Skilled Study
15.2K subscribers
3.48K photos
524 videos
952 files
551 links
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}


Owner :
@Farhad_Gardi

manager :
@Ph_Aliomar

چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
Download Telegram
#کوردی شێوەکانی دەرکەوتنی کاری بوون❤️

❤️@skilled_study
❤️@qutaby4n
😍@Poli12_0
@pole12m
❤️@pooli_12
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥11🔥4👏3🏆2👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هێزی ڕاستەقینە هێزی عەقڵە 🧠
دڵ ڕەقییە ، دڵ مردوییە ، بێ دڵییە!
بەس ڕەق بن ، توند بن ، دڵتان بمرێنن
مێشکتان بەهێزکەن ، مێشکتان گەورەکەن،شەخسیەتان بەهێزکەن ، بە کەم ڕازی مەبەن،بە نمرەی ئاسایی ڕازی مەبن ڕازی نەبن ببن بەکەسی ئاسایی بۆ ئێوە بە مهیم سەیر نەکرێن؟ بۆ کەسی تر؟
هەمووتان هەمان 24h سەعاتتان هەیە
عەقڵتان بەکاربهێنن، با تموحتان جگە لە یەکەم بوونت نەبیت!

بابەتەکە دەربارەی ئەوە نییە ئەمن بچمە طب یان هندسة،بابەتەکە ئەوە نییە ئەمن لە قانون وەرگیرام یان زمان!
بابەتەکە دەربارەی ئەوە نییە ئەمن لە کۆلێژی دڵخوازی خۆم وەرگیرام!

بەڵکوو بابەتەکە ئەوەیە بۆ ئەتۆ یەکەم نابی؟ بۆ کەسێکی تر یەکەم بێت بۆ ئەتۆ نەبی؟
کاتێک هیچ فەرقێکت نییە لەگەڵ هەموو قوتابییەکان حالیەن بۆ ئەهێڵی کەسی تر یەکەم بێت؟ بۆ فڵان کەس یەکەمی پۆل بێت بۆ ئەتۆ نابی؟ بۆ فڵان یەکەمی سەر مەکتەب ئەبێ بۆ ئەتۆ نابی ؟ بۆ فڵان یەکەمی سەر شارەکەت ئەبێ بۆ ئەتۆ نابی ؟ بۆ فڵان یەکەمی سەر هەرێم ئەبێ بۆ ئەتۆ نابی ؟

بابەت بابەتی کەسایەتی و عەقڵیەتە
قەد بابەت بابەتی طب و هندسة نییە!
کۆلێژ ئاخیر شتە فکری لێ بکەی
بەڵام یەکەم بوونت و عەقڵیەتت بابەتی سەرەکین↗️.
وە بشزانە کەوا،
ترس؟ ئاساییە
ماندووبوون؟ ئاساییە
کەوتن؟ ئەگەری هەیە
بەڵام واز هێنان!؟
ئەوە بڕیاڕی خۆتە
وە تەنها خۆت باجی ئەنجامەکەی ئەیەی.

لە کۆتایی، یەک شتتان پێ ئەڵیم
کاتێک کارت لەسەر ئەم قسانە کرد کەوا وتم وە سیقەت بەخوا کرد کەوا ماندووبوونی کەس بزر ناکات!
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥45💯12👏4🫡43🔥2🌚2🏆2👍1😢1🕊1
خشتەی خوێندن بۆ ئەو قوتابیانەی کە دوایی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم دەست پێدەکەن📖

1.تاقیکردنەوە وەرزی دووەم لە 22-4-2025 تەواو دەبێت وا باشترە کە تۆ ڕۆژێک پشوو بدەی یەک ڕۆژم داناوە کە دەکاتە 23-4-2025 و 39 ڕۆژ ئەمێنێت بۆ تاقیکردنەوەی ووزاری.

