Skilled Study
24.4K subscribers
3.79K photos
577 videos
1.14K files
647 links
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}


Owner :
@Farhad_Gardi

manager :
@mahy_666

چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
Download Telegram
Forwarded from زانیاری قوتابیان (بۆتی پۆسـت)
دەتەوێت نمرەیەکی بەرز لە پۆلی ١٢ بەدەستبهێنیت؟ 🚀

کەناڵی فەرمی ئەپڵیکەیشنی سەرکەوتن بۆ پرسیارە وزارییەکان کرایەوە! هەرچییەکی پێویست بێت بۆ سەرکەوتن لێرە دەستی دەکەوێت:

گرنگترین پرسیارە پێشبینیکراوەکان بۆ وزاری.
زیاتر لە ٢٥,٠٠٠ پرسیاری شیکارکراو.
زیاتر لە ٥,٠٠٠ کارتی خوێندن (Flashcards) بۆ هەموو وانەکان.

هەموو ئەمانە لە یەک شوێندا! ئێستا جۆین بکە و ئامادەکاری تەواو بکە بۆ تاقیکردنەوەکان
https://t.me/serkawtin
❤‍🔥153🕊2💯1
ئەوەندەی کاتتان بەو ڕێکخستنەی بە حیساب هاندانەی گەڕاندنەوەی تەرکی کوردی و عەرەبی تەرخان کردووە بەکارتان بهێنابایە بۆ وانەیەک دڵنیام بە ووردەکاری تەواوە تەواوتان کردبوو !
😢47❤‍🔥19👏16💯7🌚4🕊2🏆2🫡21🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ بە شکۆوە یادی یەکێک لە تاریکترین و بەسوێترین لاپەڕەکانی مێژووی گەلەکەمان دەکەینەوە. یادی شاڵاوە دڕندەکانی ئەنفال، کە تێیدا هەزاران مرۆڤی بێتاوانی ئەم خاکە تەنها لەبەر ناسنامەی نەتەوەییان کرانە قوربانی و ڕاپێچی بیابانەکانی مەرگ کران.
ئەم یادە بۆ بەرزڕاگرتنی ئیرادەی میللەتێکە کە لەناو خۆڵەمێشی ئەنفالدا دووبارە ژیایەوە، ئەرکی هەموانە کە ڕێز لەو قوربانییە گەورانە بگرین و یادەوەرییەکانیان وەک وانەیەکی مێژوویی بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزین.

لەم ڕۆژەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان دادەنەوێنین🌞
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😢28❤‍🔥12🫡11
شەو إن شاء اللە دوو پلانی خوێندنی وزاری بۆ کاتی چل ڕۆژەکەتان بۆ پۆست ئەکەم کە یەک لە یەک باشترن ،
❤‍🔥101👏30💯9🏆8🌚63🔥2🫡2🕊1😍1
OAJMN ZHB.pdf
1.3 MB
- خشتەی پلانی کۆششکردنی کاتی ئیزنەکە بۆ ووزاری ،

• ئامادەکراوە لە لایەن: مامۆستای پسپۆڕ لە وانەی فیزیا سەرکەوت وەهاب ،
   
- لەم خشتەیەدا کاتەکان بەشێوەیەکی زۆر ورد داندراوە ، هەروەها 61 خاڵی پڕ لە ئامۆژگاری و زانیاری زۆر گرینگ بۆ خوێندنی وانەکان ، وە 41 خاڵی زۆر ناوازە تایبەت بە یاساکانی خوێندن ،
ئەگەر تۆی قووتابی دوودڵی لە دانان و ڕێکخستنی کاتەکانت و دەتەوێت نمرەی دڵخوازت بەدەت بێنیت ئەم خشتەیە بۆ تۆیە.

- @skilled_study
❤‍🔥18😍5👏4🔥1
پلانی خوێندن.pdf
228.4 KB
پلانی خوێندن بۆ کاتی ئیزنەکە :

ئەم پلانە ئەوکاتە جێبەجێ بکەن کە پێشتر سەعیت کردبێت لە کاتی دەوام
من بە ئیزنی خوای گەورە
گرەنتی ئەوەت ئەکەم نمرەیەکی دڵخوازی خۆت بهێنیت!

