کەی کۆتایی ئەم شەوە دێ؟
کەی فرمێسکی چاوی ئازار
پێڵووی سەر خەوێ لێک ئەنێ
کەی دەرئەکەوێ
کەژاوەی بووکی بەهار؟
کەی رەهێڵەی زستانەکەم
ئەوەستێ و خۆش ئەکاتەوە؟
کـەی توخوا کەی، ئازیزەکەم...
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
کەی فرمێسکی چاوی ئازار
پێڵووی سەر خەوێ لێک ئەنێ
کەی دەرئەکەوێ
کەژاوەی بووکی بەهار؟
کەی رەهێڵەی زستانەکەم
ئەوەستێ و خۆش ئەکاتەوە؟
کـەی توخوا کەی، ئازیزەکەم...
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
گوڵێکی ڕاونراو
کەوتە ناو بازنەی کڵپەوە و
هەڵقرچاو، نەیانهێشت
بگاتە عەشقەکەی.
بەڵام ئەو دڵۆپێ گوڵاوی
لە ڕۆحی یادگار
بۆ عەشقی ناکامی
لە دوای خۆی بەجێهێشت..!
شێرکۆ بێکەس
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
کەوتە ناو بازنەی کڵپەوە و
هەڵقرچاو، نەیانهێشت
بگاتە عەشقەکەی.
بەڵام ئەو دڵۆپێ گوڵاوی
لە ڕۆحی یادگار
بۆ عەشقی ناکامی
لە دوای خۆی بەجێهێشت..!
شێرکۆ بێکەس
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
1ی جۆزەردان 2719کوردی
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی "عەباس کەمەندی"
ھونەرمەند، نیگارکێش،نووسەر، شاعیر و دەرھێنەری بواری شانۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
ڕۆحی شاد و یادی بەرز و بەڕێز❤️
دوێشەو کە بە ناز کردووتە سەر بان
بەو مانگە شەوە سەرت لێم شێوان
ئاخر نەم دیبوو تا کۆ دوێشەوه
دوو مانگ بدرەوشێ لە یەک ئاسمان
"عەباس کەمەندی"
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی "عەباس کەمەندی"
ھونەرمەند، نیگارکێش،نووسەر، شاعیر و دەرھێنەری بواری شانۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
ڕۆحی شاد و یادی بەرز و بەڕێز❤️
دوێشەو کە بە ناز کردووتە سەر بان
بەو مانگە شەوە سەرت لێم شێوان
ئاخر نەم دیبوو تا کۆ دوێشەوه
دوو مانگ بدرەوشێ لە یەک ئاسمان
"عەباس کەمەندی"
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
هیچ ئازارێک لەوە سەختتر نییە
مـرۆڤ نـاچار بـێت
گوێبگرێت و
نەتوانێـت بـە ووشـەیەکـیش
وەڵام بـداتەوە...
"بـەختیـار عـەلـی"
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
مـرۆڤ نـاچار بـێت
گوێبگرێت و
نەتوانێـت بـە ووشـەیەکـیش
وەڵام بـداتەوە...
"بـەختیـار عـەلـی"
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
ماوەیەکە
تەیری عەشقێ
هاتۆتە ناو هەناومەوە
هەر کاتێ کە ئەو بخوێنێ
من لێرەوە
ئەبمە سەرچڵی درەختیو
لە ڕەوەزی چاویشمەوە
پۆل پۆل شیعر
دێنە دەرێ!
شێرکۆ بێکەس
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺🌸
تەیری عەشقێ
هاتۆتە ناو هەناومەوە
هەر کاتێ کە ئەو بخوێنێ
من لێرەوە
ئەبمە سەرچڵی درەختیو
لە ڕەوەزی چاویشمەوە
پۆل پۆل شیعر
دێنە دەرێ!
شێرکۆ بێکەس
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺🌸
ئازادی؟
کامەیە ئازادی؟
ئازادی ئەسپێکی شەکەتەو
ئەشەلێو
هەمو رۆژ بار ئەکرێ لە فیشەک!
