Skilled Study
15.3K subscribers
3.49K photos
525 videos
954 files
556 links
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}


Owner :
@Farhad_Gardi

manager :
@Ph_Aliomar

چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
Download Telegram
❤️ دامەزراوەی قـوتابیـان❤️

بەیانی ڕێکـەوتی 15/5/2025 ساڵـی خوێندنی (2024-2025 ) تاقیکـردنەوەی نیشتیمانی(وزاری) پۆلی نۆیەم دەست پێدەکـات..

بەپێـی ئەو خشـتەیەی کـە وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردۆتەوە بەیانی تاقیکردنەوەی بابەتی (زانست) ــە

ئەوەش هەندێ ئەسیلەی وزاری بابەتی زانست ساڵانی پێشـوو ⌚️

▶️بەهیــوای سەرکـەوتن◀️

ئەم پۆستە بنێرن بۆ سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆیەم با ئەوانیش سـود مەند بن ✔️
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👍7❤‍🔥1👏1💯1
📌پێکهاتە و دروستبوونی ئێسکەکان:⬇️
🟠زۆربەی ئێسكەكان دروست بوونیان بە كڕكڕاگە دەست پێدەكات، كڕكڕاگەش بەستەرە شانەیەكی بەهێزە، بەڵام نەرمە. كڕكڕاگە  زۆربەی پەیكەرە كۆئەندامی كۆرپەلە لە مانگی دووەمی تەمەنیدا پێكدەهێنێت. ئێسكەخانەكان لە مانگی سێیەمەوە دەست بە درووستبوون دەكەن، خوێیەكان دەردەدەن، لە كەلێنی نێوان كڕكڕاگە خانەكان جێگیر دەبن، بۆیە كڕگڕاگە دەگۆڕێت بۆ ئێسك ئەم كردارەش ناودەبرێت بە دروستبوونی ئێسك. لە كۆتایی ئەم كردارەش ئێسك بە كڕگڕاگەی كۆرپەلە دەگۆڕدرێتەوە، بەڵام لە هەندێك بەشی لەشدا دەمێنێتەوە وەك نێوان ئێسكەكان و سەری لووت و گوێی دەرەوە و بە درێژایی ناوەوەی بۆڕی هەوا كە كڕكڕاگە نەرمییان پێ دەبەخشێت.
🖇ژمارەیەكی كەم لە ئێسك وەك هەندێك لە بەشەكانی كەللەی سەر كە ڕاستەوخۆ بە شێوەی ئێسكی ڕەق دروست دەبن بێ ئەوەی لە سەرەتا بە قۆناغی كڕكڕاگەییدا تێپەڕ ببن. لەم بارانەدا ئێسكە خانەكان پەرش و بڵاو دەبن بە شێوەی هەڕەمەكی لە بەستەرە شانەی كۆرپەلەدا، بۆ ئەوەی ببنە پەڕەی تەخت بوول ە ئێكسدا. لە كەللەی سەردا دەتوانرێت هێڵی درزەكان ببینرێت كە ئێسكە پەڕەكان تێیدا بەیەك دەگەن.
گەشەی ئێسك بە باری درێژی:
دوای لە دایك بوون گەشەی ئێسكەكان بەردەوام دەبن. ئێسكەكان بەرەبەرە جێگەی كڕكڕاگە دەگرنەوە كە لە ئێسكە درێژەكانی پەلەكان واتە ئێسكی باڵ و لاقدا هەن، لە نێوان سەرەتای منداڵی و كۆتایی هەرزەكارییدا. گەشەی ئێسك بە باری درێژی لە ناوچەی جەمسەرەكانی ئێسكی درێژدا ڕوودەدات، ناوچەی گەشەكەش ناودەبرێت بە پەڕەی جەمسەری ئێسك، پەڕەی جەمسەری ئێسك لە كڕكڕاگە خانەكان پێكدێت، كە دابەش دەبن كۆڵەكە پێك دێنن پاڵ بە خانە كۆنەكانەوە دەنێن بەرەو ناوەڕاستی ئێسك. پاش ئەوەی خانە كۆنەكان دەمرن و ئێسكە خانە نوێیەكان جێگەیان دەگرنەوە.
تا ئەو كاتەی ئێسكەكان بە تەواوی جێگەی كڕكڕاگە دەگرنەوە. ئیتر ئێسكەكان لە درێژیدا گەشە ناكەن و ئاسایی كەسەكە دەگاتە بەژنی تەواوی خۆی.👉
#احیا #زیندەزانی
بە هیوای سوود 🙂🤩

