"دواتر "
-دواتر قسەت لەگەڵ دەکەم
-دواتر پەیوەندیت پێوە دەکەم
-دواتر دەتبینم
-دواتر پێکەوە پیاسەیەک دەکەین
-دواتر پێت دەڵێم
-ھەمووشتێــک بۆ دواتر بەجێ دێڵین ، بەڵام یادمان نیە کە دواتر ھی ئێمە نیە .
-دواتر ، ئەو کەسانەی خۆشمان دەوێن چیتر لەگەڵمان نین .
-دواتر نایانبینین و گوێمان لە دەنگیان نابێت .
-دواتر ، ئەوان تەنھا یادگارییەکن .
-دواتر ، ڕۆژ دەبێت بە شەو ، ھێز بێ ھێز دەبێت .
-زەردەخەنە دەبێت بە گرژو مۆنی و ژیان دەبێت بە مەرگ .
"دواتر " زۆر درەنگ دەبێت ."
🌹تکایە با لەبیری دواتر نەبین و هەر ئێستا قەدری یەکتر بزانین نەکا دواتر ێک بۆمان نەبێ...🌹❤️❤️❤️❤️
https://t.me/shahranekord

Telegram
شێعر و ئەدەبی کوردی
بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن
@Soleyman_rad
@Ahmadismaily
@Soleyman_rad
@Ahmadismaily
نەهاتی بۆ نەهاتی بۆ نەهاتی
هەتاهاتی تووش بووم بەسەد نەهاتی
لەچاوڕوانی تۆدا بووم بەجارێ
لەدەرکەوتنت ڕوحم دەرچوو کەهاتی
،،،
هەتاهاتی ڕوحم واگەیشتە سەرلێو
سوێم دەهاتێ لەنەوسی هەناروبێو
لێوم دەسوون وەکو منداڵی ساوا
کە چی پێوە نەمامی خەڵفی وەک مێو،
،،
نەهاتی وەرزی ساردیت کردی سەرما
سەهۆڵی کرد،لەبەرماو لەسەرما
لەنیو نووزە ترپەی دڵم گەڕاوە
کە شۆکتدا لەسینەی گەرم ونەرما
شاکار

هێندە فرمێسکم ڕژاند فەرموو چەمێ هەڵسا لەڕێت
هەرچی بێ خەم بوو تلاندی بەردەبازم داوە پێت
دوودڵیت سەنگی ڕەشی سەختە ئەگەر مەیلێ نەکەی
رابوەستێ هەوری خەم ، کارێزەکەم لێڵاوە لێت
حەقیەکچ جوان بێ و بزەی خونچەی بە ئەشقاهەڵژەنێ
چەن گرانە ئاسمان مانگێ پڕی جێماوە لێت
چاوەکان بۆ یەک ترووکە جێ نەهێڵن قاپی سین
دەرفەتی لێوە کە ماچی لەو دەما هەڵناوەشێت
نامسوڵمانم کەتاسەی دڵ لە بەژنت بەرنەدەم
هۆی چییە ئەقڵم بە باوش تۆوە خۆی ناو ناوەشێت؟
یادی من شەوگارێ زولفی لێستاند بورجی خەیاڵ
بۆ خودای ئەشقە لەکورسی شاهییا دانابەزێت؟
پەنجەکانم ڕووی سەرنجیان گۆی مەمەی بەفرینتە
بێ شکە لەرز و تەزوولەی بێ تەماح سەرناگرێت
کوردم و تاریکی هەرگیز بۆ ئەشق ڕێم نابڕێ
شەوقی ڕووی یارم چرایە بێ حەیا ڕووی ناگڕێت
چاوەڕێم باوش سەرم بگرێتەوە سەر کەوتووە
گەر بەدەستی یار نەبێ هەر نامەوێت و نامەوێت
رحیم جوانرودی(شکۆ)
@shahranekord

تۆ ئەى ئەوەى من لەسەر فڕین سزا دەدەیت
هەموو یەکێک ڕۆژێک لە ڕۆژان فڕیوە ،
من خوشکەکانم هەریەکەى بەرەو ئاسمانێ فڕین
داپیرەم لە گۆڕستانێکى دووردا نیشتەوە
باوکم ڕۆژێک فڕی و نەگەڕایەوە ..