ئەم پلانە وەرگیراوە لە یەکەمەکانی هەرێم کە تاقیکردنەوەی وزاریان هەبووە ،

- @skilled_study
❤‍🔥23👏5💯5😍1
خشتەی_پێداچونەوە_بابەتەکان_م_هەندرێن_محمد_دیزاین_کردنی_سید_ئەمین.html
16.9 KB
• ئەبێت چۆنیەتی دانانی خشتەکە بەو شێوەیەبێت لە دوو مراجەعە پێك هاتبێت و نابێت وانەی کەڵەکەبووت مابێت و هەڵی بگریت بۆ کاتی تاقیکردنەوەکانی وزاریت ، سەرەتا چ بابەتێکت ماوە زەبتیان ئەکەیت لەگەڵ مراجەعەی یەکەم و لە مراجەعەی دووەم تەنیا بابەتەکان بەبیر خۆت ئەهێنیتەوە وەکو لەو پی دی ئێفە خشتەکە دیارە تەنیا گەر ویستت ڕۆژەکان ئاڵەنگاری تیا بکە و بەپێی پێویستی وانەکان و قوڕسی و گرانی دەرسەکان ڕۆژەکان کەم یان زیاد ئەکەیت ، وە لەگەڵ خوێندن بەپێی پلانەکە ئەبێت بێگومان تەکنیەکەکان بەکاربهێنیت کە لە بەشی پین پۆستم کردووە بە تەواوی شەرح و ڕوونکردنەوە!

ئامادەکردنی پی دی ئێفەکە لەلایەن: م. هەندرێن محمد

- @skilled_study
❤‍🔥26👏8💯2😢1
Skilled Study
سوپڕایزەکە گەیشت🔥👀. . . •بەشێك لە تەکنیکە گرنگەکانی خوێندن کە هاوڕێ ئەوائیلەکان لە قوتابخانە لێت ئەشارنەوە: یەکەم: «پۆمۆدۆرۆ» باشترینە بۆ: -نووسین -سەعیکردنێکی قوڵ دووەم: «بڵەرتینگ - blurting» باشترینە بۆ: -بیرکاری -زانست سێیەم: «فاینمان - Feynman» باشترینە…
ئەوەش تەکنیکەکان کە بۆم پۆست کردبوون ، وەرە بەو شێوەیە سەعی بکەیت بۆ پەنجا بچیت سەدت مسۆگەر ئەبێت بەو شێوازەی وتم بە جدی و ووردیەوە جێبەجێی بکەیت و ئیهمالی نەکەیت!
❤‍🔥36👏7🏆7🔥2💯2🫡1
وەک ئەو خەرکە دڵیشم نایە کۆرسێک دابنێم لەسەر حیسابی تەلەبە خۆم دۆرەمەندکەم 💔قەدری من نازانن نە دوعای خێر هیچ هیچ با وابی
❤‍🔥89🫡24😢8🔥7🌚4💯4👏2🏆2🕊1😍1
• ئەگەر بەیانییەکەت بە (سکرۆڵکردنی تیك تۆك) و (ئینستاگرام )یان بینینی نۆتیفیکەیشن دەست پێ بکەیت (ئاستی 100ـی وروژاندن) ، پاشان کاتێك ئەتەوێ دەست بە خوێندن بکەیت(ئاستی 10ـی وروژاندن) ، مێشکت ئەم جیاوازییە(Contrast)پێچەوانە ئەبینێت.

