Skilled Study
15.2K subscribers
3.5K photos
527 videos
954 files
559 links
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}


Owner :
@Farhad_Gardi

manager :
@Ph_Aliomar

چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
Download Telegram
لە ڕستەی ئاوێتەی مەرجیدا چەند جۆر کار هەیە؟دوو جۆر،سێ جۆر، چوار جۆر ،هیچیان
Anonymous Quiz
54%
🔠-دوو جۆر
36%
🔠-سێ جۆر
8%
🔠-چوار جۆر
2%
🔠-هیچیان
❤‍🔥11🔥5👏5
لە چاوگی (گۆران) کاری داخوازی بۆ دووەمی تاک دەبێتە:بگۆرە،بگۆرن،بگۆرێن،بگۆرێ
Anonymous Quiz
62%
🔠-بگۆرە
13%
🔠-بگۆرن
7%
🔠-بگۆرێن
19%
🔠-بگۆرێ
💯14😢7🔥4❤‍🔥32
🔴ئەسیلەی زیندەزانی ئەمڕۆ ئاسان نەبوو بەجدی بۆ کەسێک کە بۆ 100چووبێت نەیانهێشتووە پێی بگات جا بەهەر شێوەیەک بێت ، ڕاستیتان بووێت کۆمەڵێک پرسیاری دەرەکی تێدابوو وە کۆمەڵێ پرسیاری تێدابوو ئەیخستیە گومانەوە کە لێی قوڵ بوویتایەوە لە ڕووی مەنهەجیەوە بەڵام بێ وورە مەبن بۆ تاقیکردنەوەی دوو سبەی هەوڵبەن قەرەبووی بکەنەوە ،
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😢141👏29💯17👍16🫡12🔥8🏆32🌚1
لە قۆناغی (١٩٣٩-١٩٥٨) کام شاعیر توانی بە سوود وەرگرتن لە فۆلکلۆری کوردی زمانی شیعری دەوڵەمندتر بکات؟
Anonymous Quiz
14%
🤩-جگەر خوێن
9%
🤩-هێمن
67%
🤩-قەدری جان
10%
🤩-دیلان
❤‍🔥26🔥6🌚4👍3
🟢هەلێکی ناوازە بۆ خوێندکارانی ئازیزی پۆلی ١١ ئەوانەی ئەمسال دەبنە ١٢ 🟢
✅️پەیمانگەی لێرنینگ جێرنی لەگەل ستافێکی بەئەزموونی و شارەزا و🔴 بەناوبانگی شاری هەولێر 🔴وە بەسەرپەرشتی ڕاوێژکاری و لێکۆلەری دەروونی بەناوبانگی کوردستان 💯(د.بەختیار کەمال تاڵەبانی ) 💯
هەلدەستێت بەکردنەوەی کۆرسی هاوینەی پۆلی ١٢ی زانستی و وێژەیی بۆ هەردوو سیستەمی کوردی و ئینگلیزی.

⭐️سەرپەرشتیاری پەروەردەیی د.بەختیار کەمال تاڵەبانی
✅️خۆی تاک بە تاک ڕاوێژ لەگەل قوتابییەکان دەکا و لەنزیکەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی دەکا ،
✅️ڕاوێژی تایبەت لەگەل قوتابی
✅️ڕاوێژی تایبەت لەگەل دایک و باوکی قوتابی
✅️گەشتی زانستی و بۆ زانکۆکان
✅️ئەنجامدانی سیمینار لەمیانەی کۆرسەکە
✅️کۆمەڵێک ئۆفەر و تایبەتمەندی زیاتری تر ، تایبەت بەوانەی بەژدارن لەخولەک


⭐️تایبەتمەندی خول
✔️لەبەرواری 1/6/2025 دەست پێ دەکا تاوەکو 1/9/2025
✔️مەنهەج تەواو دەکرێت بەگرەنتی ، گەر تەواو نەکرا پارەی خۆت وەرگرەوە.
✔️کچ و کوڕ بە جیاوازە
✔️خولەکە دوانیوەڕۆ دەست پێ دەکا لە کاتژمێر 2:00
✔️پاسی هاتووچۆ دابین کراوە
✔️سمارت بۆرد و داتاشۆ دابین کراوە
✔️سپلیت و فێنکرەوە بۆ هەموو پۆلەکان دابینکراوە
✔️ژمارەی قوتابی لەهەر پۆلێک لەنێوان 15 تا 25 قوتابی دەبێت