تۆ ئەى ئەوەى من لەسەر فڕین سزا دەدەى
پێم بڵێ باڵەکانى خۆت کوا ..
#بەختیار_عەلی

بۆکرێکار
لەخەومادیم,کرێکارێک
بۆ بژیوی
کاسێک نانی
لەسەرسەرە
بۆی نەدەفڕۆشا
بەپیاوەتی
هەردەی بەخشێوە
یەک سەرە
ڕابووم دیتم,بەراوەژوە
وا ئەو ڕۆیەو
نرخی نانێک
هەزارسەرە
#شاکار ئەحمەد ئیسمەعیلی
https://t.me/shahranekord
لەخەومادیم,کرێکارێک
بۆ بژیوی
کاسێک نانی
لەسەرسەرە
بۆی نەدەفڕۆشا
بەپیاوەتی
هەردەی بەخشێوە
یەک سەرە
ڕابووم دیتم,بەراوەژوە
وا ئەو ڕۆیەو
نرخی نانێک
هەزارسەرە
#شاکار ئەحمەد ئیسمەعیلی
https://t.me/shahranekord
Telegram
شێعر و ئەدەبی کوردی
بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن
@Soleyman_rad
@Ahmadismaily
@Soleyman_rad
@Ahmadismaily
ئەو ڕۆژەی ژوانمان هەیە،
هەرچی دەستی بۆ دەبەم:
پیاڵەی چا، کتێب، قەڵەم...
هەموو گوڵاو دەردەدەن.
ئەو ڕۆژەی ژوانمان هەیە،
هێشتا زووە و تۆ دووری،
ئەندامەکانی لەشم
نۆبەتبڕی لێک دەکەن:
چاو - ڕەزی لەشت دەڕنێ،
دەست - بە دەنگتا هەڵدەزنێ،
گوێ - نوقمی بۆنت دەبێ و
مەودای دووریت دەپێوێ...
بریا دەتزانی، گیانە،
ئەو ڕۆژەی ژوانمان هەیە،
چۆن سەرم لێ دەشێوێ...
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@shahranekord
هەرچی دەستی بۆ دەبەم:
پیاڵەی چا، کتێب، قەڵەم...
هەموو گوڵاو دەردەدەن.
ئەو ڕۆژەی ژوانمان هەیە،
هێشتا زووە و تۆ دووری،
ئەندامەکانی لەشم
نۆبەتبڕی لێک دەکەن:
چاو - ڕەزی لەشت دەڕنێ،
دەست - بە دەنگتا هەڵدەزنێ،
گوێ - نوقمی بۆنت دەبێ و
مەودای دووریت دەپێوێ...
بریا دەتزانی، گیانە،
ئەو ڕۆژەی ژوانمان هەیە،
چۆن سەرم لێ دەشێوێ...
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@shahranekord
#ترپەی_لاقی_باران (غەزەلی هاوبەش)
کە ترپەی لاقی بارانە ، لەسەربان خــۆی ئەدا حاشار
ئەمن فرمێسکی دووری تۆم وەکوو بارانە دێنەخوار
#سەعید_نەجاڕی"ئاسۆ"
وەها خستووتمە گێژاوی ئەوینی خۆت کە پێموابێ
ڕەها نابم لەتۆفانی ئەوینت هەر وەها ساکار
#سامان بابەکری"ساکۆ"
لە کونجی پڕخەیاڵیدا ئەگەر "خەم" دێتە سەردانم
لە سایەی بێوەفاییتە دەری دێنێ ئەدا و ئەتوار!
