Şêrko_bêkes
#وەختێ_کۆتایی_ئەبێتە_سەرەتا ـــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "٦" 🎀 @Sherko_bekas تا ئەو کاتەیش شەوانە هەر لە ناو بەلەمی خەونەکاندا، ئەگەڕامەوە بۆ زەریا و دەستم لە ملی ئاودا بوو. وەکوو جاران، لەسەر پێخەفی قەوزەیەک ڕائەکشام، شەپۆل ئەبوو بە بالیفم و وردەماسیش…
#وەختێ_کۆتایی_ئەبێتە_سەرەتا
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۷"
🎀 @Sherko_bekas
لە ڕەفەی دەستە چەپیشدا،
مووکێشێکی پیاوانەی سەر زل و قاچ خوار.
بەم ڕۆژگارە هەر بە منەوە گرتوێتی.
کە ئەمبینێ ئەکەوێتە سمێڵ بادان.
ئەم مووکێشە بەردەوام هەر،
لە بەردەمی ژوورەکەیدا پیاسە ئەکات،
پەیتا پەیتایش، هەر خەریکی درهێنانی
مووی دەم و چاوی خۆیەتی.
نازانم کەسیش نایکڕێ و و ڕزگارمان بێ!
لە ڕەفەی دەستە ڕاستیشدا، زەنجیرێکی
سەعاتی پیاوانە هەیە،
هەموو جەستەی وەک دەروونی پڕ گرێیە.
هەر خەریکی خۆ کێشانەوە و
تەزویری مارکەکان و باوێشکدانە.
ئیتر ئەو کاتەی ئێمەیش ئەبینێ،
شێت ئەبێ و لەسەر قەراغی تارمەکە دێت و
ئەچێ و خۆی ئەنوێنێ و
هەر چاویشمان لێدائەگرێ!
لە نێو پیاوەکانی ئەم شوێنەدا،
شووشە بۆنێک هەیە بێدەنگ.
بە پاندانەکەی تەنیشتی هەر
خەریکی شت نووسینە.
وەکوو ئەڵێن چیرۆک نووسە.
لە ڕەفەی سەری سەرەوەیش،
عەینەکێکی چاو باشقاڵی سمێڵ باریک ئەژیا،
عەینەکێکی تا بڵێی قۆز.
هەر گۆرانیی بۆ ئەوتین.
خەریکبوو دڵم بخاتە ناو دڵیەوە.
هێندەی نەمابوو چاوانی خۆمی بەمێ،
یەک دوو جارێش هەر دورا و دوور
زەردەخەنەی دەنکەکانی خۆمم بۆ نارد.
بەڵام سەد داخ، دوێنێ کچێکی شمشاڵ ژەن،
کڕی و بردی. عەینەکێکی زۆر دەنگخۆش بوو.
لە گۆرانییەکی ناسکیا، کە هەر بۆ منی دانابوو،
ئاوای ئەوت:
مادام لە زەریاوە هاتووی،
وەرە کچێ من بۆت ئەبم بە چارۆگە و
بە باوەشی نێو بەلەمێ...
وەرە کچێ
وەکوو شەپۆل لەگەڵ خۆمدا
دوور دوور ئەتبەم
تا ئەگەینە ناڤڕەی عەشق و
لای هەواری مانگەشەوێ!
مادام لە زەریاوە هاتووی...
وەرە گوڵێ هەرچیت بۆی من ئەتدەمێ
لە کازیوەی ناو ڕۆحەوە
هەتا سێوە سوورەی دڵێ
هەر بەو مەرجەی دەنکی سەر "مەم"
لە قسەمان زویر نەبێ
وەرە گوڵێ! وەرە کچێ!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کتێبی " #ملوانکە"
.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۷"
🎀 @Sherko_bekas
لە ڕەفەی دەستە چەپیشدا،
مووکێشێکی پیاوانەی سەر زل و قاچ خوار.
بەم ڕۆژگارە هەر بە منەوە گرتوێتی.
کە ئەمبینێ ئەکەوێتە سمێڵ بادان.
ئەم مووکێشە بەردەوام هەر،
لە بەردەمی ژوورەکەیدا پیاسە ئەکات،
پەیتا پەیتایش، هەر خەریکی درهێنانی
مووی دەم و چاوی خۆیەتی.
نازانم کەسیش نایکڕێ و و ڕزگارمان بێ!
لە ڕەفەی دەستە ڕاستیشدا، زەنجیرێکی
سەعاتی پیاوانە هەیە،
هەموو جەستەی وەک دەروونی پڕ گرێیە.
هەر خەریکی خۆ کێشانەوە و
تەزویری مارکەکان و باوێشکدانە.
ئیتر ئەو کاتەی ئێمەیش ئەبینێ،
شێت ئەبێ و لەسەر قەراغی تارمەکە دێت و
ئەچێ و خۆی ئەنوێنێ و
هەر چاویشمان لێدائەگرێ!
لە نێو پیاوەکانی ئەم شوێنەدا،
شووشە بۆنێک هەیە بێدەنگ.
بە پاندانەکەی تەنیشتی هەر
خەریکی شت نووسینە.
وەکوو ئەڵێن چیرۆک نووسە.
لە ڕەفەی سەری سەرەوەیش،
عەینەکێکی چاو باشقاڵی سمێڵ باریک ئەژیا،
عەینەکێکی تا بڵێی قۆز.
هەر گۆرانیی بۆ ئەوتین.
خەریکبوو دڵم بخاتە ناو دڵیەوە.
هێندەی نەمابوو چاوانی خۆمی بەمێ،
یەک دوو جارێش هەر دورا و دوور
زەردەخەنەی دەنکەکانی خۆمم بۆ نارد.
بەڵام سەد داخ، دوێنێ کچێکی شمشاڵ ژەن،
کڕی و بردی. عەینەکێکی زۆر دەنگخۆش بوو.
لە گۆرانییەکی ناسکیا، کە هەر بۆ منی دانابوو،
ئاوای ئەوت:
مادام لە زەریاوە هاتووی،
وەرە کچێ من بۆت ئەبم بە چارۆگە و
بە باوەشی نێو بەلەمێ...
وەرە کچێ
وەکوو شەپۆل لەگەڵ خۆمدا
دوور دوور ئەتبەم
تا ئەگەینە ناڤڕەی عەشق و
لای هەواری مانگەشەوێ!
