Skilled Study
24.2K subscribers
3.79K photos
579 videos
1.14K files
648 links
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}


Owner :
@Farhad_Gardi

manager :
@mahy_666

چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
Download Telegram
🔵 خوێندکارانی پۆلی دوانزە تاقیکردنەوەکان نزیکن پشت بەخوا هیوادارم بە تاقە و ئومێدەوە چاوەڕێی ڕۆژی تاقیکردنەوەکانتان بکەن و بێ هێز و بێ ئومێد نەبن هەرگیز ، پێتان باشە چیتان بۆ پۆست بکرێت لە ڕێگەی ئەم بۆتەوە پەیامەکانتان بنێرن 🌸
@Skilled_study_bot


- بۆ دەستکەوتنی تەواوی بابەتی مەلزەمە و هەڵبژاردە و کورتکراوە و تەرککراوەکان و ڕێبەر و کیتابەکان و ئەسیلەی تەواوی ساڵەکان لە ڕێگەی ئەم بۆتەوە بەردەستە ئەتوانن سوودی لێوەرگرن❤️
@Asilakaan_bot
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥21💯3🏆2👏1
پوختەی_نایابی_ئەدەبی_کوردی_م_مناف_عبدالرحمن_2023_.pdf
1.9 MB
🥰پوختەی نایابی ئەدەبی #کوردی ، گشت بابەتە گرینگ و پێویست و موهیمەکان لە خۆ ئەگرێت دیاریکردنی خاڵە جەوهەریەکان بە ڕەنگی جیاواز💚

⭕️ئامادەکردن لەلایەن: م. مناف عبدالرحمن عمر

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
❤️ @skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👏10❤‍🔥4😍1💯1🏆1
#زیندەزانی

کـــۆکراوی تەواوی ڕێکخستـــی لـــەشی مرۆڤ🤍
بـــەهیوای سوود
@Skilled_study🦋
🔥22🕊2
💬 بۆ تۆ و بۆ هەموو هاوڕێگەکانی وەك تۆ کە لەبەردەم تاقیکردنەوەی وزاریان ، ئەم قۆناغە تەنها تاقیکردنەوەی وانەکان نییە ، بەڵکو تاقیکردنەوەی ئیرادە و متمانەی تۆیە بە خۆت!
تۆ تا ئەم ساتە ماندوو بوویت و هەوڵت یاوە ، دڵنیابە ئەم ماندووبوونە بە فیڕۆ ناچێت.


⭐️پەیامێك بۆ بەرزکردنەوەی ورەکەت✏️:
تۆ لەوپەڕی توانادایت کاتێك هەستت بە دڵەڕاوکێ کرد ، بەبیر خۆتی بهێنەرەوە کە چەندە بە قوڵی هەوڵت یاوە و خوێندنت تەواو کردووە و تا ئێستا چەند بەربەستت تێپەڕاندووە ئەم چەند ڕۆژەی ماوە ، تەنها دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ئەو زانیارییانەی لە مێشکتا هەن ، بە هێمنی ڕێکیان بخەیتەوە لەبیرت بێت، "وزاری" تەنها وێستگەیەکی ژیانە ، نەك کۆتایی ژیان، بۆیە بە متمانەوە ڕووبەڕووی ببەرەوە.

*️⃣چی بکەیت باشە؟

خشتەی کاتی ورد: پلانێکی سادە دابنێ هەر ڕۆژە تەنها سەرنج بخەرە سەر ئەو بەشانەی کە زیاتر پێویستیان بە دووبارەکردنەوەیە.
پشووی کورت: لە نێوان کاتەکانی خوێندندا ، پشووی 5 بۆ 10 خولەکی بدە بۆ ئەوەی مێشکت ئۆکسجینی پێ بگات و ماندوو نەبێت.
خەوی باش: خەوی شەوانە(لانی کەم 6 بۆ 7 کاتژمێر) زۆر گرنگە بۆ ئەوەی زانیارییەکان لە مێشکتا جێگیر ببن ، مێشکێکی ماندوو ناتوانێت زانیاریی نوێ وەربگرێت.
خۆراکی تەندروست: ئاو زۆر بخۆرەوە و میوە و سەوزە بەکاربهێنە ، وزەی پێویست بە جەستەت ئەبەخشێت.
متمانە بە خۆبوون: هەر پرسیارێکی وزاری پێشووت بینی و زانیت ، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە تۆ ئامادەی.