#مادێح_کۆنەپۆشی"زایەڵە"
پەریزادەی وڵاتی چاوخومارانی پڕی عیشوەی
ئەرێ هۆ شۆخی بێگەردم لە تۆ چەند جوانە لەنجەولار
#تینوو کۆکەیی
لەگەڵ لەنجەی لەشت شێوا دڵەی سەرشێت و بێ ئەنوا
بە قوربانی لەش و لارت، دە تۆی بێ دین بڵێ سەد جار
#کاوە داشبەندی
بەرەی خۆریت و پڕشنگێ لە ژینای" دڵنیام ڕۆژێ
کچی کورد پەلکی دەکرێتە پەتی ۳دارە بۆ زۆردار
#ئاکام کوردستانی
سەر و سینگی سەدان کوردی وەکوو من پایەنازی تۆ
کە هەنگاوت ڕچەی قوتان لە زستانی خەم و ئازار
#داریووش ڕاشد نەسەب"ڕاشد"
لە ژێر باڕشتی پڕ تۆفی خەمی ئازاری ئەم خاکە
دڵ و گیانی کچی کوردم ، بەهای ئازادییە ئەمجار
#مونیرە عەبدوڵڵاپوور"سایە"
فیدای کەزیەی شەکاوەت بم کچی کوردی وڵاتی خوێن
شکۆی ئاڵای قژت بەخشی بە ئەوکی گەل گڕی هاوار
#ئەمین گەردیگلانی
مەپرسن لێم خــــەمی کـــــورد وا بڕستی لێ بڕیوی بۆ؟
کە جێ ما بەخت و ئیقباڵی لە ناو جغزێکی خــێچ و لار
#ئەوین_ڕەحمانی
25ی خاکەلێوەی 1402

قانع شاعیری چەوساوەکان
قانع شاعیری نەتەوەخواز
قانع شاعیری کوردوکوردایەتی
قانع شاعیڕی نیشتیمان
قانع وقانع وقانع،،،
ئەوکەسە بوو لەوپەڕی خۆنەویستی دا
گەڵ دۆست وگەل خۆشەویست ونیشتیمان پەروەر بوو
ئەمرۆ هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی ئەوکەسە بەرێز و پایەبڵیندو خۆشەویسته

🌿💫
ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی عەلی حەسەنیانی "هاوار" (شاعیر، نووسەر)
▫️لەدایک بوون: ٢۵ی پووشپەڕی ١٣١٨ی هەتاوی لە تاران
▫️کۆچی دوایی: ١٧ی بانەمەڕی ١٣٧١ی هەتاوی لە کۆپێنهاگ
▫️شوێنی ناشتن: کۆپێنهاگ
لهگهڵ بیری ئهوینت ئۆگرم من
له نێو خۆما دهسووتێم، ئاگرم من
چهما پشتم لهژێر باری خهمی تۆ
گوڵم! ئهم باره تاكهی ههڵگرم من؟
بههاره و كوردهواری خهمڕهوێنه
كهژ و لاپاڵ و نواڵه دڵڕفێنه
به سروه گوڵ ههموو خهمڵیوه ئهمڕۆ
بههاری من! ئهتۆش چاوان ههڵێنه
ئهوا زستانه بهندی بهندی بهندم
نهماوه پێكهنین و قام و بهندم
بهجێتهێشتم له داوی بهند و باوا
كهچی دهتگوت: لهبهر تۆ لێره بهندم
وهكوو كوێستانی تهمگرتووی وڵاتم
له شهوگاری خهما داماو و ماتم
بهڵام نووری هومێدم ههر له دڵدا
ههتا ههم چاوهڕوانی ڕۆژههڵاتم
"عەلی حەسەنیانی" هاوار
https://t.me/shahranekord
ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی عەلی حەسەنیانی "هاوار" (شاعیر، نووسەر)
▫️لەدایک بوون: ٢۵ی پووشپەڕی ١٣١٨ی هەتاوی لە تاران
▫️کۆچی دوایی: ١٧ی بانەمەڕی ١٣٧١ی هەتاوی لە کۆپێنهاگ
▫️شوێنی ناشتن: کۆپێنهاگ
لهگهڵ بیری ئهوینت ئۆگرم من
له نێو خۆما دهسووتێم، ئاگرم من
چهما پشتم لهژێر باری خهمی تۆ
گوڵم! ئهم باره تاكهی ههڵگرم من؟
بههاره و كوردهواری خهمڕهوێنه
