Skilled Study
24.5K subscribers
3.79K photos
577 videos
1.14K files
647 links
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}


Owner :
@Farhad_Gardi

manager :
@mahy_666

چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
Download Telegram
Skilled Study
سوپڕایزەکە گەیشت🔥👀. . . •بەشێك لە تەکنیکە گرنگەکانی خوێندن کە هاوڕێ ئەوائیلەکان لە قوتابخانە لێت ئەشارنەوە: یەکەم: «پۆمۆدۆرۆ» باشترینە بۆ: -نووسین -سەعیکردنێکی قوڵ دووەم: «بڵەرتینگ - blurting» باشترینە بۆ: -بیرکاری -زانست سێیەم: «فاینمان - Feynman» باشترینە…
ئەوەش تەکنیکەکان کە بۆم پۆست کردبوون ، وەرە بەو شێوەیە سەعی بکەیت بۆ پەنجا بچیت سەدت مسۆگەر ئەبێت بەو شێوازەی وتم بە جدی و ووردیەوە جێبەجێی بکەیت و ئیهمالی نەکەیت!
❤‍🔥36👏7🏆7🔥2💯2🫡1
وەک ئەو خەرکە دڵیشم نایە کۆرسێک دابنێم لەسەر حیسابی تەلەبە خۆم دۆرەمەندکەم 💔قەدری من نازانن نە دوعای خێر هیچ هیچ با وابی
❤‍🔥89🫡24😢8🔥7🌚4💯4👏2🏆2🕊1😍1
• ئەگەر بەیانییەکەت بە (سکرۆڵکردنی تیك تۆك) و (ئینستاگرام )یان بینینی نۆتیفیکەیشن دەست پێ بکەیت (ئاستی 100ـی وروژاندن) ، پاشان کاتێك ئەتەوێ دەست بە خوێندن بکەیت(ئاستی 10ـی وروژاندن) ، مێشکت ئەم جیاوازییە(Contrast)پێچەوانە ئەبینێت.

• لێرەیا مێشك کارە قوڕسەکە(خوێندن) وەك پاداشت نابینێت! ، بەڵکو وەك بێزاری ئەیبینێت، چونکە ئاستی بنەڕەتی(Baseline) پاداشتەکەی پێشتر زۆر بەرز کردووەتەوە له ڕێگەی ڕیڵی تیك تۆك و ئینستاگرام.
❤‍🔥23😍6👏5💯4🏆1
Skilled Study
• ئەگەر بەیانییەکەت بە (سکرۆڵکردنی تیك تۆك) و (ئینستاگرام )یان بینینی نۆتیفیکەیشن دەست پێ بکەیت (ئاستی 100ـی وروژاندن) ، پاشان کاتێك ئەتەوێ دەست بە خوێندن بکەیت(ئاستی 10ـی وروژاندن) ، مێشکت ئەم جیاوازییە(Contrast)پێچەوانە ئەبینێت. • لێرەیا مێشك کارە قوڕسەکە(خوێندن)…
- لەکاتی خوێندنا هەرجارێك کە تەرکیزت ئەگۆڕیت(بۆ چرکەیەك سەیری مۆبایل ئەکەیت و دێیتەوە سەر خوێندنەکەت) ، مێشك ناچار ئەکەیت ئەو حاڵەتە قوڵەی لەسەر کارەکەت دروستی کردووە هەڵیوەشێنێتەوە و دووبارە بنیاتی بنێتەوە!
ئەمە وزەیەکی میتابۆلیکی زۆر ئەبات(تاقەی جەستەیی).
مێشك بۆ پاراستنی وزەی خۆی فێری پرۆسێسکردنی سەرپێیی (Shallow Processing) ئەبێت ، واتە چیتر ڕێگەت نادات بچیتە ناو قوڵایی کارەکانەوە چونکە ئەزانێت تۆ بەردەوام تەرکیزت ئەپچڕێنیت و ئەویش نایەوێت وزەی خۆی بۆ بنیاتنانەوەی بەردەوام خەرج بکات. . .
😢22❤‍🔥9👏9🏆7🫡1
Skilled Study
- لەکاتی خوێندنا هەرجارێك کە تەرکیزت ئەگۆڕیت(بۆ چرکەیەك سەیری مۆبایل ئەکەیت و دێیتەوە سەر خوێندنەکەت) ، مێشك ناچار ئەکەیت ئەو حاڵەتە قوڵەی لەسەر کارەکەت دروستی کردووە هەڵیوەشێنێتەوە و دووبارە بنیاتی بنێتەوە! ئەمە وزەیەکی میتابۆلیکی زۆر ئەبات(تاقەی جەستەیی).…
• چارەسەرەکەی چییە کەواتە؟
یاسای "بەرهەم پێش وەرگرتن"