نیشتیمان؟
کامەیە نیشتیمان؟
ئەو عەردەی رۆژێ دو سێ جار ئەیکوژین؟
ئەو دەشتەی کە بۆتە تاتە شۆر؟
ئەو شاخەی کە بۆتە دارەمەیت؟
ئەو بەرد و ئەو قوڕو ئەو چەوو ئەو لمەی زیندانی لێزاوە؟
نازانم کامەیە نیشتیمان!
نازانم کامەیە ئازادی!
ئەو ئاوەی بە رۆژی نیوەڕۆ سەرچاوەی ئەدزین؟
ئەو یارەی لە خەوا چاوانی ئەدزین؟
ئەو هەورەی پێش بارین بارانی ئەدزین؟
ئەو مانگەی لە شەوی چواردەیا ئەیدزین؟
ئازادی ئەسپێکی شەکەتەو
ئەشەلێو
هەمو رۆژ
بار ئەکرێ لە فیشەک!!
شێرکۆ بێکەس
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺🌸
کامەیە ئازادی؟
ئازادی ئەسپێکی شەکەتەو
ئەشەلێو
هەمو رۆژ بار ئەکرێ لە فیشەک!
نیشتیمان؟
کامەیە نیشتیمان؟
ئەو عەردەی رۆژێ دو سێ جار ئەیکوژین؟
ئەو دەشتەی کە بۆتە تاتە شۆر؟
ئەو شاخەی کە بۆتە دارەمەیت؟
ئەو بەرد و ئەو قوڕو ئەو چەوو ئەو لمەی زیندانی لێزاوە؟
نازانم کامەیە نیشتیمان!
نازانم کامەیە ئازادی!
ئەو ئاوەی بە رۆژی نیوەڕۆ سەرچاوەی ئەدزین؟
ئەو یارەی لە خەوا چاوانی ئەدزین؟
ئەو هەورەی پێش بارین بارانی ئەدزین؟
ئەو مانگەی لە شەوی چواردەیا ئەیدزین؟
ئازادی ئەسپێکی شەکەتەو
ئەشەلێو
هەمو رۆژ
بار ئەکرێ لە فیشەک!!
شێرکۆ بێکەس
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺🌸
#ئاشنا
وەختێ کە خۆشەویستی و نان و ئازادیم
لە کوردییەو وەرگێڕا
بۆ سەر هەموو
زمانەکانی ناو دنیا و
لە شیعرێکدا
بوون بە چرا و
بوون بە کێڵگە و
بوون بە ڕێگا
لە دواییدا
لە ناو هەر زمانێکیدا
عاشقێک و
برسییەک و
ئازادیخوازێکم بینی
یەکە یەکە و
دەم بە خەندە
هاتنە ناو ئەم زمانەوە و
بوون بە دۆستی شیعرەکانم
لەگەڵ خۆیشما
بوون بە هاوڕێ و
بوون بە ئاشنا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#آشنا
وقتی کە محبت و نان و آزادی را
از زبان کُردی ترجمه کردم
به همه زبانهای
این دنیا و
در شعری
چراغ شدند
به کِشتزار و
به جاده تبدیل شدند
دست آخر
در میان هر زبانی
یک عاشق و
یک گرسنه و
یک آزادیخواه دیدم
یکی یکی خنده بر لب
به این زبان داخل شدند و
به همرهِ شعرهایم تبدیل شدند
با خود نیز
آشنا و
رفیق شدند!
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
👇👇
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
#ئاشنا
وەختێ کە خۆشەویستی و نان و ئازادیم
لە کوردییەو وەرگێڕا
بۆ سەر هەموو
زمانەکانی ناو دنیا و
لە شیعرێکدا
بوون بە چرا و
بوون بە کێڵگە و
بوون بە ڕێگا
لە دواییدا
لە ناو هەر زمانێکیدا
عاشقێک و
برسییەک و
ئازادیخوازێکم بینی
یەکە یەکە و
دەم بە خەندە
هاتنە ناو ئەم زمانەوە و
بوون بە دۆستی شیعرەکانم
لەگەڵ خۆیشما
بوون بە هاوڕێ و
بوون بە ئاشنا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#آشنا
وقتی کە محبت و نان و آزادی را
از زبان کُردی ترجمه کردم
به همه زبانهای
این دنیا و
در شعری
چراغ شدند
به کِشتزار و
به جاده تبدیل شدند
دست آخر
در میان هر زبانی
یک عاشق و
یک گرسنه و
یک آزادیخواه دیدم
یکی یکی خنده بر لب
به این زبان داخل شدند و
به همرهِ شعرهایم تبدیل شدند
با خود نیز
آشنا و
رفیق شدند!