كهژ و لاپاڵ و نواڵه دڵڕفێنه
به سروه گوڵ ههموو خهمڵیوه ئهمڕۆ
بههاری من! ئهتۆش چاوان ههڵێنه
ئهوا زستانه بهندی بهندی بهندم
نهماوه پێكهنین و قام و بهندم
بهجێتهێشتم له داوی بهند و باوا
كهچی دهتگوت: لهبهر تۆ لێره بهندم
وهكوو كوێستانی تهمگرتووی وڵاتم
له شهوگاری خهما داماو و ماتم
بهڵام نووری هومێدم ههر له دڵدا
ههتا ههم چاوهڕوانی ڕۆژههڵاتم
"عەلی حەسەنیانی" هاوار
https://t.me/shahranekord
Telegram
شێعر و ئەدەبی کوردی
بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن
@Soleyman_rad
@Ahmadismaily
@Soleyman_rad
@Ahmadismaily
Forwarded from شێعر و ئەدەبی کوردی (Ahmad Esmaily)
پێناسەم
ئەگەر نەیار
زاتی نەکرد هەر بمناسێ
کوڕی کامە
نیشتیمان و گڵ و ماسەم
لە سەر گڵکۆم
وەکو کێلێک بەچەقێنن
دار بەڕوویەک بۆ پێناسەم
شاکار 30/8/1400
https://t.me/shahranekord
ئەگەر نەیار
زاتی نەکرد هەر بمناسێ
کوڕی کامە
نیشتیمان و گڵ و ماسەم
لە سەر گڵکۆم
وەکو کێلێک بەچەقێنن
دار بەڕوویەک بۆ پێناسەم
شاکار 30/8/1400
https://t.me/shahranekord
زمانی دایک
هەر لەو ڕۆژەوەی باو بۆران و باهۆز هرووژم دەکەنە سەر چیاو رووبارو پێ دەشتەکان وسەهوڵ بەندانی سەختی چڕ ودۆڵ ودەر و لێڕە وارەکان ،چڕژ پێ دەدەن و سەهوڵ بەندانی بێدادی دە توێننەوە،
لەو ڕۆژگارەوە ڕاهاتووم و لەنێو سروشتی خوایی خزیومە خوار و لەدایک بەربوومەوە.
کە واتە لەو کاتەوەی ،لە ئامێزی ئەو نیشتیمانەو لە ئامێزی دایک و ،لەگەڵ ژان وبرک وبرین ، لەگەڵ غەم وتاسەو حەزین،لەگەڵ هیواو هومێد،خەندەو گرین ،هاتمە دنیاو،بەشیری مەمک و بزەی لێوو،فرمێسکی حەزو ئارەزۆکانی ئەو و، ئۆخژن هاتنی بەهیوای کۆرپەڵەکەی ،لەگەڵ ئەوهێماو ئیماو ئیشاڕانە هاتمە دنیا و چاوم بۆوەو، گوێم کراوەو،زمانم ،بەقغەو پڤەو گغی ئەو ڕاهات و گروگاڵی مناڵانەم دەس پێ کرد.
دیارە و سروسشتیە کە ڕەگم لەسەرڕەگ وڕیشەی دایکم داکوتاوەو و،زمانم زمانی دایکی گرتووە،
بۆیە لە سازمانی یوونسکۆش لەوڕۆژەدا ،خەڵف و نەمامی مناڵیمان هەربەوزمانی دایکە ، چەقاو وشین کراوە تالەسەر ڕەگ وپۆی خۆی پەروەردەبێ
هەر پیرۆز بێ ڕۆژی زمانی دایک،
ئەحمەد ئیسمەعیلی شاکار 2/12/1401

بێ وەفایی
هێدی
ئاشکرا ڕەنگی غەریبی دیارە لێرە پێمەوە
ئاخری بەو دەردەوە تێدا دەچم، دەتوێمەوە
هێند لە دووی کوردایەتی چووم، هێز و تینم لێبڕا
پێم لە دوو نایە بڵێم هەنگاوی دی داوێمەوە
تاوێ دڵ لێدانی توندە، تاوێ خوێنم هەڵدەچێ
بەو زووانە بەو فەتا پیسانەوە دەتوڵێمەوە
من کە وەک بولبول چریکەم کوردەواری پڕ دەکرد
ئێستە وەک لەگلەگ لە سەر بێچووی شێعر دەڕشێمەوە
بوو بە پایە و کاخی کێ گەرمین و کوێستان کردنم؟!
