Skilled Study
24.3K subscribers
3.79K photos
579 videos
1.14K files
648 links
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}


Owner :
@Farhad_Gardi

manager :
@mahy_666

چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
Download Telegram
دوای چوار ساڵ خوێندنی زانکۆ بۆم دەرکەوت کە فاشیلترین دکتۆری سەر زەویم و شایەنی ئەوە نیم ببم بە دکتۆر!

ئەم هەستە کاتێک دروست بوو کە لە یەکێک لەو ئیمتیحانانەی کە کردم 5 لە 20م هێنا ئەویش دوای یەک هەفتە سەعی کردن و شەونخونی و خۆئامادەکردن. دوای ئەوەی ئەنجامم وەرگرتەوە بە تەنها ڕۆشتمە دەستشۆری کچان و زۆر زۆر گریام بە ڕادەیەک کە خوێن لە لوتم هات! لە کاتی گریانەکەدا ئەم قسەیە لە مێشکمدا هاتوچۆی دەکرد (تۆ فاشیلیت و نابیت بە هیچ، بۆ دەخوێنیت؟! بۆ هەوڵ دەدەیت؟!)، لەناکاو دەنگی مۆبایلەکەم هات، بیرم چوو کە بەڵێنم بە نەخۆشێکم دابوو کە فەحسی یەکێک لە ددانەکانی بۆ بکەم، خێرا فرمێسکم سڕی و تێڵی نەخۆشەکەم هەڵگرت، بەدەم پێکەنینەوە قسەمان دەکرد و باسی هەندێک شتی خۆشمان دەکرد، دواتر هات بۆ لام و دەستم کرد بە فەحس کردنی ددانەکەی، بۆم دەرکەوت کە دەبێت دەماری بۆ ببڕم بۆیە ئەشیعەم بۆ گرت لەو کاتەدا پێم زانی کە گرێ لە ددانەکەیدا دروست بووە، ئیتر قسەم لەگەڵی کرد و حاڵەتەکەم بۆ ڕوونکردەوە و ڕۆشت.

دوای چەند ڕۆژێک تێڵی بۆ کردمەوە و وتی دکتۆرە زۆر سوپاست ئەکەم چونکە بەبۆنەی تۆوە گرێکە دەستنیشان کرا ئەگینا هەر پێم نەدەزانی و زیاتر تەشەنەی ئەکرد، وە وتی ئەو دکتۆرەی کە چارەسەری بۆ گرێکەم کرد، پێمی وت سوپاس بۆ خودا کە زوو پێمان زانی ئەگینا دواتر چارەسەر کردنی زەحمەت ئەبوو! لەم کاتەدا زەردەخەنەیەک هاتە سەر لێوم و بەخۆمم گوت (ئایا ئەکرێت فاشیلێک ژیانی کەسێک ڕزگار بکات؟!).

ئەو قسە ناخۆشانەی کە ئێمەی مرۆڤ بە خۆمانی ئەڵێین، زۆر جار پێشمان شەرمە کە بە دوژمنەکانیشمانی بڵێین.

• ئاساییە چەندان ڕۆژی ژیانت خراپ بێت یاخود هەندێک جار بەرهەمی ئەو شتانە نەبینیت کە کردووتە ، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە تۆ کەسێکی فاشیلیت ، هەنێجار خوودی کەوتنەکە سەرکەوتنە بۆت بەڵام لە مێشکی نائاگایی خۆمان وا خۆمان ڕاهێناوە کە دواکەوتووی لەو ئاستەی کە ئەبوو لێی بیت هەمیشە سەرزەنشتی خۆمان ئەکەین . . .

"….. : خوێندکاری قۆناغی چوارەم لە بەشی پزیشکی ددان لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنۆلۆجیا"
❤‍🔥43😢7😍6💯2🌚1
کاتم نییە ،

"گەورەترین درۆیەکە کە ئینسان لە ژیانیدا خۆی پێ هەڵدەخەڵەتێنت، مەسەلەکە تەنها مەسەلەی ئەولەویەتە

ئایا تۆ چی پێش چی ئەخەیت و چیت لا گرنگترە؟

-ئەڵێ کاتم نییە بۆ فێربوون، بەڵام لەڕاستیا تۆ سۆشیاڵ میدیات پێش خستووە بەسەر فێربوون نەک کاتت نەبێت

-ئەڵێ کاتم نییە بۆ نوێژی جەماعەت، لەڕاستیا تۆ چوونەدەرەوەی برادەرانت پێش خستووە بەسەر نوێژەکەت

