Skilled Study
24K subscribers
3.82K photos
579 videos
1.14K files
652 links
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}


Owner :
@Farhad_Gardi

manager :
@mahy_666

چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
Download Telegram
پەیامێکی دڵسۆزانە بۆ قوتابیانی ئازیز

قوتابی خۆشەویست، زۆرجار دەبینم ماندوویت و دڵتەنگیت، سەرەڕای ئەوەی هەوڵیش دەدەیت، بەڵام هەست بە ئاسوودەیی ناکەیت. وەک کەسێکی دڵسۆز کە دەمەوێت لەم قۆناغەدا سەرکەوتوو بیت، با پێشنیارێک بخەمە بەرچاوت:

١. واز لە بەراوردکردنی نمرە و ئاستی خۆت بێنە:
گەورەترین "تاوان" و هەڵە کە بەرامبەر خۆتی دەکەیت لە کاتی خوێندندا، ئەوەیە کە بەردەوام سەیری نمرە و زیرەکی و دەستکەوتی هاوڕێکانت دەکەیت و بەراوردی دەکەیت بەو شتانەی کە تۆ "نیتە". ئەمە وزەی خوێندن و تەندروستی دەروونیت دەکوژێت.

٢. تێبگە کە هەر کەسێک بەهرەیەکی پێ دراوە:
خوای گەورە دادپەروەرە؛ ڕەنگە هاوڕێکەت لە "بیرکاری" یان "لەبەرکردن"دا لە تۆ باشتر بێت (ئەمە ئەو شتەیە کە ئەو هەیەتی)، بەڵام دڵنیابە تۆش خاوەنی کۆمەڵێک بەهرە و توانای تری کە ڕەنگە ئەو نەیبێت (، بەهێزی کەسایەتی، یان تێگەیشتن لە وانەیەکی تر). لەبیرکردنی ئەو نیعمەتانەی خۆت هەتە، سپڵەییە و بێهێزت دەکات.

٣. ڕێڕەوی خۆت جیاوازە:
ژیانی خوێندن پێشبڕکێ نییە لەگەڵ خەڵکی تر، بەڵکو پێشبڕکێیە لەگەڵ خۆت. کاتێک دەڵێین "ئێمە لێرەیا جەریمەیەک بەرامبەر خۆمان دەکەین"، مەبەستمان ئەوەیە: دێیت ئەو ٥ نمرەیەی کە کەمتر هێناوتە بە گەورەیی دەبینیت، بەڵام ئەو ٩٠ نمرەیەی کە بەدەستت هێناوە و ئەو تەندروستی و دەرفەتەی خوای گەورە پێی داویت، لەبیری دەکەیت.

٤. پاراستنی دەروونت بۆ کاتی تاقیکردنەوەکان:
بۆ ئەوەی لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا نەشڵەژێیت، فێربە سەیری لاپەڕەی خۆت بکەیت نەک هی خەڵک. ئەو کاتەی بە حەسرەتەوە سەیری توانای خەڵکی دەکەیت، کات لەدەست دەدەیت بۆ پێشخستنی خۆت.

کۆتایی:
ئازیزم، سەرکەوتنی ڕاستەقینە ئەوە نییە لە هاوڕێکەت باشتر بیت، سەرکەوتن ئەوەیە ئەمڕۆت لە دوێنێی خۆت باشتر بێت. بەو بەشە ڕازی بە کە خودا پێی بەخشیوی و هەوڵی خۆت بدە، ئەوکات دەبینیت چەندە ئارام و سەرکەوتوو دەبیت.

نووسین: م. شاهۆ رسوڵ
👏2311❤‍🔥7🫡7😍21🏆1
پشوو درێژکرایەوە بۆ وادەیەکی نادیار😱🔥


وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی 28 مانگ بەر لە تەواوبوونی وادەی پشووەکە کە دیاری کرابوو(29مانگ) ، ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەك ئەنجام ئەدەن لەسەر پڕۆسەی خوێندن و دەرەنجامی خوێندنی پۆلە ناکۆتاکان و درێژکردنەوەی پشووی خوێندکاران ،
35😍10😢6👏4❤‍🔥2🔥21
پرسیاری وزاری بیرکاری جیاکراوە.pdf
4.4 MB
ئەسیلەی وزاری ساڵانی ڕابردوو
کە جیاکراوەتەوە بە پێی بەشەکان ،
2019 - 2023
ئامادەکردن لەلایەن: م . سۆران محمد
- @skilled_study
19❤‍🔥5👏31😍1
ramazan2026.pdf
110.3 MB
• پرسیاری بەشی یەك و دوو و سێ ، ئەم پی دی ئێفە تایبەت بوو بە وانە خسوسیەکانی بابەتی #بیرکاری ،
لەلایەن دوو مامۆستای پسپۆری بیرکاری کە ئەزموونی 20ساڵیان هەیە دانراوە:
م. شاهۆ و م. رسوڵ