هەڵوەدای چم من؟ لە جێیەک بۆچی ناگیرسێمەوە؟
ئاو مەکە نێو ئاشی زۆرداری، پەشیمان دەبیەوە
ئەو وتە پەندێکە شیرین، بۆیە هەر دەیڵێمەوە
ڕۆژی ڕوون چووم بوومە عەنتەر، بۆ یەکی دی هەڵپەڕیم
ئێستە وەک ڕێوی بە شەو بۆ سیرمەکۆن دەخولێمەوە
خۆزگە هەر مردن هەبا و دەردی پەشیمانی نەبا
دیزە هەر بۆیە دەڵێ: بشکێم و نەزرینگێمەوە
چەند گوتم لەو سازوفیکە خۆم ڕەها کەم، هەر نەبوو
وەک گیای ویشک لەسەر ئەو پنجە هەر دەڕوێمەوە
پشت بە یاری بێبەڵێن وەک «هێدی» نابەستم ئیتر
تازە حاشا من لە پەیمان و وەفا بدوێمەوە
تا لە تۆ دوورم موکوریان، دڵ بە هیچ ناپشکوێ
من خراپ بووم، ئێوە چا بن، لێم گەڕێن با بێمەوە

🔵 ژیاننامەی ئوستاد ئەحمەد شەریفی (کوردناس،لێکۆڵەر و ڕۆژنامەوان)
🔵 سەرچاوە: کاک سیامەند شەریفی
🔸ئوستاد ئەحمەدی شەریفی لە ڕۆژی 24ی خەرمانانی ساڵی 1324 هەتاوی لە گەڕەکی پشت دڕوان(سەلاحەددینی ئێستا)ی شاری مەهاباد لە بنەماڵەیەکی ناوەندی چاوی بە ڕووناکی گەردوون هەڵێناوە.هەر لە سەرەتای جەوانییەوە شەیدای نووسین بووە و بەر لە دامەزرانی لە ڕادیۆ ،لە چلەکانی هەتاویدا، توانایی خۆی بە وتار نووسین لە ڕۆژنامەگەلی کەیهان،ئێتلاعات(اطلاعات)،تارانی موسەووەر(تهران مصور) و گۆڤاری خوشە و هتد بە باشی نیشان داوە و بۆتە هۆی ئەوەی ناوی بێتە ڕێزی کانوونی نووسەرانی ئێران و "چهره مطبوعات معاصر". کاک ئەحمەد شەریفی جگە لە چالاکی بەردەوام لە ڕادیۆ و تەلەوێزیون،لە بواری مێژوو،فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردیدا خاوەنی نزیک بە 800 وتار و یادداشتی بەنرخە.
🔸سەرەتای چالاکی ئەو لە نیوەی دووهەمی چلەکانی هەتاویدا دەستی پێکردووە. دوای ساڵەها (1351-1371 هەتاوی) خزمەت بە ئەدەب و فەرهەنگی کوردی لە ناوەندەکانی دەنگ و ڕەنگی کرماشان و سنە، لەسەر داخوازی خۆی گەڕاوەتەوە ناوەندی مەهاباد و بۆتە بەرپرسی بەشی لێکۆڵینەوەی ئەم ناوەندە.