مادام لە زەریاوە هاتووی...
وەرە گوڵێ هەرچیت بۆی من ئەتدەمێ
لە کازیوەی ناو ڕۆحەوە
هەتا سێوە سوورەی دڵێ
هەر بەو مەرجەی دەنکی سەر "مەم"
لە قسەمان زویر نەبێ
وەرە گوڵێ! وەرە کچێ!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کتێبی " #ملوانکە"
.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
باوکم دوێنێ
وەختێ گەڕایەوە ماڵێ
قەڵەم و کاغەز و گوڵ و دڵی مناڵ و باڵندە
هەموویان چوون پیرێوە...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
وەختێ گەڕایەوە ماڵێ
قەڵەم و کاغەز و گوڵ و دڵی مناڵ و باڵندە
هەموویان چوون پیرێوە...
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#ئەسپێک_لە_پەڕەی_گوڵاڵە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "٦"
🎀 @Sherko_bekas
دەبا لە جێی نووکی قەڵەم
سەری قەڵەم بێتە قسە
هەر وەختێ قەڵەم ماندوو بوو
دوایی لەناو مندا ئەنوێ.
خەو لەناو مندا ئەبینێ
کە منیش چوومە ئەولاوە
ئەو خەونانە ئەخاتەوە سەر کاغەز و
شتێک نییە من نەیزانم، ئەو بینووسێ!
لە جێی کەڵەشێر... پۆپنەکەی،
پۆپنە ئەبێ بە ئاوێنە یاخود بە تاج.
یان بە کڵاو دێتە قسە!
لە جێگەی کەو... قەفەزەکەی،
قەفەز ئەڵێ:
ئاخر بۆچی بوومە زیندان؟!
من لە جەستە و من لە شوڵکی
داربییەکی شەنگ درووست بووم
کە سەری خستبوو کۆشی گۆمێکەوە و
بەرداومیش بەستە و گۆرانی بۆ ئەوت
بەڵام ڕۆژێ تەورداسێ هاتە سەری و
مرۆڤێکی لێ پەیدابوو
لە تەورداس دڵی ڕەقتر!
لە جیاتی پڵنگ... لانەکەی،
لانە وتی:
تاوانەکان وان لەناو ئەم لانانەدا
من لێوانلێوم لە خۆشی و
پڕپڕیشم لە زریکە
زریکەی ئاسک و زریکەی کەروێشک و
زریکەی ڕێوییەکان لەناو مندا
جوانی هەلاهەلا ئەکرێ و هەموو ڕۆژێ
دەنگی هەق و دەنگی خودا و
دەنگی عەدالەت ئەکوژرێ!
تۆ شاعیری
با ڕووبار بۆ خۆی هەر نەدوێ
هێندەت بەسە برژەیەکی بێتە قسە!
لە پرژەیەکدا تۆ چۆمی،
تۆ تاڤگە و سەدان جۆگەلە ئەبینی!
لەوانەیە تەوقەی قژێ
قۆپچەی سەرقۆڵی چاکەتێ
سێبەری شەوقی مۆمێک و
دەمی کراوەی بۆقێک و
مووی سمێڵ گوربەیەک و
پەنجەی تووتەی ساوایەک و
یەک کەوچکی چای بەردەمی
بێکارێکی ناو چایخانە و تاقە مورووی
ملوانەیەک هەر هەموویان بەیەکەوە
بێنە قسە و لە دواییشدا ببنە ڕۆمان!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "٦"
🎀 @Sherko_bekas
دەبا لە جێی نووکی قەڵەم
سەری قەڵەم بێتە قسە
هەر وەختێ قەڵەم ماندوو بوو
دوایی لەناو مندا ئەنوێ.
خەو لەناو مندا ئەبینێ
کە منیش چوومە ئەولاوە
ئەو خەونانە ئەخاتەوە سەر کاغەز و
شتێک نییە من نەیزانم، ئەو بینووسێ!
لە جێی کەڵەشێر... پۆپنەکەی،
پۆپنە ئەبێ بە ئاوێنە یاخود بە تاج.
یان بە کڵاو دێتە قسە!
لە جێگەی کەو... قەفەزەکەی،
قەفەز ئەڵێ:
ئاخر بۆچی بوومە زیندان؟!
من لە جەستە و من لە شوڵکی
داربییەکی شەنگ درووست بووم
کە سەری خستبوو کۆشی گۆمێکەوە و
بەرداومیش بەستە و گۆرانی بۆ ئەوت
بەڵام ڕۆژێ تەورداسێ هاتە سەری و
مرۆڤێکی لێ پەیدابوو
لە تەورداس دڵی ڕەقتر!
لە جیاتی پڵنگ... لانەکەی،
لانە وتی:
تاوانەکان وان لەناو ئەم لانانەدا
من لێوانلێوم لە خۆشی و
پڕپڕیشم لە زریکە
زریکەی ئاسک و زریکەی کەروێشک و
زریکەی ڕێوییەکان لەناو مندا
جوانی هەلاهەلا ئەکرێ و هەموو ڕۆژێ
دەنگی هەق و دەنگی خودا و
دەنگی عەدالەت ئەکوژرێ!
تۆ شاعیری
با ڕووبار بۆ خۆی هەر نەدوێ
هێندەت بەسە برژەیەکی بێتە قسە!
لە پرژەیەکدا تۆ چۆمی،
تۆ تاڤگە و سەدان جۆگەلە ئەبینی!
لەوانەیە تەوقەی قژێ
قۆپچەی سەرقۆڵی چاکەتێ
سێبەری شەوقی مۆمێک و
دەمی کراوەی بۆقێک و
مووی سمێڵ گوربەیەک و
پەنجەی تووتەی ساوایەک و
یەک کەوچکی چای بەردەمی
بێکارێکی ناو چایخانە و تاقە مورووی
ملوانەیەک هەر هەموویان بەیەکەوە
بێنە قسە و لە دواییشدا ببنە ڕۆمان!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
بە تیری عەشقی بەرد
زامدارە و گرفتار
ئەم مێژووە عاشقەم.
بۆ خاتری چاوی بەرد
هەموو جار خۆرنشین ئەپۆشێ و
بە کەوڵی سوورەوە
ئەگاتە بەردمی قاپی مەرگ.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
زامدارە و گرفتار
ئەم مێژووە عاشقەم.
