Skilled Study
24.2K subscribers
3.79K photos
579 videos
1.14K files
648 links
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}


Owner :
@Farhad_Gardi

manager :
@mahy_666

چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
Download Telegram
Skilled Study
💬 بۆ تۆ و بۆ هەموو هاوڕێگەکانی وەك تۆ کە لەبەردەم تاقیکردنەوەی وزاریان ، ئەم قۆناغە تەنها تاقیکردنەوەی وانەکان نییە ، بەڵکو تاقیکردنەوەی ئیرادە و متمانەی تۆیە بە خۆت! تۆ تا ئەم ساتە ماندوو بوویت و هەوڵت یاوە ، دڵنیابە ئەم ماندووبوونە بە فیڕۆ ناچێت. ⭐️پەیامێك…
🔵بۆ ڕۆژ و شەوی پێش وزاری پێویستە چی بکەین و چی نەکەین؟.

*️⃣چی بکەین؟
• تەنها پێداچوونەوە (موراجەعە) بکە: کات بۆ خوێندنی شتی نوێ بەفیڕۆ مەدە ، سەرنج بخەرە سەر بابەتەکان و شتە گرنگەکان ، وێنەکان
، و تێبینییەکان و کورتکراوەکانی دروستت کردووە.

•چارەسەری کێشەکان بکە و ئەو پرسیارانەی کێشەت هەیە لێی و بەند و کەرتەکان و ئەو شتانەی لەبیرچووەتەوە تەنها پێداچوونەوەیەکی خێرای بکەرەوە.

•پێداویستییەکانت ئامادە بکە: پێش خەوتن (قەڵام ، ڕەشکەرەوە
، قەڵەم تیژ ، ئەوەی پێویستە بۆ وزاری)

*️⃣چی نەکەین؟
•خۆت تووشی دڵەڕاوکێ مەکە: قسە لەگەڵ هاوڕێکانت مەکە دەربارەی ئەوەی کێ چەندی خوێندووە تەنها بیر لە خۆت و لە ئامانجەکەت بکەوە.

•مێشکت ماندوو مەکە: لە کاتژمێر 8 یان 9ـی شەو بەدواوە
، کتێب و مەلزەماکان و دوورببکەوە لە مۆبایل و سۆشیاڵ میدیا دابخە و ڕێگەبە مێشکت پشوو بدات.

🍽️ سیستمی خۆراك(چی بخۆین و چی نەخۆین؟)

*️⃣چی بخۆین؟
•خۆراکی سووك و تەندروست: ئێواران شتی سووك بخۆ و با زیاتر پرۆتین و سەوزەوات بێت و دوربکەوە لە خواردنی قوڕس بۆ ئەوەی مێشك و ئەندامەکانی جەستە بە قوڕسای خواردنەکە مەشغوڵ نەبن
!

•بۆ بەیانیی ڕۆژی تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە: نانی بەیانی بخۆ 2رکات نوێژ بکە و کەمێك قورئان بخوێنە با دڵ و دەرون و مێشکت ئارام بێت و خواردنی سوك و باش پڕ پرۆتین بخۆ
وەك(هێلکە ، گوێز ، هەنگوین و بادەم . . .)بۆ ئەوەی وزەی پێویستت پێبات لە کاتی تاقیکردنەوەی ناو هۆڵ .

•ئاو خواردنەوە: بە درێژایی شەو و بەیانی دڵنیابە لە خواردنەوەی ئاوی پێویست بۆ ئەوەی مێشکت هەموو کات لە نوێبوونەوە بێت و چالاك بێت ئاوی زۆری پێویستە
!

*️⃣چی نەخۆین؟
•خۆراکی چەور و قوڕس: شەوی پێش تاقیکردنەوە خواردنی چەور و فاست فوود مەخۆ بۆ ئەوەی تووشی تێکچوونی گەدە و تەمبەڵی نەبیت!

•کافایینی زۆر: خواردنەوەی وزەبەخش و قاوەی زۆر مەخۆوە
، چونکە دڵەکوتێ و دڵەڕاوکێت زیاتر ئەکەن(لە کاتە ئاساییەکان خراپە جا بگرە لەو کاتە حەساسە تۆ ئەمە بخۆیت).