🔸بەسەر هاتی ژیانی ئەو تێکەڵ بە بەسەرهات و بیرەوەری بەشێک لە زانایان و گەورە پیاوانی هاوچەرخی بووە،بە شێوەیەک هەر کەسایەتییەکی کە خزمەتێکی بە مێژوو و فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی کردبێ،بۆ ڕێزلێنان و بەرزڕاگرتنی یادی دەستی بۆ قەڵەم بردووە. بۆ وێنە هێمن،هەژار،گیوی موکریانی،جەمیل ڕۆژبەیانی،محەممەد سەدیق مفتی زادە،دوکتور کەریم ئەیوبیان،سەید تاهیر هاشمی،فەرهاد شاکەلی،ژیلا حسێنی،عوبەیدوڵڵا ئەیوبیان و ... .چالاکییەکانی ڕۆژنامەوانی کاک ئەحمەد بەر لە چوونی بۆ ڕادیۆ دەسپێکراوە.ئەو بە نووسینی وتارگەلێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژنامەکانی کەیهان،ئیتلاعات،خاک و خون،تێهران موسەووەر ، چیستا و... لە سەرەتای ئینقلابدا و لە ساڵەکانی دواییدا لە سیروان،پەیامی کوردستان،سروە،ئاوێنە،مەهاباد،ئابیدەر،مامۆستای کورد،فەرهەنگی مەردۆم،نەجوای فەرهەنگ،ئێرانشناسی و ... لە گۆڤارەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات هاتۆتە ڕێزی یەکەم ڕۆژنامەوانەکانی هاوچەرخی کورد.زۆربەی ئەم وتارانەی کە بڵاوی کردوونەوە لە بەشی لێکوڵینەوەکانی کوردناسیدا سەرچاوەیەکی سەرەکی و ماندگارن.ئوستاد ئەحمەد شەریفی دوای تەمەنێک حەول و تێکۆشان لە بواری فەرهەنگ و ئەدەب و کوردناسی و چالاکی بەردەوامی ڕۆژنامەوانی، ساڵی 1394ی هەتاوی لە تەمەنی 70 ساڵیدا لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد و لە گردی زانایان(مقبره الشعرا)ی ئەم شارە بە خاک سپێردرا.ڕۆحی بەرزی شاد و یادی پیرۆز.
🔸بەشیک لە بەرهەمەکانی بریتین لە:
🔺راهنمای مطبوعات کردی،ترجمه،سیدیان،مهاباد،1357
🔺عشایر بارزانی،شرح زندگی اجتماعی و سیاسی عشایر بارزانی،عطایی،تهران،1348
🔺بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور مستەفا شەوقی قازی زادە،مەهاباد،1384
🔺کورد لە دەقە کۆنەکانی مێژوودا،کوردستان،سنە،1394 |
🔸بەشێک لە وتارەکانی :
🔺عشایر کرد فارس، کنگره فارس شناخت
🔺حنابندان مهابادی ها،اعتماد،14 اردیبهشت 1382
🔺عروسی در مهاباد،اعتماد،28 اردیبهشت 1382
🔺نقدی بر کاوشی در متون تاریخی به دنبال کرد،کیهان هوایی،ش1223،اسفند 1375 و ش 1226، اردیبهشت 1376
🔺نماز و نیایش کردان ایزدی،چیستا،ش 76 و 77،اسفند 1369 و فروردین 1370
🔺نوروز در کردستان،مجله ایرانشناسی،اسفند1370 و فروردین 1371 | و ...https://t.me/shahranekord

ههموو شتێك جوانه له تۆ
ورده نيگا
چاوو برۆ
گێڕانهوهى بيرهوهريت
باسى خۆشهويستى و دهرده سهريت
باسى دهسته خوشكانى خۆت
باسى دواڕۆژ
باسى ناو ماڵ
باسى ناوى يهكهم مناڵ
جوانه له تۆ !
#پەشێو
@shahranekord
ورده نيگا
چاوو برۆ
گێڕانهوهى بيرهوهريت
باسى خۆشهويستى و دهرده سهريت
باسى دهسته خوشكانى خۆت
باسى دواڕۆژ
باسى ناو ماڵ
باسى ناوى يهكهم مناڵ
جوانه له تۆ !