شعر: #شێرکۆ_بێکەس
ترجمە: #سیامند_شاهسواری
👇👇
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
کە ئاسمان گریا،
فرمێسکەکانی بوون بە باڵندە
کە دارستان گریا،
تنۆکەکانی بوون بە گژو گیا
کە چیا گریا،
ئەسرینەکانی بوون بە قەڵبەزە
کە سەحرا گریا،
گریانەکانی بوون بە لــم
کە شمشاڵ گریا،
دڵۆپەکانی بوون بە مورووی
ملوانکە بۆ گەردنی ژنە جوانەکانی دنیا!
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
شێرکۆ بێکەس
فرمێسکەکانی بوون بە باڵندە
کە دارستان گریا،
تنۆکەکانی بوون بە گژو گیا
کە چیا گریا،
ئەسرینەکانی بوون بە قەڵبەزە
کە سەحرا گریا،
گریانەکانی بوون بە لــم
کە شمشاڵ گریا،
دڵۆپەکانی بوون بە مورووی
ملوانکە بۆ گەردنی ژنە جوانەکانی دنیا!
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
شێرکۆ بێکەس
لای لای شێرکۆ
ڕۆڵە لای لایە... شێرکۆ لای لایە
شەوگار درەنگە بۆچ خەوت نایە
دنیا کش و مات لە هەموو لایە
هەرچی درەخت و دەشت و چیایە
والە ژێر باڵی رەشی شەوایە
نەدەنگ نە سروە هیچی لێ نایه
ڕۆڵە لای لایە... شێرکۆ لای لایە
یاخوا شێرانە بێیتە ناوکایە
بنوو بە خۆشی هەتا بەیانی
خەوی ژێر پەردەی پاکی یەزدانی
گریانی چیتە، تۆ چی ئەزانی؟
تۆ تازە خونچەی باخی ژیانی
کۆرپەی نازدار و فریشتەی جوانی
ڕۆڵە لای لایە... شێرکۆ لای لایە
یاخوا شێرانە بێتە ناو کایە
پەپوولەی سپی ناو باخی گوڵان
بنوو بەبێ ترس تا بەری بەیان
تۆم داوەتە دەس خودای نیگەهبان
ئێشك گری تۆن پەری ئاسمان
هیوای دوا ڕۆژی بۆ قەومی کوردان
ڕۆڵە لای لایە...شێرکۆ لای لایە
یاخوا شێرانە بێیتە ناو کایە
زەردەخەنەکەت پڕ نەشئە وەك مەی
گڕ و گاڵەکەت خۆشتر لە سەد نەی
ئاواتەخوازم کە زوو پێ بگەی
بەشەرتێ کە من رەنجەڕۆ نەکەی
ڕۆڵە، لای لایە...شێرکۆ لای لایە
یاخوا شێرانە بێتە ناو کایە
ڕۆڵە وا من تۆم هێنایە بەرهەم
بە ڕەنجی زۆر و بە شیری مەمەم
بە شەونخونی و ناخۆشی و ستەم
ئەوەندە لە خوا تەمەننا ئەکەم
وەتەن ڕزگاری کەی لە ژێر باری غەم
ڕۆڵە لای لایە... شێرکۆ لای لایە
یاخوا شێرانە بێتە ناوکایە
#فایەق_بێکەس بۆ #شێرکۆ_بێکەس
@sherkooFayagh
🌸🌺🌸🌺🌸
ڕۆڵە لای لایە... شێرکۆ لای لایە
شەوگار درەنگە بۆچ خەوت نایە
دنیا کش و مات لە هەموو لایە
هەرچی درەخت و دەشت و چیایە
والە ژێر باڵی رەشی شەوایە
نەدەنگ نە سروە هیچی لێ نایه
ڕۆڵە لای لایە... شێرکۆ لای لایە
یاخوا شێرانە بێیتە ناوکایە
