Skilled Study
24K subscribers
3.81K photos
579 videos
1.14K files
652 links
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}


Owner :
@Farhad_Gardi

manager :
@mahy_666

چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
Download Telegram
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ئەمڕۆ لەگەڵ زەنگی خوێندن لە چەمچەماڵ، دەستمان کرد بە دابەشکردنی ئەو هاوکاریانەی کە لە کەمپینی دامەزراوەی قوتابیان کۆکرا بوونەوە کە زیاتر لە 1500 مەلزەمە، بۆ پشتگیری قوتابیانی پۆلی ١٢. سپاس بۆ خوا، توانیمان ئەم ئامانەتە بە دڵنیایی و بەبێ هیچ کەموکورتییەک بگەیەنینە دەستیان.

وەک دامەزراوەی قوتابیان ئەوەی لە تواناماندا بوو کۆمانکردەوە و گەیاندمانە ئازیزانمان،
هیوادارم ئەوەی ئەم هەوڵە ببێتە پشتیوانییەک، لە قۆناغێکی قورسدا

سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بە هەر شێوەیەک بەشداربوون و هاوکارییان کرد،

بەڕێوبەری دامەزراوەی قوتابیان
- @Farhad_gardi
1👏2013❤‍🔥5😍2
وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی لەبارەی خوێندنی ئەمساڵ دا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەكانی سەربە وەزارەتی پەروەردە، بڕیارێكی نوێی بۆ خوێندنی تەواوی پەرتووكەكان دا و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكان پێوەی پابەند دەكرێن.

ئەمڕۆ سێشەم شەشی كانوونی دووەم، بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەكان، ئاراستەی پەروەردەی سەرجەم شارەكان كراوە و تێدا هاتووە، پێویستە پەرتووكەكانی وەرزی یەكەم تەواو بكرێن، پاشان دەست بكرێ بەخوێندنی پەرتووكەكانی وەرزی دووەم.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو بڕیارە سەرجەم قوتابخانەكان دەگرێتەوە بە حكوومی و ناحكوومی، بۆیە درێژە بە خوێندنی وەرزی یەكەم بدەن.

لە بڕیارەكەدا هاتووە، هەر كاتێك كتێبی وەرزی یەكەم تەواو بوو، دەتوانن دەست بكەن بە كتێبی وەرزی دووەم.

ئەوە لە كاتێكدایە ساڵانە بەهۆی تەواو نەكردنی پرۆگرامەكانی خوێندن، زۆرجار لە پەروەردەكان ئەو بەشەی دەكەوتە خولی دووەم جێدەهێڵرا.
@skilled_study
❤‍🔥32👏8😢76🔥44🏆2
Forwarded from ئاینی ئیسلامـ'ـﹳ🕊🤍" (Gᘔᗩ)
پڕاو پڕ لە ئارامی 💕
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥28😢874👏1
ناکرێ تۆ شەحنی موبایلەکەت 40 بێت و بتەوێت هێندەی ئەوەی شەحنی 100 بووایە ، کاربکات ئەی چۆن داوا لە جەستەی داماوت ئەکەیت کە بە 3-4 سەعات خەوەوە ، تەرکیز و وزەی ئەوەی هەبێ کە 8 سەعاتی تێری شەوانە خەوتبێت؟
👏37❤‍🔥18🔥1010😍5🏆4
حکوومەتی هەرێم رۆژە پشووەکانی ئەمساڵی دیاری کرد. بەپێی خشتەكە ئەو رۆژانە لە هەرێمی كوردستان پشوون:

1/1: سەری ساڵی زاینی

3/5: ڕۆژی دەستپێكردنی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان

3/11: یادی ڕاگەیاندنی ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970

3/14: ڕۆژی لەدایكبوونی ڕابەر و سیمبولی نیشتمانیی مستەفا بارزانی

3/20-22: جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز*

21-23/ 3: جەژنی نەورۆز

4/1: سەری ساڵی بابلی ئاشووری - بابلی كلدانی

4/5: جەژنی گەورە (بۆ مەسیحییەكان)- سێ ڕۆژ پشوو

4/9: ڕۆژی ئازادكردنی عێراق لە ڕژێمی دیكتاتۆری سەركوتكار

4/16: جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەكان

5/1: ڕۆژی كرێكارانی جیهان

5/14: جەژنی هەڵكشان (بۆ مەسیحییەكان)-یەك ڕۆژ پشوو

27-30/ 5: جەژنی قوربانی پیرۆز*

6/16: سەری ساڵی كۆچی*

6/25: ڕۆژی عاشوورا*

7/12: جەژنی نووسەر دیل (بۆ ئاشوورییەكان) - یەك ڕۆژ پشوو

7/14: شۆڕشی (14) ی تەمووزی 1958

28-31/ 7: جەژنی نەورۆز

8/25 یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن (د.خ)*

6-12/ 10: جەژنی جەمایێ (بۆ ئێزیدییەكان)

12/18 : جەژنی ڕۆژیێن ئێزیدی (بۆ ئێزیدییەكان)

12/25: یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)

بە پشتبەستن بە ڕۆژمێری كۆچی، ڕۆژەكان مەزندە كراوە

@Skilled_study
🌚9🫡8👏5💯4
🔴گرنگ، هزری، تازه، مەنهەجی #⃣
(الخَطُّ الفاصِلُ بَيْنَ الْواقِعِيَّةِ الِانْتِقادِيَّةِ وَالِاشْتِراكِيَّةِ، رَسْمُ صُورَةٍ واضِحَةٍ لِلْمُسْتَقْبَلِ الْوَضَّاءِ)
في القِسْمِ الثَّانِي مِنْ مَقالَةِ د. عِزِّ الدِّين مُصْطَفَى رَسُول هيَ الفِكْرَ:
Anonymous Quiz
28%
🤩🤩الرَّئِيسَةُ فَقَطْ
33%
🤩🤩 الرَّئِيسَةُ وَالثَّانَوِيَّةُ
30%
🤩🤩الرَّئِيسَةُ وَالْمُتَفَرِّعَةُ.
9%
🤩🤩الثَّانَوِيَّةُ وَالْمُتَفَرِّعَةُ
🔥8🫡6🕊3
❤‍🔥6🕊33👏2🏆1
51 خولەک !! زۆرە گوێی لێ ڕاناگرم : داواکارم لەوجۆرە کەسانە نەبن چونکە ئەم ئەقڵیەتە لەوکەسانەدا نییە کە پێداگرن لەسەر ئامانجەکانیان

* {مۆبایل}

- 5 جۆری بەکارهێنانی مۆبایل و کێشە و چارەسەر : ئاڵودەبون بە مۆبایل , ....
- باشترین کات بۆ بەکارهێنانی مۆبایل
- پاکردنەوەی ژینگەی مۆبایل
- تیلیگرام
- دوو تێبینی ئەزموونی خۆم


گەردنم ئازا بکەن دەزانم دوورو درێژە بەڵام هۆکارێک کە ببێتە سەبەبێک سەڵانە سەدان قوتابی نمرە نهێنن ئەمە کەمە بۆی و زۆر بابەتی تر مابوون بەڵام بۆکەسی ئاقڵ و ژیری وەکو ئێوە واهەست دەکەم ئەوەندە کیفایەت بێت

هەوڵبدەن بە ×1.5 گوێی لێ ڕابگرن ان شاء لله و لەکاتی دیاریکراوی خۆت نەبێت گوێ لێ ڕامەگرن (کە گوێت لە ڤۆیسەکە گرت دەزانی کاتی دیاریکراو کەیە)

الحمدلله رب العالمين
12❤‍🔥11🫡5👏4😍2🏆2💯1
Skilled Study
Voice message
گوێی بۆ بگرن
🌚8❤‍🔥7🔥1😍1💯11
∗بـۆچـی دڵـتـەنـگـی ؟ بـێـزاری !؟
مـانـدووبـوی لـەو خـوێـندنـەی ڕۆژانـە .

∗مـەگـەر ئـەمسـاڵ کـۆتـا سـاڵـت نـیـە لـە خـوێنـدن ؟

∗کـەوایـە بـەرگـە بـگـرە زۆرت بـڕیـوە کـەمـێـکـت مـاوە .