#پەشێو
@shahranekord
#دڵبەری
پێڪەنی و ڕۆیی بەلاما تێپەڕی
پێم نیشان دا ڕاز و ڕەمزی دڵبەری
ئیدی نەیزانی دەبێ لای پیری ئەشق ،
دابنیشێ و گوێ بداتە مەنبەری
تازە خونچە چی دەزانێ تا چەلێ ،
بولبولێ نەخشێ لەسەر باڵ و پەڕی
دەرسی دڵداری نەداتێ و نەی مژێ ،
شەهدی شیرین و گوڵا و شەڪەری
ئاورێ بەرداتە گیانی دەمبەدەم
تا بسووتێنێ گڕی ، سەرتاسەری
ڕۆژ و شەو چاوی لەسەر یەڪ دانەنێ
بێقەراری ڪا دڵی سەوداسەری
شۆخی نازدار ، ڕێگە هەورازە و نشێو
زۆر گوڵم دی هەر نەپشڪووت هەڵوەری
بێ مەحابا ڪەوتە نێو داوی ئەوین
دایە بەر شێلاقی ئازار پەیڪەری
هەستی تێڪۆشەر بەخەندێڪ هەڵفرێ ،
ئیدی چیداوە لە دەرسی دڵبەری
#تێڪۆشەر
@shahranekord
پێڪەنی و ڕۆیی بەلاما تێپەڕی
پێم نیشان دا ڕاز و ڕەمزی دڵبەری
ئیدی نەیزانی دەبێ لای پیری ئەشق ،
دابنیشێ و گوێ بداتە مەنبەری
تازە خونچە چی دەزانێ تا چەلێ ،
بولبولێ نەخشێ لەسەر باڵ و پەڕی
دەرسی دڵداری نەداتێ و نەی مژێ ،
شەهدی شیرین و گوڵا و شەڪەری
ئاورێ بەرداتە گیانی دەمبەدەم
تا بسووتێنێ گڕی ، سەرتاسەری
ڕۆژ و شەو چاوی لەسەر یەڪ دانەنێ
بێقەراری ڪا دڵی سەوداسەری
شۆخی نازدار ، ڕێگە هەورازە و نشێو
زۆر گوڵم دی هەر نەپشڪووت هەڵوەری
بێ مەحابا ڪەوتە نێو داوی ئەوین
دایە بەر شێلاقی ئازار پەیڪەری
هەستی تێڪۆشەر بەخەندێڪ هەڵفرێ ،
ئیدی چیداوە لە دەرسی دڵبەری
#تێڪۆشەر
@shahranekord
🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە "قالەمەڕە" (هونەرمەند)
لەدایکبوون: ۱ی بەفرانباری ١٣٠۴ی هەتاوی
کۆچیدوایی: ٣١ی بانەمەڕی ١٣٨٨ی هەتاو
شمشاڵ کە تایبەت بوو بەشوان و لە نێو کۆمەڵگەی ئێمە هەر ئەو شمشاڵی پێ بوو هاوکات لەگەڵ کۆتایی بانەمەڕ کە مەڕ بەشەودەبێ مام قادری هوونەرمەندیش کۆتای ژیانی پێهات

بۆ قالە مەڕە
کەپەنجەی سێحراویت
بزووت
لەسەرکونی شمشاڵ
کە هەست وپشووت
تێکەڵی نەی کرد
،،،،
سەدان
چیڕۆکی شیرین وتاڵت
بۆکردین بەئاواز
هەزاران چرپەو نهێنیت
بەگوێی مێژوو دادا
،،،
دڵی کوردانەت
شەیدای
شەپۆلی شێتی دەریای ئەوین و
تێکەڵ بەکولتووری مەم وزین و
خۆت
ئەسیری عیشقی سەخاوتێکی گیانانە .