*️⃣چی نەکەیت باشە؟

خوێندنی بابەتی نوێ: لە ڕۆژانەی نزیك تاقیکردنەوەدا ، هەوڵ مەدە وانەی نوێ بخوێنیت کە پێشتر نەتوخوێندووە ، ئەمە تەنها تووشی شڵەژانت ئەکات( بە واتایەکیتر هەوڵ مەدە هەموو بابەتەکانت سەر لە نۆ لەبەردەم مامۆستا لە یوتوب بخوێنیت تەنیا چەن وانەیەك نەبێت کە بەڕاستی تێی نەگەیشتوویت ئەگینا کاتت زۆر لێ ئەڕوات و پێی نازانیت و هەر ئیهمالی ئەکەیت لە بابەتەکانیتر و لە ڕۆژەکانی وانەکانیتر ئەخۆیت بۆ ئەم وانەیەی ئێستات).
بەراوردکردن: خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد مەکە هەر کەسە و توانای خۆی هەیە گرنگ ئەوەیە تۆ لەگەڵ خۆتا لە کێبڕکێدایت بۆ باشتربوون.
کەمخەوی: شەوان بەخەبەر مانەوە بەو هیوایەی ئەوەی زیاتر بخوێنیت ، ئەبێتە هۆی ئەوەی لە کاتی تاقیکردنەوەیا مێشکت تەمەڵ بێت و زانیارییەکان لەبیرت بچێتەوە.
گوێگرتن لە نێگەتیڤەکان: لەو کەسانە دوور بکەوەرەوە کە بەردەوام ئەڵێن "تاقیکردنەوەکان زۆر سەختن" یان "ناتوانین". ئەمانە تەنها وورەت دائەبەزێنن.

📎ئامۆژگاری کۆتایی:
کاتێک ئەچیتە نێو هۆڵی تاقیکردنەوە ، بەقوڵ هەناسەبە ، ناوی خوای گەورە بهێنە ، و بە هێمنی دەست بە وەڵامدانەوە بکە ، سەرەتا ئەو پرسیارانە وەڵام بدەرەوە کە ئاسانن بۆ تۆ ، تا وورەت بەرزتر ببێتەوە و بە متمانەوە بگەیتە پرسیارە قوڕسەکان.

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
❤️| @skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👏37❤‍🔥28😍7💯3🏆3🔥2🫡2🕊1🌚1
ئەم دووعایانە لەبیر مەکەن کاتی تاقیکردنەوەکان🤍🦋


دوعای سەرکەوتن:

اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ التَّوْفِيقَ وَالسَّدَادَ وَالنَّجَاحَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ.

پێش دەستپێکردن بە تاقیکردنەوە:

رَبِّ اَدْخِلْنِي مُدْخَلَ صِدْقٍ وَاَخْرِجْنِي مُخْرَجَ صِدْقٍ وَاجْعَلْ لِي مِنْ لَدُنْكَ سُلْطَانًا نَصِيرًا.

لەسەرەتایی وڵامدانەوەدا بڵێ:

رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي وَيَسِّرْ لِي اَمْرِي وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِنْ لِسَانِي يَفْقَهُوا قَوْلِي.

لە کاتی لە بیرچوونەوەدا بڵێ:

اَللّٰهُمَّ يَا جَامِعَ النَّاسِ لِيَوْمٍ لَا رَيْبَ فِيهِ اِجْمَعْ عَلَى ضَالَّتِي.

بۆ ئاسانکردنی کارەکانت بڵێ:

اَللّٰهُمَّ لَا سَهْلَ اِلَّا مَا جَعَلْتَهُ سَهْلًا وَاَنْتَ تَجْعَلُ الْحَزْنَ اِذَا شِئْتَ سَهْلًا.