داشکاندنی تایبەت هەیە بۆ ئەوانەی زوو ناوی خۆیان تۆمار دەکەن یاخود ئەوانەی زیاتر لە ٤ وانە بەژدار دەبن .
1⃣ ناونیشانی لقی راستی🟡 ( سیستەمی کوردی )
گەرەکی راستی ( عدالە) جووت سایدی عەدالەی نوێ بەرامبەر شوقەکانی جیهان ستی
07503070745


2⃣ناونیشانی لقی ناز ناز🟢 ( سیستەمی ئینگلیزی )
گەرەکی ناز ناز پشت شووقەکانی پارک ڤیو
07503070758



https://t.me/learning_journey_to_grade_12
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👏1
إن شاء اللە دوو نمرەتان مسۆگەرە لەئەحیا

بۆی هەیە قەرەبوو بڪرێنەوە
،
بێ هیچ شڪ و گومان پرسیارەڪە ڪێشەی هەیە ،

داواڪاریم لە بەشێڪی مامۆستایانی پسپۆڕی ئەحیا پێویست ناڪا بترسن بەرامبەر وەزارەت گەر ئەزانی هەڵەیەو ڪێشەی هەیە ڕایبگەیەنە ،
👏122💯18❤‍🔥13🔥7👍5😢2
#کوردی شێوەکانی دەرکەوتنی کاری بوون❤️

❤️@skilled_study
❤️@qutaby4n
😍@Poli12_0
@pole12m
❤️@pooli_12
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥29👏3😢3🫡2🔥1
𝐒𝐤𝐢𝐥𝐥𝐞𝐝 𝐬𝐭𝐮𝐝𝐲
@skilled_study
سورەتی غافر - ئایەتی 60

“وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدْعُونِىٓ أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ”

پەروەردگارتان: “داوابکەن، منیش وەڵامتان ئەیەمەوە”.

🔖لە ئایەتەکەدا خودا بەڕاستی پەیامێکی ڕوون ئەیات: دوعا وەڵام ئەدرێتەوە، بەڵام وەڵامی خۆی بە شێوەیەکی حکیمانە و بەپێی خێر و مەصلەحەتی مرۆڤەوە ئەیات.

❤️@skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥219💯31🏆24🕊1816👏5🔥3🌚3👍2🫡2😢1
دابەشبوونی نمرەی کوردی بەسەر هەردوو بەشی ڕێزمان و ئەدەب

❤️ @skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👏35❤‍🔥14👍6🔥4😢32💯1
سەبارەت بە چۆنیەتی جواب دانەوە لە تاقیکردنەوەی کوردی بۆ دوو بەیانی

سەرەتا کە ئەسیلە دێت سەیری هەر 50 پرسیارەکە بکە بیانخوێنەوە بۆ ئەوەی ترس دڵەراوکێت نەمێنێت

دواتر هەوڵ دە لە کاتی خوێندنەوەکە هەر پرسیارێک وەڵامەکەیت زانی خەتێک لە ژێر وەلامەکەی بدە، کە تەواو بویت لە پرسیار خوێندنەوە لە پرسیاری 26-45 جواب بدەوە چونکە ئەدەب لەبەرت کردووە تاوەکوو بیرت نەچۆتەوە یەکەمجار بەشی ئەدەب جواب بدەیتەوە زۆر باترە

دواتر 5 پرسیارەکەی رەوانبێژی جواب بدەوە

ئینجا کاتەکەی تر بە ئارامی جوابی رێزمان بدەوە

خۆتان قەلەق مەکەن ان شاء اللە دەرەجەی دڵخوازی خۆتان دەهێنن بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک
❤‍🔥116👍21💯174🏆3🕊2
کۆدی کوردی.pdf
565 KB
کورتکراوە و کۆد بۆ ناسینەوەی هەر سێ قۆناغی شیعر و وتار و ڕەخنەی ئەدەبی #کوردی

بە هیوای سوود 🙂🤩
پێگەکانمان لە تێلیگرام
⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️
❤️@skilled_study
❤️@qutaby4n
😍@Poli12_0
@pole12m
❤️@pooli_12
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥14👏7💯4🕊1
#کوردی هێلکاری و پوختەی ڕەخنەی ئەدەبی
بە هیوای سوود 🙂🤩