• لێرەیا مێشك کارە قوڕسەکە(خوێندن) وەك پاداشت نابینێت! ، بەڵکو وەك بێزاری ئەیبینێت، چونکە ئاستی بنەڕەتی(Baseline) پاداشتەکەی پێشتر زۆر بەرز کردووەتەوە له ڕێگەی ڕیڵی تیك تۆك و ئینستاگرام.
❤‍🔥23😍6👏5💯4🏆1
Skilled Study
• ئەگەر بەیانییەکەت بە (سکرۆڵکردنی تیك تۆك) و (ئینستاگرام )یان بینینی نۆتیفیکەیشن دەست پێ بکەیت (ئاستی 100ـی وروژاندن) ، پاشان کاتێك ئەتەوێ دەست بە خوێندن بکەیت(ئاستی 10ـی وروژاندن) ، مێشکت ئەم جیاوازییە(Contrast)پێچەوانە ئەبینێت. • لێرەیا مێشك کارە قوڕسەکە(خوێندن)…
- لەکاتی خوێندنا هەرجارێك کە تەرکیزت ئەگۆڕیت(بۆ چرکەیەك سەیری مۆبایل ئەکەیت و دێیتەوە سەر خوێندنەکەت) ، مێشك ناچار ئەکەیت ئەو حاڵەتە قوڵەی لەسەر کارەکەت دروستی کردووە هەڵیوەشێنێتەوە و دووبارە بنیاتی بنێتەوە!
ئەمە وزەیەکی میتابۆلیکی زۆر ئەبات(تاقەی جەستەیی).
مێشك بۆ پاراستنی وزەی خۆی فێری پرۆسێسکردنی سەرپێیی (Shallow Processing) ئەبێت ، واتە چیتر ڕێگەت نادات بچیتە ناو قوڵایی کارەکانەوە چونکە ئەزانێت تۆ بەردەوام تەرکیزت ئەپچڕێنیت و ئەویش نایەوێت وزەی خۆی بۆ بنیاتنانەوەی بەردەوام خەرج بکات. . .
😢22❤‍🔥9👏9🏆7🫡1
Skilled Study
- لەکاتی خوێندنا هەرجارێك کە تەرکیزت ئەگۆڕیت(بۆ چرکەیەك سەیری مۆبایل ئەکەیت و دێیتەوە سەر خوێندنەکەت) ، مێشك ناچار ئەکەیت ئەو حاڵەتە قوڵەی لەسەر کارەکەت دروستی کردووە هەڵیوەشێنێتەوە و دووبارە بنیاتی بنێتەوە! ئەمە وزەیەکی میتابۆلیکی زۆر ئەبات(تاقەی جەستەیی).…
• چارەسەرەکەی چییە کەواتە؟
یاسای "بەرهەم پێش وەرگرتن"

- تا کارێکی قوڕس نەکەیت سەیری مۆبایل یان شاشە مەکە ئەمە جیاوازییەکە (Contrast)،ئەگەڕێنێتەوە بۆ ناو مێشك ،

- پاکوخاوێنی سیگناڵەکان (Signal Hygiene):
مێشك لە چاوەڕوانی نۆتیفیکەیشن دەربهێنە ، کاتێك مێشك واز لە چاودێریکردنی دەوروبەر ئەهێنێت وزەی تەرکیزی بەردەست ئەبێتەوە ،

- بنیاتنانی ژینگەی بێ بژاردە:
مێشك ناچار بکە کە تەنها یەك ڕێگای هەبێت ئەویش کارکردنە ،

بە کەمکردنەوەی وروژێنەرە دەستکردەکان( تیك تۆك و ئینستاگرام و فڵان کەس و فیسار بابەت ) و قبوڵکردنی کەمێك بێزاری و ئازاری سەرەتایی کارەکان ، مێشکت دووبارە هەستیاری بۆ دۆپامین ئەگەڕێتەوە و ئەتوانیت بەبێ هەوڵێکی زۆر تەرکیز بکەیت و کارەکانت تەواو بکەیت.
❤‍🔥27👏8💯6🏆4😍1🫡1
• قَالَ نَبِی ( احْرِصْ عَلَى مَا يَنْفَعُكَ، وَاسْتَعِنْ بِاللَّهِ وَلَا تَعْجَزْ )
• پێغەمبەری خواﷺئەفەرموێت:
هەوڵ بۆ ئەو شتانە بدە کە سوودت پێ ئەگەیەنن ، پشت بە خودا ببەستە و هەرگیز کۆڵ مەدە.
❤‍🔥64😍10👏7💯5🌚2🏆2🫡21🔥1
سڵاو و رێز بۆ هەڵوێستی جوامێرانەی قوتابیانی پۆلی12 لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان,❤️

ئەمڕۆ دەنگی ناڕەزایەتیتان بۆ داواکارییە ڕەواکانتان گەیشت

بە ئارەزوومەندکردنی تەرکی وانەکانی (کوردی و عەرەبی).
⭕️ بڕیاری داخڵبوونی گشتی (دخول عام).
درێژکردنەوەی تاقیکردنەوە وزاری.