- تا کارێکی قوڕس نەکەیت سەیری مۆبایل یان شاشە مەکە ئەمە جیاوازییەکە (Contrast)،ئەگەڕێنێتەوە بۆ ناو مێشك ،

- پاکوخاوێنی سیگناڵەکان (Signal Hygiene):
مێشك لە چاوەڕوانی نۆتیفیکەیشن دەربهێنە ، کاتێك مێشك واز لە چاودێریکردنی دەوروبەر ئەهێنێت وزەی تەرکیزی بەردەست ئەبێتەوە ،

- بنیاتنانی ژینگەی بێ بژاردە:
مێشك ناچار بکە کە تەنها یەك ڕێگای هەبێت ئەویش کارکردنە ،

بە کەمکردنەوەی وروژێنەرە دەستکردەکان( تیك تۆك و ئینستاگرام و فڵان کەس و فیسار بابەت ) و قبوڵکردنی کەمێك بێزاری و ئازاری سەرەتایی کارەکان ، مێشکت دووبارە هەستیاری بۆ دۆپامین ئەگەڕێتەوە و ئەتوانیت بەبێ هەوڵێکی زۆر تەرکیز بکەیت و کارەکانت تەواو بکەیت.
❤‍🔥27👏8💯6🏆4😍1🫡1
• قَالَ نَبِی ( احْرِصْ عَلَى مَا يَنْفَعُكَ، وَاسْتَعِنْ بِاللَّهِ وَلَا تَعْجَزْ )
• پێغەمبەری خواﷺئەفەرموێت:
هەوڵ بۆ ئەو شتانە بدە کە سوودت پێ ئەگەیەنن ، پشت بە خودا ببەستە و هەرگیز کۆڵ مەدە.
❤‍🔥64😍10👏7💯5🌚2🏆2🫡21🔥1
سڵاو و رێز بۆ هەڵوێستی جوامێرانەی قوتابیانی پۆلی12 لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان,❤️

ئەمڕۆ دەنگی ناڕەزایەتیتان بۆ داواکارییە ڕەواکانتان گەیشت

بە ئارەزوومەندکردنی تەرکی وانەکانی (کوردی و عەرەبی).
⭕️ بڕیاری داخڵبوونی گشتی (دخول عام).
درێژکردنەوەی تاقیکردنەوە وزاری.

وەک ستافی بەڕێوەبردنی کەناڵ وێڕای ئەوەی بەهۆی بارودۆخی ئەمنی هەستیاری ئەرکی وەزیفیمان (لەحوکمەت)نەمانتوانی لە مەیدانی خۆپیشاندانەکان لەگەڵتان بین و بانگەشەی بۆ بکەین بەڵام بە دڵ لەگەڵتانین بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە بۆ گەشتن بە ئامانج ،