کاتم نییە، گەورەترین درۆی سەدەی بیست و یەکە

مەسەلەکە تەنها ئەوەیە تۆ چیت لا گرنگە و چیت پێش خستووە"
❤‍🔥25👏8🕊3😍3🔥21🌚1
بەندی دووەم کەرتی دووەمی #کیمیا ،
جیاوازی ترش و تفتی (ئەرهینۆس و لویس و بڕۆنشتدلۆری) ،

ئامادەکراو لەلایەن : م بەختیار عبداللە

-@skilled_study
❤‍🔥8😍71🕊1🫡1
#فیزیا
“باسکردنی یاسای لێنز بە پوخترین شێواز”

“بەهیوای سوود”
🔹ڕیاکشن لە بیر مەکەن بۆ هاوڕێیانتان بنێرن بۆ ئەوەی هەموو لایەک سوود وەربگرن

@skilled_study
👏12💯6🕊3❤‍🔥1
لَّن يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا
ئەوەی خودا نەینووسیبێت ، بەسەرمان نایەت
❤‍🔥25😢3😍1💯1
‎⁨م_ئــومــێــد_،_ئــایـیـن_⁩.pdf
22.6 MB
مەلزەمەی هەڵبژاردنی پرسیارە وزاریەکان نمرەی خۆت مسۆگەر بکە #ئاین ،
ئامادەکراو لەلایەن : م.ئومێد ئاکرەیی
م.زێرەڤان عەدنان

-@skilled_study
😍14🏆3👏2🔥1💯1
• بۆ قوتابیانی دەرەکی (بەرایی - تەمهیدی):

- سەبارەت بە مامەڵەی دەرەکی بە هەموو جۆرەکانیەوە لە 𝟐𝟎ـی مانگەوە دەسی پێکردووە و سەردانی ئیدارەی مەکتەبەکانتان بکەن لەوێ زانیاری پێویست وەر ئەگرن بە مەبەستی مامەڵەی دەرەکی و کۆتا وادە 𝟐𝟓ـی 𝟏𝟏ـیە ، هەر لەوێ فۆڕمی دەرەکیتان بۆ پڕ ئەکەنەوە و ئیمزای لەسەر ئەکەن و ئەیبەیتە پەروەردەی ئیدارەی شارەکەت و وەسڵێك بە نرخی(𝟓𝟎,𝟎𝟎𝟎)ـیتان بۆ ئەبڕنەوە و زانیاری پێویستیش لەوێ وەر ئەگرن ،

- سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیش هەر لە مەکتەبی خۆتان کە پێشتر فایلتان لێی بووە لەوێ تاقیکردنەوەکانتان ئەکەن هی کۆتا وەرزەکان بە یەکەم و دووەمەوە کە لەسەر (𝟏𝟎𝟎) نمرەیە پرسیارەکانتان جیاوازی ناکرێت لە نێوان خوێندکارێك لە داخیلی مەکتەبە و خوێندکارێك لە دەرەوەی مەکتەبە هاوپێچ وادەی دەسپێکی تاقیکردنەوەکانیش لەگەڵ خوێندکارەکانی مەکتەب ئەبێت بە گشتی ،
👏15❤‍🔥94😍3💯1
ژیان وەك کۆمپیوتەر وایە
هەرگیز باوەڕ بە پشیلە مەکە
چوونکە ڕەحلە ناتوانێت بفڕێ💔
😁24💯12👏7🌚5😍2🫡2😢1
• هەندێک لە پێکهاتە و ڕێبازەکانی لەش #زیندەزانی :

خانە ⬅️ شانە ⬅️ ئەندام ⬅️ کۆئەندام ⬅️ تەواوکاری کۆئەندامەکان

ئەکتین و مایۆسین ⬅️ پارچە ماسولکە ⬅️ ماسولکە ڕیشاڵۆچکە ⬅️ ماسولکە ڕیشاڵ ⬅️ گورزە ماسولکە ⬅️ بەستەرە شانە ⬅️ نم / شۆرە ماسولکە

ڕێبازی هەوا| هەوای دەرەوە⬅️ لووت ⬅️ گەروو ⬅️ قوڕگ ⬅️ بۆڕی هەوا ⬅️ دوولقە بۆڕی هەوا ⬅️ سیکڵدانۆچکەکانی هەوا ( سییەکان )

گواستنەوەی ڕاگەیاندنی کارەبایی لەدەمارە خانە| لق و پۆپ ⬅️ لەشەخانە ⬅️ تەوەرە⬅️ دەمارە کۆتاییەکان

ڕێبازی ڕاگەیاندنی بیستن| مووەخانەکان⬅️ بیستنە دەمار⬅️ قەدی دەماخ( ناوەڕاستە دەماخ )⬅️ لانك⬅️ ناوةندي بیستن لەتوێکڵی مێشک ( لاجەنگە پل )