∗سـاڵـێـکـی تـەواویـشـت نـەمـاوە بـە هـەمـووی چـەنـد مانـگـێـکـت مـاوە .

∗تـەنـهـا ئـارام بـگـرە خـۆشـت نـازانـی چـۆن تـێـدەپـەڕێـت .

∗ئـەنـجـامـەکـانـی ئـێـرە پـێـوەر نـیـن کـۆتـایـی گـرنگـە کـە سـەرکـەوتـنـت ئـەبیـنی .

∗زۆر بـەهێـزی پـشـتـیـوان بـە خـوا بـەرهـەمـەکـەی ئـەبـیـنـی .

∗خـاوەن بـەڵـێـنـی خـۆتـی نـە سـارد ئەبـی نـە واز دێـنـی .
❤‍🔥329😍8🫡7🏆32👏2😢2
بابەت ڕوونكڕدنەوە

ڕوونکردنەوە سەبارەت بە مەنهەجی خوێندنی وەرزی دووەم ی ساڵی خوێندنی 2025-2026

@qutaby4n
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥16👏5🕊3🔥2😍1
لەم ژیانەدا یەک شت بزانن

هەموو شتێک پەیوەست نیە بە یەک شتەوە
یەک شتیش لە داهاتوو بۆت نابێتە هەموو شت
ئیسا ئەلێن ئەوە شیعرە مەتەڵە چیە ئەوە
با بۆتان روون کەمەوە

هەموو ژیانت پەیوەست نیە تەنها بە پۆلی ١٢
چونکە بۆ داهاتوت ئەبێتە یەکێک لە رێگاکان تیایدا سەرکەوتوو نەبووی ئەتوانی رێگای تر تاقی کەیتەوە لەو بوارەی حەزەکەی تیایدا سەرکەوتو بی

بۆ ڕستەی دووەمیش
کە پۆلی ١٢ بە نمرەیەکی باش تەواو کرد تیایدا نەجات بووی مانای ئەوە نیە تەواو سەرکەوتوو بوی ئیتر لێی پاڵئەدەمەوە تا دنیا ماوە نەجات بومە لە گیر گرفت ئەوە بزانە کە ١٢ تەواو کرد تازە سەرەتای رێگاتە ئەبێ بزانی چۆن دەست پێ دەکەی یەکەم شت لەو دەستپێکە ئەوەیە بچیە بەشێک بە حەزی خۆت بچی نەک چاولێکەری بە زۆرە ملێی کەسی دەوروبەرت بچی تکایە شوێنێ هەلبژێرن خولیات بێت ئارەزووی بکەی نەک بچیە شوێنێ لەگەڵ جەنابت ناگونجێ دوای ٢ رۆژ لێی سارد ببیەوە
وەک مامۆستای گەورە مامۆستا «عوسمان هەلەبجەی»دەڵێت:مەبن بە مامۆستا مەبن بە دکتۆر مەبن بە موهەندیس مەبن مەبن هیچی مەبن
ببن بە دکتۆرێکی سەرکەوتوو بە مامۆستایەکی سەرکەوتوو بە بزنسمانێکی سەرکەوتوو
لە هەر شوێنێ بووی پلە پایە خۆت بزانە تیایدا سەرکەوتوو بە

بەو وتەیەی جەنابیان کۆتایی بەم پۆستە دێنم کە دەڵێت(یەکێک مەبە لە هەزار بەڵکوو یەک بە لە هەزار)
هەر بمێنن💚☺️
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
1👏31❤‍🔥55😢4🌚4🏆4😍2
مەنزڵی جانانەیە جێی حەزرەتی دڵدارە دڵ
خەڵوەتی شاهانەیە خاڵی لە هەر ئەغیارە دڵ ،

اللهم صل وسلم علی نبینا محمد💖
❤‍🔥278🫡3😍2🕊1
هیوا بوون بـەخوا پەتێڪە
پچڕانــــۍ نییــــــە🌷 . . !