بنوو بە خۆشی هەتا بەیانی
خەوی ژێر پەردەی پاکی یەزدانی
گریانی چیتە، تۆ چی ئەزانی؟
تۆ تازە خونچەی باخی ژیانی
کۆرپەی نازدار و فریشتەی جوانی
ڕۆڵە لای لایە... شێرکۆ لای لایە
یاخوا شێرانە بێتە ناو کایە
پەپوولەی سپی ناو باخی گوڵان
بنوو بەبێ ترس تا بەری بەیان
تۆم داوەتە دەس خودای نیگەهبان
ئێشك گری تۆن پەری ئاسمان
هیوای دوا ڕۆژی بۆ قەومی کوردان
ڕۆڵە لای لایە...شێرکۆ لای لایە
یاخوا شێرانە بێیتە ناو کایە
زەردەخەنەکەت پڕ نەشئە وەك مەی
گڕ و گاڵەکەت خۆشتر لە سەد نەی
ئاواتەخوازم کە زوو پێ بگەی
بەشەرتێ کە من رەنجەڕۆ نەکەی
ڕۆڵە، لای لایە...شێرکۆ لای لایە
یاخوا شێرانە بێتە ناو کایە
ڕۆڵە وا من تۆم هێنایە بەرهەم
بە ڕەنجی زۆر و بە شیری مەمەم
بە شەونخونی و ناخۆشی و ستەم
ئەوەندە لە خوا تەمەننا ئەکەم
وەتەن ڕزگاری کەی لە ژێر باری غەم
ڕۆڵە لای لایە... شێرکۆ لای لایە
یاخوا شێرانە بێتە ناوکایە
#فایەق_بێکەس بۆ #شێرکۆ_بێکەس
@sherkooFayagh
🌸🌺🌸🌺🌸
#ونبوون
هەموو جارێ
کە سەر ئەخەیتە سەر شانم
وەختێ ئەچمە ناو قژتەوە
لە ناو ئەودا ئەبم بە پەپوولەی وێڵو
ون ئەبمو نایەمەوە.
هەموو جارێ
کە دەست ئەخەیتە ناو دەستم
ئیتر ئەو پێنج پەنجەی دەستە
ئەبێ بە پێنج وردە ماسیو
ئەچنە گۆمی چاوانتەوەو
ون ئەبنو نایەنەوە.
ئەو وەختەی من
ئەگەڕێمەوە بۆ ناو خۆم
ئەو کاتەیە کە تەنیامو
تۆ لەوێ نیت!
شێرکۆ بێکەس
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
#ونبوون
هەموو جارێ
کە سەر ئەخەیتە سەر شانم
وەختێ ئەچمە ناو قژتەوە
لە ناو ئەودا ئەبم بە پەپوولەی وێڵو
ون ئەبمو نایەمەوە.
هەموو جارێ
کە دەست ئەخەیتە ناو دەستم
ئیتر ئەو پێنج پەنجەی دەستە
ئەبێ بە پێنج وردە ماسیو
ئەچنە گۆمی چاوانتەوەو
ون ئەبنو نایەنەوە.
ئەو وەختەی من
ئەگەڕێمەوە بۆ ناو خۆم
ئەو کاتەیە کە تەنیامو
تۆ لەوێ نیت!
شێرکۆ بێکەس
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
Telegram
attach 📎
#مل_پێچ
مل پێچی ئەو کچە دەنگ خۆشە
"با" بردیو
کەوتە سەر مەچەکی قامیشێ
قامیشیش کردیە مل شمشاڵێو
شمشاڵیش بۆ پەنجەو
دوو بەستەی پاڕاوی
"زیرەک"ی
پێشکەش کرد.
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
شێرکۆ بێکەس
مل پێچی ئەو کچە دەنگ خۆشە
"با" بردیو
کەوتە سەر مەچەکی قامیشێ
قامیشیش کردیە مل شمشاڵێو
شمشاڵیش بۆ پەنجەو
دوو بەستەی پاڕاوی
"زیرەک"ی
پێشکەش کرد.
