Skilled Study
24K subscribers
3.81K photos
579 videos
1.14K files
652 links
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}


Owner :
@Farhad_Gardi

manager :
@mahy_666

چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
Download Telegram
•بە بڕیارى وەزیرى خوێندنى باڵا ، ماوەى مانەوەى خوێندکاران و قوتابیانى هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران ئەخوێنن درێژکرایەوە.

- درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە (2026/3/28) تاکو (2026/4/15).
- لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات.
- ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان نابێت.
🫡11🌚5💯2
• چۆن بزانین بابەتمان تەواو زەبت کرد؟

ئەوکاتەی کە پرسیارت لەسەر بابەتەکە بینی و بێ یەك و دوو بەبێ بەکارهێنانی وەرەقە و قەڵەم بزانی چۆن نزیکی ئەکەویت و جوابی ئەدەی واتە ڕێك بزانی ئەبی بە چی دەست پێ بکەی و بە چی کۆتایی پێ بێنی ، خەریتە و نەخشەکە لە پێش چاوت وازح بێ و بە وەرەقە و قەڵەم بەرجەستە و جێبەجێی بکەی ، کە وەرەقە و قەڵەمت بەس بۆ حیسابات بەکار هێنا و لە مێشکی خۆت زانیت چی ئەکەی ئەوکاتەیە ، بۆ نموونە ئامانجەکان لە بیرکاری ئەو کاتە زەبتت کردووە کە هەر ئامانجێکت بینی یەکسەر بزانی ئەبێ ئەو ژمارەیەی کە لێی نزیك ئەبێتەوە لەناو نەخشەکە دابنێی و ئەگەر ئەنجام دەرچوو ئەوە ڕاستەوخۆ وەڵامە و ئەگەر دەرنەچوو بە باری نادیار ئەوە پێویستت بە لۆبیتاڵە و حاڵەتەکانی نەبوونی ئامانج بزانی ئنجا لە دوای زانینی ئەم شتانە پێویستیت بە وەرەقە و قەڵەم بەس بۆ حیسابات و کۆ کردن و کەمکردن بێت نەك پێویست بکا شتەکە بنووسیت و سەعاتێ بیری لێبکەیتەوە تا بزانی ئەمە چۆن حەلەبێ ، یان ئامانجەکان بۆ ئینفینیتی یەکسەر بزانی کە پێویستە بەگوێرەی توانی ئێکسی سەرەو ژێرە وەڵام بدەیتەوە و ئەگەر ڕەگ هەبوو و لەویایە یەکسەر بزانی چۆن مامەڵە ئەکەی ، بە کورتی کە لێکدانەوەی پرسیارەکەت تەواو لە زەینی خۆتا کرد و بەس بۆ حیسابات و جاران و شت پێویستت بە وەرەقە و قەڵەم بوو ئەوکاتە ئەتوانی بزانی کە تەواو زەبتت کردووە!

ئەوە بە نسبەت حیسابات ، بۆ مەسەلەی شەرحیات ، ئەو کاتەی کە A4ێکی بەتاڵ بەبێ هیچ شتێک بدرێتە دەستت و بتوانی هەموو مەفهووم و ڕەسم و کردارەکان بنووسی ، بۆ نموونە چۆن بزانی کەرتی یەکت لە بەشی 5ـی فیزیا زەبت کردووە کە باسی موگناتیس ئەکا؟