@Skilled_study
❤‍🔥38👏43🔥3🕊1😍1
Skilled Study
💬 بۆ تۆ و بۆ هەموو هاوڕێگەکانی وەك تۆ کە لەبەردەم تاقیکردنەوەی وزاریان ، ئەم قۆناغە تەنها تاقیکردنەوەی وانەکان نییە ، بەڵکو تاقیکردنەوەی ئیرادە و متمانەی تۆیە بە خۆت! تۆ تا ئەم ساتە ماندوو بوویت و هەوڵت یاوە ، دڵنیابە ئەم ماندووبوونە بە فیڕۆ ناچێت. ⭐️پەیامێك…
🔵بۆ ڕۆژ و شەوی پێش وزاری پێویستە چی بکەین و چی نەکەین؟.

*️⃣چی بکەین؟
• تەنها پێداچوونەوە (موراجەعە) بکە: کات بۆ خوێندنی شتی نوێ بەفیڕۆ مەدە ، سەرنج بخەرە سەر بابەتەکان و شتە گرنگەکان ، وێنەکان
، و تێبینییەکان و کورتکراوەکانی دروستت کردووە.

•چارەسەری کێشەکان بکە و ئەو پرسیارانەی کێشەت هەیە لێی و بەند و کەرتەکان و ئەو شتانەی لەبیرچووەتەوە تەنها پێداچوونەوەیەکی خێرای بکەرەوە.

•پێداویستییەکانت ئامادە بکە: پێش خەوتن (قەڵام ، ڕەشکەرەوە
، قەڵەم تیژ ، ئەوەی پێویستە بۆ وزاری)

*️⃣چی نەکەین؟
•خۆت تووشی دڵەڕاوکێ مەکە: قسە لەگەڵ هاوڕێکانت مەکە دەربارەی ئەوەی کێ چەندی خوێندووە تەنها بیر لە خۆت و لە ئامانجەکەت بکەوە.

•مێشکت ماندوو مەکە: لە کاتژمێر 8 یان 9ـی شەو بەدواوە
، کتێب و مەلزەماکان و دوورببکەوە لە مۆبایل و سۆشیاڵ میدیا دابخە و ڕێگەبە مێشکت پشوو بدات.

🍽️ سیستمی خۆراك(چی بخۆین و چی نەخۆین؟)

*️⃣چی بخۆین؟
•خۆراکی سووك و تەندروست: ئێواران شتی سووك بخۆ و با زیاتر پرۆتین و سەوزەوات بێت و دوربکەوە لە خواردنی قوڕس بۆ ئەوەی مێشك و ئەندامەکانی جەستە بە قوڕسای خواردنەکە مەشغوڵ نەبن
!

•بۆ بەیانیی ڕۆژی تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە: نانی بەیانی بخۆ 2رکات نوێژ بکە و کەمێك قورئان بخوێنە با دڵ و دەرون و مێشکت ئارام بێت و خواردنی سوك و باش پڕ پرۆتین بخۆ
وەك(هێلکە ، گوێز ، هەنگوین و بادەم . . .)بۆ ئەوەی وزەی پێویستت پێبات لە کاتی تاقیکردنەوەی ناو هۆڵ .

•ئاو خواردنەوە: بە درێژایی شەو و بەیانی دڵنیابە لە خواردنەوەی ئاوی پێویست بۆ ئەوەی مێشکت هەموو کات لە نوێبوونەوە بێت و چالاك بێت ئاوی زۆری پێویستە
!

*️⃣چی نەخۆین؟
•خۆراکی چەور و قوڕس: شەوی پێش تاقیکردنەوە خواردنی چەور و فاست فوود مەخۆ بۆ ئەوەی تووشی تێکچوونی گەدە و تەمبەڵی نەبیت!

•کافایینی زۆر: خواردنەوەی وزەبەخش و قاوەی زۆر مەخۆوە
، چونکە دڵەکوتێ و دڵەڕاوکێت زیاتر ئەکەن(لە کاتە ئاساییەکان خراپە جا بگرە لەو کاتە حەساسە تۆ ئەمە بخۆیت).