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
شێرکۆ بێکەس
بە دوو قۆڵێی
ئەوە بەڵێنی بەهرەیەو دڵم
هەموو ڕۆژێ، شیعرە گوڵێ
بدەم لە قژی یارەکەم
گەر وا بڕوا، لە ئێستەوە
تا سەری ساڵ
نەک هەر قژی و
نەک هەر لەشی
ماڵەکەیشی
بە شیعرە گوڵ دائەپۆشم
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
بێکەس
ئەوە بەڵێنی بەهرەیەو دڵم
هەموو ڕۆژێ، شیعرە گوڵێ
بدەم لە قژی یارەکەم
گەر وا بڕوا، لە ئێستەوە
تا سەری ساڵ
نەک هەر قژی و
نەک هەر لەشی
ماڵەکەیشی
بە شیعرە گوڵ دائەپۆشم
@sherkooFayagh
🌺🌸🌺🌸🌺
بێکەس
ئەو مناڵەی چاوی لە ناو
ئاگردا پشکووت
دەنگی گوللە،
گوێی بیستنی زاخاو دایەوە
پێی هەڵسانی لە بزماری
ئەشکەنجە هەڵ نووت
خوێنی ڕژاو،
بە ژیانیا،
هەڵ پژایەوە.
@sherkooFayagh
🌸🌺🌸🌺🌸
شێرکۆ بێکەس
وێنە: هەڵەبجەی شەهید
ئاگردا پشکووت
دەنگی گوللە،
گوێی بیستنی زاخاو دایەوە
پێی هەڵسانی لە بزماری
ئەشکەنجە هەڵ نووت
خوێنی ڕژاو،
بە ژیانیا،
هەڵ پژایەوە.
@sherkooFayagh
🌸🌺🌸🌺🌸
شێرکۆ بێکەس
وێنە: هەڵەبجەی شەهید
ئەمە باهۆزی مردنە؟
یان تەپاوتلی مێژوومە؟
یان خل بوونەوەی دۆزەخە و
لە تەوقەسەری بەهەشتی
وڵاتێکی بێخواوەند و کەساسەوە
بەرەو ڕۆحم دائەگەرێ!
شێرکۆ بێکەس
@sherkooFayagh
🌸🌺🌸🌺🌸
یان تەپاوتلی مێژوومە؟
یان خل بوونەوەی دۆزەخە و
لە تەوقەسەری بەهەشتی
وڵاتێکی بێخواوەند و کەساسەوە
بەرەو ڕۆحم دائەگەرێ!
شێرکۆ بێکەس
@sherkooFayagh
🌸🌺🌸🌺🌸
#گەڕانەوە
ئەگەڕێمەوە لای چاوت
بە پریاسکەیەک ئاوێنەی شکاوەوە.
ئەگەڕێمەوە لای دەمت
بە کۆمەڵێ کانیاوی خنکاوەوە.
ئەگەڕێمەوە لای باڵات
بە چەندین دارو درەختی بڕراوەوە.
بەو هیوایەی
چاوەکانت ئاوێنەی ساغم بدەنێو
دەمت کانیاوی عەشقو
باڵات درەختێکی هەڵچوو!
شێرکۆ بێکەس
@sherkooFayagh
🌸🌺🌸🌺🌸
#گەڕانەوە
ئەگەڕێمەوە لای چاوت
بە پریاسکەیەک ئاوێنەی شکاوەوە.
ئەگەڕێمەوە لای دەمت
بە کۆمەڵێ کانیاوی خنکاوەوە.
ئەگەڕێمەوە لای باڵات
بە چەندین دارو درەختی بڕراوەوە.
بەو هیوایەی
چاوەکانت ئاوێنەی ساغم بدەنێو
دەمت کانیاوی عەشقو
باڵات درەختێکی هەڵچوو!
شێرکۆ بێکەس
@sherkooFayagh
🌸🌺🌸🌺🌸
Telegram
attach 📎
هەزار ماچی نیشتمانەکەی خۆم کرد و ئەو
یەک ماچی نەکردمەوە
بە زۆر نیە
خۆشەویستی ئاڵا نیە دروستی کەم
یان تابلۆیەک بیکڕمەوە..
@sherkooFayagh
🌸🌺🌸🌺🌸
یەک ماچی نەکردمەوە
بە زۆر نیە
خۆشەویستی ئاڵا نیە دروستی کەم
یان تابلۆیەک بیکڕمەوە..
@sherkooFayagh
🌸🌺🌸🌺🌸