ئەوکاتەی وەرەقە و قەڵەمێکت پێبوو بتوانی پێناسەی موگناتیس و بواری موگناتیسی بکەی ، کە خۆت نووسیت موگناتیس دوو جەمسەری هەیە ، کە وێنەی موگناتیسێکت کرد و ئاڕاستەی بوارەکەت دیارکرد و وتت لە کوێوە بۆ کوێیە ، کە باسی بواری موگناتیسی زەویت کرد ، کە پێناسەی مادەی فیڕۆ موگناتیسیت کرد ، پێناسەی قیبلەنمات کرد و پاشان پرسیارەکانی پێداچوونەوەکەت یەک بە یەک وەڵام دا ، ئەوکات شەرحیاتەکەت زەبت کردووە هەوڵبدە لەئەسنای نووسینەکەت دا لەناو مێشکی خۆت وایدابنێی کە بابەتەکە بۆ کەسێك شەرح ئەکەیتەوە و قسەکان هەمووی بە شێوەیەکی سادە و ئاسان بکەیت هەروەك ئەنیشتاین ئەڵێ "ئەگەر نەتوانی بۆ منداڵێکی 6 ساڵانی شەرح بکەی ئەوە خۆت تێنەگەیشتووی" ئەمە ئەو شتێکی دیکەش بۆ گەڕانەوەی کات و وزە پێویست بە نووسینی زۆر ناکات ، ئەتوانی هێماش بەکار بهێنی لەباتی ئەوەی بە نووسین بنووسی!

بواری موگناتیسی لە جەمسەری باکوورەوە بەرەو جەمسەری باشوور ئەڕوا بە هێما بنووسە
N➜ S

لە مێشکی خۆتا قسەکان بکە هەم کاتت بۆ ئەگەڕێتەوە هەم وزەش و هەم تاقەتت ئەبێ چونکە کێ تاقەتی هەیە یەک مەلزەمە شەرح بە دەس بنووسێ!

وە هەروەها پێویست ناکە ڕەسام و وێنەکێش بی بۆ ئەوەی ڕەسمەکان دروستکەی ویستت ڕەسمی دڵ دروست کەی چوار بازنە لەتەنیشت یەک بکە و ئاماژە بە جۆری خوێن و زمانەکان بدە و تەواو تێگەیشتووی ،

یەکێکی تر لە پێوەرەکان بۆ شەرحیاتەکان ئەوەیە کە لە کاتی شیکارکردنی پرسیارەکانە ، ئەبێ بە تەواوی بزانیت بۆچی وەڵامەکەت ڕاستترینە و سێ هەڵبژاردنەکەی تر بۆچی ڕاست نین!

بۆ نموونە پرسیار هاتۆتەوە لە زیندەزانی ئەڵێ کام لەمانە شلەيەك دەردەدات ئەو لێكخشاندنە كەمەکاتەوە كە لە جووڵەی سييەكانەوە پەيدا ئەبێت لە كاتی هەناسەداندا؟ (تەمهیدی ٢٠٢٤)

A-پلورە
B-زمانەی زوڕنایی
C-بۆری هەوا
D-بۆریچکەکانی هەوا

دەبێ بزانی کە A ڕاستە
بەڵام بشزانی کە B ڕاست نییە چونکە ئەڵێی زمانەی زوڕنایی کڕکڕاگەیە و بۆری هەوا دائەپۆشێ ،

بۆری هەوا ڕاست نییە چونکە بۆڕی هەوا ڕێڕەوی هەوایە و مادە و وردیلەکان گلئەداتەوە و هتد نەک شلە دەربدات!

بۆریچکەکانی هەوا دیسان ڕاست نین چونکە بە هیچ نەوعێ باسی شلە دەردان نەکراوە!
17👏9🌚3🏆3🔥1💯1
تەکنیکەکانی خوێندنتان بۆ دابنێم؟
👏43💯1911❤‍🔥5😢5🔥4🫡21🕊1
💥 کەمێک پێش ئێستا کاتژمێر 3:30 کۆبونەوەی نێوان وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەستیپێکرد سەبارەت بە کردنەوەی دەوام

🚨 لێرە جۆین بکەن زووتر لە هەمووان ببینن ⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️

✈️ https://t.me/m_omedakray
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥7
بەپەلە ‼️

🔴 ڕاگەیەندراوی هاوبەش

🔴 ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:

🔴 دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.