2.بەهۆی کەمی کاتەکە واباشە کە ٣ وانە بخەیتە خولی دووەمەوە تا کاتی زۆرت هەبێ بۆ وانە زانستیەکان و خولی دووەم ٥٢ ڕۆژت هەیە بۆ وانەکانی (ئینگلیزی ، کوردی ، عەرەبی)

3.بە دڵی خۆت بابەتەکان دابنێ ڕیزبەندی دەرسەکان بەڵام واباشترە دەرسەکان بەوشێوەیە ڕێکبخەیت:
1:قوڕس.
2:ئاسان.
3:قوڕس.
4:ئاسان.
بۆ بابەتی فیزیا کە ٩ ڕۆژم داناوە ئەویش بەهۆی کەم بوونەوەی مەنهەجەکە و دەبێت لە بەندی شەشەم ورد بیت کە ساڵانە زۆرترین پرسیاری لێی دێتەوە ، بۆ بابەتی کیمیا کە ئەویش وانەیەکی زانستی وردە کاتی دەوێت و بابەتەکانی تۆزیک تێکەڵە ئەویش ١٠ ڕۆژم بۆ دانەوە پێم وایە زۆر باشە و دەتوانیت هەمووی سەعی بکەیەوە ، بۆ بابەتی بیرکاری ٨ ڕۆژم داناوە لەو کاتەدا پێویستە زۆر پرسیار شیکار بکەیت بۆ ئەوەی لە فکرە و مەبەستی پرسیارەکە تێبگەیت و لە مێشکت بچەقێت.

4.دوایی ئەوەی سێ بابەتی زانستی تەواو کرد پشووێکی دەوێت 🤔 ئەویش ڕۆژێکە کە دەکاتە 20-5.

5.بۆ بابەتی زیندەزانی کە ئەویش وردترین و ئالۆزترین بابەتە “لە لای هەندێک لە قوتابیان” 😩 کە خۆیی وا نییە هەر وەکە وانەکانی تر پێویستی بە کات و دووبارەکردنەوەی زۆرە ئەویش ١١ ڕۆژم بۆ داناوە با ١٠ سەعی کردن بێت و ڕۆژێک بۆ شیکار کردنی ئەسیلەی وزاری بێت.

6.دوایی تاقیکردنەوی وزاری هەر دەبێت پشوو بدەی دوایی 25 ڕۆژ لە ماندوو بوون و قەلەقی پێویستە بە لایەنی کەم ٦ ڕۆژ پشوودان هەیە لە ٢٦-٥ تا ١-٧ ، دواتر بابەتەکانی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی کە کاتێکی زۆرت لەبەر دەستە کا ٥٢ ڕۆژە پشوو لە نێوان وانەکانم داناوە ئەویش لە ٢٠-٧ پشوو ، ٦-٨ پشوو.

لە کۆتایی ئەم خشتە وەکو ئاسانکاریێک دانراوە مەرج نییە لە سەری برۆیت دەتوانی فکرەیەک لە سەری وەربگری بەهیوایی سوودوە زانیاری زیاتر لەم کەناڵە پۆست ئەکرێت💚
❤️@skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥20🏆4👍3🔥3👏3
Skilled study
@skilled_study
بوون بە دکتۆر سەرکەوتن نیە...!