پێگەکانمان لە تێلیگرام
⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️
❤️@skilled_study
❤️@qutaby4n
😍@Poli12_0
@pole12m
❤️@pooli_12
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥11👏3👍2💯1🏆1
This media is not supported in the widget
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥23🕊6💯5👍3🔥2🏆1
❤️دامەزراوەی قوتابیان ❤️

ئەمرۆ پینجشەممە ، ١٥ ی ٥ ی ٢٠٢٥ ؛ یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەت بوو لە کوردستان . ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەت دەکەینەوە
بۆ بەرژەوەندی و ئارامی دەروونیان ؛ بریارماندا کە لە کۆتایی تاقیکردنەوەکان کە رێکەوتی ٢٦/٥/٢٠٢٥ کۆتا تاقیکردنەوەیە وەلامی نموونەیی سەرجەم بابەتەکان بە گشت زمانەکان بڵاو بکەینەوە . ئاگادارتان دەکەینەوە بڵاوکردنەوەی پرسیار و وەڵامەکان بەهەر شێوەیەک لە لەلایەن هەر کەسێکەوە بکرێت بەدەر لە رێنماییەکانەو بەرپرسیارێتی یاسایی تێدایە.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیانمان .

وەزارەتی پەروەردە
لیژنەی بالای تاقیکردنەوە گشتیەکان
١٥ ی ٥ ی ٢٠٢٥
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👍8😢31
7🔥2👍1
پرسیاری 3

ئێسکی ........... سەر بەتەوەرە پەیکەرە بەڵام ئێسکی ..............سەر بە پەلە پیکەرە
Anonymous Quiz
10%
ڕان ، پەراسووەکان
10%
بازوو ، بڕبڕەکان
72%
کۆڵە ، کەوەرە
9%
دەفە ، کڵۆت
🔥71👏1
پرسیاری 5

دڵە ماسوولکە جیاوازە لە لووسە ماسوولکە بەوەی کە دڵە ماسوولکە
Anonymous Quiz
25%
خۆنەویستە
11%
یەک ناوکی هەیە
52%
میلدارە
13%
هیچ کام لەمانە ڕاست نییە
👍81👏1
🫡10👍32❤‍🔥2
پرسیاری 10

نموونە ( بۆ جومگەی نەبزێو لە ..................) و( بۆ جومگەیی تەوەرەیی لە ....................) بەدی دەکرێت
Anonymous Quiz
50%
تەوەرە پەیکەر ، تەوەرە پەیکەر
32%
تەوەرە پەیکەر ، پەلە پەیکەر
9%
پەلە پەیکەر ، پەلە پەیکەر
9%
پەلە پەیکەر ، تەوەرە پەیکەر
❤‍🔥12👏4👍31
🌚9🫡7👍2👏1
پرسیاری 1

سنگە کەلێن کام لەم ئەندامانە لەخۆدەگرێت
Anonymous Quiz
24%
دڵ و جگەر
3%
میزڵدان و گەدە
6%
جگەر و گەدە
67%
سورێنچک و سییەکان
👏7🫡4👍2💯21🌚1
🔴ئایا ئێسکی پتەو و بەرگە ئێسک هەمان پێکهاتەیان هەیە ؟
💮بەرگە ئێسک پێک دێت لە دەمار و لوولەی خوێن
لەکاتێکدا ئێسکی پتەو پێک دێت لە لوولەی کریستاڵی خوێ و ڕیشاڵی پرۆتینی کە پێکەوە ناوەبرێن بە پەڕەکان لەگەڵ لوولەی خوێن و دەمار بە ناو جۆگەی هاڤەرس دا دەڕۆن وە هەروەها ئێسکە خانەکانیش لە پێکهاتەی ئێسکی پتەودا هەیە کە لە کەلێنی نێوان ڕیشاڵە پرۆتینیەکاندان .

🟡هەریەک لە ئێسکی ئیسفنجی - بەرگە ئێسک - ئێسکی پتەو - مۆخی ئێسک بەجیا شانەن نەک ئەندام (واتە ئێسکی ئیسفنجی شانەیە ) .