🔴 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
​٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦
😢5010❤‍🔥2🌚2🫡1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆ بەرژەوەندی تەواوی خوێندکاران و پاراستنی سیستەمی خوێندن هەموو ڕێکارێکی گرتەبەر 🖤
34❤‍🔥8😢8👏5🌚4🔥2😍1
Forwarded from زانیاری قوتابیان (ᖴᗩᖇᕼᗩᗪ)
سەبارەت بە پۆلی 12 🔴

تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی لە ئارادا نییە و هیچ قسەیەک دەربارەی گۆڕانکاری یان بڕیاری نوێ نەکراوە. هەموو ئەوانەی دەگوترێن تەنها دەنگۆن, تکایە تەنها خەریکی خوێندن بن و چاوەڕێی هەواڵی پشتڕاستکراوە بن ❤️
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥1911😢7
🚨 بڕیاری فەرمی ‼️

🔴هەر قوتابیەک ئەگەر ئامادە نەبێت لە قوتابخانە ئەوا بە نەهاتوو یان غیاب بۆی هەژمار ناکرێت بەڵام ئەوە بە پێ ڕینمای و وە بەس کاتی تاقیکردنەوەکان ئامادەبێت

🔴 پۆلی9و12 ساڵنامەیان هەمووار دەکرێتەوە واتا تاقیکردنەوەکانیان دوادەخرێن

بڵاوی بکەنەوە بنێرن بۆ هاورێکانتان

بەهێزترین چەناڵ
👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻
https://t.me/qutaby4n
😍8
بەپەلە ‼️

🔴 ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

🔴 ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:

🔴 ڕاگەیەندراوەکە لەم خاڵانە پێک دێت ؟؟؟
😢183🕊1
🚨 ڕاگەیەنداوەکەی وەزارەتی پەروەردە ‼️

🔴 هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت.
کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت،

🔴 تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و وەزارەت، لە قوتابخانە ئامادە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەخێوکاری قوتابی فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکاتەوە.

🔴 هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپی قوتابخانە یان ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەرکی ماڵەوە بنێرن بۆ ئەو قوتابیانەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنییان هەڵبژاردووە.
🕊11👏1
🚨 ڕاگەیەنداوەکەی وەزارەتی پەروەردە ‼️

🔴 قوتابخانە بیانییەکان دەتوانن بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی (٢) وەربگرن، یان دەتوانن بڕیار بدەن تەواوی خوێندنەکەیان بکەنە ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی، بەگوێرەی بڕیاری دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەیان.
❤‍🔥52💯1
🚨 ڕاگەیەنداوەکەی وەزارەتی پەروەردە ‼️

🔴 بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزارییان هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە کە وەزارەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیان ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکاتەوە.
❤‍🔥2
Forwarded from زانیاری قوتابیان (ᖇᗩᗰᖻᗩᖇ | ڕامیار)
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا ڕۆژی یەکشەممە ٢٩-٣-٢٠٢٦ دەوامی خوێندنگەکان دەستپێبکاتەوە، بەم مەرجانەی خوارەوە:
سەرپشکردنی خێزانەکان: دایکان و باوکان دەتوانن منداڵەکانیان بنێرنەوە قوتابخانە یان لە ماڵەوە بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام بن.
تۆمارنەکردنی غیابات: ئەو قوتابیانەی نایەنەوە بۆ پۆل، غیاب نادرێن بە مەرجێک فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکەنەوە.
تاقیکردنەوەکان: ئامادەبوون لە قوتابخانە تەنها لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا ئیجبارییە.
پۆلە کۆتاکان (٩ و ١٢): ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکرێتەوە بۆ ڕەچاوکردنی تاقیکردنەوە نیشتمانی و وەزارییەکان.
🌐 پلاتفۆرمە کاراکان:
🔹 پۆلی ١ تا ١٢:
ewane.krd
🔹 پۆلی ١ تا ٦:
qutabxanekem.krd
❤‍🔥1🏆1
🚨 ڕاگەیەنداوەکەی وەزارەتی پەروەردە ‼️