دەستخۆشییەکی تایبەت بۆ ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان هەر کەس و پێگەیەک و ئەو مامۆستا بەڕێزانەی کە وەک هەمیشە پشتیوانی قوتابیان بوون ماندوو نەبن و هیوادارین هەرچی زووە لایەنی پەیوەندیدار وەڵامی ئەم داواکارییانە بداتەوە.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥109👏18💯8😍6🌚3😢21🔥1🏆1🫡1
The word............ has one silent letter,but the sound........ isn't silent in word ............... .
Anonymous Quiz
18%
A. designer -/ k / - machine
34%
B. exhibit - /d3/ -lounge
32%
C. debt - / z / - crisis
15%
D. draft - / a: / farmland
🏆14❤‍🔥6🔥2
  ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌‌ ‌ ‌ ‌‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ 🚨زۆر گرنگ🚨

مشتقات (8)جۆرن

وەکو باسکردن (5) دانەیان لە کتێب باسکراوە
وە (3) دانەیان تەنها ئاماژە بە ناوەکەی کراوە لەگەڵ هێنانی نموونەیەک لەسەری

👈 بۆیە زۆر گرنگە هەم ناوەکەی بزانی وە هەمیش نمونەکەی بزانی

🔺 ئەو سیانەش بریتین لە:
1- اسم الزمان:

نمونەکەی: {مَغْرِب} کە لە فعلی (غَرَبَ) وەرگیراوە

2- اسم المكان
:

نمونەکەی: {مَلْعَب} کە لە فعلی (لَعِبَ) وەرگیراوە

3- اسم الآلة:

نمونەکەی: {مِكْواة} كە لە فعلی (کَوی) وەرگیراوە

💥 هەر وشەیەک سەرەتاکەی (مِـ)بوو، هەموو کات صيغة المبالغةیه جگە لەو نموونەیە👆
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥24👏7😍5🔥1
• ئەبێت ژینگەیەك دیزاین بکەیت بۆخۆت کە بژاردەی سەرقاڵبوون بە شتی لاوەکی لائەبات.

- بۆ نموونە کاتێك ئەخوێنیت لەسەر مێزێك دابنیشە کە هیچ شتێکی با لەسەر نەبێ جگە لەو شتەی لەسەری ئەخوێنی ، مۆبایلەکەت بکوژێنەوەو بیخە ژوورێکی تر ، بە لادانی دەستڕاگەیشتن بەو شتانە کە مەشغوڵت ئەکەن یان ئەبێ بخوێنی یان بەبێ ئیشی دانیشی بۆیە ناچار ئەبیت بخوێنی.

- بەکوردیەکەی ئەگەر ئەتەوێت ئەرکەکانت تەواو بکەیت ، ئەبێت ئەوشتانەی کە بواری خۆدزینەوە زیاد ئەکەن لایان ببەیت.
👏35❤‍🔥15😍4🌚3💯31
دامەزراوەی قوتابیان:

• خشتەی پێشبینی ووزاری خولی یەکەم (زانستی و وێژەیی).

تب// تاقیکردنەوەکان ڕۆژانە بەهەمان کاتژمێر سەعات حەوت و نیوی سەر لە بەیانی دەست پێ ئەکات ، سەرجەم بەروار و ڕۆژەکان بەپێی خشتەی پشوو و ڕۆژەکانی هەفتە ڕێکخراوە ، هەر پێشهاتێکیتر بێتە پێشەوە تاقیکردنەوەکان دووائەخرێن بەهەمان بەروار و ڕۆژ .

کوردستانمان هەر ئاوەدان بێت❤️
😢40❤‍🔥22🫡4👏3💯3🔥1🌚1🏆1
سڵاوتان لێبێت خوێندکارانی ئەزیز
بۆ بەشی 8ی #زیندەزانی ئەم ڕێگە ئاسان و کورتەم هێناوە بۆتان بۆ گۆڕینی DNA یاخود mRNA یاخود tRNA .