ئەم قسانە بۆ هەموو تەلەبەیەکە کە پێی وایە شکست خواردووە گەر نەبێ بە دکتۆر،
بۆ هەموو دایک و باوکێک کە خۆشەویستیەکی مەشروت ئەیا بە مناڵەکەی و هەموو بەهای مناڵەکەی لە بوون بە دکتۆر و ئەندازیار کەم کردۆتەوە بۆ هەموو مامۆستایەک کە تەنها شانازی بە تەلەبە ئەوائیلیەکانیەوە ئەکا بۆ هەموو تەلەبەیەکی طوب کە پۆز لێیە ئەدات و بەهای خۆی کەم کردۆتەوە لە شەهادەیەکا
بۆ هەموو کەسێک کە بەژدارە لە دروستکردنی ئەم کۆمەلگە ژەهراوییە کە تیایا گەورە بووین
زۆر جار ئەبیستیم فڵان بەڕێوبەر یان دکتۆر یان هەر خاوەن پۆستێک خراپە
ئەپرسم کێ ئەو مرۆڤە خراپەی دروست کرد؟
هەر ئێوە بوون لە مناڵیەوە ئەوەتان کردبوە مێشکیەوە کە بوون بە بەڕێوبەر و دکتۆر و شەهادەی بەرز و پارە لوتکەی سەرکەوتنە
رۆژێک پێتان نەوت ڕۆڵە باشبوون و بەویژدانبوونی تۆ بەسە ،دڵخۆشبوونی تۆ بەسە ،قەت پێتان نەوت ڕۆڵە شەهادەکەو زۆر بڕوا 50ساڵی تر لەگەڵت ئەبێت ئەوەی ئەمێنێتەوە کردەوەکانتە
مرۆڤ شەهادە و پلەو پۆستەکەی نییە
دکتۆر و ئەندازیارەکان سەرکەوتووی ڕاستەقینە نین بەس لەبەر ئەوەی خاوەن شەهادەن
سەرکەوتن ئەوەیە ئەوەی هەتە و بەدەستی ئەهێنی لە شەهادە و پۆست و علم و پارە لە شتێکدا بەکاریبهێنی کە ئاسانکاری بکات و سود بگەیەنێت، ئەرکی خۆو بە دڵسۆزی بکەیت خیانەت لە خۆت و خەڵکی نەکەیت نەک ئەوەنەی تر خەڵکی نەگبەتر بکەی و تەنها مەبەستت بەدەست هێنانی تەصدیق و دانپێدانانی خەڵکی و پۆز لێیان بێت
سەرکەوتن ئەوەیە ئاسودە بین بگەین بە ئاستێک بتوانین 30دەقە لەگەڵ خۆمان دانیشین بە ئارامی،
پێش ئەوەی بخەوین ویژدانمان ئاسودە بێت خۆمان خۆشبێ و هەوڵی باشتر بوون بدەین بۆ باشترکردنی شتەکان سەرکەوتن واتا ئارام بوونی ناخ

{وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ}
❤‍🔥23🔥8👏7🫡6💯32🌚2🕊1🏆1
❤‍🔥6🌚4👏2
دامەزراوەی قوتابیان لەلایەن زیرەکی دەستکرد Chat GPT وەک یەکەمین و بەهێزترین کەناڵی خوێندن لەکوردستان دیاریکراوە ❤️،

هیوادارم کەناڵەکەمان و کەناڵە پاشکۆکانی ببنە پێگە و سەکۆیەک بۆ خزمەتکردنی قوتابیانی زێدە ئازیز،

ئێمە بەردەوامین ❤️
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
💯10🏆32👏2❤‍🔥1🔥1🌚1
■ئەم قسانە پێویستن دانە بە دانە ئەوانەی خۆیان ناو ناوە تەلەبە بیخوێننەوە بە ووردی!