🔴 لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) کە لە ئێستادا کارایە:

https://ewane.krd

🔵 لە پۆلی ١ تا ٦ی بنەڕەتی پلاتفۆرمی کارلێکارانەی دیجیتاڵیی (قوتابخانەکەم) ئێستا کارایە بۆ قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان.
9😢3
‎⁨سەرجەم یەکەکان⁩.pdf
340.2 KB
#فیزیا پوختەی سەرجەم یەکەکانی
بەشی ٥ و ٦ ،

ئامادەکراو لەلایەن : نور علی ،
بە سەرپەرشتی مامۆستا: ئومێد ڕەشید.
- @skilled_study
92💯2👏1
زۆرت نەمـاوە و دەتـوانی زۆر بکـەی 🙌🤍
30😢16🌚6
سەبارەت بەم بڕیارانەی وەزارەتی پەروەردە قوتابیان دەتوانن لێرە گفتوگۆ بکەن لەسەر ئەم بڕیارە
👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻
https://t.me/Poli12_0
5
ڕاگەیەندراوی وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن :

ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٦/٣/٢٩) دەوامی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان (حکومی و تایبەت) دەستپێدەکاتەوە، بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:

١. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٣/٢٨) دەرگای سەرجەم بەشەناوخۆییەکان کراوە دەبێت بۆ پێشوازی کردن لە قوتابییان و خوێندکاران.

٢. زانکۆکان دەسەڵاتییان هەیە بۆ پێداچونەوە بەڕێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن ئەگەر پێویست بکات.

٣. زانکۆکان ئەولەویەت ئەدەن بە وانە کرداری و پراکتیکییەکان بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە کات.

٤. پرۆسەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و خوێندنی پێداگۆجی و خوێندنی سەنتەرەکانی زمان بەپێی پلان و بەرنامەی پێشووی خۆیان بەڕێوەدەچن.

٥. قوتابییان و خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا ئەگەر بەهۆی ئەم ماوەی پشووی ڕابردوو کاتی فەرمی خوێندنیان تەواو بوە و نەیانتوانیوە گفتوگۆی نامەکانییان بکەن ئەوا قەرەبوی ئەو ماوەیە دەکرێنەوە.

٦. بەمەبەستی ڕەچاوکردنی دۆخی دەروونی و سەلامەتی گیانی خوێندکاران پێویستە لەسەر زانکۆکان ئاسانکاری پێویست ئەنجام بدەن بەمەرجێک کار نەکاتە سەر کواڵیتی خوێندن.

٧. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان بەووردی و بەردەوام هەڵسەنگاندن و چاودێری بارودۆخەکە دەکەن، لەحاڵەتی هەر پێشهات و گۆڕانکارییەک ڕێکاری پێویست دەگیرێتەبەر.
10🔥3😢3
هەر هەواڵێك هەبێت سەبارەت بە ئەگەری دووبارە کرانەوەی پشوو لەم کەناڵە پۆست ئەکرێت ،

هەواڵ هەیە پێداچوونەوە بە بڕیاری دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان بکرێت!
👏38🌚8😢5❤‍🔥4🫡33💯1
Forwarded from زانیاری قوتابیان (ᖴᗩᖇᕼᗩᗪ)
بەپەلە 🔴

ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی ئازیز ی پۆلی 12و9 دەکەینەوە، کاتی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیە دەبێت:

🟢 تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم (٦٠ نمرە):

📅 دەستپێکردن: ٢٠٢٦/٤/٢١

🟢 تاقیکردنەوە وزاری (خولی یەکەم):

📅 دەستپێکردن: ٢٠٢٦/٦/١٤
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😢20😍8🕊5
🔴وەزیری پەروەردە

نابێت زۆری لە قوتابی بکرێت بێتە دەوام

واتا ئارەزوومەندە بیکاتە ئۆنڵاین یاخود نا
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥3🌚2