بۆ خاتری چاوی بەرد
هەموو جار خۆرنشین ئەپۆشێ و
بە کەوڵی سوورەوە
ئەگاتە بەردمی قاپی مەرگ.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Forwarded from دستیار زیر نویس و هایپر لینک
🎀 @Sherko_bekas
#چواردە_پۆرتەرێتی_شیعریی
2. #مەولەوی
دڵۆپە نووری تەوێڵی "هەورامان" و
داڕژانی مرواری ناو زمانەکەم،
وەختێک برووسکەی خەیاڵ و
هەوری وێنە لەیەک ئەدەن.
لە خەڵوەتێکی نەقشییدا
ئاوێتە بوون لەگەڵ خوادا و
لەم لایشەوە لە دایک بوونەوەی سروشتی تر.
ڕیشێ قۆزاخە بۆ کرمی ئاوریشمین و
سەرێ گوڵدان بۆ چنوور و
فرمێسکە زیوینی چاویش
بۆ کۆچەکەی "عەنبەر خاتوون"
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #دەیان_پۆله_باڵندەی_وشە "
🔸سەید عەبدولڕەحیمی تاوەگۆزی "١٨٠٦-١٨٨٢ز"
ناسراو بە #مەولەوی یان #مەولەویی_کورد شاعیری ناوداری کورد و سۆفیی تەریقەتی نەقشبەندی بوو کە بە شێوەزاری #ھەورامی ھۆنراوەی داناوە و لە شیعری ئەوین و دڵداریدا زۆر بەناوبانگە.
بۆ خوێندنەوەی ژیاننامەی "مامۆستا #مەولەوی " لە سەر لینکی خوارەو کلیک بکەن.
telegram.me/tapuynusrawe/5450
#چواردە_پۆرتەرێتی_شیعریی
2. #مەولەوی
دڵۆپە نووری تەوێڵی "هەورامان" و
داڕژانی مرواری ناو زمانەکەم،
وەختێک برووسکەی خەیاڵ و
هەوری وێنە لەیەک ئەدەن.
لە خەڵوەتێکی نەقشییدا
ئاوێتە بوون لەگەڵ خوادا و
لەم لایشەوە لە دایک بوونەوەی سروشتی تر.
ڕیشێ قۆزاخە بۆ کرمی ئاوریشمین و
سەرێ گوڵدان بۆ چنوور و
فرمێسکە زیوینی چاویش
بۆ کۆچەکەی "عەنبەر خاتوون"
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #دەیان_پۆله_باڵندەی_وشە "
🔸سەید عەبدولڕەحیمی تاوەگۆزی "١٨٠٦-١٨٨٢ز"
ناسراو بە #مەولەوی یان #مەولەویی_کورد شاعیری ناوداری کورد و سۆفیی تەریقەتی نەقشبەندی بوو کە بە شێوەزاری #ھەورامی ھۆنراوەی داناوە و لە شیعری ئەوین و دڵداریدا زۆر بەناوبانگە.
بۆ خوێندنەوەی ژیاننامەی "مامۆستا #مەولەوی " لە سەر لینکی خوارەو کلیک بکەن.
telegram.me/tapuynusrawe/5450
ئەی شاعیرە بێماڵەکە!
پەنجەرەی سەر مەمکەکانی بکەرەوە
سەرت بخەرە ناو سنگ و بەرۆکێوە
بۆنی ئارامێ هەڵمژە
بۆنی هیوایەک هەڵمژە
کە تەنها هەر لەناو سنگی
بێوەژنەکەی دایکتدا هەڵتمژی
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
پەنجەرەی سەر مەمکەکانی بکەرەوە
سەرت بخەرە ناو سنگ و بەرۆکێوە
بۆنی ئارامێ هەڵمژە
بۆنی هیوایەک هەڵمژە
کە تەنها هەر لەناو سنگی
بێوەژنەکەی دایکتدا هەڵتمژی
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
Şêrko_bêkes
#داستانی_هەڵۆی_سوور ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۷" 🎀 @Sherko_bekas هەفتە و هەفتە بەغدا ئیزگەی دابەزینی نامۆییتە تۆ "نەورەسێکی" ئاوارەیت خۆت لە دیجلە هەڵئەکێشی دیجله خەمێکی ڕەوانە دڵت ئەدەی بە دەمیەوە سەرت ئەخەیتە ژێر باڵی، شەپۆلێوە و خەو…
#داستانی_هەڵۆی_سوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۸"
🎀 @Sherko_bekas
شەقامی "سەعدون" سەعات چوار
سەعات پێنج
سەعات شەش
شەش و نیو
خەمێکم گەش
لەتەکتام و بێدەنگ ئەڕۆین
لە نێوانی هەردووکماندا
تەنها پەنجەی تێک ئاڵاوی
دەستمان ئەدوێن
من ئازاره زەرد باوەکەی
"بەغدادی" نیم
لە ئیستەدا
خەمێکم گەش، خەمێکم سەوز
لەتەکتام و بێدەنگ ئەڕۆین
کە تۆم خۆش ویست
خۆم لەلا خۆشەویستر بوو.
بێدەنگ ئەڕۆین
ئەم بێدەنگییە هاوارمە
ئەم بێدەنگییە تەنیاییم ئەشڵەقێنێ
ئەم بێدەنگییە لەسەرخۆ ئەمسووتێنێ
لەتەکتام و وا هەست ئەکەم
یەکەم جاره سەرنج لەم دنیایە ئەدەم
یەکەم جارە هەست بە خورپەی خێرای دڵ و
بوونی جەستە و هەناسەی سنگی خۆم ئەکەم
یەکەم جارە کە ڕەنگەکان بەدی ئەکەم
درەختان سەوزترن
گوڵەباخەکان سوورترن
ڕێبوارەکان زۆر جوانترن
ئەو کۆشکانە بەرزتر و
شەقامەکان درێژترن!
ئەی شاعیره ئاوارەکە
سەرت نوقمی ناو قژی کە
لەبن تاڵە قژەکانتا نیگاکانت بکەرەوە
وەک چۆن لەبنی ڕووباردا هەڵیان دێنی
لەوێ وردە ماسی ڕەنگین
لێرەش خەونی ڕەنگاوڕەنگی
عەشق ئەبینی.
ئەی شاعیرە بێماڵەکە!