ڕێبازی بینین |ڕۆشنایی⬅️ کۆرنیە⬅️ بیلبیلە⬅️ هاوێنە⬅️ تۆڕە( ڕۆشنەوەرگرەکانی تێدایە)⬅️ بینینە دەمار⬅️ قەدی دەماخ ( ناوەڕاستە دەماخ )⬅️لانك ⬅️پشتە پل

- ڕێبازی ڕاگەیاندنی چەشتن| چەژە گۆپکەکان⬅️ چەشتنە دەمار⬅️ قەدی دەماخ⬅️ لانك⬅️ ديوارە پل

- ڕێبازی ڕاگەیاندنەکانی پێست | هەستە وەرگرەکان⬅️دڕکە پەتک⬅️ قەدی دەماخ⬅️ لانك⬅️ ناوەندە فرمانی هەستی جوڵەیی لە دیوارە

ئەمانەی خوارەوەش هەوڵدە بیدۆزیەوە |

1- ڕێبازی بۆن کردن
2- ڕێبازی( هێلکە لە هێلکەدان )
3- ڕێبازی( هێلکەی پیتێنراو لە جۆگەی ڤالوب )
4- ڕێبازی ( تۆو لە نێرە و مێیە کۆئەندامی زاوزێ )
😍10❤‍🔥5💯3🏆2🌚1
"دووبارە دیزاینی ژینگەی موبایلەکەت بکە بەجۆرێکی نوێ ، کە دەست دان لێی بەرزت بکاتەوە بتەوێ یان نەتەوێت
-پەیجەکانی نوکتە و گۆڕانی لابە ،
-پەیجەکانی بێ مانایی و کێشەی کۆمەڵایەتی لابە ،

ئەو کەس و شوێنانەی شتانێکت پێ ئەیەن دین و دونیاکەت بەرز ئەکەنەوە بە پاڵفتەی لای خۆت بهێڵەوە ، ئیدی کە دەستت دا لە موبایلەکەت یان ئەمرت پێ ئەکرێ بەچاکە ، یان نەهی لەخراپە ، یان عیلمێکی بەسوودت پێ ئەدرێت تازە هەر ئاڵوودەی موبایل بوویت ، با ئاڵوودەییەکی بەسوود بێت ، بەوەی ژینگەکەی دیزاین بکەیت لە بەرژەوەندی خۆت"
❤‍🔥9💯5👏3😍3🏆1
🎉 بەم زووانە 🎉

🔴چاوەرێی سوپرایزێکی (100 نمرەی) بن لە لایەن مامۆستای پێشبینییەکان م.ئومێد بشار ئاکرەیی کە 5 ساڵە نەصی خارجی پێبینیکراوی وەکو خۆی دێتەوە لە وزاری

✔️ شایەنی باسە ساڵی ڕابردوو 94 نمرە وەکو خۆی لە پرسیارەکانی هاتەوە

❗️ چەنالەکەی جۆین بکەن تا 100 نمرەی
عەرەبی مسۆگەر بکەن

📥📥📥📥📥
📎 https://t.me/m_omedakray
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥12👏3😢3
فەرقێکی وامان نەبوو لەگەڵ تاشە بەردەکانی Easter Island (رابا نووی)😂
😁402❤‍🔥1🔥1😢1💯1🫡1
• پشووی فەرمی :

- سبەی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە پشووی فەرمییە ،
😍13😢8🌚5❤‍🔥2🏆1
Audio
ئارامی دڵ و دەروون و ڕۆح❣️،
1❤‍🔥25😍2👏1🏆1🫡1
Forwarded from Skilled Study
هيچ کات هەست بە دواکەوتووی مەکە تۆ دوانەکەوتوویت ،بەڵکو لە کاتە دروستەکەی خۆت دایت ،کەواتە چاوەڕێی چیت؟بەردەوامبە لە هەوڵدان تاوەکو بگەیتە هێڵی کۆتایی،
تاکە شتێکت لەبیر بێت:- (هیچ کات هەوڵنەدەیت هەوڵبدەیت ،هەوڵنەدەیت)
ئەزانی یانی چی؟!
یانی هیچ کات هەوڵی ئەوە نەدەیت کۆڵبدەیت،جدی بوون و هەوڵ و تێکۆشانت لە شتێکدا کە مەسڵەحەتی تۆی تیایە ژیری و سەرکەوتنێکی مەزنە لە پێناو خۆت،ژیربە لە پێناو خۆت
!💙
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥16👏7🏆5😍2🔥1
🔴تایبەت بە مامۆستایان ببە بەخاوەنی مەلزەمەی تایبەتی خۆت ( سۆرانی ، بادینی ،سیستەی ئنگلیزی ) پۆلی 9 بۆ 12 بەشێوەی وۆرد بەردەستە دەخرێتە سەر ناوی مامۆستا