🟢ئایا پەڕەی جەمسەری ئێسک بۆ تەواوی ژیان دەمێنێتەوە ؟
💮نەخێر، لە کاتی تەواو پێگەیشتنی ئێسکی کەسێک ئەوکات پەڕەی جەمسەری ئێسک بەتەواوەتی لە کڕکڕاگەوە دەگۆڕێ بۆ ئێسک ، چۆن ؟
خوێیەکان لە کەلێنی نێوان کڕکڕاگە خانەکان جێگیر دەبن و ئێسکە خانەکان پێکدێن .

🔵بڕبڕەی پشت چەند جۆر جومگەی جیاوازی تیایە ؟
دوو جۆر
1. جومگەی بزێو : جومگەی تەوەرە : جومگەی نێوان هەردوو بڕبڕەی سەرەوەی پشت
2. جومگەی جوڵە سنووردار : ڕێگە بو چەمانەوە و سووڕانەوەی لەش دەدەن و ئێسکەکانی بڕبڕەی پشت لە شوێنی خۆیان جێگیر دەکەن .

🟣 هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی هەوکردنێکە لە جومگە بزێوەکاندا بەدیار دەکەوێت .

🟠ئایا لە پێکهاتەی لووسە ماسوولکەیا ئەکتین و مایۆسین هەیە ؟
هەریەکە لە لووسە ماسولکە و دڵە ماسوولکە و پەیکەرە ماسوولکەدا ئەکتین و مایۆسین هەن بەڵام شێوازی ڕیزبوون و بەیەکداچوونیان جیاوازن .

🔵ئێسک خۆی ناجوڵێت بەڵکو دەجوڵێنرێت لەلایەن ماسوولکەکانەوە ڕادەکێشرێن .

🔴بەپێی مەنهەج : لەش بەشێوەیەکی سەرەکی و ڕۆتینی گلوکۆز بەکارەهێنێ ( چوونکە زووتر لێکهەڵەوەشێت)
لە کاتی نەبوونی بڕی پێویست لە گلوکۆز لەش دەستدەکات بە بەکارهێنانی گلایکۆجین
بەڵام لە ئەرکێکی کردەییدا بۆ ماوەیەکی درێژ لەش دەسدەکات بە بەکارهێنانی چەوری (وزە شاراوەکەی خەستییەکەی بەرزترە لە خەستی وزەی هەر گەردێکی تری ناو لەش ) .

#زیندەزانی
بە هیوای سوود 🙂🤩

پێگەکانمان لە تێلیگرام
⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️
❤️@skilled_study
❤️@qutaby4n
😍@Poli12_0
@pole12m
❤️@pooli_12
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥4👏4👍32🌚1
ئێسکەکان بنکەیەکی رەق دابین دەکەن بۆ.؟!
Anonymous Quiz
6%
لووسە ماسوولکە
3%
دلە ماسوولکە
60%
پەیکەرە ماسوولکە
31%
هەموویان
❤‍🔥11👍5💯4🌚1
هەنگاوەڪانی کەسی ئەوائیل و سەرکەوتوو:

-ئاماجەڪەت لە پێش هەموو شتێکەوە دابنێ.
-وانەکانت بە جوانی و بێ ترسی زۆر و قەلەقی زەبت بکە.
-گوێ بە قسەی چواردەورت مەیە و مەهێڵە کارت تێ بکات.
-شتە لاوەکیەکی و کات کوژەکان لابدە.
-لەپێش هەر هەنگاوێكتا چاڵ هەیە هەوڵبدە لێی دەربازبیت بە کەمترین کات و سەرنجت لەسەر ئامانجەکەت بێت.

لە کۆتایش یەقینت بە خودا هەبێت و ڕێگاکەی بەرمەدە.
❤‍🔥47👏7💯4🕊32👍2😢2🏆2🔥1
👏8👍2❤‍🔥1🌚1
💯6🔥21❤‍🔥1🌚1
👏4👍1🔥1🏆1
پرسیاری 30

جەمسەری یەکەمی ماسوولکەی گرژۆک لە باڵدا بە ئێسکێکی جوڵاوەوە بەستراوە کە ................. بەهۆی ژێوە ، بەڵام جەمسەرەکەی دیکە ماسوولکە بە ئێسکێکی جێگیرەوە بەستراوە کە ...................
Anonymous Quiz
21%
دەفەی شان ، کەوەرە
15%
زەند ، دەفەی شان
58%
کەوەرەیە ، دەفەی شانە
7%
دەفەی شانە ، زەندە
❤‍🔥6🔥4👍31🌚1