📌ئایا شەوەکەی تێرخەو بین یان کەمخەو؟
•گرنگە بە هیچ جۆرێک شەونخوونی مەکە! تاقیکردنەوە پێویستی بە تەرکیز و بیرکەوتنەوەی ورد هەیە
، مێشکی بێخەو لە ناو هۆڵی تاقیکردنەوەدا فەشەل دێنێت.

•چۆن بخەوین؟ شەو حەتمەن 6 بۆ 7 کاتژمێر بخەوە کاتژمێر 10 یان 11ـی شەو کاتی خەوتنە.


•پلانی بەیانی: بەیانی زوو (بۆ نموونە کاتژمێر 5ـی بەیانی) هەڵسە.


•موراجەعەی بەیانی: تەنها 1 سەعات یان 1:30 بە خێرایی چاو بە گرنگترین وێنە و تێبینی و شتە گرنگەکان کتێب و مەلزەمەکە بخشێنەوە (بەبێ قووڵبوونەوە)، پاشان بە مێشکێکی ئارام و پڕ لە وزەوە بەرەو هۆڵی تاقیکردنەوە بەڕێکەوە.

بەهیوای هێنانی نمرەی دڵخوازتان یاخوا
❤️

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
❤️| @skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥58👏12💯52🏆2🫡1
🔴خوێنەری هەموویبن گشت نووسینەکە ببن قوتابیانی پۆلی دوانزە بە ووردی درک بە ڕاستی و حەقیقی وشەکان بکەن و جێبەجێی بکەن❤️
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥28😍7🔥5🫡31👏1💯1
هەوکردنی جومگەی ئێسک:تێک چوونێکە کە تووشی ______ دەبێت،ئەویش ______ دادەخورێت و تەنک وزبر دەبێت.
Anonymous Quiz
24%
ئێسک/گرگڕاگە
23%
جومگە/ئێسک
10%
گڕگڕاکە/ئێسک
43%
جومگە/گڕگڕاکە
👏9🏆3❤‍🔥2
کام لەمانە لێک خشاندن کەم ئەکاتەوە؟
Anonymous Quiz
5%
گڕگڕاکە
34%
شلەی جومگەی
4%
بەستەرەکان
57%
A&b
👏5❤‍🔥2
دەوری گورزەی ماسولکەی ئەدات بۆ پێکهێنانی ماسولکە:
Anonymous Quiz
21%
ماسولکە شانە
48%
بەستەرە شانە
6%
ڕوکەشە شانە
24%
A&B
👏1😢1😍1
#کوردی📚.
هێڵکارییەکی کورت لەسەر تەکنیکی چیرۆکی کوردی لە قۆناغی (١٩٧٠-١٩٩١).

بەهیوای سوود..
@skilled_study
❤‍🔥10🔥1👏1🕊1💯1
بەشی 1.pdf
13.4 MB
⚪️تەواوی بەشەکانی زیندەزانی بە هەڵبژاردن و گشت پرسیارە ووزاری و ڕێبەر و پێداچوونەوەکان و ڕەش و سپی بە بژاردە ، لە نوێترین بانکی پرسیاری مامۆستا هۆشیار 2026 💟

◀️ئامادەکراو لەلایەن: م. هۆشیار حسن🌸
❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
❤️| @skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥29🔥3😍3💯2🫡2
ئەو ماوەیەی لە نێوان تاقیکردنەوەکاندا هەیە (2 بۆ 3 ڕۆژ) ، زۆر هەستیارە و بەشێکی یەکلاکەرەوەیە لە کۆی پرۆسەکە!
بەڕێوەبردنی ئەم ماوەیە بە زیرەکی جیاوازی دروست ئەکات چ بە باش چ بە خراپ ، لێرەیا ئەو کارانە ئەخەینە ڕوو کە پێویستە لەو چەن ڕۆژەیا بیکەیت و لێیان دوور بکەویتەوە:

🎚چی بکەیت باشە؟
پلانی ژیرانە ،
🤔پێداچوونەوەی ورد (Revision): لەو 2 بۆ 3 ڕۆژەیا ، تەنها و تەنها پێداچوونەوە بۆ ئەو بابەتانە بکە کە پێشتر خوێندوتە!
بەکارهێنانی "نۆتە" و "پوختەکان" زۆر گرنگە کە خۆت نووسیوتە.
🤔حەلکردنی پرسیارەکانی ساڵانی پێشوو: ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی ڕاهێنانی مێشك بکەیت لەسەر شێوازی پرسیارەکان ، زۆرجار دووبارەبوونەوەی فۆرماتی پرسیارەکان یارمەتیدەر ئەبێت ، زۆرجار پرسیاری ساڵانی پێشووش یەنەوە.
🤔دابەشکردنی بابەتەکە: بابەتەکە بکە بە سێ بەشەوە بۆ ئەو سێ ڕۆژە ، ڕۆژی یەکەم و دووەم بۆ خوێندنەوەی ورد ، ڕۆژی سێیەم تەنها بۆ پێداچوونەوەی خێرا و پرسیارەکانی ساڵانی پێشوو.
🤔بەرهەمهێنانی شێوازی وەڵامدانەوە: هەندێك لە پرسیارەکان بە دەنگ بەرز یان بە نووسین بە خێرایی ڕاهێنانیان لەسەر بکە ، ئەمە وا ئەکات لە کاتی تاقیکردنەوەدا کەمتر دوودڵ بیت.
🤔دڵنیابوون لە کەرەستەکان: شەوی پێش تاقیکردنەوە ، پێداویستییەکان (قەڵەم ، ڕەشکەرەوە ، ناسنامە ، و هتد) ئامادە بکە بۆ ئەوەی بەیانی بە شڵەژاوی بەدوایانا نەگەڕێیت.

🎚چی نەکەیت باشە؟ هەڵە کوشندەکان ،
🤔خوێندنی وردی هەموو کتێبەکە: هەوڵ مەدە لە دوو ڕۆژیا هەموو پەڕەکانی کتێبەکە بخوێنیتەوە تەنها گرنگی بە "خاڵە سەرەکییەکان" و "تێبینییەکان" بدە.
🤔مانەوە بە بێ ئاگایی: مێشك پێویستی بە پشوو هەیە تەنانەت ئەگەر زۆرت خوێندبێت ، ئەگەر ماندوو بیت ناتوانیت لە تاقیکردنەوەکەیا بە دروستی بیر بکەیتەوە.
🤔پرسیارکردن لە هاوڕێکان: دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەیەك ، هەرگیز لەگەڵ هاوڕێکانت بەراوردی وەڵامەکان مەکە!
ئەمە تەنها ئەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و کاریگەری خراپ لەسەر تاقیکردنەوەکەی داهاتوو دائەنێت.
🤔خواردنی قورس و خێرا: خواردنی چەور و شیرینی زۆر ئەبێتە هۆی تەمەڵبوونی جەستە و کەمبوونەوەی توانای تەرکیزکردن.

🔘ئامۆژگاری بۆ ڕۆژی پێش تاقیکردنەوە:
"کاتژمێر 8ـی ئێوارەی ڕۆژی پێش تاقیکردنەوە ، واز لە خوێندن بهێنە"
ئەمە زۆر گرنگە ، با مێشکت کەمێک ئارام بێتەوە ، پیاسەیەکی کورت بکە ، ژەمێکی سووك بخۆ ، و بە زوویی بخەوە مێشکێك کە پشووی وەرگرتبێت ، توانای بیرهێنانەوەی زۆر زیاترە لە مێشکێك کە تا بەرەبەیان خەریکی خوێندن بووە.

🔘پەیامی کۆتایی بۆ تۆ ئەوەیە کە تۆ لەم ماوەیەدا "سەربازی مەیدان"بوویت ، ئەوەی تا ئێستا کردووتە بەسە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت ، تەنها پێویستە لەم ڕۆژانەیا بە هێمنی ئەو زانیارییانە بەکاربهێنیت ، متمانەت بەو ماندووبوونە بێت کە کێشاوتە! هەموو شتێك بە باشی ئەڕوات ، تەنها متمانەت بە خۆت هەبێت و سەرنجت لەسەر ئامانجەکەت بێت بەهیوای سەرکەوتنی گەورە و ئایندەیەکی گەش🌷

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
❤️| @skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥34👏6🏆6🫡3😍2💯21🕊1
وانەیەکی پەروەردەیی و ئەخلاقی لە دایکی جیمەوە بۆ قوتابییان.