پەنجەرەی سەر مەمکەکانی بکەرەوە
سەرت بخەرە ناو سنگ و بەرۆکێوە
بۆنی ئارامێ هەڵمژە
بۆنی هیوایەک هەڵمژە
کە تەنها هەر لەناو سنگی
بێوەژنەکەی دایکتدا هەڵتمژی
گوڵاڵە گیان!
ئەو عەشقەی تۆ هەتاوێ بوو
خۆی کرد بە ناو تەم و مژی گیانی مندا
بووم بە ساماڵ و پێکەنیم.
عەشقی تۆ بوو
ڕووی گرژ و مۆنی ڕۆژانی "بەغدادیمی"
ڕوون کردەوە
بووم بە لاولاو و بە باڵای
خۆشەویستیدا هەڵزنیم.
عەشقەکەی تۆ
دەستی وشەی پەرەوازەو وێڵی گرتم
ئەوان بێپەناو داڵدە بوون
جێت لە دڵتا بۆ کردنەوە،
نائۆمێدی بەستەڵەکە و شاخی شەختەی
پاچ و پێ مەڕە نایبڕێ، ناکرێتەوە
عەشقی پیرۆز بەخێرهاتی!
وەختێ لە چاوما هەڵهاتی
تەماشاکەن!
ئەوەتا وا شاخی شەختە بەرەبەرە
ئەکرێتەوە و ئەتوێتەوە.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کتێبی " #داستانی_هەڵۆی_سوور "
.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۸"
🎀 @Sherko_bekas
شەقامی "سەعدون" سەعات چوار
سەعات پێنج
سەعات شەش
شەش و نیو
خەمێکم گەش
لەتەکتام و بێدەنگ ئەڕۆین
لە نێوانی هەردووکماندا
تەنها پەنجەی تێک ئاڵاوی
دەستمان ئەدوێن
من ئازاره زەرد باوەکەی
"بەغدادی" نیم
لە ئیستەدا
خەمێکم گەش، خەمێکم سەوز
لەتەکتام و بێدەنگ ئەڕۆین
کە تۆم خۆش ویست
خۆم لەلا خۆشەویستر بوو.
بێدەنگ ئەڕۆین
ئەم بێدەنگییە هاوارمە
ئەم بێدەنگییە تەنیاییم ئەشڵەقێنێ
ئەم بێدەنگییە لەسەرخۆ ئەمسووتێنێ
لەتەکتام و وا هەست ئەکەم
یەکەم جاره سەرنج لەم دنیایە ئەدەم
یەکەم جارە هەست بە خورپەی خێرای دڵ و
بوونی جەستە و هەناسەی سنگی خۆم ئەکەم
یەکەم جارە کە ڕەنگەکان بەدی ئەکەم
درەختان سەوزترن
گوڵەباخەکان سوورترن
ڕێبوارەکان زۆر جوانترن
ئەو کۆشکانە بەرزتر و
شەقامەکان درێژترن!
ئەی شاعیره ئاوارەکە
سەرت نوقمی ناو قژی کە
لەبن تاڵە قژەکانتا نیگاکانت بکەرەوە
وەک چۆن لەبنی ڕووباردا هەڵیان دێنی
لەوێ وردە ماسی ڕەنگین
لێرەش خەونی ڕەنگاوڕەنگی
عەشق ئەبینی.
ئەی شاعیرە بێماڵەکە!
پەنجەرەی سەر مەمکەکانی بکەرەوە
سەرت بخەرە ناو سنگ و بەرۆکێوە
بۆنی ئارامێ هەڵمژە
بۆنی هیوایەک هەڵمژە
کە تەنها هەر لەناو سنگی
بێوەژنەکەی دایکتدا هەڵتمژی
گوڵاڵە گیان!
ئەو عەشقەی تۆ هەتاوێ بوو
خۆی کرد بە ناو تەم و مژی گیانی مندا
بووم بە ساماڵ و پێکەنیم.
عەشقی تۆ بوو
ڕووی گرژ و مۆنی ڕۆژانی "بەغدادیمی"
ڕوون کردەوە
بووم بە لاولاو و بە باڵای
خۆشەویستیدا هەڵزنیم.
عەشقەکەی تۆ
دەستی وشەی پەرەوازەو وێڵی گرتم
ئەوان بێپەناو داڵدە بوون
جێت لە دڵتا بۆ کردنەوە،
نائۆمێدی بەستەڵەکە و شاخی شەختەی
پاچ و پێ مەڕە نایبڕێ، ناکرێتەوە
عەشقی پیرۆز بەخێرهاتی!
وەختێ لە چاوما هەڵهاتی
تەماشاکەن!
ئەوەتا وا شاخی شەختە بەرەبەرە
ئەکرێتەوە و ئەتوێتەوە.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کتێبی " #داستانی_هەڵۆی_سوور "
.
ئۆهـ ! گوڵاوم!
ئەو ڕۆژەی تۆ سەفەر ئەکەیت،
بۆنی شیعری نالی ئەگریی.
ئەو ڕۆژەی ئەگەڕیتەوە،
من بۆنی نەورۆزم لێدێ.
ئەو ڕۆژەی کە تۆ پەست ئەبی،
من بۆنی گەرمییان ئەگرم.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#بۆننامە
ئەو ڕۆژەی تۆ سەفەر ئەکەیت،
بۆنی شیعری نالی ئەگریی.
ئەو ڕۆژەی ئەگەڕیتەوە،
من بۆنی نەورۆزم لێدێ.
ئەو ڕۆژەی کە تۆ پەست ئەبی،
من بۆنی گەرمییان ئەگرم.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#بۆننامە
Şêrko_bêkes
#بۆننامە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەشی "۵" 🎀 @Sherko_bekas بۆنی خاڵێکی بچووکی سینەت ئەکەم هەردوو چاوم ئەنووقێنم و ئەگەمە بنار هەردێک و سەرم ئەکەم بە ناو کۆشی پەڵەیەک ڕێحانەی ڕەشدا. بۆنی چەند تاڵی لەو قژە زەردەت ئەکەم هەردوو چاوم ئەنووقێنم و…
#بۆننامە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "٦"
🎀 @Sherko_bekas
لە ئیستەیشدا
دوای ڕۆیشتنت، لە جێژوان
من بۆنت گرد ئەکەمەوە.
