-١٩٥٨)
21%
(١٩٥٨-١٩٧٠)
28%
(١٩٧٥-١٩٩١)
38%
(١٩٧٠-١٩٧٥)
😢22🔥8🕊4💯4🌚3
لەم ڕستەیەدا چەند دیارخەر هەیە؟
(ئەم شاعیرە ناودارە دوو پەڕتووکی گرنگی پێشکەش بە کتێبخانەی شارەکەم کرد)
Anonymous Quiz
42%
3
26%
4
18%
5
14%
6
❤‍🔥14😢10
لە بەرهەمی (هونەری شیعر) دا کۆمەڵێ دەستور و یاسایی هونەری بۆ ( تراژیدیا ) داڕشتووە:
Anonymous Quiz
8%
یوربیدز
15%
ئەفلاتون
70%
ئەرستۆ
8%
سۆفۆکلیس
🔥13👏8❤‍🔥5
Skilled Study
لەم ڕستەیەدا چەند دیارخەر هەیە؟
(ئەم شاعیرە ناودارە دوو پەڕتووکی گرنگی پێشکەش بە کتێبخانەی شارەکەم کرد)
براڕۆ ئەو هەموو کەسە هەڵەیان کرد، ئەوە پرانکم ئەکەن یان بەجدییە🦁

با زیاتر ڕوونیکەمەوە گوناحن//
ئەم.....ە هاوەڵناوی نیشانەیە و دیارخەری ناوی شاعیرە، ناوداریش هاوەڵناوە و ئەویش دیارخەری ناوی شاعیرە...
پاشکۆی هاوەڵناوی نیشانە دەکەوێتە دوای (ناودار)

دوو: دیارخەری ناوی پەرتووکە.
گرنگ: ئەویش هاوەڵناوە و لەڕێگای ئامرازی دانەپاڵی(ی) بووە دیارخەری پەرتووک..
ئەو (ی)ی چووەتە دوای (گرنگ): بۆ بکەری شاعیر دەگەڕێتەوە...

شار: دیارخەری ناوی کتێبخانەیە
م: دیارخەری ناوی شارە و بەمانای شارەکەی خۆم دێت..
👏22😢11🫡32🌚2💯1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
⭕️ ئێوە داواتان کرد و ئێمەش جێبەجێمان کرد 💯

⭕️ ئەوەی چاوەڕێی بوون هاوشێوەی خولی یەکەم ۲ دەقی گرنگ  ۱۰۰ پرسیاری گرنگ.🔥🔥

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
https://t.me/Mamosta_Aras_Barznjiy
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥10👏3😍1
تێبینییەکی گرنگ دەربارەی پرسیارێکی وزاری..

١. یاریزانەکە گۆڵەکەی زۆر جوان تۆمارکرد.
(زۆر: ڕادەی هاوەڵکارە، چونکە وەسفی چۆنیەتیی تۆمارکردنەکەی کردووە).

٢. یاریزانەکە گۆڵێکی زۆر جوانی تۆمارکرد.
(زۆر: ڕادەی هاوەڵناوییە، چونکە وەسفی خودی گۆڵەکەی کردووە).

باشە لە ڕستەی 1، چۆن دڵنیا بین کە ئەو (ی)یەی بە وشەی (گۆڵەکە)وە لکاوە، جێناوی لکاوە نەک ئامرازی دانەپاڵ؟
و// ئامرازی دانەپاڵ جێگیرە و ناگۆڕێت، بەڵام جێناوی لکاو بەپێی بکەر دەگۆڕێت. بۆیە تەنها بکەری ڕستەکە (یاریزانەکە) لاببە و لە جێگەی ئەو، جێناوی (من) یان (ئێمە) دابنێ، بزانە (ی)یەکەش گۆڕانکاریی بەسەردا دێت؟

نموونە//
من گۆڵەکەم زۆر جوان تۆمارکرد
(م: لێرەدا بۆ بکەری (من) دەگەڕێتەوە)
ئێمە گۆڵەکەمان زۆر جوان تۆمارکرد..
ئێوە گۆڵەکەتان زۆر جوان تۆمارکرد..

یان ئەتوانی ناوەکە بەتەواوی بسڕییەوە ئینجا خۆت دڵنیابکەیەوە کە جێناوە یاخود ئامرازی دانەپاڵ....
گۆڵەکەمان(یان،تان،م،ت) زۆر جوان تۆمارکرد..
بەکورتی: مادام دەتوانی ئەو (ی)ە بگۆڕیت کەواتە جێناوی لکاوە...
❤‍🔥13👏5🏆4💯2
ئاینی ئیسلامـ'ـﹳ🕊🤍"
@islam_Zhyan4
• يَا عِبَادِ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ

- خوای گەورە پێیان ئەفەرمووێ:
ئەی بەندەكانی من ئێوە هیچ ترسێكتان لەسەر نییە بۆ داهاتووتان و ئەمینن لە سزای خواى گەورە، وە ئێوە خەفەتیش ناخۆن لە ڕابردووتان و ئەوەی لە دونیا بەجێتان هێشتووە باشترتان پێ ئەبەخشین . .
سورة الزخرف _ ایة 68

ئەم وەعدەیە تایبەتە بە ئەوانەیە کە بە ڕاستی دڵی خۆیان داوەتە بە خوای گەورە و خۆیان بەرەو ڕزگارییەوە بردووە، بۆ ئەوان ڕۆژی قیامەت ئەبێتە ڕۆژی ڕێکخراوی و ڕۆحیەتی، نەك ڕۆژی ترس و سزای . . .
🤍 | @islam_Zhyan4
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥58😍10😢6🕊2💯2👏1
بەداخەوە شاعیری مەزن حسێن عارف
خاوەنی بەرهەمی چای شیرین وەفاتی کرد
😢116🕊18🌚10👏3