وەک ستافی بەڕێوەبردنی کەناڵ وێڕای ئەوەی بەهۆی بارودۆخی ئەمنی هەستیاری ئەرکی وەزیفیمان (لەحوکمەت)نەمانتوانی لە مەیدانی خۆپیشاندانەکان لەگەڵتان بین و بانگەشەی بۆ بکەین بەڵام بە دڵ لەگەڵتانین بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە بۆ گەشتن بە ئامانج ،

دەستخۆشییەکی تایبەت بۆ ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان هەر کەس و پێگەیەک و ئەو مامۆستا بەڕێزانەی کە وەک هەمیشە پشتیوانی قوتابیان بوون ماندوو نەبن و هیوادارین هەرچی زووە لایەنی پەیوەندیدار وەڵامی ئەم داواکارییانە بداتەوە.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥109👏18💯8😍6🌚3😢21🔥1🏆1🫡1
The word............ has one silent letter,but the sound........ isn't silent in word ............... .
Anonymous Quiz
18%
A. designer -/ k / - machine
34%
B. exhibit - /d3/ -lounge
32%
C. debt - / z / - crisis
15%
D. draft - / a: / farmland
🏆14❤‍🔥6🔥2
  ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌‌ ‌ ‌ ‌‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ 🚨زۆر گرنگ🚨

مشتقات (8)جۆرن

وەکو باسکردن (5) دانەیان لە کتێب باسکراوە
وە (3) دانەیان تەنها ئاماژە بە ناوەکەی کراوە لەگەڵ هێنانی نموونەیەک لەسەری

👈 بۆیە زۆر گرنگە هەم ناوەکەی بزانی وە هەمیش نمونەکەی بزانی

🔺 ئەو سیانەش بریتین لە:
1- اسم الزمان:

نمونەکەی: {مَغْرِب} کە لە فعلی (غَرَبَ) وەرگیراوە

2- اسم المكان
:

نمونەکەی: {مَلْعَب} کە لە فعلی (لَعِبَ) وەرگیراوە

3- اسم الآلة:

نمونەکەی: {مِكْواة} كە لە فعلی (کَوی) وەرگیراوە

💥 هەر وشەیەک سەرەتاکەی (مِـ)بوو، هەموو کات صيغة المبالغةیه جگە لەو نموونەیە👆
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥24👏7😍5🔥1
• ئەبێت ژینگەیەك دیزاین بکەیت بۆخۆت کە بژاردەی سەرقاڵبوون بە شتی لاوەکی لائەبات.

- بۆ نموونە کاتێك ئەخوێنیت لەسەر مێزێك دابنیشە کە هیچ شتێکی با لەسەر نەبێ جگە لەو شتەی لەسەری ئەخوێنی ، مۆبایلەکەت بکوژێنەوەو بیخە ژوورێکی تر ، بە لادانی دەستڕاگەیشتن بەو شتانە کە مەشغوڵت ئەکەن یان ئەبێ بخوێنی یان بەبێ ئیشی دانیشی بۆیە ناچار ئەبیت بخوێنی.

- بەکوردیەکەی ئەگەر ئەتەوێت ئەرکەکانت تەواو بکەیت ، ئەبێت ئەوشتانەی کە بواری خۆدزینەوە زیاد ئەکەن لایان ببەیت.
👏35❤‍🔥15😍4🌚3💯31
دامەزراوەی قوتابیان:

• خشتەی پێشبینی ووزاری خولی یەکەم (زانستی و وێژەیی).

تب// تاقیکردنەوەکان ڕۆژانە بەهەمان کاتژمێر سەعات حەوت و نیوی سەر لە بەیانی دەست پێ ئەکات ، سەرجەم بەروار و ڕۆژەکان بەپێی خشتەی پشوو و ڕۆژەکانی هەفتە ڕێکخراوە ، هەر پێشهاتێکیتر بێتە پێشەوە تاقیکردنەوەکان دووائەخرێن بەهەمان بەروار و ڕۆژ .

کوردستانمان هەر ئاوەدان بێت❤️
😢40❤‍🔥22🫡4👏3💯3🔥1🌚1🏆1