تەڵی بۆنت یەکە یەکە لە ژوورەکەمدا
دای ئەنێم هەتا شەوێ.
شەو جانتای بۆن ئەکەمەوە،
هێواش دەست ئەبەم بۆ بۆنت تا نەژاکێ.
مشتێ لە بۆنت ئەڕوێنم، لەناو بۆنتا
لەش و لارت ئەبینمەوە.
من دەست بە بۆنتا ئەهێنم
من بۆنت دائەگیرسێنم
من بۆنت ئەدەم بە خۆمدا و
من وێنەی بۆنت ئەکێشم و
قوم قوم بۆنت ئەخۆمەوە...
بۆنت کاسێتی شەوانمە و گوێی لێ ئەگرم!
ئۆهـ ! گوڵاوم!
ئەو ڕۆژەی تۆ سەفەر ئەکەیت،
بۆنی شیعری نالی ئەگریی.
ئەو ڕۆژەی ئەگەڕیتەوە،
من بۆنی نەورۆزم لێدێ.
ئەو ڕۆژەی کە تۆ پەست ئەبی،
من بۆنی گەرمییان ئەگرم.
ئەو ڕۆژەی ئەتریقێیتەوە،
بۆنی جریوەت لێوەدێ.
هەندێ جاریش ک ئەدوێیت و من تێت ناگەم
کە ئەتبینم بێ لەنجەیت و ڕۆحت سیسە و
هەر تاڵەمووی ئاڵۆزکاوی.
من ئەو ڕۆژە بۆنی شیعری بێ ناوک و
بێ ئاهەنگ و بۆنی وشەی مردوو ئەگرم.
کە من نەمام ئەوساکە با بێتە خوارێ و
شەست داڕژێ!
سەر ئەکەمەوە بە کۆشی بۆنەکانی ڕابووردودا
ئەگەمە ناو دەغڵی حەرف و
کەروێشکەی وشەی تیا ئەکەم
ئەبم بە گوێچکەی گڵمتک و
کەپووی ڕستە و گەمیەی کتێب ئەئاژوم و
من "مەم و زین" ئەخوێنمەوە.
بۆنی ڕیشی خانی و
بۆنی نێرگزەجاڕ هەر یەک بۆنن.
بۆنی شپرزەی مەم و
بۆنی لاولاو هەر یەک بۆنن.
زین بۆنی تانجێکی لێدێ و
"مەم"یش بۆنی کەناری زێ.
"مەم و زین" ئەخوێنیتەوە
پەنجەرەی مۆرد و وەنەوشە
لەسەر شیعر ئەکەیتەوە.
خەیاڵێکی بۆندار ئەتبا
مەم و زین دێنە سەر تاقی پەنجەرەکەت
پەنجەرەکەت بۆنی جزیرە و بۆتان و دیجله ئەگری.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "٦"
🎀 @Sherko_bekas
لە ئیستەیشدا
دوای ڕۆیشتنت، لە جێژوان
من بۆنت گرد ئەکەمەوە.
تەڵی بۆنت یەکە یەکە لە ژوورەکەمدا
دای ئەنێم هەتا شەوێ.
شەو جانتای بۆن ئەکەمەوە،
هێواش دەست ئەبەم بۆ بۆنت تا نەژاکێ.
مشتێ لە بۆنت ئەڕوێنم، لەناو بۆنتا
لەش و لارت ئەبینمەوە.
من دەست بە بۆنتا ئەهێنم
من بۆنت دائەگیرسێنم
من بۆنت ئەدەم بە خۆمدا و
من وێنەی بۆنت ئەکێشم و
قوم قوم بۆنت ئەخۆمەوە...
بۆنت کاسێتی شەوانمە و گوێی لێ ئەگرم!
ئۆهـ ! گوڵاوم!
ئەو ڕۆژەی تۆ سەفەر ئەکەیت،
بۆنی شیعری نالی ئەگریی.
ئەو ڕۆژەی ئەگەڕیتەوە،
من بۆنی نەورۆزم لێدێ.
ئەو ڕۆژەی کە تۆ پەست ئەبی،
من بۆنی گەرمییان ئەگرم.
ئەو ڕۆژەی ئەتریقێیتەوە،
بۆنی جریوەت لێوەدێ.
هەندێ جاریش ک ئەدوێیت و من تێت ناگەم
کە ئەتبینم بێ لەنجەیت و ڕۆحت سیسە و
هەر تاڵەمووی ئاڵۆزکاوی.
من ئەو ڕۆژە بۆنی شیعری بێ ناوک و
بێ ئاهەنگ و بۆنی وشەی مردوو ئەگرم.
کە من نەمام ئەوساکە با بێتە خوارێ و
شەست داڕژێ!
سەر ئەکەمەوە بە کۆشی بۆنەکانی ڕابووردودا
ئەگەمە ناو دەغڵی حەرف و
کەروێشکەی وشەی تیا ئەکەم
ئەبم بە گوێچکەی گڵمتک و
کەپووی ڕستە و گەمیەی کتێب ئەئاژوم و
من "مەم و زین" ئەخوێنمەوە.
بۆنی ڕیشی خانی و
بۆنی نێرگزەجاڕ هەر یەک بۆنن.
بۆنی شپرزەی مەم و
بۆنی لاولاو هەر یەک بۆنن.
زین بۆنی تانجێکی لێدێ و
"مەم"یش بۆنی کەناری زێ.
"مەم و زین" ئەخوێنیتەوە
پەنجەرەی مۆرد و وەنەوشە
لەسەر شیعر ئەکەیتەوە.
خەیاڵێکی بۆندار ئەتبا
مەم و زین دێنە سەر تاقی پەنجەرەکەت
پەنجەرەکەت بۆنی جزیرە و بۆتان و دیجله ئەگری.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
.
هەر ئەو برینە شک ئەبەم!
هەر ئەو خوێنە،
فڕۆکەمە
دەبابەمە
بازۆکامە
کاتیۆشامە...
لە ئاتشگەی مەرگی سووری
خۆمدا تەنها
من هەر سوجدە بۆ ئەو ئەبەم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#شایی_شەهید
هەر ئەو خوێنە،
فڕۆکەمە
دەبابەمە
بازۆکامە
کاتیۆشامە...