●یەک نوقتەیەکی زۆر زۆر گرینگ کە پێویستە هەموو قوتابیەک بیزانێت، کاتێ تۆ ئەڵێیت بێزار بووم مانوو بووم تاقەتم نییە جەوم نایکات یان قەلەقم یان ئەترسی واتا چۆن واتا تۆ مانوو نیت بەڵام وایان لێت کردوو مانوو بیت خۆت هیلاک نیت بەڵام وایان لێت کردووە هیلاک بیت یان ئەترسی کەوا چۆن لەم ماوە کەمەیا دەرەجەت پێ یەت یان قەلەقی کەوا ئەو هەمووە کاتەت بە فیڕۆ یاوە چۆن لەم موودە کەمەیا پێڕائەگەیت کە نمرەی دڵخوازی خۆت بەدەس بهێنیت.....، خۆی لە ڕاستیان هیچ کامێک لەمانە نیت بەڵام ئەمانەت لە چواردەورەکەت هێنە بیستووە کەوا ئەڵێت یان خێزانەکەت زوو زوو ئەڵێن پۆلی 12 کۆتا ساڵە یان دەوروبەرەکەت ئەڵێن زۆر قوڕسە ئەمانە وەک وەهمێک ئەقڵی نائاگایی وەری ئەگرێت و بێ ویستی خۆت کاردانەوەی ئەبێت بەسەرتەوە و موتەئەسیر ئەبێت جا ئەتۆ مەهێڵە و لەو ئەقڵی نائاگاییە وەرە دەرەوە بەهێزتربە تا کاریگەریەکەی لاوازبێت، با وەک ترێندێکی لێ بکەین کەوا بە ئاگایی ئیشەکان بکەین لە ئەمڕۆ بەدوواوە مەهێڵە ئەم ترێندە کارت تێ بکات هەر بە نموونە زۆرێک لە ئێوە لە سەرەتای دەوامی قوتابخانە نەتان ئەوت مانوو بوویت !یاخود بەشێکیترتان لە سەرەتای دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی 20ـی یەکەم کە دەرەجە ئەهاتەوە نەتان ئەوت بێ هیوا بووین!یاخود بەشێکیترتان دووای وەرگرتنەوەی تاقیکردنەوەی 60ـەکە نەتان ئەوت ئەترسین و قەلەقین و مانووین! دووای 60ـی دووەمیش بەهەمان شێوە یان کاتی ئیزنەکە کەواتە لە هەموو مەرحەلەیەك ئەم قسانە بەر گوێی زۆرینەی تەلەبە کەوتووە کە چواردەورەکەت ئەیانکرد کەواتە شتەکە پەیوەست نییە کە گەیشتیە کۆتاییەکان و ئەتۆ مانوو بیت زۆر هەڵەیە ئەم قسانە، بە هیچ شێوەیەك وا نییە کە تۆ بڵێیت گەیشتمە کۆتاییەکان هیچم نەماوە تۆزێ مانوو بووم چوونکە زۆرم بڕیوە وا نییە چوونکە تۆ هیچت نەبڕیبوو هیچت بە هیچ نەکردبوو مێشکی نائاگایی تۆیان تێ گەیاندبوو کەوا مانوویت ئێستاش بەهەمان شێوە مێشکی تۆیان تێ گەیانووە کەوا مانوویت لەکاتێکا مانوو نیت بۆیە خۆت بە دوور بگرە لەم قسانە لەم ترێندە ژەهراوییە خۆت بە دوور بگرە لە قسەی نەرێنی چوونکە دڵنیات ئەکەمەوە کەوا تۆ مانوو نیت تەنیا قسەیە و قەناعەتیان پێت هێناوە و بۆیە دوعا زۆر بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خودا و داوا لە خودا بکە هێزت پێ ببەخشێت وە کە هێزیشی پێت بەخشی تۆ ئەهاوێتە ناو چاڵنجێکی بە قوەت چاڵنجێکی گەورە کە تەنیا کەسێکی بەهێز تەقەبوولی ئەم چاڵێنجانە ئەکات بۆیە با قسەی نەرێنی کارت تێ نەکات بەهیچ شێوەیەک!

● هەڵەڪانی ڕابردووت بۆ ڕێنمایی ڪردنتە ،نەڪ پێناسەڪردنت! بۆیە ڕێگاکەت بگۆڕە نەڪ ئامانجەکەت.

زانیاری زیاتر لەم کەناڵە پۆست ئەکرێت
❤️@skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👏31❤‍🔥16👍4😢4🏆2🫡2🔥1💯1
●قوڵ ببنەوە لە بابەتەکان ، لە هەموو دەرسەکان بەهەمان شێوە شتەکان رەبت بکەن بەیەکەوە لێکچواندن و تێکهەڵکێشان بکەن نموونە بابەتی لێکەوت بە بەشی یەکەمی بیرکاری گرێبە پرسیاری ئاسان و مام ناوەند و قوڕس و زۆرر قوڕسەکانیش حل بکەن تۆ نابێت تەنیا بە پرسیاری ناو کیتابەکەت بوەستیت بڕۆ هەرچی پرسیاری زۆر زۆر قوڕسە شیکار بکە ئەوانەی چەنین بابەت لە ناو یەک پرسیار کۆکراوەتەوە هیچی تیا مەهێڵەوە گەر وات ورد لە ووزاریش پرسیاری ئاڵۆز بێتەوە تۆ فشەت بە وەعزەکە بێت چوونکە تۆ سەرەتا پشتی خۆت بەهێز کردووە و لە بابەتەکان قوڵ بوویتەتەوە هەرچی پرسیاری تێکهەڵکێشە شیکارت کردووە ، ئەمە بۆ هەموو وانەکان بەکار بهێنە نەک بیرکاری (پرسیارەکان پرسیاری فکری ناو مەنهەج بێ نەک دەرەوەی مەنهەج!)