- @skilled_study
13🔥2😍21
b5-live-orginal.pdf
4.7 MB
لایڤەکانی مامۆستا شاهۆ و مامۆستا رسوڵ زنجیرەی پرسیارە بیرۆکە و گرێ و فەرامۆشکراوەکان کە لە وزاری نەهاتۆتەوە ، بە بێ شیکار 🔥

لینکی یەکەم
لینکی دووەم
10😍32
live end.pdf
7.8 MB
لایڤەکانی مامۆستا شاهۆ و مامۆستا رسوڵ زنجیرەی پرسیارە بیرۆکە و گرێ و فەرامۆشکراوەکان کە لە وزاری نەهاتۆتەوە ، بە شیکار کراوی 🔥

لینکی یەکەم
لینکی دووەم
13❤‍🔥41😍1
tark2026.pdf
2.3 MB
•لیستی پرسیارە هەڵپەسێنراوەکانی بابەتی بیرکاری لە کتێبی قوتابی و ڕێبەر و ڕاهێنان و کتێبی مامۆستا ،
لەگەڵ لیستەکە لەپەڕی سێیەم پرسیار بە پرسیار دیاریکراوە چی تەرکە🔥
- @skilled_study
14❤‍🔥4😍2💯21
یارمەتی خۆت بدە بەوەی سەبر بگریت لەسەر خۆت ، پەلەمەکە لە بینینی بەرهەمەکەی ، با تەرکیزت لەسەر پڕۆسەکە بێت ، هەردەگەیت دڵنیابە ، تەنها بەمەرجی بەردەوامی.
40❤‍🔥10👏3🔥2😍2💯21
Skilled Study
یارمەتی خۆت بدە بەوەی سەبر بگریت لەسەر خۆت ، پەلەمەکە لە بینینی بەرهەمەکەی ، با تەرکیزت لەسەر پڕۆسەکە بێت ، هەردەگەیت دڵنیابە ، تەنها بەمەرجی بەردەوامی.
وە هیچ شتێك نییە بەناوی کاتی گونجاو ، تەنها ئێستا کات هەیە و تۆش هەڵیەبژێری کە تیایدا چی ئەکەیت!
331❤‍🔥113👏3
Forwarded from زانیاری قوتابیان (ᖴᗩᖇᕼᗩᗪ)
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی سپیلک و تەواوی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.

زۆر بەداخەوە بۆ ئەم هەواڵە دڵتەزێنە. خوای گەورە سەبووریی کەسوکاریان بدات و شەهیدەکان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات دیسانەوە خاکی پیرۆزی کوردستان بە خوێنی گەشی ڕۆڵەکانی نەخشێنرا لە سپیلکی سەربەرز و خەلیفانی خۆڕاگرەوە، کاروانێکی تری شەهیدان بەرەو کاروانسەرای نەمان بەڕێ کەوتن ، ئەمشەو بوونە مۆمی تەمەنی ئەم نیشتمانە.
😢4514❤‍🔥3🕊2🌚1🫡1
زانیاری قوتابیان
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی سپیلک و تەواوی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان. زۆر بەداخەوە بۆ ئەم هەواڵە دڵتەزێنە. خوای گەورە سەبووریی کەسوکاریان بدات و شەهیدەکان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات دیسانەوە خاکی پیرۆزی کوردستان بە خوێنی گەشی ڕۆڵەکانی نەخشێنرا…
کە وەفدێ دێ بۆ سەردانم
پرسیار ئەکا:
«کوا گۆڕی سەربازی ون؟»
من ئەڵێم:
«گەورەم! لە کەناری هەر جۆگەیەك لە سەر سەکۆی هەر مزگەوتێ لەبەر دەرگای هەر ماڵێك و هەر کڵێسەیەك ، هەر ئەشکەوتێ لە سەر شاخی هەر کێوێك و لە سەر لقی هەر دارێک بێ لەم وڵاتە:
لە هەر بستە زەمینێکا لە هەر سووچە ئاسمانێکدا مەترسە ، کەمێک سەر داخە و تاجەگوڵینەکەت دانێ!»

شێرکۆ بێکەس(سەربازی ون)
❤‍🔥2820🕊10👏8🌚3🫡3💯2🔥1
پوختەی هەموو شاعیرەکانی وەرزی یەکەم و دووەم

ەرەبی
پێگەکانمان لە تێلێگرام🤍🙂👇🏻👇🏻

@skilled_study
@qutaby4n
@Poli12_0
@pole12m
@pooli_12
👏86❤‍🔥3🏆3🕊1