پێگەکانمان لە تێلیگرام
⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️
❤️@skilled_study
❤️@qutaby4n
😍@Poli12_0
@pole12m
❤️@pooli_12
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥20🔥4👏3
لە ڕستەی ( کتێبەکەتم بۆ هێنا ) ئەگەر بەرکار بکەین بە جێناوی لکاو وە کاری ڕستەکەش بگۆڕین بۆ ڕانەبردوو ، ئەوا دەبێتە :-
Anonymous Quiz
24%
🔤} دەی هێنــم بۆت
8%
🔤} دەت هێنم بۆی
29%
🔤} دەی هێنم بۆی
39%
🔤} بۆت دەهێــنم
👏24😢13🫡6❤‍🔥5🔥42🏆2
لە ڕستەی (بۆنی گوڵەکە زۆر خۆشە ) ئەگەر دیارخەری ناوەکە بگۆڕین بە ( هاوەڵناوی نیشانە بۆ دوور ) دەبێتە :-
Anonymous Quiz
47%
🔠} ئەو بۆنە زۆر خۆشە
25%
🔠} بۆنی ئەوە زۆر خۆشە
14%
🔠} ئەم بۆنە زۆر خۆشە
14%
🔠} بۆنی ئەوانە زۆر خۆشە
🔥19❤‍🔥7😢7👏3
لە کام لەم ڕستانەدا ئەگەر کارەکە بگۆڕین بۆ ڕابردوو جێناوی لکاوی تەواوکەری بەیاریدە دەرناکەوێت ؟
Anonymous Quiz
17%
) ژوورەکەیان بۆ پاک دەکاتەوە
26%
) نامەکەیان بۆ بنێرە
39%
) دیوانەکەی بۆ چاپ دەکات
18%
) گۆڤارەکەم بۆ دەهێنێت
🔥18❤‍🔥5💯32😢2🏆2
ئەو بابەتانەی گرنگن بۆ وزاری:ـ
1ـ لە شێوازی ڕێژەی [ ڕاگەیاندن و دانانی و [ داخوازی ] ئەم بابەتانە گرنگن:ـ

ـ کارەکە لە چی ڕێژەیەك دایە؟

ـ دەستوری ڕێژەکان.

ـ ئامرازەکانی نەرێ کردن.

ـ لەگەڵ زانینی جۆری [ کاری یاریدەدەر و وشەی یاریدەدەر ] لە بابەتی دانانی.

ـ دەرنەکەوتنی [ نیشانەی کاری داخوازی"ب" و جێناوی لکاوی بکەر بۆ کەسی دووەمی تاك ، بەشێك لە پاشگر"ەوە" ].

ـ ئەو کارانەی کە لە دەستور لایان داوە وەك [ هەڕە ـ هەڕن ـ وەرە ـ وەرن ـ بچۆ ]

ـ چاوگی [ هاتن ] بە دەستور و بێ دەستور کاری داخوازی وەردەگرێت.

ـ کەی جێناوی لکاوی [ ات ـ ێت ] بەکاردێن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
2ـ [ ڕستەی ئاوێتەی مەرجی ] ، ئەمانە گرنگن:ـ
ـ ئامرازی لێکدەری مەرج ، بناسەوە

ـ [ کاری ڕستەی کاری مەرج و وەڵامی مەرج ] لە چی ڕێژەیەك دان لە ڕستەدا؟

ـ یان چی [ ڕێژەیەك وەردەگرن ]؟
ـ لە [ ڕستەی ئاوێتەی مەرجی چەند جۆر کار هەیە ] ؟
ـ لە [ ڕستەی ئاوێتەی مەرجیدا چەند شێوازی کار ] بەکاردێن؟

ـ لە [ ڕستەی ئاوێتەی مەرجی کام شێواز هاوبەشە ]

ـ [ ڕستەی وەڵامی مەرج چی ڕێژەیەك وەرناگرێت ] ؟

ـ [ ڕستەی کاری مەرج چی ڕێژەیەك وەرناگرێت ] ؟

ـ [ گۆڕینی کار لە ناو ڕستەی ئاوێتەی مەرجی ].
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
3ـ کاری چاوگی بوون
ـ [ کاری تەواوی تێپەڕ ، کاری تەواوی تێنەپەڕ ] ، ناسینەوەیان لە ڕستەدا.

ـ واتای کارەکان بزانە ، بەنموونە:ـ
بە [ واتای خاوەندارێتی و منداڵبوون هات ]
کارەکە دەبێتە [ تەواوی تێپەڕە ]

بە واتای [ بوون و وجوود ] هات یان [ پارچەیەکی لێکدراو و داڕێژراوی ]
دروستکرد دەبێتە [ تەواوی تێنەپەڕ ].