١. سەرەڕای ئەوەی کاپتن مردووە و هیچ کەسێک نییە چاودێرییان بکات، بەڵام جیم و دایکی بە
دەسپاکی مامەڵە دەکەن و تەنها مافی خۆیان دەبەن.

٢. پارەی حەرام یان مافی خەڵکی تر ڕەت دەکەنەوە،
تەنانەت ئەگەر دەرفەتیش بۆیان ڕەخسابێت.

٣. دەستپاکی گەورەترین سەروەتی مرۆڤە نەک پارەی حەرام و مالی خەلک.

ئەمە وانەیەکی زۆر بەهێزە بۆ قوتابیان کە مرۆڤ دەبێت لە کاتی تەنهاییشدا دەسپاک بێت، چونکە ئەخلاق واتە ئەنجامدانی کاری ڕاست کاتێک کەس سەیریت ناکات.

هەرشادبن....
❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
❤️| @Skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥46👏3😍3💯3🏆2🔥1🕊1🌚1
سەد پرسیاری کیمیا٢٠٢٦ .pdf
2 MB
🟢100 پرسیاری #کیمیا پۆلی12 بۆ وزاری 2025 - 2026 لەلایەن مامۆستایانی کوردستان ئامادەکراوە،✔️
• بینێرن بۆ تەواوی هاوڕێیانتان💟

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
❤️| @skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥131👏1😍1🫡1
Forwarded from زانیاری قوتابیان (بۆتی پۆسـت)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🆕🟡لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەكان ئەم زانستانە دەخویندرێت:

1- التفسیر (تەفسیری قورئانی پیرۆز)
❤️
2- العقیدة (بیروباوەڕ)
❤️
3- الحدیث (فەرموودەكانی سەروەرمان صلی الله علیه وسلم)
❤️
4- الفقه (زانستی فیقھ)
❤️
5- التربیة الإسلامیة (پەروەردەی ئیسلامی)
❤️
6- السیرة النبویة (ژیاننامەی سەروەرمان صلی الله علیه وسلم)
❤️

📎ئێستا ئەتوانن لەم لینكەوە ناوی خۆتان تۆماربكەن:
https://forms.gle/JsWeZjEEc78ZcnNe8

📌بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر نامە بنێرن بۆ ئەم لینکە: https://t.me/Fezanist_tomar_Bot

فێرگەی زانست
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥10💯2👏1🏆1
🔵عادەتەن هەر شتێك بە ئاسانی و بە خۆڕایی بەدەست بێت ، نرخ و قەدری کەم ئەبێت ، وە هەر شتێك بە ئارەق ، ماندووبوون و شەونخونی بەدەست بێت ، ئەبێتە بەشێك لە کەرامەتت کە پارێزگاری لێدەکەیت!

📌بۆیە کاتێك خوێندنی زمانێك ، یان لەبەرکردنی قورئان ، یان فێربوونی پیشەیەك ، یان خوێندنەکەت پێت قوڕسە و ماندووت ئەکات ، دڵخۆش بە!
ئەوە ڕێك نیشانەی ئەوەیە کە تۆ خەریکی شتێکی بەهادار بەدەست ئەهێنیت ، ڕێگا کورت و سووکەکان تەنها مرۆڤی کاتی و بێبڕبڕە دروست ئەکەن ،
📕• ڕێگا قوڕسەکە هەڵبژێره ، چونکە لە کۆتایی ئەو ڕێگایەدا پیاوی ڕاستەقینە و ئافرەتی ڕاستەقینە لەدایك ئەبێت.

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
❤️| @skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥36👏7🔥5😍2🏆21😢1🌚1💯1
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😁49😢19🔥3🌚2