لە ئاتشگەی مەرگی سووری
خۆمدا تەنها
من هەر سوجدە بۆ ئەو ئەبەم!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#شایی_شەهید
🎀 @Sherko_bekas
هەردووکیان وایان پێ وتم
ئەبوو لە نێوان هۆنراوە و ئەو ژنەدا
من یەکێکیان هەڵبژێرم
بە شیعرم وت ناچارم
هەر ئەو ژنە هەڵبژێرم و
بۆ لەمەودوا تۆ نانووسم.
شیعر ڕۆشت و ژن مایەوە
بەڵام وەختێ کە ئەو شۆخە
هاتە ناو ژووری دیدەوە
بەرانبەر ڕۆحم ڕاوەستا
بە بێ ئەوەی پێ بزانێ
خۆیشی بوو، بوو بە قەسیدە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #هەست_و_نەست "
.
هەردووکیان وایان پێ وتم
ئەبوو لە نێوان هۆنراوە و ئەو ژنەدا
من یەکێکیان هەڵبژێرم
بە شیعرم وت ناچارم
هەر ئەو ژنە هەڵبژێرم و
بۆ لەمەودوا تۆ نانووسم.
شیعر ڕۆشت و ژن مایەوە
بەڵام وەختێ کە ئەو شۆخە
هاتە ناو ژووری دیدەوە
بەرانبەر ڕۆحم ڕاوەستا
بە بێ ئەوەی پێ بزانێ
خۆیشی بوو، بوو بە قەسیدە!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #هەست_و_نەست "
.
#دەربەندی_پەپوولە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۸"
🎀 @Sherko_bekas
ئەوەیشیان "حاجی"یەکەی درەختی
زەنگ بە دەست.
شمشاڵی لالێوی مێژووی شاخ.
شەو و ڕۆژ بە گوڵە حاجیلەی،
دیدەی خۆی، گڵۆنگەی کۆڵوانەی
یادێکی نارنجی بۆ "کۆیە" ئەچنێ و
باڕژنی کاژۆلەی موو ڕەشی خەمیشی
هەر لەلای "کەکۆن" و لە دەوری ڕەشماڵە.
ئەم شیعری کردووە بە هەتوان، بە خەنجەر،
هونەری کردووە بە دەغڵ و بە بانگدا
ئەم وشە و گوڵاو و هاوار و گزنگی
ئاوێتەی یەکتری کردووە.
کردوونی بە شتێ نەبینراو،
نەبیستراو، بۆن نەکراو.
ئەم شیعری کردۆتە پڵنگ و لەم بێشەی ترسەدا
بە چڕنووک لە قەدی تاریکی ئەنووسێ.
ئەوەتا نیشتمان لە چاویا بریسکەی دڵۆپی
ئەلف و بێی بێ ئەنوا و بێماڵە.
نیشتمان لە "سەر"یا هەر بەردە مۆرەکەی
گیرفانی شوانێکی عاشقی "خەجێ"یە.
نیشتمان لە دەنگیا خوێندنی کەوێک و
تریقەی دوو کیژی دیلانێی مابێنی دوو داری ناو دێیە.
نیشتمان لە گوێیدا زرنگەی پاوانەی
جوانێکی ئەوێیە!
بە بەردە ئەستییەکەی سەری خۆی هەموو شەو
لە هۆدەی گریاودا، یادێکی پەمەیی
شیعرێکی زەردی خۆی پێکەوە هەڵئەکات.
ئاوی چاوی وەک ئاوی شەربەکەی "حیجاز"ی
ژەکێکە هەموو ڕۆژ غەریبی ئەینۆشێ.
ڕۆژانە لە حیجاز هەڵمێکە و
شەوانە لە وڵات گۆمێکە و ئەیبەستێ.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۸"
🎀 @Sherko_bekas
ئەوەیشیان "حاجی"یەکەی درەختی
زەنگ بە دەست.
شمشاڵی لالێوی مێژووی شاخ.
شەو و ڕۆژ بە گوڵە حاجیلەی،
دیدەی خۆی، گڵۆنگەی کۆڵوانەی
یادێکی نارنجی بۆ "کۆیە" ئەچنێ و
باڕژنی کاژۆلەی موو ڕەشی خەمیشی
هەر لەلای "کەکۆن" و لە دەوری ڕەشماڵە.
ئەم شیعری کردووە بە هەتوان، بە خەنجەر،
هونەری کردووە بە دەغڵ و بە بانگدا
ئەم وشە و گوڵاو و هاوار و گزنگی
ئاوێتەی یەکتری کردووە.
کردوونی بە شتێ نەبینراو،
نەبیستراو، بۆن نەکراو.
ئەم شیعری کردۆتە پڵنگ و لەم بێشەی ترسەدا
بە چڕنووک لە قەدی تاریکی ئەنووسێ.
ئەوەتا نیشتمان لە چاویا بریسکەی دڵۆپی
ئەلف و بێی بێ ئەنوا و بێماڵە.
نیشتمان لە "سەر"یا هەر بەردە مۆرەکەی
گیرفانی شوانێکی عاشقی "خەجێ"یە.
نیشتمان لە دەنگیا خوێندنی کەوێک و
تریقەی دوو کیژی دیلانێی مابێنی دوو داری ناو دێیە.
نیشتمان لە گوێیدا زرنگەی پاوانەی
جوانێکی ئەوێیە!
بە بەردە ئەستییەکەی سەری خۆی هەموو شەو
لە هۆدەی گریاودا، یادێکی پەمەیی
شیعرێکی زەردی خۆی پێکەوە هەڵئەکات.
ئاوی چاوی وەک ئاوی شەربەکەی "حیجاز"ی
ژەکێکە هەموو ڕۆژ غەریبی ئەینۆشێ.
ڕۆژانە لە حیجاز هەڵمێکە و
شەوانە لە وڵات گۆمێکە و ئەیبەستێ.
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.
Forwarded from دستیار زیر نویس و هایپر لینک
🎀 @Sherko_bekas
#فڕینە_کوژراوەکانی_ژن
" #پەخشانە_شیعر "
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳"
جۆگەیەک بە تەنها بۆ ئەوەی لێت بخۆنەوە
دۆشەکێک بە تەنها بۆ
ئەوەی لەسەرت پاڵ بکەون
پەڕۆیەک بۆ ئەوەی تەنها، پاک بکەیتەوە.
کولانەیەک بۆ ئەوەی هەر کڕ بکەوی
جەستەیەکیش بۆ ئەوەی لە وەخت و ناوەختا
ببیتە سفرەیەکی هەمیشە ڕاخراو بۆ ئەوان.