ــ [ کاری ناتەواو ] ، بەچەند وشە واتاکەی تەواو دەکرێت..
بە [ شێوەی ڕاستەوخۆ و بەیاریدە ] ، جۆری تەواوکەرەکەش بزانە کامەیە:ـ
[ ناوە ، جێناوە ، چاوگە ، هاوەڵناوە ، هاوەڵکارە ].

کاری ناتەواوی [ە] کەی دەردەکەوێت کەی دەرناکەوێت؟؟
بە چی ئامرازێك نەرێ دەکرێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
4ـ ئەرکەکانی [ە] لە زمانی کوردی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
5ـ جێناوی لکاو لە دەوری [ بکەر ـ بەرکار ـ تەواوکەری بەیاریدە ـ دیارخەری ناو ]

ـ زانینی ئەرکی جێناوەکان زۆر گرنگە

ـ شوێنی جێناوەکان و لەگەڵ چی کارێك ئەرکی خۆیان دەبینن و دەکەونە کوێ؟

ـ بەلادانی [ بەرکار ] جێناوی لکاوی [ بکەر ] دەکەونە کوێ؟

ـ جێناوی لکاوی [ ت ـ تان ] لەگەڵ چی کارێك نابن بە [ بەرکار ] و [ تەواوکەری بەیاریدە ] ؟
وەڵام/ بۆ [ بەرکار ]👈 [ داخوازی تێپەڕ ]

وەڵام/ بۆ [ تەواوکەری بەیاریدە ]👈 [ داخوازی تێپەڕ و تێنەپەڕ ]

ـ جێناوی لکاوی بۆ کەسی [ سێیەمی تاك ] لەگەڵ چی کارێك نابێت بە:ـ
[ بکەر ،بەرکار ، تەواوکەری بەیاریدە ، دیارخەری ناو ] ؟
ـ وەڵام بۆ " بکەر" 👈 [ ڕابردووی تێنەپەڕە ].

ـ وەڵام بۆ [ بەرکار ] ، [ تەواوکەری بەیاریدە ] ، [ دیارخەری ناو ] 👈 [ ڕابردووی تێپەڕە ]

ـ دەرنەکەوتنی جێناوی لکاوی [ بکەر + ت . ب + دیارخەر+ کاری ناتەواو ] چونکە داوات لێدەکات لەم ڕستەیەدا چی دەرنەکەوتووە؟

[ گۆڕینی ڕستەکان زۆر گرینگە ].

گۆڕینی شوێنی جێناوەکان لە [ کومەڵەی یەکەم ] بوو [ دووەم ] بەپێچەوانەوە لە بابەتی [ بەرکار ، تەواوکەری بەیاریدە ، دیارخەرناو ].

جێناوی لکاوی " ت ـ تان " نابن بە " بەرکار " لە گەڵ کاری" داخوازی تێپەڕ"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــ [ هاوەڵناو ، هاوەڵکار ] لە ڕووی ڕۆنانەوە ، چۆنیەتی دروستبوونی وشەکان.

ــ ڕادە ـ جۆری ڕادەکە ، جۆری گرێ ، کام هاوەڵناو و هاوەڵکار ڕادە دروست دەکەن.

6ـ ئەرکی [ ناو، جێناوی سەربەخۆ ] لە ڕستەدا وەك دیارخەری ناو.

ــ جۆری [ دیارخراو دیارخەر ] لە ڕستەدا زۆر گرنگن.

ــ ئەرکی گرێکان لە ڕستەدا.

ـ جۆری [ ئامرازەکانی دانەپاڵ ] ، لە کرمانجی خواروو و سەروودا.

ـ دەرنەکەوتنی ئامرازی دانەپاڵی "ە"

هاوەڵناو ـ کام جۆری بووە بە دیارخەر.

کام هاوەڵناو لە پێش ناو دێت و ئامرازی دانەپاڵی ناوێت " کەرتی "

گۆرێنی " ناوی دیارخراو " لە نەناسراو بۆ ناسراو.

ـ جێناوی [ هەیی ] نابێت بە👈 [ دیارخەری ناو ]

ـ جێناوی لکاو بوو بە [ دیارخەری ناو ] دیارخەری تر وەرناگرێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
7ـ لە [ ڕەوانبێژی ] تەواوی نموونەکانی بابەتەکان بزانه بەگشتی
چونکە زیاتر لە وزاری نموونەکانی ناو کتێب دێتەوە.

بە هیوای سوود 🙂🤩

پێگەکانمان لە تێلیگرام
⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️
❤️@skilled_study
❤️@qutaby4n
😍@Poli12_0
@pole12m
❤️@pooli_12
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥16👏5🏆21🕊1💯1🫡1