نانا
زیاتر لەحاتەمی تەی کرد
شاکار 31/2/1402
https://t.me/shahranekord
کەپەنجەی سێحراویت
بزووت
لەسەرکونی شمشاڵ
کە هەست وپشووت
تێکەڵی نەی کرد
،،،،
سەدان
چیڕۆکی شیرین وتاڵت
بۆکردین بەئاواز
هەزاران چرپەو نهێنیت
بەگوێی مێژوو دادا
،،،
دڵی کوردانەت
شەیدای
شەپۆلی شێتی دەریای ئەوین و
تێکەڵ بەکولتووری مەم وزین و
خۆت
ئەسیری عیشقی سەخاوتێکی گیانانە .
نانا
زیاتر لەحاتەمی تەی کرد
شاکار 31/2/1402
https://t.me/shahranekord
شێعر
دەمت چی، پڕ لە دوڕ، دورجێکی یاقووت
نیشانە و مۆری چی، خەتتێکی زمڕووت
بە گریانم، وەکوو گوڵ، پێکەنی یار
لە باغی من بە بارش غونچە پشکووت
قبووڵم کەی ئەگەر، لوتفێکی زۆرە
بە کەمتر هیندوێکی خاڵی هیندووت
شوکر هەر مامەوە بۆ یادگاری
بە کاری زەخمەکەی شمشێری ئەبرووت
لە غەمزەی چاوت ئەبروو داگرە و بەس
مەکە بۆ قەتڵی عاشق ڕەنجە، بازووت
نەخۆشی عیشقی لێوت وەسیەتی کرد:
بتاشن داری عوننابی بە تابووت
منی بەم حاڵ و قاڵە دی کە دەیوت:
کتێبێکی غەریبم دیوە، پەڕپووت
بە نیلە بێ نەباتی میسری لێوت
جلم، سوبحم، هەموو هەر شامە بێ ڕووت
لە ناڵەی گەرمی دڵ باکت نەبوو تۆ
بە ئاهی سەردی مەحوی من دڵم سووت
"🔅مەحوی🔅
https://t.me/shahranekord
دەمت چی، پڕ لە دوڕ، دورجێکی یاقووت
نیشانە و مۆری چی، خەتتێکی زمڕووت
بە گریانم، وەکوو گوڵ، پێکەنی یار
لە باغی من بە بارش غونچە پشکووت
قبووڵم کەی ئەگەر، لوتفێکی زۆرە
بە کەمتر هیندوێکی خاڵی هیندووت
شوکر هەر مامەوە بۆ یادگاری
بە کاری زەخمەکەی شمشێری ئەبرووت
لە غەمزەی چاوت ئەبروو داگرە و بەس
مەکە بۆ قەتڵی عاشق ڕەنجە، بازووت
نەخۆشی عیشقی لێوت وەسیەتی کرد:
بتاشن داری عوننابی بە تابووت
منی بەم حاڵ و قاڵە دی کە دەیوت:
کتێبێکی غەریبم دیوە، پەڕپووت
بە نیلە بێ نەباتی میسری لێوت
جلم، سوبحم، هەموو هەر شامە بێ ڕووت
لە ناڵەی گەرمی دڵ باکت نەبوو تۆ
بە ئاهی سەردی مەحوی من دڵم سووت
"🔅مەحوی🔅
https://t.me/shahranekord
Telegram
شێعر و ئەدەبی کوردی
بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن
@Soleyman_rad
@Ahmadismaily
@Soleyman_rad
@Ahmadismaily
وانەی گەردوون
پرسیارم کرد
لەخولانەوەی ئەو گەردوونە
وانەکانی
مانا بکات دانە دانە
،،،
وڵامی دام،کوتی!
خۆت و دەورت
دەوری منیش
هەر جووڵەیەک لەبۆنانە
،،،
جامی ئەوین،لەودنیایە
تراویلکەیە،بەتاڵە
باڵەفڕکەی ئەم مرۆڤە
لەوزلکاوە ،لەوزەمینە
یەک بەنێوی خۆشەویستی
یەک بەنێوی خۆویستی
هەرئارەزوویەک و خەیاڵە
بەندبوونی
ئەم مەلە لەولانەیە
تەنیا بۆ ژین وبۆمانە
شاکار 4/3/1402