●وە ئاگەداری مراجەعەی یەک و دوو و سێ بن تکایە ،کات زۆرە مەڵێ فریا ناکەوم فریا هەمووی ئەکەویت گەر خوتەت بەهێزبێت خولی دوو بۆ جوانیە نەکراوە هەنێ بابەت کە ئەزانیت پێڕاناگەیت یاخود کاتی زیاتری پێویستە بیخە خولی دوو بە مەرجێک خولی دووەمت لە 3 دەرس زیاتر نەبێت ،گرینگی زۆرر بەن بە مراجەعەی یەک و دوو وەکو خڕۆکەی سپیە بۆ بەرگری لەش بەهێزت ئەکەن بۆ ووزاری،
وە با مراجەعەی دووەمت هەر لە دووای مراجەعەی یەکەم بێت بۆ نموونە دەرسی بیرکاری 10 ڕۆژت بۆ مراجەعەی یەکەم داناوە کە هەمووت بەجوانی زەبط کردووە 3 ڕۆژیش بۆ مراجەعەی دووەم کە لەوکاتەشدا نابێت هیچ نابەتێکت هەڵگرتبێت بۆ بڵێیت دواتر تەواوی ئەکەم مراجەعەکان با هەر لە دووای یەک بن نەک بیخەیتە کاتێکیتر ، مراجەعەی سێیەمیش کاتی تاقیکردنەوەی ووزاریە کە سابتە کە نابێت هیچت هێشتبێتەوە لەو کاتەیا تەواوی بکەیتت!
وە تکایە جیاوازیش بکەن لە نێوان زەبط کردن و تەواوکردن ، تۆ نابێت هەر بابەتەکان تەواو بکەیت ئەبێت زەبطی بکەیت ئینجا بەتەواوی فینشی ئەکەیت کاتێ تۆ هاتی بەس تەواوت کرد ئەوا تۆ زەبطت نەکردووە(فینشت نەکردووە)تەنیا داونت کردووە!
نموونە تۆ کەرتی یەکەمی بەندی یەکی زیندەزانی ئەخوێنیت و تەواوی ئەکەیت بەڵام کاتێ زەبطت نەکردبێت هیچ سوودێکی نییە تەواوکردنت باشە چۆن بزانم زەبطم کردووە بە تەواوی ؟! دوای تەواوکردنی هەر بابەتێ وەرە شەرعی بابەتەکە بکەوە یاخود پرسیار حل بکە یان تەکنیکێکی بەهێزتر وەرە پرسیارەکان بە سەلماندنەوە حل بکە بزانە ئەی بۆ هەڵەیە یان بی بۆچی ڕاستە، تەکنیکیتر بۆ دڵنیابوونەوەت وەرە دووای 6 سەعات لە هەمان بابەت پرسیار شیکار بکە بە سەلماندنەوە، کە هەمووت زانی ئەوا تۆ تەواوت کردووە بە زەبط کردنەوە.

زانیاری زیاتر لەم کەناڵە پۆست ئەکرێت
❤️@skilled_study
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👏26❤‍🔥5🌚3🏆32🔥2👍1
. .
ســـەرڪەوتن بە ڕێڪەوت ڕوونادات!
بەڵڪو پێویـستی بە ڪاری سەخت و ڪۆڵنەدان و فێربوون و خوێندن و قوربانی دانـە، لە هەمووی گرنگتر ئەو شتەت خۆشبووێ ڪە دەیڪەت بە جوانیەوە لێی بڕوانە 💥🤍. . .
🕊43❤‍🔥16🫡11👍3👏3🏆3🔥1
🏆15🫡5❤‍🔥3👍3🌚32💯2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
زانیاری تەواو دەربارەی تەکنیکی پۆمۆدۆرۆ
-سوودەکانی
-چۆن کاردەکات
-سوودەکانی لە رووی زانستیەوە
-ئامرازەکانی

❤️@skilled_study
❤️@qutaby4n
😍@Poli12_0
@pole12m
❤️@pooli_12
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥10👏5🔥4🫡3👍1
❤️ دامەزراوەی قوتابیان ❤️
🔠🔠🔠🔠9️⃣😳😳😳
خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی (٩)ی بنەڕەتی
❤️@qutaby4n
❤️@skilled_study
😍@Poli12_0
@pole12m
❤️@pooli_12
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥9👏3🔥2👍1
#کوردی بنچینەکان ڕێزمان

❤️@skilled_study
❤️@qutaby4n
😍@Poli12_0
@pole12m
❤️@pooli_12
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤‍🔥85👍3👏2