📌ئایا شەوەکەی تێرخەو بین یان کەمخەو؟
•گرنگە بە هیچ جۆرێک شەونخوونی مەکە! تاقیکردنەوە پێویستی بە تەرکیز و بیرکەوتنەوەی ورد هەیە
، مێشکی بێخەو لە ناو هۆڵی تاقیکردنەوەدا فەشەل دێنێت.

•چۆن بخەوین؟ شەو حەتمەن 6 بۆ 7 کاتژمێر بخەوە کاتژمێر 10 یان 11ـی شەو کاتی خەوتنە.


•پلانی بەیانی: بەیانی زوو (بۆ نموونە کاتژمێر 5ـی بەیانی) هەڵسە.


•موراجەعەی بەیانی: تەنها 1 سەعات یان 1:30 بە خێرایی چاو بە گرنگترین وێنە و تێبینی و شتە گرنگەکان کتێب و مەلزەمەکە بخشێنەوە (بەبێ قووڵبوونەوە)، پاشان بە مێشکێکی ئارام و پڕ لە وزەوە بەرەو هۆڵی تاقیکردنەوە بەڕێکەوە.

بەهیوای هێنانی نمرەی دڵخوازتان یاخوا
❤️

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
❤️| @skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥58👏12💯52🏆2🫡1
🔴خوێنەری هەموویبن گشت نووسینەکە ببن قوتابیانی پۆلی دوانزە بە ووردی درک بە ڕاستی و حەقیقی وشەکان بکەن و جێبەجێی بکەن❤️
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥28😍7🔥5🫡31👏1💯1
هەوکردنی جومگەی ئێسک:تێک چوونێکە کە تووشی ______ دەبێت،ئەویش ______ دادەخورێت و تەنک وزبر دەبێت.
Anonymous Quiz
24%
ئێسک/گرگڕاگە
23%
جومگە/ئێسک
10%
گڕگڕاکە/ئێسک
43%
جومگە/گڕگڕاکە
👏9🏆3❤‍🔥2
کام لەمانە لێک خشاندن کەم ئەکاتەوە؟
Anonymous Quiz
5%
گڕگڕاکە
34%
شلەی جومگەی
4%
بەستەرەکان
57%
A&b
👏5❤‍🔥2
دەوری گورزەی ماسولکەی ئەدات بۆ پێکهێنانی ماسولکە:
Anonymous Quiz
21%
ماسولکە شانە
48%
بەستەرە شانە
6%
ڕوکەشە شانە
24%
A&B
👏1😢1😍1
#کوردی📚.
هێڵکارییەکی کورت لەسەر تەکنیکی چیرۆکی کوردی لە قۆناغی (١٩٧٠-١٩٩١).

بەهیوای سوود..
@skilled_study
❤‍🔥10🔥1👏1🕊1💯1
بەشی 1.pdf
13.4 MB
⚪️تەواوی بەشەکانی زیندەزانی بە هەڵبژاردن و گشت پرسیارە ووزاری و ڕێبەر و پێداچوونەوەکان و ڕەش و سپی بە بژاردە ، لە نوێترین بانکی پرسیاری مامۆستا هۆشیار 2026 💟

◀️ئامادەکراو لەلایەن: م. هۆشیار حسن🌸
❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
❤️| @skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥29🔥3😍3💯2🫡2
ئەو ماوەیەی لە نێوان تاقیکردنەوەکاندا هەیە (2 بۆ 3 ڕۆژ) ، زۆر هەستیارە و بەشێکی یەکلاکەرەوەیە لە کۆی پرۆسەکە!
بەڕێوەبردنی ئەم ماوەیە بە زیرەکی جیاوازی دروست ئەکات چ بە باش چ بە خراپ ، لێرەیا ئەو کارانە ئەخەینە ڕوو کە پێویستە لەو چەن ڕۆژەیا بیکەیت و لێیان دوور بکەویتەوە:

🎚چی بکەیت باشە؟
پلانی ژیرانە ،
🤔پێداچوونەوەی ورد (Revision): لەو 2 بۆ 3 ڕۆژەیا ، تەنها و تەنها پێداچوونەوە بۆ ئەو بابەتانە بکە کە پێشتر خوێندوتە!
بەکارهێنانی "نۆتە" و "پوختەکان" زۆر گرنگە کە خۆت نووسیوتە.
🤔حەلکردنی پرسیارەکانی ساڵانی پێشوو: ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی ڕاهێنانی مێشك بکەیت لەسەر شێوازی پرسیارەکان ، زۆرجار دووبارەبوونەوەی فۆرماتی پرسیارەکان یارمەتیدەر ئەبێت ، زۆرجار پرسیاری ساڵانی پێشووش یەنەوە.
🤔دابەشکردنی بابەتەکە: بابەتەکە بکە بە سێ بەشەوە بۆ ئەو سێ ڕۆژە ، ڕۆژی یەکەم و دووەم بۆ خوێندنەوەی ورد ، ڕۆژی سێیەم تەنها بۆ پێداچوونەوەی خێرا و پرسیارەکانی ساڵانی پێشوو.
🤔بەرهەمهێنانی شێوازی وەڵامدانەوە: هەندێك لە پرسیارەکان بە دەنگ بەرز یان بە نووسین بە خێرایی ڕاهێنانیان لەسەر بکە ، ئەمە وا ئەکات لە کاتی تاقیکردنەوەدا کەمتر دوودڵ بیت.
🤔دڵنیابوون لە کەرەستەکان: شەوی پێش تاقیکردنەوە ، پێداویستییەکان (قەڵەم ، ڕەشکەرەوە ، ناسنامە ، و هتد) ئامادە بکە بۆ ئەوەی بەیانی بە شڵەژاوی بەدوایانا نەگەڕێیت.

🎚چی نەکەیت باشە؟ هەڵە کوشندەکان ،
🤔خوێندنی وردی هەموو کتێبەکە: هەوڵ مەدە لە دوو ڕۆژیا هەموو پەڕەکانی کتێبەکە بخوێنیتەوە تەنها گرنگی بە "خاڵە سەرەکییەکان" و "تێبینییەکان" بدە.
🤔مانەوە بە بێ ئاگایی: مێشك پێویستی بە پشوو هەیە تەنانەت ئەگەر زۆرت خوێندبێت ، ئەگەر ماندوو بیت ناتوانیت لە تاقیکردنەوەکەیا بە دروستی بیر بکەیتەوە.
🤔پرسیارکردن لە هاوڕێکان: دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەیەك ، هەرگیز لەگەڵ هاوڕێکانت بەراوردی وەڵامەکان مەکە!
ئەمە تەنها ئەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و کاریگەری خراپ لەسەر تاقیکردنەوەکەی داهاتوو دائەنێت.
🤔خواردنی قورس و خێرا: خواردنی چەور و شیرینی زۆر ئەبێتە هۆی تەمەڵبوونی جەستە و کەمبوونەوەی توانای تەرکیزکردن.

🔘ئامۆژگاری بۆ ڕۆژی پێش تاقیکردنەوە:
"کاتژمێر 8ـی ئێوارەی ڕۆژی پێش تاقیکردنەوە ، واز لە خوێندن بهێنە"
ئەمە زۆر گرنگە ، با مێشکت کەمێک ئارام بێتەوە ، پیاسەیەکی کورت بکە ، ژەمێکی سووك بخۆ ، و بە زوویی بخەوە مێشکێك کە پشووی وەرگرتبێت ، توانای بیرهێنانەوەی زۆر زیاترە لە مێشکێك کە تا بەرەبەیان خەریکی خوێندن بووە.

🔘پەیامی کۆتایی بۆ تۆ ئەوەیە کە تۆ لەم ماوەیەدا "سەربازی مەیدان"بوویت ، ئەوەی تا ئێستا کردووتە بەسە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت ، تەنها پێویستە لەم ڕۆژانەیا بە هێمنی ئەو زانیارییانە بەکاربهێنیت ، متمانەت بەو ماندووبوونە بێت کە کێشاوتە! هەموو شتێك بە باشی ئەڕوات ، تەنها متمانەت بە خۆت هەبێت و سەرنجت لەسەر ئامانجەکەت بێت بەهیوای سەرکەوتنی گەورە و ئایندەیەکی گەش🌷

❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
❤️| @skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥34👏6🏆6🫡3😍2💯21🕊1