هەر سودی لێ ببینن و هەردەم سەرکەوتوو بن ان شاء اللە .
❤‍🔥41👏93🕊2💯2
زیندەزانی skilled study.pdf
1011.8 KB
سەبارەت᠄

🟢 ڕێڪخستنی لەشی مرۆڤ.
🟢 بەندی یەڪەم تەواوڪاریە ڪۆئەندام.
🟢 نەخۆشیەڪان (نۆرەڪان)
🟢ئەو بەش و پێڪهاتانەی بە پەردە دەورە دراون.
🟢خڕۆڪەی سپی(بەرگری تایبەت).
🟢نموونەی جۆرەڪانی هۆڕمۆنی ستیرۆیدی و پیپتدی.
🟢بەندی نۆیەم دوو هێندەبوون و لەبەرگرتنەوە و وەرگێڕان.
#احیا #زیندەزانی
- @skilled_study
14❤‍🔥6👏3🌚2🕊1💯1
📝 نزا و دوعاکانی تاقیکردنەوە 📝

📖 پێش دەستپێکردن بە خوێندن:
«اللَّهُمَّ انْفَعْنِي بِمَا عَلَّمْتَنِي، وَعَلِّمْنِي مَا يَنْفَعُنِي، وَزِدْنِي عِلْمًا»
(خودایە سوودم پێ بگەیەنە بەوەی فێرت کردووم، و ئەوەم فێر بکە کە سوودم پێ دەگەیەنێت، و زانستم زیاد بکە).

✍️ کاتی دانیشتن لەسەر کورسی تاقیکردنەوە:
«رَبِّ أَدْخِلْنِي مُدْخَلَ صِدْقٍ وَأَخْرِجْنِي مُخْرَجَ صِدْقٍ وَاجْعَل لِّي مِن لَّدُنكَ سُلْطَانًا نَّصِيرًا»

💡 کاتی وەرگرتنی پەڕەی پرسیارەکان:
«رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِّن لِّسَانِي يَفْقَهُوا قَوْلِي»

🧠 ئەگەر هەستت کرد پرسیارەکان قورسن:
«اللَّهُمَّ لَا سَهْلَ إِلَّا مَا جَعَلْتَهُ سَهْلًا، وَأَنْتَ تَجْعَلُ الْحَزْنَ إِذَا شِئْتَ سَهْلًا»
(خودایە، هیچ شتێک ئاسان نییە مەگەر تۆ ئاسانت کردبێت، و تۆ ئەگەر بتەوێت قورسییەکان ئاسان دەکەیت).

🔄 کاتی لەبیرچوونەوەی وەڵام:
«اللَّهُمَّ يَا جَامِعَ النَّاسِ لِيَوْمٍ لَا رَيْبَ فِيهِ اجْمَعْ عَلَيَّ ضَالَّتِي»

چەند ڕێنماییەکی کورت:
1. بە ناوی خودا (بسم الله) دەست پێ بکە.
2. پەلە مەکە لە نووسینی وەڵامەکان.
3. متمانەت بە ماندووبوونی خۆت هەبێت.

هیوای سەرکەوتن و نمرەی بەرز بۆ هەموو قوتابیان دەخوازین! 🎓🌟

@skilled_study
❤‍🔥69👏185🔥5🫡5😍32😢1💯1
• مسقاڵێك لە جوڵەی عەمەلی لە واقیعدا ، باشترە لە سەد مسقاڵ بیرکردنەوە لەمێشکی خۆتا!
❤‍🔥76👏16😍16😢54💯33🔥2🕊2🌚1
شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە

هیوادرین وەزارەتی پەروەردە ئەگەر بەهۆی ڕەوشی کەشوهەواوە نیازی ڕاگەیاندنی پشوویان هەیە لە کاتێکی گونجاو و پێشوەختەدا بڕیارەکە بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی قوتابیان و خوێندکاران بەرچاوڕوون بن و تووشی سەرلێشێواوی نەبن،
👏7069❤‍🔥9💯6🌚3🕊2🏆1🫡1