تۆ ئاوازێکی بە گرمۆڵەیی
لە سووچێکی تەریکی ژیاندا.
قەسیدەیەکی بە کەسیرەیی
لە قەفەزی دەفتەرێکدا.
چیرۆکێک بە قەدکراوی
لە باخەڵی شێداری مێژوودا.
تابلۆیەک بەهەڵەوەگێڕاوی
بە دیواری بیرچوونەوەوە.
تۆ شانۆیەکی، بەدەم بەستراوی
لە بەردەم ڕیزە کورسی سانسۆرەکاندا و
پەخشانێک بە هەڵوەریوی لە کۆشی خۆتدا!
وەرە!
بەڵام وەک چەخماخەیەکی مێ وەرە.
وەک گوڵێکی جەربەزە وەرە.
وەک شەماڵێکی "زەعیفە" مەیە!
چون پەیڤێکی شەرمن مەیە.
چون گمەگمێکی ناسکی بەسزمان مەیە.
وەک سنەوبەرێکی تووڕە و یاخی وەرە
وەک باهۆزێکی مێ وەرە!
وەرە و ئەم دەمامکانەی
سەر "دەم و چاوەکانم" ڕاماڵە و
ئەم مێژووەم سەرەونخون بکەرەوە و
ئەم چارۆگەی درۆیانەم بەرە و
بیاندەرە دەس زەریای "مێ"ت.
با ئاو و ئاسمان و وشکانی،
تەواوی تەفرە و فێڵەکانم چون
ئازارەکانت بە ڕووتی ببینن.
وەرە و ئەم گۆزە مەغروورەی
سەر و ملم تێک بەرەوە و با سەرلەنوێ
لە قوڕێکی نوێ،
ئەم سەر و ملە درووست بێتەوە.
بۆ ئەوە مەیە هەرگیز لەگەڵمدا جووت بیتەوە
هەرگیز. با واز لە خستنەوەی
نەوەی دەستەمۆ و ماڵی بێنین
نەوەی سروە شەرمنەکان
نەوەی مەمکە زەلیلەکان
کوڕ و کچی قەناغەتە ئەزەلییەکان.
وا وەرە کە ئیتر جارێکی دی
نەگەڕێیتەوە بۆ ناو قاوغە کیسەڵییەکەت.
نەچیتەوە سەر بەری دەستی بەزەیی و پاڕانەوە
نەبیتەوە بە سێبەری تووک و نزای چاو نوقاو
خۆت بە پرچی ئایشێ و فاتمەدا هەڵنەسێتەوە.
خۆت نەکەیتەوە بە تەنافی پیاوان!
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #تۆ_ئەتوانی_بە_قومێ_ماچ
#بمخەیتەوە_هەڵقوڵین
🎀 @Sherko_bekas
🎀 instagram.com/_u/Sherko_bekas
#فڕینە_کوژراوەکانی_ژن
" #پەخشانە_شیعر "
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۳"
جۆگەیەک بە تەنها بۆ ئەوەی لێت بخۆنەوە
دۆشەکێک بە تەنها بۆ
ئەوەی لەسەرت پاڵ بکەون
پەڕۆیەک بۆ ئەوەی تەنها، پاک بکەیتەوە.
کولانەیەک بۆ ئەوەی هەر کڕ بکەوی
جەستەیەکیش بۆ ئەوەی لە وەخت و ناوەختا
ببیتە سفرەیەکی هەمیشە ڕاخراو بۆ ئەوان.
تۆ ئاوازێکی بە گرمۆڵەیی
لە سووچێکی تەریکی ژیاندا.
قەسیدەیەکی بە کەسیرەیی
لە قەفەزی دەفتەرێکدا.
چیرۆکێک بە قەدکراوی
لە باخەڵی شێداری مێژوودا.
تابلۆیەک بەهەڵەوەگێڕاوی
بە دیواری بیرچوونەوەوە.
تۆ شانۆیەکی، بەدەم بەستراوی
لە بەردەم ڕیزە کورسی سانسۆرەکاندا و
پەخشانێک بە هەڵوەریوی لە کۆشی خۆتدا!
وەرە!
بەڵام وەک چەخماخەیەکی مێ وەرە.
وەک گوڵێکی جەربەزە وەرە.
وەک شەماڵێکی "زەعیفە" مەیە!
چون پەیڤێکی شەرمن مەیە.
چون گمەگمێکی ناسکی بەسزمان مەیە.
وەک سنەوبەرێکی تووڕە و یاخی وەرە
وەک باهۆزێکی مێ وەرە!
وەرە و ئەم دەمامکانەی
سەر "دەم و چاوەکانم" ڕاماڵە و
ئەم مێژووەم سەرەونخون بکەرەوە و
ئەم چارۆگەی درۆیانەم بەرە و
بیاندەرە دەس زەریای "مێ"ت.
با ئاو و ئاسمان و وشکانی،
تەواوی تەفرە و فێڵەکانم چون
ئازارەکانت بە ڕووتی ببینن.
وەرە و ئەم گۆزە مەغروورەی
سەر و ملم تێک بەرەوە و با سەرلەنوێ
لە قوڕێکی نوێ،
ئەم سەر و ملە درووست بێتەوە.
بۆ ئەوە مەیە هەرگیز لەگەڵمدا جووت بیتەوە
هەرگیز. با واز لە خستنەوەی
نەوەی دەستەمۆ و ماڵی بێنین
نەوەی سروە شەرمنەکان
نەوەی مەمکە زەلیلەکان
کوڕ و کچی قەناغەتە ئەزەلییەکان.
وا وەرە کە ئیتر جارێکی دی
نەگەڕێیتەوە بۆ ناو قاوغە کیسەڵییەکەت.
نەچیتەوە سەر بەری دەستی بەزەیی و پاڕانەوە
نەبیتەوە بە سێبەری تووک و نزای چاو نوقاو
خۆت بە پرچی ئایشێ و فاتمەدا هەڵنەسێتەوە.
خۆت نەکەیتەوە بە تەنافی پیاوان!