👈  دوو وەرز
  دیزاینی چوارچێووە
دیزاینی بەرگ
پرسیار و شیکار
ڕاهێنان
پرسیاری وزاری
دەفتەر پیلانی مامۆستا
بۆزانینی نرخ و بینینی نموونەی مەلزەمەکان نامە بنێرن  بۆ تلیگرام یان واتساپ
وەتس ئەپ 📱 07510604346
تێلێگرام 🔵 @Hawbin24

نموونەی کارەکانمان
https://t.me/Hawbin_Typesetting
❤‍🔥42😍1
پوختەی_کوردی_𝐬𝐤𝐢𝐥𝐥𝐞𝐝_𝐬𝐭𝐮𝐝𝐲.pdf
960.9 KB
#کوردی
📌کۆکراوەی ڕێزمان وەرزی یەکەم.
📌فراوانکردن.
📌ئەرکەکانی گرێی ناویی.
📌جیاکردنەوەی تێپەڕ و تێنەپەڕ
📌دۆزینەوەی ڕەگی کار.
📌ناسینەوەی جێناوە لکاوەکان.

- ئامادەکردن لەلایەن: م.زانا جمیل

- @skilled_study
😍10💯4❤‍🔥3🕊1🏆1
- بچۆ دەرەوە ، کات بکوژە ، غەڵەت بکە ، (24/7) خەریکی سۆشیاڵ میدیا بە، هیچ ئامانج و پلانت نەبێ ، حەزت لە چییە بیکە بێ ڕێگری و سنور ، دوای مانگێك دێیتەوە ئەزانی ئەوە هیچ"دڵخۆشی"پێ نەدایت و تێری نەکردی ، تۆ ئینسانیت ، پێویستت بەمانایە ، پێویستت بەوەیە شتێك بکەیت شانازی پێوە بکەیت ، نە بێ پلانی ڕۆژەکەت تۆ تێر ئەکات ، نە سۆشیاڵ میدیا ، نە گۆڕانی . . .

تۆ پێویستت بەشتێکی بەرزترە ، شتێکی مانادار لەپێناویدا ماندووبیت ، لەوێدا لەناو قوڕسیەکان هەست بەمانای چێژ و ئارامی ئەکەیت!
1❤‍🔥66👏14💯8🔥6🫡4🏆21🕊1😍1🌚1
نایابترین ڤۆیس کۆڵی زیندەزانی🔴

بۆسەرجەم پۆلەکان
ڕێنمایی و چۆنیەتی خوێندن💚
چەندین تێبینی گرینگ🖇
جوابدانەوەی گشت پرسیارەکانی قوتابی ڕاستەوخۆ❤️

ئەمشەو کاتژمێر 8 لەکەناڵی م هێمن یەعقوب بەڕێوە دەچێت❗️

لینکی بەشداریکردن➡️
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👏4❤‍🔥1🫡1
𝐒𝐤𝐢𝐥𝐥𝐞𝐝 𝐬𝐭𝐮𝐝𝐲
@skilled_study
• ئاوات ئەڪادیمی( م.ئاوات عبداللە)،

- لوتڪەی نەزانین چییە؟!
+ بۆ ئەوەی پەشیمان نەبیتەوە لەوەی بڵێیت هەلێڪم هەبوو نەمقۆستەوە و فرسەیەڪم هەبوو یان زانینێڪم هەبوو بەڪارم نەهێنا، بۆ ئەوەی ژیانێڪی زۆر باشمان هەبێ و پێویستە بگەیتە لوتڪەی حیڪمەت و دانایی،

لە سورة البقرة - ایة 269:
• يُؤۡتِي ٱلۡحِكۡمَةَ مَن يَشَآءُۚ وَمَن يُؤۡتَ ٱلۡحِكۡمَةَ فَقَدۡ أُوتِيَ خَيۡرٗا كَثِيرٗاۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ،
• ئه‌وزاته به‌هه‌ر ڪه‌س بیه‌وێت و (شایسته بێت) حیڪمه‌ت و دانایی پێ ئه‌به‌خشێت و هه‌ر ڪه‌س حیڪمه‌تی پێ ببه‌خشرێت، ئه‌وه بێگومان خێرێڪی زۆری پێدراوه‌، جا بێجگه له ژیر و هۆشمه‌نده‌ڪان ڪه‌سانی تر له‌و به‌هره‌یه تێناگه‌ن و په‌ند وه‌رناگرن.

| @skilled_study
1❤‍🔥28😍64💯4🌚1