Hope in God is a rope
There is no interruption .🌷💕 . . . !
❤‍🔥2811💯7🏆3
بەپێ یاساکانی بەجووتبوەکانی تفتە نایدرۆجینەکان گوانین ئەبەستری بە❗️
Anonymous Quiz
34%
🔢سایتۆسین
33%
🔢ئەدینین
18%
🔢گوانین
15%
🔢هیچیان
8👏1🕊1😍1
𝐕𝐢𝐫𝐮𝐬 :ڤایرۆس

ڤایرۆس (virus) زیندەوەرێکی زۆر بچووکە
کە بە خانە دانانرێت، چونکە پێکهاتەی خانەیی تەواوی نییە. ڤایرۆسەکان ناتوانن بە تەنیا بژین یان زۆربوون بکەن، بەڵکو پێویستیان بە خانەی میواندار هەیە بۆ ئەوەی بتوانن چالاک بن و زۆربوون بکەن.

لێرەدا چەند خاڵێکی گرنگ دەربارەی ڤایرۆسەکان:

1-پێکهاتە:

•ماددەی بۆماوەیی
هەموو ڤایرۆسێک ماددەی بۆماوەیی هەیە،
کەیان DNA یان RNA ئەم ماددەیە زانیاریە بۆ ماوەییەکانی ڤایرۆسەکە هەڵدەگرێت

• بەرگی پڕۆتینی
ماددەی بۆماوەیی ڤایرۆسەکە بە بەرگی پڕۆتینی دەورەدراوە کە پێی دەوترێت کاسپید. ئەم بەرگە پڕۆتینییە ماددەی بۆماوەیی دەپارێزێت و یارمەتی ڤایرۆسەکە دەدات بچێتە ناو خانەی میواندار.

• هەندێک ڤایرۆس، وەک ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا، بەرگێکی دەرەوەی چەورییان هەیە کە پێی دەوترێت پاکەت.

2- زۆربوون:

• ڤایرۆسەکان ناتوانن بە تەنیا زۆربوون بکەن. کاتێک ڤایرۆسێک دەچێتە ناو خانەی میواندار، ماددەی بۆماوەیی خۆی دەخاتە ناو خانەکە و دەست بە بەکارهێنانی میکانیزمەکانی خانەکە دەکات بۆ دروستکردنی کۆپی زیاتر لە خۆی.

• ئەم پرۆسەیە بریتییە لە:
لکاندن بە خانەکە، چوونە ژوورەوە، دووهێندبوونی ماددەی بۆماوەیی ڤایرۆسەکە، دروستکردنی پڕۆتینە ڤایرۆسییەکان، کۆکردنەوەی ڤایرۆسە نوێیەکان، و پاشان دەرچوونیان لە خانەکە بۆ تووشکردنی خانەی تر.

3- کاریگەری و نەخۆشییەکان:

•ڤایرۆسەکان دەبنە هۆی چەندین نەخۆشی لە مرۆڤ، ئاژەڵ و ڕووەکدا. نموونەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان بریتین لە: هەڵامەت، ئەنفلۆنزا، نەخۆشی ئایدز (AIDS)، سورێژە، و کۆڤید-19.

• هەندێک ڤایرۆس دەتوانن ببنە هۆی شێرپەنجە.

4- تایبەتمەندییەکان:

•ڤایرۆسەکان زۆر بچووکن، بە جۆرێک کە بە مایکرۆسکۆپی ئاسایی نابینرێن و پێویستیان بە مایکرۆسکۆپی ئەلکترۆنی هەیە.

•بە مشەخۆری ناچار دادەنرێن،
واتە ناتوانن بەبێ خانەی میواندار بژین.

بە کورتی، ڤایرۆسەکان پێکهاتەی سادەیان هەیە کە لە ماددەی بۆماوەیی و بەرگی پڕۆتینی پێکدێن و بۆ زۆربوون بە تەواوی پشت بە خانەی میواندار دەبەستن، ئەمەش وایان لێدەکات ببنە هۆکاری چەندین نەخۆشی.


#ڕوونکردنەوە لەسەر ڤایرۆس

ڕیاکت دانێن بۆ ئەوەی بەردەوام بین🔥
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥20👏773🕊3🔥2