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #تۆ_ئەتوانی_بە_قومێ_ماچ
#بمخەیتەوە_هەڵقوڵین
🎀 @Sherko_bekas
🎀 instagram.com/_u/Sherko_bekas
🎀 @Sherko_bekas
ڕۆژێ بەردێکی خزمی نیشتمان
بە کانییەکی نەناسراوی وت:
ئەبێ لەو دەشتەدا بۆم بنووسی
کە من لە تۆش ناسکترم..!
کانییەکە وتی:
من هەرگیز درۆی وا ناکەم
بەردەکە پێی وت:
ئەتکوژم.
بشمکوژی من هەرگیز درۆی وا ناکەم.
بەردی نەگریس خۆی خل کردەوە
هەتا سەردەمی کانییەکەو
نەیهێشت کانی هەناسە بات هەتاکو مرد!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #ئێستا_کچێک_نیشتمانمە"
.
ڕۆژێ بەردێکی خزمی نیشتمان
بە کانییەکی نەناسراوی وت:
ئەبێ لەو دەشتەدا بۆم بنووسی
کە من لە تۆش ناسکترم..!
کانییەکە وتی:
من هەرگیز درۆی وا ناکەم
بەردەکە پێی وت:
ئەتکوژم.
بشمکوژی من هەرگیز درۆی وا ناکەم.
بەردی نەگریس خۆی خل کردەوە
هەتا سەردەمی کانییەکەو
نەیهێشت کانی هەناسە بات هەتاکو مرد!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #ئێستا_کچێک_نیشتمانمە"
.
لە بیرتانە؟!
ئەو بەیانییەی کە هەستاین...
چاومان گڵۆفت،
سەیرمان کرد
شاخەکان، تفمان لێ ئەکەن؟
دارستان، پشتمان تێ ئەکەن؟
گوند، چەمۆڵەمان لێ ئەنێ؟
شاریش پێمان پێ ئەکەنێ؟
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ئەو بەیانییەی کە هەستاین...
چاومان گڵۆفت،
سەیرمان کرد
شاخەکان، تفمان لێ ئەکەن؟
دارستان، پشتمان تێ ئەکەن؟
گوند، چەمۆڵەمان لێ ئەنێ؟
شاریش پێمان پێ ئەکەنێ؟
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#هەرەس
🎀 @Sherko_bekas
لە بیرتانە؟!
ساڵی هەرەستان لە بیرە؟!
لە بیرتانە؟!
ئەو بەیانییەی کە هەستاین...
چاومان گڵۆفت
سەیرمان کرد
شاخەکان، تفمان لێ ئەکەن؟
دارستان، پشتمان تێ ئەکەن؟
گوند، چەمۆڵەمان لێ ئەنێ؟
شاریش پێمان پێ ئەکەنێ؟
لە بیرتانە؟!
چەکەکانمان بە سەرماندا چۆن ئەگریان؟
پاڕانەوە
داوێنیان گرتین کە نەڕۆین.
لە بیرتانە؟
بە زۆر... بە زۆر
دەسمان بەستن
دەممان بەستن
لە "مەخفەر" و "پادگاکان"دا
یەک... یەک
گۆڕمان بۆ هەڵکەندن؟!
لە بیرتانە؟
لە دوای هەرەس
پەنجە، لە قەڵەم ئەترسا
برۆ، لە برژانگ ئەترسا
دەستی چەپ لە دەستی ڕاست و
هەنگاو لە ڕێگە ئەترسا؟!
لە بیرتانە؟!
لە دوای هەرەس
ئەو سەردەمە
کە پڵنگەکان چوونەوە شاخ.
وەختێ بزە کەوتەوە سەر لێوی قەندیل؟
بانگی سەفین گەیشتەوە گوێی قەرەداغ.
لە بیرتانە؟
ئەو سەردەمە
لە دوای هەرەس
کەس نەبوو کەس
جگە لە هەڵۆی کۆمەڵە؟
لە بیرتانە؟!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #کەشکۆڵی_پێشمەرگە "
.
🎀 @Sherko_bekas
لە بیرتانە؟!
ساڵی هەرەستان لە بیرە؟!
لە بیرتانە؟!
ئەو بەیانییەی کە هەستاین...
چاومان گڵۆفت
سەیرمان کرد
شاخەکان، تفمان لێ ئەکەن؟
دارستان، پشتمان تێ ئەکەن؟
گوند، چەمۆڵەمان لێ ئەنێ؟
شاریش پێمان پێ ئەکەنێ؟
لە بیرتانە؟!
چەکەکانمان بە سەرماندا چۆن ئەگریان؟
پاڕانەوە
داوێنیان گرتین کە نەڕۆین.
لە بیرتانە؟
بە زۆر... بە زۆر
دەسمان بەستن
دەممان بەستن
لە "مەخفەر" و "پادگاکان"دا
یەک... یەک
گۆڕمان بۆ هەڵکەندن؟!
لە بیرتانە؟
لە دوای هەرەس
پەنجە، لە قەڵەم ئەترسا
برۆ، لە برژانگ ئەترسا
دەستی چەپ لە دەستی ڕاست و
هەنگاو لە ڕێگە ئەترسا؟!
لە بیرتانە؟!
لە دوای هەرەس
ئەو سەردەمە
کە پڵنگەکان چوونەوە شاخ.
وەختێ بزە کەوتەوە سەر لێوی قەندیل؟
بانگی سەفین گەیشتەوە گوێی قەرەداغ.
لە بیرتانە؟
ئەو سەردەمە
لە دوای هەرەس
کەس نەبوو کەس
جگە لە هەڵۆی کۆمەڵە؟
لە بیرتانە؟!
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی " #کەشکۆڵی_پێشمەرگە "
.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەو وەختەی كه قژی لوول ئەكات
خەیاڵیش لەلای من لوول ئەبێت
بۆیە شیعرم ئەو ڕۆژانە
لە لاولاوی تێئاڵاوی
سەرشیشەكانی پەنجەرەی ژوورەكەم و
لە وردە تەندوورەی ئاوی
بێ ئارامی ڕۆحم ئەچێ!
🎀 @Sherko_bekas
بێکەس
خەیاڵیش لەلای من لوول ئەبێت
بۆیە شیعرم ئەو ڕۆژانە
لە لاولاوی تێئاڵاوی
سەرشیشەكانی پەنجەرەی ژوورەكەم و
لە وردە تەندوورەی ئاوی
بێ ئارامی ڕۆحم ئەچێ!
🎀 @Sherko_bekas
بێکەس